13/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی فریاكه‌وتنی هه‌ولێر:له شه‌ش مانگدا 2743 كه‌سمان به تۆمه‌تی جیاجیا ده‌ستگیر كردووه
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی فریاكه‌وتنی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، له ماوه‌ی شه‌ش مانگی ڕابردوودا 2743 كه‌سیان به تۆمه‌تی جیاجیا له هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری قۆڵبه‌ست كردووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی فریاكه‌وتنی هه‌ولێر ڕائید سه‌ران له‌تیف نه‌جم، ئاشكرای كرد كه له شه‌ش مانگی ڕابردووی ئه‌مساڵدا هێزه‌كانی پۆلیسی فریاكه‌وتنی هه‌ولێر توانیویانه 2743 كه‌س به تۆمه‌تی جیاجیا ده‌ستگیر بكه‌ن و ڕاده‌ستی شوێنی په‌یوه‌ندیداریان بكه‌ن.
ڕائید سه‌ران هه‌روه‌ها ڕوونیشی كرده‌وه كه هێزه‌كانیان له ماوه‌ی ڕٍابردوودا چه‌ندین كێشه‌یان كۆنتڕۆڵ كردووه كه له لایه‌ن هاوولاَتیانه‌وه ڕوویان داوه وه‌ك كۆنتڕۆڵكردنی كێشه‌ی خێزانی و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌ندین چه‌ك كه له كێشه‌كاندا به‌كار هێنراون.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی فریاكه‌وتنی هه‌ولێر، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته ڕوو كه پۆلیسی فریاكه‌وتن له ماوه‌ی ئه‌و شه‌ش مانگه‌دا وێڕای ئه‌وه‌ی چه‌ندین كه‌سیان ده‌ستگیر كردووه كه له لایه‌ن دادگاكانه‌وه داوا كراون، هاوكات ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ند ئۆتۆمبێلێكیشدا گرتووه كه سه‌رپێچیی یاساییان ئه‌نجام داوه و له لایه‌ن فه‌رمانگه‌كانی میرییه‌وه داوا كراون.
سه‌ران له‌تیف هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی دا كه هێزه‌كانیان جگه له ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌ركی سه‌رشانیان، به‌شداری له هه‌ڵمه‌تی خوێنبه‌خشیندا ده‌كه‌ن و كۆمه‌كی ئه‌و هاوولاَتیانه‌ش ده‌كه‌ن كه نه‌خۆشن و بۆ نه‌خۆشخانه‌كان ده‌یانگوازنه‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه له‌و شه‌ش مانگه‌دا چه‌ندین منداڵیان دۆزیوه‌ته‌وه و ڕاده‌ستی خاوه‌نه‌كانیان كردوون.
ئومێد پشده‌ری