29/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
كتێبخانه‌یه‌كی گه‌رۆك له ئه‌بو زه‌بی
به‌م دواییانه بۆ یه‌كه‌مجار له ئه‌بو زه‌بی كتێبخانه‌یه‌كی گه‌رۆك په‌یدایو له‌سه‌ر شێوه‌ی پاسێك له ژێر ناوی (پاسی كتێب) به ئامانجی باشتر خۆشه‌ویست كردنی خوێندنه‌وه لای قوتابیان و تازه پێگه‌یشتوان و گۆرینی وێنه‌ی خراپی بۆچونیان له‌سه‌ر كتێب و كتێبخانه .
كۆمپانیای رێكخه‌ری (پاسی كتێب) له پێشه‌نگای ئه‌بو زه‌بی نێوده‌وڵه‌تی بۆ كتێب به هاوكاری له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی رۆشنبیری ئه‌ڵمانی له ئیماراتی عه‌ره‌بی یه‌كگرتو ، وه به یارمه‌تی له ده‌زگای ئه‌بو زه‌بی بۆ رۆشنبیری و كلتور ، پرۆژه‌ی پاسی كتێبخانه‌ی پێشكه‌ش كرد ، و دواتریش له هه‌فته‌یه‌كدا هه‌ستا به‌چه‌ند گه‌شتێك بۆ هه‌ر یه‌كه له ئه‌بو زه‌بی و ناچه‌ی خۆراوای ئه‌بو زه‌بی .
به پێی وته‌ی خاتو (دانا سه‌راج) به‌رێوه‌به‌ری پرۆگرامی كۆمپانیای (رێكه‌خه‌ری كتێب) و سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌ی (كتێبخانه‌ی گه‌رۆك) پاسی كتێب زیاتر له (500) كتیبی تێدایه و پێشوازی كراوه له (1000) قوتابی كه له ئه‌نجامی گه‌شته‌كانی پرۆژه‌ی (پاسی كتێبخانه) بۆ ناوچه‌كانیان له ئه‌بو زه‌بی و خۆراوای ئه‌بو زه‌بی سودیان لێوه‌رگرتووه .
هه‌روه‌ها كتێبحانه‌ی گه‌رۆك له هه‌وڵدایه سه‌ردانی هه‌مو ئه‌و شوێنانه بكات كه‌وا هه‌لی خوێندنه‌وه و به‌ده‌ست هێنانی ئه‌و جۆره كتێبانه‌یان نیه و به‌و قه‌باره گه‌وره‌یه پێیان ناگات كه پیرۆژه‌ی (پاسی كتێب) ده‌توانێ به‌ده‌ستی بخات و بۆیان دابین بكات كه هه‌مو به‌یانیه‌ك سه‌ردانی ژماره‌یه‌ك قوتابخانه ده‌كات ئێوارانیش له هه‌وڵی به‌ده‌ست هێنانی ئه‌و كتێبانه‌دایه كه‌وا له‌لایه‌ن قوتابیانه‌وه داوا كراون و پاسی كتێبخانه‌ش پێی نه‌بووه یان نه‌یتوانیوه بۆیان دابین بكات .
هه‌روه‌ها خاتو (دانا سه‌راج) له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا وتی پرۆژه‌ی كتێبخانه‌ی گه‌رۆك ئامانجی گۆرینی ئه‌و وێنه سه‌ره‌كیه‌ی كتێب و كتێبخانه‌یه كه دروست بووه له نێوان قوتابیان و سیسته‌می خوێندنی قوتابخانه له‌گه‌ڵ كتێب و كتێبخانه .
سه‌راج وتیشی هه‌وڵ ئه‌ده‌ین بۆ زیادكردنی ئاره‌زوی خوێندنه‌وه له كاتی به‌كارهێنانی سه‌رجه‌م رێگاكان و ئامرازی سه‌رنج راكێش له قسه كردن و چیرۆكی درێژ .
قوتابیانی قوتابخانه له كاتی سه‌ردانی كردنیان بۆ كتێبخانه‌ی پاسی گه‌رۆك هه‌مو جۆره كتێبێك هه‌ڵده‌بژێرن و دوایی ده‌ست ده‌كه‌ن به خوێندنه‌وه به‌درێژایی ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه بۆیان دیاری كراوه لایان ده‌مێنێته‌وه .