22/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
پارتی له سلێمانی داوای پۆست ده‌كات
فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نن ئه‌گه‌ر كه‌سێك بۆ وه‌رگرتنی پۆستی پارێزگاری سلێمانی دیاریبكرێت، ئه‌وا ئه‌وانیش به‌پێی ڕێژه‌یه‌ی ئه‌و ده‌نگانه‌ی له‌و پارێزگایه به‌ده‌ستیانهێناوه داوای پۆست ده‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به دیاریكردنی كه‌سێك بۆ پۆستی پارێزگاری سلێمانی هۆشیار سدیق ئه‌فه‌ندی سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به ئاژانسی هه‌واڵی ناوخۆی ڕاگه‌یاندووه، ئه‌وان وه‌كو پارتی ئاگاداری دیاریكردنی هیچ كه‌سێك نین بۆ پۆستى پارێزگاری سلێمانی، ده‌شڵێت هه‌ركاتێكیش ده‌ستبكرێت به‌دابه‌شكردنی پۆسته‌كان، وه‌كو پارتیش داوای پۆست ده‌كه‌ن.
هۆشیار سدیق ئه‌فه‌ندی ده‌شڵێت:"به‌وپێیه‌ی (12%)ی ده‌نگه‌كانی سلێمانیمان به‌ده‌ستهێناوه، بۆیه به‌پێی ئه‌و ڕێژه‌یه پۆست وه‌رده‌گرین".
دوێنێ كۆبونه‌وه‌ی سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌سه‌ر پرسی پۆستی پارێزگارئه‌نجامدارو له‌دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ش سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایانگه‌یاند هاوڕان له‌سه‌ر تیپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا به‌شێوه‌ی گفتوگۆ‌و سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان ده‌یانه‌وێت بگه‌نه رێكه‌وتنێكی سیاسی پاڵپشت به‌یاسا بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م بارودۆخه ئیداری و كارگێڕییه‌ی پارێزگای سلێمانی.