کەی ئیسلام گەشتۆتە وڵاتی فنلەندا!
27/11/2013 نوسەر: bzavpress

کەی ئیسلام گەشتۆتە وڵاتی فنلەندا!


ڕاپۆرتێکی شیکاری کورت لەسەر ڕەوشی مسوڵمانان لە وڵاتی فنلەندا
ڕۆژانە لە قوتابخانە زۆر شتی گرنگ فێر دەبم سەبارەت بە کلتورو داب و نەریتی وڵاتی فنلەندا.
سەبارەت بە گەشتنی ئیسلام بە وڵاتی فنلەنداو دروست کردنی یەکەم بینای مزگەوت لەم وڵاتەداو ڕێژەی مسوڵمانان لە ئێستادا، لەلایەن یەکێك لە مامۆستا لێهاتوەکانی کۆرسەکەمانەوە کە ناوی (Päivi Siljamäki) پەیڤی سیلیا ماکی ، کە مامۆستایەکی ئافرەتەو خاوەنی هاوسەرەو منداڵی نیەو بێ لە هاوسەری لەگەڵ دوو سەگدا ژیان بەسەر دەبات، وەك خۆی دەڵێت: بونی سەگەکان لەماڵمدا هۆکارەکەی ئەوەیە کەوا من تەنیام لەوکاتانەی کە هاوسەرم لە ئیشەو ، وەك پاسەوانێك ئاگاداریم دەکەن، چونکە من لە شوێنێکدا دەژیم دەورم چۆڵە!.
پەیڤی دەڵێت: خەڵکی وڵاتی ئێمە زۆر هاتو چۆی کەنیسە ناکەن و ڕقیشمان لە پاپا دەبێتەوە بەهۆی خراپ مامەڵە کردنیان لەگەڵماندا، بەڵام کاتێك کە تۆم لای خۆم ئەد کرد، جارێکیان کۆمێنتێكت بۆ نوسیم سەرجەم هاوڕێکانم توشی سەر سوڕمان بوون!
ووتیان زۆرمان بەلاوە سەیرە ئیمامێکی مسوڵمانان لات ئەدەو کۆمێنتیشت بۆ دەنوسێت، بەڕای ئەو جیاوازی نێوان ئێمەو پاپاکان لەوەدایە کە ئەوان دەبێت بەردەوام بەگەورە دابنرێن و خەڵکیش بچێت بۆ لایان!، بەڵام ئیمامی مسوڵمانان کراوەیەو تێکەڵی خەڵکی دەبێت!.
ڕۆژانەو بەردەوام ، چی لە قوتابخانە وە چی لەڕێی فەیس بوکەوە پرسیاری لێ دەکەم وە بابەتی ئیعجازی قورئان و فەرموودە شیرینەکانی پێغەمبەری ئیسلام محمد (صلی الله علیە وسلم) ی بۆ وەردەگێرم لە ڕێی گۆگلە تەرجومەوە، واهەست دەکەم زۆر خۆشحاڵەو زۆریشی حەز بەخوێندنەوەی بابەتەکانەو لە پاش ناردنی بابەتێك بۆی ، لەوەڵامدا بۆی نوسیمەوە تۆ منت ئاشنا کرد بە ئاینی ئیسلام، کە بەڕاستی سوجدەی شوکرم بردو چاوەکانم پڕ بوون لە فرمێسك.
لە پرسیارێکی رۆژانەم دالە مامۆستا پەیڤی سەبارەت بە گەشتنی ئیسلام بە وڵاتی فنلەنداو دروست کردنی یەکەم بینای مزگەوت لەم وڵاتەداو ڕێژەی مسوڵمانان لە ئێستادا،بەڕێزیان ڕاپۆرتێکیان خستە پێش چاوم کە بەم شێوەیەی خوارەوە بوو.
گەشتنی ئیسلام بە وڵاتی فنلەندا لە ساڵی ١٨٦٨ ی زاینی دا بووە!.
دروست کردنی یەکەم بینای مزگەوت لە ساڵی ١٩٢٠ بووە.
ژمارەی مسوڵمانان لە ئێستادا دەگاتە نزیکەی ٦٠ هەزار کەس.
وە لە ئێستادا نزیکەی ٢٥ مزگەوتی ڕەسمی هەیە لەم وڵاتەداو، چەند مەرکەزو ڕابیتەیەکی ئیسلامیش هەیە، بەڵام بەداخەوە کارەکانیان زۆر سست بەڕێوە دەڕوات، تەنانەت مسوڵمانانی دانیشتوی ئەم وڵاتەش زۆر ساردو سڕن لە خزمەت کردنی مزگەوت و ماڵەکانی خوای گەورەدا، وەك بیستومە لەشارێك سۆشیال پارەی جێ یەکی داوە بۆ مسوڵمانانی ناوچەیەك کە حەز ناکەم لێرەدا ناوی بێنم، بەڵام ئێستا کە داوای لێکردون خۆیان پارەی بدەن و بەڕێوەی بەرن ، خەریکە پاشە کشە دەکەن و زۆربەی مزگەوتەکانیش تەنها نوێژی جومعەی تێدا دەکرێت!.