كۆسره‌ت ره‌سول جێگری سكرتێری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان په‌یامێك بۆ یادی دامه‌زراندی سلێمانی بلاوده‌كاته‌وه.
له‌په‌یامێكیدا كه بۆ یادی دوو سه‌دو بیست و نۆ ساڵه‌ی دامه‌زراندی شاری سلێمانی بلاویكردووه‌ته‌وه، كۆسرت ره‌سول ده‌ڵێت (سلێمانی شاری هه‌مووانه‌و تا ئێستا هیچ كه‌س و لایه‌نێك نه‌یتوانیوه‌و ناشتوانێت قۆرخی بكات).
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه:
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی كۆسره‌ت ره‌سوڵ:
سلێمانی.. شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی.. ئه‌و شاره‌ی له دروستبوونیه‌وه تا ئه‌مڕۆ، به چه‌ندین قۆناغی هه‌ستیار و دژوار‌دا تێپه‌ڕیوه، روبارێك له خوێنی رۆڵه ئازا‌و لێهاتووه‌كانی بوون به قوربانی مانه‌وه و گه‌شه‌سه‌ندنی ئه‌م شاره، سلێمانی نه‌ك بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌ڵكو لای وڵاتانی دراوسێش جێگه‌ی بایه‌خ بووه و مه‌كانه‌تێكی ستراتیژی گونجاوی هه‌بووه و هه‌یه، له رووی سیاسی و ئابووری و فه‌رهه‌نگی و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی تره‌وه سلێمانی پێشه‌نگه، هه‌ركاتێك ناوی سلێمانی به‌رگوێمان ده‌كه‌وێت راسته‌خۆ هێمای تێكۆشان و به‌رخودان دێته به‌رچاومان، له هه‌موو سه‌رده‌مه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانیدا، شاری سلێمانی به‌ر له 229 دووسه‌د و بیست و نۆ ساڵ دامه‌زرا و بوو به نیشتمانی چه‌ندین كه‌ڵه پیاوو لانكه‌ی دروست بوونی شۆڕشی مه‌ردایه‌تی و پێشه‌نگی قه‌ڵه‌م و رۆشنبیری، شاری سلێمانی بره‌وی به گه‌وره‌بون و به‌ره‌وپێش چونی چه‌مكه‌كانی ئازادی و دیموكراسی خۆیداوه، شاكاری ده‌ستی بابانه‌كان و شاری شاعیران و روناكبیران و هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندان بووه، ئه‌م شاره خۆشه‌ویسته خۆنه‌ویسته سروشت جوان و سه‌رنج راكێشه له‌لای هاونیشتمانیان و لای رێبواران و خه‌ڵكانی بیانیش تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌بووه و هه‌یه.
سلێمانی له‌به‌ر ئه‌زمون و لێهاتوویی پێشه‌نگی نازناوی پایته‌ختی رۆشنبیری لێ‌نرا، ئه‌م شاره شاری پێكه‌وه ژیانه، شاری هه‌موو چین و توێژه جیاجیاكانه و لای هه‌موان گرنگی خۆی هه‌یه، سلێمانی موڵكی كه‌س نیه به‌ته‌نیا و هه‌موومان رۆڵه‌ی ئه‌م شاره‌ین، تائێستا هیچ كه‌س و لایه‌نێك نه‌یتوانیوه و ناشتوانێت سلێمانی قۆرخ بكات و به‌ویستی خۆی بیجوڵێنێت، پێویسته به‌هه‌موان پارێزگاری له ناسنامه‌و ره‌سه‌نایه‌تی ئه‌م شاره بكه‌ین و بره‌و به‌مانه‌وه و ئاسایش و ئارامی ته‌واوی بده‌ین.
بۆیه له‌م یاده پڕشكۆیه‌دا پیرۆزبایی خۆم ئاڕاسته‌ی هاووڵاتیانی شاره حه‌یاته‌كه ده‌كه‌م و ئومێده‌وارم درێژه به‌ڕه‌وشی ئازادی و دیموكراسی و پێشه‌نگی بدرێت و هه‌موومان كار بۆ سه‌قامگیری و ئاوه‌دانی و ئارامی سلێمانی بكه‌ین.
هه‌ربژین و سه‌ركه‌وتوو بن
دوباره پیرۆزه ساڵیادی دامه‌زراندنی شاری سلێمانی
كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی
جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان