21/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
موحه‌مه‌دی کوڕی تومرت و دروست بوونی کۆمه‌ڵی موه‌حدین
کاتێك که هاته ده‌ره‌وه موحه‌مه‌دی کوڕی تومرت له دیوانی عه‌لی کوڕی
یوسفی کوڕی تا‌شفین له مه‌راکیش، ڕۆشتن به‌ره‌و لای هاوڕێیه‌کی که له
شارێك بوو له نزیکی مه‌راکیش له‌و شاره‌شه‌وه ڕۆشتن به‌ره‌و لادێیه‌ك که
به قه‌دپاڵی چیایه‌که‌وه بوو به‌ناوی "تينملل"
که دوای دێینه سه‌رباسی که ئه‌مه ده‌بێته پایته‌ختی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی که موحه‌مه‌دی کوڕی تومرت دایده‌مه‌زرێنێت.
له‌ڕاستیدا موحومه‌دی کوڕی تومرت که‌سێك بوو که دونیا نه‌ویست بوو،
که‌سێکی زاهید و تا ئه‌و په‌ڕی زوهدی ده‌کرد، ته‌نها خاوه‌نی گۆچانه‌که‌ی
ده‌ستی بوو خواردنیشی زۆر که‌م بوو، قه‌د خواردنی خۆشیشی نه‌ده‌خوارد وه‌ك
پێشتریش ئاماژه‌مان پێ کرد خاوه‌نی زانستێکی بێ‌شومار بوو، له‌ناو ئه‌و لادێ
بچوکه‌دا وورده وورده خه‌ڵکی له ده‌ورو پشت کۆ بوه‌وه، ده‌ستی کرد به
قسه‌کردن بۆ خه‌ڵکی وه زۆر کاریگه‌ری له‌سه‌ر خه‌ڵکی دانابوو، هۆکاری
قسه کردنه‌که‌شی ئه‌وه بوو که خه‌ڵکی زۆر زوو لێی وه‌رده‌گرت له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی تاوان زۆر بڵاو ببوه‌وه له وڵاتی مورابطیندا، کۆمه‌ڵێکی که‌می
له ده‌وروپشت کۆ بونه‌وه ئه‌م کۆمه‌ڵه‌ی ناونا به موه‌حیدین وه ئه‌م
وشه‌یه زۆر ترسناکه وه پاشان دێینه سه‌ر باسی ئه‌و وشه‌یه....
ڕۆژ به‌ڕۆژ پێگه‌ی موحه‌مه‌دی کوڕی تومرت به‌رز ده‌بوه‌وه هه‌ر
به‌وه‌نده‌ی که پێگه‌ی به‌هێز بوو وه خه‌ڵك له ده‌وروپشتدا کۆ بوه‌وه،
توشی ئینحرافاتێك و ده‌رچونێك بوو له بیر‌و باوه‌ڕی ئیسلامی که زۆر ترسناك
وه هۆکاری ئه‌وه‌ش که وای لێ کرد که بچێته ده‌ره‌وه وه خۆی گومڕا
بکات ئه‌وه بوو که له‌لای هه‌موو بیروباوه‌ڕه‌کان زانستی وه‌رگرتبوو وه‌ك
سونه‌و شیعه‌و موعته‌زیله وه زۆری تریش بێجگه له‌وان له وڵاتی شام و
به‌غدا و مه‌ککه و میسر‌و زۆری تریش.
بیروباوه‌ڕێکی تێکه‌ڵاو دروست ببوو له‌لای ئه‌م پیاوه بۆ نمونه:
یه‌که‌م: بانگه‌شه‌ی بۆ مه‌عسوم بوونی خۆی ده‌کرد واتا که پاك و بێگه‌رده
لای هه‌موان ئاشکرایه وشه‌ی "عصمه و معصومیت" له لای ئه‌هلی سونه‌و
جه‌ماعه نییه‌و نه‌گونجاوه بێجگه له پێغه‌مبه‌ران (سه‌لامی خوایان لێ
بێت) ته‌نانه‌ت ڕه‌واشی نابینن بۆ سه‌حابه گه‌وره‌و به‌ڕیزه‌کان
وه‌ك"ئه‌بوبه‌کر و عومه‌ر و عوسمان و عه‌لی" ڕه‌زاو ڕه‌حمه‌تی خوایان
لێبێت.
لێره‌دا بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که موحه‌مه‌دی کوڕی تومرت له‌سه‌ر مه‌نهه‌جی
شیعه‌ی دوانزه ئیمامیه، به‌وه‌ی که داوای کرد مه‌عصومه‌و له هه‌موو
گوناهێکی گه‌وره‌و بچوك و بیر چونه‌وه‌ش، واتا وه‌ك پێغه‌مبه‌ر (صلی الله
علیه وسلم) گوێی بۆ بگیرێت هه‌ر له ته‌مه‌نی منداڵیه‌وه تا مردنی
هه‌رچیه‌کی کرد عه‌مده‌ن یان سه‌هوه‌ن مه‌عصومه‌و وه‌ك حه‌سانه‌یه‌ك که‌س
بۆی نییه ڕه‌خنه‌ی لێ بگرێت، لێره‌دا بۆمان ده‌رکه‌وت که کوڕی تومرت که
داوای مه‌عصومیه‌تی کرد بێ هیچ شك و گومانێك کاره‌ساتێک زۆر گه‌وره‌ی
خولقاند وه توشی ئینحرافاتێکی بیر‌و باوه‌ڕیش بوو، وه ته‌نها پێغه‌مبه‌ران
مه‌عصومن، به‌ڵام ئه‌و ئه‌م کرده‌وه‌شی دایه په‌نای خۆی.
ئه‌مه‌ش دوکتۆر "صلابی" له لاپه‌ڕه (40)ی دولة الموحدين دا باسی کردووه.
ادّعى العصمة
والعصمة عند أهل السنة والجماعة لم تثبت إلا للأنبياء والرسل عليهم الصلاة
والسلام فيما يبلغون عن الله من شرع، ولم يقولو بها لسواهم حتى لكبار
الصحابة الذين خصهم الله بالفضل كأبي بكر وعمر وعثمان وعلي وغيرهم.
إن ابن تومرت بهذا النهج يكون قد وافق الرافضة الإثنى عشرية الذين قالوا
بالعصمة لأئمتهم حيث يقولون بوجوب عصمتهم من الكبائر والصغائر والنسيان،
كما قالوا إن الإمام كالنبي يجب أن يكون معصومًا من جميع الرذائل والفواحش
ما ظهر منها وما بطن من سن الطفولة إلى الموت، عمدًا وسهوًا، كما يجب أن
يكون معصومًا من السهو والخطأ والنسيان
وهكذا نرى كيف غالى ابن تومرت في القول بالعصمة لنفسه، وهذا بلا شك انحراف
عقدي خطير لأن من جعل بعد الرسول معصومًا يجب الإيمان بكل ما يقوله فقد
أعطاه معنى النبوة وإن لم يعطه لفظها)) دولة الموحدين - الصلابي صـ40"
دووه‌م:بانگه‌وازی ئه‌وه‌ی کرد بۆ مورابطینه‌کان که له موجه‌سیمه‌کانن،
له ڕاستیدا ده‌بێ ئه‌وه به ڕاستگۆیانه بڵێین که مورابطین دانیان به
سیفه‌تی خوای گه‌وره‌دا ده‌نا وه‌ك خۆی که هه‌یه، به‌ڵام موحه‌مه‌دی کوڕی
تومرت ئه‌م بیر‌و هزره‌ی له موعته‌زیله‌کانه‌وه وه‌رگرتبوو، له‌وه‌ی که
نه‌فی سیفاتی خوای گه‌وره‌ی ده‌کرد که ئه‌مه‌ش خۆی بۆ خۆی بابه‌تێکی
دورودرێژ و پڕ فیتنه‌یه نامه‌وێت به درێژی باسی لێوه بکرێت و مێشکی
خوێنه‌رانی پێوه مه‌شغوڵ بکه‌م، به‌ڵام ده‌مه‌وێت ئه‌وه بگه‌یه‌نم که
مورابطینه‌کان ئیسپاتی سیفاتی خوایان ده‌کرد وه‌کو خۆی ئه‌و بانگه‌شه‌ی که
موحه‌مه‌دی کوڕی تومرت بۆی کردن هیچ ڕاستیه‌کی تیا نه‌بوو، بۆیه ئه‌و
بانگه‌وازه‌شی بۆ کردن بۆ ئه‌وه‌ی مورابطینه‌کان کافر بکات و وه به‌ئاشکرا
پێیان بڵێت که ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ عه‌لی کوڕی یوسفی تا‌شفین و ئه‌وه‌ی له
ژێر سێبه‌ری زانا‌و والیه‌کانیاندا یه هه‌رکه‌س له‌ژێر سایه‌و
ده‌سه‌ڵاتیاندا بمێنێته‌وه و ڕازی بێ پێیان ئه‌و که‌سه کافره.
وه ئه‌م قسه‌یه زۆر ترسناکه، ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که هه‌رکه‌س له
وڵاتی ئه‌نده‌لوس و مه‌غریب و شوێنه‌کانی تری ژێر ده‌سه‌ڵاتی مورابطیندا
بێت کافرن.
لێره‌دا ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێت که موحه‌مه‌دی کوڕی تومرت فیکره‌ی
موعته‌زیله له هزریدا چه‌سپی بوو وه ڕه‌ددی سیفاته‌کانی خوای گه‌وره‌ی
ده‌کرده‌وه په‌نا به‌خوا، بۆیه به شوێن که‌وتوه‌کانی ده‌وت که سه‌رقاڵ
بن به زانسته‌وه وه زانسته‌که‌شتان یه‌کتا په‌رستیه که بنه‌ڕه‌تی
دینه‌که‌تانه، بۆیه پێی ده‌وتن نه‌فی شه‌بیهو هاوبه‌ش و هه‌روه‌ها
هاوشیوه‌ی خوا بکه‌ن وه خوای گه‌وره هیچ سنورێکی بۆ دانانرێت، وه خوای
گه‌وره مه‌کانی نییه په‌نا به‌خوا وه له هیچ جێگایه‌کیشدا نییه،
له‌مه‌شه‌وه ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێت که مه‌نهه‌جی موعته‌زیله‌ی له
ئه‌سماءوسیفاتدا گرتبووه به‌ر بۆیه کۆمه‌ڵه‌که‌شی ناو نابوو موه‌حیدین
وه‌ك موعته‌زیله‌کان ده‌ڵێن خوای گه‌وره یه‌کتایه‌و هیچ سیفاتێکی نییه،
ئه‌مه‌ش دوکتۆر صلابی له کتێبی دولة الموحدین باسی لێوه کردووه.
" وبذلك يكون ابن تومرت قد وافق المعتزلة في نفيهم الصفات عن الله تعالى
وكان يقول لأتباعه: "واشتغلوا بتعليم التوحيد فإنه أساس دينكم، حتى تنفوا
عن الخالق الشبيه والشريك والنقائص والآفاق والحدودد والجهات ولا تجعلوه
سبحانه في مكان أو جهة، فإنه تعالى موجود قبل الأمكنة والجهات فمن جعله في
جهة ومكان فقد جسمه ومن جسمه فقد جعله مخلوقًا، ومن جعله مخلوقًا فهو كعابد
وثن" لقد تبنى ابن تومرت منهج المعتزلة في الأسماء والصفات حيث نفى كل ما
عساه أن يوهم الشبه والمثلية لله سبحانه حتى ولو كان ذلك من الأسماء
والصفات الثابتة لله تعالى في الكتاب والسنة ولهذا سمّى أصحابه بالموحدين
لأنهم في رأيه هم الذين يوحدون الله لنفيهم الصفات عنه سبحانه وتعالىن كما
كان يسمي أتباعه بالمؤمنين ويقول له‌م: ما على وجه الأرض من يؤمن إيمانكم))
دولة الموحدين – الصلابي"
سێیه‌م:حه‌ڵاڵ کردنی خوێنی مورابطین
له‌دوای ئه‌وه‌ی که مورابطینی به کافر دا له قه‌ڵه‌م ئیتر ئه‌وی کرده
هۆکارێك بۆ حه‌ڵال کردنی خوێنی مورابطین، موحه‌مه‌دی کوڕی تومرت فه‌رمانی
کرد به شوێنکه‌وتوه‌کانی که دژی مورابطین بجه‌نگن شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ بکه‌ن
کوشتنیانی حه‌ڵاڵ کرد، وه پێشی ووتن که جه‌نگان دژی مورابطین تاوان و
گوناهی تێدا نیه، وه هه‌رکه‌سێك له مورابطین بکوژێت ئه‌وا ئه‌جرو
پاداشتی ده‌ست ده‌که‌وێت، هه‌موو زانایان له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێکه‌وتن که
موحه‌مه‌دی کوڕی تومرت بۆ خوێن ڕشتن زۆر ئاسان کار بوو خێرا خوێنی ڕشتن
خوێنی خه‌ڵکی حه‌ڵاڵ ده‌کرد، ئه‌مه‌ش یه‌کێکه له بیری خه‌وارجه‌کان که
موحه‌مه‌دی کوڕی تومرت وه‌ریگرتبوو له ئاسان کردنی خوێن ڕشتن، کاریگه‌ری
ئه‌وانی زۆر له‌سه‌ر بوو پێشتر باسمان کرد له گه‌ڕانه‌کیدا به دوای
زانستا توشی ئه‌م بیر‌و هزره بوو.
موحه‌مه‌دی کوڕی تومرت هه‌موو مه‌به‌ستێكی ئه‌وه بوو که کار بکات بۆ
ڕوخاندنی ده‌وڵه‌تی مورابطین دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی موه‌حدین به هه‌ر
شێوه‌یه‌ك بووه، بۆیه خوێن و سه‌رو ماڵیانی حه‌ڵاڵ کرد ته‌نانه‌ت پاره‌ی
ده‌ستیانیشی حه‌ڵاڵ کرد، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی که گومانیان هه‌بووایه له
کاره‌کانی کوڕی تومرت خوێن و سه‌روه‌ت سامانی حه‌ڵاڵ ده‌کرد ئه‌گه‌ر چی
شوێنکه‌وتوانی خۆشی بوایه، ئه‌مه له کاری میکافیلی ده‌چوو بۆیه بۆ
ئه‌وه‌ی سه‌ر بکه‌وێت هه‌موو کارێكی حه‌ڵاڵ ده‌کرد.....
له‌ڕاستیدا موحه‌مه‌دی کوڕی تومرت هه‌ڵسا به کارێك پێ ده‌وترا (تمييز
الصادقين) واتا ڕاستگۆکان پاك بکاته‌وه له خراپه‌کاران و مونافیقه‌کان و
سه‌رپێچان وه هه‌ڵسا به فه‌رمانی کوشتنیان و کوشتنیانی حه‌ڵاڵ کرد.
وه لای هه‌مووان ئاشکرایه که له ناو ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا زۆر جه‌خت
له‌سه‌ر پاراستنی ژیانی خه‌ڵکی ده‌کات زۆر به‌دوای ئه‌وه‌دا ده‌گرێت که
خه‌ڵکی پاك بکاته‌وه بیری خوێن ڕێژی له مێشکی خه‌ڵکدا بسڕێته‌وه، وه
حه‌رامی کردوه کوشتنی خه‌ڵکی به بێ هۆ به گه‌وره‌ترین تاوان ئاماژه‌ی بۆ
کراوه، به‌ڵام لێره‌دا ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێت که ئینحرافاتێكی تر
موحه‌مه‌دی کوڕی تومرت که کردوێتی له خۆیه‌وه خوێنی خه‌ڵکی حه‌ڵاڵ بکات،
وه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت (وَمَنْ يَقْتُلْ مُؤْمِنًا مُتَعَمِّدًا
فَجَزَاؤُهُ جَهَنَّمُ خَالِدًا فِيهَا وَغَضِبَ اللَّهُ عَلَيْهِ
وَلَعَنَهُ وَأَعَدَّ لَهُ عَذَابًا عَظِيمًا) ( النساء:93)
'هه‌رکه‌سێك به ده‌ستی ئه‌نقه‌ست ئیماندارێك بکوژێت پاداشتی ئه‌و ئافری
دۆزه‌خه که ژیانی نه‌بڕاوه‌ی ده‌بێت تیادا بباته سه‌ر، ڕق و خه‌شمی خوای
له‌سه‌ره، هه‌روه‌ها نه‌فرین و سزایه‌کی گه‌وره‌و بێ سنوری بۆ ئاماده
کردووه'.
( يقول الحافظ ابن كثير في تفسيره لهذه الآية: وهذا تهديد شديد ووعيد أكيد
لمن تعاطى هذا الذنب العظيم، الذي هو مقرون بالشرك بالله في غير ما آية في
كتاب الله، حيث يقول، سبحانه، في سورة الفرقان: [وَالَّذِينَ لا يَدْعُونَ
مَعَ اللَّهِ إِلَهًا آخَرَ وَلا يَقْتُلُونَ النَّفْسَ الَّتِي حَرَّمَ
اللَّهُ إِلا بِالْحَقِّ]... {الفرقان: 68} وقال تعالى: [قُلْ تَعَالَوْا
أَتْلُ مَا حَرَّمَ رَبُّكُمْ عَلَيْكُمْ أَلا تُشْرِكُوا بِهِ شَيْئً] إلى
أن قال: [ وَلا تَقْتُلُوا النَّفْسَ الَّتِي حَرَّمَ اللَّهُ إِلا
بِالْحَقِّ ذَلِكُمْ وَصَّاكُمْ بِهِ لَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ] {الأنعام:
151}.والأحاديث في تحريم القتل كثيرة جدًا...منها: لزوال الدنيا أهون عند
الله من قتل رجل مسلم وفي الحديث الآخر: عَنْ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى
اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ لَوْ أَنَّ أَهْلَ السَّمَاءِ وَأَهْلَ
الْأَرْضِ اشْتَرَكُوا فِي دَمِ مُؤْمِنٍ لَأَكَبَّهُمْ اللَّهُ فِي
النَّارِ صححه الألباني، وفي الحديث أيضًا: من أعان على قتل مسلم ولو بشطر
كلمة، جا‌ء يوم القيامة مكتوب بين عينيه: آيس من رحمة الله. ضعفه
الألباني.هـ)
که‌واته حه‌ڵاڵ کردنی خوێنی خه‌ڵکی گه‌وره‌ترین تاوانه وه به‌زه‌یی خوای
گه‌وره ده‌شارنه‌وه وه له هه‌مان کاتدا به هه‌موو پێوه‌رێكی مرۆیی
ناچیزوه خراپه....
وه پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت..
(وفي البخاري ومسلم...عَنْ مَسْرُوقٍ عَنْ عَبْدِ اللَّهِ قَالَ: قَالَ
رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: لَا يَحِلُّ دَمُ
امْرِئٍ مُسْلِمٍ يَشْهَدُ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَأَنِّي
رَسُولُ اللَّهِ إِلَّا بِإِحْدَى ثَلَاثٍ النَّفْسُ بِالنَّفْسِ
وَالثَّيِّبُ الزَّانِي وَالْمَارِقُ مِنْ الدِّينِ التَّارِكُ
لِلْجَمَاعَةِ)
يقول الأستاذ سيد قطب رحمه الله: إنها جريمة قتل لا لنفس فحسب -بغير حق -
ولكنها كذلك جريمة قتل للوشيجة العزيزة الحبيبة الكريمة العظيمة، التي
أنشأها الله بين المسلم والمسلم. إنها تنكّر للإيمان ذاته وللعقيدة نفسه.
ئه‌وه‌ی که زۆر گرنگه که باسی بکه‌ین هه‌ڵوێسته‌یه‌کی له‌سه‌ر بکه‌ین
ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که موحه‌مه‌دی کوڕی تومرت زۆر پشتیوانی به که‌سێکی فاسق
ده‌به‌ست که ناوی "أبو عبد الله بن محسن الونشريسي" که ناوی نابوو به
به‌شیر واتا له‌قه‌به‌که‌ی به شیر بوو که که‌سێکی سه‌ر لێشێواو سه‌رپێچ
بوو، موحه‌مه‌دی کوڕی تومرت فه‌رمانی کرد به‌م به‌شیره که خۆی فێری زانست
قورئان له‌به‌ر کردن بکات، به‌ڵام به دزیه‌وه خۆی فێری زۆربه‌ی
زانسته‌کانی ئیسلامی کرد وه ئه‌م فاسقه به نهێنی خۆی فێر کرد‌و وه
حوحه‌مه‌د کوڕی تومرت فه‌رمانی پێ دا که خۆی به شێت له قه‌ڵه‌م بدات و
لیک و چڵمی هه‌میشه پێوه بێت نه‌توانێت سواری وڵاغه به‌رزه بێت خۆی وا
نیشان بدات که که‌سێکی شێت و هیچ نه‌زانه له به‌ر چاو خه‌ڵکیدا تا
منداڵان گاڵته‌ی پێ بکه‌ن....
وه هه‌روه‌ها ئیمامی "الذهبي"له کتێبی"سير أعلام النبلا‌ء" له
به‌رگی(19)لاپه‌ڕه(546) ده‌ڵێت له ساڵی(519)کۆچیدا،ڕۆژێك موحه‌مه‌دی کوڕی
تومرت چووه ناو خه‌ڵکی به خه‌ڵکی ووت ئه‌زانن ونشريسی که خۆی نازناوی
به‌شیری بۆ دانا بوو ووتی به خه‌ڵکه‌که ئه‌م پیاوه شێته که ناتوانێت
سواری وڵاغه به‌رزه بێت و نه‌خوێنه‌واره، وه خوای گه‌وره به موژده
ده‌ر ناردوێتی بۆ ئێوه، نهێنی ده‌زانێت له ژیانی ئێوه وه‌ك موعجیزه‌یه‌ك
خوای گه‌وره ناردوێتی، ئێستا هه‌موو قورئانی له‌به‌ره‌و فێر بووه سوار
چاكی بکات، وه قورئان فێر بووه له ماوه‌ی چوار ڕۆژدا پاشان پێ ووتن با
تاقی بکه‌ینه‌وه، پاشان به‌شیر له‌به‌رده‌می خه‌ڵکیدا ده‌ستی کرد به وتار
خوێندن ئه‌م ئایه‌ته‌ی خوێند
" ليميز الله الخبيث من الطيب" (الأنفال37 )
'(به‌سه‌ر هات و ڕووداوه‌کان بۆ ئه‌وه‌یه که) خوا که‌سانی ده‌روون پیس و
ناپاك له که‌سانی ده‌روون خاوێن و پاك جیا بکاته‌وه، وه پیس و
ناپاکه‌کان له‌سه‌ر یه‌ك که‌ڵه‌که بکات له ناو دۆزه‌خدا، بێگومان ئه‌و
جۆره که‌سانه له خه‌ساره‌تمه‌ند و زه‌ره‌رمه‌ندانن'.
وه پاشان ئه‌م ئایه‌ته‌ی تری خوێند
" منهم المؤمنون وأكثرهم الفاسقون"(آل عمران 110)
'(به ڕاستی) ئیتر ئێوه چاکترین ئوممه‌تێکن که (بۆ سودی) خه‌ڵکی
هێنراونه‌ته مه‌یدانه‌وه، چونکه فه‌رمان به چاکه ده‌ده‌ن و قه‌ده‌غه‌ی
خراپه ده‌که‌ن و باوه‌ڕی دامه‌زراوتان به خوا هه‌یه، خۆ ئه‌گه‌ر
خاوه‌نی کتێب و باوه‌ڕیان بێنایه(به ئاینی ئیسلام) ئه‌وه چاکتر بوو
بۆیان، هه‌یانه ئیماندارن، به‌ڵام زۆربه‌یان گوناهبارو تاوانکارن'.
وه پاشان وتی من ئاگاداری هه‌موو شته‌کانم به‌سه‌ر ئێوه‌وه وه
پێغه‌مبه‌ره‌که‌تان (صلی الله علیه وسلم)ڕایگه‌یاندووه که خه‌ڵکانێك
له‌م ئوممه‌ته قسه که‌رن. به‌سه‌رتانه‌وه له‌وانه بۆ نمونه عومه‌ری
کوڕی خه‌تاب که خه‌ڵکێ له نهێنیه‌کانی ئێوه شاره‌زان وه سه‌روکاری ئیشی
ئێوه ده‌گرنه ده‌ست وه دادپه‌روه‌ری بڵاو ده‌که‌نه‌وه، ئه‌نجا خه‌ڵکی
ئه‌و ناوچه‌یه که به ناوچه‌ی شاخ ناسراو بوون واتا شاخی "مه‌صامه‌ده"
وتی گوێڕایه‌ڵی پێشه‌واکانتان بن، ئنجا خه‌ڵکی ده‌هاتن بۆلای و گوێ بیستی
ده‌بوون.
پاشان به‌شیر به خه‌ڵکه‌که‌ی ڕاگه‌یاند که ده‌توانێت که خه‌ڵکی به‌هه‌شت
و خه‌ڵکی جه‌هه‌نه‌م ده‌ست نیشان بکات، ئه‌وانه‌ی که له لای ڕاستیه‌وه
ده‌ڕۆشتن ئه‌وانه بوون که به‌هه‌شتی بوون، ئه‌وانه‌شی که دژی موحه‌مه‌دی
کوڕی تومرت بوون ئه‌م فاسقه ده‌یخستنه لای چه‌پی و ده‌یوت ئه‌مانه
گروپی دۆزه‌خین، وه ئه‌وه‌ی که ته‌وبه‌ی بکردایه ئه‌وا ده‌یخسته‌وه لای
ڕاستی خۆی، یان زۆربه‌ی زۆریانی ده‌کوشت و خوێنیانی حه‌ڵال ده‌کردو
ده‌کوژران، ته‌نانه‌ت وای لێهاتبوو برا برای ده‌کوشت.
"قال "الذهبي" في "سير أعلام النبلا‌ء" جـ 19 / صـ 546: فلما كان عام تسعة
عشر وخمسمائة، خرج يومًا، فقال: تعلمون أن البشير - يريد الونشريسي - رجل
أمي، ولا يثبت على دابة، فقد جعله الله مبشرًا لكم، مطلعا على أسراركم، وهو
آية لكم، قد حفظ القرآ‌ن، وتعلم الركوب، وقال: اقرأ، فقرأ الختمة في أربعة
أيام، وركب حصانا وساقه، فبهتوا، وعدوها آية لغباوتهم، فقام خطيبا، وتلا:
[ليميز الله الخبيث من الطيب] {الانفال: 37}، وتلا: [منهم المؤمنون وأكثرهم
الفاسقون] {آل عمران: 110}، فهذا البشير مطلع على الأنفس، ملهم، ونبيكم
صلى الله عليه وسلم يقول: " إن في هذه الامة محدثين، وإن عمر منهم" وقد
صَحِبَنَا أقوام أطلعه الله على سرهم، ولا بد من النظر في أمرهم، وتيمم
العدل فيهم، ثم نودي في جبال المصامدة: من كان مطيعا للإمام، فليأت،
فأقبلوا يهرعون، فكانوا يعرضون على البشير، فيخرج قومًا على يمينه، ويعدهم
من أهل الجنة، وقوما على يساره، فيقول: هؤلاء شاكّون في الامر، وكان يؤتى
بالرجال منهم، فيقول: هذا تائب ردّوه على اليمين تاب البارحة، فيعترف بما
قال، واتفقت له فيهم عجائب، حتى كان يطلق أهل اليسار، وهم يعلمون أن مآلهم
إلى القتل، فلا يفرّ منهم أحد، وإذا تجمع منهم عدة، قتلهم قراباتهم حتى
يقتل الاخ أخاه....!"
وه هه‌روه‌ها "ئیبنو ئه‌ثیر" له کتێبی "کامل في تأریخ"دا له باره‌ی
"ونشريشی"ه‌وه واتا به‌شیر ده‌ڵێت که موحه‌مه‌دی کوڕی تومرت پێی وتبوو
که به نهێنی خۆت فێری قورئان و زانست بکه وه که‌س با پێت نه‌زانێت، له
ساڵی (519)ی کۆچی دا موحه‌مه‌دی کوڕی تومرت ترسا له‌وه‌ی که خه‌ڵکی زۆر
بۆ کۆ نه‌بێته‌وه بۆیه ڕۆژێك بۆ نوێژی به‌یانی چووه ده‌ره‌وه خۆی ڕێك
که‌وتبو له‌گه‌ڵ به‌شیردا که جلی جوانی له‌به‌ردا بێت وه له نزیکی
میحرابه‌که‌وه وه‌ستابوو وه بۆنێکی خۆشی لێ ده‌هات، خۆی وا نیشان دا که
که‌س نایناسێته‌وه، موحه‌مه‌دی کوڕی تومرت پرسیاری کرد که ئه‌مه کێیه
ئه‌ویش وتی من ئه‌بو عبدالله‌ی ونشریشیم، موحه‌مه‌دی کوڕی تومرت که
نازناوی مه‌هدی له خۆی نابوو خۆی وا نیشان دا که کارێکی زۆر
سه‌رسوڕمانه، پاشان نوێژی کرد به خه‌ڵکه‌که‌ی ڕاگه‌یاند له دوای نوێژ
که وه‌رن ئه‌م پیاوه‌ی که خۆی به ونشریشم خۆی ده‌ناسێنێت با
لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بکه‌ین، خه‌ڵکه‌که‌ش کاتێك ڕۆژهه‌ڵات و ده‌مو
چاویان بینی ناسیانه‌وه که خۆیه‌تی، موحه‌مه‌دی کوڕی تومرت وتی باسی
به‌سه‌رهاته‌که‌ی خۆتمان بۆ بکه که چی ڕووی داوه خۆ تۆ شێت بووی چی
بووه وا چاك بویته‌ته‌وه وه جلی وا جوانت له‌به‌ردایه، وه نوشریشی وتی
ئه‌م شه‌و فریشته‌یه‌ك له ئاسمانه‌وه هاتۆته لام، دڵی شۆردوم وه فێری
قورئانیان کردوم و قورئانیان پێ له‌به‌ر کردووم، هه‌روه‌ها فێری کتێبی
موه‌طه‌ء یان کردووم بێجگه له‌وه‌ی که زۆر زانستی تری شه‌رعی و
فه‌رموده‌یان فێر کردووم، له‌و کاته‌دا موحه‌مه‌دی کوڕی تومرت به درۆ
ده‌ستی کرد به گریان و وتی خه‌ڵکینه با تاقی بکه‌ینه‌وه بزانین
ڕاستگۆیه، پاشان پێی وت قورئانمان بۆ بخوێنه، ئه‌ویش زۆر به جوانی
ده‌یخوێند و له هه‌ر جێگایه‌کدا پرسیاریان لێ بکردایه ئه‌وا به جوانی
وه‌ڵامی ده‌دایه‌وه، وه هه‌ر پرسیارێکیان له کتێبی موه‌طه‌ء لێ ده‌کرد
ئه‌وا زۆر به‌جوانی وه‌ڵامی ده‌دایه‌وه، وه هه‌ر پرسیارێکی تر له فیقهو
ئوسوڵ و زانسته هه‌مه چه‌شنه‌کانی تر بکردایه ئه‌وا زۆر به جوانی
وه‌ڵامی ده‌دایه‌وه.
خه‌لکی زۆر سه‌رسام بوون، بۆیه زۆر خۆشیان ویست و زۆر به‌گه‌وره ڕایان
گرت، پاشان وتی خوای گه‌وره نورێکی پێ به‌خشیوم که ئه‌هلی به‌هه‌شت و
جه‌هه‌نه‌م ده‌ناسمه‌وه وه فه‌رمانتان پێ ده‌که‌م که ئه‌هلی جه‌هه‌نه‌م
بکوژن وه واز له ئه‌هلی به‌هه‌شتیش بهێنن، وه خوای گه‌وره‌ش فریشته‌ی
دابه‌زاندۆته ناو بیرێکه‌وه له فڵانه بیردا بۆ ئه‌وه‌ی شاهێدی بۆ
ڕاتسگۆی قسه‌کانم بده‌م، دیاره موحه‌مه‌دی کوڕی تومرت و به‌شیر
به‌یه‌که‌وه که‌سێکیان له ناو بیره‌که‌دا دانابوو.
موحه‌مه‌دی تومرت و خه‌ڵکه‌که چوونه لای بیره‌که به‌ده‌م گریانه‌وه له
پاشان بانگی کرد ئه‌ی فریشته‌کانی خوا ئه‌با عبدالله‌ی ونشریشی ده‌ڵێت من
زانست و زانیاریم له‌لای خواوه بۆ هاتووه هه‌رچیه‌کی وتبوو به‌سه‌ر
بیره‌که‌دا گێڕایه‌وه ئایا ڕاست ده‌کات؟ له ناو بیره‌که‌وه ده‌نگی دوو
که‌س هات هاواریان کرد به‌ڵێ ڕاسته، بۆیه موحه‌مه‌دی کوڕی تومرت وتی ئه‌م
پیاوه پیرۆزه وه ده‌بێت ڕێزی لێ بگیرێت و له پله‌و پایه‌ی به‌رز
کرده‌وه، پاشان به خه‌ڵکه‌که‌ی وت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م بیره زۆر
پیرۆزه وه فریشته‌کانی خوای تێدایه نابێت که‌س ئاوی تیا بخواته‌وه و
ده‌بێت پڕ بکرێته‌وه، له‌و کاته‌دا فه‌رمانی کرد به خه‌ڵکه‌که که
بیره‌که پڕ بکه‌نه‌وه و ئه‌و که‌سانه‌شی له بیره‌که‌دا بوون هه‌ردوکیان
مردن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سته‌که‌یان که‌شف نه‌بێت.
پاشان ئه‌م بیره‌ی که کردیه‌وه موحه‌مه‌دی کوڕی تومرت له‌گه‌ڵ به‌شیردا
ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه بوو که بیری ته‌مه‌یوز واتا پاك له پیس جیا
بکاته‌وه به بیر‌و بۆچوونی خۆی، ته‌نانه‌ت وای کرد له‌و ناوچه‌یه‌دا که
(70)هه‌زار که‌س کوژران له‌سه‌ر قسه‌ی به‌شیر که ئه‌و ده‌ست نیشانی ده‌کرد
که ئایا دۆزه‌خین یان به‌هه‌شتین.
ئه‌گه‌ر ئه‌مه ڕه‌وشت و پیشه‌ی کوڕی تومرت بوبێ له‌گه‌ڵ خه‌ڵکه‌که‌ی خۆیدا
داخۆ له‌گه‌ڵ مورابطینه‌کاندا چی کردبێت، بێ گومان خراپتر و ناهه‌موار تر
له‌گه‌ڵ ئه‌واندا ڕه‌فتاری کردووه.
"وأورد "ابن الأثير" في كتابه "الكامل في التاريخ" هذا الأمر فقال: وكان
الونشريشي يلزم الاشتغال بالقرآن والعلم في السر بحيث لا يعلم أحد ذلك منه،
فلما كان سنة تسع عشرة وخاف المهدي -ابن تومرت - من أهل الجبل، خرج يوماً
لصلاة الصبح، فرأى إلى جانب محرابه إنساناً حسن الثياب، طيب الريح، فأظهر
أنه لا يعرفه، وقال: من هذا؟ فقال: أنا أبو عبد الله الونشريشي! فقال له
المهدي: إن أمرك لعجب! ثم صلى، فلما فرغ من صلاته نادى في الناس فحضروا،
فقال: إن هذا الرجل يزعم أنه الونشريشي، فانظروه، وحققوا أمره. فلما أضاء
النهار عرفوه، فقال له المهدي: ما قصتك؟ قال: إنني أتاني الليلة ملك من
السما‌ء، فغسل قلبي، وعلمني الله القرآ‌ن، والموطأ، وغيره من العلوم
والأحاديث. فبكى المهدي بحضرة الناس، ثم قال له: نحن نمتحنك، فقال: افعل.
وابتدأ يقرأ القرآ‌ن قراءة حسنة من أي موضع سئل، وكذلك الموطأ، وغيره من كتب الفقه والأصول، فعجب الناس من ذلك، واستعظموه
ثم قال له‌م: إن الله تعالى قد أعطاني نوراً أعرف به أهل الجنة من أهل
النار، وآمركم أن تقتلوا أهل النار، وتتركوا أهل الجنة، وقد أنزل الله
تعالى ملائكة إلى البئر التي في المكان الفلاني يشهدون بصدقي
فسار المهدي، والناس معه وهم يبكون، إلى تلك البئر، وصلى المهدي عند رأسها،
وقال: يا ملائكة الله، إن أبا عبد الله الونشريشي قد زعم كيت وكيت، فقال
من بها: صدق! وكان قد وضع فيها رجالاً يشهدون بذلك، فلما قيل ذلك من البئر،
قال المهدي: إن هذه مطهرة مقدسة قد نزل إليها الملائكة، والمصلحة أن تطم
لئلا يقع فيها نجاسة، أو ما لا يجوز، فألقوا فيها من الحجارة والتراب ما
طمها - وبهذا يكون قد قتل الرجال الذين اتفق معهم على هذا القول لئلا يفتضح
أمره - ثم نادى في أهل الجبل بالحضور إلى ذلك المكان، فحضروا للتمييز،
فكان الونشريشي يعمد إلى الرجل الذي يخاف ناحيته، فيقول: هذا من أهل النار،
فيلقى من الجبل مقتولاً، وإلى الشاب الغرّ، ومن لا يخشى، فيقول: هذا من
أهل الجنة، فيترك على يمينه، فكان عدة القتلى سبعين ألفاً. فلما فرغ من ذلك
أمن على نفسه وأصحابه....هـ"
هه‌ڵوێسته‌یه‌ك له‌سه‌ر کوڕی تومرت و کۆمه‌ڵی موه‌حیدین
له‌دوای ئه‌وه‌ی که کۆمه‌ڵی موه‌حیدینی دروست کرد هه‌ر که‌سه له دژی
مه‌نهه‌جه‌که‌ی بوه‌ستایه ئه‌وه کۆتایی به ژیانی ئه‌هێنا و به هه‌زاران
خه‌ڵکی له ناو برد که بۆچۆنی جیاوازیان هه‌بوو، ئه‌وه‌ی که جێگایی
سه‌رنجه ئه‌وه‌یه که ئه‌م پیاوه که خۆی به موحه‌مه‌دی مه‌هدی ناساند
خاوه‌نی ئه‌وه زانسته بێشوماره بوو که لێ ده‌رچوو چه‌نده خوێن ڕێژو
مونحه‌ریفی لێ ده‌رچوو...!
ئه‌م هۆکاره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که زانایانی ئه‌و سه‌رده‌مه له
کۆمه‌ڵگاکه‌یان دابڕابوون ئه‌مه وای کرد که خه‌ڵکی نه‌ده‌زانی کێ ڕاسته
دوای کام ڕه‌مزی ئیسلامی بکه‌وه‌ن،خه‌ڵکی له بیر‌و باوه‌ڕه‌که‌ی خۆی له
شه‌ریعه‌تی ئیسلام هیچیان نه‌ده‌زانی، ئه‌مه‌ی که کرا کاره‌ساتێکی زۆر
گه‌وره‌ی لێ دروست بوو ئه‌وه بوو که کوری تومرت ئه‌و کاره‌ی هێنا به‌سه‌ر
خه‌ڵکیدا،خه‌ڵکی نه‌یده‌زانی کێ پاك کێ درۆزنه سه‌ریان لێ‌شێوا بوو....
خه‌ڵکانێك که هاوشێوه‌ی موحه‌مه‌دی کوڕی تومرتن خاوه‌نی زانستن و خه‌ڵکی
سه‌ری لێ ده‌شێوێت، که له پێغه‌مبه‌ری ئازیز فه‌رمووده ده‌گێڕنه‌وه له
فڵانی کوڕی فڵان باسی ده‌کرد پاشان شاره‌زابوو له قورئان له زانسته‌کان
تری ئیسلام له باسی پیاو چاكان و ڕاستگۆ کان شه‌هیدا شاره‌زا بوو خه‌ڵکی
ئیتر بڕوا ده‌که‌ن وه‌ك نمونه‌کانی ئیستامان که هه‌ن له پانای
علمانیه‌کاندا خۆیان حه‌شار ده‌وه خۆیان به خه‌لیفه‌ی موسڵمانان ده‌زانن
جا ئه‌گه‌ر خه‌ڵکانێك وه‌ك کوڕی تومرت بن چۆن ئه‌و توانی خوێنی هه‌موو
موڕابطین حه‌ڵاڵ کرد خه‌ڵکی به ئاره‌زوی خۆی ته‌کفیر ده‌کرد ئه‌وه‌ی به
ویستی ئه‌و نه‌بوایه یان کافر‌و یاخی بوو یان ده‌کوژرا.
پاشان دوڵه‌تێکی وه‌ك مورابطین که خاوه‌نی ئه‌و هه‌موو سه‌روه‌ریه بوون
خاوه‌نی جهیاد و کۆشش و خه‌بات و ده‌سه‌ڵاتی موسڵمانان بوون، خاوه‌نی
فه‌تحی بیست و پێنج ده‌وڵه‌ت ئه‌فریقی بوون هه‌روا مێژوو به‌ئاسانی له
بیری ناکات تا کوڕی تومرت به ئاسانی وابزانێت له ناو ده‌چێت، پاشان بۆ
ئه‌وه‌ی که خه‌ڵکی به ئاره‌زوی خۆیان له‌م ڕۆژه دا خه‌ڵکی ته‌کفیر
ده‌که‌ن و ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خۆیان نه‌بێت به گومڕاو زاڵی ده‌زانن ئه‌گه‌ر
له مێژوو ناترسن باسیان بکات ئه‌وا له خوا بترسن.
جه‌نگی نێوان مورابطین و موه‌حیدین
له‌سه‌ر ئه‌و لۆژیکه‌ی که خۆی بڕوای پێ بوو خه‌ڵکه‌که‌ی له‌سه‌ر ڕاهێنا
ده‌ستی کرد به‌وه‌ی که سوپا ئاماده بکات بۆ کوشتن و خوێن ڕشتنی خوێنی
مورابطین، وه چه‌ند جار که‌وتنه جه‌نگ و خوێن ڕشتن له نێوانی یه‌کتری دا
حه‌وت جه‌نگی زۆر گه‌وره‌یان مورابطینه‌کان توانیان سه‌ر بکه‌ون، پاشان
دوو جه‌نگی تریان موه‌حیدینه‌کان تیا سه‌رکه‌وتن.
له‌و جه‌نگانه‌ی که کرا بۆنمونه زۆربه‌ی زۆریان له ساڵی
(518)کۆچی=(1124)زاینی که زیاد له پانزه هه‌زار له مورابطینه‌کان
کوژران به‌ده‌ستی موه‌حیده‌کان، بێ له چه‌ند هه‌زاری تر که به‌ده‌ستی
یه‌کتر کوژران، ئه‌و چاک سازیه بوو که کوڕی تومرت ده‌یوست به خوێنی
هه‌زاره‌ها موسوڵمان فه‌رمان به چاکه‌و ڕێگری له خراپه بکات، ده‌پرسین
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) به‌و مه‌نهه‌جه خه‌ڵکی له خراپه
لابرد و حوکمه‌ت دروست بکات؟
بێ گومان ئه‌وه ڕێبازی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) به‌و شێوه نیه
ڕێبازی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) چاکسازیه نه‌ك کوشتاری نا ڕه‌وا بۆ
گه‌یشتنه ده‌سه‌ڵات.