18/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
لڤین پرێس ، بابەتە شەرعیەکان دەشێوێنێت
لەیەكێك لە بابەتەکانی لڤین پرێس ، کەباسی سەرپۆشی ئافرەتان دەکات بەناوی
(ئەزهەر ؛ سەرپۆشکردن نەریتە نەک فەریزەیەکی ئاینی ) و بە ووتەی نوسەرەکە
کە ناوی بە ( م . هـ ) هاتوە ، بابەتێکی نوسیوتەوە بە ویستی خۆی و دەقە
شەرعیەکانی بەتەواوی شێواندوە لەبەرچاوی خوێنەرانی، بەحیسابی خۆی کە
بابەتێکی وەرگرتوەو لەوانەیە وەریشیگێڕابێت لە زمانی عەرەبیەوە بۆ کوردی ،
بەڵام بەداخەوە کە نەلەبابەتەکە تێگەیشتوەو نە توانیویەتی بابەتەکە بەباشی
بۆخوێنەر شی بکاتەوەو نە ئەمانەتی نوسین و سەرچاوەکانی پارستوە،
تەنهاوتەنها ئەوەندەی کە ویستویەتی دژایەتی خۆی بۆ سەرپۆش دەربڕیوەو شەرع و
بۆچونەکانی (شێخ مستەفا محەممەد ) ی کە دکتۆرای وەرگرتوە لەسەر ئەو بابەتە
شەرعیە، ئەوەشی تێکداوەو بەئەمانەتەوە نەیگەیاندوە بەخوێنەر، هۆکارەکەشی
دەگەڕێتەوە بۆ دوو هۆکار :
١_ نوسەری ئەوبابەتەی کە لەلڤین پرێس دایان بەزاندوە، یان نەزانێکی تەواوەو
( قل ) جیاناکاتەوە لە ووشەی ( فل ) و بە پێخاوسیەوە کەوتۆتە ناو دەشتی
شەرع و چۆن وئارەزویکردوە بۆخۆی دایڕشتوە .
٢_ نوسەر ( م . هـ ) کە ئەوبابەتەی نوسیوە، خۆی باش تێگەیشتوە و تەنها خۆڵ
دەکاتە چاوی خوێنەری سایتەکەیانەوەو بەئەمانەتەوە شتەکان وەکو خۆی
ناگەیەنێت بە خوێنەرو خیانەتی گەورەیان لێدەکات .
لەهەردوو حاڵەتەکەدا دەستەی کارگێڕان و بەتایبەتی سەرنوسەری سایتی لڤین
پرێس تاوانبارن کە لەوجۆرە بابەتانە بڵاودەکەنەوەو بهێڵن نوسەری لەو جۆرانە
بابەتی ئاینی بنوسێت و بڵاویبکەنەوە .
سەرەڕای ئەو هەموو هەڵەیەی کە لە نقڵ کردنی ئایەتەکاندا کردویانە و
نەیانزانیوە فۆنتەکەی بگۆڕن و کاکڵی تێگەیشتنی بابەتەکەشی گۆڕیوەو بە
پێچەوانەوە باسەکەی گەیاندوە ، کە بابەتەکە لە بنەڕەتدا باسی پۆشینی پەچەی
سەر دەموچاو دەکات ( نقاب ) کە ئەوبابەتە زۆردەمێکە ڕاجیایی لەنێوان
زانایاندا هەیەو چەند بۆچونێکی لەسەرە کە زانایانی سعودیە پێیانوایە کە
پۆشینی دەموچاو فەرزەو ئافرەتان دەبێت دەموچاویان داپۆشن ، زانای بەناوبانگ
شێخ ئەلبانی ( محمد ناصرالدین الالباني ) پێی وایە کە ئەو پۆشینەی
زانایانی سعودیە باسیانکردوە تەنها عورف و عادەتێکە وەکو کولتور بۆیان
ماوەتەوەو تێکەڵی دینیان کردوە و فەرزنیە ، ئەمەش لەکاتێکدا کە هەردوولا لە
زانایان بەبەڵگەوە قسەیان کردوەو بەڵگەی خۆیان هێناوەتەوە ، لەدوایشدا کە
بۆچونەکەی شێخ ئەلبانی بەهێزترەو زانای بەناوبانگ (الشيخ محمد اسماعيل
المقدم في كتابه الشهير "عودة الحجاب" ) لە کیتابی بەناو گەڕانەوەی حیجاب
بەواتا کوردیەکەی ووڵامی شێخ ئەلبانی داوەتەوەو ئەویش بەڵگەی بەهێزی
هێناوەتەوەو بەفەرزی دەزانێت یاخود ( واجب ) .
بەڵام ئەم بەناو نوسەرە باسەکەی تەواو گۆڕیوە و باسەکەی کردوە بە باسی
سەرپۆش، کە وەکو پێشترووتم یان نازانێت جیاوازی نێوان ( حیجاب ) و ( نیقاب )
چیە ، یان باش دەزاةێت و خوێنەری خۆیان بەگێڵ دەزانێت و دەیەوێت خۆڵ بکاتە
چاوی خەڵکیەوە .
ئێمەش لێرەدا دەمانەوێت ئەوە بگەیەنین بە خەڵکی ، ئەگەر ئەو نوسەرە نەزانەو
جیاوزیەکان نازانێت و بەهەڵە بابەتەکەی وەرگرتوە، داواکارین کە تۆبی
لێبکات و داوای لێبوردن لە خوێنەری سایتەکەیان بکات کە زانیاری هەڵەی بۆ
نوسیون ، وەئەگەر شارەزایەو زانیویەتی جیاوازیەکە چەندە گەورەیەو دوورن
لەیەکەوە ، ئەوا داواکارم لەخوێنەری لڤین پرێس کە داوابکەن
ڕونکردنەوەیەكبدات لەسەر بابەتەکەی و ڕونی بکاتەوە کە بۆچی بەوشێوەیە خۆڵ
دەکاتە چاوی خوێنەری کوردیەوە و داوای لێبوردنی خۆی ڕابگەیەنێت لە لای خوا
پاشان بۆ خوێنەرانی ئەو سایتە .
ئەگەر نوسەری بابەتەکە هەر هیچ لەم دوو ڕێگایەی قبوڵ نەبوو ئەوا داواکارین
کە کیتابی ئەو زانا بەڕێزە بڵا وبکاتەوە و لینکەکەی دابگرێت بۆ خوێنەر و
لەکوێوە وەریگرتوە بڵویبکاتەوە تاوەکو خوێنەر خۆی عوکمبدات کە ئەم کارەی کە
کردویەتی بۆچیبوەو لە پێناو چیدا وایکردوە .
سەرچاوەکە لە لڤین پرێسە..
http://www.lvinpress.com/newdesign/Dreje.aspx?jimare=21521#.UojjSpp1QPQ.facebook