21/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
به‌ره‌و کۆتای هێنانی به شۆڕشی سامۆیلی کوری حه‌فصون
له‌دوای دوو مانگ که ده‌سه‌ڵات و فه‌رمانڕه‌وای ئه‌نده‌لوسی گرته ده‌ست
عبدالرحمانی کوری ناصر هێرشی کرده سه‌ر هه‌ڵگه‌ڕاوه‌کان وه یه‌که‌م شاری
له‌ده‌ست وه‌رگرتنه‌وه(ئوستوجه) که به‌هێزترین قه‌ڵاو دیواری هه‌بوو له
هه‌موو شاره‌کانی ئه‌نده‌لوسدا وه له سه‌ره‌تای فه‌تحی ئه‌نده‌لوسیشدا
باسمان له‌م شاره‌وه کردوه، له دوای نیشته‌جێ بوونی دوو مانگ یاخود
ده‌ڵێن سێ مانگ له شاری ئوستوجه ئه‌م جاره خۆی هه‌ستا به شۆڕشێکی
گه‌وره به‌رانبه‌ر به سامۆیلی کوری حه‌فصون که سێ مانگی خایاند واتا
مانگه‌کانی (شعبان،رمضان، شوال) له ساڵی (300ی کۆچی = 913 ی زاینی)
ره‌حمه‌ت خوای لێبێت توانی شاری (جییان) بخاته‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی که
یه‌کێك بوو له شاره گرنگ و به هێزه‌کانی ئه‌نده‌لوس وه قه‌ڵای زۆریشی
له ده‌ورو پشتدا بوو که زیاد له (70) قه‌ڵای له ده‌ستی سامۆیلی کوری
حه‌فصون سه‌نده‌وه.
ئه‌وه‌مان له بیر نه‌چێت که هێزو توانای حه‌فصون زۆر له‌وه گه‌وره‌تره
چونکه له باکوره‌وه له لای ده‌وڵه‌ته‌کانی نه‌صاره‌وه یارمه‌تی بۆ
ده‌هات، هه‌روه‌ها له باشوریشه‌وه له ده‌وڵه‌تی فاطمیه‌وه یارمه‌تی بۆ
ده‌هات، وه به هه‌مان شێوه له شاری ئیشبیلیه‌وه که کوڕانی حه‌جاج
فه‌رمانره‌واییان ده‌کرد یارمه‌تیش بۆ حه‌فصون ده‌هات که کورانی حه‌جاج
به‌داخه‌وه موسوڵمان بوون وه سوپایه‌کی گه‌وره‌ی موسوڵمانیشیان له ژێر
ده‌ستا بوو، به‌ڵام ده‌یانویست که قورتوبه بخه‌نه ژێر فه‌رمانڕه‌وایی
خۆیانه‌وه.
عبدالرحمانی ناصر بیری له‌وه کرده‌وه که چۆن ڕێگای ئه‌و یارمه‌تیانه
له سامۆیلی کوری حه‌فصون بگرێت، یه‌که‌م هێرش که ده‌ستی پێ کرد له دوای
گرتنی ئه‌و دوو شاره گه‌وره که گرتی ئه‌م هێرشه‌یان بۆ شاری به‌ناوبانگی
ئه‌نده‌لوس ئیشبیلیه بوو هه‌رچه‌نده شارێکی موسوڵمان بوون وه توانی به
هێز بیخاته‌وه ژێر ده‌ستی فه‌رمانڕه‌وای خۆی وه سوپای گه‌وره‌ی
ئیشبیلیه‌ی موسوڵمان بونه‌وه به‌یه‌ك له‌گه‌ڵ سوپای ئه‌ماره‌تی ئه‌مه‌وی
هێزو ده‌سه‌ڵاتێکی بێ شوماریان په‌یدا کرده‌وه و زۆر له پله و پایه‌ی
ئه‌و سوپایه به‌رز بوه‌وه.
له ڕاستیدا ئه‌مه دیاریه‌کی خوای بوو بۆ عبدالرحمانی ناصر که له ماوه‌ی
ساڵێکدا توانی ئه‌و جێگایانه بخاته‌وه ژێر ڕکێفی خۆی واتا ساڵی (301ی
کۆچی= 914ی زاینی) سه‌ر له‌نوێ توانی گه‌وره‌ی بداته‌وه به فه‌رمانڕه‌وای
ده‌سه‌ڵاتی خۆی وه له‌دوای ئه‌و ساڵه گه‌ڕایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی
به‌ته‌واوه‌تی سامۆیلی کوری حه‌فصون بچوك بکاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی
له رۆژئاواشه‌وه پێ نه‌گات هه‌روه‌ك چۆن ئیشبیلیه‌ی خسته‌وه ژێر
ده‌سه‌ڵاتی خۆی رووی کرده چیاکانی رنده‌و پاشان شزونه‌و له‌گه‌ڵ قه‌رمونه
ئه‌مانه که گشتیان شاری باشوری بوون خستنیه‌وه ژێر فه‌رمانڕه‌وای خۆی.
عبدالرحمانی ناصر زیاتر به قوڵای باشوردا چووه ناوه‌وه تا گه‌یشته
که‌نداوی شاخی طاریق (جبل طارق) وه توانی ده‌سه‌ڵاتی ته‌واویش به‌سه‌ر
ئه‌و که‌نداوه‌دا بگرێت بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی تر یارمه‌تی بۆ ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی
سامۆیلی کوڕی حه‌فصون له ده‌وڵه‌تی فاطمیه‌کانه‌وه نه‌یه‌ت.
عبدالرحمان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوو که چۆن ڕێ گیری بکات له باکوره‌وه
له ڕێگای ده‌ریای ئه‌طله‌سیه‌وه چۆن که‌نداوی طاریقی گرت ئاواش ئه‌و
ڕێگایه‌ش بگرێت له سامۆیل واتا هه‌موو ڕێگاکانی لێ بچوك کرده‌وه بۆ
ئه‌وه‌ی هیچ هێزو توانایه‌ك نه‌گاته سوپاکه‌ی سامۆیلی کوری حه‌فصون.
سامۆیل کوری حه‌فصون بیری له‌وه کرده‌وه که رێگایه‌ك بدۆزێته‌وه بۆ
چاره‌سه‌ر کردن بۆیه داوای ڕێکه‌وتن و ئاشتی کرد له عبدالرحمانی ناصر
ئه‌ویش ڕیکه‌وتن نامه‌که‌ی په‌سه‌ند کرد، به‌ڵام به‌مه‌رجێك که (160)
قه‌ڵای ته‌سلیم بکات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جارێکی که ئه‌و وڵاته
نه‌که‌وێته‌وه ژێر پارچه پارچه بوون به‌ڵێ سامۆیلی کوری حه‌فصون ڕازی
بوو وه (162) قه‌ڵای ته‌سلیم به عبدالرحمانی ناصر کرد به‌مه‌ش سامۆیل
ئه‌وه‌نده‌ی که بچوك بویه‌وه.
عه‌بدوڕه‌حمانی ناصر هه‌موو لایه‌ك سه‌رسام ده‌کات ڕوو ده‌کاته باکور بۆلای نه‌ساره‌کان بۆ جه‌نگ
له دوای ئه‌وه‌ی که زۆربه‌ی جێگاکانی خسته‌وه ژێڕ ڕکێفی خۆی هێزی
عه‌بدوڕه‌حمانی ناصر گه‌وره‌تر بوو نزیکه‌ی شه‌ش به‌شی خاكی ئه‌نده‌لوس
به‌ده‌ستی عه‌بدوڕه‌حمانی ناصره‌وه بوو، که زۆربه‌ی شاره‌کانی باشوری
هاته‌وه ژێڕ ده‌سه‌ڵاتی وه‌ك ئیشبیلیه‌و جه‌ییان وئوستوجه‌و،زۆربه‌ی قه‌ڵا
و دێکانی تری خسته‌وه ژێر ده‌ستی خۆی، به‌م کاره ڕووبه‌ری ئه‌نده‌لوسی
ئیسلامی گه‌وره‌تر بووه وه توانی هه‌موو ئه‌و جێگایانه بکاته‌وه به
یه‌ك فه‌رمانڕوه‌ایی، که فه‌ڕمانڕوایی ئه‌مه‌ویه‌کان بوو.
له‌لایه‌کی تره‌وه زۆربه‌ی جێگاکانی باشوری ئه‌نده‌لوس تائێستایش به‌ده‌ست
سامۆئیل کوڕی حه‌فصون وه‌یه، به‌ڵام ڕێگای یارمه‌تی چه‌ك خواردنی لێبڕیون
له هه‌موو لاکان چ له لایه‌ن نه‌ساراکانه‌وه بێت یان ده‌وڵه‌تی
فاطیمه‌یه‌کان بێت یان ئیشبیلیه، واتا گه‌مارۆیه‌کی باشی دابوو.
شۆڕشه‌کانی تری ناوچه‌که که له طوڵیطیله بوو که ده‌که‌وێته باکوری
ئه‌نده‌لوس، شۆڕشی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌کانی سا‌راگۆسته له‌باکوری ڕۆژ هه‌ڵات،
پاشان یاخی بوونی ڕۆژ هه‌ڵاتی ئه‌نده‌لوس له ڤالنسیا، وه یاخی بوونێکی
گه‌وره‌ی تر له ڕۆژئاوای ئه‌نده‌لوس به سه‌رۆکایه‌تی عه‌بدوڕه‌حمانی
جلیقی، به‌گشتی ئه‌م جێگایانه به‌و شێوه دابه‌ش کرابوون.
ئه‌نده‌لوس له‌و سه‌رده‌مه‌دا له ساڵی(302)کۆچی=(915)زاینی دابه‌ش کرابوو
به‌سه‌رشه‌ش به‌ش دا، ته‌نها یه‌ك به‌ش له ژێرفه‌رمانڕه‌وایی
عه‌بدوڕه‌حمانی ناصر بوو ئه‌وانی تر دابه‌ش بوبوون به‌سه‌ر یاخی بووه‌کاندا
که پێنجیان له‌ده‌ستی ئه‌واندابوو، ئه‌وه‌ی که خه‌ڵکی چاوه‌ڕێی ده‌کرد
ئه‌وه بوو که کام له‌و یاخی بوو‌نه لێوه‌ی نزیكه په‌لاماریان بدات
بیانگه‌ڕێنێته‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ماره‌تی ئه‌مه‌وی، چونکه ته‌نها وه‌ك
پێش تر ئاماژه‌مان بۆ کرد عه‌بدوڕه‌حمانی ناصر شه‌ش به‌شی خاکی
ئه‌نده‌لوسی به ده‌سته‌وه بوو ته‌نها شاری قورتوبه، ئوستوجه و جه‌ییان و
ئیشبیلیه و هه‌ندێك ناوچه‌ی تری بچوك، که‌واته پێویسته بچێته سه‌ر
یاخی بوانی ده‌وروپشتی.
ئه‌وه‌ی که پێویسته هه‌ڵوێسته‌یه‌کی له‌سه‌ر بکه‌ین، وه جێگایی
سه‌رسوڕمانی هه‌موو لایه‌که هه‌مووانی سه‌ر سام کرد، ئه‌وه بوو
عبدوڕه‌حمانی ناصر هه‌موو یاخی بووه‌کانی به جێهێشت ڕاسته‌خۆ ڕووی کرده
باکوری ڕۆژئاوا بۆ جه‌نگی ده‌وڵه‌تی لیۆنی نه‌سرانی، هه‌موو سه‌ربازه‌کانی
له قورتوبه و ئیشبیلیه کۆکرده‌وه ڕووی کرده مه‌مله‌که‌تی لیۆن، بۆ
ئه‌وه‌ی له باکوری ڕۆژئاوا ڕووبه‌ڕووی سوپای نه‌سارا وه‌ستایه‌وه، وه
زۆربه‌ی یاخی بووه‌کان له ڕۆژ ئاوای ئه‌نده‌لوس نیشته‌جێ بوبوون.
له سێبه‌ری یاخی بووه‌کان دوو ساڵ جه‌نگی کرد له خاكی یاخی بووه‌کان
له‌گه‌ڵ مه‌مله‌که‌تی لیۆن، له پاش دووساڵ که گه‌ڕاوه به سه‌ر به‌رزی
به سه‌رکه‌وتوی که توانی چه‌نده‌ها سه‌روه‌ری بۆ خۆی تۆمار بکات به‌ده‌ست
که‌وتێکی زۆره‌وه گه‌ڕایه‌وه بۆ قورتوبه وئیشبیلیه، له‌ڕاستیدا ئه‌مه
په‌یامێك بوو بۆ هه‌موو یاخی بوان خه‌ڵکی ناوچه‌که به‌گشتی بانگی کردن
که ئێمه دوژمنی سه‌ره‌کیمان نه‌سارایه وه په‌یامه‌که زۆر ڕوون و ئاشکرا
بوو بۆ هه‌مووان، وه تێی گه‌یاندن که موسڵمانان له ناوخۆدا نابێت
سه‌رقاڵ بن به‌یه‌كتره‌وه، دوژمنمان نه‌سارایه له باکور که بریتین له
ده‌وڵه‌تی لیۆن، ناڤار، ئه‌ره‌گۆنه.
به‌م کاره عه‌بدوڕه‌حمانی ناصرهه‌موو یاخی بووانی شه‌رمه‌نده کرد به‌ڵام چ
شه‌رمه‌نده‌یه‌ك که گه‌وره‌ترین شه‌رمه‌نده بوو بۆ سه‌رکرده‌ی یاخی
بووان له به‌رده‌م گه‌له‌که‌یاندا،عه‌بدوڕه‌حمانی ناصر توانی هه‌ست وسۆزی
خه‌ڵکه‌که به‌لای خۆیدا ڕابکیشێت پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری خۆی زیاتر به‌هێز
له‌ناو خه‌ڵکی ئه‌نده‌لوس دا،وه تێگه‌یاندن که دوژمنی ڕاسته‌قینه
نه‌سارایه.
وه هه‌روه‌ها من واهه‌ست ده‌که‌م که ئه‌مه په‌یامێك بێت بۆ
سه‌رکرده‌کانی ئێمه که کاری موسڵمانانیان به‌ده‌سته واز بێنن له
کێشه‌کانی نێوانیان زیاتر گرنگی بده‌ن به کێشه‌ی دوژمنانیان له
ده‌ره‌وه‌ی خۆیان کێشه ناوخۆیه‌کان وه‌ك براچاره‌سه‌ر بکه‌ن هیوام وایه
که ئه‌م ڕووداوه کاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر سه‌رکرده‌ی موسڵمانانی
کوردستان و سه‌رکرده‌کانی ئۆمه‌ی ئیسلامی به‌گشتی.
ئه‌نجامی ئه‌و جه‌نگه‌ی که کردیه سه‌ر نه‌ساره‌کانی باکوری ڕۆژ ئاوا
ئه‌زمونێکی زۆر باش فێر بوبوو عه‌بدوڕه‌حمانی ناصر، له دوای دوو ساڵ جه‌نگ
له‌گه‌ڵ نه‌ساره‌کانی باکور که سه‌رکه‌وتن له‌دوای سه‌رکه‌وتن به ده‌ستی
ده‌هێنا ده‌سکه‌وت و غه‌نیمه‌تی باشی ده‌ست که‌وت، وه له‌ساڵی (304)
کۆچی= (917)زاینی کۆتایی هێنا به شه‌ڕی نه‌سارا، هۆکاری ئه‌م
سه‌رکه‌وتنانه بووه هۆی ده‌سکه‌وتی زۆر باش و گه‌وره.....
ئه‌نجامه‌که‌ی زۆر گه‌وره بوو، ئه‌وه بوو که خۆی چاوه‌ڕێی ده‌کرد
ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت، به‌بێ هیچ جه‌نگێك سا‌راگۆسته هاته‌وه ژێر
ده‌سه‌ڵاتی عه‌بدوڕه‌حمانی ناصر بێ ئه‌وه‌ی یه‌ک که‌س خوێنی لێبێت، ئه‌مه
له ڕاستیدا دیاری خوایی بوو که هه‌رکه‌س ڕێگای جیهاد و کۆشش بگرێته
به‌رئه‌وا خوای گه‌وره دیاری خۆی پێشکه‌ش ده‌کات. دیاریه‌کی تر که به
عه‌دوڕه‌حمانی ناصر کرا، مردنی سامۆئیل کوڕی حه‌فصون به هه‌ڵگه‌ڕاوی
وگومڕایی وله ته‌مه‌نی شه‌ست وشه‌ش ساڵی مرد کۆتایی به ژیانی ئه‌و
سه‌رلێشێواوه‌ش هات واتا له ساڵی(306)کۆچی=(919)زاینی کۆتایی
به‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ویش هات.
عه‌بدوڕه‌حمانی ناصر ئه‌م هه‌له‌ی قۆسته‌وه نه‌یهێشت به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕێت
خێرا په‌لاماری ناوچه‌که‌ی دا هه‌موو باشوری ڕۆژ هه‌ڵاتی له‌ده‌ستیان پاك
کرده‌وه ئه‌وه‌ی که موسڵمان بووه وه وازی لێ هێنان و ئه‌وه‌ی که هه‌ر
به هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ی مایه‌وه له گه‌ردنی هه‌موویانی دا وکوشتنی له‌ناوی
بردن، به‌ڵام کچه‌که‌ی سامۆئیلی کوڕی حه‌فصون هانی خه‌ڵکی ئه‌دا که شه‌ڕ
بکه‌ن له‌گه‌ڵ عه‌بدوڕه‌حمانی ناصر بانگه‌شه‌ی ده‌کرد که واز له
دینه‌که‌یان نه‌هێنن و که ئایینی باو باپیریانه ئاینی خۆیان نه‌سرانی
بوو، به‌ڵام هیچ کاریگه‌ریه‌کی نه‌بوو ئه‌ویش له جه‌نگێك دا به‌دیل گیرا.
عه‌بدوڕه‌حمانی ناصر و یه‌کخستنی ئه‌نده‌لوس و کردنی هه‌موو ئاڵاکان به‌یه‌ك
جاری پشوو له جه‌نگه‌کانی تردا نه‌بووعه‌بدوڕه‌حمانی ناصر، له ساڵی (308)
کۆچی =(921)زاینی که‌وته ڕێ به‌ره‌و یاخی بوانی طوڵیطیله وه یاخی بوانی
ئه‌و شاره زۆر به ئاسانی خۆیان به عه‌بدوڕه‌حمانی ناصر به‌خشی و
طوڵه‌یطڵه‌یان به شه‌ڕێکی که‌م دابه ده‌سته‌وه توانایی به‌رگری ئه‌و
سوپا به‌هێزه‌ی قورتوبه‌یان نه‌بوو، به‌ته‌واوه‌تی ڕێگای باکور ئاسان بوو
هیچ ئاسته‌مێك له به‌رده‌میدا نه‌ما، پاشان ڕووی کرده باکوری ڕۆژ هه‌ڵات و
توانی شاری سا‌راگۆسته ڕزگار بکات له‌ده‌ستی یاخی بوان بیکاته موڵکی
ئه‌مه‌ویه‌کان له ژێر ڕکێفی خۆی دابێت، که‌واته طوڵه‌یطیله‌و سا‌راگۆسته
که دوو ناوچه‌ی سه‌ربه‌خۆ بوون خستیه‌وه ژیر فه‌رمانڕه‌وای ئه‌نده‌لوس.
هه‌ر له‌و ساڵه‌دا(308)ک=(921)ز که ته‌مه‌نی ئه‌م سه‌رکرده لێهاتووه چاو
نه‌ترسه له‌خوا ترسه گه‌یشتبووه (30)ساڵ، هه‌ڵسا به گه‌وره‌ترین
هێرش که کردیه سه‌ر مه‌مله‌که‌تی لیۆن و ناڤار که به گه‌وره‌ترین هێرشی
عه‌بدوڕه‌حمانی ناصر ده‌ژمێردرێت که شه‌ڕه‌کانی ناو نا به جه‌نگی
(مۆبه‌شی گه‌وره) وه هه‌ردوو سوپایی ناڤار و لیۆن یه‌کیان گرتبوو له‌گه‌ڵ
عه‌بدوڕه‌حمان ده‌جه‌نگین، به‌ڵام توانی سه‌رکه‌وتنێکی زۆر گه‌وره
به‌ده‌ست بێنێت که هه‌رچی پاشایانی ئه‌وروپا بوو له‌م لاولاوه ترسیان
لێ نیشتبوو، ئه‌وه‌نده ده‌ست که‌وت غه‌نیمه‌ت و ده‌ست که‌وت بوو سوپاکه‌ی
بۆی هه‌ڵنده‌گیرا، سه‌روه‌ریه‌کی بۆ خۆی تۆمار کرد هه‌موو مێژوو نوسان به
سه‌رسامیه‌وه باسی ده‌که‌ن له‌و ته‌مه‌نه‌دا، وه له هه‌موو گرنگ تر
توانی شاری (سالم) به‌خاته‌وه ژێر ڕکێفی خۆی.
له‌دوای چوار ساڵ له جه‌نگی (مۆبه‌شی گه‌وره) واتا له‌ساڵی (312)کۆچی =
(924)زاینی عه‌بدوڕه‌حمانی ناصر خۆی سوپایه‌کی گه‌وره‌ی کرده سه‌ر
مه‌مله‌که‌تی ناڤار خۆی سه‌رکردایه‌تی ئه‌و جه‌نگه‌ی ده‌کرد به ئاراسته‌ی
خۆی ئه‌و جه‌نگه‌ی ده‌جوڵاند، ئه‌وه‌نده ئاستی سه‌ربازی به‌هێز بوو توانی
پایته‌ختی ناڤار بگرێت، مزگه‌وت سه‌ر له‌نوێ تێدا دروست بکاته‌وه هه‌موو
مزگه‌وته‌کانی شاریان کرد بووه ته‌ویله و ئاژه‌ڵ، وه پایته‌ختی
ده‌وڵه‌تی ناڤار ناوی(به‌مبلونه) که له‌سه‌ر ده‌ستی موسایی کوڕی نوصێر
فه‌تح کرابوو وا ئه‌م جاره به‌ده‌ستی عه‌بدوڕه‌حمانی ناصر فه‌تح کرایه‌وه
ده‌وڵه‌تی ناڤار شکستی هێنا، پاشان که‌وته ئه‌و جێگایانه‌ی که
نه‌ساراکان خۆیان تێدا حه‌شار دابوو هه‌مویانی ده‌رپه‌ڕاند، ئه‌و
جێگایانه‌ی ڕزگار کرده‌وه که له‌سه‌رده‌می لاوازی ده‌سه‌ڵاتی
ئه‌مه‌ویه‌کان داگیر کرابوون.
له‌ساڵی (316)کۆچی=(928)زاینی خۆی سه‌رکردایه‌تی سوپاکه‌ی کرد به‌ره‌و یاخی
بووه‌کانی تر که‌وته ڕێ، هێرشی کرده سه‌ر یاخی بووه‌کانی ڕۆژ ئاوای
ئه‌نده‌لوس هه‌موویانی له‌ناو برد‌و شاره‌کانی خسته‌وه ژێر فه‌رمان ڕه‌وای
خۆی، پاشان هه‌ربه‌ره‌وباکوری ڕۆژئاوا تا شاری گه‌وره‌ی
(قه‌لمه‌ریای)خسته‌وه ژێر فه‌رمانڕه‌وای خۆی که شارێکی زۆر گه‌وره بوو
وه به‌ته‌واوه‌تی شکستی به عه‌بدوڕه‌حمانی جلیقی هێناو هه‌موو ناوچه‌کانی
خسته‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی.
له ماوه‌ی شانزه مانگدا ده‌وڵه‌تی ئه‌نده‌لوس هه‌مووی بوه‌وه به‌یه‌ك
ئه‌وه‌ی که شۆرشی کرد بوو یاخی بوون هه‌موو ئاڵاکانی کرده‌وه به‌یه‌ك
ده‌وڵه‌تی به‌هێزی ئه‌نده‌لوسی دروست کرده‌وه، هه‌موو ئه‌نده‌لوسی
کرده‌وه به‌یه‌ك ده‌وڵه‌تی گه‌وره که ته‌مه‌نی عه‌بدوڕه‌حمانی ناصر
ده‌گیشته (38) ساڵ ڕه‌حمه‌تی خوا له‌م سه‌رکرده لێوه‌شاوه‌یه.
سه‌رده‌مێکی نوێ...... دامه‌زارندنی خه‌لافه‌تی ئه‌مه‌وی
له‌دوای یه‌ك گرتنه‌وه‌ی ئه‌نده‌لوس، عه‌بدوڕه‌حمان سه‌یری جیهانی ئیسلامی
به‌گشتی هه‌موو له ته‌نگه‌ژه‌یه‌کی زۆر گه‌وره‌دا بوون، خه‌لافه‌تی
عه‌باسی خه‌لیفه‌که‌ی کوژرابوو که‌ناوی (موقته‌دیر بالله)به‌ده‌ستی
(موئنیس موضفر ترکی) وه پاشان ئه‌وه‌ی فه‌رمانڕه‌وای عه‌باسیه‌کانی ده‌کرد
(قادر بالله) بوو که توانی به‌ڕێوه بردنی باڵه‌خانه‌که‌ی خۆی
نه‌بوو....
پاشان سه‌یری باشوری کرد بینی فاطمیه‌کان خه‌لافه‌تیان دامه‌زراندوه خۆیان
ناوناوه به ئه‌میری موسڵمانان، وه بینی خۆی هه‌موو ئه‌نده‌لوسی
کردۆته‌وه به‌یه‌ك هێزێکی هه‌وره خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی دروست کردوه که
هاوشێوه‌ی زۆر که‌مه له هه‌ردوو قاره‌که‌دا ئه‌ورپاو باکوری ئه‌فه‌ریقا،
که له ڕه‌وشه‌که‌ی کۆڵیه‌وه زانی خۆی باشترین ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه خۆی
ناونا به ئه‌میری موسڵمانان ئه‌ماره‌تی ئه‌مه‌وی گۆڕی به خه‌لافه‌تی
ئه‌مه‌ویه‌کان له ئه‌نده‌لوس.
لێره‌وه سه‌رده‌مێکی نوێ ده‌ست پێده‌کات له ئه‌نده‌لوس به ناوی
خه‌لافه‌تی ئه‌مه‌ویه‌کان، ده‌ست پێکردنی ئه‌م خه‌لافه‌ته له‌ساڵی
(316)کۆچی=(928) زاینی ده‌ست پێده‌کات تا ساڵی (400)کۆچی =(1010)زاینی واتا
نزیکه‌ی (84) ساڵ ده‌کات ئه‌م خه‌لافه‌ته به‌رده‌وام بوو، وه له‌مێژووی
سه‌رده‌می خه‌لافه‌تی ئه‌مه‌وی له ئه‌نده‌لوس زۆر خه‌لیفه‌ی باش چاکه
خوازی تێدا هه‌ڵکه‌وت.