23/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
كورد ئه‌بێته ده‌وڵه‌ت
گۆرانیبێژی فه‌له‌ستینی (مارسیل خه‌لیفه) هۆنراوه‌یه‌كی (مه‌حمود ده‌روێش) ی كردووه به‌گۆرانی و ده‌ڵێت:" إننی ڕرتشف القبله. من حدّ السكاكین". توانای هه‌ڵلوشین و ڕاكێشانی ماچم هه‌یه، له‌وكاته‌ی چه‌قۆیه‌كی تیژ ئه‌هێنن به‌سه‌ر لێومدا، كاتێك تیغه‌كه به‌ری هه‌ردوو لێوی گرتووه، ئه‌و هێشتا ده‌توانی له‌جیهانی ده‌ره‌وه تێ‌بگا و به‌ره‌و خۆی كه‌مه‌ند كێشی بكا!. گرنگ نییه له‌كوردستان چی ڕووئه‌دا، گه‌وهه‌ر ئه‌وه‌یه بزانیت ئه‌م ڕووداوانه به‌ره‌و كوێ ده‌چن؟. بگه‌ی به‌و شتانه‌ی له‌ودیو په‌رده‌كه‌وه ده‌گوزه‌رێن. به‌شی هه‌ره كه‌می سیاسه‌ت، ئه‌وه‌یه له‌سه‌ر زاری خه‌ڵك و ڕووپه‌ڕی ڕۆژنامه‌و پێگه‌كانه، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش و ڕێككه‌وتنه نهێنیه‌كان بڕیاری له‌سه‌ر ئه‌ده‌ن، به‌واتایه‌كی دی وێستگه‌كه‌كانی بڕیاردانی سیاسیی ناوه‌ستێته سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه بۆچی تا دوێنی (س) گۆشت و ئێسقانی ده‌هاڕیم، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵی بكه‌ومه گفت‌و گۆ، ئه‌گه‌ر وایه پێویسته ستراتیجیسته‌كان و مه‌ركه‌زیی بڕیاری سیاسیی وازبهێنن و، بكه‌ونه ڕۆماننوسین و میسالیاته‌وه (نا به‌و مانایه‌ی له‌ماهیه‌تی میسالیات و ڕۆمان كه‌م بكه‌ینه‌وه) . یاخود خه‌ریكی مه‌عمه‌عه‌ی نیۆخۆیی و ته‌شهیرو یه‌كدی سه‌رقاڵ كردن بن. چونكه له‌سیاسه‌تدا ته‌نها ئه‌وه هه‌یه: (چی ئه‌به‌خشی و چی وه‌رئه‌گری. ئه‌توانم چی بكه‌م، ناتوانم چی بكه‌م) . (wahat can do you) (wahat can not do you) . هه‌رئه‌مه‌ش وا ده‌كات وێنه‌ی هه‌قیقی ڕووداوه‌كان بده‌یت به‌ده‌سته‌وه. وه‌لی َچه‌ند سه‌یره!. كه‌سێك (37) ساڵ له‌به‌ركوردایه‌تی و شۆڕشگێڕیی ده‌ربه‌ده‌ر بكرێت، قوڕگی دڕا، ئه‌وه‌نده ئاوازیی كوردیی بچڕێت، بۆیه‌كجار وه‌كو ئه‌وان بیرنه‌كاته‌وه، به‌ویژدانه‌وه، دان به‌كه‌سێكدا بنی، ئیتر به‌جاش و جاسوس و وڵاتفرۆش بناسێنرێت. بۆیه ئێمه له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م گێژه‌نگه. ده‌مانه‌وێ لاقه‌ی پرسێكی هه‌ستیارو ئاڵۆز بكه‌ین.
* ئاینده‌ی ململانێكانی پارتی و په‌كه‌كه.
له ناوه‌ڕاستی ساڵی نه‌وه‌ده‌كان، له‌میانه‌ی نوسینێكی نێچیرڤان بارزانیدا هاتبو كه (زاخو ده‌رگای ئه‌وروپایه) . هه‌ر ڕۆژی توركیا فرسه‌خێك له ئه‌وروپا نزیك بۆیه‌وه، ئێمه‌ش پردێكی په‌ڕینه‌وه‌و هاوبه‌شی هه‌رسێ قاڕه‌ی (ئاسیا- ئه‌وروپا- ئه‌فریقا) ین. بۆیه ئه‌وه‌ی هه‌یه چۆن له‌باكورو ڕۆژئاوا، له‌رۆژهه‌ڵات دان به‌بونی په‌كه‌كه‌دا ده‌نرێت، ئاوهاش له‌شیكردنه‌وه‌دا، دان به‌وه‌دا بنێین پارتی هێزی یه‌كه‌مه له‌باشوری كوردستان و، بارزانیش سه‌رۆكی هه‌رێمی باشوری كوردستانه. ئه‌گه‌ر به‌ره‌و پێشچونێك له‌سیاسه‌تی نه‌وت و غاز و دیبلۆماسیه‌تی كوردیدا هه‌بوبێت ئه‌وان ڕێبه‌رایه‌تی یان كردووه، ئه‌گه‌ریش كه‌موكورتیه‌ك هه‌بوبێت هه‌ر ئه‌وان ڕێبه‌رایه‌تی یان كردووه.
سه‌ره‌تای شۆڕش له‌سوریا، پارتی و په‌كه‌كه نێوانیان هه‌بو، به‌سه‌ریه‌كدا ده‌چون و ده‌هاتن و گه‌لێك شتی نهێنی تریش كه جێی باس نییه، هه‌روه‌ك له‌گه‌ڵ (ی، ن، ك) یش به‌هه‌مان شێوه. كه‌شۆڕش ده‌ستی پێكرد له سه‌ركردایه‌تی په‌كه‌كه‌دا خه‌ڵكانێكی گونجاو هه‌بون، كوردی سوریا بون، گورج به (3000) چه‌كداره‌وه، گه‌یشتنه خاكی ڕۆژئاوای كوردستان، هه‌تا پارتی فریاكه‌وت، چه‌ند حزبێكی بچوك نزیك له‌پارتی و یه‌ك دوانێكیش نزیك له‌یه‌كێتی ببنه ژماره‌یه‌كی سیاسیی، له‌ولاوه پارتی یه‌كێتی دیموكراتی (په‌یه‌ده) بوو به هێزێكی ڕێكخراو، له‌سه‌ره‌تاوه په‌یه‌ده جۆرێك له‌تاكڕه‌وی نواند به‌شداری به‌حزبه‌كانی تر نه‌كرد، به‌ڵام دواتر هه‌ر په‌یه‌ده بوو، توانی نوێنه‌رایه‌تی زیاتر له (2) ملیۆن كورد بگرێته ئه‌ستۆو، هیچ نه‌بێت ناوچه كوردییه‌كان له‌قه‌زف و تۆپبارانی ئه‌سه‌د بپارێزی، په‌یه‌ده‌ش نه‌بوایه هیچ هێزێك له‌ڕۆهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا نه‌یده‌توانی له‌ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا، لوتی قاعیده‌و به‌ره‌ی نوسره وا بشكێنێت. ئێستا په‌په‌ده وه‌ك باڵێكی په‌كه‌كه هێزی یه‌كه‌مه له‌ڕۆژئاوا و (30%) ی كانه نه‌وته‌كانی سوریاشی كه‌وتۆته ده‌ست، یارییه‌كی سیاسیی نوی ده‌كات. به‌زانینی ئه‌وه‌ی چه‌ندین هێزی ئیقلیمی له‌م ناوچه‌یه ئاره‌زوی بونی په‌یه‌ده ده‌كه‌ن، هیچ نا له‌به‌ر گه‌شه نه‌كردنی قاعیده له‌سوریا. بێجگه له‌وه دونیایان له‌خۆیان ئاڵۆز نه‌كرد، به‌وه‌ی یه‌كسه‌ر جیابونه‌وه‌ی خاكی كوردستان ڕابگه‌یه‌نن، به‌ڵكو ئه‌مڕۆكه حكومه‌تی خۆجێیی و سبه‌ی په‌رله‌مانی كاتی و، دوسبه‌ی. . . تاده‌گاته مه‌قێه‌د.
په‌كه‌كه، به‌ده‌ستێك ئیش له‌سه‌ر قۆناغی ئاشتی ده‌كات و، له‌گه‌ڵ توركیا شه‌وو ڕۆژ چاودێریی ڕه‌فتاره‌كانی یه‌كدی ئه‌كه‌ن له‌مه‌ڕ پرسه‌كه، به‌ده‌ستێكی تریش له‌خه‌تی (ئێران – مالكی – ئه‌سه‌د-حزبۆڵلا) یاری ئه‌كه‌ن. كورد (ئه‌بێت بپرسێ ئه‌سه‌د بڕوخێ من چیم ده‌ست ئه‌كه‌وی، ئه‌گه‌ر نه‌ڕووخی چیم ده‌ستده‌كه‌وێ) . هه‌رچی پارتیشه ده‌ستێكی كه‌وتۆته ناو گرفته نێۆخۆییه‌كانی هه‌رێمی باشوره‌وه، وه‌كو (پێكهێنانی حكومه‌ت، پرسی ده‌ستور، ناڕه‌زایی خه‌ڵك) . ده‌سته‌كه‌ی تریشی له‌مه‌سه‌له‌ی نه‌وت و غاز‌و خۆگونجاندنه له‌گه‌ڵ شه‌پۆله سیاسییه‌كه‌دا. له‌ده‌ساڵی ئاینده‌دا ئیدی كێبڕكێ و ململانێی سیاسیی نێۆخۆیی كورد، ته‌نها دابه‌ش ئه‌بێت بۆ به‌ره‌ی پارتی و به‌ره‌ی په‌كه‌كه. ئه‌م ململانێیانه به‌رده‌وام ده‌بن و بابه‌تێكی وارید و ئاسایی ناوكایه‌ی سیاسه‌تیشن، به‌ڵام له‌هه‌مووی گرنگتر، ئێستا هه‌وڵێك هه‌یه بۆ ڕێككه‌وتنه‌وه‌ی پارتی و په‌كه‌كه، وه‌ك چۆن جاران ئه‌و نێوه‌ندگیریی و هاتوچۆیه هه‌بو، هه‌ردولا هه‌ست به گرنگی و فرسه‌ته‌كه ده‌كه‌ن، هه‌ردولاش به‌شی خۆیان تاكڕۆییان هه‌یه. بۆیه له‌سه‌رداوای (بارزانی) به‌مزوانه (ئه‌حمه‌د تورك) دێته هه‌ولێر. باس له‌پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌ش ده‌كه‌ن. ئه‌م پرۆژه‌یه‌ش ئه‌و ئاماده‌گیانه‌یه بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی، كه‌وا پێشبینی ده‌كه‌م له ناوه‌ڕاستی (2014) دا بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر بدرێت.
قسه‌ی كۆتایی ئه‌وه‌یه: كوردستان، فرسه‌تێكی گه‌وره‌ی له‌به‌رده‌ستدایه، به‌ڵام كه‌وتۆته سه‌ر ئیراده‌ی پیاوی ئاقڵ و بیری تیژ و، پێكه‌وه هه‌ڵكردن.