21/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ژیار‌و شارستانیه‌ت له‌سه‌رده‌می موحه‌مه‌دی کوڕی ئه‌بی عامر(حاجب مه‌نصور)
له لایه‌نی شارستانیه‌ت و ژیاره‌وه توانی گرنگیه‌کی باش بدات به
ئه‌نده‌لوس، موحه‌مه‌دی کوڕی ئه‌بی عامر توانی شارێکی نوێ دروست بکات به
ناوی شاری (زاهیره) یاخود (عامریه) که نمونه‌ی شاره‌کانی ئه‌نده‌لوس بوو
له جوانی گه‌وره‌ی ئه‌ندازه‌و باخچه‌و بیناسازیدا، پاشان گرنگی دا به
گه‌وره کردنی مزگه‌وتی قورتوبه ئه‌و زه‌ویانه‌ی که له ده‌ورو پشتی بوون
به پاره‌یه‌کی زۆر له خه‌ڵکه‌که‌ی کڕیه‌وه تا زیاتر مزگه‌وته‌که
گه‌وره‌تر بکه‌ن ئه‌وه‌نده مزگه‌وته‌که‌یان گه‌وره کرد له ئه‌وه‌نده‌ی
ڕووبه‌ره‌که‌ی خۆی زیاتر، به‌و پاره‌یه‌ی که خه‌ڵکه‌که‌ی پێ ڕازی بوون
نه‌ك به‌زۆر وه خه‌ڵکی ئه‌نده‌لوس زۆر ئه‌و مزگه‌وته‌یان
خۆش ده‌ویست، چونکه بوبووه ناسنامه‌ی شاره‌که‌یان وه ئێستاش هه‌روایه.
وه ده‌گێڕنه‌وه که ئافره‌تێکی پیر له نزیك مزگه‌وته‌که‌دا خانویه‌كی
هه‌بوو دوایان لێکرد بیفرۆشێت، له ماڵه‌که‌یدا دارخورمایه‌کی گه‌وره‌ی
تێدا بوو که ژیانی له‌سه‌ر ئه‌و دارخورمایه بوو که له به‌رهه‌مه‌که‌ی
ده‌فرۆشت بژێوی خۆی پێ دابین ده‌کرد، هه‌واڵیان دا به حاجب منصور که ئه‌و
پیرێژنه خانووه‌که‌ی نافرۆشیت، موحه‌مه‌دی کوڕی ئه‌بی عامر خۆی هه‌ڵسا
چوو بۆلای داوای لێکرد به هه‌رچه‌ندێك بوو خانووه‌که‌ی بفرۆشێت یان
به‌چه‌ند پاره ده‌یدات ده‌یکرین به‌س ئه‌و دوا بکات، ژنه‌که زۆر
دارخورماکه‌ی خۆش ده‌ویست ووتی خانویه‌کم ده‌وێت نزیك بازاڕ ده‌بێت
دارخورمایه‌کی وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆمی تێدابێت، موحه‌مه‌دی کوڕی ئه‌بی عامر
فه‌رمانی دا ئه‌گه‌ر دارخورماکهتان بۆ گواستۆته‌وه ده‌بێت خانوێکی وه‌ك
ئه‌وی خۆی بۆ په‌یدا بکه‌ن، تا خانوه‌که‌یان بۆ په‌یدا نه‌کرد ده‌سیان
نه‌کرد به نۆژه‌ن کردنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌که وه ژنه پیره‌که‌یان ڕازی
کرد.
وه له‌سه‌رده‌می حاجب مه‌نصوردا یه‌که‌م مزگه‌وت بوو له هه‌موو جیهاندا
هاوشێوه‌ی نه‌بوو وه پێشتر ئاماژه‌مان بۆ کرد که ئێستاش ماوه له
ئیسپانیایه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێستا کهنیسهیهو موسڵمانان سه‌یری
ده‌که‌ن.. ولا حول ولا قوة إلا بالله.
وه له‌سه‌رده‌می موحه‌مه‌دی کوڕی ئه‌بی عامر پێشکه‌وتنێکی زۆر باش ڕوویدا
له ڕووی هه‌موو زانسته‌کانه‌وه ڕێزی زانایان زۆر ده‌گیرا، پاشان خه‌ڵکی
زۆر به‌ده‌گمه‌ن هه‌ژار بوون ئه‌وانیش خه‌ڵکی وڵاتی ئیسپان نه‌بوون به‌ڵکو
له شوێنه‌کانی دیکه‌وه هاتبوون خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت هه‌میشه پر له
پاره‌و بوو، وه بازاڕ‌و بازرگانیه‌کی گه‌رم که‌وتبووه وڵاتی ئه‌نده‌لوس
له‌و سه‌رده‌مه‌دا هیچی که‌متر نه‌بوو له‌سه‌رده‌می حه‌که‌م و
عه‌بدوڕه‌حمانی ناصردا ڕه‌حمه‌تی خوا له هه‌موویان بێت.
له‌سه‌رده‌می موحه‌مه‌دی کوڕی ئه‌بی عامر هیچ یاخی بوونێك وشۆڕشێك ڕووی
نه‌دا له‌ماوه‌ی سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتیدا که فه‌ڕمانڕه‌وای کرد له ساڵی
(366-392) کۆچی=(976-1002)زاینی له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌رفراوانیه‌ی که وڵاتی
ئه‌نده‌لوس به‌خۆیه‌وه دیبووی.
وه ئه‌م پیاوه ئه‌وه‌نده به توانا و ده‌سه‌ڵات و به‌هێز بوو هیچ هێزێك
خۆی بۆ نه‌ده‌گیرا له‌به‌ر سوپاکه‌یدا پاشان خۆی که‌سێکی لێزان و لێهاتو
بوو، وه سه‌رباری هه‌مووی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکیدا زۆر داد په‌روه‌ر بوو داد
په‌روه‌ری ئه‌م موحه‌مه‌دی کوڕی ئه‌بی عامر مێژوو نوسان زۆر
به‌سه‌رسامیه‌وه ده‌گێڕنه‌وه:ته‌نانه‌ت که‌سێك جارێك هاواری لێکرد حاجب
مه‌نصور وه‌ره به هانامه‌وه زوڵمم لێکراوه بۆ ده‌سه‌ڵات داره‌کانت
وامان لێده‌که‌ن له ناو شاردا هاواری لێکرد، ئه‌ویش له‌گه‌ڵ ده‌سته‌و
ستافه‌که‌یدا وه‌ستا له ئه‌سپه‌که‌ی دابه‌زی چووه به‌رده‌م ئه‌وکه‌سه‌ی
که هاواری لێکرد، ووتی بزانم کێ سته‌می لێکردویت؟
ئه‌ویش ووتی قاضی وڵات گه‌وره‌م من خاوه‌نی شتێکم که چی بۆم ناگه‌ڕێنێته‌وه...
قاضی بانگ کرد ووتی ئه‌م پیاوه کێشه‌ی چیه؟
قاضی ووتی کێشه‌ی ئه‌م پیاوه لای من نیه، به‌ڵکو لای وهسیطه....وه‌سیط
به که‌سێك ده‌وتریێت که سه‌رۆکی موخابه‌رات و چاودێری ئاسایشی وڵات بێت،
یان وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران دێت، بۆیه کێشه‌که‌ی لای قاضی نه‌بوو، به‌ڵکو
قاضی کێشه‌که‌ی به هه‌ند وه‌رنه‌گرتبوو له‌به‌ر وه‌سیط!
موحه‌مه‌دی کوڕی ئه‌بی عامر ووتی بانگی وه‌سیط بکه‌ن بێت بۆ دادگا: که
هاته دادگا هه‌موو شمشێرو پۆسته‌که‌ی لێوه‌ر گرته‌وه تا وه‌ك ئه‌و که‌سه
له‌به‌رده‌م دادگادا بوه‌ستێت، له پاشان که سه‌یری کێشه‌که یان کرد ماف
به کابرای ڕه‌عیه‌ت بوو، قاضی مافه‌که‌ی بۆ وه‌ر گرته‌وه سزایشیان دا
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که وای کردوه به پیاوه، به‌ڵام موحه‌مه‌دی کوڕی ئه‌بی
عامر سزاکه‌ی زۆر له‌سه‌ر توند کرد دووئه‌وه‌نده زیاتری کرد له‌سه‌ری قاضی
ووتی من ئه‌و سزایه‌م نه‌داوه قوربان بۆ زیادی ده‌که‌یت؟
موحه‌مه‌دی کوڕی ئه‌بی عامر ووتی ئاخر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که پۆستی هه‌یه
له‌ده‌سه‌ڵاتدا، چونکه له‌ئێمه نزیکه بۆیه ئه‌و کاره‌ی کردوه ده‌بێت
سزاکه‌ی زیاتر بێت.
وه‌پاشان قاضی له‌سه‌ر کار لابرد بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی تر جیاوازی نێوان فه‌قیرو وه‌زیر نه‌کات.
ده‌وڵه‌تی عامریه دوای فه‌رمانڕه‌وای موحه‌مه‌دی کوڕی ئه‌بی عامر
پێشتر وه‌ك ئاماژه‌مان بۆ کرد له دوای خۆی کوڕه‌که‌ی کرد به جێنشینی خۆی
ئه‌گه‌ر چی خه‌لیفه هه‌ر که‌م تا زۆر وه‌ك هێمایه‌كی وڵات له‌سه‌ر ته‌ختی
خه‌لافه‌ته، له‌دوای خۆی کوڕه‌که‌ی کرده جێنشینی که ناوی (عهبدولمهیك)
بوو، موحه‌مه‌دی کوڕی ئه‌بی عامر فه‌ڕمانڕه‌وایی کرد له‌ساڵی(366-392)کۆچی
پاشان کوڕه‌که‌ی(392-399)کۆچی =(1002-1009) زاینی له‌سه‌ر یه‌ك واتا حه‌وت
ساڵ فه‌رمانڕه‌وای کرد له ئه‌نده‌لوس دا، که‌سێك بوو هاوشێوه‌ی باوكی
که‌سێکی به‌هێز و سه‌رکرده‌یه‌کی لێهاتوو هه‌میشه وه‌ك باوكی ساڵی دووجار
ده‌چووه ده‌ره‌وه بۆ جیهاد له دژی نه‌ساراکان، وه ئه‌میش هه‌ر له
سێبه‌ری ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌ویه‌کاندا بوو واتا هیشام هه‌ر له‌سه‌ر ته‌ختی
خالافهت بوو، به‌ڵام هیچی پێنده‌کرا وه‌ك هێمایه‌ك مابوه‌وه هیچ
گۆڕانکاریه‌کی پێنه‌ده‌کرا وه‌ك به‌نموونه‌ی سه‌رده‌م باسی بکه‌ین وه‌ك
مه‌لیکی ئینگلیز ونه‌رویژ و سوید وا بوو که ته‌نها وه‌ك هێما ماونه‌ته‌وه
هیچ بایه‌خێکیان نیه له‌ده‌سه‌ڵات دا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ته‌مه‌نی هیشامی کوڕی حه‌که‌م بوبوو به سی و هه‌شت ساڵ،
به‌ڵام وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌ی به‌دوای نفوس و ده‌سه‌ڵات نه‌ده‌گه‌ڕا ته‌ها
خه‌ریکی منداڵ به‌خێو کردنی خۆی و ڕاو شکار و سه‌فه‌ر کردن بوو به‌بێ
ئه‌وه‌ی ڕۆژێك داوای فهرماڕهوای بکات ته‌نها عه‌بدولمه‌لیك هه‌موو
کاره‌کانی ڕاده‌په‌ڕاند سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ت به‌ده‌ست عه‌بدولمه‌لیکی کوری
موحه‌مه‌دی کوڕی ئه‌بی عامر.
کۆتایی ده‌سه‌ڵات و فه‌رمانڕه‌وایی عامریه‌کان
له‌دوای ئه‌وه‌ی که عهبدوولمهلیك حه‌وت ساڵ فه‌رمانڕه‌وایی کرد له ساڵی
(392-399) کۆچی له جه‌نگێك له به‌رانبه‌ر نه‌ساره‌کانی باکوری
ئه‌نده‌لوس سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست دێنێت له گه‌ڕانه‌وه‌یدا ده‌مرێت هه‌ندێك
له میژوو نوسان ده‌ڵێن له جه‌نگه‌دا بریندار کرا برینه‌که‌ی بوه هۆکاری
مردنه‌که‌ی، له‌دوای مردنه‌که‌ی برایه‌کی هه‌بوو به‌ناوی عه‌بدوڕه‌حمان
ئه‌و فه‌رمانڕه‌وای ئه‌نده‌لوسی گرته ده‌ست، به‌ڵام ئه‌م کوڕه نه له
عهبدوولمهیکی برای نه موحه‌مه‌دی کوڕی ئه‌بی عامر ده‌چوو، به‌ڵکو
که‌سێکی داوێن پیس و زیناکه‌ر، هه‌میشه سه‌رخۆش به مه‌ی هه‌رگیز گوێ به
پیرۆزیه‌کان نه ئه‌داو خۆی له حه‌ڵاڵ و حه‌رام نه‌ده پاراست،
عهبدوڕحمانی کوڕی موحه‌مه‌دی کوڕی ئه‌بی عامر دایکی له نه‌ساره‌کان بوو
کچی مه‌لیکی ناڤار بوو، چونکه دایکی مه‌سیحی بوو وه خۆشی گه‌نجێکی سه‌ر
شێت و زیناکهرو مه‌ی خۆر بوو خه‌ڵکی به‌گشتی ڕقیان لێ بوو، چونکه خه‌ڵکی
ئه‌نده‌لوس ئه‌و ده‌مه زۆربه‌ی موسڵمانان بوون، پیان خۆش نه‌بوو که‌سێك
ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست که دایکی مه‌سیحی بێت خۆی ڕه‌فتارو کرداری
به‌وشێوه‌یه بێت.
له‌سه‌ر ئه‌م هه‌موو کاره ناشرینه‌ی خۆی کارێکی زۆر سه‌یری کرد که
له‌سه‌رده‌می عامریهکاندا که‌س بیری لێ نه‌کردبوه‌وه، داوای کرد له
خه‌لیفه‌ی موسڵمانان که بیکاته جێ نشینی خۆی، هیشام ئه‌م کاره‌ی کرد
ئه‌وه بووه هۆی توڕه‌بوونی خه‌ڵکی به‌تایبه‌ت به‌نی ئومه‌یه، به‌ڵام
چونکه زۆربه‌ی وڵات به‌ده‌ست عامریهکانهوه بوو به‌ربه‌ریش هاو
په‌یمانیان بوون له‌ده‌سه‌ڵات دا وه ده‌سه‌ڵاتی به‌هێزی هه‌بوو له لایه‌ن
عامریهکانهوه خه‌ڵکی نه‌یانتوانی هیچ بکه‌ن له‌به‌رانبه‌ریدا، ئه‌م
کاره نه عهبدوولمهلیك و نه باوکی ئه‌نجامیان نه‌دابوو خۆ ئه‌وان
ده‌یانتوانی بیکه‌ن، به‌ڵام ده‌یانزانی ئاقاره‌که‌ی به‌ره‌و باشی ناڕوات.
له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو سه‌ر شێتی و سه‌ره ڕۆییهی عه‌بدوڕه‌حمانی کوڕی
موحه‌مه‌دی کوڕی ئه‌بی عامر هه‌ر وه‌ك پیشه‌ی باوکی ده‌چوو بۆ جیهاد هه‌موو
ساڵێك دوو جار خۆی سه‌رۆکایه‌تی جه‌نگه‌که‌ی ده‌کرد هێرشی باشی ده‌کرده
سه‌ر نه‌ساره‌کان، له‌و کاته‌ی که ئه‌و ده‌رچوو بۆ جه‌نگ له‌گه‌ڵ
نه‌ساره‌کاندا ئه‌مه‌ویه‌کان ئه‌مه‌یان به هه‌ل زانی ویستیان شۆڕشێک
به‌رپا بکه‌ن له دژی عهبدوڕحمانی کوڕی موحه‌مه‌دی کوڕی ئه‌بی عامر، هاتن
که‌سێکی تریان دۆزیه‌وه له نه‌وه‌کانی عه‌بدوڕه‌حمانی ناصر به‌ناوی
(موحه‌مه‌دی کوڕی هیشامی کوڕی عهبدولجباری کوڕی عهبدوڕحمانی ناصر)
موحه‌مه‌دیان کرده خه‌لیفه هیشامیان لابرد له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات به هێز
دووریان خسته‌وه و نه‌فیان کرد، ئه‌مه‌ویه‌کان توانیان نه‌خشه‌یه‌ك دارێژن
بۆ له‌ناوبردنی عه‌بدوڕه‌حمانی کوڕی موحه‌مه‌دی کوڕی ئه‌بی عامر وه
نه‌خشه‌که‌یان سه‌ری گرت عهبدوڕهحمانیان کوشت، به‌مه بوو ڕوخاندنی
ده‌سه‌ڵاتی عامریه‌کان له‌و سه‌رده‌مه‌ی ئه‌نده‌لوس دا یاخود ناوزه‌نگ
ده‌کرێت به سه‌رده‌می له ناو چونی ده‌وڵه‌تی عامری.
کۆتایی خه‌لافه‌تی ئه‌مه‌وی کۆتایی ده‌سه‌ڵاتی عامریه‌کان
له‌دوای کوشتنی عه‌بدوڕه‌حمانی کوڕی موحه‌مه‌دی کوڕی ئه‌بی عامر ئه‌نده‌لوس
که‌وته شۆڕش و یاخی بوون له یه‌کتری وڵات دیسان به‌ره‌و پارچه پارچه‌ی
ڕۆشت هه‌ر که‌س ناوچه‌یه‌کی ده‌برد بۆ خۆی که ده‌سه‌ڵاتی هه‌بوایه
تیایدا.
لهسهربۆچونی هه‌ندێك له مێژوو نوسان و لێکۆڵه‌ره‌وان ده‌ڵێن هۆکاری
ڕوخاندنی ده‌وڵه‌تی عامری و ته‌نانه‌ت خه‌لافه‌تی ئه‌مه‌ویه‌کان
هۆکاره‌که‌ی عه‌بدوڕه‌حمانی کوڕی موحه‌مه‌دی کوڕی ئه‌بی عامر بوو، چونکه
که‌سێکی سه‌ر شێت و خراپه کار بوو.
له‌ڕاستیدا من وای نابینم که له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵات دارێکی خراپ که بۆ
ماوه‌ی چه‌ند مانگێك ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست ئه‌و ده‌وڵه‌ته گه‌وره به‌و
شێوه به‌ره‌و ئاوابوون له ناوچوون بڕوات، وه سونه‌تی خوای گه‌وره
ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر پێوه‌ر ناکرێت گه‌ل و هۆزێكی وا زۆر به‌و شێوه به هۆکاری
گه‌نجێکی سه‌ر شێت ئه‌و ده‌وڵه‌ته بڕوخێت، من ده‌ڵێم هه‌ڵه‌کان زۆر
له‌وه گه‌وره ترن که بۆ چه‌ند مانگێك که‌سێکی وه‌ك عه‌بدوڕه‌حمان ببێته
هۆکاری شکست وڕوخانی، به‌ڵکو سه‌رچاوه‌که‌ی له جێگایه‌كی تره‌وه‌یه
هۆکاری ڕۆخانی خه‌لافه‌تی ئه‌مه‌وی له جێگایه‌کی تره‌وه سه‌رچاوه
ده‌گرێت ڕاسته هۆکارێك له‌هۆکاره‌کان نه‌وه‌کانی عامریه بوون که بووه
هۆی شکستی ده‌سه‌ڵاتیان.
وه‌ك چۆن پێشتر شیکاریمان له‌سه‌ر ئه‌ماره‌تی ئه‌مه‌وی کرد له ئه‌نده‌لوس
دا که هۆکاری لاواز بوونیان چی بوو ئێستایش باسێك شیکاریه‌ك له‌سه‌ر
خه‌لافه‌تی ئه‌مه‌وی ده‌که‌ین پاشان له‌سه‌ر ڕوخانی ده‌وڵه‌تی عامری له
ئه‌نده‌لوس ده‌بێت هۆکاره‌کان چی بن بێ گومان سێ هۆکاری گه‌وره هه‌ن بۆ
ڕوخانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه......
هۆکاری یه‌که‌م:- ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می عه‌بدوڕه‌حمانی ناصر خودی
خۆی، ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی که هێزو ده‌سه‌ڵاتی له‌وپه‌ڕی توانایدا بوو،
سه‌روه‌ت و سامانێکی زۆری به‌کار هێنا بۆ زه‌خره‌فه‌و نه‌خشه‌کانی سه‌ر
بیناکان که زۆرێک له وڵاتانی موسڵمانی تر برسی بوون، پاشان خه‌ڵکی به
هه‌ندێك کاری بێ ماناوه خه‌ریك بوون وه‌ك سه‌ما و وێنه‌کێشان و کردنه‌وه‌ی
یانه‌کان بۆ خه‌ڵکی له ئه‌نده‌لوس..هتد، له ڕاستیدا ژیانی دنیا ده‌بێته
ماڵ وێرانکردنی خه‌ڵکی ئه‌گه‌ر ژین و دین پارسه‌نگیان بۆ دانه‌نرێت، بۆ
نموونه ئه‌و باڵه‌خانه‌ی که عهبدووڕحمانی ناصر دروستی کرد پاره‌یه‌کی
خه‌یاڵی تێچوو له سه‌رده‌می خۆیدا که ناونرا به (قصر زاهرة) که
ئه‌وه‌نده به جوانی نه‌خشێنرا بوو خه‌ڵکی له هه‌موو دنیاوه ده‌هات بۆ
سه‌یری ئه‌و قه‌سره که بن‌میچ وسه‌قفی ئه‌و باڵه‌خانه‌یه به ئاوی ئاڵتون
و زیو نه‌خشێنرابوو، که یه‌كێك بوو له سه‌رسوڕهێنه‌ره‌کانی ئه‌و
سه‌رده‌مه، ئه‌وه‌مان له بیر نه‌چێت عه‌بدوڕه‌حمانی ناصر هیچ درێغیه‌کی
نه‌کرد بوو له ڕووی خزمه‌ت گوزاری و زانست و په‌ره‌پێدانی سه‌ربازی به
گشتی هه‌موو بواره‌کانی تری ژیان، که ئه‌مه زیاده ڕۆی زۆربه‌ی له ئاینی
ئیسلامدا ڕێگا لێ‌گیراو بووه، چونکه زۆر به‌ی ئه‌و کارانه مرۆڤ به
رهوه هه‌ڵدێرو خۆشیه‌کانی ژیان ده‌بات که خوای گه‌وره‌ی له بیر
بچێته‌وه ته‌نانه‌ت زۆر جار له‌و سه‌رده‌مه‌دا قاپ وقاچاخی ئاڵتون و زیو
به‌کار ده‌هات.
کاتێك که باڵه‌خانه‌ی زه‌هرا ته‌واو بوو عه‌بدوڕه‌حمانی ناصر قاضی
گه‌وره‌ی ئه‌نده‌لوسی بانگ کرد(مونزیری کوڕی سه‌عید) وه‌ك شانازیه‌ك بۆ خۆی
ووتی ئه‌م قه‌سره‌ت به‌لاوه چۆنه به‌و هه‌موو باسه‌ی که پێشتر
ئاماژه‌مان بۆکرد که هاوشێوه‌ی نه‌بووه له هه‌موو جیهاندا له‌و
سه‌رده‌مه‌دا، له وه‌ڵامدا مونزیر فه‌رمووی چاوه‌کانیشی پڕ بوبوو له
گریان به ده‌م گریانه‌وه که ڕیشی ته‌ڕ کردبوو به عبدوڕه‌حمانی ناصری
ووت: نه‌مده‌زانی شه‌یتان ده‌تباته ئه‌و ئاسته‌ی که نعمه‌ته‌کانی خوای
گه‌وره به‌و شێوه به‌کار بێنیت تۆ که به‌نده‌یه‌كی له‌به‌نده‌کانی خوای
گه‌وره، به‌ڵام وا شه‌یتان ده‌تباته ڕێگای کافره‌کان له دروست کردنی
خۆشیه‌کانی ژیاندا چونکه ده‌بێت موسڵمان له هه‌موو شتێك‌دا له کافره‌کان
نه‌چێت.
عه‌بدوڕه‌حمانی ناصر ووتی چۆن شه‌یتان من ده‌باته ئاستی کافره‌کان بۆیه زوو داوای وه‌ڵامی کرد له مونزیر؟
مونزیر فه‌رمووی:- ئه‌ی نه‌ت بیستوه که خوای گه‌وره چۆن پێناسه‌ی ئه‌و
خه‌ڵکانه‌مان بۆ ده‌کات .... ئیتر ئه‌م چه‌ند ئایه‌ته‌ی بۆ خوێنده‌وه....
(وَلَوْلَا أَنْ يَكُونَ النَّاسُ أُمَّةً وَاحِدَةً لَجَعَلْنَا لِمَنْ
يَكْفُرُ بِالرَّحْمَنِ لِبُيُوتِهِمْ سُقُفًا مِنْ فَضَّةٍ وَمَعَارِجَ
عَلَيْهَا يَظْهَرُونَ)( الزُّخرف:33)...
"ئه‌گه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه نه‌بوایه که خه‌ڵکی هه‌مووی ده‌بوون به یه‌ك
پێڕو پارچه (له بێ باوه‌ڕی و تاوانکاریدا)، هه‌رچی باوه‌ڕی به خوای
میهره‌بان نه‌بوایه سه‌قفی خانوهکانیمان له زیو بۆ دروست ده‌کردن،
هه‌روه‌ها قادرمه‌و ئاسانسۆرمان بۆ ده‌کردن تا به‌سه‌ریدا (بڕۆن و)
ده‌ربکه‌ون".
ئه‌م ئایه‌ته بۆ ئه‌و که‌سانه‌یه که کافرن ماڵی دنیایان هه‌ڵبژاردوه
بۆیه خوای گه‌وره بن‌میچ و سه‌قفی ماڵه‌کانیان بۆ ده‌کات به ئاڵتون و
زیو...دیاره ئایته‌که ئایه‌تێکی(تعجیزیة)... ئه‌و شته خوای گه‌وره
نایکات، به‌ڵام عه‌بدوڕه‌حمان کردی سه‌قفی هه‌موو کرد به زێڕ و زیو.
که‌م وتانه‌ی خوێنده‌وه بۆی مونزیر عه‌بدوڕه‌حمان خۆی ده‌ڵێت وه‌ك ئه‌وه
وابوو که قهسرهکهم به‌سه‌ردا بڕوخێت ئه‌وه‌ی له ده‌وری بوون زانیان
که ده‌م چاوی تێك چوه، ئینجا ده‌ستی کرد به گریانێك که وه‌ك منداڵ
ده‌گریاو فرمێسكی چاوه‌کانی له‌سه‌ر ڕومه‌تی جۆگه‌له‌یان گرتبوو، وه
هه‌ڵسا ده‌ست به جێ هه‌رچی ئاڵتون و زیو هه‌بوو هه‌موویانی پێ لابردن،
ئه‌وه‌نده سه‌روه‌ت وسامانه‌که‌یان زۆر بوو نه‌ده‌زانرا له چیدا به‌کار
بهێنرێت، بۆیه له‌و کارانه‌دا به‌کار ده‌هێنرا، وه خوای گه‌وره
ده‌فه‌رموێت....
(وَإِذَا أَرَدْنَا أَنْ نُهْلِكَ قَرْيَةً أَمَرْنَا مُتْرَفِيهَا
فَفَسَقُوا فِيهَا فَحَقَّ عَلَيْهَا القَوْلُ فَدَمَّرْنَاهَا
تَدْمِيرًا)( الإسرا‌ء:16)
"کاتێ که ویستبێتمان شار‌و شارۆچکه‌یه‌ك کاول بکه‌ین، سه‌ره‌تا فه‌رمانمان
پێداون (که چاکه‌و چاکه‌کاری بکه‌ن) که‌چی ئه‌وان گوناه و تاوان و
خراپه‌یان ئه‌نجام داوه، ئه‌وسا ئیتر شایسته‌ی ئه‌وه بوون که بڕیاری
ئێمه به سه‌ریاندا بسه‌پێنرێت، ئێمه‌ش کاولمان کردووه به سهریهکداو
داروبه‌ردمان به سه‌ر یه‌که‌وه نه‌هێشتووه".
هۆکاری دووه‌م:- دانی ده‌سه‌ڵات و فه‌ڕمانڕه‌وای به خه‌ڵکی ناشایسته....
پێشتر باسمان له زیاده ڕه‌وی کرد له سه‌رف کردنی پاره‌و سه‌روه‌ت و
سامان، هه‌رچه‌نده ئه‌م کاره‌ش هه‌ر زیاده ڕه‌ویه، به‌ڵام به دیوێکی
تردا، چۆن ده‌کرێت ده‌وڵه‌تێکی گه‌وره‌ی وه‌ك ئه‌نده‌لوس بدرێته ده‌ست
منداڵێکی دوانزه ساڵ، بێگومان بۆ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته خه‌ڵکی هه‌وڵی بۆ ئه‌دا
شۆڕش و کێشمه‌کێشمی ده‌سه‌ڵاتی تێدا به دی ده‌کرێت، هه‌رچه‌نده حه‌که‌م
که‌سێکی به توانا بوو له برێوه بردنی ده‌وڵه‌ت و جیهاد و زانسته‌کاندا،
به‌ڵام له کۆتایی ته‌مه‌نیدا هه‌ڵه‌یه‌کی زۆر گه‌وره‌ی کرد...
وه پێغه‌مبه‌ری ئازیز صلى الله عليه وسلم ئاگاداری کردوینه‌ته‌وه و
هانمان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی خاوه‌ن توانا بخرێته سه‌ر کاره‌که‌ی تا
کاره‌کان بڕوات به‌ڕێوه خه‌ڵکی سود مه‌ند بن، واتا به زمانی سه‌رده‌م پێی
ده‌وترێت (ده‌وڵه‌تی تهقنۆکراتی)...
پێغه‌مبه‌ری ئازیازمان صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رمووێت:- (قال صلى الله
عليه وسلم عندما سئل عن أماراتها: أَنْ تُضَيَّعَ الْأَمَانَةُ، فقال
السائل: وكيف إضاعتها فقال صلى الله عليه وسلم: إِذَا وُسِّدَ الْأَمْرُ
لِغَيْرِ أَهْلِهِ فَانْتَظِرِ السَّاعَةَ)
به‌ڵێ بێگومان ئه‌گه‌ر خه‌ڵکانێك ده‌سه‌ڵاتیان نه‌گرته ده‌ست که خاوه‌نی
ئه‌و جێگا بن ئه‌وا ئه‌مانه‌ته‌که وون ده‌بێت وه‌ك ده‌وڵه‌تی ئه‌نده‌لوسی
لێ دێت که چۆن خه‌لافه‌تی ئه‌مه‌وی ده‌وڵه‌تی عامری شکستی هێناو کۆتایی
به ده‌سه‌ڵاتیان هات.
هۆکاری سێیه‌م:- نه‌مانی گیانی جیهاد و شه‌ڕکردن بۆ سه‌روه‌ت و سامان به‌ده‌ست هێنان...
له‌ڕاستیدا هۆکاری ڕوخانی ده‌وڵه‌تی عامریه که لکاوی خه‌لافه‌ی ئه‌مه‌وی
بوو که جه‌نگی له پێناوی ده‌ست که‌وت ده‌کرد، وه بره‌وی دابوو به جیهاد
له لایه‌نی مادییه‌وه واتا هه‌موو ژیانیان ههرمادی بوو زۆر گرنگیان
ده‌دا به سه‌روه‌ت و سامان و بیناسازی و دنیا ویستی، وه‌ك مێژوو نوسان
ده‌ڵێن له پێناوی خوای گه‌وره‌دا نه‌ده‌جه‌نگان، خه‌ڵکیان له‌سه‌ر
په‌روه‌رده‌ی جیهاد په‌روه‌رده نه‌کردبوو، به‌ڵکو بۆ غه‌نیمه‌ت شه‌ڕیان
ده‌کرد به‌دوای به‌هه‌شت و دوورکهوتنهویان له دۆزه‌خ نه‌بوو، که‌واته
خه‌ڵکه رۆحی کوشش و جیهادی ڕاسته‌قینه‌یان له ده‌ست دابوو بۆ ژیان
هه‌وڵیان ده‌دا.