فاڵ و قاوە گرتنەوە لە کۆمەڵگای ئێمەدا
25/11/2013 نوسەر: bzavpress

فاڵ و قاوە گرتنەوە لە کۆمەڵگای ئێمەدا


یەکێك لەو دیاردە کۆمەڵایەتیانەی کە کۆمەڵگای ئێمە توشی بووە و خەڵكی پێ هەڵدەخڵەتێنن بەناوی خۆش بەختی و کامەرانی فاڵو قاوە گرتنەوەیە، ژنان وکچان بۆ بەختی خۆیان پەنا دەبەن بۆ فاڵگرتنەوە و قاوەگرتنەوە، تاکو لە ڕێگای ئەم کارە بێ مانایەوە هاوکاریەکیان بکات لە ژیاندا..
ئەم دیاردەیە لە هەموو کۆمەڵگاکاندا هەیە، بەڵام ئەو کەسەی کە پەنا بۆ ئەم جۆرە کارانە دەبات پێی دەڵێن دۆڕاوی دەرونیەتی، چونکە ناتوانێ رووبەڕوی کێشەکانی بێتەوە. زۆرێك لە پسپۆرانی دەورنناسی ڕاڤەی ئەم جۆرە کارانە دەکەن دەڵێن هەموو زانیاری گشتیە دەیدەنە خەڵك و خەڵکی پێچەواشە دەکەن..
لە ووڵاتی ئێمەدا ئەو کەسانەی کە پەنا دەبەن بۆ ئەو کارانە زۆر جار لە ئاستی گەورەدان بۆیە فاڵچیەك بە ئاشکرا بەڕێگای کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند و ووتی: چەندین مامۆستای قوتابخانە هاتونەتە لام قاوەم بۆ گرتونەتەوە، هەروەها ئەو کە ناوی (گ) بوو ئەوەی ئاشکرا کرد کە موشتەری هەمیشەی خۆمن لە هەموو کێشەکانیاندا من ئاگادار دەکەنەوە منیش پێشبینیان بۆ دەکەم..
لێم پرسی تۆ چۆن دەتوانی پێشبینی بکەیت بۆ موشتەریەکانت دواڕۆژو و نهێنیەکانی ژیانیان بۆ ئاشکرا بکەیت؟
لەوەڵامدا ووتی: لە ئەنجامی خوێندنەوەی قاوەکەی.. ژیانی لەناو ئەو کوپەدایە لەوێوە هەموو ژیانی دێتە بەرچاوم.
پرسیم: ئەم ژیانە چۆن دێتە بەرچاوی تۆ لە کوێوە زانیت  ئەم قاوە تەڵخە دەبێتە ژیانی ئەو بێچارانە؟
لەوەڵامدا ئەوەی درکاند: کەسێك بە مێشکی دەڵێت لە پەنهانەوە واتا(غەیب)..
بۆ ئەم مەبەستە ڕێگای کۆمەڵایەتی لە دکتۆر(ئالان عەبدوڵا)ی پسپۆر لە بواری دەرونیدا پرسی ئەویش بەم جۆرە وەڵامی دایەوە:  ئەو جۆرە کەسانەی خەریکی قاوە گرتنەوەو فاڵو  ئەو جۆرە خوزەعبەلاتەن؛ تەنها خەڵکی چەواشەدەکەن بۆ کێشانەوەی پارەیە لەو کەسانەی کە لاوازن لە رووی کەسایەتیەوە و یاخود جاهیلن لە ژیانیاندا وە یان توانای چارەسەری کێشە تایبەتیەکانی خۆیان نیە..
دکتۆر ئالان ئەوەی بە ڕێگای کۆمەڵایەتی راگەیاند کە قسەی هەموو فاڵچیەکان ووتەی گشتین، واتا ئەوەی کە دەیڵێن لەسەر بنەمایەکی گشتی دامەزراوە، بۆنمونە ئەو فاڵچی و قاوە گرەوانە موشتەریەکانیان بەوە چەواشەدەکەن کە دەڵێن  تۆ کەسێك رقی لێتە، یاخود لەناو خزمانی خۆتاندا کەسێك سیحری لێکردویت و پلانت بۆ دەکێشێت بۆ ئەوەی چاڵت بۆ هەڵبەکەنێت...!
لە ژیانی هەموو کەسێکدا، کەسێک یاخود چەند کەسێك  ململانێ لە نێوانیاندا هەیە زۆر جار سەر دەکێشێت بۆ شەڕو ئاژاوە، کاتێك کە فاڵچی ئەم قسەیە دەکات  ئەوەی  موشتەریە و جاهیلە یەکسەر بە خەیاڵ ئەو کەسەی کە خۆی رقی لێیەتی یاخود کێشەی هەیە لەگەڵیدا دەیخاتە مێشکی خۆیەوە و دەڵێت ڕاستە ئەوە ئەو کەسەیە  بەرانبەرم وەستاوە، لەڕاستیدا ئەمە شتێکی گشتیە، یاخود دەڵێت  تۆ کە سەر دەکەیتە سەر سەرینەکەت زۆر بیر دەکەیتەوە، هەموو مرۆڤێک کاتێک سەردەکاتە سەر سەرین بیردەکاتەوە، یان دەڵێت تۆ ئازارێك لە گیانتا هەیە، ئەمانە هەموو شتی گشتین و چەواشەکارین.
هەر لەمبارەوە ڕێگای کۆمەڵایەتی رووی کردە مامۆستایەکی ئاینی بە ناوی مامۆستا مەلا ئیسماعیل سەبارەت بەو کارە بەم جۆرە بۆمان دوا : ئەم جۆرەکارانە پێویستە دەزگا ئەمنیەکان ڕێگای لێبگرن، چونکە زۆرجار دەبێتە هۆکاری ئاژاوەنانەوە، لە ڕووی ئاینیەوە هیچ بنەمایەکی نیە ئەوەی کە بەناوی ئیسلامەوە ئەم کارانە دەکات ئەوە خەڵکی گومڕادەکات..
هەروەها ئەو جۆرەکەسانەی بە دەجال ناوبردو  ووتی: هەر کەس ئەوکارە بکات کوفرەو لەهەمانکاتیشدا هاوبەشدانانە ئەو ئاماژەیدا بە حەوت جۆر گوناهی گەورە بریتی بوون لە (هاوبەشدانان، سیحر، کوشتنی خەڵکی بەبێتاوان، ماڵی هەتیوخواردن، ریبا، زیناکردن ، کەسێك جیهاد بکات خەڵکێک پەشیمانی بکاتەوە ) ..
بەردەوام وتی: کە ئەو جۆرە کارانە زۆر جار مرۆڤ توشی سێ گوناه لەو حەوت گوناهە گەورەیە یاخود زیاتر دەکات، کە ئەم تاوانانە ئەنجام دەدەن مەگەر خەڵکی تۆبەی لەسەر بکەن دەنا لێخۆشبوونی ئاستەمە.