23/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئیسلام وعەلمانیەت دووڕیانی لێكجیابونەوە ١٧
باسی سێیه‌م
عه‌لمانیه‌ت له زانست و مه‌عریفه‌دا
به‌راییه‌ك:
له‌و كاته‌وه‌ی كه‌كڵێسا هێرشی كرده سه‌ر ئه‌و زانایانه‌ی كه‌ده‌یانوت زه‌وی خڕه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی سوتاندنی لێ‌كردن ململانێی نیوَان ئاین و زانست ده‌ستی پێكرد گومانیشی تێدا نیه كه‌كڵێسا ده‌ستدرێژی كاربوو به‌رَاستی بێعه‌قڵیه‌كی ناشیرین بوو كه‌كه‌له‌به‌رامبه‌ر چه‌ند كارێكی زانستی په‌تیدا ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی هه‌بێت زاناكان هه‌ڵه‌ده‌كه‌ن و ده‌یپێكن و به‌رده‌وام له‌بازنه‌ی زانست‌دا نابێ پیاوانی ئاین ده‌ست وه‌ربده‌نه نێو كاره زانستییه‌كان، چونكی ئایینی دروست لێكوَڵینه‌وه‌ی زانستی حه‌رام ناكات به‌ڵ:و ته‌نیا تێڕوانینی مرۆ به‌لای به‌ڵگه گه‌ردوونیه‌كاندا ئاراسته ده‌كات پێیان ده‌ڵێت، بیری لێبكه‌نه‌وه‌و لێی ورد ببنه‌وه تاكوده‌سه‌لاَتی كردگاری گه‌وره بناسن بێ ئه‌وه‌ی به‌بیردۆزه‌یه‌كی دیاری كراوه‌وه بیان به‌ستێته‌وه له‌ڕاڤه‌كردنی دیاریده‌كانی گه‌ردووندا به‌ڵكو ئه‌وه‌ی وازلێهێناوه‌بووعه‌قڵی مروَیی تاكو به‌پێی توانای خوَی هه‌وڵیان تێدابدات وه‌ڵێ به‌ڵگه هێنانه‌وه به‌و بێعه‌قڵیه‌ی كه‌كڵێسا كردی له‌جوداكردنه‌وه‌ی ئاین و زانست‌دا یا چاندنی توی دوژمنایه‌تی له‌نێ,ان زانست و ئایندا زوَر له‌وه بێعه‌قڵ تره ؟
با كڵێسا به‌ئه‌ندازه‌ی خوَشی بێعه‌قڵی كردبێت وه‌لێ فیتره‌تی ساغ و سه‌لامه‌ت جوداوازی ناكات له‌نیوَان ئاین و زانستیدا چونكی هه‌ریه‌كێك له‌وان هه‌وادارییه‌كی فیتری هاوسه‌نگه‌و پێویسته بووكیانی مرۆایه‌تی هه‌روه‌ها هه‌روه‌ها پێویسته بووڕاپه‌ڕاندنی ئه‌ركی جێنشینی كه‌مرۆ له‌پێناویدا خولقێنراوه مرۆ به‌سروشتی خۆی خوداپه‌رسته‌و حه‌زی به مه‌عریفه‌یه هیچ ناكوَ:یه‌كیش نیه له فیتره‌تی هاوسه‌نگی مرۆدا له‌نیوَان هه‌واداری و عیباده‌ت و مه‌عریفه‌دا بێگومان خودای گه‌وره مرۆی بووعیباده‌ت كردنی خوَی دروستكردووه (وما خلقت الجن والانس الا لیعبدوون)الژاریات 56، هه‌روه‌ك ئاوه‌ندان كردنه‌وه‌ی زه‌ویشی به‌عیباده‌ت داناوه‌و ده‌فه‌رموێت: (هو انشاكم من الارض واستعمركم فیها) هود 61، هه‌روه‌ك داوای له مرۆه‌كان كردووه بڕوون و به‌زه‌ویدا بگه‌ڕێن و بزانن شوێنه‌واری گه‌لانی ڕابردوو چوَن بووه، تاكو په‌ندیان لێوه‌ربگرن (هو الذی جعل لكم الارض ذلولا فامشوا فی مناكبیها ه‌كلوا من رزقه والیه النشور) الملك 15، یان ده‌فه‌رمێ (قل سیر‌و فی الارض فانڤروا كیف كان عاقبه الذین من قبلكم )یوسف 109، دواتریش خودای گه‌وره یه‌كی:َ له‌و ئامرازانه‌ی كه‌یارمه‌تی ده‌ره بووئاوه‌ندا كردنه‌وه‌ی زه‌وی به‌زانستی بیردۆزه‌یی داناوه كه‌له‌شێوه‌ی چه‌ند زانیارییه‌كدایه له‌باره‌ی گه‌ردوونه‌وه زانستی جێبه‌جێكاریش له‌وێنه‌ی ڕامكردنی وزه‌كانی ئاسمانه‌كان و زه‌ویدایه بوومرۆه‌كان خودای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (الذی علم بالقلم، علم الانسان مالم یعلم ) العقل، 4،5، یا ده‌فه‌رموێت: (وجعلنا اللیل والنهارایتین فمحونا ایه اللیل وجعلنا ایه النهار موبصرة لتبتغوا فضلا من ربكم ولتعلموا عدد السنین والحساب وكل شی فصلناه تفصیلا)الاسرار، 12، یان ده‌فه‌رموێت:( وسخرلكم مافی السموات ومافی الارض جمیعامنه) الجاثیه، 13، لێره‌یشه‌وه زانست خۆی ده‌بێته به‌شێك له‌و به‌ندایه‌تیه‌ی كه‌له مرۆ داواكراوه له‌وزانسته‌دا زانیاری هه‌بوون به‌كارو باری دنیا و به‌كارو باری ئاین یه‌كسانن بێگومان ئاوه‌ندانكردنه‌وه‌ی زه‌ویش به‌پێی ئه‌و پڕووگرامه‌خوداییه پێویستی به‌هه‌ردوو زانسته‌كه هه‌یه، زانستی دنیایی له پێناوی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی مادی و زانستی ئاینیش بووئه‌وه‌ی ئه‌م ئاوه‌ندانكردنه‌وه مادیه به‌ڕێكی له‌سه‌ر ڕێبازی خودای ڕێبكات هه‌رئه‌وه‌شه ئه‌و جبێنشینیه داواكراوه له‌مرۆ له‌پێناو ئه‌وه‌شدا له‌ئایینی دروست و فیتره‌تی هاوسه‌نگدادژایه‌تی و ناكوَ!كی دوژمنایه‌تیه‌ك نیه له‌نێوانئه‌و دووانه‌دا به‌ڵ:و هه‌واداری عیباده‌ت و هه‌واداری مه‌عریفه‌یه له‌هاوسه‌نگی و پێكه‌وه گونجانێكی ته‌واودا له‌ده‌روونی مرۆه‌كاندا كارده‌كه‌ن به‌بێ هیچ ڕاڕای و به‌ر یه‌ككه‌وتن و ناكوَكیه‌ك، به‌هه‌مان شێ,ه‌ش ئه‌و بزاوته زانستیه گه‌وره‌یه‌ی كه‌له جیهانی ئیسلامییدا به‌ر قه‌رار بوو له‌ژێر سێبه‌ری عه‌پیده‌دابوو به‌ڵكو به‌پاڵنه‌ری عه‌قیده‌بوو زانراویشه له مێژوودا كه‌موسڵمانان تاكوئه‌وكاته‌ی كه‌نه‌هاتبوونه نێ, ئیسلامه‌وه به‌بوونه نه‌ته‌وه‌یه‌كی زانست په‌روه‌ر له‌و كاته‌دا نمونه ئیسلامییه‌كه‌ی زانست كه به‌رقه‌راربوو له‌ڕۆژهه‌لاَت و ڕۆژئاوا و باشوره‌وه چوارده‌وری ئه‌وروپایی دابوو به‌ڵكو ئه‌روپا زانستی ڕاسته‌قینه‌ی نه‌ناسیبوو ئه‌وكاته‌نه‌بێ كه‌كوڕانی خوَیان ده‌نارد تاكو له‌قوتابخانه‌كانی موسڵماناندا له‌ئه‌نده‌لوس و باكوری ئه‌فریقیاو سه‌قلیه‌دا بخوێنن جائه‌گه‌ر كڵێسا ئه‌و بێعه‌قڵیه‌ی كرد به‌دژایه‌تی زانست و زاناكان چاره‌سه‌ر هه‌رئه‌وه‌بوو كه‌ئایینی كڵێسای به‌دكار فرێبدرێت نه‌ك هه‌موو ئاین، بێگومان ئه‌وروپییه‌كان نمونه‌یه‌كی به‌رهه‌مداریان له جیهانی ئیسلامییدا بینیبوو گه‌رله‌و كاته‌وه فێڵ له‌یه‌كتركردن بووبێته ئامرازێكی ئاڵوگوَڕ پێكراو له‌نیوَان كڵێسا له‌لایه‌ك و له‌نیوَان زاناكاندا له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌وا داخودازییه ڕاست و دروسته‌كه ئه‌وه‌بوو كه‌زاناكان خودایه دروَینه‌كه‌ی كڵێسا وازڵێبهێنن كه به‌ناوی ئه‌وه‌وه زانایانیان سزا ده‌داو ڕاویان ده‌ناو دواتریش به‌ره‌و لای خودای ڕاسته‌قینه بهاتنایه كه‌ئه‌و زانا گه‌ورانه ده‌یان په‌رست له‌نیوَ موسڵماناندا ئه‌وانه‌ی كه‌ببوونه قوتابیان و له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌واندا زانست فێرببوون كاتێك كه‌بینیان عیباده‌ت ڕاسته‌قینه خه‌ڵكانی وه‌ك ئه‌و زانا به‌توانایانه‌ی هێناوه‌ته به‌رهه‌م و ڕێگه‌ی لێكوَڵینه‌وه‌ی زانستیان پێده‌دا به‌بێهیچ كوَت و به‌ندێك، وه‌لێ په‌رچه‌كدار له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و بێعه‌قڵیه‌ی كه‌كڵێسا كردی په‌رچه‌كدارێكی تر بوو كه‌زاناكان پێی هه‌ستان ئه‌وان پاساویان هه‌بوو له گومانكردن له‌هه‌رپیتێ: له كڵێسا ده‌یوت و لافی ئه‌وه‌ی لێده‌دا كه‌له‌لایه‌ن خوداوه یه هه‌روه‌ك بیانویان هه‌بوو كه‌زانست بووجارێكی دی له خه‌یاڵی سفره‌وه ده‌ست پێبكه‌نه‌وه‌و خوَیان ئه‌زمونی بكه‌ن تاكو شته بسه‌لمێنن به‌هه‌رحاڵ ئه‌مه ئه‌و پڕووگرامه زانستیه بوو كه به‌دروستی له‌سه‌ر ده‌ستی ماموَستا موسڵمانه‌كانیانه‌وه فێری ببوون به‌لاَم له‌وه‌دا پاساویان نیه كه‌زانست و ڕاستیه‌كانی به‌ره‌و بینینی ده‌سه‌لاَتی په‌رچ و ئاسای كردگاری ده‌بردن وه‌لێ ئه‌وان له‌خوَبه‌زل زانیدا سه‌ر یان باده‌داو شانیان ده‌دایه پاڵ ئه‌وه‌ی كه(نازانستیه) و ده‌یانگوت ئه‌وه خودا نیه به‌ڵكو سروشت خوَیه‌تی ! لێره‌دا ئه‌و بێعه‌قڵیه‌ی كه‌هیچ شتێك كه‌هیچ شتێك پاساوی ناداته‌وه، نه‌ده‌ستپاكی زانستی و نه‌مرۆگه‌رای ڕاسته‌قینه‌ی مرۆه‌كان به‌لاَم ئه‌ووروپا له‌و بێعه‌قڵیه‌وه ده‌ستی پێكردوو تێدا گه‌یشته ئه‌وپه‌ڕی سنوور وایلێهات ته‌نیابه‌ردنی ناوی خودا له‌لێكوَڵینه‌وه‌ی زانستیدا به‌تێكده‌ری ڕوحی زانستیان داده‌ناو پاساویكَ بوو بووه‌لانانی هه‌موو ئه‌نجامه زانستییه‌كان گه‌رچی هه‌رهه‌مووی ڕاست و دروست بوون به‌و پێوانه زانستیه‌ی كه‌خوَیان دایان نابوو له‌هه‌مان كاتدا كردبۆیانه خودای خوَیان ته‌نانه‌ت ته‌نیا بڕوابوون به‌وه‌ی كه‌خودایه‌ك هه‌یه‌و كردگاری دروستكراوه‌كان و بوونه‌وه‌رو گه‌ردوونه ئه‌مه به‌ته‌نیا به‌س بوو بووده‌ركردنه ده‌ره‌وه‌ی زانایه‌ك له بازنه‌ی ئه‌و زانایانه‌ی كه‌ئیعتیباریان هه‌یه‌و قسه‌كانیان وه‌رده‌گیرێ!ت، به‌ڵكو ئه‌و زانایه هه‌رچیه‌كی بووتایه گومان و دوودڵی ده‌وریان ده‌داو له‌لایه‌ن(زانایانی ڕاسته‌قینه) ه‌وه گاڵته‌ی پێده‌كرا ئه‌و زانایانه‌ی كه‌هه‌رده‌بوایه بێباوه‌ڕ بوونایه تاكو ڕایه‌كانیان جێگه‌ی ملكه‌چی بوایه،باشه چی گاڵته‌كردنێك به‌زانست ئه‌م بێعه‌قڵیه به‌رهه‌م ده‌هێنێت ؟ به‌ڵكو ئه‌وه چی ڕوحێكی (نازانستیه) كه‌زاڵ به‌سه‌ر ئه‌و زانایانه‌دا له‌م جاهیلیه‌ته‌ی كه به‌ناوی زانسته‌وه به‌رپاكراوه ؟ باشه كه‌واته ده‌مارگیری چیه‌و له‌ده‌ستدانی ڕ,حی زانستی و ئه‌مانه‌تی زانستی كامه‌یه ؟ ئه‌گه‌ر مه‌زانست و ئه‌مانه‌ت و ڕوحی زانستی بێت ؟ ده‌بێ چینزم بوونه‌وه‌یه‌ك له جیهانی (به‌هاكان)و جیهانی مرۆ دا له‌و شوَڕَبوونه‌وه‌یه نزمترو گه‌وره‌تربێت كه‌ته‌نیا به ئاره‌زو(ڕاستیه‌كان) ڕه‌ت بكرێنه‌وه؟
باشه چوَ، خودی شتێك ڕاست و زانستیه گه‌ر بدرێته پاڵ سروشت و ناڕاست و نازانستیه گه‌ربدرێته پاڵ خودا؟ چوَن ده‌بێت كه‌ئه‌م جاهیلیه‌ته له ناو یه‌ك ده‌رووندا جوداوازی بكات له‌نێوان دووهه‌واداری فیتریدا هه‌واداری عیباده‌ت و هه‌واداری زانست و به‌خه‌ڵكی بڵێت: ئه‌گه‌ر خوداتان ده‌وێت واز له‌زانست بهێنن و گه‌ر زانستیشتان ده‌وێت وازله خودا بهێنن و ئه‌مه به‌زانست و ڕوحیه‌تی زانستی ناو ببات ؟ باشه جوداوازی چیه له‌نیوَان ئه‌م بێعه‌قڵیه‌و ئه‌و كڵێسادا كه‌زاناكان دژایه‌تیان كرد ؟ ئایا كڵێسا هه‌مان قسه‌ی نه‌وت به‌س له‌لایه‌نێكیتره‌وه بوو؟ كڵێسا وتی ئه‌گه‌ر خوداتان ده‌وێت وازله‌و زانسته بهێنن و ئه‌گه‌ر ئه‌م زانسته‌تان ده‌وێت ئه‌وه ده‌رچون له فه‌رمانی خودا ؟! جاكاتێ: بێعه‌قڵیه‌م به‌بێ عه‌قڵیه‌كی تر ده‌گوَڕینه‌وه ژیر‌و تێگه‌یشتوین؟ ئایا مافمانه ئه‌م بێعه‌قڵیه‌ی خوَمان له‌هی ئه‌وانی تر به‌به‌رزتر بزانین ؟ به‌لاَم ئه‌و بێعه‌قڵیه به‌دیله ته‌نیا له سنووری پارچه پارچه كردنی مرۆایه‌تیدا ناوه‌ستێت له‌نێوانهه‌ردوو هه‌وادارییه فیتریه‌كه‌یدا كه‌ده‌بێته هوَكارێكی ئه‌و هوَكاره زوَرانه‌ی كه‌جاهیلیه‌تی هاوچه‌رخ له شڵه‌ژاوی و ڕاڕای ده‌روونی و زه‌ینی پێوه‌ی ده‌ناڵێنێت، به‌ڵ:و هوَشیارانه زانست له‌تێكدانی عه‌قیده‌و ئاكاره‌كاندا به‌كار ده‌هێنێت له‌كاتێكه‌وه بووكاتێكی تر چه‌ند لێكوَڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی دروَ دێنه ده‌رو خاوه‌نه‌كانیشیان ده‌زانن كه‌دوویه لافی ئه‌وه‌لێده‌ده‌ن كه‌مرۆ خانه‌یه‌كی زیندووی له كارگه‌دا دروستكردووه )! به‌لاَم ڕاستیه‌كه دوای پرس و ڕاوێژ‌و به‌دووادا گه‌ڕان ده‌گه‌نه‌ئه‌وه‌ی كه‌بووجارێكیتر خانه‌یه‌كی زیندوویان له كارگه‌دا له‌به‌شه‌كانی خانه‌یه‌كی زیندووی تره‌وه وه‌رگرتوه ! به‌لاَم ئه‌م ساخته كارییه زانستیه مه‌به‌ستێكیان لێی ئه‌وه‌یه كه به‌خه‌ڵكی بڵێن ئه‌وه‌تا مرۆ شت دروست ده‌كات و كه‌واته هیچ پێویستیه‌ك نیه بووبوونی كردگارێك واته زانستی دروَنیه بووبلاو كردنه‌وه‌ی بێباوه‌ڕی به‌كار ده‌هێنن له‌سه‌ر زه‌ویدا دواتریش گوَڤاره زانستیه ڕه‌سه‌نه‌كان وه‌ری ده‌گرن و بلاَوی ده‌كه‌نه‌وه ئه‌و گوَڤارانه‌ی كه‌هه‌ر لێكوَڵینه‌وه‌یه‌ك ناوی خودای تێدابێت وه‌ریناگرن؟!بابزانین خودای گه‌وره له‌م باره‌یه‌وه چی ده‌فه‌رموێت: ( واذا ذكرالله وحده اشماازت قلوب الذین لایٶمنون بالاخرة،واذا ذكر الذین من دوونه اذاهم یستبشرون) الزمر، 45، به‌رده‌وام خودای گه‌وره ته‌حه‌دای بێباوه‌ڕان ده‌كات و تاهه‌تا هه‌تایه هه‌ربه‌رده‌وام ده‌بێت (ام خلقوا من غیرشیء ام هم الخالقون) الطور،35، جاهه‌روه‌كو چوَن زانستی دروَینه كار بووبلاَو كردنه‌وه‌ی بێباوه‌ڕی ده‌كات به‌رهه‌مان شی,َه‌ش به‌رو بوومه‌كانی زانست بووتێكدانی ئاكاره‌كان به‌كار ده‌هێنێت ڕوونترین نمونه‌ش بووئه‌وه حه‌بی ڕێگرییه له دووگیانی و سكپڕی و هه‌رچه‌ند هه‌ندێك له پزیشكانی ده‌ستپاك ده‌ڵێن كه‌له‌ڕ,ی ته‌ندروستیه‌وه باش نیه‌و زوَر دڵنیا كه‌ره‌وه نیه له‌وانه‌یه چه‌ندین مه‌ترسی گه‌وره‌ی لێبكه‌وێته‌وه‌و نابێت به‌بێ ڕێنمای پزیشك به‌كار ببرێت، كه‌چی ئه‌م حه‌به له‌ده‌رمانخانه‌كاندا به‌نرخێكی هه‌رزان ده‌فروَشرێت و هه‌ركچێك داوای بكات پێی ده‌فروَشرێت به‌بێ یاداشتی پزیشكی هه‌روه‌ك شاراوه نیه كه‌ئه‌م ده‌رمانه ئامرازێكی باشكراوه بووبلاَو كردنه‌وه‌ی داوێن پیسی له‌سه‌ر زه‌ویدا چونكی كچه‌كه ده‌توانێـت له‌ئه‌نجامی كاره سێكسیه‌كانی دڵنیابێت كه به‌شێوه‌یه‌كی ناشه‌رعی و نایاسایی ئه‌نجامیان ده‌دات ئه‌مه بووئه‌و جوَره كچانه هه‌ڵخلیسكانه‌كه‌ی ئاسان تره له‌ترسی ناڕ‌حه‌تی و ناخوَشیه‌كانی دوای ئه‌و په‌یوه‌ندییه ناشه‌رمیانه ئه‌مه‌و سه‌رباری به‌كار خستنی هه‌وڵی زوَر له‌و لێكوَڵینه‌وه (زانستی) یانه‌داكه‌بووداهێنانی ئامێره ڕووخێنه‌رو ته‌قێنه‌ره‌وه‌كان به‌خه‌رج ده‌درێت به‌وه‌ش سه‌ركه‌وتنی گه‌لێك به‌سه‌ر یه‌كێكیتردا ئاسانتر ده‌بێ و بێگوَێدانه ئه‌و ئه‌نجامه قێزه‌ونانه‌ی كه‌له‌و ئامێره ته‌قێنه‌رانه‌وه سه‌ر هه‌ڵده‌دات هه‌موو ئه‌م خراپانه له‌به علمانی كردنی زانسته‌وه سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن،واته له‌و بنه‌ما زه‌هراوییه پیسه‌وه كه‌ده‌ڵێت::پێویسته ئاین له ده‌وڵه‌ت جیا بكرێته‌وه