30/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
کۆنفرانسی ٦ شەشی بزوتنەوەی ئیسلامی
کۆنفرانسی ٦ شەشی بزوتنەوەی ئیسلامی، ئیمڕۆ ٣٠/١١/٢٠١٣ ئەنجامدرا، سوپاس بۆ خوا بەشێوەیەکی گشتی دەتوانین بلێین شێوازێکی باشی بەخۆوەبینی و تاڕادەیەکی زۆر سەرکەوتوبو، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ناڵێین کە بێ کەم وکوڕی بوو بەڵکو کەموکوڕیشی تێداهەبوو لە ڕوی ئیداریەوە .
ئەوەی کە جێگای نیگەرانی بوو گللەی زۆرهەبوو زۆر لەو شتانەش دووبارەو چەندبارە دەکرانەوە لەلایەن ئەندامانی کۆنگرەوە و کاتێکی باشی بەخۆوە فەوتاند .
بەڵام ئەوەشی کە جێگای دڵخۆشی بوو لە کۆنفرانسەکەدا، بەرپرسان زۆر بەدڵێکی فراوانەوە گوێبیستی ڕەخنەکان دەبون و نیگەرانی لە سیمایاندا نەدەبینراو بەڵینی چاکسازو گۆڕانکاریان داوەو لەماوەیەکی نزیكدا گۆڕانکاریەکان بەرچاوبکەوێت و دەستەبەربێت بە پشتیوانی خوای گەورە، کە لە بەیانی سەعاتی ٩ نۆی سەرلەبەیانیەوە دەستی پێکرد و ٤ چواری پاش نیوەڕۆ تەواوبوو کە ٧ کاتژمێری خایاند .
لەماوەی دوو مانگیتردا ئەگەر چاکسازی و گۆڕانکاری دەرنەکەوت بەرجەستەنەبوو ئەوکات لێژنەی بەدواداچون لێکۆڵینەوە لە کەمتەرخەمیەکان بکات و لێپێچینەوەی لەسەربکرێت .
بەشێوەیەکی گشتی ئومێدێکی باشی تیادا دەبینرێت و هیوادارین کە خوای گەورە یاریدەدەربێت بۆ هەموو چاکسازیەك و بەرەوپێشچونی موسڵمانان .