T.V رووداو پرە لەداو
15/11/2013 نوسەر: bzavpress

T.V رووداو پرە لەداو



من خەونم بەو رۆژەوە ئەبینی کە رۆژێك لە رۆژان یەکێك لەراگەیاندنە کەنالە کوردیەکان بگاتە ئاستێکی زۆربەرز وە بتوانێت سیاسەت و سەقافەت و کەلتورو ئاین وهیتد...ی کوردستان بە هەمو جیهان بناسێنێت وە بتوانێت لەناوەخۆو لەدەرەوە متمانەیەکی تەواوی لەلایەن هەموو خەلکی کوردستان و دەرەوە بەدەست بێنێت وە ببێتە سەرچاوەی زانیاری و هەوالە راستەکان بێ ئەوەی کاریگەری هیچ حیزب و رێخراوێکی ناوەخۆیی و دەرەکی لەسەر بێت، بتوانێت هەموو خەلکی لە راستیەکان ئاگادار بکاتەوە وە سپۆنسەری سەرەکیشی تەنها هەژاران و ماف خوراو دلسۆزانی ئەم گەلە داماوە بێت کە بەقەد زندوەکان مردوی هەیە لە پێناوی یەكگرتنەوەی هەموو بەشەکانی کوردستان و سەربەخۆی لەکارو باری وولاتدا . بەلام زۆر بەداخەوە لەگەل رێزم بۆ راگەیاندنە کوردیەکان بە چاك و خراپیان نەگەیشتونە ئەم ئاستە تەنها کاریان ئەوەیە خەلکی کوردستان لەو لایەنە و حیزبە رازی بکەن کە دروستی کردوون وە خەلکیش لەو لایەنەو حیزبە دوورخەنەوە کە لەگەل لایەن و حیزبەکەی خۆی ناێتەوە، چەواشەکردن و سەر لێشێواندنیش بەلایەکەوە.بەهەرحال من هەر بەردەوام خەون بەم رۆژەوە ئەبینم کە کەنالیکی کوردی لەو جۆرە دروست بێت کە لەسەرەتادا بۆم باسکردن، رۆژێکیان لەخەو هەستام سەیر ئەکەم کەنالێکی نوێ بانگەشەی بۆ ئەکرێت بەناوی (رووداو) ووتم ان شااللە خەونکەم بوە راستی هەموو رۆژ سەیرم ئەکرد و سەرنجم ئەدایەهەوال و زانیاریەکانی وە خۆشم لەقسەی خەلکی بەدوور دەخست کە ئەیان ووت سەر (بەفلانەو مەبەستی فلانە) لەدلی خۆمدا ئەم ووت لەبەر ئەوەی خەلکی کوردستان عادەتی بەوەگرتووە هەر شتێکی تازە بێتە ناومان تانەی لێئەدەن و قسەی بۆ هەلدەبەستن بەهەر جۆرێك بێت قەناعەتم بەخۆم دروست کرد کە زۆر گوێ بەم قسانە نەدەم تا دەگەمە راستیەکان بەلام ئەوەی منی هێنا قەناعەت کە (کەنالی رووداو پرەلەداو) ئەوەبوو وەك کورد گۆتەنی (کەس لەپرەك نابتە کورەك) بەلام رووداو لەپرەك بوە کورەك، چۆن؟ لەبەرچی؟ لەکوێ هات؟ نازانم!!!ئەمەبوو پرسیاری زۆرم لەلا دروست بوو هەر بەدوای وەلامێکدا ئەگەرام تابزانم ئەم دەستەلاتەو ئەم خەرجە زۆرە لەکوێهات و بۆچ مەبەستێکە؟ لە نەتیجەدا سەیر ئەکەم هەرچی پرۆژەی سەرمایەدارەکانی کە لەگەل دۆزینەوەی نەوت لەدایك بوون لەکوردستان هەر ئەوانن سپۆنسەری سەرەکی ئەم کەنالەن نەك پالپشتی هەژاران و ماف خوراو دلسۆزانی ئەم کوردستانە. دەی باشە، پاشان سەیر ئەکەم ئەو بەرپرسانەی کە کەس ناتوانێ لێیان بپرسێتەوە تەنانەت پەرلەمانیش توانای ئەوەی نیە بیان هێنێتە پەرلەمان بۆ لێپرسینەوە کەچی بە چەقەنەیەك لەسەر مێزی گفتوگۆی روداوو ئامادەن بەئارەزوی خۆیان لێپرسینەوەیان لەگەل ئەکەن وەك هەولێریە خۆشەویستە کان ئەلێن (حەجایب) ئەوە چیە؟ هەبی نەبی ئەوماستە موێکی تێدایە لەمەش حەجایبتر ئەوەیە هەندێك لە بێژەرە بەرێزەکانی کەنالی روداوو نەناسراون لەلایەن تەواوی خەلکی کوردستانی باشوور کەکەس نازانێت ئەمانە کوێن لەکوێ هاتون رەگەزنامەی چ ولاتێکیان هەیە. خوێنەرانی بەرێز ئەمەش لەلایەکەوە بەلام سەرنج بدەن لەکوردستان کام بەرپرس زۆرترین رەخنەی لەلایەن میلەتەوە لێدەگیرێت رووداو بانگهێشتی ئەکات بۆ چاو پێکەوتن بەلام ئێوە وورد سەرنج بدەنە ئەو پرسیارانەی روداوو ئاراستەی ئەم بەرپرسانە ئەکات هەموو ئەو پرسیارانەیە کەخەلکی داوای ئەکەن لەو کاتەدا خەلك وائەزانێت روداوو زۆر بەخەمی میلەتەوەیە بۆیە ئەم پرسیارە ئاراستەی ئەم بەرپرسانە ئەکات چونکە داواکاری خەلکی کوردستانن لە روالەتدا ئاوا خۆیان نیشان ئەدەن ئەوەی شارەزا نەبێت ئەشەدومابیلا بۆئەلێت بەلام ووردتر سەرنجبدەن روداوو تەنها بۆ ئەوە ئەم پرسیارانەئەکات تاکو بەرپرسەکە وەلامێکی موقنیعکەر بداتەوە چونکە خۆشتان ئەزانن بەر لەچاو پێکەوتنەکە پرسیارەکان بۆ بەرپرسەکان ئەنێرن بۆئەوەی وەلام بدۆزێتەوە نەوەك شەرمەزاربێت وەلامی دەست نەکەوێت بۆئەوەی بەدوو ووتەی باقو بریق خۆیان لەوتاوانانە رزگاربکەن کەبەرپرسن تێدا بەرامبەرمیلەت وە بەردەوامیشبێت لەسەر کارەخراپەکانی پاشان تەنفیزێکی دەروونیش بێت لەرێگەی کەنالی روداوو بۆ ئەم میلەتەداماوەی کە هەمووی توشی نەخۆشی دەروونی بوە لەتاو ئەم هەمووگەندەلیەو وەعدو پەیمانەی کەلەلایەن بەرپرسانەوە پێیان ئەدرێت وە ئامفەرینێکیش بێت بۆکەنالی روداو وەهەروەها سەیری راپۆرتەکانی روداوو بکەن کەچۆن بەسەر شان و بالی ئەم بەرپرسانەدا هەلئەدات کە زۆرینەی خەلکی کوردستان لێیان بێزارن بۆئەوەی ئەگەر لەوچاوپێکەوتنە پرلەداوانەشدا نەیان توانی خەلکی قەناعەت پێبکەن ئەوا لەراپۆرەتەکانیاندا لەم تێکۆشانە بەردەوامبن . وەهەروەها لەهەموی پێکەنیناویتر ئەوەیە بە حیساب کەنالی رووداو دژی گەندەلی و بەهەدەردانی سەروەت و سامانی میلەتە و بەدوای وەلامی ئەم داهاتە نەوتیاندا ئەگەرێت کە چۆن خەرج ئەکرێت کەچی خۆشی لەدایك بووی بەرهەمی نەوتە وە ئەوپارەیەی لەیەك رۆژدا بۆ رووداو خەرج ئەکرێت باوەرنەکراوە کە ئەتوانرێت چەندین مالی هەژارو داماو پێ ئاوەدان بکرێتەوە بەلام لەبری ئەوە خەریکی بەهەدەردانی داهاتی نەوتە بۆخزمەتکردنی ئەبەرپرسانەی کە بانگهێشتی ئەکەن لەکەنالەکەیان جگە لەوەش کەتائێستا نەوێراوە قسە لەسەر شوێنە بڤەکانبکات، وەهەر وەها رۆژانەش رێکلام بۆ ئەم ڤێلاو ئەم فلان سیتی و ئەم فلان پرۆژە دەکات کە هەمووی مالی میلەتەو لەبەردەستی ئەم بەرپرسانەیە ئەوانیش بەئارەزوی خۆیان بینا لەسەر بینا دروست ئەکەن ... باشە رووداو ئەگەر پێی وایە ئەمانە بەرهەمی گەندەلین ئەی بۆ رێکلام بۆ ئەم شوێنانە دەکات کە بە پارەی گەندەلی دروست کراوە ؟ بۆنمونە ئەگەر مەلایەك لەسەر میمبەری مزگەوتێك بانگەشەی ئەوەبکات بلێت مەی خواردنەوە لەتاوانەگەورەکانە زۆر بەتوندی بانگەشەی بۆبکات لەهەمانکاتیشدا هەر لەسەر میمبەرەکەدا رێکلام بۆ مەی خواردنەوەبکات بانگەشەی بۆبکات بۆئەوەی موشتەریان بۆ بێنێت و بازاری گەرمکات خەلکی چی پێ ئەلێت؟ ئەمە هەرگیز رونادات چونکە پێچەوانەیەکی تەواوی یەکترین وەهەرگیز لە مەلا بەرێزەکان ناوەشێتەوە ئەم کارە بکەن کەدژی پەیامەکەیەتی بەلام ئێوە بەئاشکرا ئەم پێچەوانەیە لە راگەیاندنەکانتان ئەبینرێت لەلایەك بەخەلکی ئەلێن مالی میلەت زەوتکراوە لەلایەکیتر رێکلام بۆ ئەم مالە زەوتکراوانە ئەکن!! وەك کورد گۆتەنی حەقێکیش بۆدز بلێن ئەم پێچەوانە تەنها لەرووداو دا نابینرێت بەلکولەهەموو کەنالەکانیتریشداهەن بە بێ جیاوزی هەر هەمویان بە حیساب دژی گەندەلی و بەهەدەردانی سامان و مولکی میلەتەن کەچی هەر خۆشیان لەپێناو دوو دینار رێکلام بۆ ئەم ڤێلاو فلان ستی دەکەن کەهەموو خەلك ئەزانێت بەئارەقی نێوچەوانی خۆیان پەیایان نەکردوە هەموو پارە نادیارەکانی نێو بودجەیە کەسالانە وەك بروسك تێی ئەپەرێنن ئەی باشە خێرە ریکلامیشی بۆ ئەکەن ؟؟؟؟؟؟؟؟ لەبەر ئەوەی نامەوێت بابەتەکە لەمە زیاتر درێژ بکەمەوە ئەگەر نا زۆر بابەتی هەستیارتر هەیە باسی بکەم دەربارەی کەنالی رووداو و کەنالەکانتری کوردستان بەلام هیوادارم ئەم کارمەندو بێژەرانەی کەنالی رووداو هەرکەنالێکیتری کوردستان بەدلسۆزیەوەکاربکەن واز لە چەواشەکاری و سەر لێشێواندنی خەلکی خۆشەویستی کوردستان بهێنن لەبری ئەوە ی داوای چاك سازی ئەکەن با لەخۆیانەوە دەست پێبکەن بەلکوو لەداهاتودا ببنە ئەم کەنالەی کەمن تا ئێستاش خەونی پێوە ئەبینم . بەرێزان ئەوەی من هەستم پێکردوە ئێوەش رۆژانە ئەی بینن پێویستی بە بەلگەو شاهێدیدان ناکات تەنها پێویستی بەوورد سەرنجدانە و بەس. هیوادارم خەلکی کوردستان زیاتر ئاگاداری خۆیانبن بۆئەوەی هیچ لایەنێك و هیچ حیزب و رێخراوێکی ناوەخۆیی و دەرەکی لەژێ هەر ناونیشانێكبن ئەوەندە کەلك لە دلسافی خەلکی کوردستان وەرنەگرن .