20/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ژنێك ساڵێك له ته‌نیشت هاوسه‌ره مردووه‌كه‌یدا ده‌خه‌وێت
ژنێك له برۆكسیل_ی پایته‌خه‌تی به‌لجیكا، ماوه‌ی ساڵێكه له ته‌نیشت هاوسه‌ره كۆچكردووه‌كه‌یدا ده‌خه‌وێت، تا ئه‌وكاته‌ی له‌لایه‌ن خاوه‌ن شوقه‌كه‌یانه‌وه ئاشكرا ده‌بێت.
رۆژنامه‌یه‌كی به‌لجیكی وێنه‌ی پیاوێكی به‌ساڵاچووی بڵاوكرده‌وه، كه تیایدا به‌قژێكی سپی و ده‌موچاوێكی مۆمیاكراوه‌وه ده‌ر ئه‌كه‌وێت.
پیاوه كۆچكردووه‌كه له ته‌مه‌نی (73) ساڵیدا كۆچی دوایی كرد، كه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا له شوقه‌یه‌كی پایه‌ته‌ختی به‌لجیكا بۆ ماوه‌ی (10) ساڵ پێكه‌وه ژیان.
به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كانی پۆلیس، وه‌ك رۆژنامه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، پیاوه‌كه به مردنی ئاسایی كۆچی دوایی كردووه، به‌ڵام دراوسێكانی ئه‌و ژن و پیاوه باسیان له‌وه‌كردووه، ماوه‌یه‌كی زۆره بۆنێكی ناخۆش له شوقه‌كه‌وه دێته‌ده‌ر و وایانزانیوه بۆنی ئه‌و زبڵه‌یه كه له شوقه‌كه‌دا كۆبووه‌ته‌وه، ئافره‌ته‌كه‌ش پێیڕاگه‌یاندوون، كه هاوسه‌ره‌كه‌ی نه‌خۆشه و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت.
داواكاری گشتی له برۆكسیل، رایگه‌یاند، كه لێكۆڵنه‌وه‌یان له رووداوه‌كه ده‌ستپێكردووه، ئه‌وه‌ش ده‌ركه‌وتووه كه ژن و پیاوه‌كه ماوه‌ی ساڵێك ده‌بێت كرێی شوقه‌كه‌یان نه‌داوه، بۆیه خاوه‌ن شوقه‌كه بڕیاریداوه ده‌ریان بكات.
س: سكای نیوز