جادوویەکی سەیر دژی سپی بوونی قژ
16/11/2013 نوسەر: bzavpress

جادوویەکی سەیر دژی سپی بوونی قژ


ئەگەر عاشقی شوکلاتی ئەوا بە خوێندنەوەی ئەم هەواڵە بەتەواوەتی خۆشحاڵ دەبیت.
شوکلات کاریگەری زۆری هەیە لە جوانی قژ، بە پێی وتەی پسپۆرانی ئەو بوارە  ئەو رەنگانەی کە لە شوكلاتدا هەیە پێکهاتووە لە ڕەنگی ملانین رەنگ دەبەخشێت بە قژ و دەبێتە هۆی جوان بوونی قژ.
 
لێکۆڵینەوەکان ئەوە دەردەخەن کە رۆژانە یەک پارچە شوکلات دەخۆن ٤ تا ٥ ساڵ درەنگتر لە هاوتەمەنەکانی خۆی تەجروبەی سپی بوونی مووی سەریان دەکەن.

مادەی فلانوئید بە تایبەت لە شوکلاتی ڕەش و کەم شیرین دا هەیە  چەوری زیادەی  قژ لەناو دەبەن و لە ڕووتانەوە دەیپارێزن، هەروەها ڕەنگێکی جوانیش بە قژ دەبەخشیت.
ئەو کەسانەی کە چارەسەری نەخۆشیەکان دەکەن بە گژوگیایی سروشتی هەمیشە ئەو ڕێنماییانەمان دەدەنێ کەوا بۆ بەهێزکردنی قژ ئەو شامپۆیانەی کەوا لە سیر و بیبەر دروست دەکرێت بەکار بهێنین، یاخود ڕۆنی زەیتون و بادام و بیبەری توون بەکار بهێنرێت بۆ ڕێگرتن لە ڕووتانەوەو جوانکردنی قژ.
لێکۆڵەرەوەکان هۆشداری ئەوەشمان دەدەنێ ئەو کەسانەی کەوا شوکلات لەگەڵ چا دەخۆن، نەک قژیان لە سپی بوون و ڕووتانەوە ناپارێزێت، بەڵکو دەبێتە هۆی قەڵەو بونیشیان. بۆیە دەبێت شوکلات لەگەڵ چا نەخورێت.