ئێران:كچێكی‌ كورد به‌ ته‌قه‌ی‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كان كوژرا
18/11/2013 نوسەر: bzavpress

ئێران:كچێكی‌ كورد به‌ ته‌قه‌ی‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كان كوژرا


كچێكی‌ لاوی‌ خه‌ڵكی‌ شاری‌ بانه‌ و ده‌زگیرانه‌كه‌ی‌ له‌كاتی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ له‌ ده‌وربه‌ری‌ شاری‌ بانه‌ كه‌وتنه‌ به‌ر ئامانجی‌ ته‌قه‌ی‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كانی‌ رژیم و له‌ ئاكامدا هه‌ردووكیان پێكران و ئه‌وین عوسمانی‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ گیانی‌ دا و ده‌زگیرانه‌كه‌شی بارودۆخی‌ ناله‌باره‌. 

به‌ پێی‌ راپۆرتی‌ كه‌مپه‌ینی‌ ئاشتی‌ چالاكانی‌ تاراوگه‌ رایگه‌یاند:  ئه‌و هێرشه‌ كراوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌و دوو گه‌نجه‌ كورده‌ و به‌ بێ هیچ پرسیار و وه‌لامێك ته‌قه‌یان لێكراوه‌. ئه‌وین عوسمانی‌ ٢ فیشه‌ك به‌ر قاچ و كه‌مه‌ری‌ كه‌وتووه‌ و به‌ هۆی‌ سه‌ختی‌ برینكه‌ی‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ گیانی‌ داوه‌ و دۆخی‌ ده‌زگیرانه‌كه‌شی ناله‌باره‌.