21/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
گۆڕانکاری له ئه‌نده‌لوس
بۆ ئه‌وه‌ی چاکسازی گۆڕانکاری بکرێت پێویستی به موعجزیهك هه‌یه تا ئه‌و
وڵاته پارچه پارچه بکاته‌وه به‌یه‌ك، چونکه له‌سه‌رده‌می دووه‌می
والیهکاندا زۆرترین سته‌م وخراپه کاری کرا، موسڵمانان به ده‌یان
ده‌سته‌وه ده‌سه‌ڵاتیان لێده‌رچوبوو، له ڕاستیدا ئه‌م ڕه‌وشه ته‌نها
موعجیزه‌یه‌کی خوای ده‌توانێت ڕێکیان بخاته‌وه، به‌ڵێ ئه‌و موعجیزه‌یه
ڕووی دا ئه‌ویش برتییه له پیاوێك که میژوو هه‌میشه له لانکه‌ی خۆی
گرتووه ئه‌و سه‌رکرده ئهژدهره که (عه‌بدوڕه‌حمانی کوڕی معاویه کوڕی
هیشامی کوڕی عه‌بدولمه‌لیکی ئه‌مه‌وی) بوو، ئه‌م سه‌رکرده لێوه‌شاوه
هاته خاكی ئه‌نده‌لوس نه‌خشه‌ی ئه‌نده‌لوسی گۆڕی توانی جوانترین ژیاری
تێدا دروست بکات که له مانگی ذي الحجة ساڵی (138) کۆچی= ئایاری ساڵی(765)
زاینی هاته ناو خاكی ئه‌نده‌لوس .
مێژووی ژیانی عه‌بدوڕه‌حمانی کوڕی معاویه له ساڵی(113تا172)کۆچی=(731تا781)زاینی
بۆ ئه‌وه‌ی چیرۆکی ژیانی ئه‌م سه‌رکرده گه‌وره‌یه بزانین له خاک و وڵاتی
ئه‌نده‌لوس، پێویسته بگرێنه‌وه بۆ چه‌ند ساڵێك دواوه بۆ ئه‌وه‌ی
ڕوداوه‌کان له پێش چاومان بێت که ئه‌م سه‌رکرده ئهژدهره چۆن پێگه‌یشت
له خاك و وڵاتی ئه‌نده‌لوس، وه بۆ ئه‌وه‌ی بزانین چۆن هاته ناو خاكی
ئه‌نده‌لوس ....
سه‌ره‌تا له ساڵی (132)کۆچی =(750)زاینی سه‌ره‌تایی شکستی ئه‌مه‌ویه‌کان
بوو له‌سه‌ر ده‌ستی عه‌باسیه‌کان که بهشمشیرو خوێن زۆربه‌ی ئه‌مه‌ویه‌کان
له ناوچوون و کوژران، ئه‌وه‌ی له به‌نی ئومه‌یه ئاماده‌بوو بۆ گرتنه
ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانڕه‌وایی خه‌لافه‌تی عه‌باسیه‌کان له ملیان ئه‌داو
ده‌یان کوشت، عه‌بدوڕه‌حمانی کوڕی معاویه کوڕه‌زای هیشامی عه‌بدولمه‌لیک
بوو که‌یه‌کێك بوو له ئه‌میره‌کانی به‌نی ئومه‌یه، به‌ڵام شمشێری
عه‌باسیه‌کان به‌م سه‌رکرده‌یه نه‌گیشت له ده‌ستیان هه‌ڵهات.
له ڕاستیدا هیشامی باپیری عه‌بدوڕه‌حمان له ساڵی (105)کۆچی تا(125)فه‌رمانڕه‌وایی کرد کهبهرانبهربهساڵی(723تا743) زاینی
عه‌بدوڕه‌حمان کوڕی معاویه له ناو فهرمانڕهویانی خیلافه‌ی ئه‌مه‌وی دا
په‌روه‌رده بوو، کوڕێکی ئازا‌و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات وه‌ك باپیر‌و مامه‌کانی
که‌سێکی لێهاتوو بوو له به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵات وکاری سه‌ربازی و
له‌هه‌مان کاتدا که‌سێکی له خواترس خاوه‌ن وه‌رع بوو، وه عه‌بدووڕه‌حمان
که‌سێکی زیره‌ك بوو له خۆ بردوو بوو، له‌و سه‌رده‌مه‌دا شمشێری
عه‌باسیه‌کان کاریگاری هه‌بوو دژی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ویه‌کان به‌هۆی
ئه‌وه‌ی که زۆربه‌ی ئه‌مه‌ویه‌کان خه‌ریکی کاری گه‌نده‌ڵی بوون بۆیه
عه‌باسیه‌کان که‌وتنه له مل دانی ئه‌میره‌کانی ئه‌مه‌وی ئه‌مه هۆکارێک
بوو له نێوانی جه‌نگی عه‌باسیه‌کان و جه‌نگی ئه‌مه‌ویه‌کان، وه توانیان
هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه‌کی زۆر باش بکه‌ن ویاخی بن له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مه‌ویه‌کان
هه‌رچی نه‌وه‌ی به‌نی ئومه‌یه بوو له‌گه‌ڵ ئه‌میره‌کانیان ئه‌وه‌ی
ده‌ستیان پێ بگه‌یشتایه له ملیان ئه‌داو ده‌یان کوشتن، واتا ئه‌مه‌وی
قڕانیان ده‌ست پێ‌کرد بوو به ئاشکرا ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌وی بوایه ده‌یان کوشت،
ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ی له ماڵی ئه‌مه‌ویه‌کاندا په‌روه‌رده ببوایه ده‌بوو
بکوژرێت بێجگه له منداڵ و ژنان پیریان، منداڵ و ژنیان نه‌ده‌کوشت، به‌ڵام
ئه‌وه‌ی توانی گرتنه ده‌سه‌ڵاتی هه‌بووایه له ئه‌مه‌وه‌ی ده‌یان
کوشت.....
له‌ساڵی (132)کۆچی عه‌بدوڕه‌حمانی کوڕی معاویه له عێراق داده‌نیشت، له
ناکاو منداڵه‌که‌ی به گریان هاوار خۆی کرد به ژوره‌که‌ی عهبدورهحماندا
ئه‌ویش گرتیه باوه‌ش تا هێوری بکاته‌وه وای زانی له شتێکی ترسناك
ترساوه، ئه‌و سه‌رده‌مه عبدوڕه‌حمان توشی نه‌خۆشی چاو ئێشان بوو وه‌ك
مێژوو ناوسان ده‌ڵێن چاوی به‌ردی دروست ده‌کر توشی تهراکومه بوبو ده‌بوو
له ژووری تاریک‌دا دابنیشتیایه، هه‌ر خه‌ریکی ژیر کردنی مندهڵهکهی بوو
لیی ده‌پرسی چی ڕوویداوه وه‌ڵامی نه‌بوو منداڵه‌که‌ی هه‌ر به گریانێکی
ترسناك وه‌ڵامی باوکی داوه، ئه‌و ماوه‌یه عه‌بدوڕه‌حمان زۆر گۆشه‌گیر بوو
به‌هۆکاری نه‌خۆشی چاوه‌که‌ی ده‌بوو له ژووری تارك دابنیشتایه خه‌ڵکی
له ده‌وری دانه‌ده‌نیشتن له ماڵه‌که‌ی خۆیه‌وه سه‌یری ده‌ره‌وه‌ی کرد
بینی وا ئاڵای ڕه‌شی عه‌باسیه‌کانه له ده‌وری ماڵه‌که‌ی دا
کۆبونهکتهوه، دیاره ئاڵای عه‌باسیه‌کان ئاڵای ڕه‌ش بوو، وه ئه‌و
دێیه‌یان هه‌موو گرتبوو ئه‌وه‌ی که ده‌یان ویست بیگرن عه‌بدوڕه‌حمان و
براکه‌ی بوو عه‌بدوڕه‌حمان خێرا وه‌لیدی برای ئاگادار کرده‌وه سه‌روه‌ت
سامانه‌که‌ی خسته‌ناو توره‌که‌یه‌که‌وه بردی ڕایان کرد له‌ده‌ست
عهبهسیهکان، ژن و منداڵه‌کانی به جێهێشت، وه‌ك بسمان کرد عه‌باسی منداڵ
و ژنیان نه‌ده‌کوشت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئاماده بوایه بۆ گرتنه ده‌ستی
خیلافه‌ت ده‌بوو بکوژرایه، پاشان عه‌بدوڕه‌حمان و براکه‌ی ڕایان کرد
به‌ره‌و ڕووباری فوڕات، بینیان وا هێزی عه‌باسی چواردهریان گرتوون له‌سه‌ر
ڕووباره‌که، بۆیه ناچار خۆی براکه‌ی ویستیان به مه‌له ئاوی فوڕات
ببه‌زێنن بپه‌ڕێنه ئه‌وبه‌ری فوڕات، به مه‌له‌وانی توانیان هه‌ر دووکیان
ده‌ست بکه‌ن به مه‌له کردن، به‌ڵام هێزی عه‌باسیه‌کان هاوریان لێکردن
بگه‌ڕێنه‌وه نا تاکوژین ئه‌مانتان ئه‌ده‌ینێ، وه‌لیدی برای عه‌بدوڕه‌حمان
زۆر ماندوو بوو له‌مه‌له کردن به عبدوڕه‌حمانی ووی من ده‌گڕێمه‌وه ئه‌وا
په‌یمانی پاراستنیان به ئێمه داوه، به‌ڵام عه‌بدوڕه‌حمان زۆری پێ وت
نه‌که‌ی بگه‌ریته‌وه ئه‌وانه هه‌ر ده‌تکوژن به‌قسه‌م بکه مه‌گه‌ڕێوه
به هیواش له ئاوه‌که بده ومهگهڕێوه بۆ خاتری خوا براکه‌م سوێند
به‌خوا ده‌تکوژن، زوو زوو عه‌باسیه‌کان هاواریان ده‌کرد بگه‌رێنه‌وه سویند
به خوا ده‌تانپارێزین ژیانتان پارێزراوه، ئیتر ئه‌مه وای کرد له
وه‌لیدی برای عه‌بدوڕه‌حمان که بگه‌ڕێته‌وه هاواری کرد له عه‌بدوڕه‌حمان
برام من ده‌گه‌ڕێمه‌وه ئه‌وا ئه‌وان ئه‌مانیان داوه به ئێمه، که
گه‌ڕاوه عه‌باسیه‌کان وه‌لیدیان گرتوو هه‌ر له‌سه‌ر ئاوه‌که له سه‌ریان
دا‌و سه‌ریان په‌ڕاند، عه‌بدوڕه‌حمان چاوی لێی بوو له‌تاو خه‌فه‌ت وگریان
قسه‌ی بۆ نه‌کراو هه‌ر به مه‌له په‌ڕیوه له ڕووباری فوڕات، ئه‌ونده
خه‌فه‌ت بار‌و دڵ پڕ له حه‌سره‌ت بوو ته‌نانه‌ت نه‌یده‌زانی چی بکات بیری
بۆ نه‌ده‌کراوه چونکه وه‌لیدی برای ته‌مه‌نی سیانزه ساڵ بوو که کوژرا،
عه‌بدوڕه‌حمان ڕووی کرده خاكی مه‌غریب به‌ره‌و ئه‌و جێگایه که‌وته ڕێ
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دایکی عه‌بدوڕه‌حمان له به‌ربه‌ره‌کان بوو ماڵی خاڵوانی
له‌و ناوچه ده‌ژیان، ڕوی کرده ماڵی خاڵوانی له کۆچێکی دورو درێژ و پر
ناسۆر بوو بۆ عه‌بدوڕه‌حمان که خاكی حیجاز ومیسرو لیبیا و بڕی به
ناره‌حه‌تی وه مێژووی ئه‌م سه‌فه‌ری زۆر دوور‌و دێژه تا گیشته قیره‌وان
له تونس که هه‌ندێك جار وای لێده‌هات خۆی ئاماده ده‌کرد بۆ مردن یان بۆ
کڕێن و فرۆشتن خه‌ریبوو ده‌کرایه بنده، به‌ڵام ئه‌وه‌نده ئازا‌و له خۆ
بردوو بوو له هه‌موو ناههمواریانه ڕزگاری کرد خوای باڵا ده‌ست تاگیشته
ماڵه خاڵوانی له قه‌یره‌وان.....
به‌ڵێ عهبوڕهحمان کوڕی معاویه گیشته قه‌یره‌وان، ئه‌و ده‌مه ته‌مه‌نی
ئه‌م سه‌رکرده‌یه حه‌ڤده‌ساڵ بوو، کاتێك گه‌یشته ئه‌و ووڵاته له تونس و
قه‌یروان شۆڕشی خه‌واریجه‌کان ده‌ستی پێ‌کرد بوو دژی ئه‌مه‌ویه‌کان واتا
له ڕۆژ هه‌ڵات عه‌باسیه‌کان شوڕشیان کرد وه به‌هه‌مان شێوه له ڕۆژ ئاوا
خه‌واریجه‌کان ده‌ستیان کرد به شۆڕش دژی ئه‌مه‌ویه‌کان وه ئه‌م شوڕشهی
خه‌واریجه‌کان زۆر گه‌وره بوو له باکوری ئه‌فه‌ریقا نزیکه‌ی زۆربه‌ی
جێگاکانی گرته‌وه به‌سه‌رۆکایه‌تی پیاوێکی خه‌وارجی خوێن ڕێژ به‌ناوی
(عه‌بدوڕه‌حمانی کوڕی حه‌بیب) وه له هه‌مان کاتدا دژایه‌تی خه‌لافه‌تی
عه‌باسیه‌کانی ده‌کرد زۆر ناکۆک بوون به‌یه‌که‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که
خه‌وارجه‌کان زیاتر لایه‌نگری عه‌لی کوڕی ئه‌بوطالب بوون زۆر رقیان له
معاویه‌ی کوڕی ئه‌بوو سوفیان ده‌بوه‌وه (ڕه‌زاو ڕه‌حه‌مه‌ت له
هه‌ردووکیان بێت) که‌واته زیاتر دژیایه‌تی ئه‌مه‌ویه‌کانیان ده‌کرد به
هه‌مان شێوه عه‌بدوڕه‌حمانی کوڕی معاویه له‌وێش نه‌یده‌توانی دابنێشێت
ئه‌گه‌ر بیان گرتایه ئه‌وا بێ گومان له ملیان ئه‌دا پاشان عه‌بدوڕه‌حمانی
کوڕی حه‌بیب هه‌واڵی پێگه‌یشت که عه‌بدوڕه‌حمانی کوڕی معاویه له
قهیرهوانه ووتی هه‌رکه‌س سه‌ره‌که‌یم بۆ بێنێت یاخود بیگرێت ئه‌وه
خه‌ڵاتی ده‌که‌م، له قه‌یره‌وان پێیان زانی ناچار هه‌ڵهات بۆ لیبیا بۆ
شارێك به‌ناوی (برقه) بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ له ماڵی هه‌ندیك لهخاڵوانی
له‌وێ مایه‌وه تاساڵی (136)کۆچی =(754)زاینی واتا ته‌مه‌نی
عه‌بدوڕه‌حمانی کوڕی معاویه بووبه بیست و سێ ساڵ....
عه‌بدوڕه‌حمان کوڕی معاویه بیری له‌وه کرده‌وه ئایا ده‌بێت هه‌روا خۆی بشارێته‌وه له‌م شار بۆ ئه‌وشار له‌م ووڵات بۆ ئه‌و ووڵات؟
ئه‌م سه‌رکرده لاوه له‌هه‌موو وڵاته‌کانی ده‌وروبه‌ری ئه‌گه‌ر بیگرن
ئه‌وا له ملی ده‌ده‌ن ده‌یکوژن له هه‌موو جێگاکان دنیا به شوێن ئه‌م
که‌سه‌دا ده‌گه‌ڕێن له شام و وڵاتانی ڕۆژ هه‌ڵاتی ئیسلامی به‌شوێنیدا
ده‌گه‌ڕین واتا لای عه‌باسیه‌کان، وه له باکوری ئه‌فریقا له‌لایه‌ن
خهوارجهکانهوه به‌شوێنیدا ده‌گه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی بیکوژن، بیری له‌وه
کرده‌وه که نابێت ئه‌م تا مردن خۆی بشارێته‌وه که له‌زنجیره‌ی
خه‌لیفه‌کانی ئه‌مه‌ویه ،وه ده‌زانێت لهه هه‌موو جیهانی ئیسلامی
ئه‌مه‌ویه‌کان به‌شوێنیان ده‌گه‌ڕێن ده‌یان کوژن سه‌ریان ده‌بڕن ،بۆیه
بیری له‌وه کرده که ئه‌مه‌ویه‌کان کۆبکاته‌وه له ههرجێگایهکن هه‌وڵی
یه‌کتری بزانن،لاوانیه سه‌ر له نوێ عه بدوڕهحمان کوڕی معاویه شۆڕشی
ئه‌مه‌وه‌ی ده‌ست پێ بکاته‌وه؟
عه‌بدوڕه‌حمان کوڕی معاویه بیری له‌وه کرده که بڕوات بۆ خاكی
ئه‌نده‌لوس، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باشترین جێگایه بۆ ئه‌و له‌وانه پێشوازی
لێبکرێت،خۆ ئه‌گه‌ر پێسوازی لێنه‌کرێت دووره له‌ده‌ست خه‌وارج و
عه‌باسیه‌کان ده‌ستیان به ئه‌نده‌لوس ناگات،وه ئاماژه‌مان بۆ کرد که
له‌سه‌رده‌می دووهه‌می والیه‌کان بوو که خویان دامڵی بوو له خه‌لافه‌ی
ئیسلامی ئه‌نده‌لوس خۆی بۆ خۆی ئه‌ماره‌تێکی جیاواز بوو،که فرمانڕه‌وای
سه‌ره‌کی (یوسفی عه‌بدوڕه‌حمانی فه‌هری)بوو بێچگه له چه‌ند ده‌سه‌ڵاتێکی
بچوك بچوكی تر له‌ناو ئه ئیماره‌ته بچوکه‌دا،که‌واته باشترین جێگای بۆ
عه‌بدوڕه‌حمان کوڕی معاویه دوره ده‌ستی ئه‌و دوو ده‌سه‌ڵاته‌یه وه‌ك
عه‌باسی خه‌وارجی له‌وانیه بتوانێت شۆڕشێکی تێدا به‌ر پا بکات
عه‌بدوڕه‌حمانی کوڕی معاویه....
عه‌بدوڕه‌حمانی کوڕی معاویه چۆن چووه ناو خاكی ئه‌نده‌لوس
له ساڵی (136)کۆچی =(753)زاینی خۆی ئاماده‌کرد چۆن بپرڕێتهوه بۆ ناو
خاكی ئه‌نده‌لوس ویستی چه‌ند کارێک بکات بۆ پێداویستی یه‌کانی بۆ خاکی
ئه‌نده‌لوس ئه‌و کاره‌نه بریتین له ....
یه‌که‌م :- ناردنی خزمهتکارهکی که‌ناوی (به‌در) بوو بۆ خاكی ئه‌نده‌لوس
تا لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی بۆ بکات له چۆنیه‌تی ڕه‌وشی ئه‌و ئهمارهتهو
چۆنیه‌تی فهرمانڕهوکانیان وه زه‌مینه‌ی سیاسی ئه‌نده‌لوس .
دووه‌م:- ناردنی خزمه‌تکاره‌که‌ی به‌در بو شوێن ئه‌و که‌سانه‌ی که
خولافهتی ئه‌مه‌ویه‌کانیان خۆش ده‌یست، چونکه خه‌ڵکانێک ئه‌بوون
له‌سه‌رده‌می معاویه‌ی کوڕی ئه‌بوو سوفیان که ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یان خۆش
ده‌ویست له‌شام زۆر ڕازی بوون له ده‌سه‌ڵاتی عومه‌ری کوڕی خه‌طاب
خوسهویستی ئه‌و بوو وای کرد که ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مه‌ویه‌کان خوشه‌ویست
بێت،وه لهخالافهتی عوسمان کوڕی عه‌فان پاشان خه‌لافه‌تی عه‌لی کوڕی
عه‌لی کوڕی ئه‌بوو طالب، وه له هه‌موو جیهانی ئیسلامی ده‌سه‌ڵاتی
خه‌لافه‌تی ئه‌مه‌ویان خۆش ده‌ویست،چونکه ده‌یان زانی که به‌نی ئومه‌یه
زۆر لێهاتوو بون له به‌ڕێوه بردنی ده‌سه‌ڵات سیاسه‌ت له‌سه‌رده‌می
ئه‌واندا فتوحاتی زۆر گه‌وره کرا و زۆربه‌ی ووڵاتان که‌ووته ژێر
ده‌سه‌ڵاتی موسڵمانان له سه‌رده‌می ئه‌مه‌ویه‌کاندا،وه له سه‌رده‌می
ئه‌مه‌ویه‌کاندا ووڵاتی ئه‌نده‌لوس فه‌تح کراو خه‌ڵکی ئه‌نده‌لوس
خۆشه‌ویستیکی بێ ووێنه‌یان هه‌بوو بۆ ئه‌مه‌ویه‌کان وه خه‌ڵکانێکی موجاهید
و هه‌میشه له خه‌بات شۆڕش جیهاد دا بوون بۆ ئاینی پیرۆزی ئیسلام،هه‌ندێك
له گه‌ل هۆزه‌کان زۆر رقیان له به‌نی ئومیه ده‌بووه‌وه.
سێیه‌م:- له زیره‌کی یه‌کی بێ ووێنه‌دا هه‌واڵی نارد بۆ به‌ربه‌ره‌کان که
له‌گه‌ڵی یه‌ك بگرن له ئه‌نده‌لوس،چونکه له ململانیه‌کی زۆر گه‌ره‌دا
بوون له‌گه‌ڵ (یوسفی کوڕی عه‌بدوڕه‌حمانی فه‌هری) وه هه‌میشه
عه‌ره‌به‌کانی به‌رز کردبووه به‌ربه‌ره‌کانی په‌راوێز کردبوو، وه یوسفی
عه‌بدوڕه‌حمانی فه‌هری له‌سه‌ر بنه‌مایی ده‌مارگیری نه‌ته‌وه په‌رستی
فه‌رمان ڕه‌وای ده‌کرد.
چواره‌م :- هه‌واڵی نارد بۆ هه‌موو ئه‌مه‌ویه‌کان له هه‌موو شوێنه‌کان که
له ئه‌نده‌لوس کۆببنه‌وه بیره‌که‌ی خۆی بۆ باس کردبوون، ئه‌گه‌ر ڕازین
به‌و بیر‌و سیاسه‌ته‌ی که ئه‌م بۆی باس کردبوون یارمه‌تی بده‌ن و بۆ
سه‌رکه‌وتن له‌گه‌ڵیدا بن.
به‌ڵێ توانی خه‌ڵکی له خۆی کۆبکاته‌وه یارمه‌تی بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بچنه
ناو خاكی ئه‌نده‌لوس، وه ئه‌م کارانه‌ی که کردی له ماوه‌ی دوو ساڵدا
توانی به ته‌واوه‌تی کاره‌کانی ئه‌نجام بدات، وه خزمه‌تکاره‌که‌ی نارد بۆ
لای که‌سیك به‌ناوی (غالبی ته‌میمی) تا بۆ پێشوازی کردنی عه‌بدوڕه‌حمانی
کوڕی معاویه ئاماده بکات له ئاماده‌کردنی که‌شتیه‌ك بۆ په‌ڕینه‌وه له
ساڵی(138)کۆچی= (755)زاینی توانیان که که‌شتێکی بۆ ئاماده بکه‌ن له‌گه‌ڵ
غالبی ته‌میمی، کاتێک که چوه لای غالبی ته‌میمی لیپرسی ناوت چیه ئه‌ویش
ناوی خۆی پێ ووت، ووتی: سوپاس بۆ خوا ئه‌وا سه‌رکه‌وتین و کۆتایی هات به
کاره‌که‌مان، وه خۆی به ته‌نهایی له‌گه‌ڵ ستافی که‌شتیه‌که له خاكی
ئه‌نده‌لوس دابه‌زی له‌و کاته‌وه عه‌بدڕه‌حمانی کوری معاویه ناوا نرا به
عه‌بدوڕه‌حمانی داخل ناسرا!!
عهبدهڕحمانی داخل له خاكی ئه‌نده‌لوس
عه‌بدڕه‌حمانی داخل به‌ته‌نها له‌سه‌ر که‌ناره‌کانی ئه‌نده‌لوس دابه‌زی،
ئه‌وه‌ی پێشوازی لێکرد ته‌نها خزمه‌ت کاره‌که‌ی به‌در بوو، پاشان ڕووی
کرده قورتوبه که ئه‌وسه‌رده‌مه وه‌ك ئاماژه‌مان بۆ کرد یوسفی کوڕی
عه‌بدووڕه‌حمانی فه‌هری فه‌رمانڕه‌وای ده‌کرد، وه مێژوو نوسان ده‌ڵێن له
ساڵی (138) کۆچی به‌ته‌واوه‌تی خه‌ریكبوو ئیسلام له ئه‌نده‌لوس کۆتایی پێ
بێت، چونکه شۆڕش له‌سه‌ر شۆڕش ده‌کرا نه‌ساره‌کان خۆیان ئاماده کرده‌وه
بۆ جه‌نگ له‌گه‌ڵ موسڵمانان دا وه پێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به‌هێز کرد
له‌ناوچه‌که‌دا نه‌ساره‌کان ده‌یانویست خاكی ئه‌نده‌لوس له‌ده‌ستی
موسڵمانان وه‌ربگرنه‌وه ڕۆژی موسڵمانان به‌ره‌و ئاوابوون ده‌رۆیشت.
له‌و کاته‌ی که عه‌بدوڕه‌حمان کوڕی معاویه چوه ناوخاكی ئه‌نده‌لوس ده‌ستی
کرد به خه‌ڵک کۆکردنه‌وه له ده‌وری خۆی هه‌واڵی نارد بۆ ئه‌وانه‌ی که
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مه‌ویه‌کانی خۆش ده‌ویست، وه به‌ربه‌ره‌کانی له ده‌وری خۆی
کۆکرده‌وه، وه هه‌ندێك له‌و گه‌ل وهۆزانه‌ی که له‌گه‌ڵ یوسفی کوری
عه‌بدوڕه‌حمانی فه‌هری کێشه‌یان هه‌بوو ڕقیان له ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی بوو، وه
هه‌روه‌ها زۆربه‌ی ئه‌مه‌ویه‌کان له ئه‌نده‌لوس کۆبونه‌وه، به‌ڵام
له‌گه‌ڵ ئه‌ویشدا ژماره‌یه‌کی وای کۆنه‌کرده‌وه که بتوانێت گۆڕانکاری
بکات هیچ گۆڕانکایهك ڕووی نه‌دا له ماوه‌ی کۆکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی دا.
پاشان عه‌بدوڕه‌حمان کوڕی معاویه بیری له‌وه کرده‌وه که له‌گه‌ڵ
یه‌مه‌نیه‌کاندا یه‌ك بگرێت، چونکه ئه‌وانیش کێشه‌یان هه‌بوو له‌گه‌ڵ
یوسفی کوڕی عه‌بدوڕه‌حمانی فه‌هری، چونکه یوسف خه‌ڵکی حیجاز بوو کێشه‌ی
هه‌بوو له‌گه‌ڵ یه‌مه‌نیه‌کاندا بۆیه عه‌بدوڕه‌حمان کوڕی معاویه ویستی
ئه‌و هه‌له بقۆزێته‌وه یه‌مه‌نیه‌کان له ده‌وری خۆی کۆبکاته‌وه یه‌ك
بگرن بۆ لێدانی یوسفی کوڕی عه‌بدوڕه‌حمانی فه‌هری.
وه سه‌رکرده‌ی یه‌مه‌نیه‌کان ئه‌و سه‌رده‌مه بنکه‌ی له شاری ئیشبیلیه
بوو به‌ناوی (ئهبوصوباحی یهحصهبی) له‌وێ نیشته‌جێ بوو بوون زۆربه‌ی
یه‌مه‌نیه‌کان له‌وێ ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بوو فه‌رمانڕه‌وایان ده‌کرد وه ئه‌و
شاره‌ی که ئه‌وان فه‌رمانڕه‌وایان ده‌کرد یه‌کێك بوو له شاره
گه‌وره‌کانی سه‌رده‌می ئه‌نده‌لوس، عه‌بدوڕه‌حمان کوڕی معاویه خۆی چوو بۆ
لای ئه‌بوو صوباحی یهصحهبی له ئیشبیلهیه کۆبنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ کرد، وه
ڕێکه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که دژی یوسفی کوڕی عه‌بدوڕه‌حمانی فه‌هری
بجه‌نگن تا له ده‌سه‌ڵات دایده‌ماڵن.
پێش ئه‌وه‌ی جه‌نگ ده‌ست پێبکه‌ن عه‌بدوڕه‌حمان کوڕی معاویه چه‌ند جار
نامه‌ی نوسی بۆ یوسفی کوڕی عه‌بدوڕه‌حمانی فه‌هری که ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی
بداته عه‌بدڕه‌حمان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م یه‌کێکه له زنجیره‌ی
خه‌لافه‌تی ئه‌مه‌وی و هێمایی ئهمهویهکانه، به‌ڵام ئه‌و سوپایی ئاماده
کرد بۆ لێدانی عه‌بدوڕه‌حمان کوڕی معاویه ئه‌وانه‌ی که له‌گه‌ڵیدا بوون،
به‌ڵێ موسڵمانان له‌به‌رانبه‌ر یه‌کتری وه‌ستان و شه‌ری براکوژی ده‌ستی
پێ‌کرد له ئه‌نده‌لوس، ئه‌گه‌رچی گه‌وره‌ترین نه‌هامه‌تیه که موسڵمان
له‌گه‌ڵ موسڵمان بجه‌نگێت، به‌ڵام بۆ یه‌ك لای کردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی باش
له خراپ ده‌بێت جیابکرێته‌وه به زه‌بری شمشێر که له‌و کاره زیاتر
نه‌بوو ئه‌نجام بدرێت ته‌نها چه‌ك کاره‌که‌ی یه‌ك لایی ده‌کرده‌وه.
شه‌ڕی مه‌ساره
به‌داخه‌وه موسڵمانان شمشێریان له‌یه‌ك ڕاکێشا‌و له جێگایه کردیانه شهر
وه‌ك ئاماژه‌مان بۆ کرد هه‌ندێك جار به شهر نه‌بێت کاره‌کان یه‌ك لایی
ناکرێنه‌وه..
لهذوالحجة ساڵی (138)کۆچی= ئایاری(756)زاینی شه‌رێکی خوێناوی ڕوویدا له
نێوانی سوپایی موسڵمانان له مه‌ساره له دوو هێڵه‌وه هێڵی یه‌که‌م به
سه‌رۆکایه‌تی عه‌بدوڕه‌حمان کوڕی معاویه هێڵی دووه‌م ئه‌بوو صوباحی
یهحصهبی، له‌ڕاسیدا عه‌بدوڕه‌حمان کوڕی معاویه زیاتر به پشتیوانی
یه‌مه‌نیه‌کان شه‌ڕی کرد له‌گه‌ڵ یوسفی کوڕی عه‌بدوڕه‌حمانی کوڕی
فه‌هری....
به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی شهر ده‌ست پێ بکات له ناو یه‌مه‌نیه‌کاندا وا بڵاو
بووه که عه‌بدوڕه‌حمان کوڕی معاویه خاوه‌نی ئه‌سپی به‌هێز و زۆر خێران
له‌وانه‌یه له شه‌ره‌کاندا هه‌ڵبێن ئه‌سپه‌کانی ئه‌وان زۆر گران بوو
له‌و سه‌رده‌مه‌دا که باشترین جۆری ئه‌سپیان پێ‌بوو که‌پێ ده‌وترا (جواد)
ئه‌م ووتانه گه‌یندراوه به ئه‌بوو صوباحی یهحصهبی ئه‌ویش زۆر ترسا
ووتی ئه‌گه‌ر ئه‌مان به‌جێمان بێڵن شه‌ره‌که به‌سه‌ر ئێمه‌دا ده‌که‌وێت
بۆیه ئه‌و ترسه له‌دڵی ئه‌بوو صوباحی دا دروست بوو وه ده‌ترسا خاكی شهر
چۆڵ بکه‌ن!
ئه‌م هه‌واڵه و وتانه گه‌یشته‌وه به عه‌بدوڕه‌حمان کوڕی معاویه، ئه‌م
سه‌رکرده ته‌مه‌ن بیست وپێنج ساڵه له زیره‌کیه‌کی بێ وێنه‌دا کۆتایی
پێهنا بێ ئه‌وه‌ی که‌س بزانێت...!
عه‌بدوڕه‌حمان کوڕی معاویه خۆی چوو بۆ لای ئه‌بو صوباحی یهحصهبی پێ ووت:
من خاونی ئه‌سپێکی زۆر خێرام ناتوانم له‌سه‌ر ئه‌سپه‌که‌مه‌وه تیر به
هاوێژم جا پێم خۆشه بیده‌م به تۆ تۆش ووڵاغه‌که‌ی خۆت بده‌ی به من وه
ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵم دا به هه‌مان شێوه ده‌یانه‌وێت بیبه‌خشن به
جهنگاورهکانی تۆ که ئه‌م ووتانهیان گوێ لێبو وتیان ئه‌م پیاوه
بهتامایی ئه‌وه نیه له‌خاكی جه‌نگدا هه‌ڵبێت ئه‌مه خۆی به خاوه‌نی
جه‌نگه‌که ده‌زانێت، ئیتر له‌وه تێگه‌یشتن که عه‌بدوڕه‌حمان کوڕی
معاویه ده‌یه‌وێت له‌خاكی جیهاد بمرێت، پاشان شه‌ڕه‌که ده‌ستی پێ‌کرد
ئه‌و جه‌نگه‌ی که عه‌بدڕه‌حمان کردی زۆر بێ وێنه بوو وه توانی زۆر
به‌باشی سه‌ربکه‌وێت به‌سه‌ر هێڵه‌که‌ی خۆیدا پاشان گه‌ڕایه‌وه بۆلای
ئه‌بو صوباح یارمه‌تی ئه‌وی دا توانییان به‌سه‌ر یوسفی کوڕی عه‌بدوڕه‌حمانی
فه‌هری سه‌ربکه‌ون سه‌رکه‌وتنێکی زۆر باش که سه‌رده‌مانێك بوو ده‌یانویست
که یوسفی فه‌هری بڕوخێنن، وه یوسفی فه‌هری ڕای کرد وههڵهات.
فه‌رمانڕه‌وایی عه‌بدوڕه‌حمانی داخل
هه‌ندێك له سوپاکه‌ی عه‌بدوڕه‌حمان کوڕی معاویه ویستیان بکه‌ونه دوای
سوپا هه‌ڵهاتوه‌که تا هه‌مویان له ناو به‌رن، وه ئه‌م سه‌رکرده به‌هێزو
توانایه لهسهروهریهکی تر که له مێژوودا تۆمار کراوه بۆ ئه‌وه‌ی
خه‌ڵکی تر وانه‌ی لێوه‌ر بگرێت وتی دوای براکانتان مه‌که‌ون له کۆتایدا
هه‌ر ده‌گڕێنه‌وه ناو سوپایی موسڵمانان زۆر وورد بینانه بۆ کێشه‌کان
ده‌چوو زۆر بۆ کاره‌کانی دووربین بوو هه‌رچه‌نده ته‌مه‌نی زۆر که‌می
هه‌بوو، به‌ڵام توانا‌و زیره‌کیه‌کی زۆر ناوازه‌ی هه‌بوو، بۆیه پێ ووتن
دوایان مه‌که‌ون وازیان لێبێنن فێری جه‌نگیان مه‌که‌ن با بڕۆن ئازاد بن.
عه‌بدوڕه‌حمان کوڕی معاویه ده‌یوست ئه‌و سوپایه بکاته‌وه به سه‌ربازی
خۆی، بۆ ئه‌وه‌ی سبه‌ینێ له‌به‌رانبه‌ر نهسراکاندا به‌کاریان بهێنێت، وه
سه‌رله نوێ سوپایی ئاماده‌کرد بۆ جه‌نگی فه‌ره‌نسا ولیۆن، عه‌بدوڕه‌حمان
کوڕی معاویه بۆ به ڕه‌حمه‌ت بۆ خه‌ڵکی ئه‌نده‌لوس، من وا هه‌ست ده‌که‌م
عه‌بدوڕه‌حمان کوڕی معاویه ده‌یویست سه‌رله نوێ خه‌لافه‌تی ئه‌مه‌وی
دابمه‌زرێنێت چۆن له شام دامه‌زرا بوو وه ده‌یویست موڵکی ئه‌مویه‌کان
بگه‌ڕێنێته‌وه به‌م شێوه‌ی که باسی ده‌که‌ین....
یه‌که‌م :- ئه‌م سه‌رکرده هیچ بوغز‌و قینیك له دڵیدا نه‌بوو پێش که‌مێک
له‌مه‌وبه‌ر باسی ئه‌وه‌مان کرد که‌خه‌ڵکی شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ کرد، به‌ڵام
ئێستا ده‌یوێت بیانگهڕێنێته وه ئه‌م ده‌یه‌وێت به‌چاوێکی میهره‌بانانه
سه‌یریان ده‌کات.
دووه‌م:- تێگه‌یشتنیکی فراوانی هه‌بوو چونکه ده‌یزانی دوژمنی سه‌ره‌کی
ته‌نها نه‌سارایه به‌رانبه‌ر به موسڵمانان هیج ڕقێکی له دڵدا نه‌بوو به
دوای تۆڵه‌دا نه‌ده‌گه‌ڕا.
سێیه‌م:- له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م سه‌رکرده ته‌مه‌نێکی زۆر که‌می هه‌بوو،
به‌ڵام زۆر زانا بوو به شه‌رع و فقه سیاسه‌ت زۆر وورد بینانه مامه‌ڵی
له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا ده‌کرد ده‌یزانی ناشه‌رعیه که دوای موسڵمانان
بکه‌وێت بۆ ئه‌وی بیان کوژێت بۆیه وازی هێنا، بۆیه هه‌میشه ده‌یویست
موسڵمانان کۆبکاته‌وه له‌ژێر یه‌ك ئاڵادا، وه ده‌یزانی نابێت موسڵمانان
بریندار بکات و بیانکوژێت یان به دیل بیان گرێت، وه نابێت دیله‌کان
به‌چاوی دیل سه‌یر بکرێن بۆیه هه‌موویانی ئازاد کرد سه‌ر له نوێ
هاتنه‌وه ناو سوپاکه‌ی خۆی ئه‌وه‌ی ده‌ست که‌وت و غه‌نیمه‌تی ئه‌وان بوو
زانی ڕه‌وا نیه بۆیه هه‌مووی ده‌ستکه‌وته‌کانی دایه‌وه به‌خۆیان زیاتر
خۆشه‌ویستی عه‌بدوڕه‌حمان کوڕی معاویه له دڵیان‌دا چه‌سپی ده‌یان زانی
سه‌رکرده‌یه‌کی ڕه‌بانی یه.
کێشه‌ی نێوان عه‌بدوڕه‌حمانی داخل و ئه‌بوو صوباحی یهحصهبی
له‌دوای سه‌رکه‌وتنی عه‌بدوڕه‌حمان کوڕی معاویه به‌سه‌ر سوپایی یوسفی کوری
عه‌بدوڕه‌حمانی فه‌هری له شه‌ڕی مهسارهدا، خه‌ڵکی یه‌مه‌ن هاتن بۆ لای
ئه‌بوو صوباحی یهحصهبی پیان ووت ئه‌وه عه‌بدڕه‌حمانی داخل خۆ
ئه‌وه‌نده نیه هاتۆته ئه‌نده‌لوس توانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نده‌لوس
بگرێته‌ده‌ست که‌چی تۆ له ئهندهلوسیت بۆ ده‌سه‌ڵات ناگریته ده‌ست،
له‌هه‌مان کات ده‌نگۆی ئه‌وه‌یان بڵاو کرده‌وه که ئه‌مڕۆ توانی به‌سه‌ر
یوسفی عه‌بدڕه‌حمانی فه‌هری سه‌ربکه‌وێت سبه‌ینی سه‌ره‌ی یه‌مه‌نیه‌کان
دێت، ئه‌وا ئێمه‌ش په‌راوێز ده‌کرێینه‌وه وه‌ك جاران تا عه‌بدوڕه‌حمان
کوڕی معاویه خۆی نه‌گرتووه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات به خێرا شۆڕشێکی به‌سه‌ر
دا بکه‌ین.
لهڕاستیداخهڵکی یه‌مه‌ن که گوێیان له‌م ووتانه بوو زۆریان پێ‌ناخۆش بوو،
نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عه‌بدوڕه‌حمان کوڕی معاویهیان خۆش ده‌ویست، به‌ڵام
لێی ده‌ترسان ده‌یانوت که‌سێکی هه‌روا ئاسان نیه به‌و ئاسانیه له ناو
ناچێت، پاشان ئه‌م هه‌واڵه گه‌یشته‌وه به عه‌بدوڕه‌حمان کوڕی معاویه،
به‌ڵام لای خۆی هێشتیه‌وه وه‌ك نهێنیه‌ك پاراستی به‌که‌سی نه‌وت
نه‌یده‌ویست بڵاو بێته‌وه به‌ڵام چاوی خسته سه‌ر ئه‌بوو صوباحی یهحصهبی
چاودێری باشی ده‌کرد....
نه‌یده‌ویست پارچه پارچه‌ی بکه‌وێته ناو موسڵمانان ئاشکرای نه‌کرد به
کارێکی شه‌رعی زانی که موسڵمانان یه‌ك بن، کۆک بن له‌سه‌ر کاری کۆمه‌ڵ
کاری به‌رده‌وام بن، هه‌روه‌ها نه‌ی ده‌ویست یه‌ك ریزی نێوان موسڵمانان
بشێوێت تا ئه‌وه‌نه‌ی خۆشه‌ویستیان هه‌بوو بۆ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مه‌ویه‌کان
ویهمهنیهکان و به‌ربه‌ریه‌کان توشی پارچه پارچه‌ی نه‌بن، وه له
هه‌مان کاتدا نه‌یده‌ویست شه‌رو کوشتارو شۆڕش له نێوان موسڵمانان ڕوو
بدات، عه‌بدوڕه‌حمان کوڕی معاویه ده‌یویست خه‌ڵکی کۆبکاته‌وه بۆ جه‌نگی
نه‌سارا، وه خێرا نه‌هات ئه‌بوو صوباحی یهحصبی له‌به‌رێت یان له‌ناوی
به‌رێت، به‌ڵکو دوای یانزه ساڵ له‌سه‌ر کار لای برد وه خۆی توانی هه‌موو
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نده‌لوس به‌ته‌واوه‌تی بگرێته ده‌ست.
عه‌بدوڕه‌حمانی داخل و سه‌رده‌می ئامارهتی ئه‌مه‌وی
له‌سه‌ره‌تایی باسی عه‌بدوڕه‌حمانی کوڕی معاویه باسی ئه‌وه‌مان کرد که
ناوی گۆڕا به عه‌بدوڕه‌حمانی داخل که قورتبهو باشوری ئه‌نده‌لوسی خسته
ژێر ڕکێفی خۆی ئیتر به‌ته‌واوه‌تی ئه‌و ناوه به‌سه‌ردا سه‌پا بوو به
کونیه‌که‌ی یان نازناوه‌که‌ی، بۆیه ئه‌و نازناوه‌شی وه‌رگرت له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی یه‌که‌م ئه‌میری ئه‌مه‌ویه‌کان بوو که هاته‌ناو خاكی قورتوبه
ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست، هه‌میشه ئه‌مه‌ویه‌کان ده‌ستێکی سپی هه‌بوو
به‌سه‌ر ئۆمه‌ی ئیسلامیه‌وه به‌تایبه‌ت به‌سه‌ر ئه‌ماره‌تی
ئه‌نده‌لوسه‌وه که له داهاتوو دا باسی ده‌که‌ین.
ئه‌وسه‌رده‌می که عه‌بدوڕه‌حمانی داخل فه‌رمانڕه‌وای کرد به‌سه‌رده‌می
ئه‌ماره‌تی ئه‌مه‌ویه‌کان ناسرا، وه ئه‌م سه‌رده‌مه له
ساڵی(138)کۆچی=(755)زاینی ده‌ست پێده‌کات تاساڵی(316)کۆچی =(928)زاینی وه
ئه‌م سه‌رده‌مانه ناونرا به ئاماره‌ت، وه بۆیه ئه‌و ناوی لێ‌نرا له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتێکی سه‌ر به‌خۆ بوو دابڕابوو له ده‌سه‌ڵاتی
عه‌باسیه‌کان تا ده‌وڵه‌تی عه‌باسی ڕوخا هه‌ر دابڕاو بوون له یه‌کتری تا
ئه‌نده‌لوس خۆی شی ڕوخا بۆیه هه‌ر به ئاماره‌ت ناونرا.
پاشان عه‌بدوڕه‌حمانی داخل ده‌ستی کرد به ڕێکخستنی ئامارهتهکی به
دانانی یاسا‌و ڕیسای خوایی بۆ ئامارهتهکهی، هه‌رچه‌نده شۆڕش و یاخی
بوونێکی زۆر ڕوویدا له ئامارهتهکهیدا بێ‌شومار شوڕش دژی ده‌کرا، به‌ڵام
یه‌ك به‌دوای یه‌ك هه‌مووی کرده ژیله‌مۆ نه‌یده‌هێشت شۆڕشه‌کان گه‌وره
بن، عه‌بدوڕه‌حمانی داخل توانی نه‌خشه‌ی ئه‌و ووڵاته بگۆڕێت به جوانترین
شێوه ئه‌نده‌لوس بکاته نمونه‌ی ده‌سه‌ڵات له ئه‌وروپادا وه ئه‌وه‌ی
ده‌یویست ئه‌و ئامارهته ده‌سه‌ڵاتی له‌ق بکات جه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌موویان
کرد.
وه له ته‌مه‌نی سی و چوارساڵی به به‌رده‌وامی فه‌رمانڕه‌وای کرد، واتا
له ساڵی(138)کۆچی =(755)زاینی تا ساڵی(172)کۆچی=(788)زاینی فه‌رمانڕه‌وایی
کرد له ئه‌نده‌لوس له‌سه‌ر بنه‌مایی قورئان سونه‌ت وه له‌و سه‌رده‌می
ده‌سه‌ڵاتی عه‌بدوڕه‌حمانی داخل بیست وپینج شۆڕش یاخی بوون ڕووی دا،
وه‌توانی هه‌مووی به‌دوای یه‌ك داکپ بکاته‌وه هه‌موو شوڕشه‌کانی کرده
ژیله‌مۆ وه ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش به‌هێزترین سه‌رده‌می ئه‌نده‌لوس بووه له
هه‌موو مێژووی ئه‌نده‌لوسدا به‌شێوه‌یه‌کی گشتی.
هه‌موو ئه‌و شۆڕشانه‌ی که دژی عه‌بدوڕه‌حمانی داخل کرا
له‌ماوه‌ی ئامارهتی ئه‌نده‌لوس له‌سه‌رده‌می عه‌بدوڕه‌حمانی داخل بیست و
پێنج شۆڕشی تێدا کرا، وه به‌سه‌ر هه‌مویاندا سه‌رکه‌وتوه هه‌ندێك له
شۆڕشه‌کان بریتین له ...
یه‌که‌م شۆڕش:- شۆڕشی قاسمی کوڕی یوسفی کوڕی عه‌بدوڕه‌حمانی فه‌هری و
له‌گه‌ڵ ڕه‌زاقی کوڕی نه‌عمانی غه‌سانی له‌ساڵی(143)کۆچی=(760)زاینی
دووه‌م شۆڕش:- شۆڕشی یوسفی کوڕی عه‌بدوڕه‌حمانی فه‌هری له‌ساڵی(143)ك=(760)ز
سێیه‌م شۆڕش:- شۆڕشی هیشامی کوڕی عروه‌ی فه‌هری له‌ساڵی(144)ك=(761)ز
چواره‌م شۆڕش:- هه‌ندێك شۆڕشی تر له لایه‌ن حیجازیهکانهوه که هه‌ر سه‌ر به فههریهکان بوون له‌ساڵی(144)ك=(761)ز
پینجه‌م شۆرش:- شۆڕشی عه‌لائی کوڕی موغیسی یهحصبی له‌ساڵی(146)ك=(763)ز
شۆڕشی شه‌شه‌م:- شۆڕشی سه‌عیدی یهحصبی یه‌مه‌نی له‌ساڵی(149)ك=(766)ز
شۆڕشی حه‌وته‌م:- باوکی صوباحی کوڕی یه‌حیایی یهحصبی له‌ساڵی (149)ك=(766)ز
شۆڕشی هه‌شته‌م:- شوڕشی به‌ربه‌ره‌کان له ئه‌نده‌لوس به سه‌رۆکایه‌تی شهقایهی کوڕی عهبدولواحیدی مهکاناسی له‌ساڵی(151)ك=(768)ز
شۆڕشی نۆیه‌م:- شۆڕشی یه‌مه‌نیه‌کان له ئیشبیلیه به سه‌رۆکایه‌تی
عهبدولغفاری یهحصبی وه له‌گه‌ڵ حهیوت کوڕی مهلامسی حهضرهمی له‌ساڵی
(156)ك=(773)ز
ده‌یه‌م شۆڕش:- شۆڕشی سوله‌یمانی کوڕی یهقظانی له به‌رشلۆنه له‌ساڵی(157)ك=(774ز)
یانزه‌هه‌مین شۆڕش:- شۆڕشی عه‌بدولڕه‌حمانی کوڕی حه‌بیب له‌ساڵی (161)ك=(777)ز
دوانزه‌هه‌مین شۆڕش:- شۆڕشی حسێنی کوڕی یه‌حیایی ئه‌نصاری له‌ساڵی (166)ک=(782)ز
سیانزه‌هه‌مین شۆڕش:- شۆڕشی موحه‌مه‌دی کوڕی یوسفی فه‌هری له ساڵی (168)ك=(784)ز
چوارده‌هه‌مین شۆڕش:- شۆڕشی به‌ربه‌ره‌کان له نفزه له‌ساڵی (170)ك=(786)ز
وه زۆری تر له شۆڕشانه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که له مێژوو دا گرنگی هه‌بوو
بێت ئاماژه‌یه‌کمان پێداوه ساڵهکانیمان ده‌ست نیشان کردوه.
هه‌ڵۆی قوڕیش و شۆڕشی عه‌باسیه‌کان له ئه‌نده‌لوس
له‌و بیست و پینج شۆڕشه‌ی که ئاماژه‌مان پێ‌کرد ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌مه‌یان
به درێژی باس ده‌که‌ین و ڕوداوه‌کانی ده‌خه‌ینه پێش چاو تا ببیته
وانه‌یه‌ك بۆ هه‌موولایه‌ك، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین ڕووداو تیدا
ڕوویدا ئه‌ویش جیاکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ماره‌تی ئه‌نده‌لوس بوو
لهخهلافهتی عه‌باسی، ئه‌م شۆڕشه‌ی که عه‌باسیه‌کان کردیان له‌ساڵی
(146)کۆچی=(763)زاینی واتا له دوای هه‌شت ساڵ فه‌رمانڕه‌وای
عه‌بدوڕه‌حمانی داخل له ئه‌نده‌لوس دا که‌سێك به‌ناوی (عه‌لائی موغیثی
حهضرهمی) شۆڕشێکی به‌رپاکرد دژی عه‌بدوڕه‌حمانی داخل له ئه‌نده‌لوس.
له ڕاستیدا ئه‌بوو جعفه‌ری مه‌نصور که دووه‌م خه‌لیفه‌ی عه‌باسیه‌کان بوو
ئه‌وه‌ی که خه‌لافه‌تی عه‌باسی دامه‌زراند خه‌لیفه‌ی یه‌که‌م بوو ناوی
ئه‌بوو سفاحی عه‌باسی بوو که خه‌لافه‌تی عه‌باسی دامه‌زراند، ئه‌بوو جعفری
مه‌نصور که‌سێکی نارد بۆ ئه‌نده‌لوس به‌ناوی (عه‌لائی موغیثی حهضرهمی)
بۆ ئه‌وه‌ی عه‌بدوڕه‌حمانی داخل بکوژێت، بۆ ئه‌وه‌ی دوای خه‌لافه‌تی
ئه‌نده‌لوس بخاته ژێر ڕکێفی خه‌لافه‌تی عه‌باسی.
ئه‌م کاره بۆ ئه‌بوو جعفه‌ری مه‌نصور کارێکی ئاسایی بوو؛ چونکه ده‌یویست
ئه‌نده‌لوس بکات به موڵکی عه‌باسیه‌کان چونکه تاکه ده‌سه‌ڵات بوو که
له خه‌لافه‌تی عه‌باسی دابڕابوو هه‌موو وڵاتانی خستبوه ژێر ڕکێفی خۆی،
بۆیه ئه‌م پیاوه‌ی نارد بۆ ئه‌نده‌لوس (عه‌لائی موغیثی حهضرهمی) تا
له‌وێ شۆڕشێك به‌رپا بکات ئه‌نده‌لوس بخاته‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی
عه‌باسیه‌کان، وه لهمغریب په‌ڕییه‌وه ئاڵای ڕه‌شی عه‌باسیه‌کانی هه‌ڵکرد
له خاكی ئه‌نده‌لوس دا.
پاشان جه‌نگێکی زۆر گه‌وره ڕوویدا له نێوانی(عه‌لائی موغیثی حهضرهمی) و
عه‌بدوڕه‌حمانی کوڕی معاویه وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌یی عه‌بدڕه‌حمان توانی
سه‌ربکه‌وێت به‌سه‌ر (عه‌لائی موغیثی حهضرهمی) تێک‌و پێکی بشکێنێت وه
خۆێشی بکوژێت و سوپاکه‌ی له ناو به‌رێت شکستێکی گه‌وره‌ی پێ هێنان له
خاكی ئه‌نده‌لوس دا.
کاتێك که هه‌واڵیان دا به ئه‌بوو جعفه‌ر که سوپای عه‌لائی موغیثی
حهضرهمی له‌ناو چووه ووتی: ئه‌و سه‌رگه‌ردانه کوژرا و واتا عه‌لائی
موغیثی حهضرهمی سوپاس بۆ خوا که له نێوانی ئێمه‌و ئه‌و سه‌رکرده
لێهاتوه زۆر ویستیه که له نێوانماندا ده‌ریایه‌کی گه‌وره هه‌یه ده‌ستی
پێمان ناگات.!
له‌و سه‌رده‌مه‌وه هه‌رگیز خه‌لافه‌تی عه‌باسی بیری له‌وه نه‌کردوه که
بچێته‌وه خاكی ئه‌نده‌لوس، به‌ڵکو خه‌لیفه‌ی عه‌باسیه‌کان ناوی
عه‌بدڕه‌حمانی کوڕی معاویه‌ی ناونا به‌هه‌ڵۆی قوڕه‌یش، جارێک له دیوانی
خۆیدا پرسیاری کرد کێ هه‌ڵۆی قوڕه‌یشه ؟
ماستاو چیه‌کانی ده‌ورپشتی هه‌موویان ووتیان جه‌نبتان هه‌ڵۆی قوڕه‌یشن
ووتی نه‌خێر!
زۆری خه‌ڵکی تریان بۆ هه‌ڵدا که هه‌ڵۆی قوڕه‌یشن تاگیشتنه سه‌ر ناوی معاویه‌ی کوڕی ئه‌بوو سوفیان
ووتی نه‌خێر ئه‌وه‌ی که هه‌ڵوی قوڕه‌یشه عه‌بدوڕه‌حمانی کوڕی معاویه که
به‌ته‌نها خۆ چووه ئه‌نده‌لوس وڵاتی ساز کرد، ته‌نها خۆی بیری کرده‌وه
بیره‌که‌ی خۆی سه‌رخست، وه که‌سێكی جوامێر و ئازا بوو خۆی توانی خۆی
سه‌ربخات، وه پاشان شتێکی زۆر جوان ده‌ڵێت: ده‌ڵێت خۆی ڕوباری شه‌ق کرد
سواری ده‌ریا بوو تاگیشته وڵاتی بێگانه وه سوپا‌و سه‌ربازی بۆ خۆی
ئاماده‌کرد، چاونه‌ترس و ئازا‌و لێهاتوو بوو زیره‌ك بوو زۆر دووربینانه له
کێشه‌کانی ده‌ڕوانی، به‌و شێوه ئه‌بو جعفه‌ری مه‌نصور خۆشه‌ویستی
که‌سایه‌تی عه‌بدڕه‌حمانی کوڕی معاویه بۆ دروست بوو وه کارگه‌ری خستبوه
سه‌ر دوژمنه‌کانیشی بۆیه ناز ناوی هه‌ڵۆی قوڕه‌یشی بۆ دانا.