23/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
نێچێرڤان بارزانی: مه‌جبوور نین له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌ک کابینه دروست بکه‌ین
نێچێرڤان بارزانی که له لایه‌ن پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی هه‌شته‌م ڕاسپێردراوه ڕایگه‌یاند که ئه‌وان "مه‌جبوور نین له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌ک کابینه دروست بکه‌ن."
به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵنێری کوردپرێس: نێچیرڤان بارزانی به مه‌به‌ستی ئاماده‌کارییه‌کان بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی نوێ، سه‌ردانی شێخ عیرفان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز، ڕابه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی کرد.
پاش کۆبوونه‌وه‌که که مه‌کته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ش ئاماده‌ی بوون، دوو لایه‌ن له پرێس کۆنفڕانسێکدا ئه‌نجامی کۆبوونه‌وه‌که‌یان ڕاگه‌یاند.
نێچیرڤان بارزانی له وه‌ڵام به پرسیاری ڕۆژنامه‌نووسان له‌باره‌ی پێکهێنانی کابینه‌ی هه‌شته‌م وێڕای ئاماژه به‌وه‌ی که پێی خۆشه هه‌موو لایه‌نه‌کان به‌شداری کابینه بن، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش کرده‌وه که "مه‌جبوور نین له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌ک کابینه دروست بکه‌ین."
وتیشی: شێوه‌ی پێکهێنانی حکوومه‌ت به ڕێککه‌وتنی لایه‌نی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی دیکه ده‌بێ و مه‌رج نییه که له به‌ر ئه‌وه‌ی لایه‌نێک ئه‌وه‌نده کورسی هه‌یه، مه‌جبوور بین له‌گه‌ڵیان کابینه پێک بێنین.