دۆزینەوەی یۆرانیۆم لە دەریاچەی وان
15/11/2013 نوسەر: bzavpress

دۆزینەوەی یۆرانیۆم لە دەریاچەی وان


توێژەران لەدوای لێکۆڵینەوە لە دەریاچەی وان بۆیان دەرکەوتووە بەرھەمێکی زۆری یۆرانیۆم لەو دەریاچەیەدا ھەیە.

مامۆستایەکی زانکۆی فورات دەڵێ ئەگەر بەباشی کەڵک لەو بڕە یۆرانیۆمە وەربگیرێ لە ئاوی دەریاچەی وان ھەیە، ئەوا تورکیا لە بواری پیشەسازیی دا پێشدەکەوێ.

د. محەمەد یەمەن، مامۆستای بەشی کیمیا لە کولێژی زانستی زانکۆی فورات لە شاری ئەلعەزیز رايگه‌ياند "ساڵی ٢٠١٠ دەستمانکرد بە لێکۆڵینەوە لە دەریاچەی وان، پاش ماوەیەکی زۆر گەیشتووینەتە ئەو ئەنجامەی کە لە دەریاچەکەدا یۆرانیۆمێکی زۆر ھەیە. سوودێکی زۆر بە پیشەسازیی تورکیا دەگەیەنێ."

یەمەن ئاماژەی بەوەدا ئەو پروژەیە لە ماوەیەکی نزیکدا بەکار دەخرێ