جۆرێکی خۆشەویستی کە شیرك دانانە
25/11/2013 نوسەر: bzavpress

جۆرێکی خۆشەویستی کە شیرك دانانە

جۆرێک لە شەریک دانان خۆشویستنی دروست کراوێک بە ئەندازەی خۆشویستنی ( الله - عز وجل-) داهێنەری ئەرزو ئاسمان

الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى اله وصحبه اجمعين اما بعد :
خۆشویستنی هەندێ شت غەریزیە پەیوەندی بە بوونی یان نەبوونی ئیمانەوە نیە وەکو خۆشویستنی وڵات و نیشتیمان، هەموو کەسێکی کافرو بڕوادار وڵات و نیشتیمانی خۆی خۆش ئەوێ، وە هەروەها خۆشویستنی سەروەتو سامان و مناڵ و خێزان هەموو کەسێکی کافرو بڕوادار حەزی لێیەتی و خۆشی دەوێ! ئەگەر ئەو خۆشەویستیە لە سنوور نەچێتە دەرەوە هیچ زەرەری بۆ دین نیە بەڵکو دینەکەمان هانی داوین بۆ خۆشویستن و پاراستنی نیشتیمان و مناڵ و خێزان و هانیشی داوین بۆ هەوڵ و تێکۆشان بۆ بەدەست هێنانی ماڵ بە ڕێگەی حەڵاڵ و سەرف کردنی لە ڕێگەی حەڵاڵ، بەڵام ئەگەر ئەو خۆشەویستیەو هەوڵدانە لە سنوور بچێتە دەرەوە حەرامەو بۆی هەیە ببێتە شەریک دانانیش و خاوەنەکەی پێ کافر بێت! ئەویش ئەگەر هاتو ئەو خۆشەویستیە بۆ نیشتیمان و وڵات و مناڵ وخێزان و سەروەت و سامان ببێتە هۆی ئەنجام دانی حەرام لە پێناو ئەو خۆشەویستیە ئەو کات حەرام ئەبێت. وە ئەگەر هاتو ئەو خۆشەویستیە زێدەڕۆیی تێدا بکرێ و بچێتە ڕیزی خۆشەویستی خوای بەرز ئەو کاتە ئەبێتە شەریک دانان بۆ خوای بەرزو پێی کافر ئەبیت! خوای بەرز ئەفەرموێ : [وَمِنَ النَّاسِ مَنْ يَتَّخِذُ مِنْ دُونِ اللَّهِ أَنْدَادًا يُحِبُّونَهُمْ كَحُبِّ اللَّهِ وَالَّذِينَ آمَنُوا أَشَدُّ حُبًّا لِلَّهِ وَلَوْ يَرَى الَّذِينَ ظَلَمُوا إِذْ يَرَوْنَ الْعَذَابَ أَنَّ الْقُوَّةَ لِلَّهِ جَمِيعًا وَأَنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعَذَابِ] (البقرة : 165) واتە : (لە خەڵکیدا هەن کە شەریک بۆ الله بڕیار ئەدەن بەوەی دروستکراوەکان ئەهێننە ڕیزی الله بەوەی ئەو دروست کراوانەیان خۆش دەوێ بەئەندازەی خۆشەویستی الله وە بڕوا داران خۆشەویستیان زیاترە بۆ الله وە ئەگەر ئەوانەی ستەمکارن ئەبینن ئەوکاتەی سزای ئاگر ئەبینن بۆیان دەرئەکەوێ کە هێز هەمووی بۆ خوایە وە خوا خاوەنی سزای توندو بەئێشە).

وە خوای بەرز ئەفەرموێ : [يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَتَّخِذُوا آبَاءَكُمْ وَإِخْوَانَكُمْ أَوْلِيَاءَ إِنِ اسْتَحَبُّوا الْكُفْرَ عَلَى الْإِيمَانِ وَمَنْ يَتَوَلَّهُمْ مِنْكُمْ فَأُولَئِكَ هُمُ الظَّالِمُونَ . قُلْ إِنْ كَانَ آبَاؤُكُمْ وَأَبْنَاؤُكُمْ وَإِخْوَانُكُمْ وَأَزْوَاجُكُمْ وَعَشِيرَتُكُمْ وَأَمْوَالٌ اقْتَرَفْتُمُوهَا وَتِجَارَةٌ تَخْشَوْنَ كَسَادَهَا وَمَسَاكِنُ تَرْضَوْنَهَا أَحَبَّ إِلَيْكُمْ مِنَ اللَّهِ وَرَسُولِهِ وَجِهَادٍ فِي سَبِيلِهِ فَتَرَبَّصُوا حَتَّى يَأْتِيَ اللَّهُ بِأَمْرِهِ وَاللَّهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الْفَاسِقِينَ] (التوبة : 23-24) واتە : (ئەی ئەو کەسانەی بڕواتان هێناوە باوانتان و براکانتان مەگێرن ومەکەنە خۆشەویستی خۆتان -نەکەن ببنە پشتیوانیان و سەریان بخەن وخۆشتان بوێن- ئەگەر هاتوو کوفریان هەڵبژارد بەسەر ئیماندا -کوفریان پێ خۆش بوو ئیمانیان نەهێنا- ئەوەی لەئێوە بیانکاتە خۆشەویستی خۆی وە سەریان بخات لەسەر کوفرو پشت گیریان بکات ئەوە ئەوانە ستەم کارن . ئەی پێغەمبەری خوا پێیان بڵێ ئەگەر باوانتان و مناڵەکانتان و براکانتان وخێزانتان و هۆزو عەشیرەتەکەتان وە ئەو ماڵەی کۆتان کردۆتەوە وە ئەو بازرگانیەی لە نەمانی ڕەواجەکەی ئەترسن وە ئەو ماڵو مەسکەنە خۆشانەی پێی ڕازین و دڵتان پێ خۆشە خۆشەویست تر بێ لاتان لە الله وە لە پێغەمبەرەکەی وە لە جیهاد لە پێناوی الله ئەوە چاوەڕوان بن -چاوەڕوانی سزا بن- هەتا خوا فەرمانی خۆی دێنێتە سەرتان -تاوەکو سزای خۆی دێنێتە سەرتان- وە خوا هیدایەتی قەومی فاسقان نادات -ئەوانە مۆفەق ناکا کە لە تاعەتی خوا چوونەتە دەرەوەو عینادی ئەکەن و تەوبە ناکەن-). کەوابوو ڕوون بۆوە کە کە هیچ شتێکمان نابێ بە ئەندازەی دین و خوای بەرز و پێغەمبەرەکەی خۆش بوێ چ جای زیاترمان خۆش بوێ! ئەی براو خوشکی موسڵمانم بە نەزعەی جاهیلی هەندێ بێ دین و بێ ئەمەک بەرامبەری دینی گەلەکەیان مەخەڵەتێ، کە دەیانەوێ بەزۆر وای نیشان بدەن و وات تێ بگەیەنن دینەکەت بەلاوە بنێی خۆشویستنی نیشتیمانێک کە ئەوان بوونەتە هۆی وێران کردنی و ناشیرین کردنی بخەیتە پێش خۆش ویستنی دینەکەت! تۆ موسڵمانی شوێن کەوتەی پێغەمبەرانی علیهم الصلاة والسلام کە لە پێناوی دینەکەیان بەرائەتیان کردووە لە گەلی خۆیان کاتێ شەریکیان بۆ خوا بڕیار داوەو کافر بوون نەک بڵێن هاو نیشتیمانمانن هەر دینێکی هەبێ هەر براین! خوای بەرز ئەفەرموێ : [قَدْ كَانَتْ لَكُمْ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ فِي إِبْرَاهِيمَ وَالَّذِينَ مَعَهُ إِذْ قَالُوا لِقَوْمِهِمْ إِنَّا بُرَآءُ مِنْكُمْ وَمِمَّا تَعْبُدُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ كَفَرْنَا بِكُمْ وَبَدَا بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمُ الْعَدَاوَةُ وَالْبَغْضَاءُ أَبَدًا حَتَّى تُؤْمِنُوا بِاللَّهِ وَحْدَهُ إِلَّا قَوْلَ إِبْرَاهِيمَ لِأَبِيهِ لَأَسْتَغْفِرَنَّ لَكَ وَمَا أَمْلِكُ لَكَ مِنَ اللَّهِ مِنْ شَيْءٍ رَبَّنَا عَلَيْكَ تَوَكَّلْنَا وَإِلَيْكَ أَنَبْنَا وَإِلَيْكَ الْمَصِيرُ] (الممتحنة : 4) واتە : (بەڕاستی بۆ ئێوە سەرمەشقی و نمونەی جوان هەیە تا دوای بکەون لە ئیبراهیم و ئەوانەی لە گەڵی بوون کاتێ بە قەومە -کافرەکەی- خۆیانیان ووت ئێمە بەرینە لە ئێوەو ئەوەی بێجگە لە خوا ئەیپەرستن ئێمە کوفر ئەکەین بەوەی ئێوە لەسەرینە -ئەوەی ئێوە لەسەرینە لە پەرستنی غەیری خوا بە باتڵی ئەزانین- وە لەبەینی ئێمەو ئێوە دوژمنایەتی و ڕق دەستی پێکرد بۆ هەمیشەیی هەتاوەکو بڕوا نەهێنن تەنها بەخوا -تا تەنها خوا دەپەرستن و واز دێنن لە پەرستنی غەیری خوا- تەنها ووتەی ئیبارهیم نەبێ نابێ چاوی لێ بکەن ودوای بکەون تیایدا کە ووتیە باوکی من دوعای لێخۆش بونت بۆ دەکەم لە خوا وە هیچیشم بەدەست نیە لای خوا بۆت-چونکە یەکەم جار ئیبراهیم وەعدی دا بە باوکی دوعای بۆ بکا بە لێ خۆش بوون بەڵام دوایی کە بۆی دەرکەوت باوکی دوژمنی خوایە بەرائەتی لێ کرد- ئەی پەروەردگارمان ئێمە پشت تەنها بە تۆ ئەبەستین وە بۆ لای تۆش گەڕاوینەتەوە -بەوەی تەنها تۆ دەپەرستين و دوور کەوتوینەتەوە لە هاوبەش دانان و بەری بوینە لە هاوبەش دانەران- وە گەڕانەوەشمان هەر بۆ لای تۆیە-لە قیامەت ئەو کات حوکم دەکەی لە بەینی کافرو موسڵمانەکان-). وە خوای بەرز ئەفەرموێ : [لَا تَجِدُ قَوْمًا يُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ يُوَادُّونَ مَنْ حَادَّ اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَلَوْ كَانُوا آبَاءَهُمْ أَوْ أَبْنَاءَهُمْ أَوْ إِخْوَانَهُمْ أَوْ عَشِيرَتَهُمْ أُوْلَئِكَ كَتَبَ فِي قُلُوبِهِمْ الْإِيمَانَ وَأَيَّدَهُمْ بِرُوحٍ مِنْهُ وَيُدْخِلُهُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا عَنْهُ أُوْلَئِكَ حِزْبُ اللَّهِ أَلَا إِنَّ حِزْبَ اللَّهِ هُمْ الْمُفْلِحُونَ] (المجادلة : 22) واتە : ( قەومێک -نەتەوەیەک و کۆمەڵێک و کەسێک- نادۆزیەوە کە بڕوایان هەبێ بە خواو بە ڕۆژی دوایی -لەگەڵ ئەوە- کەسانێکیان خۆش بوێ و خۆشەویستیان بۆیان هەبێ کە ئەو کەسانەش دژایەتی خوا و پێغەمبەرەکەی بکەن جا ئەگەر ئەو کەسانە باوکیان بن یان ڕۆڵەکانیان و مناڵەکانیان بن یان عەشیرتیان بن ئەوانە -کە بڕوایان وا بە هێزە ئەگەر باوک و مناڵ و عەشیرەتیان دوژمنی خواو پێغەمبەرەکەی صلى الله علیه وعلى اله وسلم بوون ئەوە خۆشیان ناوێن- خوا لە دڵیان ئیمانی نوسیوە -بڕواداری ڕاستەقینەن- وە یارمەتیان ئەدا -خوا- بە هێزێک لە لای خۆی وە ئەیان خاتە ناو چەند بەهەشتێکەوە کە لە ژێرەکەی چەندین ڕووبار ئەڕوات تیای ئەمێننەوە هەتا هەتایە بێ بڕانەوە و بێ مردن خوا لێیان ڕازی بووە وە ئەوانیش لە خوا ڕازی بوون -لە پاداشت و نیعمەتەکانی کە پێی بەخشیون- ئەوانە کۆمەڵی خوان -ئیمان داری ڕاستەقینەن- ئاگاداریش بن کە هەر کۆمەڵی خوا ڕزگاریان ئەبێ -سەرکەوتوو ئەبن- ) . وە بزانن پێغەمبەران وازیان هێناوە لەو نیشتیمانەی کە نەیانتوانیوە دینەکەیان تێدا بپارێزن ئەگەر ئەو نیشتیمانە خۆشەویست ترین نیشتیمانیش بێت وەکو مەککە! دەزانین پێغەمبەری خۆشەویستمان صلى الله علیه وعلى اله وسلم لە پێناوی پاراستنی دین فەرمانی کرد بە صەحابەکان رضي الله عنهم مەککە بەجێ بێڵن پاشان خۆشی بەجێی هێشت! خوای بەرز دەفەرموێت : [إِنَّ الَّذِينَ تَوَفَّاهُمْ الْمَلَائِكَةُ ظَالِمِي أَنفُسِهِمْ قَالُوا فِيمَ كُنتُمْ قَالُوا كُنَّا مُسْتَضْعَفِينَ فِي الْأَرْضِ قَالُوا أَلَمْ تَكُنْ أَرْضُ اللَّهِ وَاسِعَةً فَتُهَاجِرُوا فِيهَا فَأُوْلَئِكَ مَأْوَاهُمْ جَهَنَّمُ وَسَاءَتْ مَصِيرًا . إِلَّا الْمُسْتَضْعَفِينَ مِنْ الرِّجَالِ وَالنِّسَاءِ وَالْوِلْدَانِ لَا يَسْتَطِيعُونَ حِيلَةً وَلَا يَهْتَدُونَ سَبِيلًا . فَأُوْلَئِكَ عَسَى اللَّهُ أَنْ يَعْفُوَ عَنْهُمْ وَكَانَ اللَّهُ عَفُوًّا غَفُورًا](النساء : 97-99) واتە : ( بێگومان ئەوانەی کە فریشتەکان لە سەرە مەرگا روحیان ئەکێشن و دێنە سەریان ئەوانیش ستەمیان لە خۆیان کردووە بەوەی -کۆچیان نەکردووە لە وڵاتی موشریکان بۆ وڵاتی موسڵمانان حاڵیشیان وایە ناتوانن دینەکەیان جێبەجێ بکەن و خواپەرستی بکەن- فریشتەکان پێیان ئەڵێن ئێوە لە چ حاڵێک بوون -بۆ کۆچتان نەکرد- ئەڵێن ئێمە لاواز و بێهێزو چەوساوە بووین لە سەر زەوی فریشتەکان ئەڵێن ئەی باشە زەوی خوا پان و فراوان نەبوو بۆ ئەوەی بە ئاسانی کۆچی لە سەر بکەن و -بچنە ئەو شوێنەی کە دینەکەتان تیای سەلامەت بێ- ئەوانە جێگای مانەوەیان جەهەننەمە وە چارەنوسێکی خراپە -جەهەننەم- . ئیللا ئەو کەسانە نەبن -کە بەڕاستی- لاوازو چەوساوە بوون لە پیاوو ئافرەتان و مناڵەکان کە نەیان ئەتوانی چارەیەک بدۆزنەوە وە نەیان ئەتوانی ڕێگایەک بدۆزنەوە بۆ دەرباز بوون . ئەوانە لەوانەیە-ئەکیدە- خوا لێیان خۆش ببێو بیان بورێ خوا لێبوردەیەو لە تاوان خۆش ئەبێ -بۆ هەرکەسێک بیەوێ بەو مەرجەی کافرو موشریک نەبێ- ) . وە فەرموودەی خوای بەرز : [يَاعِبَادِي الَّذِينَ آمَنُوا إِنَّ أَرْضِي وَاسِعَةٌ فَإِيَّايَ فَاعْبُدُونِ](العنكبوت 56) واتە : ( ئەی ئەو بەندانەی من کە بڕوایان هێناوە بێگومان زەوی من فراوانە جا هەر تەنها من بپەرستن -لە هەر شوێنێک نەتوانن تەها من بپەرستن ئەوە بڕۆنە شوێنێکی تر کە بتوانن من بە تەنها بپەرستن-).

وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم یەکەم کەس و یەکەم قەوم جیهادی بەرامبەریان بەرپاکرد کەسوکاری خۆی بوون وە قەومی خۆی بوون چونکە کافر بوون! لە بەر ئەوە میزانی تۆی موسڵمان جیایە بۆ پێوانە کردنی خۆشەویستی لە میزانی کافرو بێ دینەکان! وە تۆی موسڵمان بەوە موسڵمانی خۆشویستن و ڕق بوونەوەت لە پێناوی الله عز وجل دایە نەک لە پێناوی شتی تر، پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : (أوثق عرى الإيمان الموالاة في الله والمعاداة في الله والحب في الله والبغض في الله) (سلسلة الاحاديث الصحيحة : 998) واتە : (بە هێز ترین دەست گری ئیمان پشتیوانی و دۆستایەتیە لە پێناوی الله وە دژایەتیە لە پێناوی الله وە خۆشەویستیە لە پێناوی الله وە ڕق بوونەوەیە لە پێناوی الله). ئەگەر شتێکت خۆش ویست ئەو کاتە خۆشت بوێ کە بزانی خۆشەویستی خوای بەرزی پێ بەدەست دێنی وە تەنها لە بەر خوای بەرز خۆشت بوێ نەک سنووری خۆشەویستیەکەت ببەزێنی بیهێنیتە ڕیزی خۆشویستنی خوای بەرزو بچیتە ڕیزی موشریکان! وە ئەوەی خوای بەرز ڕقی لێیەتی تۆش دەبێ ڕقت لێ بێت نەک لەبەر دەست کەوتنی دونیا خۆشت بوێ، یان بەناوی هاو نیشتیمانی وخزمایەتی و خۆشت بوێ! تێبينى : فەرموودەی : ( حب الوطن من الایمان ) زانایانی فەرموودە وەک الصغانی لە کتابی الموضوعات وە الالباني لە سلسلة الاحادیث الضعیفة 36 ئەڵێن -موضوع-ە رحمهم الله یانی ئەمە فەرموودەی پێغەمبەری خوا نیە صلى الله علیه وعلى اله وسلم بەڵکو هەڵبەستراوە وە ماناکەشی ئەوەیە کە خۆشەویستی نیشتیمان لە ئیمانە! دیارە ئەمە درۆو هەڵبەستراوە وە ماناکەشی ڕاست نیەو کافرو بڕوادار نیشتیمانی خۆی خۆش ئەوێ! بەڵام ئەوە بەشێک نیە لە ئیمان بەڵکو شتێکی غەریزیە وە نیشتیمان نابێ خۆشەویستیەکەی پێشی خۆشەویستی خوای بەرز و پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم بێت وەک ئاشکراشە پێغەمبەران علیهم الصلاة والسلام لە بەر خۆشەویستی خوای بەرز وازیان هێناوە لە نیشتیمانیان و کەس و کارو ماڵیشیان وەک پێغەمبەر ابراهیم علیه الصلاة والسلام و خاتەمی پێغەمبەران محمد صلى الله علیه وعلى اله وسلم کە مەککەی جێ هێشت کاتێک نەیانهێشت تیایدا تەنها خوا بپەرستێ! شوێنێکیش نیە خۆشەویست تر بێ لە مەککە لای موسڵمان بەڵام ئەگەر لە مەککە نەتوانێ خواپەرستی خۆی بکات ئەبێ جێی بێڵێ! وە ئەگەر ئەهلی مەککە دژایەتی دین بکەن بەرائەتیان لێ ئەکەین!