15/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
حیزبوڵای لوبنانی: پشتگیری ئه‌سه‌دمان نه‌كردایه له‌ماوه‌ی دو سه‌عاتدا ده‌رِوخا
به‌رپرسێكی حیزبوڵای لوبنانی ئاشكرای ده‌كات ئه‌گه‌ر ده‌ستیان له شه‌رِی سوریا وه‌رنه‌دایه و پاڵپشتی رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌دیان نه‌كردایه له‌ماوه‌ی دو سه‌عاتدا ده‌رِوخا.
رۆژنامه‌ی تایمزی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه كه كه ئه‌و به‌رپرسه‌ی حیزبولای لوبنانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه كه به‌شداریكردنیان له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌بوه، كه ناكرێت له‌سه‌ر ده‌ستی شۆرِشگێرِان رژێمی سوریا برِوخێت،
ئه‌و كاته گه‌مارۆ ده‌درێت به دوژمنه‌كانیان له‌سوریا. ئاشكراشیكردوه، كه هاوكاری رژێمی سوریا ده‌كه‌ن له بۆردومان و هێرشی ئاسمانی و هێزه‌كانی سوپای سوریاش له چوارچێوه‌ی پلانه‌كانی حیزبوڵادا ده‌جوڵێنه‌وه.
ئه‌و لێدوانه‌ی به‌رپرسه‌كه‌ی حیزبوڵای لوبنانی له‌كاتێكدایه كه به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ئه‌و چه‌كدارانه له پاڵ سوپای رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌ددا ده‌جه‌نگن و هه‌ر به پاڵپشتی ئه‌وان سوپای رژێمی سوریا هه‌ڵمه‌تێكی پێچه‌وانه‌ی ده‌ستپێكردوه بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی كه پێشتر له‌لایه‌ن شۆرِشگێرِانی سوریاوه كۆنترۆڵ كرابون.