14/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
زامی هزرێکی ماندو .. !!
ئێمه کێین و چین و له‌کوێووه هاتووین
پرسیارگه‌لێکه کێ سه‌رسام نا‌کات
ته‌مه‌نی پیاده‌و شه‌که‌ت بونیمان له‌م ژینه هیچه هه‌ر فه‌نایه
مرۆڤیش چنگ له‌سه‌رشان هه‌ر بۆی ڕاده‌کات
چه‌ند هات و چه‌ند ڕۆی به‌لای ئه‌م ژینه هیچ و پووچه‌دا
کێ حاڵی بووه له‌م هاتووچۆیه تا چرای حه‌زی خۆی بۆ هه‌ڵبکات .
ئێمه کێین و چین و له‌کوێوه هاتووین ئه‌ی کێ ئه‌زانێ که‌ی بووینه میوانی ئه‌م خاکه‌و چۆن چۆنی په‌یدا بووین .؟. سه‌رگوزه‌شته‌ی ته‌واو نه‌بوونه ئه‌م چیرۆکه دورو درێژه له‌وه‌ته‌ی هه‌ین له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بیر بکه‌ینه‌وه بۆچی هه‌ین و بۆچی ده‌ڕۆین یان چۆن چۆنی ئێمه هه‌ین و بۆچی هه‌ین که‌چی به‌و هه‌موو ته‌مه‌نه که‌مه‌وه که‌به‌شی خۆشه‌ویستی نا‌کات هه‌ڵئه‌شاخێین به‌یه‌کترداو ماڵی یه‌کتر وێران ده‌که‌ین و هیچیش حاڵی نه‌بووین چیمان کرد‌و بۆچی واده‌که‌ین . ڕه‌نگ کردن بۆ جوانی تابلۆ‌و کۆشک و ڕێکخستنی جلوبه‌رگی ئاده‌میزاده یان بۆ ده‌رخستنی ته‌واوی به‌رزی و نزمی سێبه‌رو ڕوناکییه‌کانی ژیانه بۆ هه‌ستی چێژ‌و ده‌رخستنی واتایه که‌چی ئێمه‌ی ئاده‌میزادو به‌تایبه‌ت مرۆڤی ڕۆژهه‌ڵاتی به‌ڕه‌نگی ناشرین و سه‌قه‌ت جیهانمان تێکداوه . دروست کردن بۆ مانه‌وه‌یه یان بۆ به‌رده‌وام بوونه بۆ هه‌ر کامیان بێت کاره‌که‌ی پێکاوه که‌چی ئێمه به‌پێچه‌وانه‌وه تێکده‌رو شکێنه‌رین . ئاده‌میزاد حه‌زی له‌ژیانه که‌چی ڕۆحێکی شه‌ڕه‌نگێزیشی تێدایه له‌لایه‌ک شه‌ڕو له‌لایه‌ک ئاشتی له‌لایه‌ک ڕک و له‌لایه‌ک خۆشه‌ویستی بۆیه مرۆڤ چه‌ند ڕویه‌کی هه‌یه له‌ژیاندا به‌گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندی که‌سیی یان باوه‌ڕی تایبه‌تی ده‌گۆڕێت . به‌گشتی ڕه‌زا قورس و بڵحین به‌رامبه‌ر یه‌کترو بێ ئاگا له‌م بوون و نه‌بوونه هه‌ر خه‌ریکی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیین که‌چی له‌کۆتاییدا ئه‌وه‌ی دروستمان کردووه به‌خوێن و پاره‌ی خه‌ڵکیتر به‌جێی دێڵین تروسکاییه‌کیش ماوه نی یه هه‌ناسه‌یه‌کی ناخۆشی بۆ هه‌ڵکێشیت . له‌هیچ بوارێک‌دا هه‌تاسه‌ر ناسازێین بۆنمونه دوو مرۆڤ به‌هاوبه‌شیی به‌یه‌که‌وه کار ده‌که‌ن هه‌تا ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بن دووایی ده‌بنه دووژمنی یه‌کترو یه‌کێکیان ئه‌ویتریان ناهێڵێت یان ژن و مێردێک به‌خۆشه‌ویستی خێزان دروست ده‌که‌ن که‌له‌یه‌ک تێر بوون ده‌کشێنه دواوه‌و به‌خوێن و شه‌رو ناخۆشی ئه‌وه‌ی دروستیان کردووه تێکی ده‌ده‌ن دواییش په‌شیمانن له‌وه‌ی که که‌دروستیان کردوو له‌وه‌ی که‌تێکیان دا . بۆ ڕێک ناکه‌وین له‌م بیابانی مه‌رگه‌دا که ئه‌م بوونه ڕه‌ق و ته‌قه شک ده‌به‌ین که‌چی مرۆڤ ڕه‌قترو خراپتر‌و وێرانکه‌رترو به‌سه‌رسوڕمان و ئاسایی یه‌وه نازانێت ڕۆح له‌گه‌ڵ کێدا هه‌ڵده‌کات . شه‌ڕه‌نگێزی ئاده‌میزاد کۆتایی نی یه هه‌تا دنیا دنیایه هه‌رده‌مێنێ و هه‌تا مرۆڤیش هه‌بێت سروشت و بوون و که‌ون خراپتر‌و پیسترو ژه‌هراویتر ده‌بێت . بۆچی هاتین بۆچی ئه‌ڕۆین ئه‌مه پرسی ملیۆنه‌ها بوونه‌وه‌رو ژن و پیاوه له‌م هه‌راو ژیانی لێوان لێوو به‌دبه‌ختی یه‌دا بێعاره مرۆڤ هه‌ر خه‌ریکی خۆ بادان و هه‌رایه بۆ کورسی و لیره‌یه‌ک سه‌ما ده‌کا . چی یه هات و چی یه چی بوو که ڕۆی هه‌موو ته‌مه‌نی ئاده‌میزاد وه‌ک ته‌می داوێنی چییا بوو پێش خۆرهه‌ڵاتن نه‌ما ڕۆی که‌چی شاخ وه‌ک ژیان به‌و زه‌به‌لاحی و ته‌م و ته‌مه‌نه‌وه جوانه . کێ چه‌ندو کێ چۆنی لێده‌زانێ بێته مه‌یدان کێ ده‌زانێ ئه‌م چنگه‌ی یه‌خه‌ی گرتووین له کوێووه هات کێ ده‌زانێ ئه‌م لافاوی شه‌ڕو میهره بۆ کوێ ده‌چێت کێ ده‌زانێ کۆتایی چیرۆکی ته‌مه‌ن له دووای مردن به چی ده‌گات .؟. له‌کوێ بووین و بۆکوێ ده‌چین بێ وه‌ڵامه پرسیارگه‌لێکی ئاوا له‌م هه‌راو تاریکستانه که‌س ناپرسێ له‌م مه‌ینه‌تی و کێشمه‌کێش و تاڵی و ژانه هۆش و بیریش سنورداره لای مرۆڤی گێل و گه‌مژه سه‌نعه‌ت هیچه ئه‌وه‌ی پیاو کووژه قاره‌مانه بۆچی له‌وه‌ته‌ی هه‌ین و هه‌زاران ساڵه دێین و ده‌چین که‌چی مرۆڤی ژیر‌و دانا بۆخۆی له‌خۆی و ئه‌م بوون و ده‌وروبه‌ره به‌گومانه ئێمه یان ئه‌وان که‌س نازانێت کێ ڕاسته گێل و نه‌فام یان زانا‌و دانا یان ئه‌وانه‌ی که‌له‌م بوونه مێشک و دڵیان له‌پڕیدا وێرانه یان شێت و نه‌خۆش و که‌ساس که‌حاڵی نی یه هێنده‌ی بێزمانه‌کان نائاگاو نوستوو به‌سته‌زمانه . هه‌رکه‌سه بۆ خۆیی و ماچی لێوێ غاری به‌تینه و ڕاده‌کات ئه‌وه کێ یه ژینی وه‌ک سه‌عات کرده تاقه‌تی خۆیه‌وه‌و بوو به خوداوه‌ند له گه‌ردوونی بێ سه‌ره‌تاو بێ کۆتایی مرۆڤی بێ ده‌ست و پێی کرده هه‌وێنی ژیانی ڕه‌نگاوڕه‌نگی ئێمه شانۆیه‌کی گه‌رم بۆ بێ تاقه‌تی خۆی ساز ده‌کات . ئه‌م ژینه کاڵ و کرچ و سوێر‌و تاڵه چی یه باخێکی بێ به‌ره وه‌ک و خورمای خه‌ڵاڵ جابۆ حه‌رامه مه‌سته‌کی ڕاست گۆیانه دوور له جه‌نگه‌ڵ له‌گه‌ڵ مه‌ی هه‌نگوینه عه‌شق و ژیان تاجی سه‌ره به‌ڵام داخه‌که‌م له‌ووڵاتی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ی وه‌کو ئێمه‌دا هه‌م عه‌شق و هه‌م مه‌سته‌کی حه‌رامن . لای ئێمه بڤه‌یه هه‌ناسه‌و ژیان سه‌رده‌می مه‌غۆل و ته‌ته‌ره بۆیه ئاسانه بۆ پیاو کووژو دزو جه‌رده خیانه‌ت که‌چی باسی عه‌شقێکی خودایی یان خۆشه‌ویستیی ئابڕوچوونه .. !!! . چۆن هاتین و بۆچی هاتین پرسیارمان له‌لا دروست ده‌کات کێ یه نه‌خشی ته‌مه‌ن و بوون به‌دیواری ژیانه‌وه ڕه‌نگاوڕه‌نگ ده‌کا ئه‌وه کێ یه کوڕان و پیاوانی ووڵاتی ئێمه‌ی به‌و شێوه‌یه نه‌خشاندووه هه‌وێنی جه‌نگ و تفه‌نگ و پیاو کوشتنی بۆ گۆمی خوێن لێ ساز ده‌کات هه‌رکه‌س به‌له‌ش و هۆش و بیری خۆیه‌وه به‌جیاوازی له‌دایک بوو که‌چی یه‌کمان قبووڵ نی یه ده‌مانه‌وێت هه‌موو وه‌کو یه‌کبین . سروشتی یه له‌دایک بووندا حه‌ز نی یه تا ئاره‌زوو بکه‌یت مێ بیت یان نێر که‌چی قه‌ومی عه‌با ڕه‌ش و عه‌قڵ کورت و به‌ربه‌ر کوڕ‌و نێرینه‌یان ده‌وێت زۆریشن کوڕان و پیاوانی میلله‌ته چه‌وساوه‌کانی جیهان خۆفرۆش و پاشه‌ڵ پیسن . جێی گریانه یان پێکه‌نین ئه‌م هزره بۆگه‌ن و کۆنه که‌ده‌ستکاری سروشت و خودا کردوو هه‌موو بوونه‌کانی هه‌بوون ده‌که‌ن ئاخر مرۆڤ به‌و هه‌موو جوانی یه‌وه خوداوه‌ندی مه‌زن و میهره‌بانیش به‌و زانایی یه‌وه که‌چی مرۆڤی که‌م عه‌قڵی ئێمه دێن کوڕان و کچانمان به‌و منداڵی یه خه‌ڵتانی خوێن و ئازار ده‌که‌ن و ئاشنای ترس و نه‌گبه‌تی ده‌که‌ن و قه‌سابخانه‌یه‌ک به‌ناوی خه‌ته‌نه‌وه ده‌که‌نه دیاری منداڵانیان ئاخر مرۆڤ به‌و هه‌موو جوانی یه‌وه که‌خوداوه‌ندی مه‌زن دروستی کردووه نازانێت به‌خه‌ته‌نه‌کراوی دروستی بکات یان ده‌بێت تۆی گه‌مژه‌و نه‌خوێنده‌وار له‌خوا زیره‌کتربیت و کاره‌که‌ی بۆ ته‌واو بکه‌یت .؟. میلله‌تی نه‌فام و ناحاڵیش له‌ژیان حه‌زیان به‌کوڕه هه‌تا کچ که‌چی کوڕیش هه‌ر به‌بچوکی جه‌نگی ده‌وێت به‌گه‌وره‌ییش خوێنی ده‌وێت خۆ که‌س فێری شه‌ڕی ناکا بۆ ناپرسن ئه‌وه کێ یه به‌منداڵی کچان و ژنان فێری سه‌ماو ماکیاج ده‌کات کێ په‌ی ده‌با به نهێنی و سه‌رسامی ئه‌م ژیانه گه‌لی ناحاڵی هه‌ر نێرینه‌ی له‌لا جوانه ئه‌ی ئه‌م هه‌موو پزیشکه ژنه ئه‌ی ئه‌م هه‌موو دایکه ژنه ئه‌ی ئه‌م هه‌موو خوشکه ژنه ئه‌مانه ژن نین فریشته‌ن تۆی پیاویش له‌ووڵاته سورو خوێناویه‌که‌مدا شه‌یتانی شه‌یتانی گه‌وره . ده‌زانم ئازار زۆر ده‌چێژیت ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی خه‌مخۆری نیشتمان و خه‌ڵکیت تۆش سه‌رت سوڕماوه وه‌ک و من له‌م هات و چۆو گه‌ڕه‌لاووژه‌و هات و هاواری ناو ئه‌م ژیانه له‌م جه‌هه‌نه‌می ڕۆح سوتان و زوقمی به‌ناو ژیانه دڵنیام ئه‌مه ژین نی یه به‌ڵک و ته‌ختی شانۆی به‌خته‌وه‌ری و به‌هه‌شتی گا‌و که‌رانه هه‌ندێکیش هه‌ن که‌هه‌میشه ناڕه‌حه‌ت و نائارامن ئه‌زانن ئه‌م ژینه کاول و وێرانه زۆر سه‌خڵه‌تین و شپرزه بۆ ئه‌م ژینه تاڵه به‌په‌رۆشین که ناهێنێت تورێکی تاڵ له‌گه‌ڵ پیاڵه‌یه‌ک مه‌ی و دیمه‌نێکی جوانی مه‌یخانه دڵنیام که‌ناهێنێت په‌نجه بکه‌ی به‌ئاودا بۆ خاتری ئه‌م زیندانی به‌ناو ژیانه که‌چی بۆ هێندێ شتی بێتامی ئه‌م جه‌وره گه‌لێ ناحاڵی و بێهۆشین که دڵخۆشین جار جار وه‌ک و نه‌زان جێی پێکه‌نینه که نازانین بۆ دڵخۆشین . هه‌زاران ساڵه هه‌ین و ده‌ئه‌وه‌نده‌ی تریش هه‌بین هه‌ر تێناگه‌ین له‌م هه‌بوونی بوونه به‌ڵام ئه‌وه کێ یه تابلۆ تاڵ و شیرینه‌کانی ژین به‌هه‌ناسه‌ی خوداوه‌ندێتی خۆی دروست و ووردوخاش ده‌کات کانیاوی ته‌ڕو بیابانی ووشکیش به پێنوسی نهێنی خۆی ئه‌نوسێته‌وه که‌س نازانێت که‌چی ئه‌وه باوکی هه‌موومانه و که‌سیشی لێ په‌یدا نابێت ئه‌وه کوڕی خه‌ڵکه‌و له‌که‌سیش په‌یدا نه‌بووه ئه‌م خوداوه‌ندی کێشمه کێش و هه‌رای ژیانه له‌چاوو هۆش وونه له‌دێر زه‌مانه‌وه گره‌ومان له‌گه‌ڵ ده‌کات هه‌تا دنیا دنیایه نایدۆزینه‌وه چاوشارکێ یه‌کی ئه‌به‌دی یه ئه‌م ژینه له‌گه‌ڵ باوکماندا له‌گه‌ڵ ئه‌و باوکه‌ی که‌منداڵی نابێت . ئه‌ی چۆن مرۆڤ به‌و جوانی یه دائه‌تاشێ و په‌یکه‌ر ساز نی یه ئه‌ی چۆن خوداوه‌ندێکه له هیچ شتێ قه‌د سڵ ناکا وه‌ستایه‌که که‌س وه‌ک و ئه‌و خاک و نیشتمان و مرۆڤ ڕه‌نگ نا‌کات نیشتمانی من وه‌ک و بووکێ جێ په‌نجه‌و پێنوسی ئه‌وه ئه‌و به‌هه‌شته‌یه له کتێبیا بۆ خۆی باسی لێوه ده‌کات ئه‌م ژین و ته‌مه‌نه‌ی که به دڵیش بۆی سوتاوین نی یه شیرین‌تر له‌نیشتمان ئه‌ی بۆ ده‌مرین و له نیشتمانی باوانمان ده‌بین . ئه‌و به‌و جوانی و عه‌شقه‌وه حه‌بیبه‌ی بۆ نالی دروست کرد ئه‌ی بۆ دووای ئه‌و ته‌مه‌نه شیرینه‌ی حه‌زره‌تی نالی هێشتی به‌هه‌ناسه‌یه‌ک بۆ جودایی و غوربه‌ت سه‌رهه‌ڵگرێ و بۆ ووڵاتی مردن سه‌فه‌ر بکات . گێژاوێکه ئه‌م وانه‌ی ژیانه ته‌نها بژی و خۆت خه‌ریک مه‌که کات به‌فیڕۆ بده‌یت خۆت و خه‌ڵکت خۆشبوێ و بژی بۆ مه‌یی و ماچێک و مه‌چۆ به‌لای ئه‌و هاوکێشه قورسه‌ی که‌که‌س هاوسه‌نگیی نا‌کات و لێی تێناگات له‌م شانۆی ژیان و شه‌که‌ت بوونه‌دا به‌س بزانی بۆچی دێی و بۆچی ده‌ڕۆی ئاسوده‌یی میوانته و ئیدی ژیر‌و فه‌یله‌سوفیش قڕوقه‌پی لێده‌که‌ن و وورته ناکه‌ن به‌ڵام نایبینین که‌تێبگه‌ین چونکه ژیان به‌و که‌م و کوڕی و ناهاوسه‌نگیه‌شه‌وه هه‌ر به‌رده‌وامه بۆیه ئه‌و ته‌مه‌نی خۆشی و ناخۆشی و جه‌نجاڵی و کوێره‌وه‌ری یه‌ی ئێمه وه‌ک سه‌هۆڵی به‌ر هه‌تاو وایه زوو ئه‌خلیسکێ و ڕۆده‌چێ و نامێنێت . ته‌مه‌ن چی یه که‌چرکه‌یه‌ک ڕانه‌وه‌ستێ وه‌ک و ئاو فریای عه‌شقێک نه‌که‌وێ له‌دووای فێربوون باوه‌شی حه‌ز بو‌وروژێنێ تاتامی حه‌زێک له‌دووای گێل بوون شیرین‌تر بتامێنێ یه‌که‌م ژیان کاڵ و کرچه ماڵێکیشی پڕ ئاشوب و چه‌رمه‌سه‌ری دووجار ژیان لێزانینه ئاده‌میزاد زۆری ده‌وێ عه‌شق فێربێت چونکه عه‌شق واتای ژینه بۆ بوون له‌دووای مردن جارێکی تر عه‌شق واتات پێ ده‌به‌خشێت بژێیته‌وه بۆیه پێویسته مرۆڤ دووجار بژی . ته‌نها عه‌شقی نه‌شمیل و خاک به‌رهه‌مێکی جوانی ژینه به‌بێ نه‌شمیل باهه‌ناسه‌ش هه‌ر نه‌بووایه ژین لێوان لێو ڕک و ده‌ردو ته‌نهایی و ڕق و کینه . پێت سه‌یر نه‌بێت دوو دێڕ پێشتر سه‌د ساڵ ژیان له‌مه‌وبه‌ره باسی ته‌مه‌ن و ئاومان ده‌کرد ئاویش وه‌کو په‌شمه‌ک و هه‌ڵمه ته‌مه‌نی ده‌چێته سه‌ر ته‌مه‌نی باران له ئاسمانی بێ کۆتایی تۆزێ لیته‌و قوڕاومان بۆ دائه‌کات ئه‌و بارانه‌ی که‌به‌تاو له‌به‌هارا به‌گریانێکی هه‌نسکاویی به‌کووڵ میوانی گووڵه ڕه‌نگ ئاڵه‌کانی باخچه‌ی ئه‌م بوونه دیاری ده‌کات . ئێمه کێین و چین و له‌کوێوه هاتووین ئه‌ی که‌ی بووینه میووانی ئه‌م خاکه‌و چۆن چۆنی په‌یدا بووین وه‌ڵامی نی یه بۆیه سه‌رم سوڕماوه که چ ده‌ریایه‌کی تۆ له‌ئازاری بیابان و تینوێتی دنیایه‌ک ناڕه‌حه‌تیت له خوێندا چاند خوێنیش بۆ ئێمه‌ی بنیاده‌مه بێ قاچ و ده‌سته‌کان بێ ده‌سه‌ڵات له هاتن و بێ قاچه‌ڵات له ڕۆیشتنا خوێن بۆ ئێمه ده‌ردوو ژان بوو نه‌گبه‌تی بووهه‌تا ئێستا هیمۆگڵۆبینی به‌ربه‌رو شه‌ڕه‌نگێزی له‌گیانمان چه‌که‌ره ده‌کات . بۆ مرۆڤ به‌م جۆره ئاڵۆشه پێکهات هه‌رچی غه‌ریزه‌ی دنیایه تێیخنراوه ئه‌و هه‌موو ئاره‌زوه چی یه‌و دنیای جۆراو جۆر له حه‌ز به‌یاسای نه‌داران حه‌رامه گه‌ر وایش نه‌بێ به‌ڵام به‌چه‌شنی دی ئاره‌زووه‌کان تێرن به‌شه‌رعی به‌رژه‌وه‌ندی . هه‌رچی خۆشی ژیان هه‌یه نیشانه‌ی پرسیار‌و حه‌رامه ناخۆشه‌کان بێ یه‌ک و دوو حه‌ڵاڵن دوعایه‌کی له‌م چه‌شنه به‌تاڵه گه‌ردوونی جوان و شیرین لای بێ خه‌م و به‌خته‌وه‌ران . تۆش ئاسمانێکیت پڕله پێکه‌نین و تریقانه‌وه گوێ نه‌دان و بێ خه‌میی و ڕۆح سوتان تۆی هه‌ناسه‌و خه‌م و شایی و پرسه‌و به‌هارو زریان ئه‌وه تۆی تاریکی شه‌وانی توڕه‌بوونت ده‌هاویژی یه ناومان بۆ خه‌وزڕان یاخی له‌ئێمه‌ی چه‌قاوه‌سوو له‌شه‌وی ساردی بڵێسه‌و باو‌و بۆران یان ئێمه‌ش توڕه‌و ماندو له‌دنیای بێ ده‌نگی تۆ یان بێزار و بێ بڕوا له چاوشارکێ ی وون بوونی تۆ وون بونێکی ئه‌م ماڵه گه‌وره‌یه‌ی دنیای هه‌تا ئه‌به‌د ئه‌ی چی ده‌کا بنیاده‌مێک یاده‌وه‌ری هه‌موو عومری شیرین نه‌بێ تاڵی هاوڕێی شه‌وگارو ته‌مه‌نێک مه‌نفای نیشتمان بێت بێ لانه‌یی جاڕسی هه‌موو ساتێکه تاکو ئه‌مرێ ئه‌ی چی حاڵی بوو له‌م دنیای سته‌مه تا له‌و دنیا به‌قولاپا هه‌ڵبوواسرێ وه‌ک مه‌له‌وانێ که تێنه‌گا و حاڵی نه‌بێ له‌قوڵی ئاو له‌سامی شه‌پۆل و بێ‌ئاگا له خنکان وه‌ک ڕاوچی یه‌ک ناشاره‌زا له‌جه‌نگه‌ڵ و گرتنی داویان بێ هۆش له ته‌مه‌نی خۆی و ناڕه‌حه‌ت له‌خوێنی گه‌نجیا به‌حه‌زی خۆت ئه‌ی گه‌ردوون کێش مه‌کێشی ژین ئه‌که‌یته ناومانه‌وه ئاده‌میزاد لێوان لێو له مه‌ملله‌که‌تی قه‌ده‌رو ئازاردا بژی خه‌نجه‌ر به‌ناو ڕۆحیا گوزه‌ر ده‌کات له‌ووڵاتی جه‌نگه‌وه هاتبێ و به‌ئاره‌زوی یه‌کێکی دی بمرێ کاره‌ساته ئه‌م به‌ناو ژینه به‌ڵایه ئه‌م ترس و تۆقینه خۆ تێنا‌گا که بۆ هه‌یه خۆ نا‌زانێ بۆ کوێ ده‌چێت ده‌با پرسێ ده‌با شتێ پێش هاتن و ده‌با ده‌نگێ دووای ئۆغربێت ده‌با شتێ دووای بوون و دیسان شتێ دووای مردن بێت ڕۆح ده‌ڕوات و جه‌سته ده‌ڕزێت بێ ئه‌وه‌ی هیچ حاڵی بین له‌م ژیانه بۆ بێ ئاگا بێین و بڕۆین له‌م زیندانه لێڵ و شوومه جیهانێکیش هه‌ناسه‌ی تاڵ میوانی چوار وه‌رزی ساڵمان بێت . ئێمه کێین و چین و له کوێوه هاتووین ئه‌ی که‌ی بووینه میووانی ئه‌م خاکه‌و چۆن چۆنی په‌یدا بووین هه‌رکه‌س هات و ناحاڵی له ده‌ورو به‌ری هه‌رکه‌س هات و زمانی چه‌قۆی ده‌سه‌ڵات بوو هه‌رکه‌س هات و قامچی پێ بوو کوشتنی لا ئاوخواردن و که‌یف و سه‌فا درۆی له لا پێنج فه‌رزه ڕه‌وا بوو سه‌ربڕینی گووڵ و په‌پوله‌ش غه‌زاو شۆڕش بێت هه‌رکه‌س هاتو به‌زمانی گووڵ زۆر نامۆ بوو هه‌رکه‌س هات و قێزی له‌وه‌نه‌وشه‌و دڵی له عه‌شق تێکه‌ڵ ده‌هات هه‌رکه‌س هات و تف له‌گووڵ و گۆرانی بۆ جه‌نگ و کوشتن ده‌ووته‌وه هه‌رکه‌س هات و بۆ کوشتن و سه‌ربڕینی په‌پووله‌کان ده‌ست واڵابوو هه‌رکه‌س هات خه‌نده‌و شادی نه‌کرده دیاری هه‌ژاران ده‌سه‌ڵات خاکی ووڵاتی کێڵا به ئاگر و ئاسن بۆیه شه‌ونمه‌کانی ته‌مه‌ن دڵۆپ دڵۆپ له‌گه‌ڵای چاوانی خاکه‌وه فرمێسکیان ڕشت بوو به‌هه‌ڵمی فه‌نابوون فریای دوو به‌یانی ڕه‌نگ شه‌فه‌قی نه‌که‌وت تاعه‌شق له‌گه‌ڵ هه‌تاوا بکا . ئێمه کێین و چین و له‌کوێوه هاتووین وه‌ڵامی سه‌رئێشه‌ی ئه‌م پرسیاره ئاسان نی یه ئێمه‌ی ناحاڵی له‌م به‌زمه چی ئه‌زانین له‌م جیهانی باخی بێ به‌ره چیمان خوارد‌و چی حاڵی بووین .؟. ئه‌وه‌ی زانینه لای ئێمه هه‌رکه‌س که ڕۆی نایه‌ته‌وه مه‌گه‌ر خودا بۆ خۆی له‌مردنێکا بۆمان باس بکاو بیگێڕێته‌وه ئه‌گه‌ر گه‌ردوون وانه‌یه‌ک بێت بۆ سزادان له‌ناو قه‌ومی هه‌ژارو دوواکه‌وتووی به‌ربه‌رستاندا ئاخوند‌و ڕیش بۆز یه‌که‌م که‌سن له‌ئاگردا بتوێنه‌وه گریمان دنیا سروشته‌و خاوه‌نێکی هه‌ر نه‌بووه ئه‌ی کێ له‌ودیو گه‌ڵاکانه‌وه سات به سات وچرکه به چرکه ته‌مه‌نی گووڵان ده‌نوسێته‌وه باخه‌وان ده‌ستی باوکایه‌تی باخ و گووڵه ئه‌ی بۆ ته‌مه‌نی خۆشه‌ویستی خۆی له باخ و نهێنی چرۆکان ناهۆنێته‌وه .؟. نامه‌یه‌ک بۆ نهێنی یه‌کانی تۆ ئه‌ی سبه‌ینێی کڵۆڵتر له‌ئه‌مڕۆ ئه‌م هه‌موو جه‌نگه چی یه بێ پشوو تاوێ برسی و تاوێ وێڵ تاوێ لافاو تاوێکی تر شمشێری کولی دوواکه‌وتوی کۆنه‌په‌رستی و خێڵ هه‌ناسه‌یه‌کین بێ ئۆخه‌ی هه‌ر له دووێنێی چاوه‌ڕوانیدا به‌جێماین زه‌مینێکین بێ خاکه‌نازو پاچ و بێڵ ژینێک که هه‌ناسه‌کانی سارده بێ پرسیار هاتووین بێ وه‌ڵام ده‌ڕۆین ده‌با ژین هه‌مووی هه‌ر تاڵی نه‌با بۆ که‌سی زانا زه‌هری مار نه‌با فه‌لسه‌فه‌ی ژیان بێ کۆتایی یه ده‌ڵێن چناره‌و هه‌رگیز نانه‌وێ ئه‌ی بۆ شیعر‌و چیرۆکی سۆز هێنده کورته فریای ماچی کتێبێک ناکه‌وێت ته‌مه‌نی مێروله چی یه که‌چی قه‌ومی شه‌پۆل و شه‌ڕن بۆ پووش و ده‌نکه گه‌نمی ژیان . نامه‌یه‌ک بۆ تۆ ئه‌ی بوون ئه‌ی تاقه‌تی بێ کۆتایی ناڕه‌حه‌تیت کرده خوێنی مێژووه‌وه بۆیه نان سێژه‌م گریانه هیلاک بوون و خه‌م و ژانه نه‌بوون له‌م شه‌ڕه چاتره دوای عومرێکی کوله‌مه‌رگی هه‌زاران جار مردن ده‌بێته میوان و له‌مه‌نفای ناو ووڵاتی خۆتدا هاوڕێ ده‌بێت هه‌موو ڕۆژێ مردنێکیش له‌غوربه‌تدا مسۆگه‌ره بۆ مرۆڤی زرنگ و زانا . پیاوێک ژین و ووڵاتی له‌لاشیرین بێت جارێکی دی به‌ره‌و نه‌مان و بێ به‌رگی ناڕوواته‌وه ناو باسی غوربه‌ت غه‌ریبی تاڵه زه‌هره نامۆیی یه له‌مێژه سه‌گه ئازاکان چیرۆکی به‌رگری و وه‌فایان هه‌بووه سه‌گ گیاندارێکی ماڵی یه له‌مرۆڤ گه‌لێک چاکتره هه‌رگیز کولانه‌و ماڵی خۆی جێناهێڵێت ده‌گێڕنه‌وه له‌ئه‌نفالی زوڵم و سته‌مدا سه‌گه‌کان له‌خیانه‌تکاران و ناپاکان مرۆڤترو باشتربوون به‌رگرییان له ماڵ و کولانه‌کانیان کردووه سه‌گێک بۆمانه‌وه‌و نه‌ڕوخانی ماڵی خاوه‌نه‌که‌ی له‌گوندێکی کوردستاندا قه‌پی به زنجیری ده‌بابه‌کاندا کردووه . ئێمه کێین و چین و له‌کوێوه هاتووین هه‌تا بژیت قه‌د مه‌پرسه چونکه وه‌ڵامێک نابینییه‌وه گرنگ شادی یه بۆ ئه‌وان شادیش قه‌د میوانی ژیران نی یه هه‌رچی گه‌رمای دنیا هه‌یه به‌خۆشبه‌ختی یه‌کی ده‌روون نابێ ئێمه‌و ئه‌وانه‌ی که‌تۆزێک له‌م که‌ونه گه‌یشتووین تازه دنیای زوقمین ناکرێینه‌وه . دنیای جوانی وگه‌ڵای داری مناڵیمان زوو به‌سه‌رچوو کوێره‌وه‌ری و تاڵی ژیان وه‌ک و ده‌وار و ڕه‌شه‌با چوار وه‌رزمان ترس و گریانه له‌مێژه هاوڕێی بوونمانه ساتێک نه‌هات نه‌ماندی به‌خته‌وه‌ری هه‌مووی گریان و شینه خۆشی له‌ڕۆحمانا له‌مێژه داڕماوه . نامه‌یه‌ک بۆ تۆ ئه‌ی بوون ئه‌ی کاتژمێری بێده‌نگی من عه‌بدێکی پڕ له جیهانی ژانم پڕ ئاسمانێک هه‌ناو سووتان و دنیای به‌شی تاریکستان قه‌ده‌رم بوو نۆره‌ی جه‌نگه‌ڵی نه‌فامیم به‌رکه‌وت وه‌لێ عه‌شقی سوتاندوم خه‌یاڵت بۆیه بۆلای نورت هاتووم خاڵێک له دیوانه‌که‌ی نالیم هاتوم تاڵه موویه‌ک عه‌شق فێربم من له ووڵاتی ده‌رده‌وه هاتوم گلێنه‌م لێڵ و تاریکه وه‌ڵامی نامه‌که‌م به‌ته‌پوتۆزی کاروانا بۆ بنێره ئه‌و کاروانه‌ی به‌رده‌ووام بیر له‌من و تۆ ده‌کاته‌وه بۆ سبه‌ینێ . ئه‌ی ئه‌و بوونه‌ی که گه‌وره‌ییت له‌مرۆڤدا نوسی یه‌وه که‌جوانی یه‌کی بێ وێنه‌ت به‌خشی یه ئاده‌میزاد لێمان ببوره سه‌رمان ئاوساوه له‌م چاوشارکێی ژیانی تۆیه‌دا . به‌ڵام گه‌وره‌م خوارو خێچیت له‌ته‌وێڵی نه‌فامێکا به‌دی ده‌کرێت زیره‌کیشت له‌ئه‌نیشتاین و نیتشه‌دا ڕه‌نگی گرتووه . ئه‌م بوون و ژیانه گه‌ر تاڵیشی زۆره گه‌لێ خۆشه که‌چی ئاقیبه‌ت ئه‌مانسڕیته‌وه ده‌ست و په‌نجه‌که‌ت هه‌مووی جوان نی یه نوسینت هه‌یه له‌سه‌قه‌تیدا له‌غه‌درو کڵۆڵی و له به‌دبه‌ختیدا یه‌کێ جوان و یه‌کێ نابووته یه‌کێ ده‌ووڵه‌مه‌ند یه‌کێ په‌ڕپووته حیکمه‌تی ئه‌وه چی یه یه‌کێ وه‌ک پاشا شه‌و ده‌باته سه‌ر یه‌کێ وه‌ک گه‌دا خه‌و به‌نانه‌وه ده‌بینێت . ناڕێکیت هه‌یه جێگه‌ی پرسیاره هیچ چاویلکه‌یه‌ک نایخوێنێته‌وه بمبوره گه‌وره‌م هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی لێ‌حاڵی بووم .
له‌ڕاستیدا ئه‌م هه‌موو هه‌راو هۆریاو شێر‌و ڕێوی یه بۆ ئه‌وه‌یه هه‌موو بزانین که ئه‌م ژیان و بوونه هیچ و کاتی یه وه‌کو هه‌ڵمی سه‌ر ده‌ریا وایه بۆیه ئه‌وه‌ی که واتا ده‌به‌خشێته ئه‌م بوونه ته‌نها وشه‌و کرداری جوان و خۆشه‌ویستی یه . که‌واته باهه‌موومان یه‌کمان خۆش‌بووێت و ئیتر به‌نهێنی خۆشه‌ویستی نه‌که‌ین و به‌ئاشکراو نهێنیش مرۆڤ نه‌کووژین . ئێمه خه‌ڵکی ووڵاتی ئاوه‌ژووین به‌نهێنی خۆشه‌ویستی ده‌که‌ین و به‌ئاشکراش درۆ‌و دزی و پیاو ده‌کووژین .