13/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
محه‌مه‌د مورسی: رایگه‌یاند به‌رله‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی دوربخرێته‌وه له‌لایه‌ن هێزێكی تایبه‌ن رفێندراوه
سه‌رۆكی له‌كارلادراوی میسڕ ده‌ڵێت:به‌رله دوورخستنه‌وه‌م له پۆستی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته، له‌لایه‌ن هێزێكی تایبه‌ته‌وه رفێندراوم.
محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆكی له‌سه‌ر كارلادراوی میسڕ، ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه رایگه‌یاند: به‌رله‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی دوربخرێته‌وه، له‌لایه‌ن هێزێكی تایبه‌ن رفێندراوه‌و دواتر له یانه‌ی ئه‌فسه‌رانی پاسه‌وانی كۆماری ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه، پاشان به‌ره‌و بنكه‌ی سه‌ربازیی ده‌ریاریی له‌میسڕ گوازراوه‌ته‌وه.
له‌سه‌ر ئه‌م لێدوانه، پارێزه‌ری تایبه‌ت به سه‌رۆكی پێشووی میسڕ، له‌زاری مورسییه‌وه نامه‌یه‌كی بۆ میسڕ بڵاوكرده‌وه‌و تێیدا بۆ یه‌كه‌م جار، باسی له رفاندنی كردووه له‌لایه‌ن سوپاوه، هه‌روه‌ك جه‌ختیشی كردۆته‌وه له‌وه‌ی كه به‌پێی ده‌ستوورو یاسا، تا ئێستاش سه‌رۆكی میسڕه.