18/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
بروتوكول و ده قه كانی رێكه وتنامه ی جه زائیری سالی 1975 له نێوان عێراق و ئێران
به‌شی دووه م
رێككه‌وتننامه‌ی نێوان ئێران و عێراق له‌سه‌ر له‌وه‌ڕگه‌كانی سنوور
رێككه‌وتننامه‌ی نێوان ئێران و عێراق له‌سه‌ر له‌وه‌ڕگه‌كانی سنوور
مادده‌ی 1- ئاژه‌ڵدارانی ئێرانی و عێراقی ده‌توانن هه‌روه‌كوو پێشتریش باو بووه- به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و رێوشوێنه‌ی له خشته‌ی ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه رێكخراوه- بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ (له 21ی ئاداری 1976 تاكو 20ی ئاداری 1981) سوود له له‌وه‌ڕگاكانی سنووری هه‌ردوو وڵات وه‌ربگرن.
مادده‌ی 2- ئاژه‌ڵدارانی مه‌به‌ستی مادده‌ی 1ی سه‌ره‌وه ده‌توانن به له‌به‌رچاوگرتنی رێوشوێنی ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه، بچنه ناو ناوچه‌كانی چوێرگه‌و له‌وه‌ڕگای هه‌ریه‌ك له دوولایه‌نی رێككه‌وتوو – به‌و مه‌رجه‌ی له كۆتایی وه‌رزی له‌وه‌ڕ بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌و وڵاته‌ی كه لێیه‌وه هاتوون.
مادده‌ی 3- ئه‌و داواكارییه‌ی بۆ له‌وه‌ڕاندن كه له‌لایه‌ن ئاژه‌ڵدارانی باسكرا‌و له مادده‌ی 1ی ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه ده‌خرێته‌ڕوو، به‌لایه‌نی كه‌م دوو مانگ پێش ده‌ستپێكردنی وه‌رزی له‌وه‌ڕاندن، ته‌سلیمی كاربه‌ده‌ستانی سنوور یا كاربه‌ده‌ستانی سیاسیی لایه‌نه‌كه‌یتر ده‌كرێت. ئه‌م داواكارییه داگری هه‌ندێ تایبه‌تمه‌ندی ده‌بێت سه‌باره‌ت به ژماره‌ی خه‌ڵكه‌كه(پیاوو ژن و كه‌سانی ته‌مه‌ن كه‌متر له 18 ساڵ)، ژماره‌ی خێزانه‌كان یا به‌رپرسی خێزانه‌كان یا سه‌رپه‌رشتی كۆچه‌رییه‌كان(ئه‌گه‌ر هه‌بێت)، ژماره‌ی ئاژه‌ڵ له هه‌ر جۆرێك، شوێنی له‌وه‌ڕاندن، ئه‌و رێگه‌یانه‌ی سوودیان لێ وه‌رده‌گیرێت، رێكه‌وتی هاتنه ناو سنوور‌و ماوه‌ی مانه‌وه له‌ناو خاكی لایه‌نه‌كه‌یترو هه‌روه‌ها رێكه‌وتی چوونه‌وه‌یان.
ژماره‌ی بزنی مێگه‌له‌كان نابێت له رێژه‌ی له‌سه‌دا پێنجی ژماره‌ی مه‌ڕی مێگه‌له‌كان تێپه‌ڕ بكات.
مادده‌ی 4- كاربه‌ده‌ستانی سنووری یا سیاسیی لایه‌نی داوالێكراو تا مانگێك دووای وه‌رگرتنی داواكاریی له‌وه‌ڕاندن، وڵامی ده‌وڵه‌تی خۆیان ته‌سلیمی كاربه‌ده‌ستانی سنووری یا سیاسیی لایه‌نی داواكار ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر هاتو یه‌كێك له لایه‌نه‌كان كه داواكارییه‌كه‌ی ته‌سلیم كراوه، ره‌تی بكاته‌وه، ئه‌وه وڵامێكی شیاو له رێگه دیاركراوه‌كانی سه‌ره‌وه بۆ لایه‌نه‌كه‌یتر ره‌وانه ده‌كرێت. هه‌ركاتێك ره‌تكردنه‌وه‌ی داواكاری به‌هۆی نه‌گونجانی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئاژه‌ڵداران له‌گه‌ڵ رێوشوێنه‌كانی دیاركراوی باسكرا‌و له مادده‌ی 1ی ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه بێت، كه‌لانته‌ره‌كانی سنوور بابه‌ته‌كه ده‌خه‌نه به‌رباس و لێكۆڵینه‌وه‌و له حاڵێك كه نه‌گه‌نه ئه‌نجام، ئه‌وه له رێگه‌ی دیپلۆماتیك چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
مادده‌ی 5- دووای راگه‌یاندنی وڵامی ئه‌رین به كاربه‌ده‌ستانی لایه‌نی داواكارو ته‌سلیم كردنی روخسه‌تنامه‌ی له‌وه‌ڕاندن- هه‌ریه‌ك له هه‌ردوولا یه‌ك یا چه‌ند نوێنه‌ر به مه‌به‌ستی چاودێری و دابینكاریی ئاسانكاریی پێویست بۆ گواستنه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌و له‌وه‌ڕاندنی ئاژه‌ڵه‌كان – ره‌وانه‌ی سنوور ده‌كه‌ن.
نوێنه‌رانی هه‌ردوولا مه‌حزه‌رێكی كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای رۆحی هاوكاری له‌مباره‌یه‌وه ئاماده ده‌كه‌ن. هه‌ر ئه‌م رێوشوێنه له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵك و ئاژه‌ڵه‌كان بۆ ئه‌و وڵاته‌ی لێی هاتوون ده‌گیردرێته‌به‌ر.
مادده‌ی 6- كه‌سانی به‌رباسی مادده‌ی 1ی ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه، مافی هه‌ڵگرتنی چه‌كی گه‌رم و ئاگرگرو ته‌قه‌مه‌نییان بۆ وڵاتی پێشوازیكه‌ر نییه. ئه‌گه‌ر هاتو ئه‌و كه‌سانه هه‌ڵگری چه‌كی گه‌رم و كه‌لوپه‌لی ئاگرگر و ته‌قه‌مه‌نی بن، پێویسته ئه‌م شتانه له هه‌مبه‌ر وه‌رگرتنی وه‌سڵ ته‌سلیمی كه‌لانته‌ری سنوور بكه‌ن و كه‌لانته‌ری سنووریش له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م كه‌سانه، چه‌كه‌كانی باسكراویان ده‌داته‌وه، به‌ڵام كه‌لوپه‌لی ئاگرگرو ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستبه‌جێ ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت.
كاربه‌ده‌ستانی وڵاتی پێشوازیكه‌ر، ئاسایشی خه‌ڵك و ئاژه‌ڵه‌كان له ته‌واوی ماوه‌ی مانه‌وه‌یان له له‌وه‌ڕگه‌كان دابین ده‌كه‌ن و تا كاتی تێپه‌ڕینی دووباره‌یان له سنوور، چاودێریی ته‌واویان ده‌بێت به‌سه‌ر دابینكردنی ئاسایشیان.
مادده‌ی 7- كه‌سانی به‌رباسی ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه، نه بۆ مێگه‌له‌كان و نه بۆ چادرو پێداویستییه‌كانیتری ناوماڵ و خوارده‌مه‌نیی رۆژانه، كه له‌گه‌ڵیانه، ناكه‌ونه به‌ر یاسای وه‌رگرتنی باجی گومرگ، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌یان كار بكاته سه‌ر مافی هه‌ردوولا بۆ وه‌رگرتنی باجی گومرگی ئاژه‌ڵ و كه‌لوپه‌لیتر كه له خاكی وڵاتی‌تر كڕین و فرۆشتنی له‌سه‌ر ده‌كرێت.
مادده‌ی 8- به نیسبه‌ت مافی له‌وه‌ڕاندن، به پێی رێوشوێن و عورفی باوی پێش ئیمزای ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه ده‌بێت.
مادده‌ی 9- كه‌سانی به‌رباسی ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه، ناكه‌ونه به‌ر كاریگه‌ریی رێوشوێنی ئێستای هه‌ردوولای رێككه‌وتوو، سه‌باره‌ت به گوزه‌رنامه‌و نیشته‌جێبوون. به‌ڵام له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی سنووری ده‌وڵه‌تی ئه‌و كه‌سانه، وه‌ره‌قه‌یه‌كی تێپه‌ڕبوون، بۆ هاتوچۆ له سنوور بۆیان ده‌رده‌كرێت.
مادده‌ی 10- كاربه‌ده‌ستانی ته‌ندروستیی لایه‌نی داواكار، له رووی ته‌ندروستی، كه‌سان و ئاژه‌ڵه‌كان كۆنتڕۆل ده‌كه‌ن و به‌ڵگه‌نامه‌ی تووشنه‌بوون به نه‌خۆشیی ئاهۆیان[1]بۆ ده‌رده‌كه‌ن.
ئه‌و كه‌سانه‌و ئاژه‌ڵه‌كانیان، له‌ژێر چاودێریی لایه‌نی داواكراو، ده‌درێنه ده‌ست كاربه‌ده‌ستانی لایه‌نه‌كه‌یتر.
له حاڵه‌تی هه‌ستكردن به بوونی نه‌خۆشییه‌كانی گیرۆ له‌لای ئه‌و كه‌سانه‌و ئاژه‌ڵه‌كانیان، كاربه‌ده‌ستانی پێشوازیكار، رێوشوێنی ته‌ندروستیی پێویست ده‌رهه‌ق به ئه‌وانه ده‌گرنه‌به‌ر.
مادده‌ی 11- ماوه‌ی له‌وه‌ڕاندن بۆ وه‌رزێكی دیاركراو ده‌بێت، كه ئێستا باوه. ئه‌م ماوه‌یه له هه‌ر حاڵه‌تێك نابێت له چوارمانگ تێپه‌ڕ بكات. دووای ئه‌و ماوه‌یه ئه‌و كه‌سانه‌ی له شوێنه‌كه مابنه‌وه، له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵه‌كانیان ته‌سلیمی كاربه‌ده‌ستانی ئه‌و وڵاته ده‌درێن كه سه‌ربه ئه‌ون.
مادده‌ی 12- كه‌سانی به‌رباسی رێوشوێنی ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه، مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه له‌سه‌ر خاكی وڵاتی پێشوازیكار، سوود له خزمه‌تكارییه‌كانی ته‌ندروستیی پێویست وه‌ربگرن. وێڕای ئه‌مه رێگه‌یان پێده‌درێت كه له‌ژێر چاودێریی كاربه‌ده‌ستانی سنوور، خوارده‌مه‌نی و كه‌لوپه‌لی پێویستی خۆیان دابین بكه‌ن.
مادده‌ی 13- كه‌سانی به‌رباسی رێوشوێنی ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه، نابێت جگه له‌و ناچانه هاتوچۆ بكه‌ن، كه بۆ له‌وه‌ڕ ته‌رخان كراوه، مه‌گه‌ر له‌كاتی نائاسایی و به روخسه‌تی كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیدار.
مادده‌ی 14- هه‌موو كه‌سانی به‌رباسی رێوشوێنی ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه، ده‌كه‌ونه به‌ر كاریگه‌ریی یاسا‌و رێوشوێنه‌كانی پێوه‌ندیدار به رێكخستن و ئاسایشی وڵاتی پێشوازیكار.
مادده‌ی 15- هه‌موو جۆره ده‌ستێوه‌ردان و سوودكارییه‌ك ده‌رهه‌ق به شوێن و به‌رهه‌م و له‌وه‌ڕگاو لێڕه‌واره‌كانی به‌میری كرا‌و، قه‌ده‌غه ده‌بێت و سه‌رپێچیكاران به‌پێی یاسای وڵاتی پێشوازیكار، به‌دوواداچوونیان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
مادده‌ی 16- كه‌سانی به‌رباسی ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه، پێویسته له ماوه‌ی مانه‌وه‌یان له خاكی وڵاتی پێشوازیكار، له پێگه‌یاندنی هه‌رجۆره زیان به كیڵگه‌و له‌وه‌ڕگه‌و ئاژه‌ڵه‌كانی سه‌ربه دانیشتووانی وڵاته‌كه خۆ بپارێزن. له حاڵه‌تی ره‌چاونه‌كردنی ئه‌م رێوشوێنه، سنوورداری وڵاتی پێشوازیكار، دووای لێكۆڵینه‌وه، بڕیارێكی به‌ئینساف بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كان ده‌رده‌كات. ئه‌گه‌ر كه‌سانی تۆمه‌تبار، تانه‌یان له‌سه‌ر بڕیاری وه‌رگیراو هه‌بێت، كه‌لانته‌ره‌كانی سنووری هه‌ردوولا به هاوده‌نگی كێشه‌كه ده‌خه‌نه به‌رباس و لێكۆڵینه‌وه‌و ده‌رهه‌ق به قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كان، بڕیاری خۆیان راده‌گه‌یێنن.
ئه‌و بڕیاره‌ی كه به هاوده‌نگی له‌لایه‌ن كه‌لانته‌ره‌كانی سنووری هه‌ردوولا راده‌گه‌یێندرێت، یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت و پێویسته جێبه‌جێ بكرێت.
ئه‌گه‌ر هاتو كه‌لانته‌ره‌كانی سنووری هه‌ردوولا، نه‌یانتوانی بگه‌نه هاوده‌نگی، دۆسیه‌كه ته‌سلیمی كاربه‌ده‌ستانی وڵاتی پێشوازیكار ده‌كرێت و ئه‌و كاربه‌ده‌ستانه به‌بێ ره‌چاوكردنی نۆبه‌ت، له دۆسیه‌كه ده‌كۆڵنه‌وه‌و بڕیاری پێویستی له‌سه‌ر ده‌ده‌ن.
مادده‌ی 17- ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه، له رێكه‌وتی ئیمزاكردنی بۆ ماوه‌ی پێنج‌ساڵ چێیدار[2]ده‌بێت و دووای ته‌واوبوونی ئه‌م ماوه‌یه ناكرێت درێژ بكرێته‌وه. هه‌ردوو لایه‌ن له ئه‌ستۆ ده‌گرن كه رێوشوێنی نووسراو له خشته‌ی هاوپێچ له‌گه‌ڵ ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه به‌وردی ره‌چاو بكه‌ن.
به‌غداد له رێكه‌وتی 26ی كانوونی یه‌كه‌می 1975.
له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی شاهه‌نشاهیی ئێران – عه‌بباسعه‌لی خه‌لعه‌تبه‌ری
له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی كۆماری عێراق – سه‌عدوون حه‌ممادی
پێرستی هاوپێچ به رێككه‌وتننامه‌ی نێوان ئێران و عێراق، ده‌رهه‌ق به له‌وه‌ڕاندنی ئاژه‌ڵ:
1- جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌ی تایبه‌ت به له‌وه‌ڕاندنی ئاژه‌ڵ، ته‌نیا بۆ ماوه‌ی پێنج‌ساڵ(له 21ی ئاداری 1976 تا 20ی ئاداری 1981)، به‌شێوه‌ی خواره‌وه ده‌بێت:
ساڵ ژماره‌ی ئاژه‌ڵ
1355(21ی ئاداری 1976-20ی ئاداری 1977) 160000
1356(21ی ئاداری 1977-20ی ئاداری 1978) 160000
1357(21ی ئاداری 1978-20ی ئاداری 1979) 106700
1358(21ی ئاداری 1979-20ی ئاداری 1980) 71200
1359(21ی ئاداری 1980-20ی ئاداری 1981) 47500
ژماره‌ی ئاژه‌ڵه‌كانی باسكرا‌و له سه‌ره‌وه، به‌پێی خشته‌ی خواره‌وه به‌سه‌ر له‌وه‌ڕگاكانی سنوور دابه‌ش ده‌كرێن:
پارێزگای ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا:
ساڵ ژماره‌ی ئاژه‌ڵ
1355 100000
1356 100000
1357 66700
1358 44450
1359 29630
پارێزگای كوردستان:
ساڵ ژماره‌ی ئاژه‌ڵ
1355 30000
1356 30000
1357 20000
1358 12350
1359 8930
پارێزگای ئیلام:
ساڵ ژماره‌ی ئاژه‌ڵ
1355 11000
1356 11000
1357 7350
1358 4950
1359 3300
پارێزگای خوزستان:
ساڵ ژماره‌ی ئاژه‌ڵ
1355 19000
1356 19000
1357 12650
1358 8450
1359 5640
2- جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌ی له‌وه‌ڕاندنی ئاژه‌ڵ، به نیسبه‌ت هۆزی ئێرانیی سه‌نجابی، له ناوچه‌كۆنه‌كانی له‌وه‌ڕ له عێراق به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
ساڵ ژماره‌ی ئاژه‌ڵ
1355 50000
1356 50000
1357 33500
1358 22400
1359 15000
ژمێركاریی به‌ره‌وژێری سه‌ره‌وه، هه‌روه‌ها له 21ی ئاداری 1976 تا 20 ئاداری 1981، له‌سه‌ر له‌وه‌ڕگاكانیش جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌و مانایه كه له 21ی ئاداری 1978، هه‌رساڵ سێیه‌كی رووبه‌ری له‌وه‌ڕگاكانی باسكرا‌و، به ره‌چاوكردنی لایه‌نی مومكینی پێداویستی، وه‌كوو پاوان ده‌ستنیشان ده‌كرێت.
________________________________________
1- گیرۆ، په‌ژیك، واته ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی خه‌ڵكیتر تووش ده‌كات و زوو بڵاو ده‌بێته‌وه.
2- معتبر
پڕۆتۆكۆلی تایبه‌ت به سه‌رله‌نوێ هێماگوزاری بۆ سنووری ئێران و عێراق ساڵی 1975
پڕۆتۆكۆلی تایبه‌ت به سه‌رله‌نوێ هێماگوزاری بۆ سنووری ئێران و عێراق
به پێی بڕیاری وه‌رگیراو له رێكه‌وتی 6ی ئاداری 1975، هه‌ردوو لایه‌نی رێككه‌وتوو ده‌رهه‌ق به رێوشوێنی خواره‌وه هاوڕایی خۆیان ده‌ربڕی:
مادده‌ی 1- أ- هه‌ردوولایه‌نی رێككه‌وتوو پشتڕاستی ده‌كه‌نه‌وه‌و دانی پێداده‌نێن كه هێماگوزاریی سه‌رله‌نوێی سنووری زه‌مینی ده‌وڵه‌تی له نێوان ئێران و عێراق له لایه‌ن لێژنه‌یه‌كی هاوبه‌شی ئێران و عێراق و جه‌زائێر به پێی بنه‌ماكانی خواره‌وه جێبه‌جێ كراوه:
1-پڕۆتۆكۆلی قوسته‌نته‌نییه‌ی 1913و مه‌حزه‌ری كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمیسیۆنی نوێكردنه‌وه‌ی سنووری توركیا‌و ئێران له 1914.
2- پڕۆتۆكۆلی تاران له رێكه‌وتی 17ی ئاداری 1975.
3-مه‌حزه‌ری كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی كاروباری ده‌ره‌وه كه له رێكه‌وتی 20ی نیسانی 1975له به‌غداد ئیمزا كرا‌و تێیدا مه‌حزه‌ری كۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌ی راسپێردراوی هێماگوزاریی سنوور كه له 30ی ئاداری 1975 له تاران ئیمزا كرابوو، په‌سه‌ند كرا.
4-مه‌حزه‌ری كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی كاروباری ده‌ره‌وه كه له رێكه‌وتی 20ی مایسی 1975 له ئه‌لجه‌زیره ئیمزا كرا.
5-مه‌حزه‌ری كۆبوونه‌وه‌ی گشتگیری پرۆسه‌ی هێماگوزاریی سنووری زه‌مینی له نێوان ئێران و عێراق له رێكه‌وتی 13ی حوزه‌یرانی 1975 كه له‌لایه‌ن لێژنه‌ی راسپێردراوی هێماگوزاریی سنووری زه‌مینی ئاماده‌كراو هاوپێچی ژماره 1و به‌شێكی جیانه‌كراوه‌ی ئه‌م پڕۆتۆكۆله ده‌بێت.
6-كۆمه‌ڵه نه‌خشه‌یه‌ك به ئه‌ندازه‌ی 50000 : 1 كه له‌سه‌ریان سنووری زه‌مینی و هه‌روه‌ها شوێنی هێماكانی كۆن و نوێ دیاركراوه‌و هاوپێچی ژماره 2و به‌شێكی جیانه‌كراوه‌ی ئه‌م پڕۆتۆكۆله ده‌بێت.
7- كارته‌كانی ناساندنی هێما سنوورییه‌كانی كۆن و نوێ.
8- به‌ڵگه‌نامه‌كانی پێوه‌ندیدار به تایبه‌تمه‌ندی و كه‌تشوێنی هێما سنوورییه‌كان.
9-وێنه‌گه‌لی هه‌وایی له شریتی سنووریی ئێران و عێراق، كه له‌سه‌ریان شوێنی هێماكانی كۆن و نوێ ئیشاره‌یان پێكراوه.
ب- هه‌ردوولایه‌ن له ئه‌ستۆده‌گرن كه هێماگوزاریی سنوور له نێوان هێماكانی 14أ و 15، له‌ماوه‌ی دوومانگ به‌كۆتا بێنن.
ج – هه‌ردوو لایه‌نی رێككه‌وتوو بۆ گرتنی وێنه‌گه‌لی هه‌واییی پێوه‌ندیدار به سنووری ئێران و عێراق به مه‌به‌ستی به‌كارهێنانیان له كێشانی هێڵی سنوور له‌سه‌ر نه‌خشه‌گه‌لێك به ئه‌ندازه‌ی 25000 : 1 و دیاركردنی شوێنی هێماكانی سنوور، له مۆڵه‌تێك كه له یه‌كساڵ له رێكه‌وتی 20ی مایسی 1975 تێپه‌ڕ ناكات، هاوكاری ده‌كه‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌مكاره له نرخی رێككه‌وتننامه كه‌م بكاته‌وه، كه ئه‌م پڕۆتۆكۆله به‌شێكی جیانه‌كراوه‌یه لێی.
مه‌حزه‌ری كۆبوونه‌وه‌ی گشتگیری سنووری زه‌مینی كه له به‌ندی 5ی سه‌ره‌وه باسكراوه، له ئه‌نجامدا راست ده‌كرێته‌وه.
نه‌خشه‌كانی ئاماده‌كراو به پێی رێوشوێنی به‌ندی ج ی باسكرا‌و، جێی هه‌موو نه‌خشه‌كانی ئێستا ده‌گرنه‌وه.
مادده‌ی 2- سنووری زه‌مینیی ده‌وڵه‌تی له‌نێوان ئێران و عێراق، به ئاراسته‌ی هێڵێكه كه له مه‌حزه‌ری كۆبوونه‌وه‌ی گشتگیر دیار ده‌كرێت و له نه‌خشه‌كانی باسكرا‌و له به‌نده‌كانی 5و6ی مادده‌ی 1ی سه‌ره‌وه‌و به له‌به‌رچاوگرتنی ناوه‌رۆكی به‌ندی ج ی مادده‌ی باسكرا‌و، راكێشراوه.
مادده‌ی 3- هێڵی سنووری باسكرا‌و له مادده‌كانی 1و2ی ئه‌م پڕۆتۆكۆله، به ئاراسته‌ی ستوونی، سنووری هه‌واو ژێرزه‌مینی هه‌ردوو لایه‌نیش دیار ده‌كات.
مادده‌ی 4- هه‌ردوو لایه‌نی رێككه‌وتوو، كۆمیسیۆنێكی هاوبه‌شی عێراقی و ئێرانی پێكدێنن، تاكو چاره‌نووسی كه‌لوپه‌لی نه‌گوێزراوو بینایه‌و دامه‌زراوه‌كانی پسپۆری و ناپسپۆری كه خاوه‌نداریه‌تییان به‌هۆی هێماگوزاریی نوێی سنووری زه‌مینی نێوان ئێران و عێراق گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت دیار بكه‌ن، به رۆحێكی تێكه‌ڵ به هه‌ستی دراوسێیه‌تی ئاشتیانه‌و هاوكاری به‌مه‌به‌ستی دووركه‌وتنه‌وه له هه‌رجۆره ناكۆكییه‌ك، له رێگه‌ی كڕینه‌وه یا له‌رێگه‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كان و یا به‌هه‌ر شێوه‌یه‌كیتر. كێشه‌كانی پێوه‌ندیدار به كه‌لوپه‌لی تایبه‌تی له ماوه‌ی دوومانگ ده‌درێته كۆمیسیۆن. لێپێچینه‌وه له‌و كه‌لوپه‌له تایبه‌تییانه له‌ماوه‌ی سێ مانگی دوواتر ئه‌نجام ده‌درێت.
مادده‌ی 5-1- كۆمیسیۆنێكی هاوبه‌شی پێكهاتوو له كاربه‌ده‌ستانی ده‌سه‌ڵاتداری دوو ده‌وڵه‌ت به مه‌به‌ستی سه‌ردانی هێماكانی سنوور‌و دڵنیایی له دۆخه‌كه‌یان پێكدێت.
ئه‌م سه‌ردانه ساڵانه‌یه له مانگی ئه‌یلوول به پێی به‌رنامه‌یه‌ك كه پێشتر كۆمیسیۆن له ده‌رفه‌تێكی شیاو دایده‌ڕێژێت، جێبه‌جێ ده‌كرێت.
2- هه‌ریه‌ك له دوولایه‌نی رێككه‌وتوو، ده‌توانن به‌نووسین داوا له لایه‌نه‌كه‌یتر بكه‌ن كه كۆمیسیۆن له هه‌ركاتێكی ده‌ره‌وه‌ی كاتی دیاركراو، هه‌ستێت به‌سه‌ردانكردنی هێماكانی سنوور. به‌و پێیه سه‌ره‌دانكرنه‌كه له ماوه‌یه‌ك كه له سی رۆژ له رێكه‌وتی داواكاریی كاره‌كه تێپه‌ڕ نه‌كات، ئه‌نجام ده‌درێت.
3- كۆمیسیۆنی هاوبه‌ش له حاڵه‌تی هه‌ستان به به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه، مه‌حزه‌ری كۆبوونه‌وه‌كانی پێوه‌ندیدار رێكده‌خات و دووای ئیمزاكردن پێشكه‌شی كاربه‌ده‌ستانی خاوه‌نده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو ده‌وڵه‌ت ده‌كات. كۆمیسیۆن ده‌توانێت ئه‌گه‌ر پێویست بێت، بڕیار له‌سه‌ر ئاواكردنی هێمای نوێ كه تایبه‌تمه‌ندیی هه‌مان هێماكانی ئێستای هه‌بێت، بدات، به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌مكاره گۆڕانێك له ئاراسته‌ی هێڵی سنوور دروست نه‌كات. له‌م حاڵه‌ته‌دا كاربه‌ده‌ستانی ده‌سه‌ڵاتداری دوو ده‌وڵه‌ت پێویسته هێماكانی سنوور‌و كه‌تشوێنه‌كانیان له‌سه‌ر نه‌خشه‌و به‌ڵگه‌نامه‌كانی پێوه‌ندیداری باسكرا‌و له مادده‌ی 1ی ئه‌م پڕۆتۆكۆله، پشتڕاست بكه‌نه‌وه. ئه‌م كاربه‌ده‌ستانه له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی كۆمیسیۆنی هاوبه‌ش كاری دانانی هێماكان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و كۆمیسیۆنی هاوبه‌ش مه‌حزه‌رێكی كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر كاره جێبه‌جێ كراوه‌كان ئاماده ده‌كات و ته‌سلیمی كاربه‌ده‌ستانی ده‌سه‌ڵاتداری هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی ده‌كات تا بخرێته سه‌ر به‌ڵگه‌نامه باسكراوه‌كانی مادده‌ی 1ی ئه‌م پڕۆتۆكۆله‌و هاوپێچ بكرێت.
4- هه‌ردوو لایه‌نی رێككه‌وتوو به هاوبه‌شی مه‌سرووفاتی پاراستن و راگرتنی هێماكان ده‌گرنه ئه‌ستۆ.
5- كۆمیسیۆنی هاوبه‌ش راده‌سپێردرێت كه هێما جێگۆڕكراوه‌كان له شوێنی خۆی ببه‌ستێت و هه‌ستێت به چاككردنه‌وه‌ی هێما زیانپێكه‌وتوو یا له‌ناوچووه‌كان، له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌خشه‌و به‌ڵگه‌نامه‌كانی باسكرا‌و له مادده‌ی یه‌كه‌می ئه‌م پڕۆتۆكۆله‌و به ره‌چاوكردنی ئه‌وه كه له هه‌رحا‌ڵه‌تێك، شوێنی هێماكان گۆڕانی به‌سه‌ردا نه‌یێت، له‌مباره‌یه‌وه كۆمیسیۆنی هاوبه‌ش مه‌حزه‌رێكی كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و كارانه‌ی ئه‌نجام دراوه ئاماده ده‌كات و ته‌سلیمی كاربه‌ده‌ستانی ده‌سه‌ڵاتداری هه‌ردوو ده‌وڵه‌ت ده‌كات.
6- كاربه‌ده‌ستانی ده‌سه‌ڵاتپێدراوی هه‌ریه‌ك له دوو ده‌وڵه‌ت، زانیارییه‌كانی پێوه‌ندیدار به بارودۆخی هێماكان، به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی باشترین رێكار‌و ئامێر بۆ پاراستن و راگرتنیان ئالۆگۆڕ ده‌كه‌ن.
7- هه‌ردوو لایه‌نی رێككه‌وتوو له ئه‌ستۆ ده‌گرن كه هه‌موو رێوشوێنی پێویست بۆ دابینكردنی كاری پاراستنی هێماكان و به‌دوواداچوونی ئه‌وكه‌سانه بگرنه‌به‌ر كه خه‌تابارن له جێگۆڕكێ و زیانگه‌یاندن یا تێكدانی هێما باسكراوه‌كان.
مادده‌ی 6- هه‌ردوو لایه‌نی رێككه‌وتوو هاوده‌نگن كه ناوه‌رۆكی ئه‌م پڕۆتۆكۆله كه به‌بێ هیچ پێشمه‌رجێك ئیمزا كراوه، هه‌موو پرسه‌كانی سنووری نێوان ئێران و عێراقی له داهاتوو چاره‌سه‌ر ده‌كات. هه‌ردوو لایه‌ن به‌مپێیه به فه‌رمی به‌رعۆده ده‌گرن كه رێز له سنووری هاوبه‌ش و یه‌كلاكراوه‌ی نێوانیان بگرن.
به‌غداد له رێكه‌وتی 13ی حوزه‌یرانی 1975
عه‌بباسعه‌لی خه‌لعه‌تبه‌ری – وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئێران
سه‌عدوون حه‌ممادی – وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی عێراق
به ئاماده‌بوونی به‌رێز عه‌بدولعه‌زیز بووته‌فلیقه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شۆڕش و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی جه‌زائێر ئیمزا كرا.
.
پڕۆتۆكۆلی تایبه‌ت به دیاركردنی سنووری رووباری، له نێوان ئێران و عێراق
پڕۆتۆكۆلی تایبه‌ت به دیاركردنی سنووری رووباری، له نێوان ئێران و عێراق
به پێی بڕیاری ده‌ركراو له رێكه‌وتی 6ی ئاداری 1975 له ئه‌لجه‌زائير، هه‌ردوولای رێككه‌وتوو ده‌رهه‌ق به رێوشوێنه‌كانی خواره‌وه هاوده‌نگی خۆیان ده‌ربڕی:
مادده‌ی 1 – هه‌ردوولای رێككه‌وتوو پشتڕاستی ده‌كه‌نه‌وه‌و دانی پێدا ده‌نێن كه ده‌ستنیشانكردنی سنووری ده‌وڵه‌تی له رووباری شه‌تتولعه‌ره‌ب له نێوان ئێران وعێراق له‌سه‌ر بنه‌مای هێڵی تالۆگ – له لایه‌ن لێژنه‌یه‌كی هاوبه‌شی ئێران و عێراق و جه‌زائێر – به پێی به‌ڵگه‌نامه‌كانی خواره‌وه ئه‌نجام دراوه:
1- پڕۆتۆكۆلی تاران له رێكه‌وتی 17ی ئاداری 1975.
2- مه‌حزه‌ری كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی كاروباری ده‌ره‌وه كه له رێكه‌وتی 20ی نیسانی 1975 له به‌غداد به‌ستراو له مه‌حزه‌ری باسكرا‌و، مه‌حزه‌ری كۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌ی راسپێردراوی دیاركردنی سنووری رووباری، له رێكه‌وتی 16ی نیسانی 1975 كه له‌سه‌ر كه‌شتیی عێراقیی ئه‌لسه‌وره له شه‌تتولعه‌ره‌ب ئیمزا كرابوو، په‌سه‌ند كراوه.
3- نه‌خشه‌كانی هیدرۆگرافیكی هاوبه‌ش كه دووای شه‌نوكه‌و كردن له شوێنه‌كه‌و راستكردنه‌وه‌و تۆماركردنی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی جوگرافیایی خاڵه‌كانی تێپه‌ڕینی هێڵی سنوور له 1975 – له لایه‌ن پسیۆرانی هیدرۆگرافیای كۆمسیۆنی پسپۆری هاوبه‌ش ئیمزا كراوه‌و له لایه‌ن به‌رپرسی كۆمیته‌كانی ئێران و عێراق و جه‌زائێر له لێژنه‌كه په‌سه‌ند كرا.
نه‌خشه باسكراوه‌كان، كه له خواره‌وه هێمایان بۆ ده‌كرێت، به‌م پڕۆتۆكۆله‌وه ده‌لكێندرێن و به‌شێكی جیانه‌كراوه‌ن لێی:
نه‌خشه‌ی ژماره 1- Entrance to Shatt El Arab No.3842
كه له لایه‌ن ده‌ریاداریه‌تیی بریتانیا چاپ كراوه.
نه‌خشه‌ی ژماره 2 – Inner Bar To Kabda Point No.3843
كه له لایه‌ن ده‌ریاداریه‌تیی بریتانیا چاپ كراوه.
نه‌خشه‌ی ژماره 3 – Kabda Point To Abadan No.3844
كه له لایه‌ن ده‌ریاداریه‌تیی بریتانیا چاپ كراوه.
نه‌خشه‌ی ژماره 4 – Abadab To Jazirat Umm at Tuwa Ylah No.3845
كه له لایه‌ن ده‌ریاداریه‌تیی بریتانیا چاپ كراوه.
مادده‌ی 2 – 1 – هێڵی سنووری له شه‌تتولعه‌ره‌ب له خاڵێك كه سنووری زه‌مینی له نێوان ئێران و عێراق ده‌گاته شه‌تتولعه‌ره‌ب تا ده‌ریا – به ئاراسته‌ی هێڵی تالۆگ واته هێڵی ناوه‌ندی كه‌ناڵی ئه‌سڵی كه شیاوی كه‌شتیوانییه له خوارترین ئاستی شیاوی كه‌شتیوانی – ده‌گرێته‌وه.
2 – هێڵی سنوور به‌وشێوه‌یه‌ی كه له به‌ندی 1ی سه‌ره‌وه هاتووه – له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه له‌به‌ر هۆكاری سروشتی له كه‌ناڵی ئه‌سڵیی شیاوی كه‌شتیوانی روو بده‌ن – ده‌گۆڕێت. هێڵی سنوور به‌هۆی گۆڕانكاریتر گۆڕانی به‌سه‌ر نایه‌ت – مه‌گه‌ر هه‌ردوو لای رێككه‌وتوو، رێككه‌وتنێكی تایبه‌ت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته په‌سه‌ند بكه‌ن.
3– گۆڕانكارییه‌كانی باسكرا‌و له به‌ندی 2ی سه‌ره‌وه، به هاوده‌نگی و به‌هۆی ده‌زگاكانی پسپۆر و ده‌سه‌ڵاتپێدراوی هه‌ردوو لایه‌نی رێككه‌وتوو – تۆمار ده‌كرێت.
4 – له حاڵێك كه به‌هۆی رووداوی سروشتی به‌ستی شه‌تتولعه‌ره‌ب یا رێژگه‌كه‌ی گۆڕانی به‌سه‌ردا بێت و ئه‌م گۆڕانه ببێته هۆی گۆڕان له خاوه‌ندارییه‌تی نیشتیمانی له سه‌رزه‌مینی هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی پێوه‌ندیدار، یا مولك و ماڵی نه‌گوێزراوو بینایه‌و دامه‌زراوه‌ی پسپۆری یا ناپسپۆری – ئاراسته‌ی هێڵی سنوور هه‌ر هێڵی تالۆگ – به‌و شێوه‌یه‌ی له به‌ندی یه‌كه‌می سه‌ره‌وه هاتووه، ده‌بێت.
5 – مه‌گه‌ر له حاڵه‌تێك كه هه‌ردوولای رێككه‌وتوو پێكه‌وه بڕیار بده‌ن كه ئاوه‌كه پێویسته ئاراسته‌ی نوێ بگرێته‌به‌ر – ئاوه‌كان به پێی تۆماركارییه‌كانی هه‌رچوار نه‌خشه‌ی هاوبه‌شی پێشبینی كرا‌و له به‌ندی سێیه‌می مادده‌ی یه‌كه‌می سه‌ره‌وه، له‌سه‌ر حیسابی هه‌ردوولا ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه بۆ ئه‌و به‌سته‌ی كه له‌ساڵی 1975 هه‌یبووه – به‌و مه‌رجه‌ی یه‌كێك له لایه‌نه‌كان له ماوه‌ی دوو ساڵ دووای ئه‌وه‌ی كه گۆڕینی به‌سته‌كه به‌هۆی هه‌ریه‌ك له‌وانه هه‌ست پێ كرابێت – داواكارییه‌كی وا بخاته روو.
به‌درێژه‌ی ئه‌و ماوه‌یه – مافی هه‌ردوولا له كه‌شتیوانی و سوودوه‌رگرتن له به‌ستی نوێ – پارێزراو ده‌بێت.
مادده‌ی 3 – 1- سنووری رووباری، له شه‌تتولعه‌ره‌ب له نێوان ئێران و عێراق به‌جۆرێك كه له مادده‌ی سه‌ره‌وه پێناسه كراوه – به هۆی هێڵێك له‌سه‌ر نه‌خشه‌كانی هاوبه‌ش – بابه‌تی به‌ندی 3ی مادده‌ی یه‌كه‌می سه‌ره‌وه - ده‌ستنیشان كراوه.
2- هه‌ردوو لایه‌نی رێككه‌وتوو هاوده‌نگبوون كه كۆتایی سنووری رووباری، ده‌كه‌وێته سه‌ر هێڵێكی راست كه له‌كۆتایی هه‌ردوو لێوار له به‌ستی شه‌تتولعه‌ره‌ب، له كاتی داكشانی ده‌ریا Astronomical Lowest Waterپێكه‌وه ده‌لكێنێت.
ئه‌م هێڵه راسته، له‌سه‌ر نه‌خشه‌كانی هیدرۆگرافیكی هاوبه‌شی باسكرا‌و له به‌ندی 3ی مادده‌ی یه‌كه‌می سه‌ره‌وه، راكێشراوه.
مادده‌ی 4 – هێڵی سنووری شیكراوه له مادده‌كانی 1و2و3ی ئه‌م پڕۆتۆكۆله، به ئاراسته‌ی ئه‌ستوونی، سنووری هه‌وایی و ژێرزه‌ویش ده‌ستنیشان ده‌كات.
مادده‌ی 5 – هه‌ردوو لایه‌نی رێككه‌وتوو، كۆمسیۆنێكی هاوبه‌شی ئێران و عێراق پێكدێنن تاكوو له ماوه‌ی دوو مانگ مولك و ماڵی نه‌گوێزراوو بینایه‌و دامه‌زراوه‌كانی پسپۆری و ناپسپۆری كه خاوه‌نداریه‌تی نیشتیمانییان به‌هۆی ده‌ستنیشانكردنی سنووری رووباری، له نێوان ئێران و عێراق گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت، له رێگه‌ی كڕینه‌وه یا قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كان و یا له‌هه‌ر رێگه‌و شێوازی پێویستیتر چاره‌سه‌ر بكه‌ن، تا له مانه‌وه‌ی ناكۆكی دووره‌په‌رێزی بكرێت.
مادده‌ی 6 – به سه‌رنجدان به كۆتاییهاتنی رێوشوێنی پیوان و ئه‌ندازه‌گیری له شه‌تتولعه‌ره‌ب و كێشانی نه‌خشه‌ی هاوبه‌شی هیدرۆگرافیك – كه له به‌ندی 3ی مادده‌ی 1ی سه‌ره‌وه باسكراوه – هه‌ردوو لایه‌نی رێككه‌وتوو كۆكبوون كه دووباره رووپێوییه‌كی هاوبه‌ش– هه‌ر ده‌ساڵ جارێك له رێكه‌وتی ئیمزای ئه‌م پڕۆتۆكۆله – ئه‌نجام بدرێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، هه‌ریه‌ك له هه‌ردوولا ئه‌و مافه‌یان هه‌یه كه داوا بكه‌ن، كه به‌رله كۆتاییهاتنی مۆڵه‌تی ده‌ساڵه، رووپێویی نوێی هاوبه‌ش ئه‌نجام بدرێت.
مادده‌ی 7 – 1- گه‌مییه‌كانی بازرگانی و ده‌وڵه‌تی و سه‌ربازیی هه‌ردوولای رێككه‌وتوو، ئازادیی كه‌شتیوانییان له شه‌تتولعه‌ره‌ب هه‌یه – به‌بێ ره‌چاوكردنی سنووری ده‌ریای سه‌رزه‌مینیی هه‌ریه‌ك له دوو وڵات، له ته‌واوی به‌شه‌كانی كه‌ناڵه‌كانی شیاوی كه‌شتیوانی، له ده‌ریای سه‌رزه‌مینی، تا رێژگه‌ی شه‌توولعه‌ره‌ب.
2– كه‌شتییه‌كانی به‌كارهێنراو بۆ بازرگانی و ئه‌وانه‌ی سه‌ربه وڵاتی سێیه‌من، له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كسانی و نه‌بوونی جیاوازی، له ئازادیی كه‌شتیوانی له شه‌تتولعه‌ره‌ب به‌هره‌مه‌ند ده‌بن – به‌بێ ره‌چاوكردنی سنووره‌كانی ده‌ریای سه‌رزه‌مینیی هه‌ریه‌ك له دوو وڵات و له ته‌واوی به‌شه‌كانی كه‌ناڵه‌كانی شیاوی كه‌شتیوانی كه ده‌كه‌ونه ناو ده‌ریای سه‌رزه‌مینی تا ئاورێژگه‌ی شه‌تتولعه‌ره‌ب.
3- هه‌ریه‌ك له هه‌ردوولای رێككه‌وتوو ده‌توانن رێگه به هاتنی كه‌شتییه‌كانی سه‌ربازیی بێگانه بۆ باكووری شه‌تتولعه‌ره‌ب بده‌ن بۆ سه‌ره‌دانكردنی به‌نده‌ره‌كانیان، به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌و كه‌شتییانه سه‌ربه وڵاتیك نه‌بن كه له حه‌ڵه‌تی دوژمنكاری یا هێڕشی چه‌كدارانه یا شه‌ڕ له‌گه‌ڵ یه‌كێك له لایه‌نه‌كانی رێككه‌وتن بن و لایه‌نه‌كه‌یتر له ماوه‌یه‌ك كه له حه‌فتاودوو ساعه‌ت كه‌متر نه‌بێت، له بابه‌ته‌كه ئاگادار بكرێته‌وه.
4- هه‌ردوو لایه‌نی رێككه‌وتوو له هه‌موو حاڵه‌تێك بۆیان نییه، رێگه به هاتنی كه‌شتییه بازرگانییه‌كانی وڵاتێك بده‌ن بۆ شه‌تتولعه‌ره‌ب، كه سه‌ربه وڵاتێك بن كه له حاڵه‌تی دوژمنكاری یا هێڕشی چه‌كداری یا شه‌ڕ له‌گه‌ڵ یه‌كێك له لایه‌نه‌كان بێت.
مادده‌ی 8 – 1- رێوشوێنی تایبه‌ت به كه‌شتیوانی له شه‌تتولعه‌ره‌ب له لایه‌ن كۆمسیۆنێكی هاوبه‌شی ئێرانی و عێراقی، له‌سه‌ر بنه‌مای مافی یه‌كسانی كه‌شتیوانیی هه‌ردوو ده‌وڵه‌ت رێكده‌خرێت.
2- هه‌ردوو لایه‌نی رێككه‌وتوو له ئه‌ستۆ ده‌گرن كه دوواتر هه‌ندێك رێككه‌وتننامه سه‌باره‌ت به كاروباری باسكرا‌و له به‌نده‌كانی 1و2و3ی ئه‌م مادده‌یه ببه‌ستن.
مادده‌ی 9 – هه‌ردوو لایه‌نی رێككه‌وتوو، به داننان به‌وه كه شه‌تتولعه‌ره‌ب له راستیدا رێئاوێكی كه‌شتیوانیی نێونه‌ته‌وه‌ییه، له ئه‌ستۆ ده‌گرن كه له هه‌رجۆره به‌كارهێنانێك خۆ بپارێزن كه ببێته‌هۆی كێشه بۆ كه‌شتیوانی له شه‌تتولعه‌ره‌ب و ده‌ریای سه‌رزه‌مینیی هه‌ردوو وڵات، له ته‌واوی به‌شی كه‌ناڵه‌كانی شیاوی كه‌شتیوانی له ده‌ریای سه‌رزه‌مینی تا رێژگه‌ی شه‌تتولعه‌ره‌ب.
به‌غداد له رێكه‌وتی 13ی حوزه‌یرانی 1975
عه‌بباسعه‌لی خه‌لعه‌تبه‌ری – وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئێران
سه‌عدوون حه‌ممادی – وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی عێراق
به ئاماده‌بوونی به‌رێز عه‌بدولعه‌زیز بووته‌فلیقه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شۆڕش و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی جه‌زائێر ئیمزا كرا.
..
.
ده‌قی پڕۆتۆكۆلی ئاسایش له سنووری نێوان ئێران و عێراق له ساڵی 1975
ده‌قی پڕۆتۆكۆلی ئاسایش له سنووری نێوان ئێران و عێراق
به پێی بڕیاره‌كانی هاتوو له رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌لجه‌زیره له رێكه‌وتی 6ی ئاداری 1975 و له‌به‌ر حه‌زمان بۆ سه‌قامگیركردنی ئاسایش و دڵنیایی دوولایه‌نه له درێژه‌ی سنووری هاوبه‌شی نێوانمان و به بڕیاردانمان له‌سه‌ر كۆنتڕۆلی ورد‌و كاریگه‌ر بۆ كۆتاییهێنان به هه‌رچه‌شنه دزه‌یه‌كی تێكده‌رانه‌و له‌م پێناوه‌ش بۆ به‌رقه‌راركردنی هاوكاریی نزیك له نێوانمان و پێشگیری له هه‌رچه‌شنه كردارێكی دزه‌كارانه، یا هاتوچۆی نایاسایی له سنووری هاوبه‌ش كه ئامانجه‌كه‌ی تێكدان و به‌ره‌ڵایی و سه‌رهه‌ڵدان بێت.
به گه‌ڕانه‌وه بۆ پڕۆتۆكۆلی رێكه‌وتی 15ی ئاداری تاران و مه‌حزه‌ری كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی كاروباری ده‌ره‌وه له رێكه‌وتی 20ی نیسانی 1975ی به‌غدادو مه‌حزه‌ری كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی كاروباری ده‌ره‌وه له رێكه‌وتی 20ی مایسی ئه‌لجه‌زیره.
هه‌ردوو لایه‌نی رێككه‌وتوو ده‌رهه‌ق به‌رێوشوێنی خواره‌وه هاوڕایی خۆیان ده‌ربڕی:
مادده‌ی 1- 1- هه‌ردوو لایه‌نی رێككه‌وتوو ده‌ستده‌كه‌ن به ئالۆگۆڕی زانیاری سه‌باره‌ت به هاتوچۆی كه‌سانی تێكده‌ر كه هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی تێكده‌رانه‌و به‌ره‌ڵایی و سه‌رهه‌ڵدان، دزه بكه‌نه ناو یه‌كێك له دوو وڵاته‌وه.
2- هه‌ردوو لایه‌نی رێككه‌وتوو ته‌گبیری پێویست سه‌باره‌ت به هاتوچۆی كه‌سانی به‌رباسی به‌ندی 1ی ئه‌م مادده‌یه ده‌كه‌ن.
هه‌ردوو لایه‌ن ده‌موده‌ست یه‌كتری له شوناسی ئه‌م كه‌سانه ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه‌و گومانی تێدا نییه كه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌خه‌نه گه‌ڕ، له پێناوی پێشگیریكردن له كرداری تێكده‌رانه له‌لایه‌ن ئه‌م كه‌سانه‌وه.
هه‌ر ئه‌مجۆره ته‌گبیرانه‌ش ده‌رهه‌ق به‌و كه‌سانه ده‌گیردرێته‌به‌ر كه له‌ناو خاكی یه‌كێك له هه‌ردوولای رێككه‌وتوو كۆ ببنه‌وه، به مه‌به‌ستی ده‌ستكردن به كرداری تێكده‌رانه یا ئاژاوه‌گێڕی له‌سه‌ر خاكی لایه‌نه‌كه‌یتر.
مادده‌ی 2- ئه‌و هاوكارییه هه‌مه‌لایه‌نه‌ی كه له‌نێوان كاربه‌ده‌ستانی ده‌سه‌ڵاتپێدراوی هه‌ردوو لایه‌نی رێككه‌وتوو به‌رقه‌رار بووه‌و پێوه‌ندی به داخستنی سنووره‌كان بۆ رێگه‌گرتن له دزه‌كردنی كه‌سانی تێكده‌ره، له ئاستی كاربه‌ده‌ستانی سنووری هه‌ردوولا تا به‌رزترین ئاست واته وه‌زیرانی به‌رگری و كاروباری ده‌ره‌وه‌و ناوخۆی هه‌ردوولا، درێژه‌ی ده‌بێت.
مادده‌ی 3- ئه‌و ده‌ربازگه‌و گوزه‌رگایانه‌ی كه ره‌نگه له‌لایه‌ن كه‌سانی تێكده‌ر به‌كار بهێندرێن به‌شێوه‌ی خواره‌وه ده‌ستنیشان ده‌كرێن:
1- ده‌ڤه‌ری سنووری باكوور
له خاڵی به یه‌كگه‌ییشتنی سنووره‌كانی ئێران و توركیا‌و عێراق تا خانه‌قین و قه‌سری شیرین(به قه‌سری شیرینیشه‌وه): 21 شوێن.
2- ده‌ڤه‌ری سنووری باشوور
له خانه‌قین و قه‌سری شیرین(به‌بێ قه‌سری شیرین) تا كۆتایی سنووری ئێران و عراق: 17 شوێن.
3- تێپه‌ڕگه‌كانی باسكراوی سه‌ره‌وه به هاوپێچ ده‌ستنیشان كراون.
4-هه‌ر تێپه‌ڕگه‌یه‌كی دزه‌كاریتر كه دوواتر بدۆزرێته‌وه و داخستن و كۆنتڕۆڵی پێویست بێت، له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕگه دیاركراوه‌كانی سه‌ره‌وه حیساب ده‌كرێت.
5-هه‌موو تێپه‌ڕگه‌كانی سنوور به‌ده‌ر له‌وانه‌ی كه ئێستا له‌ژێر كۆنتڕۆلی كاربه‌ده‌ستانی گومرگن، بۆ هه‌رچه‌شنه هاتوچۆیه‌ك قه‌ده‌غه ده‌كرێن.
6-به ره‌چاوكردنی په‌ره‌سه‌ندنی پێوه‌ندیی هه‌موو لایه‌نه له نێوان هه‌ردوو وڵاتی دراوسێ، هه‌ردوو لایه‌نی رێككه‌وتوو كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له داهاتوو هه‌ندێ گوزه‌رگایتری ژێر كۆنتڕۆلی كاربه‌ده‌ستانی گومرگ و به بڕیاری هاوبه‌ش بكرێنه‌وه.
مادده‌ی 4- 1- هه‌ردوو لایه‌نی رێككه‌وتوو له ئه‌ستۆ ده‌گرن كه پێداویستیی ماددی و مرۆڤیی پێویست به مه‌به‌ستی دابینكاریی كاریگه‌ری داخستن و كۆنتڕۆلكردنی سنووره‌كان به‌كار بێنن، به‌جۆرێك كه رێگه له دزه‌ی كه‌سانی تێكده‌ر له گوزه‌رگاكانی باسكرا‌و له مادده‌ی 3ی سه‌ره‌وه بگیرێت.
2- له حاڵه‌تێك كه به‌پێی ئه‌زموونی پێشتر له‌مباره‌یه‌وه، شاره‌زایان پێیانوابێت كه پێویسته رێوشوێنێكی كاریگه‌ر بگیردرێته‌به‌ر، ئه‌وه له كۆبوونه‌وه‌كانی مانگانه‌ی كاربه‌ده‌ستانی سنووری دوو وڵات یا ئه‌گه‌ر پێویست بێت له رێگه‌ی چاوپێكه‌وتن له‌نێوان كاربه‌ده‌ستانی باسكرا‌و، ئاماده‌كاریی بۆ ده‌كرێت.
ئه‌نجامه به‌ده‌ستهاتووه‌كان و مه‌حزه‌ری كۆبوونه‌وه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كانی سه‌ره‌وه، ره‌وانه‌ی لای كاربه‌ده‌ستانی سه‌ره‌وه‌ی هه‌ردوولا ده‌كرێت. له حاڵه‌تێك كه ناكۆكییه‌ك له نێوان كاربه‌ده‌ستانی سنوور سه‌رهه‌ڵبدات، به‌رپرسانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی پێوه‌ندیدار له به‌غداد یا تاران چاویان به‌یه‌كتر ده‌كه‌وێت تا روانگه‌كانیان له یه‌كتری نزیك بكه‌نه‌وه‌و ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانیان له مه‌حزه‌رێك تۆمار بكه‌ن.
مادده‌ی 5-1- كه‌سانی تێكده‌ری ده‌ستگیركراو ده‌درێنه كاربه‌ده‌ستانی ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌و لایه‌نه‌ی كه ده‌ستگیركردنه‌كه له خاكی ئه‌ودا جێبه‌جێ كراوه‌و زاگۆنی باو ده‌رهه‌قیان جێبه‌جێ ده‌كرێت.
2- هه‌ردوو لایه‌نی رێككه‌وتوو، یه‌كتری له ئه‌و رێوشوێنانه‌ی كه له دژی كه‌سانی به‌رباسی به‌ندی 1ی سه‌ره‌وه ده‌گرنه‌به‌ر، ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه.
مادده‌ی 6- ئه‌گه‌ر پێویست بێت، به هاوده‌نگیی هه‌ردوو لایه‌نی رێككه‌وتوو، ره‌نگه هه‌ندێ ده‌ڤه‌ر بۆ رێگه‌گرتن له به‌دیهاتنی ئامانجی خه‌ڵكانی تێكده‌ر، به ده‌ڤه‌ری قه‌ده‌غه‌كراو رابگه‌یێندرێن.
مادده‌ی 7- به مه‌به‌ستی به‌رقه‌راری و په‌ره‌پێدانی هاوكارییه‌كی دوو لایه‌نه‌و سوودمه‌ند بۆ هه‌ردوولا، لێژنه‌یه‌كی هاوبه‌شی هه‌میشه‌یی پێكهاتوو له سه‌رۆكی به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی سنوور‌و نوێنه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كانی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی هه‌ردوو وڵات پێكدێت. ئه‌و لێژنه‌یه دوو كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه(له‌سه‌ره‌تای هه‌ر نیوه‌ساڵی زایینی) ده‌به‌ستێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش به پێی داواكاریی هه‌ریه‌ك له هه‌ردوو لایه‌ن ره‌نگه هه‌ندێ كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی به مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه له شێوازی رۆحی و ماددی، بۆ داخستن و كۆنتڕۆلكردنی سنوور‌و هه‌روه‌ها بۆ سه‌پاندن و جێبه‌جێكردنی راسته‌قینه‌ی رێوشوێنی سه‌ره‌كیی هاوكارییه‌كانی پێشبینیكراو له‌م پڕۆتۆكۆله، رێك بخرێت.
مادده‌ی 8- رێوشوێنی ئه‌م پڕۆتۆكۆله‌ی پێوه‌ندیدار به داخستن و كۆنتڕۆلكردنی سنوور، هیچ خه‌وشێك به رێوشوێنی رێككه‌وتنه‌كانی تایبه‌تی نێوان ئێران و عێراق ناگه‌یێنێت كه سه‌باره‌ت به مافی چه‌راندنی مه‌ڕۆماڵات یا سه‌باره‌ت به كۆمیسێره‌كانی سنوور به‌ستراون.
مادده‌ی 9- به مه‌به‌ستی به‌رقه‌راركردنی ئاسایش له سنووری رووباری هاوبه‌شی شه‌تتولعه‌ره‌ب و پێشگیری له دزه‌كردنی كه‌سانی تێكده‌ر له هه‌ردوولا، هه‌ردوولای رێككه‌وتوو، رێوشوێنی پێویست ده‌گرنه‌به‌ر، به تایبه‌ت له رێگه‌ی دروستكردنی پۆستی تایبه‌تی چاودێری و چه‌كداركردنیان به به‌له‌می گه‌ڕان و چاودێری.
به‌غداد له رێكه‌وتی 13ی حوزه‌یرانی 1975
عه‌بباسعه‌لی خه‌لعه‌تبه‌ری – وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئێران
سه‌عدوون حه‌ممادی – وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی عێراق
به ئاماده‌بوونی به‌رێز عه‌بدولعه‌زیز بووته‌فلیقه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شۆڕش و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی جه‌زائێر ئیمزا كرا.
.:.
ده‌قی رێككه‌وتننامه‌ی جه‌زائێر له 6ی ئاداری ساڵی 1975
ده‌قی رێككه‌وتننامه‌ی جه‌زائێر له 6ی ئاداری ساڵی 1975
له رێكه‌وتی 4 تا 6ی ئاداری ساڵی 1975 كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی سه‌رۆكی وڵاتانی ئه‌ندامی ئۆپێیك، له ئه‌لجه‌زیره‌ی پێته‌ختی جه‌زائێر رێكخرا. ئه‌وكات ناكۆكیی نێوان ئێران و عێراق له لووتكه‌دا بوو، بۆیه‌ش به ناوبژیوانیه‌تی (هوواری بوومدیه‌ن) سه‌رۆكی جه‌زائێر، محه‌ممه‌د ره‌زاشای ئێران و صه‌ددام حوسێینی جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق له 4 تا 6ی ئادار چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌یان پێكه‌وه به‌ست و له دووایین دانیشتنی ئه‌ندامانی ئۆپێیك، سه‌رۆكی جه‌زائێر رایگه‌یاند كه شای ئێران و صه‌ددام گه‌ییشتوونه‌ته رێككه‌وتنێك بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كانی نێوان دوو وڵات چاره‌سه‌ر بكه‌ن و دووای ئه‌وه‌ش ده‌قی رێككه‌وتننامه‌كه به‌شێوه‌ی خواره‌وه خوێندرایه‌وه:
هاوكات له‌گه‌ڵ دانیشتنه‌كانی لووتكه‌ی ئۆپێیك له جه‌زیره‌ی پایته‌خت و به ده‌ستپێشخه‌رییی هوواری بوومدیه‌ن، شای ئێران و به‌رێز صه‌ددام حوسێن جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانده‌یی شۆڕش، دووجار له‌گه‌ڵ یه‌كتر دانیشتن و وتووێژی دوور‌و درێژیان كرد سه‌باره‌ت به پێوه‌ندییه‌كانی نێوان ئێران و عێراق. تایبه‌تمه‌ن‌دییه به‌رجه‌سته‌كانی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌وانه، كه به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك كۆمار هوواری بوومدیه‌ن به‌رێوه‌چوون، راشكاویی ته‌واوو بڕیاری دڵپاكانه‌ی هه‌ردوولا بوو، بۆ گه‌ییشتن به رێگه‌چاره‌یه‌كی هه‌رده‌می و یه‌كجاره‌كی، بۆ هه‌موو ناكۆكییه‌كانی نێوان دوو وڵات. به ره‌چاوكردنی بنه‌ماكانی سه‌روه‌ری خاك، نه‌هێشتنی ئیمكانی ده‌ستدرێژی بۆ سنووره‌كان و نه‌هێشتنی ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری ئه‌ویتر.
لایه‌نه به‌رێزه‌كانی رێككه‌وتن بڕیاره‌كانی خواره‌ه‌وه‌یان دا:
یه‌كه‌م: هێماگوزاریی كۆتایی له سنووره‌كان، به پێی پرۆتۆكۆلی ئه‌نسته‌نبۆڵ له ساڵی 1913و مه‌حزه‌ری كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌ستنیشانكردنی سنووره‌كان له ساڵی 1914 ده‌بێت.
دووه‌م – ده‌ستنیشانكردنی سنووره‌كانی رووباری، به پێی هێڵی تالۆگ.
سێیه‌م – هه‌ردوولایه‌ن ئاسایش و دڵنیایی دوولایه‌نه، سه‌رله‌نوێ له سنووره‌كانی هاوبه‌ش بچه‌سپێنن. ئه‌وان هه‌روه‌ها به‌رعۆده ده‌گرن كه چاودێریی ورد‌و كاریگه‌رییان به‌سه‌ر سنووره‌كانی هاوبه‌ش هه‌بێت به مه‌به‌ستی كۆتاییهێنان به هه‌رجۆره دزه‌كارییه‌كی ئاژاوه‌گێڕانه، به‌بێ ره‌چاوكردنی سه‌رچاوه‌كه‌ی.
چواره‌م – هه‌ردوولا هه‌روه‌ها رێككه‌وتن كه رێوشوێن و (خاڵه‌كانی) سه‌ره‌وه، خاڵی لێك جیانه‌كراوه‌ی رێگه‌چاره‌یه‌كی گشتگیرن و له ئه‌نجامدا هه‌رچه‌شنه لادان له یه‌كێك له به‌شه پێكهێنه‌ره‌كانی، به دڵنیایی ناكۆك ده‌بێت له‌گه‌ڵ رۆحی رێككه‌وتنی ئه‌لجه‌زیره.
هه‌ردوولا له پێوه‌ندیی هه‌میشه‌ییدا ده‌بن له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار هوواری بوومهدیه‌ن و به‌رێزیان له كاتی پێویست هاوكاریی برایانه‌ی جه‌زائێر بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕیارانه ده‌خاته روو.
هه‌ردوولا بڕیاریانداوه كه پێوه‌ندیی دراوسێیه‌تی و دۆستایه‌تی و كۆن، نوێ بكه‌نه‌وه به تایبه‌ت به له‌ناوبردنی هه‌موو فاكته‌ره نێگه‌تیڤه‌كان له پێوه‌ندیی نێوانیان و له رێگه‌ی ئالۆگۆڕی هه‌میشه‌یی روانگه‌كانیان سه‌رباره‌ت به بابه‌تی خوازراوه هاوبه‌شه‌كان و به په‌ره‌پێدانی هاوكاریی هاوسه‌نگ.
هه‌ردوولایه‌ن به شێوه‌یه‌كی ره‌سمی رایده‌گه‌یێنن كه ناوچه ده‌بێت له هه‌رجۆره ده‌ستێوه‌ردانێكی ده‌ره‌كی دوور رابگیرێت.
وه‌زیره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و ئێران به ئاماده‌بوونی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی جه‌زائێر له 15ی ئاداری 1975 له تاران كۆ ده‌بنه‌وه‌و مه‌رج و رێوشوێنه پێویسته‌كانی كاری كۆمیسۆنی هاوبه‌شی ئێران و عێراق ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن، كه پێویسته بڕیاره‌كانی رێككه‌وتنی هاوبه‌ش به‌و شێوه‌یه‌ی كه له سه‌ره‌وه ئاماژه‌یان پێكراوه جێبه‌جێ بكه‌ن و به پێی حه‌زی هه‌ردوولا جه‌زائێریش بۆ كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمسیۆنی هاوبه‌شی ئێران و عێراق بانگێشت ده‌كرێت.
كۆمسیۆن به‌رنامه‌ی دانیشتن و شێوازی جێبه‌جێكردنی كاره‌كانی خۆی داده‌رێژێت و له كاتی پێویست چه‌ندین كۆبوونه‌وه رێكده‌خرێت. كۆبوونه‌وه‌كان به نۆبه له به‌غدادو تاران ده‌به‌سترێن.
خاوه‌نشكۆ شای ئێران و به‌رێز صه‌ددام حوسێین، هه‌ردوو پێزانیینی قووڵی خۆیان بۆ سه‌رۆك كۆمار هوواری بوومدیه‌ن ده‌رده‌بڕن، كه به هه‌ستێكی برایانه‌و بێلایه‌نانه بۆ رێكخستنی پێوه‌ندیی راسته‌وخۆی نێوان رێبه‌رانی هه‌ردوو وڵات كه‌وته كار‌و له ئه‌نجامدا به‌شدارییانكرد له زیندووكردنه‌وه‌ی قۆناغێكی نوێ له پێوه‌ندی نێوان ئێران و عێراق، به مه‌به‌ستی پاراستنی زیاتری داهاتووی ناوچه‌ی باسكرا‌و.
محه‌ممه‌د ره‌زا په‌هله‌وی (شاهه‌نشای ئێران)
صه‌ددام حوسێن(جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانده‌یی شۆڕش، جێگری سه‌رۆك كۆمار)
هوواری بوومدیه‌ن(سه‌رۆك كۆماری جه‌زائێر)
6/3/1975
دووای ئه‌م راگه‌یانده، كۆمه‌ڵێك په‌یمان و پڕۆتۆكۆل، هه‌ر له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی جه‌زائێر، له نێوان ئێران و عێراق به‌ستران، كه گرینگ‌ترینیان ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:
ده‌قی په‌یمانی دراوسێیه‌تی نێوان ئێران و عێراق
خاوه‌نشكۆ شاهه‌نشاهی ئێران و
شكۆدار سه‌رۆك كۆماری عێراق
به له‌به‌رچاوگرتنی بڕیاری دڵپاكانه‌ی دوولایه‌ن – كه خۆی له رێككه‌وتنی ئه‌لجه‌زیره له رێكه‌وتی 6ی ئاداری 1975 ده‌بینێته‌وه‌و بۆ گه‌ییشتن به چاره‌سه‌ریی بنه‌بڕو سه‌قامگیرانه‌ی هه‌موو ئه‌و خاڵانه‌ی دوو وڵات له‌سه‌ری ناكۆكن.
به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌كه هه‌ردوولا له‌سه‌ر بنه‌مای پڕۆتۆكۆلی قوسته‌نته‌نییه‌ی ساڵی 1913و مه‌حزه‌ری كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمسیۆنی ده‌ستنیشانكاری سنووری له 1914 هه‌ستاون به سه‌رله‌نوێ هێماگوزاریی سنووری زه‌مینی و له‌سه‌ر بنه‌مای هێڵی تالۆگ سنووری رووباریی خۆیان ده‌ستنیشانكردووه.
به ره‌چاوكردنی ئیراده‌ی هه‌ردوولا بۆ به‌رقه‌راركردنی ئاسایش و پشتڕاسكاریی دوولایه‌نه له درێژه‌ی سنووری هاوبه‌ش.
به له‌به‌رچاوگرتنی پێوه‌ندییه‌كانی دراوسێیه‌تیی مێژوویی و ئایینی و فه‌رهه‌نگی و شارستانی كه له نێوان گه‌لانی ئێران و عێراق هه‌یه.
به ده‌ربڕینی حه‌ز، بۆ توندوتۆڵتركردنی پێوه‌ندییه‌كانی مێهره‌بانانه‌و دراوسێیه‌تی ئاشتیانه‌و پته‌وكردنی پێوه‌ندییه‌كانی نێوانمان له بواره‌كانی ئابووری و په‌ره‌پێدانی ئالوگۆڕو پێوه‌ندییه‌كانی مرۆڤانی له نێوان گه‌له‌كانمان – به پێی بنه‌مای سه‌روه‌ری خاك و به دوورمانی سنووره‌كان له دزه‌كاری و هه‌روه‌ها ده‌ستێوه‌رنه‌دان له كاروباری ناوخۆیی.
له‌گه‌ڵ بڕیاردان بۆ خستنه‌گه‌ڕی هه‌وڵ و كۆشش له پێناو به‌رقه‌راركردنی قۆناغێكی نوێ له پێوه‌ندیی دۆستانه له نێوان ئێران و عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای رێزگرتنی ته‌واو له‌سه‌ربه‌خۆیی نیشتمانی و ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی یه‌كسانی ده‌وڵه‌ته‌كان.
به بڕواهه‌بوون به به‌شداری له جێبه‌جێكردنی بنه‌ماكان و به‌جێگه‌یاندنی ئامانج و خواسته‌كانی رێكاری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌م رێگه‌یه‌وه.
بڕیاریاندا له‌سه‌ر به‌ستنی ئه‌م په‌یمانه‌داو بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش نوێنه‌رانی ته‌واوده‌سه‌ڵاتداری خۆیان به‌شێوه‌ی خواره‌وه ده‌ستنیشان كرد:
خاوه‌نشكۆ شاهه‌نشای ئێران:
به‌رێز عه‌بباسعه‌لی خه‌لعه‌تبه‌ری وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئێران
شكۆدار سه‌رۆك كۆماری عێراق:
به‌رێز سه‌عدوون حه‌ممادی وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی عێراق
ناوبراوان دووای خستنه‌ڕووی ده‌سه‌ڵاتنامه‌كانیان كه ته‌واوو بێخه‌وش بوون، هاوڕایی خۆیان له‌سه‌ر خاڵه‌كانی خواره‌وه ده‌ربڕی:
مادده‌ی 1 – لایه‌نه به‌رێزه‌كانی رێككه‌وتن – پشتڕاستی ده‌كه‌نه‌وه كه سنووری زه‌مینی له‌نێوان ئێران و عێراق هه‌ر ئه‌و سنووره‌یه كه له‌سه‌ر بنه‌ماو به پێی رێوشوێنی نووسراو له پڕۆتۆكۆلی پێوه‌ندیدار به هێماگوزاریی سه‌رله‌نوێی مه‌رزی زه‌مینی و هاوپێچه‌كانی پڕۆتۆكۆلی باسكرا‌و كه له‌گه‌ڵ ئه‌م په‌یماننامه‌یه‌ن، هێماگوزاری نوێی بۆكراوه.
مادده‌ی 2- لایه‌نه به‌رێزه‌كانی رێككه‌وتن – پشتڕاستی ده‌كه‌نه‌وه كه سنووری ده‌وڵه‌تی له شه‌تتوڵعه‌ره‌ب، هه‌ر ئه‌وه‌یه كه ده‌ستنیشانكردنی له‌سه‌ر بنه‌ماو به پێی رێوشوێنی نووسراو له پڕۆتۆكۆلی ده‌ستنیشانكردنی سنووری رووباری و هاوپێچه‌كانی پڕۆتۆكۆلی باسكرا‌و كه به‌م په‌یمانه هاوپێچ كراون، ئه‌نجام دراوه.
مادده‌ی 3 - لایه‌نه به‌رێزه‌كانی رێككه‌وتن – له ئه‌ستۆ ده‌گرن كه له‌سه‌ر بنه‌ماو به‌پێی رێوشوێنی نووسراو له پڕۆتۆكۆلی پێوه‌ندیدار به ئاسایشی سنوور‌و به‌ڵگه‌نامه هاوپێچه‌كانی كه هاوپێچی ئه‌م په‌یماننامه‌یه‌ن – به درێژایی سنوور به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام كۆنترۆلی ورد‌و كاریگه‌ریان هه‌بێت به مه‌به‌ستی كۆتاییهێنان به هه‌رجۆره ده‌زه‌كارییه‌كی ئاژاوه‌گێڕانه - به‌بێ ره‌چاوكردنی سه‌رچاوه‌كه‌ی.
مادده‌ی 4- لایه‌نه به‌رێزه‌كانی رێككه‌وتن – پشتڕاستی ده‌كه‌نه‌وه كه رێوشوێنی سێ پڕۆتۆكۆل و به‌ڵگه‌نامه هاوپێچه‌كانیان كه له مادده‌كانی 1و2و3ی ئه‌م په‌یماننامه‌یه باسیان كراوه، كه پڕۆتۆكۆله یادكراوه‌كانی سه‌ره‌وه پێیه‌وه ده‌لكێندرێن و به‌شێكی جیانه‌بوون لێی- (ئه‌مانه) رێوشوێنی كۆتایی و هه‌میشه‌یین و ناكرێت پێشێل بكرێن و (هه‌موویان پێكه‌وه)خاڵی جیانه‌كراوه‌ی رێگه‌چاره‌یه‌كی گشتگیرن. له ئه‌نجامدا زیانگه‌یاندن به هه‌ریه‌ك له‌م پێكهاتانه، بێگومان زیان به رۆحی رێككه‌وتنی ئه‌لجه‌زیره ده‌گه‌یێنێت.
مادده‌ی 5 – له‌و چوارچێوه‌یه كه سنووره‌كان به هیچ شێوه‌یه‌ك ناگۆڕێن و له‌گه‌ڵ رێزی ته‌واو بۆ سه‌روه‌ری خاكی دوو ده‌وڵه‌ت لایه‌نه به‌ڕێزه‌كانی رێككه‌وتن پشتڕاستی ده‌كه‌نه‌وه كه هێڵی سنووری زه‌مینی و رووباریی نێوانیان نه‌گۆڕو هه‌میشه‌یی و یه‌كلاكراوه‌یه.
مادده‌ی 6 – له حاڵه‌تی ناكۆكی له شیكردنه‌وه یا جێبه‌جێكردنی ئه‌م په‌یماننامه‌یه و سێ پڕۆتۆكۆل و هاوپێچه‌كانی: 1 – ئه‌م ناكۆكییه به ره‌چاوكردنی ته‌واوی هێڵی سنووریی ئێران و عێراق – كه له مادده‌كانی 1و2ی سه‌ره‌وه‌و هه‌روه‌ها به ره‌چاوكردنی پاراستنی ئاسایش له سنووری ئێران و عێراق - به پێی مادده‌ی 3ی له‌سه‌ره‌وه باسكرا‌و – چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
2- ئه‌م ناكۆكییه له قۆناغی یه‌كه‌م له‌ماوه‌ی مۆڵه‌تێكی دوو مانگه له به‌رواری داواكاریی یه‌كێك له لایه‌نه‌كان، له رێگه‌ی وتووێژی راسته‌وخۆی دوو لایه‌نه له نێوان هه‌ردوولای به‌رێزی رێككه‌وتن – چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
3- له حاڵه‌تی نه‌گه‌ییشتن به چاره‌سه‌ری – لایه‌نه به‌ڕێزه‌كانی رێككه‌وتن له ماوه‌ی سێ مانگ – په‌نا ده‌به‌نه به‌ر كۆششی خێرخوازانه‌ی ده‌وڵه‌تی سێیه‌می دۆست.
4- له حاڵه‌تی سه‌رپێچیكردنی لایه‌نێك له په‌نابردنه به‌ر كۆششی خێرخوازانه، یا سه‌رنه‌كه‌وتنی هه‌وڵی خێرخوازانه - ناكۆكییه‌كان له ماوه‌ی مانگێك له ره‌تكردنه‌وه‌ی كۆششی خێرخوازانه یا سه‌رنه‌كه‌وتنی – له رێگه‌ی ناوبژیوانی چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
5 – له حاڵه‌تی نه‌گه‌ییشتن به یه‌كڕایی هه‌ردوو لایه‌نی به‌ڕێزی رێككه‌وتن ده‌رهه‌ق به رێكار‌و شێوازی ناوبژیوانی – هه‌ریه‌ك له لایه‌نه‌كانی به‌ڕێزی رێككه‌وتن ده‌توانێت له ماوه‌ی پازده رۆژ له رێكه‌وتی ده‌ركه‌وتنی نه‌بوونی یه‌كڕایی – په‌نا بۆ دادگایه‌كی ناوبژیكار ببات.
بۆ پێكهاتنی دادگه‌ی ناوبژیكارو بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ر ناكۆكییه‌ك- هه‌ریه‌ك له لایه‌نه‌كانی به‌ڕێزی رێككه‌وتن یه‌كێك له هاووڵاتییانی خۆی وه‌كوو ناوبژیوان ده‌ستنیشان ده‌كات و هه‌ردوو ناوبژیوان، سه‌رناوبژیوانێك (به‌رپرسێك) هه‌ڵده‌بژێرن.
ئه‌گه‌ر لایه‌نه به‌ڕێزه‌كانی رێككه‌وتن له ماوه‌ی مانگێك دووای وه‌رگرتنی داواكاری بۆ ناوبژیوان له لایه‌ن یه‌كێك له لایه‌نه‌كان، ناوبژیوانی ده‌ستنیشان نه‌كرد و یا ئه‌گه‌ر هاتوو ناوبژیوانه‌كان پێش كۆتاییهاتنی ئه‌م ماوه‌یه له هه‌ڵبژاردنی به‌رپرسێك نه‌گه‌ییشتنه ئه‌نجام، ئه‌و لایه‌نه به‌ڕێزه‌ی رێككه‌وتن، كه داوای ناوبژیوانی كردووه مافی ئه‌وه‌ی ده‌بێت كه داوا له سه‌رۆكی دیوانی دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی بكات به پێی رێوشوێنی دیوانی هه‌میشه‌یی ناوبژیوانان، ناوبژیوانه‌كان یا به‌رپرسه‌كه‌یان ده‌ستنیشان بكات.
6 – بڕیاری دادگای ناوبژیوانی بۆ هه‌ردوو لایه‌نی به‌ڕێزی رێككه‌وتن، به‌رپرسیاریه‌تیبه‌خش ده‌بێت و پێویسته جێبه‌جێی بكه‌ن.
لایه‌نه به‌ڕێزه‌كانی رێككه‌وتن هه‌ریه‌كه‌و نیوه‌ی مه‌سرووفاتی ناوبژیوانی له ئه‌ستۆ ده‌گرن.
مادده‌ی 7 – ئه‌م په‌یماننامه‌یه و هه‌رسێ پڕۆتۆكۆل و هاوپێچه‌كانیان به پێی مادده‌ی 102ی رێكاری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان تۆمار ده‌كرێن.
مادده‌ی 8 – ئه‌م په‌یماننامه‌یه و هه‌رسێ پڕۆتۆكۆل و هاوپێچه‌كانی – به پێی رێوشوێنی ناوخۆیی به‌هۆی هه‌ریه‌ك له لایه‌نه به‌ڕێزه‌كان په‌سه‌ند ده‌كرێن.
ئه‌م په‌یماننامه‌یه و هه‌رسێ پڕۆتۆكۆل و هاوپێچه‌كانی له رێكه‌وتی گۆڕینه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كانی په‌سه‌ندكردن كه له تاران ئه‌نجام ده‌درێت، جێبه‌جێ ده‌كرێن.
به پێی شێوازی كار، نوێنه‌رانی ده‌سه‌ڵاتپێدراوی هه‌ردوو لایه‌نی به‌رێزی رێككه‌وتن، ئه‌م په‌یماننامه‌یه‌و هه‌رسێ پڕۆتۆكۆل و هاوپێچه‌كانیان ئیمزا كرد.
به‌غداد 13ی حوزه‌یرانی 1975
عه‌بباسعه‌لی خه‌لعه‌تبه‌ری وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئێران
سه‌عدوون حه‌ممادی وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی عێراق
ئه‌م په‌یماننامه‌و هه‌رسێ پڕۆتۆكۆل و هاوپێچه‌كانیان به ئاماده‌بوونی به‌رێز عه‌بدولعه‌زیز بووته‌فلیقه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شۆڕش و وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی جه‌زائێر ئیمزا كرا.