ئەگەر لوتت گەورەیە ئەوا خۆشحاڵ بەو مەیگۆڕەوە بە هەموو جیهان!
17/11/2013 نوسەر: bzavpress

ئەگەر لوتت گەورەیە ئەوا خۆشحاڵ بەو مەیگۆڕەوە بە هەموو جیهان!


تایبەت:

ئایا تۆی خوێنەر لەو کەسانەی کەوا لوتت گەورەیەو بەتەمای نەشتەرگەری جوانکاری ئەنجام بدەیت تا لوتت بچوک بکەیتەوە، بۆیە باشتر وایە پێش ئەنجام دانی ئەو کارە ئەم ڕاپۆرتە پزیشکیە تا کۆتایی بخوێنیتەوە.
دانشمەندان لێکۆڵینەوەیەکیان ئەنجام داوەو ئەنجامەکەیان خستۆتە ڕوو، کەوا ئەو کەسانەی کە لوتیان گەورەیە %٣ کەمتر لەو کەسانەی لوتیان بچوکە تووشی نەخۆشی و  حەساسێت دەبن.
هەرچەند لوت گەورەتر بێت ئەوا کەمتر تەپوتۆزو هەوای پیس وەردەگرێت، ئۆکسجین و گازە سودبەخشەکان ئاسانتر دەتوانن بچنە ناو کۆئەندامی هەناسەوە.
 لێکۆڵینەوەکە ئەوەشی لە خۆگرتووە کەوا ئەو کەسانەی کە لوتیان گەورەیە کەمتر تووشی سەرئێشە، ئازاری دەماری مل، میگرن و ئازاری نێوچاوان دەبن.
بەهەمان شێوە ئاماژەش بەوە دەدەن کەوا گەورەیی لوت دەبێتە هۆکاری زیاد بوونی سوڕی خوێن بۆ دەموچاو کە ئەمەش کاریگەری ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر کەمکردنەوەی چونە ژوورەوەی تۆزوخۆڵ و ماددە زیانبەخشەکان، بەهۆکاری ئەو مولولە ووردەدانەی خوێنەوە کەلە دەموچاودا هەن چالاکتر دەبن.