23/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
فواد مه‌عسوم: زۆر ئه‌سته‌مه كه‌سێكی تر بتوانێت ببێته سكرتێری گشتی یه‌كێتی و هه‌مان خه‌سڵه‌ت و ده‌سه‌لاَتی تاڵه‌بانی هه‌بێت.
فواد مه‌عسوم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ڕایگه‌یاند: له‌داهاتودا هه‌ر كه‌سێك بكرێته سكرتێری گشتی یه‌كێتی ده‌بێت ته‌نها خۆی بۆ كاری حزبیی ته‌رخانبكات نه‌ك له‌هه‌مان كاتدا سه‌رۆك كۆماری عیراقیش بێت.
فواد مه‌عسوم له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (ئه‌لعه‌ره‌بیه) ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: هۆكاری هه‌ندێك له‌و ته‌نگه‌ژانه‌ی كه‌یه‌كێتی تێی كه‌وتووه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی له‌كاتێكدا سكرتێری گشتی ئه‌و حزبه بوو له‌هه‌مان كاتیش‌دا سه‌رۆك كۆماری عیراق بوو، ئه‌وه‌ش وایكرد زۆر به‌كاره‌كانی حزب ڕانه‌گات وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ڕابردودا ده‌یكرد.
مه‌عسوم جه‌ختی له‌وه‌شكرد: له‌داهاتوشدا هه‌ركه‌سێك ببێته سكرتێری گشتی یه‌كێتی هه‌مان ئه‌و ده‌سه‌لاَتانه‌ی نابێت كه تاڵه‌بانی هه‌یبوون، له‌به‌رئه‌وه‌ی خودی تاڵه‌بانی مێژویه‌كی تایبه‌تی هه‌بووه‌و هه‌ر خۆشی یه‌كێك بووه له‌دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌و حزبه، جگه له‌وه‌ی تاڵه‌بانی له‌كاتی ڕودانی هه‌ر كێشه‌یه‌ك له‌ناو یه‌كێتیدا پشتیوانی له‌لایه‌نێك نه‌كردوه له‌سه‌ر حسابی ئه‌وی تر، له‌به‌ئر ئه‌وه زۆر ئه‌سته‌مه كه‌سێكی تر بتوانێت ببێته سكرتێری گشتی یه‌كێتی و هه‌مان خه‌سڵه‌ت و ده‌سه‌لاَتی تاڵه‌بانی هه‌بێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی جه‌ختی له‌وه‌شكرد: تائێستا جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌و هیچ كه‌سێكیش نه له حزب نه‌له عیراق داواكاری پێشكه‌ش نه‌كردوه بۆ ئه‌وه‌ی جێگه‌ی بگرێته‌وه.