خاڵە بەهێزەكانی پارتی
15/11/2013 نوسەر: bzavpress

خاڵە بەهێزەكانی پارتی



زۆر كەس لەوانەیە بە سیاسەت و بەرنامەی پارتی سەرسام بێ‌و پارتی بە بەهێزو پێشكەوتوو بزانێ‌ ، نازانێ‌ وێڕای كەموكوڕییەكانی ، هەندێ‌ شت هەیە تەنها پەیوەندی بەزیرەكێتی خۆیەوە نییە، بەڵكو هەڵكەوتەو خوای گەورە ئاوای بۆهێناوە ، بۆ وێنە پارتی لەبەرئەم هەڵكەوتە سروشتیانە بەهێزە :
- دێرینی : پارتی حیزبێكی دێرینە، لەساڵی 1946 دامەزراوە ، بەشداری كۆمەڵێ‌ شۆڕش وقۆناغ وداستانی كردووە، تائێستا ماوەتەوەو، خەڵكێك لەسەر ئەم ئەساسە پاڵپشتی دەكات .
- شۆڕ گێڕی : پارتی حزبێكی شۆڕ گێڕبووە، شەرعیەتی شۆڕشگێڕی وخەباتی چەكداری هەیە، زۆر بارودۆخی سەخت ودژواری بڕیوە ، بۆیە خەڵكێك پاڵپشتی دەكات.
- دەسەڵاتداری : لەبەرئەوەی پارتی حكومەت ودەسەڵاتدارە، سەروەت وسامان وبەرژەوەندی‌و كاروباری خەڵكی بەدەستە، لەوانەیە فشار لەخەڵك بكا، خەڵكێك پاڵپشتی دەكات بەناچاری .
- قوربانی دان : خەڵكێك لەپارتی قوربانی داوەو ماندوبووە، ئەمڕۆ بەهەوەنتە دەست بەرداری پارتی نابێ‌ ئەگەر رەخنەشی لێ بێ ، لەهەمان كاتدا خەڵكێك بەخەبات وماندوبوون و قوربانی دانی پارتی سەرسامەو پاڵپشتی دەكات .
- نەبونی ڕكابەر: لەبەرئەوەی لەئێستادا پارتی حزبی تاك دەسەڵاتە لە كوردستان ، واتە ڕكابەرێكی لەخۆی بەهێزتر نییە، بەهێزو دەسەڵاتدارە، دەناتا لەنۆهەدەكان یەكێتی وبزوتنەوەی ئیسلامی بەهێزبوون ، پارتی بەتەنیا بەشەڕ باری یەكێتی نەدەبرد ، یەكێتی بەهێز پارتی لەهەولێر دەكرد .
- هاوسنوری : لەبەرئەوەی هەلكەوتەی جوگرافی پارتی لەگەل توركیا وئێران وسوریا وعێراق هاوسنورە ، هەموو لا ناچارن مامەلەی سیاسی‌و ئابوری لەگەل دابكەن و، پێویستیان پێیەتی ، لەبەر پالپشتی نێودەولەتیش ناتوانن سنوری پارتی ببەزێنن و داگیری بكەن. 
- هاولاجە یی : لەبەرئەوەی بەشێكی زۆری سنوری پارتی كەبادینانە لەگەل كوردستانی توركیا وسوریا وبەشێكی كوردستانی ئێران هاولاهجە و زمانە‌و ، لێكتر نزیكن ، دەمارگیری و تێكەلاوی‌و پەرۆشیان بۆیەكتری زۆرە . 
- بەكارهێنانی كارتەكان : لەبەرئەوەی پارتی حكومەتە وخاوەنی ناوچەیەكی خۆیەتی زۆر كارتی بەدەستەوەن كەلەدژی نەیارانی بەكاردێنێ‌ . بۆ وێنە : نەوت ، توركمانەكان و موعارەزەی توركیا لە دژی توركیاو ، موعارەزەی ئێران لەدژی ئێران 
- سنوری ولاتان : سنوری چەند ولاتێك دەكەوێتە سەر سنوری پارتی بۆیە پێویستیان پێیە مامەلەی هەمەلایەنی لەگەل دا بكەن . 
ئابوری : پارتی بەهۆی ئەوەی كەلەمێژە لەكوردستان حكومەت و دەسەلاتدارە و ، كوردستانیش خاوەنی سەروەت وسامان وداهات ونەوتێكی زۆرە ، پارتیش بەئارەزووی خۆی سەرمایەكەی ژێردەستی خۆی كردووە ، ئێستا حزبێكی زۆر دەولەمەند و سەرمایەدارە ، بەهۆی ئەوە خەلكێك لەگەلی دادەبێ‌ و پالپشتی دەكات . وەهەروەها .