25/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئێمه‌و ئه‌وروپیه‌كان
ئێمه‌و ئه‌وروپیه‌كان - 24-
تێبینی :
(( ببورن له‌وه‌ی هه‌ندێك عیباره‌تم یادكردووه كه له‌وانه‌یه له نوسینی ئێمه وماناندا به‌كار نه‌یه‌ت،به‌ڵام من به‌كارم هێناوه ته‌نها مه‌به‌ستم ناسینی شته‌كانه وه‌كو خۆیان و شاره‌زا بوونیش له كه‌لتوری ئه‌وانی ئه‌وروپی )).
سه‌گ و داڵده‌دانی سه‌گ له ماڵان و داڵان و دائیره و شوێنه گشتی و تایبه‌كان بۆ مرۆڤی ئه‌وروپی بووه‌ته هیوایه‌ت ، بووه‌ته كاسپی، بووه‌ته هۆكاری دڵدانه‌وه‌ی پیران وگه‌نجان و منداڵان، كراوه‌ته هاوڕێ و هاوده‌رد و ره‌وێنه‌ری خه‌م و خه‌مۆكی و خه‌مساردی و هتد، ئه‌مه‌ش وایكردووه گرنگی بێ سنور بده‌ن به جۆر‌و ره‌گ و زاوزێی به‌چكه كه‌وتنه‌وه ره‌نگاو ره‌نگه‌كانیان، به عیباره‌تی لای خۆمان بۆ (تره‌كینی سه‌گ)! جۆره‌ها خزمه‌تگورازی پزیشكیان هه‌یه كه ته‌سه‌ور ناكرێت، له شاری گۆرترێغ نزیك ئه‌مستردامی هۆڵه‌ندی چووینه باخچه‌یه‌ك هه‌ندێك شوێنی تایبه‌تی لێ‌بوو، به‌ڕێزێكمان له ته‌ك بوو خۆی ساڵانێكه له‌وێ ده‌ژی، ئه‌و پێی ووتین ئه‌و شوێنانه تایبه‌تن بۆ میزو پیسایی سه‌گ، یانی ئاوده‌ستحانه‌ی سه‌گه‌كان!، هه‌ر ئه‌و كه‌سه پێی ووتین سه‌گ لێره ساڵانه باجی هه‌یه هه‌موو خاوه‌ن سه‌گێك له‌سه‌رێتی بیداته شاره‌وانی و ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمه‌كان.
له‌هه‌مووی سه‌یرتر ئه‌وه‌ی بۆ گێراینه‌وه كه‌له‌م وڵاته (هۆڵه‌نده) بۆ جوێن وقسه‌ی سووك به یه‌كتر ووتن زۆر وشه هه‌یه به‌كاری دێنن به‌ڵام پێیان سه‌یره ئه‌گه‌ر پێیان بووترێت بۆ نمونه (سه‌گ) یان (كوری سه‌گ) یان (باوگ سه‌گ) له وه‌ڵامدا ده‌ڵێن: جاچیه ئه‌گه‌ر من سه‌گ بم یان كوری سه‌گ!.
چ عه‌یبه‌یه‌ك هه‌یه له سه‌گ بووندا، یانی ئه‌وان پێده‌كه‌نن یان سه‌یره به‌لایانه‌وه و جێی وه‌ڵام دانه‌وه نیه . هه‌روه‌ها جوێنی وه‌ك (قه‌حبه= سۆزانی) یان (كوری قه‌حبه) و یان (كچی... )هاو مانا و شێوه‌كانی زۆر لامسه‌رلایی وه‌ڵامیان ده‌بێت و ئه‌و سیفه‌ته به‌لایانه‌وه هیچ عه‌یبه نیه و به جوێنیشی نازانن !!.
هه‌ر ئه‌وه‌شه كه وایكردووه ئه‌مستردام له هه‌موو ئه‌وروپادا ناسراو بێت به دوو كاری سه‌ره‌كی وێرانكه‌ر یه‌ك: كاری سۆزانی و ئافره‌ت فرۆشی هه‌تا ئه‌و سنوره‌ی له جامخانه‌دا دانراون بۆ فرۆشتن به مه‌به‌ستی كاری سێكسی!!. دوو : هه‌ندێك تلیاك و مادده‌ی هۆشبه‌ر به یاسا رێگه پێدراوه و به ئاشكرا ده‌فرۆشرێت، له‌وه عه‌جایه‌بتر نوسینگه‌ی تایبه‌ت له شوێنه گشتیه‌كاندا دانراون بۆ ئه‌وانه‌ی موعتاد بوون به تلیاك و پزیشكی تایبه‌ت له خزمه‌تیاندایه له هه‌ر كوێی ئه‌و ئه‌و شاره‌دا (ئه‌مستردام) كه‌سی تلیاكی بێ هۆش و وه‌لاكه‌وت پۆلیس و ئه‌مپڵاس به فریای ده‌كه‌ون و له‌و نوسینگه تایبه‌تانه تلیاكی پێویستی پێده‌ده‌ن هه‌تا بتوانێت گورێكی تێبێته‌وه !!.
ئێمه‌ش وه‌كو موسڵمان په‌روه‌رده‌مان جیاوازه له سه‌گ و سه‌گ دۆستی خۆمان پاراستووه و به (گڵاو)مان زانیوه، ته‌نها له چه‌ند حاڵه‌تێك نه‌بێت وه‌كو : بۆ پاسه‌وانی و راوچێتی و شه‌ره سه‌گ، ئه‌وه‌ش هه‌موو كه‌س نه‌یكردووه و ئه‌وانه‌ی راوچێتیان كردووه ماڵه خانه‌دانه‌كان بوون و بۆ پاسه‌وانییش ماڵانێكی زۆرتر له خانه‌دان به‌كاریان هێناوه و بۆ شه‌ره سه‌گیش ژماره‌یه‌كی كه‌م پێوه خه‌ریك بوون، جگه له هه‌ندێك سه‌رده‌م كه گه‌نجانی ئه‌م وڵاته به تایبه‌تی لادێكان له به‌تاڵه‌یه‌كی گه‌وره‌دا بوون و شه‌ره سه‌گیش نزیك بووه له هیوایه‌ت و پێیه‌وه ماوه‌یه‌ك ته‌مه‌نی خۆیان پێوه كوشتووه به تایبه‌تی له حه‌فتاكان تا ناوه‌راستی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی بیست !، ئێستاش ته‌ته‌وری كردووه و سه‌گ بۆ پشكنین له ده‌زگا ئه‌منیه‌كان به‌كار ده‌هێنرێت. ئه‌گینا له وڵاتی ئێمه‌دا له منداڵی خۆشمه‌وه بیرم دێت سه‌گ و سه‌گه‌لی داماو هه‌میشه لێدراوو گوێبڕاو و پۆیێنراو بووه!، بۆ خۆشم بیرم نایه هه‌رگیز ئازاری سه‌گم دابێت، به‌ڵكو بیرم دێته‌وه ناوه‌ناوه‌ش له سه‌گه‌ل ترساوم به تایبه‌تی ئه‌و زه‌مه‌نه‌ی ماڵمان له گونده‌كه‌مان (به‌كراوا) بووه .
با برۆینه‌وه ئه‌ڵمانیا بۆ شاری گۆنتیگن له‌گه‌ڵ برایانی زانكۆماندا چووینه عه‌یاده‌یه‌ك بۆ پشكنینی چاو هه‌ر چووینه ناو هۆڵی عه‌یاده‌كه چاومان هه‌ڵته‌قی به سه‌گێكی زه‌به‌لاح زیاتر له شێر ده‌چوو له باڵا‌و په‌یكه‌ریدا، زۆریش شوێنه‌كه كراوه نه‌بوو، به‌خوا نایشارمه‌وه من زووتر كێچ كه‌وته كه‌وڵمه‌وه و به حه‌زه‌ره‌وه نه‌رم نه‌رم ده‌چوومه قوڵایی هۆڵه‌كه. له‌به‌ر خۆمه‌وه ده‌موت (اللهم حوالینا و لا علینا) !!، هه‌ر چه‌ند ئه‌م دوعایه بۆ بارانی ترسناكه كه لافاوی به ده‌مه‌وه بێت، به‌ڵام من مه‌به‌ستم له‌و دوعایه چوونی سه‌گه‌كه بوو بۆ لای ئه‌ڵمانه‌كان و تۆزێكیش مه‌به‌ستم كۆڵی دكتۆر هه‌ڤاڵ بوو !.
د. هه‌ڤاڵ حه‌زی به فرسه‌ته بۆ نوكته‌و نوكته‌چێتی و یه‌كسه‌ر وتی : ده دانه ئۆرۆ به‌خێر بێته باوه‌شته‌وه !!.
منیش وتم ئه‌و خێره بده به‌خۆم لێره له من فقیرترت ده‌ستناكه‌وێت!، به‌خوا وا دیار بوو ویستی خێره‌كه نه‌كات و دوعاكه‌شی قبوڵ ببێت و سه‌گه‌كه خۆی هه‌ڵداته باوه‌شم !!. الحمد لله قبوڵ نه‌بوو . خواكردنی سه‌گه‌كه پێش ئێمه له گه‌ڵ خاوه‌نه‌كه‌ی ئۆغریان كرد .
جارێكیش پێكه‌وه هه‌ر له شاری گۆنتیگن له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ڕێزانه چووینه دوكانێكی گه‌وره بۆ كرینی پێڵاو ، دوكانه‌كه له‌ناوه‌وه هه‌مووی كرابووه دیواری ره‌فه‌یی كوچه‌و كوڵان ئاسا‌و لێوان لێو له پێڵاوی جۆراوجۆر، مامۆستا خالد محمد غه‌ریب یه‌ك دوو جارێك به په‌له به‌ره‌و رووم ده‌هات و وه‌ی وه‌ی ده‌كرد!!، وتم چیه ئه‌وه؟، وتی: به‌چكه سه‌گێك (توتكه‌یه‌ك) هه‌ر به‌ره‌و رووم دێت و نایه‌ڵێت بگه‌رێم به‌و ناوه‌دا !، وتم : ده‌برۆ یه‌ك شه‌قی تێهه‌ڵده !!، ته‌بعه‌ن له‌وێ شه‌ق هه‌ڵدان له خاوه‌ن سه‌گه‌كان چاره ده‌بێت و ئه‌مما وه‌یل بۆ تۆ ئه‌گه‌ر غیره‌ت بكه‌ی شه‌قێك بووه‌شێنی له سه‌گه نازداره‌كه‌یان !، ئیتر ده‌بێت چاوه‌ڕێ بیت هه‌موو سه‌حافه‌ی ئه‌و وڵاته بتكه‌نه نیشانه‌ی تیرۆر و قه‌هرو غه‌زه‌ب !.
به‌خوا زۆری نه‌خایه‌ند خاوه‌نه‌كه‌ی ئافره‌تێك بوو ئاگای له خۆی نه‌بوو پێیه‌كی نا به سه‌ر سه‌گۆلكه‌كه‌یدا و قوزه‌یه‌كی لێوه هات، وه‌ڵا ئه‌ویش بۆ ئاشت كردنه‌وه‌ی ده‌می موباره‌كی خسته نێو ده‌می سه‌گه‌كه‌ی!.
دوایی ئه‌م حادیسه عه‌زیمه‌م گێرایه‌وه بۆ مامۆستا خالید، ووتم : ئه‌گه‌ر ئه‌و سه‌گه نازداره‌كه‌ت بشێلایه‌و حاوه‌نه‌كه‌ی بیوتایه دوو ئیختیارت هه‌یه و سێیه‌می نیه : یان ئه‌وه‌یه بمخوازیی یان ده‌بێت ده‌م بخه‌ینه ناو ده‌می سه‌گه‌كه بۆ ئاشتكردنه‌وه‌ی، كامیانت ده‌كرد؟!، وتی : ته‌بعه‌ن ده‌م ناخه‌مه ناو ده‌می سه‌گه‌كه‌وه، ئه‌مما خواستی خاوه‌نه‌كه‌ی خۆ خراپیش نیه .
له رۆژگاری منداڵیم دوو سه‌گی گه‌وره له لادێكه‌مان هه‌بوو پێیان ده‌وتن بۆره وبازه، زه‌به‌لاح و هه‌ندێكیش ترسناك بوون ، وابزانم له ئه‌سڵدا موڵكی ماڵێك بوون له ماڵه‌كانی نێو ئاوایی، به‌ڵام هه‌موو خه‌ڵكی دێ سوودیان لێ ده‌بینی و پاسه‌وانی هه‌موو دێكه‌یان ده‌كرد، (سه‌وه‌ڕ)ی شه‌وانیش به گشتی به تایبه‌تی بۆره‌و بازه به‌س بوو بۆ ئه‌وه‌ی ئاوایی به خه‌به‌ر بێنێت كه ئه‌وه پێده‌چێت كه‌سانی غه‌ریبه بن و هاتبنه ناو ئاوایی، كه‌سانی غه‌ریبه‌ش به شه‌ودا له زمانی سه‌گه‌وه یانی پیاو خراپ، دز بێت یان پیاو كوژ یان چه‌كدار یان ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌ش نه‌بێت بۆخۆی وریاكه‌ره‌وه بوون بۆ ماڵه‌كان كه خۆتان مه‌حكه‌م كه‌ن شتێك به‌ڕێوه‌یه!.
ئه‌مساڵ رۆشتمه ماڵ ئاوزاوه‌یه‌كم له شارۆكه‌ی سیدصادق ماڵه‌كه‌یان كه‌تووه‌ته په‌ڕی شاره‌وه هه‌ر دوای عیشا بوو (سه‌وه‌ڕێك)ی زۆر بوو له زووه‌وه گوێم لێی نه‌بووه تۆزێك دڵم نوێ بوویه‌وه و هه‌ستی ترسی جارانی منداڵیم هاته‌وه هه‌ناو !، وتم به ئاوزاواكه‌م ئه‌رێ پێشمه‌رگه دابه‌زیوه یان جه‌یش و جاش هاتوونه‌ته ئاوایی ؟!!، ووتی بۆ چی بووه و پرسیاره‌كه‌ی پێ سه‌یر بوو؟!، ووتم : جاران سه‌وه‌ڕێكی له‌و جۆره بووایه خه‌ڵك ئه‌و ته‌فسیره‌یان بۆ ده‌كرد كه یان جاشه‌و هاتوونه‌ته ناو دێ و دیاره خه‌به‌رێكیان پێ گه‌یشتوه!، یان پێشه‌رگه دابه‌زیون و ئاخیری خێر بێت .
ئه‌وه‌شم بیر دێت به‌و سه‌گانه‌یان ده‌وت (دێڵه‌وبا)، به‌خوا باش بیرم نیه ئایا مه‌به‌ستیان پێی سه‌گه‌ل بوو به گشتی یان سه‌گی هار بوو یان سه‌گی ترسناك بوو، له رووشیم نه‌هاتووه تا ئێستا پرسیار بكه‌م له باوكم ده‌رپاره‌ی چیرۆكی تری بۆره وبازه و هه‌روه‌ها وشه‌ی (دیڵه‌وبا)ش كه چیه و بۆچیه، ده‌ی به‌ڵكو رۆژێك غیره‌ت بمگرێت و پرسیاری لێبكه‌م و نهێنیتر له‌وباره‌وه بۆ ئاشكرا بكات و بیرم بخاته‌وه .
جیاوازی نێوان ئێمه‌و ئه‌وانی ئه‌وروپی زۆره ده‌رباره‌ی سه‌گ و ژیان له گه‌ڵ سه‌گدا، ئه‌وان زیاده‌ره‌وییه‌كه‌یان گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی وه‌كو منداڵی خۆیان له گه‌ڵی بژین له مه‌تبه‌خ و ژووری نوستندا ، له‌وه‌ش تێیپه‌رادووه بۆ ئه‌وه‌ی میراتی و دیاری گه‌وره‌یان پێبده‌ن و ده‌شیكه‌ن به ناویانه‌وه وه‌كو موڵكه تاپۆ !، لای ئێمه‌ش سه‌گه‌ل زۆربه‌ی كات به‌ره‌ڵڵا بوون و حساب نه‌كراوه بۆ ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه‌و كراونه‌ته گاڵته‌جاری ده‌ستی منداڵان و گه‌وره‌كانیش، له ئاوایه‌كه‌ی ئێمه كابرایه‌ك هه‌بوو زۆر زه‌حمه‌تی سه‌گه‌كانی ئاوایی ده‌دا به لێدان یان تۆپاندنیان، هه‌ندێك له پورزاكانم له هه‌ڵه‌بجه‌وه ده‌هاتنه ماڵمان هه‌ر جارێك ده‌هاتن چاویان هه‌ڵده‌ته‌قی به‌سه‌ر عه‌زابخانه‌ی ئه‌و كابرایه كه داینابوو بۆ سه‌گه‌كانی ئاوایی، ئیتر ئه‌وانیش ناویان لێ نابوو (حاجی سه‌كوژ) !. ئای مرۆڤ چه‌ند زاڵمه له ئه‌وروپا مافه‌كانی مرۆڤی پێده‌ده‌ن و لای ئێمه‌ش تۆپاندن و له‌ناو بردن بێ هیچ پاساوێك