20/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شی ئه‌ردۆغان و بارزانی
هه‌رچه‌نده میدیای پارتی دیموكراتی كوردستان گرنگیه‌كی له راده‌به‌ده‌ریان دایه سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی بۆ شاری ئامه‌د ، كه گوایه ئه‌و سه‌ردانه ره‌وتی ئاشتی و دیموكراسی و چاكسازیی له باكوور ده‌بووژێنێته‌وه ، به‌ڵام راستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان ( AKP ) چاكسازییه ریشه‌ییه‌كانی به‌رده‌وام نه‌بوایه و ئیراده‌ی ئه‌و هه‌نگاوه سیاسییه‌ی نه‌بوایه ، هه‌رگیز ئه‌و سه‌ردانه به‌و شێوه‌یه رووی نه‌ده‌دا ، كه بارزانی زۆر به روونیی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئیراده‌یه‌ك هه‌یه بۆ ئاشتی و گۆڕانكاریی ریشه‌ییش له هه‌ڵوێستی توركیادا رووی داوه .
په‌یوه‌ندییه دیبلۆماسییه‌كانی ئه‌مڕۆ هه‌مووی له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش پێك ده‌هێنرێت ، ئه‌وه‌ش هاوكێشه‌یه‌كی روونه كه هه‌میشه په‌یوه‌ندیی له نێوان دوو هێزی گه‌وره و بچو‌وكدا ، گه‌وره زیاتر سوود وه‌رده‌گرێت و هه‌ژموونی خۆی ده‌سه‌پێنێت ، توركیا ئێستا هێزێكی ناوچه‌یی و جیهانیه ، تهورهیهكی گرنگه له ناوچه‌كه‌دا و رۆڵێكی كاریگه‌ر ده‌بینێت له هاوكێشه‌كه‌دا ، له‌به‌ر ئه‌وه ئاساییه له‌م جۆره په‌یوه‌ندییانه‌دا قازانجی ئه‌و وڵاته زیاتر بێت .
هه‌ریه‌كه له ئه‌ردۆغان و بارزانی له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا پێویستیان به‌و سه‌ردانه هه‌بوو ، كه ده‌كرێ له‌م چه‌ند خاڵه‌دا كورتیان بكه‌ینه‌وه :
1. دوای ئه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی ( PKK ) له شاخ گۆڕدرا و سه‌ركرده عه‌له‌وییه‌كانی به‌لای هاوكێشه‌ی ئێران – سوریادا شكانه‌وه ، رۆژانه ئه‌و سه‌ركردایه‌تیه هه‌ڕه‌شه له ره‌وتی ئاشتی ده‌كه‌ن له باكوور ، ئه‌و حاڵه‌ته تا راده‌یه‌ك جیاوازیی خستۆته نێوان ئۆجه‌لان و سه‌ركردایه‌تی ( PKK ) وه ، لێره‌دا توركیا پێویستی به‌وه بوو كه ئه‌ڵته‌رناتیڤ بۆ به‌رده‌وامیی ره‌وتی ئاشتی بدۆزێته‌وه و بارزانی له‌گه‌ڵ كوردانی باكوور ئه‌و رۆڵه ببینێت و قه‌ندیل تێبگه‌یه‌نێت ئاشتی راستگۆیی ده‌وێت و یاری كردن له نێوان هاوكێشه ناوچه‌ییه‌كاندا له‌وانه‌یه ته‌واویی پرۆسه‌كه بخاته مه‌ترسییه‌وه ، كه پێموایه له‌مه‌دا بارزانی توانیبێتی تا راده‌یه‌ك كوردانی باكوور بۆ ئاشتی جۆش بداته‌وه ، به تایبه‌تی بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر سیاسه‌تمه‌دار و په‌رله‌مانتاری باكووری كوردستان له كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كاندا ، نیشانه‌ی سه‌ركه‌وتنی ههوڵهكهیه ، هه‌رچه‌نده پێشتریش له‌یلا زانا ئاماژه‌ی به بڕوای خۆی به راستگۆیی ئه‌ردۆغان راگه‌یاندبوو ، كه به‌بێ بوونی ناوبراو هیچ كاتێ گفتوگۆی كورد و حكومه‌ت و ته‌واویی پرۆسه‌ی دیموكراتی له توركیادا ناگاته ئه‌نجام . كه‌واته توركیا هه‌وڵی جدیی ده‌دات هه‌ژموونی قه‌ندیل له‌سه‌ر ره‌وتی گفتوگۆكان كه‌م بكاته‌وه بۆ نزمترین ئاست ، دوای ئه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی نوێ ( جه‌میل بایك و به‌سێ هۆزات ) ناوبه‌ناو هه‌ڕه‌شه‌ی شه‌ڕ له توركیا ده‌كه‌نه‌وه ، كه ئاشكرایه ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی قه‌ندیل پێگه‌ی " ئۆجه‌لان " یشی له گفتوگۆكاندا بێهێز كردووه .
2. هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیه‌كان له توركیادا نزیك بووه‌ته‌وه ، له‌م كاته‌دا گه‌رم كردنه‌وه‌ی ره‌وتی ئاشتی له باكوور بۆ پارتی داد و گه‌شه‌پێدان زۆر گرنگه ، به تایبه‌تی له‌م سه‌ردانه‌دا ئه‌ردۆغان ( 1500 ) پڕۆژه‌ی بۆ باكووری كوردستان راگه‌یاند كه بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه و بووژانه‌وه‌ی ناوچه‌كه زۆر گرنگه ، ئه‌م سه‌ردانه كه میدیای توركیا به گرنگیه‌وه رووماڵیان كرد بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو گرنگی زیاتری ده‌بێت بۆ پێگه‌ی ( AKP ) و هه‌ڵكشانی ده‌نگه‌كانی هه‌روه‌كو له هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردوودا هه‌روا بووه .
3. له‌م كاته‌دا هاوهه‌ڵوێستیی توركیا و بارزانی نیشان دایه‌وه به‌رانبه‌ر به تێكه‌ڵ بوونی پارتی كرێكارانی كوردستان به هاوپه‌یمانیی ئێران و سوریا و راگه‌یاندنی ئه‌و ئیداره‌یه كه په‌یه‌ده له خۆرئاوای كوردستان رایگه‌یاندووه ، به تایبه‌تی په‌یه‌ده به ئاشكرا هاوپه‌یمانی به‌شار ئه‌سه‌ده و دژی شۆڕشگێڕانی سوریایه ، ئه‌مه‌ش دژایه‌تی راسته‌وخۆی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی توركیایه كه پشتیوانی له‌و شۆڕشه ده‌كات .
4. دوای ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی كوردستاندا چه‌ندین كۆمپانیای زه‌به‌لاحی نه‌وت ، گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا واژۆ كردووه‌و یه‌ده‌كێكی ستراتیژیی نه‌وت و غاز له هه‌رێمه‌كه‌دا هه‌یه و هێڵی گوێزانه‌وه‌ی ئه‌و نه‌وت و غازه‌ش له توركیاوه دابین كراوه بۆ بازاره‌كانی جیهان ، ئه‌م به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و توركیای بردۆته ئاستێكی زۆر پێشكه‌وتووه‌وه ، كه چاودێرانی ئابووریی بڕوایان وایه یه‌كێك له ته‌وه‌ره زۆر گرنگه‌كانی ئه‌م سه‌ردانه باسكردنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و غاز و هاوئاهه‌نگیی زیاتری هه‌ردوولایه له‌و بواره ستراتیژییه‌دا .
وه‌كو ئاماژه‌مان پێدا ئه‌م سه‌ردانه‌ی بارزانی بۆ ئامه‌د بۆ هه‌ردوولای گفتوگۆكه سوودی زۆری هه‌بووه ، به‌ڵام له هه‌ردوولاش ناڕه‌زایی به‌رانبه‌ر دیداره‌كه هه‌بووه ، له توركیا ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی سیاسه‌تمه‌داری میراتگری هزری ئه‌تاتۆرك ره‌خنه‌ی تووندی له پێشوازیی له بارزانی گرت و وتی : ئه‌مڕۆ رۆژێكی ره‌شه له مێژووی توركیادا . پارتی كرێكارانی كوردستان و هه‌ندێ له دۆستان و لایه‌نگرانیشیان له خۆپیشاندانێكدا گله‌ییان هه‌بوو له كاتی سه‌ردانه‌كه و ئه‌و پرسیاره‌یان كرد كه " ئایا بۆچی بارزانی بۆ نه‌ورۆزی ئامه‌د سه‌ردانی ئه‌و شاره‌ی نه‌كرد به‌ڵام به بانگهێشتی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ده‌یكات ؟ " . له هه‌رێمی كوردستانیش ره‌خنه له سه‌ردانه‌كه ئه‌وه‌یه كه بارزانی نه پرسی به لایه‌نه‌كان كردووه - به هاوپهیمانهكانیشیهوه - كه ئه‌جێندای سه‌ردانه‌كه‌ی چییه ، نه له‌گه‌ڵ شاندهكهیدا – وه‌كو سه‌رۆكی هه‌رێم – نوێنه‌ری چین و توێژ و لایه‌نه‌كانی تێدا بووه ، چونكه ئه‌وانه‌ی له شاندهكهیدا بوون هه‌موویان ئه‌ندامانی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان بوون .