28/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
هاووڵاتییه‌كی مه‌ریوانی به ته‌قه‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی سوپای پاسداران بریندار كرا
هاووڵاتییه‌كی كوردی خه‌ڵكی ناوچه‌ی مه‌ریوان به ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه چه‌كداره‌كانی سوپای پاسداران حكوومه‌تی ئێران بریندار كرا.
هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی گوندی "دووپلاره"ی سه‌ربه شاری مه‌ریوان به ناوی "محه‌ممه‌د" كورِی كه‌ریم له نزیك سنووری مه‌ریوان بۆ شاری پێنجوێن، له‌لایه‌ن هێزه چه‌كداره‌كانی سوپای پاسدارانه‌وه درایه به‌ر ده‌سترِێژی گولـله و بریندار بوو.
ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتییانی گوندی دووپلاره‌ی سه‌ربه به‌خشی سه‌رشیوی مه‌ریوان كه له دارسانه‌كانی نزیك سنوور سه‌رقاڵی به‌رِوو و مازوو كۆكردنه‌وه بوون، دارونه‌ته به‌ر ده‌سترِێژی هێزه چه‌كداره‌كانی سوپای پاسداران و برینداربوونی ئه‌و هاووڵاتییه‌ی لێكه‌وتۆته‌وه وكه بۆ چاره‌سه‌ریی برینه‌كانی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.