سه‌ركرده‌یه‌كی‌ پارتی‌: ره‌خنه‌ی‌ له‌ حزبه‌كه‌ی‌ گرت به‌وه‌ی‌ كه‌ هیچ ژنێكی‌ نه‌ناردوه‌ته‌ نێو وه‌فدی‌ دانوستانكاری‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌ت
21/11/2013 نوسەر: bzavpress

سه‌ركرده‌یه‌كی‌ پارتی‌: ره‌خنه‌ی‌ له‌ حزبه‌كه‌ی‌ گرت به‌وه‌ی‌ كه‌ هیچ ژنێكی‌ نه‌ناردوه‌ته‌ نێو وه‌فدی‌ دانوستانكاری‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌ت


"شیرین ئامێدی"‌ ئه‌ندامی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان، ره‌خنه‌ی‌ له‌ حزبه‌كه‌ی‌ گرت به‌وه‌ی‌ كه‌ هیچ ژنێكی‌ نه‌ناردوه‌ته‌ نێو وه‌فدی‌ دانوستانكاری‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌ت، له‌ كاتێكدا سه‌ركردایه‌تی‌ پارتی‌ شه‌ش ژنی‌ تێدایه‌.

"شیرین ئامێدی"‌ ئه‌ندامی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان، ره‌خنه‌ی‌ توندی‌ له‌ حزبه‌كه‌ی‌ گرت له‌سه‌ر نه‌بوونی‌ هیچ ئه‌ندامێكی‌ ژن له‌وه‌فدی‌ دانوستانكاری‌ پارتی‌ بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان بۆ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ داهاتووی‌ هه‌رێم و رایگه‌یاند: تێبنی و ره‌خنه‌ی‌ له‌سه‌ر وه‌فدی‌ پارتی‌ هه‌یه‌ به‌وه‌ی‌ هیچ ژنێكی‌ نه‌ناردوه‌ته‌ نێو وه‌فده‌كه‌ی‌، له‌ كاتێكدا سه‌ركردایه‌تی‌ پارتی‌ شه‌ش ژنی‌ تێدایه‌.

وتیشی‌: هه‌روه‌ها ره‌خنه‌ی‌ له‌ كۆی‌ وه‌فدی‌ دانوستكاره‌كانی‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی‌ هه‌رێم هه‌یه‌، به‌وپێیه‌ی‌ هیچ لایه‌نێكیان ئافره‌ت له‌ وه‌فده‌كانیادا نه‌بووه‌.

شایانی‌ باسه‌، رۆژی‌ 18ی‌ ئه‌م مانگه‌، "نێچیرڤان بارزانی"‌ كاندیدی‌ راسپێردراوی‌ پارتی دیموكراتی‌ كوردستان،‌ بۆ گفتوگۆكردنی‌ پێكێهنانی‌ حكومه‌ت له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌  نیشتیمانی‌ كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆران كۆبوووه‌، بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ هه‌شته‌می‌ حكومه‌تی‌ داهاتووی‌ هه‌رێم.