25/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
له هه‌ولێر پرۆسه‌ی ناساندن و ئاشناکردنی پۆلیس به منداڵان و قوتابیان ده‌ستی پێكرد
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، چه‌ند رۆژێكه پرۆسه‌ی ناساندن و ئاشناکردنی پۆلیس به منداڵان و قوتابیان به شێوه‌یه‌کی پراکتیکی که‌وتووه‌ته واری جێبه‌جێکردنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر عه‌میدی مافپه‌روه‌ر عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت ڕایگه‌یاند، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان بۆ یه‌كه‌مین جار له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراقدا پرۆسه‌ی ناساندن و ئاشناکردنی پۆلیسی به منداڵان و قوتابیان ده‌ستپێكردووه و پرۆسه‌كه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت.
عه‌مید عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت ئاشكرای كرد، دوای ئاماده‌کردنی ستافێك له راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی هه‌ولێر، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر، به مه‌به‌ستی ناساندنی پۆلیس و کاره‌کانی پۆلیس به قوتابیانی باخچه‌ی ساوایان و گشت قۆناغه‌کانی خوێندن، پۆلیسی هه‌ولێر بۆ یه‌كه‌مجار له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراقدا سه‌ردانی باخچه‌كانی ساوایان له هه‌ولێر ده‌كات و له نزیکه‌وه تێکه‌ڵ به قوتابیان ده‌بن.
گوتیشی "له‌م سه‌ردانانه‌دا چه‌ندین زانیاری و ئاشنایی له‌سه‌ر کاره‌کانی پۆلیس، به‌پێی ئاستی تێگه‌یشتنی قوتابییه‌کان، ڕوون ده‌كرێته‌وه و هه‌روه‌ها منداڵه‌کان رێگه‌یان پێ ده‌درێت که‌وا بچنه ناو ئۆتۆمبێلی پۆلیس و ئامێره‌کانی په‌یوه‌ندیکردن به‌کار بهێنن".
وا بڕیاره ئه‌م پڕۆسه‌یه به‌رده‌وام بێت تا گشت باخچه‌ی ساوایان و قوتابخانه‌کانی سنووری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر به‌سه‌ر ده‌كرێنه‌وه.
ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی هه‌ولێر
hewlerpoliceQgmail.com
ئومێد پشده‌ری 07504302755