په‌یامێك بۆ یه‌كه‌مین پۆلی شه‌هیدی سه‌ربه‌رزی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی
ڕه‌وتی ئیسلامیی له باشوور ئه‌گه‌رچی دره‌نگ پێڕاگه‌یشت و هاته مه‌یدانه‌وه، به‌لاَم له پێشكه‌شكردنی ڕاژه‌و دڵسۆزی خۆی بۆ مافه نه‌ته‌وه‌یی و پیرۆزه‌كانی كورد هیچ كه‌مته‌رخه‌مییه‌كی لێ نه‌بینراو، هه‌ر زوو توانی ئه‌سپی خۆی له مه‌یداندا تاو بدات و بگاته‌وه كاروان و، له‌و ڕێگایه‌شدا سه‌دان و بگره هه‌زاران شه‌هیدی سوارچاك و پاڵه‌وان پێشكه‌ش بكات و جێیه‌ك بۆ لۆمه‌ی لۆمه‌كاران نه‌هێڵێته‌وه.!!
هیچ كه‌سێك نییه له مه‌یدانه‌كه‌دا كه ڕه‌وشت و ده‌ست پاكی و ئه‌خلاقی خۆی – ئه‌گه‌ر هه‌یبێت – به‌راورد بكات به ڕه‌وشت و ده‌ستپاكی ئیسلامییانی كورد به‌تایبه‌ت له ڕابردوودا، هه‌ر ئه‌م په‌رێز خاوێنییه‌شیان بوو كه خوێنی گه‌شیان تا ئه‌مڕۆ له بره‌و و جووڵه‌دایه‌و، بووه‌ته چرای ده‌ستی ئه‌وانه‌ی كه شوێن پێی ئه‌وانیان هه‌ڵگرت، ئای چ ئه‌خلاقێكی گه‌وره‌و مه‌زنه گه‌نجی ده‌ست به ده‌ست نوێژ‌و قورئان له باخه‌ڵ له سه‌نگه‌ری ئیسلامه‌تیدا ببینی ڕووه‌و ڕووی سه‌دام و ڕژێمه بۆگه‌نه‌كه‌ی وه‌ستاوه‌ته‌وه‌و كار بۆ سڕینه‌وه‌ی ده‌كات، سه‌نگه‌ر به‌جێ هێشتن و ساردبوونه‌وه‌ش به پیشه‌و سیفه‌تی دووڕووان بزانێت..!! ئه‌مه چۆن به‌راورد ده‌كرێت به‌و هه‌موو شه‌ڕواڵ له پێیه‌ی كه چوونه به‌ره‌ی سه‌دامه‌وه‌و بوونه جاش و نۆكه‌ری.؟! یا چۆن به‌راوورد ده‌كرێت به‌و هاوسه‌نگه‌رانه‌ی خۆیان كه له ژێر ئالاَی غه‌یری ئیسلامدا ده‌جه‌نگن و به نه‌ڕه‌یه‌كی دوژمن سارد ده‌بنه‌وه‌و سه‌نگه‌ر بۆ دوژمنان جێ ده‌هێڵن و، زۆرجاریش ده‌كه‌ونه ڕات و ڕووت و تالاَنی...
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی كه له دوای نسكۆی شۆڕشی كورد وه‌ك ڕه‌وتێكی ئیسلامیی جیهادی له‌سه‌ر ده‌ستی گه‌وره زانا‌و پیاوی مه‌ردی كورد جه‌نابی مامۆستا مه‌لا عوسمان عبدالعزیزو پۆلێك عه‌مامه پاكی ده‌ورووبه‌ری هاته مه‌یدان، هه‌ر زوو توانی ڕاژه‌و خزمه‌تی خۆی له بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازانه‌ی كورددا بسه‌لمێنێت و پێشكه‌ش بكات، یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی كه بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی له حیزب و پارته سیاسیی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی تری كوردستان جیا ده‌كاته‌وه‌و ده‌یسه‌لمێنێت كه بزووتنه‌وه ته‌نهاو ته‌نها بۆ دژایه‌تی ئه‌وانه هاته مه‌یدان كه دژایه‌تی ئیسلام و به‌ها جوانه‌كانی و نه‌گۆڕه‌كانی كورد‌و كوردستانیان ده‌كرد، به‌شداری نه‌كردنی بزووتنه‌وه له شه‌ڕ له دژی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) باشترین شایه‌ته كه جه‌نابی مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود زۆر بوێرانه فه‌توای حه‌رامی ئه‌و جه‌نگه‌یدا، ئه‌مه له كاتێكدا كه حیزبه‌كانی تر بوونه ئالاَ هه‌ڵگرو كه‌وا سووری به‌ر له‌شكری توركیا‌و به‌سه‌ر جه‌سته‌ی بێ گیانی شه‌ڕواڵ له پێیه‌كی كورددا هاتن و ده‌بابه‌ی توركیایان ئاڕاسته ده‌كرد...
مامۆستا عیرفان ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود بۆی گێڕامه‌وه كه ئێوارنێك هاوڕێ و هاوسه‌فه‌ر له‌گه‌ڵ جه‌نابی مامۆستا مه‌لا عوسمانی به شه‌رم و حه‌یای خۆماندا ده‌چێته سه‌ر مه‌زاری ئه‌بو عوبه‌یده‌ی ئه‌نساری له گوندی عه‌بابه‌یلێ، له‌وێ جه‌نابی مامۆستا هه‌ردوو ده‌سته له‌رزۆكه‌كه‌ی به‌رز ده‌كاته‌وه‌و ڕیشی سپی به فرمێسكه‌كانی ته‌ڕ ده‌بێت و، ده‌فه‌رمووێت: خودایه.! به گه‌وره‌یی خۆت داوات لێ ده‌كه‌م له شه‌هیدانی بزووتنه‌وه خۆش ببیت و ئه‌و پۆسته گه‌وره‌یان لێ وه‌ربگرێت..!! وه هه‌مووجاریش كه جه‌نگی ناخۆیی هه‌ڵده‌گیرسا ده‌یفه‌رموو: سوێند به عززه‌ت و جه‌لالی تۆ، من حیزبم بۆ شه‌ڕی ناوخۆیی درووست نه‌كرد كه كورد كوژی بكات و جارێكی تر نێو ماڵی كورد وێران و كاول بكاته‌وه.!!
ئه‌م بزووتنه‌وه ئیسلامییه‌ی كه له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا بوویه په‌رژینی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی و پیرۆزییه‌كانی موسڵمانانی كوردستان و، ئه‌گه‌ر پلان و نه‌خشه‌ی دوژمنانی ناوخۆ‌و ده‌رێ له ئارادا نه‌بووایه، ده‌كرا ببێته بزووتنه‌وه‌یه‌كی ئیسلامیی و جیهادی بۆ پارچه‌كانی تر‌و، سوود له ئه‌زموونی سه‌ركرده لێهاتووه‌كانی وه‌ربگیرایه، وه موسڵمانانی جیهانیش چاویان لێ بكردایه، به‌لاَم مه‌خابن، ئاواتی سه‌دان گه‌نج و موسڵمانی ئه‌م هه‌رێمه بۆ حه‌زێكی مونحه‌ریفانه‌ی كۆمه‌ڵێك كه‌س له‌بار براو داری به‌سه‌ر به‌رده‌وه نه‌ما..!!
ئه‌م بزووتنه‌وه ئیسلامییه وه‌ك شێر له‌ماوه‌ی ته‌مه‌نی خۆیدا به ڕووی دوژمنانی ئیسلام و كورددا وه‌ستایه‌وه‌و، ڕۆژێك له ڕۆژان نه‌به‌زیی و كۆڵی نه‌دا، له‌م پێناوه‌شدا نزیكه‌ی (1000) شه‌هیدی قاره‌مان و په‌رێز خاوێنی پێشكه‌ش به بزاڤی ئیسلامیی كرد..
یه‌كه‌مین پۆلی شه‌هیدی سه‌ربه‌رزی ئه‌م بزووتنه‌وه مه‌زنه، پێنج شه‌هیده مه‌زن و لێهاتوو و ناسراوه‌كه‌ی نزیك گوندی سه‌رگه‌ت بوون، كه كه‌وتنه به‌ر (بۆسه)ی هێزه دڕنده‌كانی به‌عس، كه پلانه‌كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك جاشی شه‌ڕواڵ له پێی نۆكه‌ری به‌عس ئه‌نجامدرا، كه تا ڕۆژی ڕه‌ستاخێر په‌ڵه‌ی عاره به نێو چاوانی خۆیان و مێژووی ڕه‌شییانه‌وه، ئه‌و "شه‌ش" مه‌ردی ڕێیه‌ش (مامۆستا بابه شێخی مامۆستا شێخ سدیق، دكتۆر به‌ختیاری شێخ جافر، كاك عبدالستار مه‌حموود، كاك حاجی به‌كر، كاك شاوه‌یس مه‌حموود، كاك عوسمان حه‌مه ڕه‌شید)..! به‌ر میهری خودایی كه‌ون..
زۆر سه‌یره ئیسلامییه‌كانی كوردستان كه خۆی له بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامییدا ده‌بینێته‌وه له هه‌شتاكانه‌وه كه هاته مه‌یدان، له خوێن به‌خشین به‌م كورد‌و به‌م ئیسلامه دوا نه‌كه‌وتوون، هه‌ر به‌شداری خوێندانن وه‌ك ئه‌وانی تر، له هه‌مووی سه‌یرتر ناوی یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی نابینی له‌ناو لیستی جاشایه‌تیی و نۆكه‌ریدا بێت بۆ سه‌دام و ڕژێمه‌كه‌ی وه‌ك به‌رپرسی عه‌لمانییه‌كانی تری هاو سه‌نگه‌رو هاو خه‌باتیان، كه‌چی ئێستا په‌راوێز خراوترین حیزب و ئه‌ندام، حیزب و ئه‌ندامی حیزبه ئیسلامییه‌كانن..! زۆر به‌داخه‌وه...
ئه‌گه‌ر چی ئێستا ناوی شه‌هیدانی ڕابوونی ئیسلامیی و ڕه‌وتی ئیسلامیی به شه‌رمه‌وه ده‌هێنرێت، یا هه‌ر ناهێنرێت و ناوی نییه.! وه زۆربه‌شیان به شه‌هیدی تیرۆر ناو ده‌برێن، به‌لاَم وه‌ك سه‌لاحه‌دینی ئه‌یووبی باپیره‌مان ده‌فه‌رمووێت: "خوێن نامرێت" خوێنی ئه‌و پۆله شه‌هیده مه‌زنه‌ی یه‌كه‌م مه‌فره‌زه‌ی بزووتنه‌وه‌یه كه تا ئێستاش جۆگه‌له‌ی به‌ستووه‌و ده‌ڕواو خه‌ڵكی تریش سوودی لێ ده‌بینێت...! بۆیه ده‌بێت خه‌ڵكی به چاوی ڕێزه‌وه له‌و پۆله شه‌هیده‌ی سه‌ره‌تا بڕوانێت و له جێی خۆیدایه بكرێنه نموونه‌و ڕه‌مزی شه‌هیدانی ئیسلام له كوردستان...
ئه‌م پێنج قاره‌مانه‌ی كه بوونه یه‌كه‌م پۆلی شه‌هیدانی ئیسلام له كوردستان، هه‌ر ئه‌مانه بوون كه دینه‌كه‌ی ئێمه‌یان پاراست به خوێنی گه‌شیان، هه‌ر ئه‌وانه‌ن كه غیره‌تیان بۆ ئه‌م ئیسلامه بێنازه جوولاَو زیاتر ڕوویان له قیامه‌ت كرد، هه‌ر ئه‌وانه بوون كه خوێنی گه‌شی خۆیان كرده بنی داری به‌رداری جیهاد تا زیاتر نه‌شونما بكا‌و پێ بگا‌و، ئیتر دوژمنان نه‌توانن له بنه‌وه بیهێنن و ئه‌م سێبه‌ره له‌سه‌ر سه‌ری موسڵمانان نه‌هێڵن... چی تێدایه، یا چ جیاوازییه‌ك له نێوان شه‌هیدانی سه‌ربه‌رزی ئێمه‌و (ئه‌وان)دا هه‌یه، كه ئه‌وان له پارك و شه‌قامه گشتییه‌كاندا په‌یكه‌رو مۆنۆمێنت بۆ كوژراوه‌كانیان درووست ده‌كه‌ن و له مه‌ڕاسیمی پڕ شكۆ‌و ڕازاوه‌دا ده‌یڕازێننه‌وه، به‌لاَم ئێمه شه‌رم بكه‌ین، یا بترسین ته‌نانه‌ت وێنه‌كه‌شیان له ئه‌لبومدا هه‌ڵگرین... ئه‌مه جۆرێكه له خۆ بێ به‌ری كردنمان بۆیان...
به فه‌زڵی خوا‌و له سایه‌ی خواوه، سه‌رمان به‌رزه به به‌خشین و پێشكه‌ش كردنی ده‌یان و سه‌دان و هه‌زاره‌ها شه‌هیدی قاره‌مانی وه‌ك (بابه شێخی مامۆستا شێخ سدیق، دكتۆر به‌ختیاری شێخ جافر، عبدالستار مه‌حموود، حاجی به‌كر، شاوه‌یس مه‌حموود، عوسمان حه‌ره‌شید)، بۆ مه‌گه‌ر شه‌هیده پایه بڵنده‌كانی ئێمه چی‌یان كه‌مه له كوژراوی عه‌لمانییه‌كان كه هه‌ر یه‌كه‌یان هۆڵ و نه‌خۆشخانه‌و خوێندنگه‌یه‌كی به‌ناوه‌وه كراوه، بۆ مه‌گه‌ر مامۆستا مه‌غدیدی زانا‌و، مه‌لا شه‌ریفی به شه‌رم و، مامۆستا عه‌لی بیاره‌و، مامۆستا عبدالله‌ی قه‌سرێی له خوێن گه‌وزاوو، كاك حمه‌مراد مه‌جیدو، ئه‌وانی دیكه چی‌یان كه‌مه له كوژراوی ناو زڕاوی عه‌لمانییه‌كان، ئیتر بۆچی ئێمه به نه‌نگی و شه‌رمه‌وه ناویان بهێنین و، له خوا بخوازین كه ناویان له وه‌زاره‌تی شه‌هیداندا تۆمار بكرێت... بۆ مه‌گه‌ر ئه‌و ئامانج و هیوایه‌ی كه عه‌لمانییه‌كانی له پێناودا كوژران، هه‌ر ئه‌و هیواو ئامانجه نه‌بوو كه سه‌ربه‌رزه‌كانی ئێمه‌شی له پێناودا شه‌هید بوون، به‌لاَم تاكه جیاوازیی ئه‌وه بوو كه خۆشه‌ویستانی ئێمه له ژێر سایه‌ی ئالاَی ئیسلامداو له بازنه‌ی جیهاددا جه‌نگان و به ئاواتی هه‌ره به‌رزی خۆیان گه‌یشتن...
ئه‌گه‌ر هه‌ر حیزب و پارته‌ی شانازی بكات و بڵێ خوێنم فلاَنه ڕه‌نگه، ئه‌وا ئێمه‌ی موسڵمانانی كورد شانازی ده‌كه‌ین سووری گولاَڵه سووره‌ی گوڵپ و سه‌رگه‌ت و ده‌شتی شاره‌زوورو یالاَنپێ و شیره‌مه‌ڕ به خوێنی گه‌ش و سووری شه‌هیدانی ئه‌م ئیسلامه ئاو دراوه، بۆیه ئه‌وانیش سوور ڕه‌ونه‌ق بوون... خوای گه‌وره پاداشتی به‌خێریان بداته‌وه‌و ڕۆحی به‌رزه فڕیان بكاته ناو سنگی باڵنده سه‌وزه‌كانی به‌هه‌شت و به چرا زیووینییه‌كانی به‌هه‌شتدا بنیشنه‌وه‌و ئارام ببن تێیدا... اللهم امین....
باشترین وه‌فا بۆ هه‌موو شه‌هیدانی ئیسلام له كوردستان به گشتی و، ئه‌م "شه‌ش" شه‌هیده مه‌زنه به تایبه‌تی ئه‌وه‌یه كه هه‌رسێ لایه‌نی ئیسلامیی خۆیان به خاوه‌نی ئه‌م شه‌هیدانه بزانن و، به پێی باكگراوندی سیاسییانه‌ی ئێستای نه‌وه‌كانیان شه‌هیده‌كانیش ڕیز نه‌كه‌ن و ڕیزبه‌ندیان بۆ نه‌كه‌ن... ناكرێ گه‌وره مه‌ردێكی وه‌ك "بابه‌شێخ" بكرێته موڵكی بزووتنه‌وه‌و كۆمه‌ڵ خۆی لێ بێ به‌ری بكات یا به پێچه‌وانه‌وه... وه هه‌موو شه‌هیدانی تریش به‌و شێوه‌یه... وه هه‌روه‌ها به‌رنامه‌ی دۆكیۆمێنتارییان له‌سه‌ر بكرێت و لاپه‌ڕه‌كانی ته‌مه‌نیان هه‌ڵبدرێته‌وه‌و، جوهدو ماندوو بوون و گه‌وره‌ییان بخرێته‌وه به‌رچاوی نه‌وه‌كانی خۆیان و ئێستای ڕابوونی ئیسلامی‌یش... وه به چاوی ڕێز‌و وه‌فاوه له نه‌وه‌و دایك و باوك و براو خوشكه‌كانیان بڕوانرێت و به‌سه‌ر بكرێنه‌وه... خوای گه‌وره پله‌ی شه‌هیدی به هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی ببه‌خشێت كه له پێناو پاراستنی پیرۆزی ئیسلام گیانیان به‌خشی به‌ده‌ستی جه‌ندرمه‌و جه‌لاددی دوژمنان...
(وَلَا تَحْسَبَنَّ الَّذِينَ قُتِلُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ أَمْوَاتًا بَلْ أَحْيَاءٌ عِنْدَ رَبِّهِمْ يُرْزَقُونَ)