28/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌رسه‌لان بایز و مه‌لا به‌ختیار چه‌ندین شكستییان تۆمار كردووه و پێشنیار بۆ گۆڕان ده‌كه‌ن
د. محه‌مه‌د عه‌لی ئه‌ندامی ژووری توێژینه‌وه‌ی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند: "ئه‌رسه‌لان بایز و مه‌لا به‌ختیار" خاوه‌نی چه‌ندین شكستن له بواری حزبی و حكومیدا، به‌ڵام ته‌كبیر بۆ رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه گۆڕان ده‌كه‌ن.
"د. محه‌مه‌د عه‌لی" سه‌باره‌ت به‌و نامه‌یه‌ی كه " ئه‌رسه‌لان بایز" بۆ " نه‌شیروان مسته‌فا" رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی ناردبوو، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: نامه‌كه زیاتر نامه‌یه‌كی په‌خشان ئامێزه و دووره له سیاسه‌ت و تێگه‌یشتنی سیاسی، سه‌یره مه‌لا به‌ختیار و ئه‌رسه‌لان بایز خۆیان خاوه‌نی چه‌ندین شكستن له بواری حزبی و حكومیدا، به‌ڵام ته‌كبیر بۆ رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه گۆڕان ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها، سه‌باره‌ت به پرسیاری "ئه‌رسه‌لان بایز" كه له نامه‌كه‌یدا له‌سه‌ر شه‌رعی بوونی سه‌رۆكی هه‌رێم له "نه‌وشیروان مسته‌فای كردووه، وتی: سه‌رۆكی هه‌رێم له ئێستادا نایاساییه و ئه‌گه‌ر دادگاش سه‌ربه‌خۆ بوایه ده‌بوو "ئه‌رسه‌لان بایز" وه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مانی خولی پێشوو بچوایه‌ته به‌رده‌م دادگا.
له‌سه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ی نه‌وشیراون مسته‌فا بۆلای مه‌سعود بارزانی و پێشوازی لێكردنی له باره‌گای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم باسی له‌وه‌كرد: نه‌وشیروان مه‌سته‌فا وه‌ك سه‌رۆكی پارتی سه‌ردانی مه‌سعود بارزانی كردوه، به‌ڵام جێگه‌ی نێگه‌رانیه كه تا ئێستاش سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكی پارتی یه‌ك باره‌گایان هه‌یه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: سه‌ردانه‌كه هیچ شێوازێكی جددی و دبلۆماسی نه‌بووه، هه‌ربۆیه كۆنگره‌ی رۆژنامه‌نووسیش نه‌به‌ستراوه.
سه‌رچاوه: NRT