پارتی لێ ناگەڕێ‌ سلێمانی جیابێتەوە
15/11/2013 نوسەر: bzavpress

پارتی لێ ناگەڕێ‌ سلێمانی جیابێتەوە


         
لەبەر كۆمەڵێ‌ هۆكار گۆڕان بەتەمایە بەجۆرەها هۆكارو شێوازو ڕێگا كۆنتڕۆڵا بكاتە سەر سلێمانی، تائەو ڕاددەیەی وەك هەرێمێكی سەربەخۆ جیای بكاتەوە، ئەوە دوور لەهەموو مافێكی یاسایی وشایستەی كارێكی زۆر زەحمەتە لەبەر ئەم هۆكارو ڕێگرانەی خوارەوە .
- لەڕوی یاسایی یە وە : بەپێ‌ی ماددەی 119 ی دەستوری عێڕاق دەبێ‌ یەك لەسەر سێ‌ ی ئەنجومەنی پارێزگا یا  یەك لەسەر دە ی دەنگدەرانی پارێزگا كە ڕازی بن ، ئەوەش لەوانەیە تەواو نێتەدی.
- بێ‌ چەكی گۆران : لەوانەیەلە نێو سوپای حكومەتی یەكێتی خەڵكێك لەگەڵا گۆڕان بن وگۆڕان دڵی بەوە خۆشبێ‌، وەلێ‌ لەبەرئەوەی گۆڕان هێزێكی چەكدارنییەو، یەكێیتیش وشیاربۆتەوەو پارتیش پشگیری دەكا زەحمەتە بتوانن بەهێزو بەفشار كۆنتڕۆڵی سلێمانی بكەن.
- هەڵوێستی لایەنەكانی تر: لەكۆی 39كورسی پارێزگای سلێمانی 14هی گۆڕانەو 8ی هی یەكێتییە و 5 هی پارتی و 5 هی یەكگرتوو 3 ی هی كۆمەڵە ، ڕاستە ئەم سێ لایەنە پێكەوە موعارەزەن وهەندێ‌ ئامانج وبەرژەوەندی هاوبەشیان هەیە، وەلێ‌ لەبەر كۆمەڵێ‌ هۆكارو مەترسی وبەرژەوەندی زەحمەتە لەوە كۆمەڵا ویەكگرتوو لەجیاكردنەوەی سلێمانی لەگەڵا گۆڕان دابن، چونكە بەپلەی یەك گۆڕان لەوە سودمەند دەبێ‌، زەمانەتێكیش نییە، شەڕ رونەداو بارودۆخە كە خراپتر نەبێ‌ وگۆڕانیش هەقی خۆی بەكۆمەل و یەكگرتوو بدات،لەتێكچونی بارودۆخەكەش هەموولامان زەرەر دەكەین.
- هەڵوێستی پارتی : پارتی بەهیچ شێوەیەك ریگە نادا گۆران سلێمانی جیابكا تەوە، لەبەر ئەوەی تاكە هاوپەیمانی پارتی كە یەكێتی یە لاوازدەبی و، كوردستان كەرت ولەكەدار دەبێ‌ وهێزو تایبە مەندی  هەرێمی لەدەست دەداو، گۆران كەموعارەزیەكی سەرسەختی پارتی یە بە هێزدەبی و، هاوكێشەی كوردستان دەگۆڕێ‌، پارتی زۆر لاواز دەبێ‌، سەرۆك وحكومەتی پارتی تەنها لەناوچەی پارتی دەسەڵاتدار دەبن، بەوەش حكومەت وهەرێمی كوردستان پارچە پارچە ولاواز دەبێ‌ ونوێنەرایەتی هەموو كوردستان ناكا، ململانێی یەكی سەخت و توندلە نێوان گۆڕان‌و پارتی، گۆڕان‌و یەكێتی دێتە ئاراو چاككردنەوەی زەحمەتە، دوو هەرێمی لەكوردستان دێتە ئاراو هەرلایەنەو هەوادرای ئەویكەی لەناوچەكانی خۆی دەردەكا وكێشەیەكی زۆری لێ دروست دەبێ . لەهەندێ‌ ڕووەوە  پرسی سیاسی وچارەنووسی كورد دوادەكەوێ‌. پارتیش قورسایی جارانی نامێنێ‌ و مامەلەی نێو دەولەتی لەگەلدا ناكرێت .
- وڵاتانی دراوسێ‌ : ولاتانی دراوسێ‌ تازە وامامەڵەی گەورەتر لەگەڵا كوردستان دەكەن وبەرژەوەندی سیاسی وئەمنی وئابوری زیاتری خۆیان لەكوردستان لەڕێی پارتی و یەكێتی پەرە پێدەدەن، بەیەك پارچەیی كوردستان نەبێ‌شتیان بۆناكرێ‌، ئەوسا زەڕبە لەوڵاتانی دراوسێ‌ و لەیەكپارچەیی كورد وكوردستانیش دەدرێ‌، بۆیە وڵاتانی دراوسێ‌ جارێ‌ بەجیاكردنەوەی سلێمانی ڕازی نایبن. 
عێڕاق: ئەویش بەهەمان شێوە كۆمەڵێ‌ بەرژەوەندی لەگەڵا پارتی ویەكێتییە، وەبەئێرانیشەوە پەیوەستە بۆیە لەبەر خاتری ئێڕان پاڵپشتی گۆڕان ناكالە دژی یەكێتی، كەواتە ئەم جیابونەوەیە زۆربە جدی جگەلە پاڵپشتی نێوخۆیی پاڵپشتی هەرێمیشی دەوێ‌، بۆیە هۆكارو كۆسپ وتەگەرەو ئاستەنگەكانی بەردەم جیابوونەوەی سلێمانی بەسەركردایەتی گۆڕان زۆرو ئەستەمن، ئەوەش لەبەر بەرژەوەندی پارتی ویەكێتی ووڵاتانی دراوسێیە، وەلێ‌ دەكرێ‌ بەگشتی موعارەزە، بەتایبەت گۆڕٍان كەهێزی دووەمی یاسایی هەڵبژاردنەكانە داكۆكی وگلێر لەسەر بەدەستهێنانی مافەكان یان وئەنجادمدانی هەڵبژاردنی پارێزگاكان بكەن و، ڕێگەبە زوڵم وزۆردارییەكانی پارتی ویەكێـی نەدەن . كەواتە : هەموو لایەنە گرنگە نێوخۆیی ودەرەكییەكان، بەتایبەت پارتی لەبەر بەرژەوەندی خۆیان دژی جیاكرۆدنەوەی سلێمانین نەك لەبەر یەكپارچەیی كوردستان، دەنا پێشتر پارتی ویەكێتی هەرلەدوای ڕأپەڕینەوە تائێستاش كوردستانیان دابەش دوو كردوەو سەروەت وسامانی كوردستان دەخۆن وبەلاشیانەوە یاسایی ‌و ئاسایی یە، بۆخۆیان پێ‌یان دروستە، وەلێ‌ بۆخەڵكی ترقەبوڵی ناكەن.