17/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
به‌كری حاجی سه‌فه‌ر: هه‌ڕه‌شه‌م لێكراو دیزه بهدهرخۆنهكرا
به‌كری حاجی سه‌فه‌ر سكرتێری پێشوی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی
ئاشكرایده‌كات له‌ماوه‌ی رابردودا له‌نزیك ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌لایه‌ن
چه‌ند كه‌سێكه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی لێكراوه، به‌ڵام رووداوه‌كه دیزه
به‌ده‌رخۆنه كراوه.
به‌كری حاجی سه‌فه‌ر له‌وتارێكدا كه له‌ژماره‌ی ئه‌مرۆی رۆژنامه‌ی
هاوڵاتی _دا بڵاویكردوه‌ته‌وه باسی له‌كوژرانی برازاكه‌ی كردوه‌و
ره‌خنه‌ی توندی لهئاسایشو یه‌كێتی گرتووه.
بهكرحاجی سه‌فه‌ر ده‌ڵێت "سێ سه‌یاره هاتنه ده‌وری ماڵهكهام ئێمه
حه‌ره‌سمان نه‌بوو یه‌كێك دابه‌زی بانگیانكردم ناوی سێ براده‌ری كۆنمی
هێناو وتم بۆ نایه‌ن وتی وه‌ره بۆ لای تۆ هاتون، له‌ماڵه‌كه‌ی خۆم
دوریانخستمهوه وتم ئه‌و براده‌رانه كوان وتیان ئێستا دێن ئه‌و
كوڕهسواری سه‌یاره‌كه بوه‌وه‌و دوانی تر دابه‌زین هه‌ندێ قسه‌ی
نابهجێو هه‌ڕه‌شه‌و ئامۆژگارییان كرد‌و رۆیشتن ده‌موچاویان پێچرابوو".
ناوبراو ئاماژه‌به‌وه‌شده‌كات بۆ رۆژی دواتر لێپرسراوی ده‌سته‌ی
كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ئاگاداركردۆته‌وه‌و ئاسایش‌و
زانیاری ئاگاداركراون به‌ڵام دواتر كه‌س نهیپرسیوهتهوه".
زانیاری به‌هادین سه‌فه‌ر 18 ساڵ برازای به‌كری حاجی سه‌فه‌ر رۆژی
7ی11 له‌شه‌قامی توی مه‌لیك له‌لایه‌ن دوو چه‌كداره‌وه به‌هۆی
دروستبونی ده‌مه‌قاڵێوه ده‌سترێژی گولــله‌ی لێكراو كوژرا.