29/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌شواق جاف بۆ بزاڤ: به‌ئامانجگرتنی رۆژنامه‌نووشان، پێشێلكاری مافی مرۆڤ و بێده‌نگكردنی ده‌نگی ئازاده
ئه‌شواق جاف: به‌ئامانجگرتنی رۆژنامه‌نووشان، پێشێلكاری مافی مرۆڤ و بێده‌نگكردنی ده‌نگی ئازاده
نوێنه‌رێكی كورد له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رایگه‌یاند: به‌ئامانجگرتنی رۆژنامه‌نووسان پێشێلكارییه‌كی ئاشكرای مافی مرۆڤه له‌عێراقدا مه‌به‌ست لێی بێده‌نگكردنی ده‌نگی ئازاده و پێویسته پارێزگاریان لێبكرێ.
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌شواق جاف، به (بزاڤ)ی راگه‌یاند : مه‌به‌ست له‌تیرۆركردنی رۆژنامه‌نووسان له‌عێراقدا بۆ ئه‌وه‌یه ده‌نگی ئازاد له‌عێراقدا كپبكرێ، كه پێشێلكارییه‌كی ئاشكرای مافه‌كانی مرۆڤه، پێویسته له‌سه‌ر حكوومه‌تی ناوه‌ندی پارێزگاری بۆ رۆژنامه‌نووسان دابین بكات و ژینگه‌یه‌كی له‌باریان بۆ بره‌خسێنێ.
ئه‌وه‌شی گوت، رۆژنامه‌نووسان ئه‌و توێژه‌ن ده‌توانن په‌یوه‌ندی له‌نێوان ده‌زگا و دامه‌زراوه یا به‌رپرسان له‌گه‌ڵ هاوڵاتیاندا دروست بكه‌ن و په‌رده له‌سه‌ر كه‌موكوڕییه‌كان هه‌ڵبماڵن په‌نجه له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵییه‌كان دابنێن، هه‌ركاتێكیش ئه‌وان بوونه ئامانجی كرده تیرۆریستیه‌كان ئه‌وا روونه ده‌یانه‌وێ ئه‌و كارانه‌ی ئه‌وان نه‌مێنێ یا سنووردار بكرێ.
جه‌ختی كرده‌وه، ئاماره‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، له 2003وه تائێستا 267 راگه‌یه‌ندكاری عێراقی و بیانی له عێراق كوژراون، له‌كاتێكدا 155 له‌و راگه‌یه‌ندنكارانه به‌هۆی كاره‌كه‌یانه‌وه به‌ئامانج كراون و كوژراون، ئه‌مه‌ش بۆ خۆی ژماره‌یه‌كی زۆر مه‌ترسیداره بۆ به‌ئامانجكردنی رۆژنامه‌نووسان.
جێی باسه به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگی تشرینی دووه‌مه‌وه (42) ڕۆژنامه‌نوسی ناوخوَیی‌و بیانی ته‌نیا له‌شاری موسڵدا، له‌لایه‌ن ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی عێراقه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان لێكراوه، تائێستا 10 ڕۆژنامه‌نوس تیرۆركراوه، له‌و ژماره‌یه‌ش ناوی په‌یامنێرانی دوو كه‌ناڵی كوردی‌یان تێدایه.