14/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
بارزانی : پەیەدە هەر بە پاوانكردن نەوەستا بەڵكو كەوتە كوشتن و گرتنی ئەندامانی حزبەكانی تر
مهسعود بارزانی سهرۆكی پارتی ديموكراتى كوردستان له پهیامهكهیدا رایدهگهیهنێت: جێگەی داخە لایەنی پەیەدە سەرباری سوودوەرگرتنی لە ڕێككەوتنی هەولێر ئامادە نەبوو پابەندی بێت و هەموو لایەنەكانی بەلاوە نا و هەوڵیدا بەزۆری چەك و بە ڕێككەوتنی نهێنی لەگەڵ ڕژێم خۆی بكاتە ئەمری واقعی سەربازی. باسی ئەوەش دەكەن كە شۆڕشیان لە ڕۆژئاوا بەرپا كردووە بەڵام كام شۆڕش و لە دژی كێ؟ ئەوان تەنیا ناوچەكانیان لە لایەن ڕژێمەوە ڕادەست كراوە.
مهسعود بارزانی وتویهتیشی: لە ڕاستیدا ئەم كارەی پەیەدە ئەگەر دەستكەوتێكی نەتەوەیی لێ كەوتبایەوە چاوپۆشی لێ دەكرا بەڵام ئەوەی ڕوویداوە تەنیا بریتییە لە پاوانكردنی ڕۆژئاوا لە لایەن پەیەدە ئەوەیش بەسوودوەرگرتن لە ڕێككەوتنی هەولێر و یارمەتیی ڕژێم كە یاریكردنێكی مەترسیدارە بە چارەنووسی گەلەكەمان لە ڕۆژئاوا. پەیەدە هەر بە پاوانكردن نەوەستا بەڵكو كەوتە كوشتن و گرتنی ئەندامانی حزبەكانی تر