ئێمه‌ی
کورد شانازییه‌کی زۆر مه‌زنه بۆمان که‌خاوه‌نی که‌ڵه‌پیاوی جوامێری وه‌ك
صه‌لاحه‌دینی باپیره گهوهرمانین چه‌ند نه‌فامی و زوڵمێکی گه‌وره‌یه که
ئێمه خاوه‌نی ئه‌م کهڵهپیاوانهو ئه‌م شارستانیه‌ته مه‌زنه‌ین شانازی
بکه‌ین و موعجیب بین به‌که‌سانێکی هه‌رچی په‌رچی و شارستانیه‌تێکی غه‌ربی
فاسید وحاقید که به‌درێژای مێژوو نه‌وه‌ك خێری مرۆڤایه‌تیان نه‌بووه
به‌ڵکو خێر‌و که‌ڵکیان بۆخۆشیان نه‌بووه
رقیان له‌نیوه‌ی خۆشیان بووه. هه‌ڵبه‌ته زۆرێك له‌م میلله‌تی کورده
داماو خهڵهفاوهی ئێمه‌ش زۆر موتهئهسیرن به‌م حه‌زاره‌ته بێکه‌ڵک و
له‌دینی ڕه‌سه‌نی باپیره گه‌وره‌ی خۆیان لائه‌ده‌ن و دژی ئه‌وه‌ستنه‌وه‌و
ئه‌م ئاینه به‌دینی توندڕه‌و به‌زۆر چه‌سپاو ناو ئه‌به‌ن، من ته‌نها یه‌ك
لاپه‌ره له‌مێژووی صه‌لاحه‌دینی باپیره گه‌وره‌ی خۆمان هه‌ڵئه‌ده‌مه‌وه
تا بیریان بێته‌وه که نه‌وه‌ی چ که‌ڵه پیاوێکن و پشتیان لێ هه‌ڵ
کردووه‌و . بۆئه‌وه‌ی بێنه‌وه هۆش خۆیان و بهنهسهقی دوژمانانی ئه‌و
هه‌ڵنه‌په‌ڕن ؟
ئیبن
شیداد ده‌گێڕێته‌وه ئه‌ڵێ : سه‌لاحه‌ددینی باپیره‌مان كاتێك هێزه‌كانی
ئابڵووقه‌ی شاری موسڵیان دابوو، ته‌نگیان به سه‌ربازه‌کانی ناو شاره‌که
هه‌ڵچنیبوو. به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی سوپا له‌پێشڕه‌وی دا بوون هێرش بکه‌ن و
بچنه نێو شاره‌که‌وه له‌م كاته‌دا ده‌رگایه‌كی ده‌روازه‌یی شاره‌كه
كرایه‌وه و پیره‌ژنێك هاته ده‌ره‌وه و ووتی ئه‌مه‌وێ صه‌لاحه‌دینی
سه‌رکرده‌تان ببینم بردیان بۆلایی و ووتی من پیره‌ژنێكم له سه‌روه‌تی
دونیادا ته‌نها كچێك شك ده‌به‌م. ئێستا كاتی منداڵبوونێتی. ده‌ترسم له‌م
كاته‌دا هێزه‌كانت بێنه ناو شاره‌كه‌وه و له ترسان منداڵه‌كه‌ی له‌بار
بچێت و بمرێت. داوات لێ ده‌كه‌م كچه تاقانه‌كه‌م و كۆرپه ساواكه‌ی به من
ببه‌خشیت و ئه‌م هێرشه دوابخه‌یت. سه‌لاحه‌ددین وتی به‌ڵێ به‌سه‌رچاو!
به‌ڵام به‌مه‌رجێك هه‌ركاتێك كچه‌كه‌ت منداڵه‌كه‌ی بوو، هه‌واڵم بده‌یتێ.
پاشان سه‌لاحه‌ددین فه‌رمانی ده‌ركرد هێزه‌كان بكشێنه دواوه و له شار
دووركه‌ونه‌وه. دوای چه‌ند ڕۆژێك ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانده‌كانی سوپا چوون
بۆ خێوه‌ته‌كه‌ی باپیره گه‌وره‌مان بۆ ئه‌وه‌ی بزانن بۆچی به قسه‌ی
ئافره‌تێكی به‌ساڵاچوو سوپاكه‌ی گێڕاوه‌ته دواوه. سه‌لاحه‌ددین له
وه‌ڵامدا وتی: به لای منه‌وه هیچ جیاوازییه‌ك نییه له نێوان فه‌تحی
شارێك و فه‌تحی دڵێكدا. مادام توانیم ئه‌و ئافره‌ته دڵخۆش بكه‌م وه‌كو
ئه‌وه وایه شاره‌كه‌م فه‌تح كردبێت و رزگار کردبێت . له‌و كاته‌دا
سه‌یریان كرد ئه‌وا ئافره‌ته‌كه و چه‌ند سوارێك هاتن بۆ لای سه‌لاحه‌ددین و
ئافره‌ته‌كه وتی: مژده بێت كه‌وا كچه‌كه‌م كوڕێكی بووه و ئامۆژگاریم
كردووه به شێوه‌یه‌ك په‌روه‌رده‌ی بكات ببێته سه‌ربازێكی به‌وه‌فاو
به‌ئه‌مه‌کی تۆ ئه‌ی سه‌لاحه‌ددین . ئه‌م سوارانه‌ش نێردراوی گه‌وره‌ی
شاره‌كه‌ن و هاتوون ئاماده‌ییت پێ ڕابگه‌یه‌نن بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌رگاكان و
هاتنه‌ژێر فەرمانی جه‌نابت به‌هۆی ئه‌م به‌زه‌یی و ئازایه‌تییه‌وه كه
له‌گه‌ڵ مندا كردت،له‌کۆتایدا شاره‌که به‌بێ خوێن ڕشتن فه‌تح کرا .