21/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
بەشی دووەم/ سەردەمی یەکەمی ئەمەوییەکان
وه ئه‌م ده‌وڵه‌ته شیعه له ڕێگای عومه‌ری کوڕی حه‌فصونه‌وه چه‌ک و
خوارده‌مه‌نی ده‌نارد بۆ عومه‌ری کوڕی حه‌فصون تا ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مه‌ویه‌کان
له ناو به‌رێت، کێشه نیه گه‌رچی ئه‌وان نه‌سرانین به‌س گرنگ ئه‌وه‌یه
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌هلی سونه و جاماعه له ناو بچن، وه ئه‌و هه‌موو
یارمه‌تیه له ڕێگای شاخی طاریقه وه ده‌یان نارد بۆ صمۆئیل بۆ ئه‌وه‌ی
قورتوبه بڕوخێنێت.
پینجه‌م:- واز هێنان له ڕێگای جیهاد و بیر نه‌کردنه‌وه لێی
له ناو خاكی ئه‌نده‌لوس خه‌ڵکانێك وازیان هێنابوو له خه‌بات و شۆڕشی
ئیسلامی بۆ بانگه‌وازی دینی خوای گه‌وره، گومانی تێدا نیه ئه‌گه‌ر
خه‌ڵکانێك وازیان هێنا له شۆڕش و خه‌بات له پێناوی خوای گه‌وره‌دا ئه‌وا
به‌و شێوه‌یان به سه‌ر دێت که له پێش چاوماندایه، هه‌ڵسانه‌وه زۆر
ئاسته‌م ده‌بێت.
شه‌شه‌م:- ڕه‌وش و زه‌مینه‌ی وڵاته ئیسلامیه‌کانی جیهان به گشتی له‌و سه‌رده‌مه‌دا
وه جیهانی ئیسلامی به شێوه‌یه‌كی گشتی له پارچه پارچه بووندا بوون
هه‌روه‌ك ئه‌نده‌لوسیان لێهاتبوو، خۆیان به‌ده‌ست پارچه پارچه بوونه‌وه
ده‌یان ناڵاند هه‌ر له ڕۆژهه‌ڵات تا ڕۆژ ئاوا بۆ نمونه...
له وڵاتی شام ئه‌خشه‌ده‌یه‌کان ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بوو، له هه‌ولێرو موسڵ
کوڕانی حه‌مدان فه‌رمانڕه‌وایان ده‌کرد، له به‌حره‌ین یه‌مامه‌کان و
قه‌ڕامیطه‌کان ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بوو، له ئه‌صفه‌هان به‌نی بویه ده‌سه‌ڵات و
فه‌رمان ڕه‌وا بوون، له خوراسان ناصری سامانی فه‌ڕمانڕه‌وایی ده‌کردن،
له طبه‌رستان ده‌سه‌ڵاتی دله‌یم فه‌رمانڕه‌وا بوون، له ئه‌هواز
ده‌سه‌ڵاتی بوڕه‌یدیه‌کان هه‌بوو، له کرمان محمدی کوڕی ئیلیاس فه‌رمانڕای
ده‌کردن، له خه‌لافه‌تی عه‌باسی له به‌غداد زیاتر هیچی به ده‌سته‌وه
نه‌مابوو ته‌نانه‌ت توانای به‌سه‌ر ده‌روپشتی خۆی و ناوچه‌کانی عێراقدا
نه‌مابوو.
ئه‌وه به‌گشتی حاڵی وڵاتانی ئیسلامی بوون، که به‌و شێوه ترسناکه پارچه
پارچه بوبوون ئه‌وا ئه‌نده‌لوس له‌و په‌ڕی دنیای ئیسلامی هه‌ر باس ناکرێت
له تاو که‌رت بوونی خۆی له ڕاستیدا موسڵمانان پێویستیان به
معجیزه‌یه‌که بۆ ئه‌وه‌ی بیانکاته‌وه به‌یه‌ك، هه‌روه‌ك ئێستا که تێیدا
ده‌ژین پێویستمان به موعجزه‌یه هه‌ڵمان بسێنێته‌وه، به‌ڵێ هه‌موو جیهانی
ئیسلامی به شێوه دابه‌ش ببوو ............... ولا حول و لاقوة إلاّ
بالله .
ئه‌گه‌ر سه‌یری ڕه‌وشی ئه‌نده‌لوس بکه‌ین بێ گۆمان ده‌ڵێن ئه‌وا ئیسلام به
ته‌واوه‌تی کۆتایی هات له‌و وڵاته دا که به‌ته‌واوه‌تی نه‌سارا
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نده‌لوسیان گرت بوو بۆ خۆیان له باکور له باشور فه‌رمان
ڕه‌وایان ده‌کرد ڕۆژانه به سه‌دان موسڵمان ده‌کوژران له ناو ده‌بران بێ
گۆمان پێویستمان به موعجیزه‌یه‌کی تره وه‌ك عه‌بدوڕه‌حمانی داخل که‌چۆن
له‌عیراقه وه توانی ئه‌و وڵاته دروست بکاته‌وه ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت.
به‌ڵێ خوای گه‌وره نیعمه‌تی خۆی باراند ڕه‌حمی کرد به موسڵمانان که‌سێکی
بۆ ناردن که گه‌وره‌ترین خه‌لیفه‌ی سه‌رده‌می خۆی بوو وه له هه‌موو
ئه‌وروپادا هاوشێوه‌ی نه‌بوو له هێزو ده‌سه‌ڵات پێشکه‌وتندا وه پیاوێکی
ئازا‌و جوامێر له خواترس هاته‌وه سه‌رشانۆی ده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌وه‌ی کاروانی
ئیسلامه‌تی زیاتر به‌ڕێوه‌به‌رێت ئه‌و سه‌رکرده له ناو مێژوودا ناسراوه
به (عبد الرحمن الناصر) ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت که به‌ڕاستی نه‌خشه‌ی
ئه‌نده‌لوس وڵاتانی ده‌ورپشتی ده‌گۆڕیت.
کۆتایی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مه‌وییه‌کان
سه‌رده‌می هێزو ده‌سه‌ڵات
عبدالرحمان ناصر ( 277کۆچی تا 350کۆچی = 891ی زاینی تا 961 ) پێشتر
ئاماژه‌مان به‌وه کرد ڕه‌وشی ناو ئه‌نده‌لوسمان شی کرده‌وه، وه باسی
ده‌سه‌ڵاتی پارچه پارچه‌یی ئه‌نده‌لوسمان کرد‌و وه ئێستا باسی کۆتا
سه‌رده‌می لاوازی ئیماره‌تی ئه‌مه‌وی ده‌که‌ین.
ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش له به‌شی پێنجه‌مدا به ته‌واوه‌تی ئاماژه‌مان بۆ کرد
وه ڕه‌هه‌نده‌کانیمان خسته ڕوو وه ڕه‌وش و زه‌مینه‌ی ئه‌نده‌لوسمان
ناساند له‌و کات و سه‌رده‌مانه‌دا، ئه‌گه‌ر به‌و چاوه وه سه‌یر بکرێت که
هۆکاری ئه‌م پارچه پارچه بوونه ده‌بێته ڕووخاندنی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی و
نه‌مانی ئیسلام له ناوچه‌که‌دا، به‌ڵام ئه‌م لاوازیه‌ی که له‌و چه‌ند
ساڵه‌دا باسمان کرد وه ده‌سه‌ڵاتی یه‌هودیه‌کان که گه‌وره بوبوو له
وڵاتی ئه‌نده‌لوسدا که به ئاره‌زووی خۆیان فه‌رمان ڕه‌وای ئه‌نده‌لوسیان
ده‌کرد به بێ جیاوازی له هه‌ندێ ناوچه‌دا به ڕاسته‌و خۆ وه له هه‌ندێ
ناوچه‌ی دی‌دا به ناڕاسته‌وخۆ، وه سوونه‌تی خوای گه‌وره‌ش وایه له دوای
هه‌موو لاوازیه‌ك ده‌بێت هێزو توانایه‌ك دروست ببێت له دوای هه‌موو
وه‌ستانێك ده‌بێت گۆڕانکاریه‌ك دروست ببێت ئه‌م گۆڕانکاریه‌ش له‌سه‌ر
ده‌ستی سه‌رکرده‌ی لێوه‌شاوه‌و لێزان عبدالرحمانی ناصر دا بوو.
عبدالرحمانی ناصر کێیه؟
عبدالرحمانی ناصر کوری محمد کوری عبدالله ی مه‌روانی ناصرالدین کوری مطرف
ئه‌میری ئه‌نده‌لوسه که نازناوی ده‌رکردبوو به ئه‌میرلموئمینین واتا
باپیری به شه‌ش پشت ده‌چێته‌وه سه‌ر عبدالرحمانی موعاویه‌ی ئه‌مه‌وی که
به هه‌ڵۆی قوره‌یش و عبدالرحمان داخل ناسراو بوو......
عبدالرحمانی ناصر له قورتوبه له دایك بووه وه هه‌ر له‌وێش ژیاوه.
عبدالرحمانی ناصر که کوڕی محمده به هه‌تیوی گه‌وره بوو، کاتێك که
ته‌مه‌نی بیست رۆژ بوو باوکی به‌ده‌ستی مونزیری مامی ده‌کوژرێت وه‌ك پێشتر
ئاماژه‌مان پێ کرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی محمد که باوکی عبدالرحمان بوو ئاماده
بوو بۆ هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵات وه جێ نشینی خه‌لیفه بوو وه ده‌بوو به
هه‌شته‌م ئه‌میری ئه‌مه‌ویه‌کان له ئه‌نده‌لوسدا واتا له دوای باوکی محمد
که ناوی عبدالله بوو وه خه‌لیفه‌ی موسوڵمانان بوو له قورتوبه، کاتێك
عبدالرحمان چاوی هه‌ڵهێنا باپیری زۆر به باشی په‌روه‌رده‌ی کردوو وه له
باوه‌شی باپیریدا هه‌موو زانسته‌کانی خوێند و زۆر گرنگی دابوو به مێژووی
ئه‌مه‌ویه‌کان و شاره‌زایه‌کی زۆر باشی هه‌بوو له ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا،
وه باپیریشی زۆر گرنگی دابوو به عبدالرحمانی ناصر خۆی زۆر سه‌رقاڵ کردبوو
به په‌روه‌رده کردنیه‌وه، باپیریشی پیاوێکی له خوا ترس و خاوه‌ن وه‌رع
و له خۆ بوردوو بوو هه‌رگیز گوێی نه‌داوه به خۆشیه‌کانی ژیان وه
خۆشه‌ویستی خه‌ڵکیش بوو، وه پله‌و پایه‌یه‌کی به‌رزی ئیمانی هه‌بوو وه
عبدالرحمانیشی له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌یه‌کی زۆر به‌رز په‌روه‌رده کرد،
ئه‌وه‌ی که باپیری خۆی نه‌یتوانی بیکات ویستی که عبدالرحمان بۆ ئه‌و
کاره په‌روه‌رده بکات، په‌روه‌رده‌ی کرد له‌سه‌ر زانست وه وه‌ك
سه‌رکرده ڕای هێناو وه به باشی فێری به ڕێوه بردنی ده‌وڵه‌تی کرد و
له‌سه‌ر هێزو پیاو چاکی و چالاکی په‌روه‌رده‌ی کرد، وه هه‌روه‌ها
په‌روه‌رده‌ی کرد له‌سه‌ر ته‌قوا، له‌سه‌ر چاکسازی، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که
خه‌ڵکی خۆش بوێت په‌روه‌رده‌ی کرد له‌سه‌ر ئارامی و حیکمه‌ت و سه‌ربه‌رزی و
که‌رامه‌ت، په‌روه‌رده‌ی کرد له‌سه‌ر دادپه‌روه‌ری له دوور‌و نزیکه‌وه،
هه‌روه‌ها په‌روه‌رده‌ی کرد که سته‌م لێکراوان سه‌ربخات ئه‌نجامێکی
سروشتیه بۆ ئه‌م په‌روه‌رده‌یه، که چاوه‌رێی به‌رهه‌می باشی لێ ده‌کرێت
که ناسرا به عبدالرحمانی ناصر. کاتێکیش که باوکی عبدالرحمان کوژرا
به‌ده‌ستی مونزیری برای باوکی خۆی واتا عبدالله کوره‌که‌ی خۆی کوشته‌وه،
هه‌ر له‌و کاته‌وه‌ی مونزیری کوشته‌وه له حه‌قی کوشتنی باوکی
عبدالرحماندا وه عبدالرحمانی ئاماده کرد بۆ وه‌رگرتنی فه‌رمانڕه‌وایی،
وه باپیری زۆری خۆش ده‌ویست وه زۆر به‌زه‌ی پێدا ده‌هاته‌وه له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی که به هه‌تیوی به‌خێو کرابوو، وه دایکیشی مه‌سیحی بوو وه ناوی
ماریا بوو بۆیه نه‌ی ده‌هێشت که ماڵی خاڵوانی په‌روه‌رده‌ی بکه‌ن،
عبدالرحمان په‌روه‌رده بوو له‌و که‌ش و ڕه‌وشه‌ی که ئه‌و هه‌موو رووداوه
یه‌ك له‌دوای یه‌کانه‌ی ڕوویدا پێگه‌یشت، وه زۆر ئاگاداریش بوو له‌وه‌ی
که به‌سه‌ر باوکی و مامیدا هاتووه وه زۆر ئاگاداری ژیانی باپیره
گه‌وره‌ی بوو عبدالرحمانی داخل که به هه‌ڵۆی قوڕه‌یش ناسراو بوو، وه
پیاوێکی زۆر زانا‌و سه‌رکرده‌یه‌کی زۆر لێهاتوو بوو هه‌میشه له‌بیری
ئه‌وه‌دا بوو که ده‌وڵه‌تێکی وه‌ك ئه‌وه‌ی باپیری دابمه‌زرێنێته‌وه،
هه‌میشه چاوی له ده‌وڵه‌تێکی وه‌ك ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌وی بوو که
دایبمه‌زرێنێته‌وه، به‌ڵکو ئه‌وه‌ی که روو به‌رووی ده‌بوه‌وه شۆڕش و
یاخی بونه‌کان بوون که رووی ده‌دا له وڵاتی ئه‌نده‌لوسدا، به‌ڵام توانی
بنه‌مای ئیماره‌تێکی تازه دابمه‌زرێنێت و سه‌رکه‌وتوش بوو تێیدا، بۆیه
ده‌ستی کرده‌وه به کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ویه‌کان له ده‌وری خۆی و ده‌ست
نیشانی خه‌ڵکه گه‌نده‌ڵ و فاسده‌کانی کرد. ئه‌م هه‌موو کێشه‌یه‌ی که ڕوو
به‌رووی ده‌بوه‌وه ده‌یویست وه‌ك باپیری هه‌ڵۆی قوره‌یش چاره‌سه‌ریان
بکات که پله به پله بۆی بچێته پێشه‌وه ئه‌م لاوه ته‌مه‌ن که‌مه
سه‌ره‌تا بیری له‌وه کرده‌وه ئه‌وه‌ی که خزم و که‌س و کار‌و
مامه‌کانیه‌تی که خه‌ریکی خراپه کارین وه جێگای زۆر گه‌وره‌و پۆستی زۆر
گه‌وره‌یان پێدراوه له‌وانه‌وه ده‌ست پێ بکات و له‌ده‌سه‌ڵات دایان
بماڵێت هه‌ر هه‌موو ئه‌م کارانه‌ی کرد له قورتوبه له قه‌سری
خه‌لافه‌ته‌وه ده‌ستی پێ کرد بۆ چاکسازی....
وا په‌روه‌رده کرا بوو که هه‌رگیز هیوا بڕاو نه‌بێت باپیری له‌سه‌ر ئارام
و هێز وه بڕوا بوون به خۆ وه پشت به‌ستن به خوا په‌روه‌رده‌ی کردبوو،
وه دڵنیاش بوو که سه‌رکه‌وتن هه‌ر له لایه‌ن خواوه‌یه....
چاوه‌رێی هه‌لێك بوو بۆ ئه‌وه‌ی سه‌روه‌ری بۆ ئومه‌ته‌که بگه‌ڕێنێته‌وه و ئه‌و هه‌موو زوڵم و زۆره‌یان له‌سه‌ر لابرێت....
له‌سێبه‌ری ئه‌م هه‌موو ڕه‌وشه گه‌نده‌ڵیه‌دا که پڕه له خراپه‌کاری
عبدالرحمانی ناصریش سه‌رشانی پڕه له خه‌فه‌ت و حه‌سره‌ت بۆ خه‌ڵکه‌که‌ی
خۆی، شتێکی زۆر سه‌یر روویدا که جێگای سه‌رنجی هه‌موو لایه‌ك بوو، به‌ڵام
له راستیدا چاوه‌ڕوان کراو بوو هه‌موو کوڕه‌کانی عبدالله‌ی کوڕی محمد
ئاماده بوون بۆ فه‌رمانڕه‌وای له قورتوبه‌دا، به‌ڵام هیچیان وه‌ریان
نه‌گرت له‌به‌ر ئه‌و هه‌موو کێشه‌یه‌ی که رووبه‌رووی ئه‌نده‌لوس
بوبوه‌وه، چونکه بێ هیوا بوون له‌وه‌ی که جارێکی که بتوانن چاکسازی
بکه‌ن، بۆیه هه‌مویان وازیان هێنا له ده‌سه‌ڵات عبدالرحمانی ناصر بوو به
خه‌لیفه‌ی موسڵمانان له ئه‌نده‌لوس که ته‌نها شاری قورتوبه‌و چه‌ند
ناوچه‌یه‌کی ده‌وروو به‌ری به‌ده‌سته‌وه مابوو....
عبدالرحمان ناصر و سه‌ره‌تای ژیانی به‌ره‌و چاکسازی
ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ی که پێشتر کردمان له‌سه‌ر ژیانی عبدالرحمان زیاتر بۆ
ناساندنی ئه‌م سه‌رکرده لێوه‌شاوه بوو، ره‌حمه‌تی خوا له‌م پیاوه بێت
که له ته‌مه‌نی (22) ساڵیدا به ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتی قورتوبه‌ی گرته
ده‌ست یان هه‌ندێك ده‌ڵێن که له ته‌مه‌نی (21) ساڵیدا فه‌رمانڕه‌وای
گرته ده‌ست.
زۆرجار گه‌نجان له‌و ته‌مه‌نه‌دا خۆیان به منداڵ ده‌زانن بۆ ئه‌وه‌ی
فه‌رمانڕه‌وای بکه‌ن، به‌ڵکو نه‌ك فه‌رمانڕه‌وای ته‌مه‌نی خۆیان به که‌م
ده‌زانن بۆ سیاسه‌ت، به‌ڵام هه‌موو مێژوه‌کان له‌سه‌ر ئه‌وه کۆکن که
ته‌مه‌نی عبدالرحمانی کوری ناصر (22) ساڵ بووه.
وه هه‌مووشمان ده‌زانین که عبدالرحمان ناصر چاوی به ڕۆشنای دنیادا
هه‌ڵهێنا وه ته‌مه‌نی ته‌نها سێ هه‌فته بوو که باوکی کوژرا، پاشان
باپیری گه‌وره‌ی کرد عبدالله‌ی کوری محمد په‌روه‌رده‌ی کرد بۆ کردنی ئه‌و
کارانه‌ی که خۆی نه‌یتوانی بوو بیان کات، په‌روه‌رده‌ی کردبوو له‌سه‌ر
زانست و هێزو لێوه‌شاوه‌ی له سه‌رکرده‌یدا، په‌روه‌رده‌ی کردبوو له‌سه‌ر
خۆشه‌ویستی جیهاد په‌روه‌رده‌ی کردبوو له‌سه‌ر هه‌موو شته‌باشه‌کان له
پێشتر ئاماژه‌مان پێ کرد بۆ ئه‌وه‌ی که عبدالرحمان سه‌که‌وتوو ده‌ربچیت،
وه ئه‌مه‌ش په‌یامێکه بۆ هه‌موو باوکان که ده‌یانه‌وێت منداڵه‌کانی
خۆیان په‌روه‌رده بکه‌ن، ئه‌گه‌ر ئێمه خۆمان نه‌مان توانی عبدالرحمانی
ناصر بین با منداڵه‌کانمان وه‌ك عبدالرحمانی ناصر په‌روه‌رده بکه‌ین، با
منداڵه‌کانمان له‌سه‌ر فیتره‌تێکی پاکی ئیسلامی په‌روه‌رده بکه‌ین لێ
پرسینه‌وه‌یان لێ بکه‌ین له کاری خراپه‌و وه هانیشیان بده‌ین بۆ کاری
چاکه ئایا کاممان فه‌رمانمان کردوه به منداڵه‌کانمان که له ته‌مه‌نی
نۆ ساڵیدا نوێژ بکه‌ن یان ڕۆژێك له رۆژان له منداڵه‌کانمان داوه له‌سه‌ر
نوێژ کردن تا له داهاتودا عبدالرحمانێکی کوری ناصریان لێ ده‌ربچێت؟
ئایا رۆژێك له رۆژان قورئانمان به منداڵه‌کانمان له‌به‌ر کردوه یان
فێرمان کردوون که ئاینی په‌روه‌ردگار به باشی بناسن یان هه‌میشه به
له‌به‌ر کردنی گۆرانی و سه‌رقاڵ بون به کارتۆنه‌وه ئایا کێ بکه‌ین به
پێشه‌نگ بۆ منداڵه‌کانمان با بزانین منداڵه‌کانمان وه‌ك کێ ده‌ربچن؟
ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێت که هه‌موومان به‌رپرسین له منداڵ و
نه‌وه‌کانمان (كُلُّكُمْ رَاعٍ وَكُلُّكُمْ مَسْئُولٌ عَنْ رَعِيَّتِهِ).
عبدالرحمانی ناصر ره‌حمه‌تی خوای لێبێت کاتێك که ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست،
پشتیوانیه‌کی زۆری به خوای موته‌عال هه‌بوو وه پاشان بروای به هێزو
توانای خۆشی هه‌بوو که ده‌توانێت گۆڕانکاری و چاکسازی بکات، چونکه
له‌سه‌ر ئه‌ساسی قورئان په‌روه‌رده کرابوو وه‌ك خوای گه‌وره
ده‌فه‌رمێت[إِنْ يَنْصُرْكُمُ اللهُ فَلَا غَالِبَ لَكُمْ وَإِنْ
يَخْذُلْكُمْ فَمَنْ ذَا الَّذِي يَنْصُرُكُمْ مِنْ بَعْدِهِ وَعَلَى اللهِ
فَلْيَتَوَكَّلِ المُؤْمِنُونَ]{آل عمران:160}.....
'ئه‌گه‌رخوا سه‌ركه‌وتنتان پێ ببه‌خشێت ئه‌وه هیچ كه‌س ناتوانێت
سه‌ركه‌وێت به‌سه‌رتاندا، خۆ ئه‌گه‌ر پشتتان به‌ربدات، ئه‌وه كێ هه‌یه
دوای ئه‌و كۆمه‌كتان بكات و سه‌رتان بخات، ده با ئه‌وانه‌ی ئیماندارن هه‌ر
پشت به‌خوا ببه‌ستن'.
رۆژێك له رۆژان گومانێك له‌دڵیدا دروست نه‌بوو بێزاریه‌ك و بێ هیواییه‌ك
دروست نه‌بوو به قورس و گه‌وره‌ی نه‌زانی که گۆرانکاری و چاکسازی بۆ
ناکرێت... ئه‌و که ته‌مه‌نی (22) ساڵ بوو هه‌میشه وای ئه‌زانی که کۆڵ و
بارێکی زۆر قورس به‌سه‌ر شانیه‌وه‌یه‌تی وه‌ك ئاسمان و شاخه‌کان، بۆیه
ده‌یزانی کاره‌که‌ی زۆر گه‌وره‌و قورسه وه ده‌بێت مێژووی پێ بگۆریت وه
پرشنگی پێ بخاته مێژووی ئیسلامه‌وه
عبدالرحمانی ناصرو گۆڕانکاری له مێژوودا
عبدالرحمانی ناصر حوکمی کرد له ئه‌نده‌لوسدا له‌وپه‌ڕی بێ ده‌سه‌ڵاتیه‌وه
بۆ ئه‌وپه‌ری ده‌سه‌ڵات گۆرانکاری ته‌واوی کرد له سه‌ر شۆریه‌وه بۆ
سه‌ربه‌رزی له پارچه پارچه‌ییه‌وه بۆ یه‌کگرتووی له تاریکیه‌وه
به‌ره‌و ڕۆشنی هه‌موو ئاسمانی ئه‌نده‌لوس له‌سه‌ره‌تای ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م
پیاوه‌دا خۆری پرشنگدار هه‌موو ئه‌نده‌لوسی گرتبوه‌وه سه‌روه‌ری و
گه‌وره‌ی بۆ خۆی تۆمار کرد.
له دوای گرتنه ده‌سه‌ڵاتی عبدالرحمانی ناصر که خۆی په‌روه‌رده‌کراوێکی
باش و که‌سایه‌تیه‌کی به‌هێز بوو وه هه‌موو شته‌کانی به گشت گیری ده‌بینی
وه که‌سایه‌تیه‌کی به‌رزی ئیسلامی لێ ده‌رچو بوو ئا به‌م پشتیوان به‌ستن
به خوایه‌و پاشان که‌سایه‌تیه به‌رزه‌ی خۆی توانی گه‌وره‌ترین گۆرانکاری
بکات له مێژووی ئه‌نده‌لوسدا ئه‌وکارانه بریتی بوون له:
یه‌که‌م:- سه‌رله‌نوێ دابه‌ش کردنه‌وه‌ی پۆسته‌کان به‌سه‌ر خه‌ڵکی لێهاتوو لێوه‌شاوه و ده‌ست پاك له شاری قورتوبه:
کاتێك که ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست وه‌ك پێشتر ئاماژه‌مان پێ‌کرد له هه‌موو
وڵاتی ئه‌نده‌لوسدا ته‌نها شاری قورتوبه چه‌ند جێگایه‌کی که‌ی
به‌ده‌سته‌وه بوو، به‌ڵام زۆرینه‌ی خه‌ڵك له قورتوبه داده‌نیشتن،
قورتوبه‌ش پایته‌ختی هه‌موو ئه‌نده‌لوس بوو وه ئه‌م شوێن و جێگایه‌ش که
به‌ده‌ست عبدالرحمانی کوڕی ناصره‌وه بوو له چاو ئه‌نده‌لوسدا زۆر که‌م
بوو، به‌ڵام ئه‌و توانی مێژوی پێ بگۆڕێت.
هه‌موو چه‌قی ده‌سه‌ڵاته گه‌وره‌کانی له قورتوبه‌دا گۆڕی وه ئه‌و
که‌سانه‌ی که‌له وه‌زاره‌تی سوپادا هێمای گه‌نده‌ڵی بون هه‌ر هه‌موویانی
له‌سه‌ر کار لا بردن و گۆرینی به خه‌ڵکی دیندار و له خوا ترس و خاوه‌ن
وه‌رع وه له هه‌مان کاتیش‌دا زانا بوون به کاره‌که‌یان، وه له هه‌موو
ناوه‌ندێکی ده‌سه‌ڵاتدا و سه‌رکردایه‌تیه‌کاندا له قورتوبه گۆڕانکاری
ته‌واوی کرد.
پاشان له پله و پایه‌ی زانایانی زۆر به‌رز کرده‌وه به‌رز کردنه‌وه‌یه‌ك
که هه‌مویانی هێنابویه ئاستی خۆی وه هه‌موو کار‌و فه‌رمانێکی له‌سه‌ر
ده‌ستی زانایانی ئاینی ئه‌م ئیسلامه بوو، زانایانی ئیسلام هه‌ر کارێکیان
پێ بوتایه له پێشدا له خۆیدا پیاده‌ی ده‌کرد پاشان له گه‌له‌که‌یدا،
به‌ته‌واوه‌تی له‌سه‌رده‌می ئه‌ودا حوکمی خوای گه‌وره پیاده ده‌کرا وه
ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر یه‌ك خاڵ له‌م ئسلامه پێی داده‌گرت و ده‌بوو هه‌ر
پیاده بکرایه هه‌رگیزاو هه‌رگیز نه‌ی وتووه و ناگونجێت بۆ ئه‌م
سه‌رده‌مه ئه‌گه‌رچی له قورئانه‌که‌ی خوای موته‌عال دا ببوایه یان له
سونه‌تی ڕه‌سولی ئه‌کره‌مدا ببوایه وه هه‌میشه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی
الله علیه وسلم) ی کردبوه پێشه‌نگ له کاره‌کانی خۆیدا.
مێژوونوسان بۆمان ده‌گێڕنه‌وه که عبدالرحمانی ناصر هه‌میشه له وتاری
هه‌ینی زانای پایه به‌رزی قورتوبه به ناوی مونزیری کوری سه‌عید له
مزگه‌وتی قورتوبه ئاماده ده‌بوو وه یه‌کێکه له زانا گه‌وره‌کانی
قورتوبه، وه که‌سێکیش بووه له‌و زانایانه‌ی که زۆر سور بووه له‌سه‌ر
فه‌رمان به چاکه‌و دووربوون له خراپه بۆیه له وتارێکی هه‌ینیدا
به‌سه‌ر عبدالرحمانی ناصردا داباری و ڕه‌خنه‌ی لێگرت له‌وه‌ی که باڵه
خانه‌یه‌کی زۆر گه‌وره‌ی بۆ خۆی دروست کردووه، به‌ڵام دیار بوو ناوی
عبدالرحمانی ناصر ی نه‌برد وه ناڕاسته‌وخۆ قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات داران
کردبوو...
کاتێك که عبدالرحمانی ناصر گه‌یشته‌وه ماڵه‌وه ووتی: سوێند به‌خوا
مونزیر له وتاره‌که‌یدا مه‌به‌ستی من بووه بێجگه له من هیچ ده‌سه‌ڵات
دارێك خاوه‌نی ئه‌و باڵه‌خانه‌یه نییه بۆیه چاکه خواز بوو له کار‌و
باری سیاسی خۆیدا، وه ووته‌کانی مونزیریش کاریگه‌ری هه‌بوو له‌سه‌ر دڵ و
ده‌رونی عبدالرحمان.
عبدالرحمانی ناصر خۆی ده‌ڵێت: خه‌ریك بوو به گۆچانه‌که‌ی بکێشێت به سه‌رو گوێلاکمدا....
ئه‌وانه‌ی که‌له ده‌ورو پشتی عبدالرحمانی ناصر بوون ووتیان پێویسته که
له میمبه‌ر لایبه‌ری و ئیتر ئه‌و وتاری هه‌ینی نه‌دات، به توندی وه‌ڵامی
دانه‌وه و عبدالرحمانی ناصر ووتی: چۆن ده‌بێت نمونه‌ی مونزیری کوری سه‌عید
له چاکه و خێر و کرده‌وه جوانه‌کانی و قسه ڕاستگۆ کانی ته‌نها له‌سه‌ر
ئه‌وه‌ی که ڕاستگۆیه لای به‌رم؟!
ئایا لای به‌رم که به بوێرانه‌و ڕاستگۆیانه ڕووبه‌رووی ئێمه بۆته‌وه؟!
ده‌ی وه‌الله‌ی سوێند به خوای په‌روه‌ردگار شتی وا له من ناوه‌شێته‌وه،
وه زۆر شه‌رم ده‌که‌م له خوای گه‌وره که پیاوێکی چاك و پاك و بێگه‌رد
وه‌ك مونزیر له‌سه‌ر کاره‌که‌ی لابه‌رم من داوام وایه له خوای گه‌وره
که نوێژی هه‌ینیم ببێته شه‌فیعێك له قیامه‌تمدا ئه‌مه قسه‌کانی
عبدالرحمانی ناصر بوو .
به‌ڵی بیر‌و باوه‌ری ئا به‌و شێوه دامه‌زرابوو عبدالرحمانی ناصر ڕه‌حمه‌تی
خوای لێبێت وه خه‌ڵکی قورتوبه‌ی سه‌ر له‌نوێ له‌سه‌ر بنه‌مانی ڕاستگۆی
په‌روه‌رده کردبوه‌وه و خۆشی ببوه پێشه‌نگێکی باش بۆ گه‌له‌که‌ی.
دووه‌م:- رووی کرده ئه‌و شۆڕش و یاخیانه‌ی که له ده‌ور به‌ری ده‌کرا بۆ ئه‌وه‌ی کۆتای‌یان پێ بێنێت.
له دوای چاکسازی ناوخۆی قورتوبه که به ته‌واوی گۆڕانکاری کرد له ناو
شار قورتوبه‌دا، پاشان عبدالرحمانی ناصر ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت بیری له‌وه
کرده‌وه که روو بکاته ده‌ورو پشتی خۆی که ئه‌و هه‌موو یاخی بون و
شۆڕشانه‌ی که له خاکی ئه‌نده‌لوسدا کراوه، بیری کرده‌وه که له کوێوه
ده‌ست پێ‌بکات له ساڵی (240کۆچی تا 306= 855 تا 319 زاینی) وه‌ك پێشتر
ئاماژه‌مان پێ کرد که‌سێك شۆڕشێکی کردبوو له‌و سه‌رده‌مه‌دا به ناوی
عومه‌ری کوری حه‌فصون که خۆی ناونابوو (سامۆیل)وه بوبوو به نه‌صرانی
ویستی له یاخی بونه‌که‌ی ئه‌وه‌وه ده‌ست پێ بکات.
یه‌که‌م:ئه‌م پیاوه بیری له‌وه کرده‌وه که یه‌که‌م جار له كوێوه
جیهاد ده‌ست پێ بکات بۆیه پێی وابوو یه‌که‌م که‌س که ده‌بێت بکوژرێت
سامۆیله وه ده‌بێت شۆڕشه‌که‌شی له ناو بچێت، چونکه هه‌ڵگه‌ڕابوه‌وه
له دینی خوا وه جیهادیش فه‌رزه له‌سه‌ر موسوڵمانان که له‌گه‌ڵ ئه‌و
یاخی بوانه کوشتار بکه‌ن. له لایه‌کی تریشه‌وه په‌یامێك بوو بۆ خه‌ڵکی
قورتوبه که ئه‌مه جه‌نگی موسوڵمانان و هه‌ڵگه‌ڕاوه‌کانه وه سه‌رله‌نوێ
ڕاهاتنه‌وه‌ی خه‌ڵکه‌که‌یه له‌سه‌ر کۆشش و خه‌بات.