قورەیش و قورئان لەبەرکردن
25/11/2013 نوسەر: bzavpress

قورەیش و قورئان لەبەرکردن




لە کیتابی الاذکیاء ، ابن الجوزی ڕەحمەتی خوای لەسەربێت دەگێڕێتەوە :
موحسن کوڕی علی ئەلتەنوخی ، لەباوکیەوە دەگێڕێتەوە کە ووتویەتی : لەساڵی چل و دووی کۆچیدا چوم بۆ حەج ، لە مەککەی پیرۆزدا بینیم کە ماڵ و پارەو جل وبەرگێکی زۆری لێبوو . پرسیارمکرد کە ئەوە چیە ؟ ووتیان ئەوە لە خوراسان پیاوچاکێك هەیە نیعمەتی خوای گەورە ڕزاوە بەسەریدا و پارەو ماڵ و سەروەتێکی زۆری هەیە، کەناوی عەلی زەڕادە ، لەساڵی پێشتردا پارەو جل وبەرگێکی زۆری ناردوە بۆ ئێرە بەپیاوێکی خاوەن متمانەی خۆیدا، فەرمانی پێکردوە کە بەناو قورەیشدا بگەڕێت و پرسیاربکات کە هەرکەسێك هەموو قورئانی لەبەربوو ئەندازەی ئەوەندە پارەو جل و بەرگی پیبدات ، زۆرگەڕا و پرسیاریکرد تەنها کەسێکی بینیەوە لە قورەیش لە بنەماڵەی بەنی هاشم کە هەموو قورئانی لەبەربوو ئەیش ئەوەندەی کە بۆی دیاریکردبوو پارەو جلو بەرگی پێدا و هەموو پارەو جل و بەرگەکەی لەگەڵ خۆیدا گەڕاندەوە بپ خوراسان .
خەڵکی کەوتە باس و خواسکردنی ئەو بارودۆخە و هەموو قورەیش کەوتنە پێشبڕکێکردن بۆ قورئان لەبەرکردن و خەڵکێكی زۆر هەموو قورئانیان لەبەرکردو لەهەموو شوێنێکدا بۆ یەکتریان دەخوێندەوە، ئیمساڵ جارێکیتر هاتۆتەوەو پرسیاری لەخەڵکی کردوە کە چەند کەس هەموو قورئانی لەبەرکردوە ؟ خەڵکێکی زۆر هاتونەتە پێشەوەو قورئانی بۆ دەخوێننەوەو هەریەکە ئەو ئەندازەیەی کە بۆی دیاریکراوە لە پارەو جل وبەرگ پێیاندەدات و تەنانەت زۆرێك لە خەڵکی ماوەو قورئانی لەبەرکردوەو پارەو جلو بەرگەکەی کابرا تەواوبوەو بەشیان نەماوەو داوای بەشی خۆیان دەکەن، ئەوجا عەلی باوکی موحسن دەڵێت : منیش لەبەرخۆمەوە ووتم ، کابرا ڕێزو مەکانەتی قورەیشی بۆیان گەڕاندۆتەوە بە شتێك کە خوای گەورە پێیخۆشەو ڕازیە لەسەری .
ئەم چیرۆکەش ئەوەمان تێدەگەیەنێت کە دروستە هانی خەڵکی بدەیت بە پارەو ماڵ و شتی دونیایی بۆ ئەوەی کە بتوانن پێشبڕکێی قیامەتی پێوەبکەن و قورئان لەبەربکەن و فەرمودەی پێغەمبەر صلی اللە علیەوسلم لەبەربکەن و کەسێكێش بتوانێت هاوکاریان بکات بە پارەو ماڵ و جل وبەرگ و ئەوشتانەی کە بۆ ژیانی سەردەمی ئەوخەڵکە پێویستە .

لەگەڵ ڕێزو خۆشەویستی بۆ مامۆستا طارق هەمەوەندی کە ئەم بابەتەی بەعەرەبی داگرتبوو داوای کردوە کە کەسێك بیکات بەکوردی .