دەست بەسەر موڵکی  بن عەلی گیراوە لە تونسدا  مەزەندا کراوە بە ٣٠ بلیۆن دۆلار
16/11/2013 نوسەر: bzavpress

دەست بەسەر موڵکی بن عەلی گیراوە لە تونسدا مەزەندا کراوە بە ٣٠ بلیۆن دۆلار

تائێستا ئەو سەروەت و سامانەی زین عابدین  بن  علی لە توسندا دەستی بەسەردا گیراوە مەزەندەکراوە بە ٣٠ بلیۆن دۆلار، هەروەها  سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە داوە کە ١١٤ کەس لەگەڵ  سەرۆکی تونسی راکردوو دەست بەسەر  سەروەت و سامانیاندا گیراوە کە بەشدار بوون  لەگەڵ رژێم پێشوودا سەروەت و سامانی خەڵکیان بە هەدەر بردوە بۆ خۆیان..
هەورەها سەرۆکی لیژنە دەست گرتوو بەسەر ئەو موڵکانەدا لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئەندۆڵ ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند:  هەموو سەروەت وسامانی ئەو کەسانە تا ئیستا خۆی ئەدات لە ٧٠ بلیۆن دۆلار ئەوەی کە تا ئئیستا دەستمان کەوتوە ، ئاماژەی بەوش داوە پشکنینەکان بەردەوام دەبێت.. تا هەموو سەروەت و سامانەکە دەگرێنیەوە بۆ ناو خەزێنەی دەوڵەتی تونسی.
ئەم سەرکردە یەکێکە لە سەرکردە بەناوبانگەکانی عەلمانی لە ووڵاتی  تونسدا تەنانەت بانگی بەیانیان و حیجابی قەدەغە کردبوو لە موسڵمانان..!