16/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ده‌رباره‌ى رۆناڵدۆ گه‌وره‌ترین رۆژنامه‌ى پرتوگال چى ده‌لێت ؟
رۆژنامه‌ى ئۆجۆجۆى پرتوگالى له راپۆرتێكدا باس له ئه‌ستێره‌ى هه‌لبژارده‌ى ولاته‌كه‌ى و یانه‌ى ریال مه‌درید كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌كات ، دواى ئه‌وه‌ى شه‌وى رابردوو سه‌ركردایه‌تى هه‌لبژارده‌ى پرتوگالى كرد له‌سه‌ر كه‌وتنیان به‌سه رههلبژاردهى سوید به‌گۆلێكى خاوینَ له میانه‌ى یاریه‌كانى چوونى پاشكۆى پالاَوتنى كیشوه‌رى ئه‌وروپا بۆگه‌یشتن بهمۆندیالى به‌رازیل .
رۆژنامه‌كه ئاشكراى كردووه له راستیدا ئه‌ستێره‌ى ریال مه‌درید شایه‌نى به‌ده‌ست هێنانى خهلاَتى تۆپى زێرینه دواى دابرانى بۆماوه‌ى چوار ساڵ له‌م نازناوه .
جێگه‌ى ئاماژه‌یه ركابه‌رى كردن له‌سه‌ر نازناوى خهلاَتى باشترین یاریزانى جیهان ئه‌مساڵ جیاوازه و پێنچ یاریزان ركابه‌رى ده‌كه‌ن له جیاتى سىَ یاریزان ، له‌مه‌و پێش رۆناڵدۆ ئاشكراى كردبوو ئاماده‌ى ئاهه‌نگى دابه‌ش كردنى خهلاَتى باشترین یاریزان نابێت .