21/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
چونه ناو سه‌رده‌می(مه‌هدی)و مه‌لیکه‌کان و هۆز گه‌رای
(ملوك الطوائف)
سه‌رده‌مانێك بوو باسمان له هێزو ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نده‌لوس ده‌کرد که چۆن
گه‌یشتبوونه ئه‌وپه‌ڕی ده‌سه‌ڵات له هه‌موو جیهانی ئیسلامی و ئه‌وروپادا،
وه له‌دوای ئه‌م مێژووه که مێژووی ده‌سه‌ڵات بوو باسمان کرد ده‌چینه
سه‌ر قۆناغێکی تر له ئه‌نده‌لوس که مێژوو نوسان ناوزه‌نگیان کردووه به
سه‌رده‌می مه‌لیکی هۆزه‌کان (ملوك الطوائف)، سونه‌تێکی خوای گه‌وره‌یه
ههمووگهلێك چۆن سه‌رده‌که‌وێت به هه‌مان شێوه شکست ده‌خوات، پاشان
هه‌ڵده‌ستێته‌وه‌و درێژخایه‌نی سه‌رکه‌وتنی یاخود هه‌ڵسانه‌وه‌ی
ده‌که‌وێته سه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه‌ی که چه‌نده پیاده‌ی حوکم و فه‌رمانی خوای
گه‌وره ده‌که‌ن، به گوێره‌ی ئه‌و مه‌نهه‌جه‌ی که خوای گه‌وره دایناوه
چه‌نده پیاده‌ی بکه‌ن ئه‌وه‌نده سه‌رکه‌وتنیان نزیکه.
له‌دوای ئه‌وه‌ی که هیشامی کوڕی حه‌که‌م له ده‌سه‌ڵات لابرا
ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی لێ سه‌ندرایه‌وه و ئامۆزازایهکی خۆی هاته سه‌ر شانۆی
فه‌رمانڕه‌وای که ناوی موحه‌مه‌دی کوڕی هیشامی کوڕی عه‌بدولجه‌باری کوڕی
عه‌بدوڕه‌حمانی ناصر بوو، وه موحه‌مه‌د کوڕی هیشام له‌دوای ئه‌وه‌ی شۆڕشی
کرد به سه‌ر هیشام دا خوی ناوزه‌نگ کرد به (مه‌هدی) وه له‌سه‌رده‌می
ئه‌مدا وڵات به ته‌واوه‌تی پارچه پارچه بوو، له ڕاستیدا ئه‌م ناوه‌ی
که بۆ خۆی هه‌ڵبژارد ته‌نها ناوی زل و دێی وێران بوو، وه‌ك کورده‌واری
خۆمان ده‌ڵێت، مه‌هدی نه توانای به‌ڕێوه بردنی هه‌بوو نه له سیاسه‌ت
شاره‌زابوو وه توانای ده‌سه‌ڵاتی نه‌بوو، کاتێک هاته سه‌ر کورسی
ده‌سه‌ڵات هه‌ندێك کاری کرد که بریتی بوون له ....
یه‌که‌م :- که‌وته گرتنی هه‌موو ده‌سه‌ڵات داره عامریه‌کان و کوشتنیان
دووه‌م:- تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌ی له به‌ربه‌ر، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هاو په‌یمان و
یارمه‌تی ده‌ری موحه‌مه‌دی کوڕی ئه‌بی عامریان بوون، که که‌سایه‌تی
یه‌که‌م بوو له ده‌وڵه‌تی عامریهکاندا وه یارمه‌تی ده‌ری کوڕه‌کانی
بوون، ده‌ستی کرد به‌کوشتن وئازاردانیان و ڕاونانیان زۆر به‌ی به‌ربه‌رکانی
له‌ناو برد.
ئه‌م کارانه‌ی مه‌هدی وای کرد که خه‌ڵکی زۆر له خۆی تووڕه بکات له
عامریه‌کان و بهربهرهیهکان ته‌نانه‌ت ئهمهویهکانیش به‌مه ڕازی
نه‌بوون، ئه‌م لێدان وستهمهی مه‌هدی وای کرد که شۆڕش دژی ده‌ست پێبکه‌ن
له هه‌موو لاکانی ئه‌نده‌لوس، وه هه‌موو هۆزو تایفه‌کان که‌وتنه خۆیان
بۆ ده‌رباز بوون له ده‌سه‌ڵاتی مه‌هدی.
کاره‌که هه‌ر به‌وه‌نده کۆتایی نه‌هات، به‌ڵکو به‌ربه‌ره‌کان کۆبونه‌وه و
چونه باکوری ئه‌نده‌لوس له ده‌وری که‌سێکی تر کۆ بونه‌وه به‌ناوی
سولێمانی کوڕی حه‌که‌می کوڕی عه‌بدوڕه‌حمانی ناصر، واتا برای هیشامی کوڕی
حه‌که‌م که پێشتر خاوه‌نی ده‌سه‌ڵات بوو له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی پێشوودا
لابرا، له‌ده‌وری ئه‌و کۆبونه‌وه و ناویان لێنا به ئه‌میری موسڵمانان بۆ
دژایه‌تی کردنی مه‌هدی، لێره‌وه ململانێی ده‌سه‌ڵاتی سولێمان کوڕی حه‌که‌م
ده‌ست پێده‌کات که به‌ربه‌ر له پشتێتی به‌رانبه‌ر به مه‌هدی له
قورتوبه.
کارێکی سه‌رنج ڕاکێش له نێوانی
(مه‌هدی وسولێمانی کوڕی حه‌که‌م)
سولێمان که زانی توانای هێزی سه‌ربازی مه‌هدی نیه بۆ یه‌که‌م جار له
مێژووی ئه‌نده‌لوسدا ئه‌م کاره ڕوو ده‌دات، سولێمان داوی کرد له
پاشای(گشتاله) بۆ یارمه‌تی دانی که له مه‌هدی بدات!!
گشتاله کێیه؟
له‌دوای ئه‌وه‌ی که کێشه که‌وته ناو ده‌وڵه‌تی لیۆنی نه‌سرانی له‌و
ده‌ڤه‌ره بووه شه‌ڕی ناوخۆ له‌باکوری ئیسپانیا ئه‌م ده‌وڵه‌ته بووه دوو
پارچه پارچه‌یه‌کیان ده‌وڵه‌تی لیۆن خۆی بوو، پارچه‌کی تریان گشتاله بوو
یاخود قشتاله که له ساڵی (396)کۆچی =(970) به‌ته‌واوه‌تی جیابونه‌وه،
به‌شی مه‌مله‌که‌تی گشتاله ده‌که‌وته به‌شی باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی
ئه‌نده‌لوس، وه ئه‌م ناوه له ناوی کاسۆلیکه‌وه هاتووه لای عه‌ره‌ب
ئه‌م ناوه ته‌حریف کراوه ناویان لێ ناوه گشتاله واتا ده‌سه‌ڵاتی
کاسۆلیك، هه‌روه‌ها به زمانی ئیسپانی واتا قه‌ڵا، وه ده‌سه‌ڵاتدارانی
گشتاله یارمه‌تی سولێمانی دا بۆ له ناو بردنی مه‌هدی ئه‌مه هۆکارێکی تر
بوو بۆ دروست بوونی مه‌لیکی هۆز گه‌رایی.
له دوای کۆکردنه‌وه‌ی هێزه‌کان هه‌ردوولا دایان به‌یه‌ك دا به‌ربه‌ر و
مه‌لیکی گشتاله به سه‌رکردایه‌تی سولێمان دژی مه‌هدی له دوای شه‌ڕێکی
زۆر خوێناوی توانی سولێمانی کوڕی حه‌که‌می عه‌بدوڕه‌حمانی ناصر سه‌ربکه‌وێت
به‌سه‌ر مه‌هدی واتا موحه‌مه‌دی کوڕی هیشامی کوڕی عه‌بدولجه‌باری کوڕی
عه‌بدوڕه‌حمانی ناصر، وه له هه‌مووی گرنگ تر مه‌مله‌که‌تی گشتاله
به‌دوای هه‌لێکی وا ده‌گه‌ڕا که ئه‌نده‌لوسیه‌کان له ناو خۆیاندا بیکه‌نه
شه‌ڕ ئه‌مانیش وه‌ك نه‌سرانی هه‌موویان له ناو به‌رن، وه سولێمان به
ته‌واوه‌تی ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست وه له هه‌مووی ترسناكتر ئه‌وه بوو
سوپای نه‌سرانی له خاكی موسڵمانان پێگه‌ی خۆی دا کوتاو جێگر بوون، له
هه‌ندێك ناوچه به ناوی یارمه‌تی بۆ سولێمانی کوڕی حه‌که‌م، که ساڵانێك
بوون ئه‌وان جزیه‌یان لێ وه‌رده‌گیرا که‌چی ئێستا له خاكی موسڵماناندان.!!
وه له ماوه‌ی بیست ودوو ساڵی فه‌رمانڕه‌وای ئه‌نده‌لوس سیانزه خه‌لیفه
له‌دوای یه‌ك ده‌سه‌ڵاتیان گرته ده‌ست که له سه‌رده‌می هیشامی کوڕی
حه‌که‌م ده‌ست پێده‌کات له‌ساڵی (359)کۆچی=(970) زاینی، پاشان مه‌هدی،
پاشان سولێمانی کوڕی حه‌که‌م وه ئه‌میش خۆی ناونا به (مستعين بالله)،
به‌ڵام له‌ڕاستیدا موستعان به خوا نه‌بوو، به‌ڵکو موستعان به مه‌لیکی
گشتاله بوو، تاکو ساڵی (400) کۆچی =(1010)زاینی به‌رده‌وام بوو.
کارێکی زۆر سه‌رنج ڕاکێش له نێوان مه‌هدی و سولێمان کوڕی حه‌که‌م
له‌دوای ئه‌وه‌ی که کێشه‌کان له‌نێوان مه‌هدی و سولێمان ڕووی دا سولێمان
سه‌رکه‌وت، مه‌هدی ڕای کرد بۆ باکور تا گه‌یشته ناوچه‌ی
تهرتوشه(طرطوشه)، مه‌هدی ده‌ستی کرد به پلان گێڕان دژی سولێمان
په‌یوه‌ندی کرد به کوڕێکی ئه‌بی عامریهوه که پێشتر کوشت و بڕی کرد بوو
زۆر به‌ی زۆریانی له ناو برد بوو.
له تهرتوشه که بنکه‌ی دانا مه‌هدی، په‌یوه‌ندی کرد به هۆزێکی
گه‌وره‌وه که له نه‌وه‌ی ئه‌بی عامر بوون بۆ جه‌نگ دژی سولێمان، ئه‌و
که‌سه ناوی (فه‌تا واضح) بوو، به‌وه ڕازی کرد که خۆی ببێته مه‌لیك
ئه‌ویش بکاته سه‌رۆکی وه‌زیران وه‌ك پێشترله ده‌وڵه‌تی عامریدا
ڕوویداوه، وه فه‌تا واضح ڕازی بوو به بیرۆکه‌ی مه‌هدی که نه‌خشه بکێشن
بۆ له ناو بردنی سولێمان.
له‌سه‌ره‌تادا سه‌یریان کرد ناتوانن به‌ره‌نگاری سوپای سلێمان و به‌ربه‌رو
مه‌لیکی گشتاله ببنه‌وه، مه‌هدی و فه‌تا واضح بیریان له‌وه کرده‌وه که
داوای یارمه‌تیان له پاشای به‌رشه‌لۆنه کرد دژی سولێمان بوستنه‌وه، وه
به‌رشه‌لۆنه خرابووه سه‌ر ده‌وڵه‌تی ئه‌ره‌گۆن که ده‌که‌وێته باکوری
ڕۆژ هه‌ڵاتی ئه‌نده‌لوس، وه پاشاکه‌ی جزیه‌ی ده‌دا بهعهبدوڕهحمانی
ناصرئێستا نه‌وه‌کانی داوای یارمه‌تی لێده‌که‌ن بۆ کوشتنی یه‌کتری وه به
هه‌مان شێوه جزیه‌ی دابوو به حاجب منصور که باوكی فه‌تا واضح بوو!
بێ گومان دوژمنانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی یارمه‌تیان ده‌ده‌ن بۆ کوشتنی یه‌کتری
بۆ ئه‌وه‌ی به‌لای که‌مه‌وه خۆیان ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست، چونکه له
ئه‌نجامی شه‌ڕی نێوان موسڵمان بێ هێزیان پێوه ده‌بینرێت، ئه‌وانیش
ئاماده‌ن بۆ یارمه‌تی و کوشتنی موسڵمانان ئه‌گه‌ر چی به ده‌ستی یه‌کتریش
بێت، خۆیان له دووره‌وه سه‌یری ڕووداوه‌کان بکه‌ن تاکو به‌ته‌واوه‌تی
ده‌سه‌ڵاتی موسڵمانان لاواز بکه‌ن، به‌ڵێ یارمه‌تی دان دژی سولێمان و
به‌ربه‌رو مه‌لیکی گشتاله.
ڕازی بوونی پاشای به‌رشلۆنه به‌ڵام به مه‌رج....
مه‌رجی یه‌که‌م:- هه‌موو ڕۆژێك ده‌بێت سه‌د دیناری ئاڵتونی بده‌نێ تا شه‌ڕ ته‌وا ده‌بێت.
مه‌رجی دووه‌م:- ده‌بێت هه‌موو ڕۆژێك یه‌ك دیناری ئاڵتون بدرێت به
سه‌ربازه‌کانی به‌رشه‌لۆنه، وه زۆربه‌ی خه‌ڵکی نه‌سرانی که ئه‌مه‌یان
زانی خۆیان ده‌چون بۆ شه‌ڕ ئه‌مه بووه هۆی کۆکردنه‌وه‌ی سوپایه‌کی
گه‌وره دژی سولێمانی کوڕی حه‌که‌م.
سێیه‌م:- بردنی هه‌موو ده‌سکه‌وت و غه‌نیمه‌کان بۆ ده‌وڵه‌تی به‌رشه‌لۆنه بێت ئه‌گه‌ر مه‌هدی و فه‌تا واضح سه‌رکه‌وتن.
چواره‌م :- ده‌بێت شاری سالم بدرێت به پاشای به‌رشه‌لۆنه که له
سه‌رده‌می عه‌بدوڕه‌حمانی ناصر ئازاد کرایه‌وه که شارێکی گه‌وره
بوو(سالم)، نازانم موسڵمان چۆن ڕێکه‌وتنێکی وا سه‌ر شۆڕانه قوبوڵ ده‌که‌ن ؟
به‌داخه‌وه هه‌موو په‌یمان نامه‌که‌یان ئیمزا کرد، به‌ره‌و جه‌نگ که‌وتنه
ڕێ له‌باکوری قورتوبه شه‌ڕێکی خوێناوی ڕوویدا له نێوانی (موحه‌مه‌دی
کوڕی هیشام کوڕی عهبدولجبارکوڕی عه‌بدوڕه‌حمانی ناصر) ناسراو به مه‌هدی
له‌گه‌ڵ فه‌تا واضح کوڕی عامری وه له لایه‌کی تره‌وه مه‌لیکی
به‌رشه‌لۆنه له میحوه‌رێکه‌وه ده‌ستی کرد به شه‌ڕ، وه هێزی سولێمانی
کوڕی حه‌که‌م خۆی محوه‌رێکی گرت وه هێزی به‌ربه‌ر له میحوه‌رێکی تره‌وه
جه‌نگان، به‌ڵام له کۆتایدا سوپای مه‌هدی فه‌تا واضح سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر
سولێمانی کوڕی حه‌که‌م وهڕایان کرد له‌گه‌ڵ به‌ربه‌ره‌کاندا، وه شاری
سالمیان به‌خشی به پاشای به‌رشه‌لۆنه، هه‌موو غهنیمهتهکانیان دانێن،
وه سه‌رله نوێ مه‌هدی ده‌سه‌ڵاتی گرته‌وه ده‌ست له قورتوبه.
هیشامی کوڕی حه‌که‌م و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ده‌سه‌ڵات
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که سه‌رده‌می فیتنه بوو هه‌موو شتێك قابیلی ڕوودانه،
کاتێك که مه‌هدی له قورتوبه ده‌سه‌ڵاتی گرته‌ده‌ست بۆ ماوه‌ی چه‌ند
هه‌فته‌یه‌ك فه‌تا واضح کوشتی، ئینجا خۆی ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست.
له پاش ئه‌وه‌ی که ده‌سه‌ڵاتی خۆی سه‌پاند له ناو باڵه‌خانه‌ی خه‌لافه‌ت
دا وه‌ك به‌راکه‌ی نه‌کرد که ناوی عه‌بدوڕه‌حمانی کوڕی مه‌نصور بوو خۆی
داوای خه‌لیفه‌یی نه‌کرد به‌ڵکو گه‌ڕا به‌دوای هیشامی کوڕی حه‌که‌م بۆ
ئه‌وه‌ی جارێکی تر بیگه‌ڕێنێته‌وه بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات، چونکه ده‌یانزانی
که ئه‌و وه‌ك هێمایه‌ك وایه هیچی پێناکرێت، به خه‌ڵکی ڕاگه‌یاند که
خه‌لیفه ده‌بێت له ئه‌مه‌ویه‌کان بێت نه‌ك عامریه‌کان، وای له خه‌ڵکی
گه‌یاند که خه‌لیفه کاریکی خراپه‌ی کردوه بۆیه کوژراوه، بۆ ئه‌وه‌ی
شۆڕشه‌که‌شی له لای هه‌موو گه‌ل و هۆزه‌کان ڕه‌وابێت تا شۆڕشی تر دژی
دروست نه‌بێت.
له‌ماوه‌ی سی وسێ ساڵ دوور که‌وتبوه‌وه له ده‌سه‌ڵات له(طوڵهیطڵه)
دانیشت بوو، فه‌تا واضح ویستی وه‌ك سه‌رده‌می باوكی به هه‌مان شێوه ده‌ست
به کار بکاته‌وه وه خه‌ڵکی تێبگه‌ن که هه‌ر ئه‌مه‌ویه‌کان خاوه‌ن
ده‌سه‌ڵاتن.
وه فه‌تا واضح چوو بۆ لای و پێی ووت تۆ ده‌بیته‌وه به که‌سی یه‌که‌م له
خه‌لافه‌تی ئه‌نده‌لوس دا، ئه‌ویش ده‌ست به جێ ڕازی بوو گه‌ڕایه‌وه بۆ
سه‌ر شانۆی فه‌ڕمانڕه‌وایی خۆی ناو زه‌نگ کرد به (مؤيد بالله)، به‌ڵام
تێ‌یان گه‌یاند که کاری خه‌لیفه به‌س هێمایه فه‌تا واضح کار‌و باری
ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه ده‌بات، ئه‌ویش ڕازی بوو به هه‌موو ووته‌کانیان.
چاوێک به مێژووی سولێمان کوڕی حه‌که‌م و کاره گه‌نده‌ڵه‌کانی
سوله‌یمانی کوڕی حه‌که‌م له ژیاندایه و خه‌ریکی ئاماده‌کردنی نه‌خشه‌یه‌ك
بوو بۆ له‌ناو بردنی فه‌تا واضح، بۆ ئه‌وه‌ی خۆی سه‌ر له‌نوێ حوکمی
ئه‌نده‌لوس بگرێته‌وه ده‌ست. له سه‌ره‌تاشه‌وه ده‌ستی کردبوو به
نه‌خشه‌و پلان گێڕان دژی ئامۆزازاکانی. له هه‌مان کاتدا په‌یوه‌ندی
له‌گه‌ڵ پادشای گشتالهدا به‌ست بۆ له‌ناو بردنی مه‌هدی.
مه‌لیکی گشتاله دوژمنێکی سه‌رسه‌ختی ئیسلام و موسوڵمانان بوو، له ڕاستیدا
دوژمنی یه‌که‌می سوله‌یمانیش بوو، چونکه سه‌ره‌تا زۆر ووته‌کانی
سوله‌یمانی پشتگوێ ده‌خست که له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێکدا وه‌ڵامی دایه‌وه.
پاشان ڕۆشت بۆ لای هیشامی کوڕی حه‌که‌م به‌وه‌ی که سوله‌یمان هێرش
ده‌کاته سه‌ریان، پێی ووت "ئه‌گه‌ر بێت‌و قه‌ڵاکانی ده‌وروو پشتی گشتالهم
به‌نێ ئه‌وا من یه‌رمه‌تی سوله‌یمانی برات ناده‌م". ئه‌مه‌ی خسته به‌رده‌م
هیشامی کوڕی حه‌که‌م که یارمه‌تی سوله‌یمانی برای نه‌دا بۆ شه‌ڕ کردن له
گه‌ڵیدا، وه هیشام ڕازی بوو به داواکه‌ی پادشای گشتاله، که له
ڕاستیدا سنوری ده‌وڵه‌تی گشتاله زۆر بچوك بوو. هه‌رێمێکی بچوك بوو له
ده‌وڵه‌تی لیۆن جیا بوه‌وه، به‌ڵام ئێستا مه‌ڵبه‌ند و وڵاته‌که‌ی
ئه‌وه‌نده گه‌وره بووه که یه‌که‌م ده‌وڵه‌تی نه‌سرانیه له
ناوچه‌که‌دا بۆ گه‌وره‌ی و به‌هێزی که ده‌که‌وێته باکوری ئه‌نده‌لوس.
ترسناکترین و گه‌وره‌ترین کاری گه‌نده‌ڵی بوو که کرا له به‌رامبه‌ر خاکی
موسولماناندا ئه‌م هه‌موو ڕووداوانه که ڕوویدا و ئه‌و کوشت و کوشتارانه‌ی
که کراو نه‌خشه‌ی بۆ کێشرا به کوشتنی موسوڵمانان کۆتای هات وه به
سه‌رکه‌وتنی نه‌ساره‌کان بوو له خاکی موسوڵمانان. ئه‌م ڕووداوانه‌ی که
پێشتر ئاماژه‌مان پێ کرد، ته‌نها له ماوه‌ی سێ ساڵدا ڕوویدا.
له ساڵی (403ی کۆچی=1012ی زاینی) که هیشامی کوڕی حه‌که‌م هاته سه‌ر
ده‌سه‌ڵات و فه‌رمانڕه‌وای گرته ده‌ست. له‌و ساڵه‌دا سوله‌یمانی کوڕی
حه‌که‌م که برای هیشام بوو له دوای ئه‌وه‌ی که نه‌یتوانی ده‌نگی پادشای
گشتاله به‌ده‌ست بێنێت له‌گه‌ڵ به‌ربه‌ره‌کاندا کارێکیان کرد که له
مێژووی موسوڵماناندا ڕووی نه‌داوه، هێرشی کرده سه‌ر شاری قورتوبه‌و
شاره‌که‌ی فه‌ساد کردوو، ته‌نانه‌ت زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵکه‌که‌ی کوشت، وه
ده‌ست درێژیان ده‌کرده سه‌ر ئافره‌ته موسوڵمانه‌کان به خۆی و
سوپاکه‌یه‌وه.
له دوای ئه‌وه‌ی که ئه‌م کاره ناشرینه‌ی کرد سوله‌یمانی کوڕی حه‌که‌م،
هیشامی کوڕی حه‌که‌م توانی ده‌سه‌ڵات بگرێته‌وه ده‌ست له شاری قورتوبه‌و
ده‌وڵه‌تی ئه‌نده‌لوسدا، وه پاشان هیشامیش کوژرا له‌دوای ئه‌و
کارهستانهدا وه عامریهکانیش هه‌موو ڕایانکرد به‌ره‌و رۆژهه‌ڵاتی
ئه‌نده‌لوس له (بلهنسیه) ده‌وروبه‌ری جێگیر بوون.
وه زۆر ڕووداوی سه‌ر سوڕهێنه‌ر ڕوویدا که ڕووداوه‌کان زۆر خێرا ده‌ڕۆشت
له‌و سه‌رده‌مه‌دا که پڕ بوون له شۆڕش پلان له دژی یه‌ك دانان، هه‌مووی
بریندار کردنی جه‌سته‌ی موسڵمانان بوو ئازاره‌کان ڕۆژ به ڕۆژ له‌سه‌ر
موسڵمانان په‌ره‌ی ده‌سه‌ند، سه‌رده‌مه‌کی وابوو برای دایك و باوكی که
کوڕی عه‌بدوڕه‌حمانی ناصر بوون ئه‌و شه‌ڕو پێکادانه له نێوانیاندا
ڕوویدا، وه هۆکاری ئه‌م هه‌موو هه‌ڵه‌یه که ڕوویدا ئه‌وه بوو که ئیش
وکار نه‌درایه ده‌ست که‌سی خاوه‌نی خۆی ئه‌وه‌ی که ده‌سه‌ڵاتی وڵاتی
وه‌رگرت هیشام بوو که نه‌ی ده‌توانی ده‌وڵه‌ت به ڕێگاوه به‌رێت..