17/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
گه‌مارۆدانی عه‌ككا و داگیركردنی كه‌ناسراوه به (شالاَوی سێیه‌می صه‌لیبی )
نوسینەوەی نیسان حەسەن
بەشی کۆتایی..
صهلاَحه دینی ئه‌یوبی هه‌موو ناوچه‌كانی ڕزگار كرد گه‌مارۆی عه‌ككای دا‌و كه عه‌ككای وه‌كو شارێك له‌به‌رده‌ست دا بوو،بهلاَم ناوچه‌ی شریتی ساحرییهكه له‌سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست تا ده‌گاته ئه‌نتاكیه ئه‌و ناوچه سنورییه به‌ده‌ست صه‌لیبی یه‌كانه‌وه بووكه جێگایه‌كی زۆر بچووكه، صهلاَحه دین به‌هۆی ئه‌وه‌ی سوپاكه‌ی زۆر ماندوو بوو وه خۆیشی له جیهاد و فه‌تح دا بوو هه‌م له ناوخۆی خۆی دا وه له جێگاكانی تریشدا زۆر ماندوو بوو،ماوه‌یه‌ك وه‌ستا سه‌ر له‌نوێ ئه‌وانه‌ی كه صهلاَحه دین به‌م شێوه‌یه كردبوونیه ده‌ره‌وه هه‌موویان دژی صهلاَحه دینی ئه‌یوبی كۆبوونه‌وه ئه‌وه‌ی كه دیل بوو،صهلاَحه دین به‌ڵێنی پێدان كه‌وا ئازادیان بكات وه سه‌رله‌نوێ له‌شاری صوردا كۆبوونه‌وه ڕووه‌و موسڵمانان كه‌وتنه‌ڕێ بۆ ئه‌وه‌ی له عه‌ككا موسڵمانان دهربكهنه ده‌ره‌وه ئه‌وه ڕه‌فتاری یه‌هودی و نه‌صارایه (لن ترضى عنك اليهود والنصارى)واتا قه‌ت له تۆ ڕازی نابن دواشیان بكه‌وی لێت ڕازی نابن،ئه‌وانه یه‌هودی ڕۆژ ئاوای یان پێ ده‌وترێت .
ئه‌وه بوو صه‌لیبی یه‌كان له ناوچه‌ی صور كۆبوونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌و شێوه‌یه بكه‌ونه‌وه گیانی موسڵمانان،سوپای صه‌لیبی ڕووه و عه‌ككا ڕۆی وگه‌مارۆی دا له ٨رهجهبی ٥٨٥ كه‌چه‌ند مانگێك بوو كۆتایی بهشهڕهاتبوو گهشتنهلای عه‌ككا وسه‌رله‌نوێ شه‌ڕ ده‌ستی پێكرده‌وه له‌گه‌ڵ موسڵمانان دا ،هێزی صه‌لیبی موسڵمانان یان گه‌مارۆدا ،بهلاَم صهلاَحه دینی ئه‌یوبی ئه‌م جاره وه‌ك شێر بۆیان ده‌رپه‌ڕی یه‌وه له (تنول كیزان)خه‌یمه‌ی هه‌ڵداو سه‌ربازگه‌ی له‌وێ دانا ورده ورده دوری ئه‌خستنه‌وه ،بهلاَم له‌م كاته‌دا صه‌لیبی یه‌كان داوایان ده‌كرد كه‌وا ئیتر هه‌موو ئه‌وروپا به دیاریانه‌وه بێت ،پێویسته سێ ئیمپراتۆریه‌ته‌كه‌ی جیهان كه ده‌كاته هه‌موو ڕۆژئاوا ڕووه‌و صهلاَحه دین بێن ئه‌وانیش ئیمپراتۆری ئه‌ڵمانیا (فریدریك باربروس)وه‌پاشای فه‌ره‌نسا(فلیپ ئۆغستۆس)وه پاشی ئینگلیز (ریچارد دڵی شێر)هه‌ریه‌كه‌یان به ١٠٠ هه‌زار كه‌س و به ٧٠ هه‌زار و ٥٠ هه‌زار كه‌سه‌وه به‌ڕێگای ئاوی و وشكانی هاتن قیاسهن به‌رامبه‌ر به ئیمپراتۆریه‌تی فریدریك باربرۆس ١٠٠ هه‌زار كه‌سی له‌گه‌ڵ خۆی دا هێنا ،وه ١٠٠هه‌زار كه‌س له ئه‌ڵمانیاوه به چه‌كێكی پێش كه‌وتووه ئه‌م ئیپراتۆریه‌ته كه گه‌شته ئه‌وێ سه‌ره‌تا پێش هه‌موو شتێك قسطنطینی یه ترسی لێ نیشت وتی ده‌بێت ١٠٠هه‌زار كه‌س بێنه ناو خاكه‌كه‌ی منه‌وه ئه‌وا من به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌ناو ئه‌چم ،كه دوو ئیپراتۆریه‌تی گه‌وره بوون ئه‌وانیش ئیپراتۆریه‌تی قسطنطینی یه وئیمپرا تۆریهتی ڕۆما ،ئیپراتۆریه‌تی قسطنطینی یه پێ ی ده‌وترا كه‌نیسه‌ی ڕۆژههلاَت ،وه ئیمپراتۆریه‌تی ڕۆماش پێ ی ده‌وترا كه‌نیسه‌ی ڕۆژئاوا ،ئه‌م دوانه هه‌میشه دژی یه‌ك بوون ،بویه (ئیسحاق لانج)كه یه‌كێك بوو له‌سه‌رۆكی ئیمپراتۆریه‌تی شەرقییە یه‌كان ڕازی نه‌بوو به‌وه‌ی به‌ناو خاكی بیزهنتهدا بڕۆن ،وه صهلاَحه دینی ئه‌یوبیش خۆی بۆ ئاماده كردبوو بێ ئه‌وه‌ی هیچ شتێك ڕوو بدات ئیسحاق لانج سوپای فریدریك باربروسی ترسان كه‌ئه‌وانیش زانیان به‌م شێوه‌یه‌یه هه‌رچه‌نده زستانێكی ساردوو سه‌رما بوو كاتێ هاتبوونه ده‌ره‌وه پارچەپارچە بوون به‌ناو ئه‌وروپای ڕۆژههلاَتی وه پاشان به‌ره‌و ئاسیای بچوك كه‌وتنه‌ڕێ تا گه‌یشتنه ئه‌رمه‌نیا زۆربه‌ی زۆری سوپاكه‌ی غه‌رق بوو وه زۆربه‌ی زۆریان ڕه‌ق بوونه‌وه ،له ده‌ریاچه‌ی (سهنهغ)كه نزیكی سنوره‌كانی ئه‌رمه‌نیایه له شاخه‌كانی ئه‌رمه‌نیا نزیك ده‌بێته‌وه به‌ته‌واوه‌تی ئه‌و سوپایه كۆتایی پێ هات ته‌نها كۆمه‌ڵێكی كه‌م یان نه‌بێت سواری كه‌شتی بوون و به‌ره‌و عه‌ككا و صور به‌سه‌ركردایه‌تی فریدریك دهواسوك كهكوڕی فریدریك باربروس بوو كه ژماره یه‌كی كه‌م مابوونه‌وه تا گه‌شتنه ئه‌وێ .
دواتر شالاَوی ئینگلیزی و فه‌ره‌نسی یه‌كان واتا(ریچارد دڵی شێر)له‌گه‌ڵ (فلیپ ئۆگست ) هه‌ردوو كیان پێكه‌وه گه‌شتنه سقرییه له سیسریای ئیتالیا له‌وێ كۆبۆبوونهوه ،فه‌ره‌نسی یه‌كان و ئینگلیزه‌كان له‌دوای 10 ڕۆژ بوو به‌شه‌ڕیان له‌و جێگایه واتا ڕیچارد دڵی شێر له‌گه‌ڵ فلیپ ، بوو بوشهڕیان ئه‌وه بوو فلیپ به ریچارد دڵی شێری وت من نه‌هاتووم بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ تۆدا شهڕبكهم ،دوای 10 ڕۆژ خاكی سیسریای به‌جێ هێشت و ڕووه‌و عه‌ككا ڕۆیشت تاوه‌كو بگاته لای شاری صور بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست بكات بهشهڕكردن دژی موسڵمانه‌كان له‌گه‌ڵ صهلاَحهدینی ئه‌یوبی دا ئه‌وانه ئه‌وه‌نده‌ی تر خراپ بوو ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ خۆیاندا شه‌ڕیان ده‌كرد،سوپاكه‌ی ریچارد ڕووه‌و قوبرس كه‌وته‌ڕێ و ئه‌وێی داگیر كرد ،قوبرس سه‌ر به ئیمپراتۆریه‌تی بیزه‌نتی یه یه ،كاتی چووه ئه‌وێ كردی به‌شوێنی سه‌ربازی خۆی دواتر هه‌تا نزیكی عه‌ككا ڕۆشت كه به‌ده‌ستی موسڵمانانه‌وه بوو له‌ژێر ده‌ستی سوپای صهلاَحه دینی ئه‌یوبی یه‌وه‌یه ،بهلاَم خاكه‌كه‌ی سه‌ر سنوره به‌ده‌ستی صه‌لیبی یهكانهوهیه ،ئه‌م سوپایه بۆ خۆی زۆر بوو به‌رگری ده‌ستی پێ كرد دژی عه‌ككا و موسڵمانان ماندوو بوون ،بهلاَم صهلاَحه دین نه‌ی ده‌توانی ،چونكه ئه‌وانیش هه‌موویان كۆبوونه‌وه ،صه‌لیبی یه‌كانیش به‌سه‌رۆكایه‌تی ریچارد دڵی شێر هه‌وڵی زۆریان دا له‌گه‌ڵ صه‌لاحه دینی ئه‌یوبی كهگهمارۆی عه‌ككا بدات وه گه‌مارۆیه‌كی گه‌وره‌ی عه‌ككا یان داوه له 27 جمادی دووه‌می 587 ه یه‌كسانه به 1191ز صهلاَحه دینی ئه‌یوبی ویستی ڕێكه‌وتنێك یان له‌گه‌ڵ مۆر بكات عه‌ككا یان بدات به‌ده‌سته‌وه ،ئه‌وانیش هاو ڕابوون له‌سه‌ر ئه‌مه ریچارد دڵی شێر له‌گه‌ڵ فلیپ كاتێك هاتنه ناو عهككاوه عه‌ككا یان گرت له‌ماوه‌یه‌ی یه‌ك ڕۆژ دا هه‌ر له‌و ڕۆژه‌دا له 23 ره‌جه‌ب 589 دوای ئه‌وه‌ی هاتنه ناوه‌وه كه بۆماوه‌ی 2 ساڵ خه‌ریكی شه‌ڕ بوون له‌یه‌ك ڕۆژ دا له 16/8/587ه 1191 ز ئه‌و ڕۆژه ریچارد دڵی شێر 3 هه‌زار موسڵمان سه‌ر ده‌بڕێت ،هه‌ندێكی تر ئاماژه به 2700 كه‌س ده‌كه‌ن كه سه‌ر بڕاوه،هه‌موو ئه‌م شه‌ڕه 60 هه‌زار موسڵمان تیایدا شه‌هید بوون ،وه ژماره‌یه‌كی زۆر له فرنجه مرد و كۆتایی یان پێ هات .
میشۆد كه یه‌كێكه له مێژوونوسه‌كان زۆر به سه‌رزه‌نشته‌وه باسی سوپای فرنجه ده‌كات و ده‌ڵێت ڕاسته سه‌ركه‌وتن له عهككادا ،بهلاَم ده‌ڵێت چ سه‌ركه‌وتنێك وه‌كو ئه‌وه بێت نه با یان دیبێت نه‌بۆران ،هه‌م دیسانه‌وه ده‌ستیان كرد بهمهشروب خواردن وههێنانی ئافره‌ت له جزیرهكانی تره‌وه بۆ خۆشی یه‌كانی خۆیان ،میشۆد ده‌ڵێت: هه‌موو ئه‌وروپا به‌ته‌واوه‌تی وه جیهانی لاتینی هاتن بۆ یارمه‌تی دانی ئه‌وان ته‌نها توانیان عه‌ككا له‌ده‌ست موسڵمانان وه‌رگرته‌وه،هه‌روه‌ها صهلاَحه دینی ئه‌یوبی توانی هه‌موو ناوچه‌كان وه‌ر بگرێته‌وه ته‌نانه‌ت دوای ئه‌مه‌ش پادشای بیت المقدیس ئه‌وه‌ی كه (مركیزیا كراد مونت) خاوه‌نی شاری صور بوو هه‌میشه له‌گه‌ڵ پادشای بیت المقدیس (لویز جینیای)كێشه‌یان هه‌بوو له‌گه‌ڵ یه‌كدا هه‌ستی ده‌كرد هاتووه‌ته بۆئه‌وه‌ی پلانی بۆ دابنێ هه‌میشه پێكه‌وه پلان دانه‌ر بوون پادشای ئینگلیز ریچارد دڵی شێر و فلیپ ئۆغستین مه‌یلی به‌لای پادشای بیت المقدیسدا بووه وه فلیپ به‌لای (كراد مۆنت)بای ده‌دایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر گرنگی وهنفوزی خۆی لای ئه‌وه وه زیاد بكات،چونكه ریچارد دڵی شێر ته‌ماحی ئه‌وه‌ی هه‌بوو جاریكی تر بگه‌رێته‌وه بۆ بیت المقدیس ببێته‌وه پادشای بیت المقدیس بۆیه پشتگیری له‌و ده‌كرد وه پیاوێكی به‌ته‌مه‌ن بوو،وه تموحیان هه‌بوو لهدهسهلاَتهكهیان ،بهلاَم ریچارد دڵی شێر شه‌ڕ له‌دوای شه‌ڕ له‌گه‌ڵ صهلاَحه دینی ئه‌یوبی ده‌كرد،ئه‌و شه‌ڕانه‌ش له‌مێژوودا هاتووه به سیجار واتا شه‌ڕێك صهلاَحه دین سه‌ركه‌وتووه وه شه‌ڕێك ئه‌وان سه‌ركه‌وتوون ،وهشهڕهكان زۆربه‌یان شه‌ڕی پارتی زانی بووه لێدان و گه‌ڕانه‌وه بووه بۆ ناو سه‌ربازگه‌كانی خۆیان ، دوای ئه‌وه‌ی شه‌ڕێكی گه‌وره ڕووده‌دات پادشای فه‌ره‌نسا به‌ته‌واوه‌تی ده‌گه‌ڕێته‌وه و به‌جێی ده‌هێڵێت ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ فه‌ره‌نسا شه‌ڕێكی گه‌وره ڕوو ده‌دات له نێوان موسڵمانان وصهلیبی یه‌كان دا كه‌پێ ی ده‌وترێت شه‌ڕی (ئورشوف) كه‌تێیدا صه‌لیبی یه‌كان سه‌ركه‌وتن وه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه صه‌لیبی یه‌كان به‌م سه‌ركه‌وتنه‌یان هه‌قی خۆیان كردووه‌ته‌وه له‌شه‌ڕی (حوگین)دا.
دوای ماندووبونی هه‌ردوولا هه‌م سوپای ئه‌وروپا به‌گشتی واتا ئیمپراتۆریه‌تی (ئینگلیز،ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا) هه‌موو لایان كه گه‌ڕانه‌وه بۆ فه‌ره‌نسا ،هه‌روه‌ها ریچارد دڵی شێر له‌توانای دا نه‌ما ،وه صهلاَحه دینی ئه‌یوبیش به‌راستی سوپاكه‌ی ماندوو بوو هه‌تا زۆر جار ئه‌وه‌نده شه‌ڕیان كردووه له‌گه‌ڵ صه‌لیبی یه‌كان مێژوونوسان ده‌ڵێن چه‌ند فه‌تحێك یان مابوو بێنه ناو بیت المقدیسهوه ،بهلاَم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ریچارد دڵی شێر ده‌یزانی كه‌وا ناتوانێت گه‌مارۆی بیت المقدیس بدات ،چونكه ده‌یزانی له پڕدا صهلاَحهدینی ئه‌یوبی دێت وله‌ناوی ده‌بات بۆیه خێرا گه‌ڕایه‌وه جێگاكانی خۆی .
گرنگترین به‌نده‌كانی ڕێككه‌وتننامه‌ی (ڕه‌مله)
شایه‌نی باسه له ساڵی 588ه یه‌كسانه به 1192ز ڕێكه‌وتنێك له‌نێوان صهلاَحهدینی ئه‌یوبی و ریچارد دڵی شێر دا ڕوو ده‌دات كه ڕێككه‌وتنێكی زۆر گه‌وره‌یه به‌ناوی ڕێككه‌وتنی (ڕه‌مله)ئه‌م ڕێككهوتنهله سێ به‌ند پێك دێت.
یه‌كه‌م :بۆ ئه‌وه‌ی ماوه‌ی 3 ساڵ بخایه‌نێت و ده‌ست نیشانی سنوری دهسهلاَتی صه‌لیبی یه‌كان و صهلاَحهدینی ئه‌یوبی بكرێت كه‌خۆی ده‌بینییه‌وه له‌زۆربه‌ی ناوچهكهناراوییهكان ،كهبهپێ ی ئه‌م ڕێككه‌وتنه كه‌وتنه ژێر دهسهلاَتی صه‌لیبی یه‌كان وه نابێت صه‌لیبی یه‌كان به هیچ شێوه‌یه‌ك هێرش بكه‌نه سه‌ر سنوره‌كانی سوڵتان صهلاَحه دین ،هه‌روه‌ها له په‌یمانه‌كه‌دا هاتووه كه صه‌لیبی یه‌كان له شریتی ساحری بمێننه‌وه له حه‌یفا و عه‌ككا وه هه‌تاوه‌كو ده‌گاته ئه‌و ناوچانه‌ی كه به‌ده‌ست یانه‌وه بووه به هێڵێكدا تاده‌گاته ئهنتاكیهی توركیا .
دووه‌م :ده‌رگای شاری قودس بكرێته‌وه به‌ڕووی حاجیه مه‌سیحی یه‌كاندا به‌بێ وه‌ر گرتنی سه‌رانه،واتا ڕێگه بدرێت به نه‌صارا كه‌سه‌ردانی بیت المقدیس بكه‌ن وه سه‌رانه‌یان لێ وه‌رنه‌گرن ،موسڵمانان سه‌رانه‌یان وه‌رنه‌ده‌گرت ،بهلاَم پێشتر له‌سه‌رده‌می فاگمی یه‌كاندا هه‌بوو ،ئه‌وه بوو صهلاَحه دینی ئه‌یوبی ڕازی بوو به په‌یمانه‌كه كه‌له‌نێوان هه‌ردوولادا ده‌بێت بۆ ماوه‌ی 3 ساڵ و 8 مانگ بخایه‌نێت ،ئه‌بوو بوو هه‌ردوولا ڕازی بوون و ئه‌م ڕێككه‌وتنه ڕووی دا .
سێیه‌م :پاراستنی كرداره بازرگانی یه‌كانی نێوان هه‌ردوولا ،مه‌به‌ستی سوڵتان صهلاَحه دین له‌م كاره دووباره ڕێكخستنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ژێر دهسهلاَتی وه ئازاد كردنی ئه‌و موسڵمانانه‌ی كه‌وه‌كو دیل گیرا بوون له‌لای صه‌لیبی یه‌كان ،له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه (بهادین قه‌ره‌قوش)كه‌وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێ ده‌كات ئاماده‌یی تێدایه چه‌نده‌ها كه‌س بدات له صه‌لیبی یه‌كان به‌رامبه‌ر به‌ڕزگاركردنی .
شایه‌نی باسه دوای به‌ستنی ئه‌م په‌یمانه خه‌ڵكه‌كه زۆر ئیسراحه‌ت بوو ته‌نانه‌ت كاتێك ئه‌م ڕێككه‌وتنه به‌سترا ده‌وڵه‌تێكی زۆر له‌به‌رده‌ستی صهلاَحه دینی ئه‌یوبی دا بوو باكووری عێراق واتا تكریت و ناوچه‌كانی تر تاكو ده‌گاته‌وه موصڵ به‌ده‌ستی صهلاَحه دینه‌وه بوو ،به‌شێك له ئێران و شام وفلستین برقیهو تونس و یه‌مه‌ن و جزیره‌ی عه‌ره‌بیش ،بۆیه پێویستی به‌وه بوو ئه‌م ناوچانه ببات به‌ڕێوه،نه‌ی ده‌توانی هه‌میشه به‌م شه‌ڕه‌وه به‌و جێگا‌و به ئه‌وروپاوه بوه‌ستێته‌وه ،بۆیه پێویستی به‌و ڕێككه‌وتنه هه‌بوو،ئه‌وه بوو په‌یمانه‌كه به‌سترا كه په‌یمانێك بوو زۆر حه‌زیان پێ بوو وه ئیسراحه‌تێكی زۆریان كرد ،وهمێژوو نوسان ده‌گێڕنه‌وه كه‌ئه‌م په‌یمانه وای كرد كه‌وا سه‌ر له‌نوێ ولاَتی شام و میسر‌و فلستین وه هه‌موو ئه‌و جێگایانه به‌ته‌واوه‌تی بوژانه‌وه‌یه‌كی ئابووری پێوه دیار بوو .
له‌به‌نده كه هاتبوو كه قاچی شداد كه‌له كتێبی (نواد سلگانیه فی دوله ایوبیه) ده‌گێرێته‌وه و باسی لێوه ده‌كات كه ئه‌م پیاوه كه ئه‌م په‌یمانه‌ی به‌ست كه پێ ی ده‌وترێت (ڕه‌مله) به‌هۆی ئه‌م په‌یمانه‌وه موسڵمانان و صه‌لیبی یه‌كان ئیسراحه‌تیان تێدا كرد ،بهلاَم زیاتر بۆ موسڵمانان باشتر بو ،چونكه شه‌ڕ ته‌ڕو وشك پێكه‌وه ده‌سوتێنێت دنیای خراپ كردبوو ،چونكه صهلاَحه دین له سێ شه‌ڕ هاتبووه وه ئه‌وانیش(فاگمی ،صه‌لیبی و نورییه‌كان)لهناوچانهشهڕیان هه‌بوو بۆیه پێویستی به‌وه هه‌بوو بۆیه پێویستی به‌وه هه‌بوو كه‌به‌هه‌مان شێوه ماوه‌یه‌ك ئیسراحه‌ت بكات (مقریزی) له كتێبه‌كه‌یدا به‌ناوی (الملوك) باس له‌وه ده‌كات ده‌ڵێت: كاتێك ڕێككه‌وتن كرا زۆریان پێ خۆش بوو ،ئه‌و ڕۆژه كهڕۆژی ئاشتی بوو ئه‌وه‌نده‌ی تر به‌ناوبانگ بوو هه‌موو كردیان به‌خۆشی بۆ ئه‌وه‌ی كه‌شه‌ڕ نه‌ما،چونكه به‌سه‌دان دایك جه‌رگی سوتا بوو به‌سه‌دان منداڵ هه‌تیو كه‌وت بوو ،هه‌میشه ڕه‌فتاری موسڵمانان به‌و شێوه‌یه كه‌باس دێته باسی جیهاد و ڕووبه‌ڕووبونه‌وه پیاوی مه‌یدانن ،وه‌كاتێكیش دێته سه‌ر ئاشتی مرۆڤی موسڵمان ده‌بێت ده‌ست بۆ ئاشتی درێژ بكات (ادخلوا في السلم كافة) پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم)ڕه‌فتارێكی فێری ئێمه كردووه ده‌فه‌رموێ(لا تتمنوا لقا‌ء العدو) واتا ته‌مه‌نای ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی دوژمن مه‌كه‌ن .
كوشت هه‌روا ئاسان نی یه ته‌نانه‌ت خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ ته‌ها له‌ڕێگه‌ی خودا دا ڕێگه‌ی پێدراوه ئه‌گه‌ر له‌ڕێگه‌ی خودا نه‌بوو نه‌هامه‌تی ڕوو ده‌دات.
صهلاَحه دینی ئه‌یوبی توانی ده‌ست بكاته دروست كردنی نه‌خۆشخانه‌و قوتابخانه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی فێری دینداری بكات وه‌هه‌روه‌ها ریچارد دڵی شێر خۆی ده‌یگێڕێته‌وه له یاداشته‌كانی خۆی دا ده‌ڵێ ئێمه له صهلاَحه دینی ئه‌یوبی یه‌وه فێری دادپه‌روه‌ری و ڕاستگۆی بووین هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌نده خۆشه‌ویست بوو له دڵما صهلاَحه دینی ئه‌یوبی ده‌ڵێ له‌دوای ئه‌وه‌ی كه ڕێگه‌ی دا حاجییه‌كان مان بڕوات وه‌ته‌نانه‌ت ئاو خواردنی بۆ دابین كردن ،باس له‌وه ده‌كات ترسام له‌وه‌ی كه ڕێگه‌مان لێبگرێت ،چونكه ئه‌وه‌نده به لێشاو خه‌ڵكی ده‌ڕۆشت ئه‌وه‌نده خزمه‌تی حاجی یه‌كانی صه‌لیبی ده‌كرد ،ریچارد دڵی شێر ده‌ڵێ خۆمان داوامان ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی كه صه‌لاحه دین ڕێگه نه‌دات ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه بچێته ناو بیت المقدیسهوه ،بهلاَم صهلاَحه دینی ئه‌یوبی ده‌یوت نه‌خێر ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه له‌خه‌ڵك ناگرین وتاوه‌كو دهتواننیش وه‌رن ،وه‌ئاوی بۆ دابین كردن هه‌روه‌ها ڕێگای بۆ ته‌ئمین كردن كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ست درێژی و چه‌ته هێرش نه‌كاته جێگاكان .
ئه‌مه‌ش ڕه‌فتاری صهلاَحه دینی ئه‌یوبی وهئهوهندهی تر ڕێزی زیاتر بوو له‌ناو خه‌ڵكی دا وه صه‌لیبی یه‌كان زۆربه‌ی زۆریان له ژێر دهسهلاَتی ده‌وڵه‌تی صور و عه‌ككا وه هاتنه ژێر دهسهلاَتی صهلاَحه دینی ئه‌یوبی یه‌وه ،له‌ژێر ده‌ستی ئه‌ودا داده‌نیشتن ،ئه‌مه دادپه‌روه‌ری ئیسلامه .
دوا ساته‌كانی صهلاَحه دین
سوڵتان صهلاَحه دین دوای ئه‌وه‌ی كه دڵنیا بوو هێمنی وئارامی گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ولاَت ،فه‌رمانی ده‌ركرد بۆ سه‌ربازه‌كانی هه‌ریه‌ك بگه‌ڕێنه‌وه بۆ شوێنی خۆیان وه‌یه‌كه‌م له شكر كه گه‌ڕایه‌وه له‌شكری هه‌ولێر بوو كه‌له‌یه‌كه‌م ڕۆژی ڕه‌مه‌زان دا بوو،دواتر صهلاَحه دین جاڕی دا بۆ حه‌ج داوای له‌سه‌ربازه‌كانی كرد كه‌وا كێ به‌نیازی حه‌جه ناوی تۆمار بكات بۆ ئه‌وه‌ی پێداویستی یه‌كانیان بۆ دابین بكرێت ،هه‌روه‌ها دواتریش ریچارد دڵی شێر عه‌ككای به‌جێ هێشت و گه‌ڕایه‌وه بۆ ولاَتهكهی.
صهلاَحه دین له( قاضی فاضل ) ه‌وه نامهیهكیكی پێ گه‌شت كه تێیدا باس له‌وه ده‌كات كه‌وا گه‌شتی حه‌جی ئه‌م ساڵ دوا بخات ،چونكه ده‌وڵه‌ت پێویستی یه‌كی زۆری به‌و هه‌یه له‌م قۆناغه ناهه‌مواره‌دا ،به‌هۆی ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ی كهدهوڵهت توشی ببون كه هۆكاره‌كه‌شی ئه‌و جه‌نگه درێژه‌ی پێشوو بوو ،وه پێویسته ئه‌و میرو سه‌رمایه دارانه كه‌خه‌ڵكی یان ده‌چه‌وسانده‌وه چاره‌سه‌ر بكات وه لابردنی زوڵم و سته‌م له‌سه‌ر خه‌ڵك ،صهلاَحهدینیش ئه‌م ئامۆژگاری یانه‌ی گرته گوێ ،ئه‌وه بوو صهلاَحه دین ڕۆشت بۆ قودس و فه‌رمانی ده‌ركرد بۆ عیز ا‌لدین جۆردیك خه‌نده‌ق لێ بدات به‌ده‌وری قودس دا وه مزگه‌وتی ئه‌قصا نوێ بكاته‌وه ،هه‌روه‌ها كاروباری داد و ئه‌وقافی ڕاسپارد به قاچی بها والدین كوڕی شداد ،صهلاَحهدین به‌رده‌وام بوو له گه‌ڕان به‌سه‌ر شار‌و شارۆچكه‌كاندا ده‌گه‌شت به هه‌ر ناوچه‌یه‌ك فه‌رمانی ده‌كرد به ئاوه‌دانكردنه‌وه وهه‌روه‌ها بیناسازی تێدا بكات،هه‌روه‌ها دواتر ڕووی كرده دیمه‌شق كه‌ماوه‌یه‌كی زۆر بوو نه‌بینی بوو ،وه دڵی به دیمه‌شق ده‌كرایه‌وه وه كوڕه‌كانی له‌وێ بوون ئه‌وه بوو صهلاَحه دین گه‌شته دیمه‌شق و له‌لایه‌ن كوڕه‌كانی یه‌وه پێشوازی لێوه كرا .
ابنو شداد ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت نامه‌یه‌كم پێ گه‌یشت له صهلاَحه دینه‌وه تێیدا داوای لێ كردم بگه‌مه لای ئه‌وه بوو منیش له قودسه‌وه كه‌وتمه‌ڕێ بارانیش زۆر باری بوو ڕێگاش هه‌مووی قوڕ ولیته و سارد بوو .ده‌ڵێ صهلاَحه دین زانی كه‌من گه‌شتووم هات بۆلام و باوه‌شی پیاداكردم و ده‌ستی كرد به‌گریان ،وه پرسیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی حاجی یه‌كانی لێكردم ،پاشان داوای لێ كردم ڕێگا بۆ حاجییه‌كان پاك بكه‌مه‌وه له‌و قوڕو لیته‌یه .
هه‌روه‌ها ابن شداد ده‌گێڕێته‌وه كه‌وا له 14ی سه‌فه‌ری 589ه دا صهلاَحهدینی ئه‌یوبی ئاواته خواز بووه بۆ ئه‌وه‌ی بچێت بۆ حه‌ج ،بهلاَم گه‌ڕاوه بۆ دیمه‌شق له‌وێ بۆ ماوه‌یه‌ك مایه‌وه له‌گه‌ڵ كوڕ‌و براكانی دا ،باس له‌وه ده‌كات هه‌رچه‌نده ئاره‌زوومه‌ند بووه بۆ حه‌ج وه ئه‌و هه‌موو ده‌وڵه‌ته‌ی له‌به‌ر ده‌ستدا بووه نه‌یده‌وێرا بچێت بۆ حه‌ج له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ك جارێكی تر فرنجه هێرش بكاته‌وه بۆیه له 14ی سه‌فه‌ری 589ه دا ڕۆشت بۆ ئه‌وه‌ی به‌خێر هاتنه‌وه‌ی حاجی یه‌كان بكات ئه‌و كاته‌ی كه‌ویستی بروات له‌گه‌ڵ حاجی یه‌كاندا ئه‌و ساڵه نه‌یتوانی بڕوات له‌به‌رئه‌وه خۆی هێشته‌وه نه‌وه‌ك فرنجه هێرش بكات ،كاتێك حاجی یه‌كان هاتنه‌وه له‌مه‌ككه یه‌ك به یه‌كیانی ده‌كرد به‌باوه‌شه‌وه فرمێسك به‌چاوی دا ده‌هاته خواره‌وه ،له‌ناو حاجی یه‌كاندا سابق ا‌لدین تێدا بوو كهلهزاناكان بوو ڕێزی زۆری لێ گرتن ،چونكه پیشه‌ی صهلاَحهدین وابوو زۆر ڕێزی له‌زاناكان ده‌گرت ،هه‌روه‌ها برازاكه‌ی صهلاَحه دین یان له‌گه‌ڵ حاجی یه‌كاندا بوو له‌یه‌مه‌نه‌وه به‌ڕێ كه‌وتبوو كه‌ده‌كاته سیف الایسلام گغتكین كه فه‌رمانڕه‌وای یه‌مه‌ن بوو ،وه حاجی یه‌كانیش زور شاد بوون به بینینی صهلاَحه دین كه كاری ئاسان كردبوو بۆیان ، ده‌ڵێت له‌م كاتدا تایه‌ك گرتی صهلاَحه دینی ئه‌یوبی تایه‌كی وا گرتی كه‌گه‌ڕایه‌وه ماله‌وه توشه نه‌خۆشی یه‌كی وا بوو كه ده‌ڵێت به‌رده‌وام 4 بۆ 5 پزیشك به‌سه‌ریه‌وه بوون ئاره‌قه‌ی ئه‌مه‌نده زۆر ده‌كرده‌وه زۆر جار جله‌كانی له‌ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكدا بۆ ده‌گۆڕی وه جێگاكانیان بۆ ده‌گۆڕی هه‌تا ئاوی لاشه‌ی ئهتكییه سه‌ر زه‌وی و زه‌وییه‌كه‌شی ته‌ڕ ده‌كرد ،كاتێك هه‌واڵی نه‌خۆشی صهلاَحه دینی ئه‌یوبی یان بیست به‌م شێوه‌یه خه‌ڵك بێتاقه‌ت بوو ته‌نانه‌ت قاچی فاچل باسی لێوه ده‌كات كه‌یه‌كێكه له كه‌سایه‌تی یه ناوداره‌كانی میسر ده‌گێرێته‌وه چونكه به‌به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵی دا بووه ده‌ڵێت ده‌توت به‌رده‌وام خه‌ڵك كه‌ئابه گرتوونی له دیمه‌شقدا ،چونكه صهلاَحه دینی ئه‌یوبی ئه‌مه‌نده خۆشه‌ویست بوو پێ یان ناخۆش بوو كه صهلاَحه دینی ئه‌یوبی ئابه‌و شێوه‌ی لێ به‌سه‌ر هاتووه ،چونكه ده‌ڵێن خۆشه‌ویستی له دڵ و ده‌روونی هه‌مو كه‌سێك دا هه‌بووه ،ته‌نانه‌ت كه نه‌خۆش كه‌وت صه‌لیبی یه‌كان پێ یان ناخۆش بوو.
قازی كوڕی شداد ده‌گێرێته‌وه و ده‌ڵێ نه‌خۆشی یه‌كه‌ی ئه‌مه‌نده ناڕه‌حه‌ت بوو وای لێ هاتبوو كه ئیتر ئێمه‌ش زۆر جار ده‌گریاین به‌سه‌ریه‌وه ،بهلاَم له‌دوای 10 ڕۆژ له‌نه‌خۆشی یه‌كه‌ی كه‌مێك باش بوو هاته ناومان ده‌ڵێ هه‌موومان له‌خۆشی دا هه‌م دیسانه‌وه شه‌قامه‌كانی دیمه‌شق و شاخه‌كانی بریسكه‌ی پێكه‌نین وخۆشی یان ده‌هات وا صهلاَحه دین به‌و شێوه‌یه هه‌ڵ ساوه‌ته‌وه سه‌رپێ ،بهلاَم دواتر توشی ناڕه‌حه‌تی یه‌كی زۆر بویه‌وه ،هه‌م دیسانه‌وه تاكه‌ی لێ هاته‌وه وه له‌پاشاندا خه‌ڵك بێ هۆش ده‌كه‌وتن وه هیچ ئهمهلێك مان نه‌مابوو ،بۆیه له‌سه‌رده‌می خۆی دا كوره‌كه‌ی مان كرده ئه‌میر كه (ملیك افضل) بوو كه ناسراو بوو به نورد ا‌لدین علی كه كوڕه گه‌وره‌ی صهلاَحه دین بوو ،ئه‌وه بوو صهلاَحه دین وه‌سیه‌تی بۆ كردوو پێی وت وه‌سیه‌تت بۆ ده‌كه‌م كهلهخوا بترسیت له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌ری هه‌موو چاكه‌یه‌كه وه فه‌رمانت پێ ده‌كه‌م به‌وه‌ی خوا فه‌رمانی داوه كهبهجێی بهێنی.
هه‌روه‌ها وریای خۆت به له‌خوێن ڕشتن و چاولێكه‌ری له‌به‌رئه‌وه‌ی قه‌رزه و به‌سه‌رته‌وه ده‌مێنێت ،وه ئاگات له دڵی خه‌ڵك و كاروباریان بێت له‌به‌رئه‌وه‌ی تۆ ئه‌مینی خوای به‌سه‌ر ئه‌وانه‌وه ،چونكه ئه‌وه‌ی من پێی گه‌یشتم هۆكه‌ی دڵ ڕاگرتنی خه‌ڵكی بوو ،وهڕق و كینه‌ش له‌كه‌س مه‌گره چونكه مردن هه‌موان ده‌گرێته‌وه ،ئاگاداری خۆت به له‌نێوان خۆت و خه‌ڵك دا ،چونكه لێت خۆش نابن هه‌تا ڕازی یان نه‌كه‌یت ،بهلاَم ئه‌وه‌ی له نێوان خوت و خوادایه لێت خۆش ده‌بیت ،چونكه (الكریم)ه.
ئه‌وه بوو خستیانه جێگه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی پێش مردنی خیلافێك نه‌مێنێت له‌سه‌ری ،وه خه‌ڵكی به‌یعه‌تیان دایه‌و ،ئه‌ویش قاچی بن شداد له كتێبه‌كه‌ی دا به‌ناوی (تأریخ كیتاب الموات سلطانیه) وه خه‌ڵك هه‌موو به‌یعه‌تیان به نورد الین علی كرد ،بهلاَم هێشتاصهلاَحه دینی ئه‌یوبی له ژیاندا بوو ،وه هه‌موویات وتیان به ماڵ و سه‌روه‌تی خۆمان و به گیانی خۆمان ئاماده‌ین و به‌یعه‌تت پێ ده‌ده‌ین ئه‌وه‌شی كه ده‌ڵێیت له‌سه‌رمان واجبه فه‌رزه .
له‌دوای تێپه‌ڕبوونی 12 ڕۆژ به‌سه‌ر نه‌خۆشی یه‌كه‌ی دا له شه‌وی چوار شه‌ممه 27ی سه‌فه‌ری 589ه دا ئه‌و شه‌وه صهلاَحه دین كه‌مێك باش بوو داوای ده‌كرد كه قورئانی به‌سه‌ردا بخوێنن ئه‌وه بوو قورئانیان به‌سه‌ردا ده‌خوێند هه‌تاوه‌كو ئه‌و ئایهتهوی كه ده‌فه‌رموێ ...ده‌ستی كرد به پێكه نین و به پێكه‌نینه‌وه چاوه‌كانی له‌یه‌ك ناو ڕۆحی به‌ره‌و ئاسمان ڕۆشت وه ئه‌و ڕۆژه دوای نوێژی به‌یانی بوو كه نوێژی به‌یانی كردوو له 27ی سه‌فه‌ری 589 له‌ته‌مه‌نی 57 ساڵی دا وه‌فاتی كرد.
وه‌كاتێك وه‌فاتی كردخهزێنهكهی نه ئاڵتو نه زێڕی تێدا بوو به‌ڵكو 47 درهه‌می ناصری تێدا بوو له‌گه‌ڵ1 دیناری عه‌باسی ،خاوه‌نی هیچ شتێك نه‌بوو ،وه‌هیچ شتكێكی به‌جێ نه‌هێشت ته‌نانه‌ت ئه‌سپه‌كه‌شی دوای خۆی مرداربوویهوه ،ئه‌وه‌ش صهلاَحه دینی ئه‌یوبی ئه‌و كه‌سایه‌تی یه به‌ڕێزه‌ی كه ئێستا باسی لێوه ده‌كه‌ینه‌وه مێژووی سه‌ر به‌رزی ئێمه‌یه .
بۆچی ئه‌یوبی یه‌كان بایه‌خ یان به هێزی ده‌ریایی ده‌دا ؟
سه‌باره‌ت به ده‌وڵه‌تی ئه‌یوبی یه‌كان و به هێزی ده‌ریایی ده‌توانین ئاماژه به‌یه‌كێك له گرنگترین هۆكاره‌كان بده‌ین .ئه‌ویش ئه‌ویش (موقع)پێگه‌ی شوێنی میسره كه‌مه‌ڵبه‌ندی سه‌ره‌كی دهسهلاَتی ئه‌یوبی یه‌كانه كهبهڕووباری نیل و ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست ده‌وره دراوه،كه‌واته لێره‌وه ناكرێت له شوێنێكی وه‌هاوه حوكمڕانی بكرێت كه‌له‌سه‌ر ڕووبار بێت و بایه‌خ به‌بواری كه‌شتی گه‌لی نه‌ده‌ن جگه له‌وه‌ش له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئه‌وروپییه‌كان (صه‌لیبی ،ئینگلیز ،فه‌ره‌نسی و ئه‌ڵمانی ...هتد)له‌بواری ده‌ریای (كه‌شتی وانی)زۆر به‌هێز بووه كه‌ئه‌مه‌ش هه‌موو كات مایه‌ی مه‌ترسی بووه بۆسه‌ر میسر ،چونكه زاڵ بوونی ئه‌مانه به‌سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست دا واتای زاڵ بوونه به‌سه‌ر میسردا هه‌ركاتێك كهبیانهوێت .
وه لهشالاَوی سێیه‌می صه‌لیبی یه‌كان له كاتی هاتنی هه‌ردوو پادشا(ریچارد دڵی شێر و پادشای فه‌ره‌نسا)له‌ڕێگه‌ی ده‌ریاوه كۆمه‌كیان گه‌یانده صه‌لیبی یه‌كانی ڕۆژههلاَت سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌ریا هێڵی جیاكه‌ره‌وه‌ی میسر و ئه‌وروپا بوو. ئه‌یوبییه‌كان بۆ ده‌ست به‌سه‌را گرتنی زۆربه‌ی شاره كه‌نار ده‌ریا ییه‌كانی فلسگین وه‌ك (عه‌ككا و یافا)پێویست یان به هێزێكی ده‌ریایی به هێز هه‌بووه ،جگه له‌مه‌ش،واتا جگه له‌وه‌ی هێزی ده‌ریایی خاڵی به‌هێزی سوپایی بوو بۆ بواری بازرگانی سودی زۆری لێ بینراوه به‌تایبه‌تی هه‌ندێ سه‌رچاوه باس له په‌یمان نامه‌ی بازرگانی له‌نێوان سوڵتان صهلاَحه دینی ئه‌یوبی و ده‌وڵه‌ت شاره‌كانی وه‌كو (ئیتالیا) ده‌كه‌ن وه‌ك ده‌زانرێت ته‌نها ڕێگه‌ی بازرگانی نێوان ده‌وڵه‌ت شاره‌كانی ئیتالیا و میسر ده‌ریایه له‌ساڵه‌كانی دواتری دهسهلاَتی ئه‌یوبی یه‌كان ئه‌م بایه‌خ دانه به‌هێزی ده‌ریایی و كاریگه‌ری یه‌كانی به‌تایبه‌نی له‌ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی صه‌لیبی یه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت ،(د.محسن محمد حسن)ده‌ڵێت: (صه‌لیبی یه‌كان له‌گه‌ڵ ڕۆمه بیزه‌نتی یه‌كان بڕیار یاندا بچن په‌لاماری شاری (دمیاط) بده‌ن كه كلیلی سه‌ركه‌وتنه به‌سه‌ر میسردا ،صهلاَحه دینی ئه‌یوبی گه‌یشته ئه‌و بڕوایه‌ی كه میسر پێویستی به‌كه‌شتی گه‌لێكی به‌هێز هه‌یه كه‌به‌ر له‌م هێزانه بگیرێت و ولاَتهكهی بپارێززێت ،ولاَتێكی وه‌ك میسریش به‌بێ كه‌شتی گه‌لێكی به‌هێز نه‌ی ده‌توانی به‌سه‌ربه‌خۆی و ئاسوده‌ی گوزه‌ران بكات).