21/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
به‌سه‌رهاتی مو‌سا -علیه السلام -
الحمد للهرب العالمین والصلاة والسلام علی رسوله الامین محمد صلی
الله‌علیه وسلام وعلی آله وصحبه ومن تبعهم بإحسان الی یوم ا‌لدین ، وبعد :
خوای گه‌وره به‌سه‌رهاتی موسامان علیه السلام بۆباس ده‌کات و
ده‌فه‌رموێت :{ نَتْلُوا عَلَيْكَ مِنْ نَبَإِ مُوسَى وَفِرْعَوْنَ
بِالْحَقِّ لِقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ (3) }ئێمه به‌سه‌رهاتی موسا‌و فرعونتان بۆ
ده‌گێڕینه‌وه به‌هه‌ق بۆ خه‌ڵکێك که باوه‌ڕیان به‌خوا هه‌بێت ، { إِنَّ
فِرْعَوْنَ عَلَا فِي الْأَرْضِ وَجَعَلَ أَهْلَهَا شِيَعًا يَسْتَضْعِفُ
طَائِفَةً مِنْهُمْ يُذَبِّحُ أَبْنَاءَهُمْ وَيَسْتَحْيِي نِسَاءَهُمْ
إِنَّهُ كَانَ مِنَ الْمُفْسِدِينَ (4)} فرعون زاڵبوبو ده‌سه‌ڵاتی هه‌بوو
خه‌ڵکی ژێرده‌سته‌ی زه‌لیل کردبوو هه‌موو جۆرێك ئهشکهنجهوئازاریانی
ده‌دا ئه‌وانه‌ش بێگومان بني إسرائیل بون ئه‌وانه‌ی که ده‌یانی
چه‌وسانه‌وه ، لێیانی ده‌کوشت وئیشوکاری قورس وگرانی پێیان ده‌کرد و
مافیانی پێشێل کردبوو به‌هه‌موو جۆرێك و ئافرهتهکانیانیان ئه‌تك ده‌کردو
قهمێك به‌گشتی بوبونه ژێردهستهوخزمهتکاری فرعون وقهومهکهی که قبطی
یه‌کانیان پێده‌وترا .
ئه‌مه‌ش ته‌نها له‌سه‌رئه‌وه‌ی که قیبطی یه‌کان خه‌به‌ریان بیستبۆوه
له‌ده‌م بنی اسرائیلی یه‌کانه‌وه که ڕۆژێك دێت که‌سێکیان تیادا
ده‌رده‌که‌وێت وته‌خت وتاراجی حوکمی طاغوتی وزوڵم ناهێڵێت وبنی اسرائیل
ڕزگار ده‌کات له ژێرده‌سته‌یی .
ئه‌م خه‌به‌ره‌ش وه‌کو باسکراوه که له ابراهیم علیه السلامهوه کاتێك
که ڕێی که‌وتۆته میسر ته‌ماشای ئه‌و زوڵم وزۆره‌ی کردوه که له‌وێ
ده‌کرێت وپاشان که سارةیان داپێی وفه‌رمویه‌تی له وه‌چه‌ی ئه‌م ئافره‌ته
منداڵێکیان تیادا ده‌رده‌چێت که خۆش به‌ختی وئازادی ئه‌م قه‌ومه‌ی
تیادایه ، ههندێكیتر ده‌ڵێن کاتێك که یوسف علیه السلام وه‌سێتی کردوه‌و
له‌سه‌ره‌مه‌رگدا باسی کردوه بۆیان که که‌سێك له‌نه‌وه‌ی آڵ عمران
په‌یدا ده‌بێت وڕزگاریان ده‌کات پاش ئه‌وه‌ی که ده‌چه‌وسێنه‌وه‌و زوڵم زۆر
زیادو بڵاوده‌بێته‌وه له‌ناوخه‌ڵکیدا .
فرعون خه‌ڵکه‌که‌ی به‌ش بهشکردبۆوهو هه‌ر تاقم وکۆمه‌ڵێك لهبنواسرائیل
تایبهتیکردبون بۆ ئیش وکارێك که ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی خۆی پێدهبرده ڕێوه ، و
ده‌یانی چه‌وسانه‌وه به خراپترین شێوه که هه‌بوبێت ، خه‌به‌ری
ئه‌وه‌شی پێگه‌یشتبو که ئه‌و که‌سه‌یان تیادا هه‌ڵده‌که‌وێت بۆیه
به‌وشێوه‌یه ئه‌شکه‌نجه‌و ئازاریانی ده‌دا .
بۆئه‌وه‌ی که خوای گه‌وره ڕزگاریان بکات له‌ژێرده‌سته‌یی
وئهشکهنجهوئازار قه‌ده‌ری خوا ئه‌وه‌بو که مو‌سا ببێت و بیکات به‌هۆکاری
ڕزگاربون که‌ده‌فه‌رموێت:{ وَنُرِيدُ أَنْ نَمُنَّ عَلَى الَّذِينَ
اسْتُضْعِفُوا فِي الْأَرْضِ وَنَجْعَلَهُمْ أَئِمَّةً وَنَجْعَلَهُمُ
الْوَارِثِينَ (5)} ئه‌مانه‌وێ منه‌تی خۆمان به‌سه‌ریاندا ببارێنین به‌سه‌ر
ئهوقهومه مهزڵومهداو بیانکه‌ین به ده‌سته‌ڵاتدار له‌سه‌ر زه‌وی ،
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌هه‌مانکاتدا { وَنُمَكِّنَ لَهُمْ فِي الْأَرْضِ
وَنُرِيَ فِرْعَوْنَ وَهَامَانَ وَجُنُودَهُمَا مِنْهُمْ مَا كَانُوا
يَحْذَرُونَ (6)}بهفرعون وهامان وسه‌ربازه‌کانی نیشان بده‌ین ئه‌وه‌ی که
ئه‌وان لێی ده‌ترسێن وخۆیانی لێده‌پارێزن ئێمه دروستی ده‌که‌ین
ولهبهرچاوخۆیان ولهژێردهستهڵاتی خۆیاندا په‌روه‌رده‌ی ده‌که‌ین .
له‌کاتێکدا که فرعون هه‌موو ڕێگایه‌کی گردبوهبهر بۆئه‌وه‌ی که
ئه‌ومنداڵه نه‌بێت وبیکوژێت وایلێهتبو فه‌رمانی ده‌رکردبو که هه‌موو
منداڵه‌کانیان بکوژێت وئافره‌ته‌کانیان فهسادبکات وپیاوهکانیان
بچه‌وسێنێته‌وه ، به‌ڵام قه‌ومه‌که‌ی فرعون خۆیان بیریانکردهوهو وتیان
ئه‌گه‌ر ئه‌م وه‌زعه هه‌ر به‌م جۆره به‌رده‌وام بێت ئه‌وا پیاویان
پیرده‌بن وپیاویان له‌ژێر ئیش وکاری قورس وگراندا نامێنن ته‌واوده‌بن
ئه‌وکاته ئافره‌ته‌کانیشیان منداڵ ناهێنن و په‌کیان ده‌که‌وێت
ومنداڵه‌کانیشیان بکوژرێن که‌س نامێنێت ئیش وکاره‌کانمان بۆ ئه‌نجامبدات ،
ئه‌وجا ده‌بێت خۆمان جێی ئه‌وان پڕبکه‌ینه‌وه‌و فرعون به‌سه‌رخۆماندا زاڵ
ده‌بێت .
چون بۆلای فرعون باسیانکرد که به‌وشێوه‌یه نابێت دوای که‌سمان
به‌ده‌سته‌وه نامێنێت ئیشمان بۆبکات ، فرعون قسهکهیانی وه‌رگردو
فه‌رمانی ده‌رکرد که ساڵێك منداڵه‌کانیان نه‌کوژرێت وساڵێك بیان کوژن.
له‌وساڵه‌ی که منداڵ نه‌ده‌کوژرا هارون برای مو‌سا له‌دایكبو ، ساڵی دووه‌م
که ده‌بوایه منداڵه‌کان بکوژرانایه مو‌سا علیه والسلام له‌دایكبو ،
به‌ڵام خوای گه‌وره کارێکی وایکرد که دایکی مو‌سا ئه‌وساڵه سکی
گهورهنهبو که پێیهوهدیاربێت که منداڵی له‌سکدایه ، که‌س پێی
نه‌زانی که بتوانن بیکوژن.
ئه‌گه‌رچی باسێکی که‌ش هه‌یه که ده‌ڵێن که‌سێك به پاسه‌وان دانرابو
به‌سه‌ر دایکی موساوه که هه‌رکاتێك منداڵی ببێت بیکوژێت و پاسه‌وانه‌که
خۆشه‌ویستی دایکی مو‌سا چوهدڵی یه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌خلاق
وخوڕه‌وشتی زۆر بهرزوجوانبو ، په‌یمانی پێیداوه که که‌سی لێ ئاگادار
نه‌کاته‌وه ، به‌ڵام باسی یه‌که‌م به‌ڕاستر ده‌زانین که له ته‌فسیری ابن
الکثیرهوه وه‌رمان گردوه والله تعالی أعلم .
به‌ڵام کاتێك که مو‌سا له‌دایكبو خوای گه‌وره بۆمان باس ده‌کات ، دایکی
مو‌سا زۆر ده‌ترسا که پێی بزانن ومنداڵه‌که‌ی بکوژن ، به‌ڵام خوای گه‌وره
ده‌فه‌رموێت:{ وَأَوْحَيْنَا إِلَى أُمِّ مُوسَى أَنْ أَرْضِعِيهِ فَإِذَا
خِفْتِ عَلَيْهِ فَأَلْقِيهِ فِي الْيَمِّ وَلَا تَخَافِي وَلَا تَحْزَنِي
إِنَّا رَادُّوهُ إِلَيْكِ وَجَاعِلُوهُ مِنَ الْمُرْسَلِينَ (7)} ئیلهامی
خۆمان نارد بۆ دایکی مو‌سا که ئه‌گه‌ر ترسای بیپێچهوهو بیکه‌ره ناو
ئاوه‌که‌وه ، چونکه ماڵیان له قه‌راخ ئاوی نیل بوو ، ڕۆژێك زۆر ده‌ترسا
تاوه‌کو سندوقێکی بۆ دروست کرد‌و پێچایه‌وه‌و کردیه ناو سندوقه‌که‌وه
له‌سه‌ر ئاوه‌که دایناو له‌بیرچو که بیبه‌ستێته‌وه به‌ڵام به‌ده‌م
ئاوه‌که‌وه ڕۆیشت وئاوه‌که بردی له‌گه‌ڵ خۆیدا ، به‌قه‌ده‌ری خوا بۆ
قه‌ده‌ری خوا .
له‌هه‌مانکاتد خوای گه‌وره په‌یمانی ئه‌وه‌ی به‌دایکی مو‌سا داوه که
ده‌یگه‌ڕێنینه‌وه بۆت وده‌یکه‌ین به پێغه‌مبه‌ر هیچ خه‌فه‌تی ناوێت ،
به‌ڵێنی خۆمان ده‌به‌ینه سه‌ر .
وه‌کو باسکراوه که ئاسیا ژنی فرعون بوه به‌ڵام ئیمانداربوهو به‌ڵام
بیروباوه‌ڕه‌که‌ی خۆی شاردۆته‌وه له‌ترسی فرعون ، ڕۆژێك که ده‌رده‌چن
بۆسه‌ر ڕوباری نیل له‌گه‌ڵ خزمه‌تکاره‌کانیدا ته‌ماشاده‌که‌ن سندوقێك
به‌سه‌ر ئاوه‌که‌وه به‌ره‌و ڕویان دێت ، فه‌رمان ده‌کات که بۆی بهێنن
بزانن ئهوسندوقه چی تیادایه که بۆی ده‌هێنن ته‌ماشاده‌کات منداڵێکی
جوان ونازداری تیادایه هه‌روه‌کو خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{
فَالْتَقَطَهُ آَلُ فِرْعَوْنَ لِيَكُونَ لَهُمْ عَدُوًّا وَحَزَنًا إِنَّ
فِرْعَوْنَ وَهَامَانَ وَجُنُودَهُمَا كَانُوا خَاطِئِينَ (8)}که‌وته
ده‌ستی بنه‌ماڵه‌ی فرعونهوه که خێژانهکهی ده‌گرێته‌وه ، بۆئه‌وه‌ی
ببێت به دوژمن و جێگای خه‌م وخه‌فه‌ت بۆیان ، له‌کاتێكدا که فرعون وهامان
که وه‌زیری فرعون بوه وسهربازهکانیان ئه‌وهه‌موو هه‌وڵه‌یان ده‌دا که
بیدۆزنه‌وه‌و بیکوژن به‌ڵام خوای گه‌وره قه‌ده‌ری وایه که به‌ده‌ستی
خۆیان و له‌ناوماڵی خۆیاندا خۆیان په‌روه‌رده‌ی ده‌که‌ن ، بهههڵهداچونه
که بتوانن به‌ره‌نگاری قه‌ده‌ری خوا بوهستنهوهوڕێگری بکه‌ن .
پاشان خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ وَقَالَتِ امْرَأَةُ فِرْعَوْنَ قُرَّةُ
عَيْنٍ لِي وَلَكَ لَا تَقْتُلُوهُ عَسَى أَنْ يَنْفَعَنَا أَوْ
نَتَّخِذَهُ وَلَدًا وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ (9)} کاتێك که خێزانی فرعون
بردی بۆلای فرعون و ئاگاداری کرده‌وه ، فرعون ووتی : بیکوژن ئه‌وه چی یه
، ئاسایای خێزانی زۆر پێناخۆشبو ووتی : مه‌که‌ن وازبهێنه ئه‌یکه‌ین
به‌کوڕی خۆمان وده‌بێته بیلبیله‌ی چاومان .
ئه‌مه‌ش بۆیه به‌رگیری لێده‌کرد چونکه خوای گه‌وره خۆشه‌ویستی خۆی
به‌خشیبو به‌موسا هه‌رکه‌سێك بیبینیایه خۆشی ده‌ویست خێزانی فرعونیش زۆر
خۆشه‌ویستی مو‌سا چوبوه دڵی یه‌وه هه‌روه‌کو خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: {
وَأَلْقَيْتُ عَلَيْكَ مَحَبَّةً مِنِّي } [ طه : 39 ] . له‌سه‌ر ئه‌وه
فرعون نه‌یکوشت وهێشتیانهو له‌ماڵی خۆیاندا که به‌خێوی بکه‌ن .
له‌هه‌مانکاتدا باسی دایکی موسامان بۆ ده‌کات که بێ ئومێد مایه‌وه‌و هیوا
بڕاوبو که منداڵه‌که‌ی دایه ده‌م ئاوه‌که‌وه و ئاوه‌که بردی:{
وَأَصْبَحَ فُؤَادُ أُمِّ مُوسَى فَارِغًا إِنْ كَادَتْ لَتُبْدِي بِهِ
لَوْلا أَنْ رَبَطْنَا عَلَى قَلْبِهَا لِتَكُونَ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ
(10)} ئه‌گه‌ر خۆمان دڵنهوامان نه‌کردایه و دڵیمان هێوه‌ر
نه‌کردایه‌ته‌وه خۆی ئاشکرای ده‌کرد که ئه‌وه منداڵی ئه‌وه‌و
ئاوبردویه‌تی .
به‌ڵام مو‌سا له‌لای خێزانی فرعون مایه‌وه‌و برسیبوو ئاسیا داوای‌کرد که
دایه‌نێکی بۆ په‌یدا بکه‌ن که شیری بداتێ ، کاتێك که خه‌ڵکی ئه‌م
خه‌به‌ره‌یان زانی هه‌رچی ژن هه‌بوو ڕای‌کرد بۆ قه‌سری فرعون که دایه‌نی
منداڵه‌که‌ی ئاسیا بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌بنه‌ماڵه‌ی فرعون نزیك بێته‌وه‌و
سودو قازانجێکی لێوه‌ربگرێت .
له‌وکاته‌ی که خه‌ڵکی سره‌ی گردبو لای قه‌سره‌که‌ی فرعون دایکی مو‌سا به
کچه‌که‌ی ووت بچۆ بزانه خهبهرێکیم بۆ ناهێنیته‌وه بزانه چیلێهات :{
وَقَالَتْ لأخْتِهِ قُصِّيهِ فَبَصُرَتْ بِهِ عَنْ جُنُبٍ وَهُمْ لا
يَشْعُرُونَ (11} ئه‌ویش وه‌کو باسکراوه ئه‌ڵێن ئاگاداربونه که ئاوه‌که
بردویه‌تی یه‌کسه‌ری به‌دوای که‌وتوه‌و له‌دوره‌وه تهماشایکردوه
تاوه‌کو بزانێت چی به‌سه‌ردێت ، هه‌روه‌ها وتراوه نه‌خێر ئه‌مه کاتێکی
دوای ئه‌وه بوه که منداڵه‌که ئاوبردویه‌تی ناردویه‌تی بزانێت
خه‌به‌رێکی به‌رگوێ ناکه‌وێت وبزانێت چی به‌سه‌رداهاتوه ، پاش ئه‌وه
خوشکه‌که‌ی مو‌سا که بینیتی لای قه‌سره‌که‌ی فرعون خه‌ڵكێکی زۆر وه‌ستاوه‌و
ئه‌ویش چوبۆلایان ته‌ماشایکرد شتێکی وا هه‌یه و به‌دوای دایه‌نێکدا
ده‌گه‌ڕێن بۆ مو‌سا .
به‌ڵام هه‌رکه‌سێك ده‌ڕۆیشت به نائومێدی ده‌گه‌ڕایه‌وه چونکه مو‌سا شیری
که‌سیانی وه‌رنه‌ده‌گرد وئه‌وه‌ش به‌فه‌رمانی خوای گه‌روه که
ده‌فه‌رموێت:{وَحَرَّمْنَا عَلَيْهِ الْمَرَاضِعَ مِنْ قَبْلُ فَقَالَتْ
هَلْ أَدُلُّكُمْ عَلَى أَهْلِ بَيْتٍ يَكْفُلُونَهُ لَكُمْ وَهُمْ لَهُ
نَاصِحُونَ (12)} ئێمه خۆمان به قه‌ده‌ری خۆمان نه‌مان هێشت که هیچ
مهمکێك بگرێته ده‌م ، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که خوای گه‌وره به‌ڵێنی
به‌دایکی داب‌و که بۆت ده‌گه‌ڕێنینه‌وه ، خوشکه‌که‌ی مو‌سا چوه پێشه‌وه‌و
ووتی : ئافره‌تێکتان پێ‌بڵێم که دایه‌نی بکات وبه باشی بۆتان په‌روه‌رده
بکات ؟ خه‌ڵکه‌که ووتیان ئه‌وه واده‌رده‌که‌وێت بزانێت دایکی کێ یه
بۆیه وائه‌ڵێت ، ئه‌ویش زۆر وریا‌و ژیربوو ، ووتی: نه‌خێر من نازانم
ئه‌گه‌ر ناتانه‌وێ ئه‌وا منیش هیچم مه‌به‌ست نی یه ته‌نها بۆ قازانجی
خۆتان ئامۆژگاریتان ده‌که‌م .
ئه‌وانیش ووتیان بچۆ بۆمان بهێنه ، گه‌ڕایه‌و بۆلای دایکی خه‌به‌ره‌که‌ی
پێدا و دایکی به خێرایی چو به‌ره‌و ئه‌وێ که ڕۆیشت ئاسیا پرسیاری لێکرد
تۆ چظیت ؟ ووتی من له بنی اسرائیلیم ، ووتی : نامه‌وێ تۆم ناوێت به‌ڵام
خزمه‌تکاره‌کانی زۆر قسه‌یان بۆکرد که تۆ جارێ تاقی بکه‌ره‌وه بزانه
مه‌مکی ده‌گرێت، بانگیان کرده‌وه جارێکی که و تاقیان کرده‌وه یه‌کسه‌ر
ده‌می نایه مهکێوه زۆر به‌خۆشی شیری ده‌خوارد ، که‌خوای گه‌وره
ده‌فه‌رموێت:{ فَرَدَدْنَاهُ إِلَى أُمِّهِ كَيْ تَقَرَّ عَيْنُهَا وَلا
تَحْزَنَ وَلِتَعْلَمَ أَنَّ وَعْدَ اللَّهِ حَقٌّ وَلَكِنَّ أَكْثَرَهُمْ
لا يَعْلَمُونَ (13)} به‌وشێوه‌یه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت
گه‌ڕانما‌نه‌وه بۆلای دایکی وچاوی به‌رایی دابێت وپێی ڕوناك بێته‌وه خه‌می
لێنهخوات و بۆئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ش بزانێت که خوای گه‌وره په‌یمانی خۆی
ده‌باته سه‌ر وگهرچی زۆرینه‌ی خه‌ڵك ئه‌وه نازانن ولهبهرچاویان نی یه
، والله أعلم .
پاش ئه‌وه‌ی که گه‌وره‌بو دوو تاسێ ساڵ دایک‌و خوشکه‌که‌ی ده‌مرێت ، له‌ماڵ
فرعوندا گه‌وره‌ده‌بێت وخوای گه‌روه زانست وقوه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی ده‌داتێ
که ده‌فه‌رموێت:{ وَلَمَّا بَلَغَ أَشُدَّهُ وَاسْتَوَى آَتَيْنَاهُ
حُكْمًا وَعِلْمًا وَكَذَلِكَ نَجْزِي الْمُحْسِنِينَ (14)} پاش ئه‌وه‌ی
که گه‌وره ده‌بێت وڕۆژێك ده‌رده‌چێت بۆناوشار بۆناوخهڵکی ، له‌کاتێكدا
بنی اسرائیل هه‌مووی هه‌ر به‌ئاواتی ئه‌وه‌وه‌یه که مو‌سا ده‌رچێت
وئازدیان بکات وڕزگاریان بکات له ده‌ست زوڵم وزۆری فرعون و ده‌سه‌ڵاته
زاڵمه‌که‌ی ، به‌ڵام که ده‌رده‌چێت ده‌بینێت دووکه‌س دهمهقاڵهیانهو
شه‌ڕه قسه ده‌که‌ن یه‌کێکیان له بنوئیسرائیل و ئه‌وتریان له قبطی
یه‌کانه:{ وَدَخَلَ الْمَدِينَةَ عَلَى حِينِ غَفْلَةٍ مِنْ أَهْلِهَا
فَوَجَدَ فِيهَا رَجُلَيْنِ يَقْتَتِلَانِ هَذَا مِنْ شِيعَتِهِ وَهَذَا
مِنْ عَدُوِّهِ فَاسْتَغَاثَهُ الَّذِي مِنْ شِيعَتِهِ عَلَى الَّذِي مِنْ
عَدُوِّهِ فَوَكَزَهُ مُوسَى فَقَضَى عَلَيْهِ قَالَ هَذَا مِنْ عَمَلِ
الشَّيْطَانِ إِنَّهُ عَدُوٌّ مُضِلٌّ مُبِينٌ (15 } ئه‌وه‌ی که له
بنوئیسرائیلهیهکان بوو هاواری بۆهێناو که فریامکه‌وه ئه‌وه ئه‌یه‌وێت
زوڵمم لێبکات و مو‌سا که چوه پێشێوهو مشتێکی لێدا له‌گه‌ڵ مشتهکهیدا
کابرای قبطی کوشت ، به‌ڵام که کوشتی یه‌کسه‌ر زانیتی که ئیشیکی خراپی
کردوه په‌شیمان بوه‌وه له‌وه‌ی که کردی ، ووتی : ئه‌مه پیشه‌ی
شه‌یتانه شه‌یتان گومڕاکهرێکی ڕون وئاشکرایه .
پاشان ووتی:{ قَالَ رَبِّ إِنِّي ظَلَمْتُ نَفْسِي فَاغْفِرْ لِي فَغَفَرَ
لَهُ إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ (16} خوایه من زوڵمم له‌نه‌فسی
خۆم کرد ئه‌و تاوانه‌م ئه‌نجامدا خوای گه‌وره لێم ببوره‌و خوای گه‌وره‌ش
یه‌کسه‌ری تۆبه‌که‌ی قبوڵکردو لێێ خۆش بوو له‌وه‌ی که ئه‌نجامی دابوو ،
پاشان مو‌سا ووتی:{
قَالَ رَبِّ بِمَا أَنْعَمْتَ عَلَيَّ فَلَنْ أَكُونَ ظَهِيرًا
لِلْمُجْرِمِينَ (17} خوای په‌روه‌ردگار که‌تۆ ئه‌و نیعمه‌ته‌ت بهمن
به‌خشیوه لههێزو توانا‌و ده‌سه‌ڵات منیش په‌یمانت پێده‌ده‌م که نه‌بم به
سه‌رخه‌ری زاڵمان و تاوانباران .
بۆڕۆژی دوای جارێکی‌تر مو‌سا دهرچۆوهو بۆ ناوشار ته‌ماشایکرد هه‌مان کابرا
له‌گه‌ڵ که‌سێکیتردا ده‌مه‌قاڵ ده‌کات هاواری بۆموسا هێنا ووتی فریامکه‌وه
ئه‌مه ئه‌یه‌وێت زوڵمم لێبکات ، مو‌سا زۆر توڕه‌بوو له‌کابرا ووتی:{
فَأَصْبَحَ فِي الْمَدِينَةِ خَائِفًا يَتَرَقَّبُ فَإِذَا الَّذِي
اسْتَنْصَرَهُ بِالْأَمْسِ يَسْتَصْرِخُهُ قَالَ لَهُ مُوسَى إِنَّكَ
لَغَوِيٌّ مُبِينٌ (18} تۆ کابرایه‌کی چه‌قه چناوهی ده‌مه ده‌م زۆر
ئه‌که‌یت هه‌رڕۆژی له‌گه‌ڵ یه‌کێکدا تێئهگیرێت { فَلَمَّا أَنْ أَرَادَ
أَنْ يَبْطِشَ بِالَّذِي هُوَ عَدُوٌّ لَهُمَا قَالَ يَا مُوسَى أَتُرِيدُ
أَنْ تَقْتُلَنِي كَمَا قَتَلْتَ نَفْسًا بِالْأَمْسِ إِنْ تُرِيدُ إِلَّا
أَنْ تَكُونَ جَبَّارًا فِي الْأَرْضِ وَمَا تُرِيدُ أَنْ تَكُونَ مِنَ
الْمُصْلِحِينَ(19}، توڕه‌بوو چوبۆغیان کابرای بنوئیسرالی کابرا زۆرترسا
وتی ، مو‌سا نه‌که‌ی لێمبدهیت ئه‌وه دهتتهوێ بمکوژیت هه‌روه‌کو دوێنێ
کابرات کوشت ؟ تۆناته‌وێ چاکسازبیت ئهتتهوێ ببیت به پیاوکوژو پیاوخراپ ،
کابرای قبطی که ئه‌مه‌ی بیست ڕای‌کرد خه‌به‌ره‌که‌ی بڵاوکرده‌وه که مو‌سا
بوه کابراکه‌ی دوێنێکه‌ی کوشتوه ، به‌و هۆیه‌وه مو‌سا که‌وته مه‌ترسی
یه‌وه به‌ته‌واوی .
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خه‌به‌ره‌که‌ی له‌ناوخه‌ڵکیدا بڵاوبۆوه‌و زانیان
که مو‌سا ئه‌و کابرایه‌ی کوشتوه‌و فرعون وداروده‌سته‌که‌ی به ساحیر‌و
ئهستێرهگرهوان ، بڕیاریان ده‌رکرد که مو‌سا بکوژن به‌ڵام که‌سێك له‌وێ
ئاگادروهك باسی ده‌که‌ن که چێشتچی فرعون بوو ئیمانداربو خه‌به‌ره‌که‌ی
گه‌یاند به مو‌سا ووتی : { وَجَاءَ رَجُلٌ مِنْ أَقْصَى الْمَدِينَةِ
يَسْعَى قَالَ يَا مُوسَى إِنَّ الْمَلَأَ يَأْتَمِرُونَ بِكَ
لِيَقْتُلُوكَ فَاخْرُجْ إِنِّي لَكَ مِنَ النَّاصِحِينَ (20) فَخَرَجَ
مِنْهَا خَائِفًا يَتَرَقَّبُ قَالَ رَبِّ نَجِّنِي مِنَ الْقَوْمِ
الظَّالِمِينَ (21} پاشان له‌ناوشاردا خۆی په‌ناداو خۆی ده‌شارده‌وه
له‌ترسا که نه‌که‌وێته ده‌ست داموده‌زگای فرعونهوه ، له‌به‌ر ئه‌وه
بڕیاریدا که ده‌رچێت له‌شارو ڕابکات ناچار ڕویکرده مه‌دیه‌ن که خوای
گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ وَلَمَّا تَوَجَّهَ تِلْقَاءَ مَدْيَنَ قَالَ عَسَى
رَبِّي أَنْ يَهْدِيَنِي سَوَاءَ السَّبِيلِ (22} ووتی: به‌ڵکو خوای
گه‌وره بمکاته سه‌ر ڕێگایه‌کی ڕاست ودروست ، پشتی بهخوابهست وڕوویکرده
مه‌دیه‌ن له‌کاتێکدا که له‌ناو نازونیعمه‌ت وقهسهری فرعوندا
گه‌وره‌ببوو ، قه‌ت ناخۆشی وناڕه‌حه‌تی نهبینێبو ، کاتێك که گه‌یشته
مه‌دیه‌ن {وَلَمَّا وَرَدَ مَاءَ مَدْيَنَ وَجَدَ عَلَيْهِ أُمَّةً مِنَ
النَّاسِ يَسْقُونَ } ته‌ماشایکرد بیرێك هه‌یه که خه‌ڵکی ئاوی مه‌ڕوماڵات
ئه‌دات ،{ وَوَجَدَ مِنْ دُونِهِمُ امْرَأتَيْنِ تَذُودَانِ قَالَ مَا
خَطْبُكُمَا قَالَتَا لَا نَسْقِي حَتَّى يُصْدِرَ الرِّعَاءُ وَأَبُونَا
شَيْخٌ كَبِيرٌ (23) } بینیتی که دوو ئافره‌تیش له‌دوره‌وه وه‌ستاون دڵی
نهرمبو بۆیان پرسیاری لێیانکرد ئه‌وه‌چی بۆ دورتانگردوه ؟ ئه‌وانیش
ووتیان هاتوینه ئاوی مه‌ڕوماڵاته‌کانمان بده‌ین باوکمان پیاوێکی پیره
ناتوانێت به‌وکاره هه‌ڵبسێت ئێمه دێین بۆ ئاودان ، لێره‌شدا ده‌بێت
ئه‌وه بزانین که ئافره‌ته‌کان هۆی ئه‌وه‌یان ڕونکرده‌وه که بۆچی دێن بۆ
ئاودان چونکه باوکیان پیرهوناتوانیت ئه‌گه‌ر بیتوانیایه ئێمه
نه‌ده‌هاتین بیره‌که‌ش وه‌کو له‌فه‌رموده‌یه‌کدا هاتوه که به‌ردێکی
بهسهرهوهبو به ده پیاو ئه‌وجا به‌رز ده‌کرایه‌وه ، به‌ڵام مو‌سا
ته‌نها خۆی به‌رزیکرده‌وه و مه‌ڕوماڵاته‌که‌ی بۆیان ئاودا { فَسَقَى
لَهُمَا ثُمَّ تَوَلَّى إِلَى الظِّلِّ فَقَالَ رَبِّ إِنِّي لِمَا
أَنْزَلْتَ إِلَيَّ مِنْ خَيْرٍ فَقِيرٌ (24) } پاشان دورکه‌وته‌وه‌و چوه
ژێرسێبه‌ری دارێکه‌وه ئیسراحه‌تی خۆی بکات ڕوویکرده خوا‌و داوای لهخواکرد
که خوای گه‌وره چاوه‌ڕێی ڕه‌حم وفه‌زڵی خۆت ده‌که‌م که ڕزقێکم بۆ
بنێریت ، کاتێك که دوو ئافره‌ته‌که گوێیان لێبو چی ووت گه‌ڕانه‌وه
بۆماڵه‌وه بۆلای باوکیان و پرسی لێیان چۆن وازوو گه‌ڕانه‌وه ؟ ئه‌وانیش
بۆیان باسکردو که پیاوێك ئاوی بۆمان داوه زۆر به‌هێزو بهتوانابوه
باوکیان یه‌کێکیانی نارد به‌شوێنیدا { فَجَاءَتْهُ إِحْدَاهُمَا تَمْشِي
عَلَى اسْتِحْيَاءٍ قَالَتْ إِنَّ أَبِي يَدْعُوكَ لِيَجْزِيَكَ أَجْرَ مَا
سَقَيْتَ لَنَا } یه‌کێکیان هات بۆلای ووتی: باوکم بانگت ده‌کات
وحه‌زده‌کات پاداشتی ئه‌وه‌ت بداته‌وه که ئاوی مهڕهکانمانت بۆمان داوه
، که که‌وته ڕێ بچێت بۆماڵیان ئافره‌ته‌که ویستی پێشی بکه‌وێت له
ڕۆیشتندا به‌ڵام مو‌سا ڕازی نه‌بوو ، ووتی : له‌پشتمه‌وه ڕێبکهو ئه‌گه‌ر
ههرلایهکت مه‌به‌ستبو به‌ردێك بهاوێژه به‌ره‌و ئه‌ولایه‌وه بڕۆم به‌م
شێوه‌یه گه‌یشته ماڵ باوکی ئافره‌ته‌کان ،{ فَلَمَّا جَاءَهُ وَقَصَّ
عَلَيْهِ الْقَصَصَ قَالَ لَا تَخَفْ نَجَوْتَ مِنَ الْقَوْمِ
الظَّالِمِينَ (25) } کاتێك که گه‌یشته لای‌و به‌سه‌رهاته‌که‌ی خۆی بۆ
باسکرد ، ئه‌ویش ووتی مه‌ترسه نه‌جاتت بوه له‌ده‌ست قه‌ومی زاڵمان که
فرعون وداموده‌زگاکانی بون .
به‌ڵام هه‌ر له‌وکاته‌دا یه‌کێك له‌ئافره‌ته‌کان هاتهجواب وقسه‌کردن
ووتی:{قَالَتْ إِحْدَاهُمَا يَا أَبَتِ اسْتَأْجِرْهُ إِنَّ خَيْرَ مَنِ
اسْتَأْجَرْتَ الْقَوِيُّ الْأَمِينُ (26) } باوه به‌کرێ بیگره ئیشت
بۆبکات باشترین که‌سێك که کرێکارت بێت ئه‌وه‌یه که به‌هێزو ئه‌مین بێت
یان دهستو داوێن پاك بێت ، ئه‌مه‌ش ته‌نها ئه‌وه‌نده ڕێگایه له‌گه‌ڵیا
ڕێیکرد بۆی ده‌رکه‌وت که که‌سێکی ئه‌مینه ، باوکه‌که‌ش ووتی{قَالَ إِنِّي
أُرِيدُ أَنْ أُنْكِحَكَ إِحْدَى ابْنَتَيَّ هَاتَيْنِ عَلَى أَنْ
تَأْجُرَنِي ثَمَانِيَ حِجَجٍ فَإِنْ أَتْمَمْتَ عَشْرًا فَمِنْ عِنْدِكَ
وَمَا أُرِيدُ أَنْ أَشُقَّ عَلَيْكَ سَتَجِدُنِي إِنْ شَاءَ اللَّهُ مِنَ
الصَّالِحِينَ (27) } ووتی: من حه‌زده‌که‌م که یه‌کێك له کچهکانمت
بده‌مێ بیخوازی به حه‌ڵاڵی ئه‌گه‌ر هه‌شت ساڵ له‌لام ئیش بکه‌یت یان
ده‌ساڵ ئه‌گه‌ر کرته ده‌ساڵ ئه‌وه له چاکه‌ی خۆته من زۆرت لێناکه‌م بۆ
دهساڵهکه و منیش زوڵمت لێناکه‌م حن شاێ الله له پیاوچاکان ده‌بم ،
مو‌سا ووتی:{ قَالَ ذَلِكَ بَيْنِي وَبَيْنَكَ أَيَّمَا الْأَجَلَيْنِ
قَضَيْتُ فَلَا عُدْوَانَ عَلَيَّ وَاللَّهُ عَلَى مَا نَقُولُ وَكِيلٌ
(28) } ئه‌وه پهیمانێكه له‌نێوان هه‌ردوکماندا زۆرت به‌سه‌رمه‌وه نی
یه هه‌رچه‌ندم ته‌واوکرد هه‌شت ساڵ یان ده‌ساڵ به‌گوێره‌ی وه‌زح خوای
گه‌وره‌ش به‌ئاگایه له‌و وه‌عد وپهیمانهی که ده‌یده‌ین به‌یه‌کتر و
له‌سه‌ری رێك ده‌که‌وین.
لێره‌دا شتێك هه‌یه ده‌بێت ڕوونی بکه‌ینه‌وه : ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که
ئه‌وپیاوه‌ی باوکی دوو کچه‌که شعیب پءغهمبهر نه‌بوه هه‌روه‌کو هه‌ندێ
که‌س واده‌ڵێن ، زۆربه‌ی زانایان باسی ئه‌وه‌یانکردوه که ئه‌وه پیاوێکی
ئیمانداربوه به‌ڵام شعیب پێغه‌مبه‌ر نه‌بوه علیه الشلان والسلام ،
چونکه نه فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ری له‌سه‌رهاتوه که ئه‌وه ، نه
هاوه‌ڵه‌کانی پێغه‌مبه‌ر باسیان نه‌کردوه که ئه‌و بوبێت .
کاتێك که مو‌سا وه‌خته‌که‌ی خۆی ته‌واوکرد هه‌روه‌کو له ابن عباس
ده‌گێڕنه‌وه که ووتویه‌تی مو‌سا دهساڵهکهی ته‌واوکرد ، واتا ده‌ساڵ
شوانیکرد له مه‌دیه‌ن ، هه‌روه‌کو خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ فَلَمَّا
قَضَى مُوسَى الْأَجَلَ}کاتێك که مو‌سا وه‌خته‌که‌ی ته‌واوکرد ئاره‌زویکرد
که بگه‌ڕێته‌وه بۆ ناوکه‌س وکاری خۆی وبۆ خاك‌و ووڵاتی خۆی بیری که‌س
وکاری خۆی ده‌کرد ، به‌ڵام خێزانه‌که‌ی به‌باوکی ووت : هه‌ندێك یارمه‌تیمان
بده ئێمه ده‌ڕۆین وسهفهردهکهین .
باوکی به‌رهه‌می ئه‌وساڵه‌ی داپێیان له به‌رخ وکاوڕی ئه‌وساڵه هه‌رچی
هه‌بوو ، که چه‌ند ڕیوایه‌تێك هاتوه له‌باره‌یه‌وه که هه‌ر
له‌وشوێنه‌دا له‌سه‌ر بیره‌که مو‌سا ئاویانیدا هه‌تا مو‌سا ئیسراحهتیکرد
هه‌ریه‌كێك له کاوڕه‌کان یه‌کی به‌رخێکی بوو له‌و جێگایه‌دا .
به‌ڵام ئه‌مه زۆر گرنگ نی یه بۆ مو‌سا چونکه ئه‌و له‌سه‌ر ڕێبو :{
وَسَارَ بِأَهْلِهِ } کهوتهڕێگاکردن له‌گه‌ڵ خێزانی‌دا تاوه‌کو ته‌واو
هیلاك بون چونکه شهوێان به‌سه‌رداهات وتاریك وباران بوو دانیشتن که
ئیسراحه‌ت بکه‌ن ، مو‌سا له‌دوره‌وه ئاگرێکی بینی به خێزانی ووت دانیشه
لێره من ئاگرێکم به‌دیکردوه به‌ڵکو بچم ئاگربهێنم وخهڵكێکیش له‌ده‌ور
ئاگره‌که بدۆزمه‌وه که ڕێگاکه‌مان پێبڵێن و ڕێنمایمان بکه‌ن:{آَنَسَ
مِنْ جَانِبِ الطُّورِ نَارًا قَالَ لِأَهْلِهِ امْكُثُوا إِنِّي آَنَسْتُ
نَارًا لَعَلِّي آَتِيكُمْ مِنْهَا بِخَبَرٍ أَوْ جَذْوَةٍ مِنَ النَّارِ
لَعَلَّكُمْ تَصْطَلُونَ (29) }ڕۆیشت به‌ره‌و ئاگره‌که یان ڕوناکی یه‌که
لهدۆڵێکدابو شاخه‌که که‌وتبوه لای ڕۆژئاوایه‌وه هه‌ر که گه‌یشته
ناودۆڵهکه بانگێکی لێ‌کرا:{ فَلَمَّا أَتَاهَا نُودِيَ مِنْ شَاطِئِ
الْوَادِ الْأَيْمَنِ فِي الْبُقْعَةِ الْمُبَارَكَةِ مِنَ الشَّجَرَةِ
أَنْ يَا مُوسَى إِنِّي أَنَا اللَّهُ رَبُّ الْعَالَمِينَ (30) }له‌و
شوێنه پیرۆزه‌دا لهدارێکهوه بانگی لێ‌کرا که داره‌که سهوزوجوان بوو
له‌هه‌مانکاتدا داره‌که گڕی گردبوو بڵێسه‌ی لێههڵدهستا و پێیان ووت ،
ئه‌ی موسی من (الله)ئه‌وه‌ی که بانگت ده‌کات وقسه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌کات خوای
په‌روه‌ردگاره دروستکه‌ری زه‌وی وئاسمان و هه‌موو بونه‌وه‌ر ، هه‌روه‌کو
له ئایه‌تێكی که‌دا ده‌فه‌رموێت:{ إِنِّي أَنَا رَبُّكَ فَاخْلَعْ
نَعْلَيْكَ إِنَّكَ بِالْوَادِ الْمُقَدَّسِ طُوًى (12) }سورة طه ، خوای
گه‌وره فه‌رموی من خوام نه‌عله‌کانت داکه‌نه تۆ له‌دۆڵی پیرۆزدایت ، خوای
گه‌وره خۆی قسه‌ی له‌گه‌ڵداکرد به‌بێ هیچ شوبهاندنێك وشێوازدانانێك بۆی
پاکوبێگه‌ردی بۆ خوای په‌روه‌ردگار، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ وَأَنْ
أَلْقِ عَصَاكَ } ئه‌وداره‌ی ده‌ستت فڕێبده زه‌وی ، ئه‌مه‌ش هه‌ر وه‌کو
ئهوئایهتهیکه وایه که‌ده‌فه‌رموێت { وَمَا تِلْكَ بِيَمِينِكَ يَا
مُوسَى قَالَ هِيَ عَصَايَ أَتَوَكَّأُ عَلَيْهَا وَأَهُشُّ بِهَا عَلَى
غَنَمِي وَلِيَ فِيهَا مَآرِبُ أُخْرَى } [ طه : 17 ، 18 ] ، موسائهوهچی
یه به‌ده‌سته‌وه ، وتی : ئه‌وه داردهستهکهمه که خۆم ئه‌ده‌م
به‌سه‌ریدا کاتێك که هیلاك ده‌بم ومهڕهکهی پێ لێده‌خوڕم وزۆر شتی که‌ی
پێده‌که‌م ، خوای گه‌وره فه‌رموی فڕێیده ، یه‌کسه‌ر فڕێ‌دا که فڕێی‌دا
ته‌ماشایکرد{ فَلَمَّا رَآَهَا تَهْتَزُّ كَأَنَّهَا جَانٌّ وَلَّى
مُدْبِرًا وَلَمْ يُعَقِّبْ } کاتێك که بینی داره‌که‌ی ده‌ستی بوبهمار و
ده‌جوڵایه‌وه مو‌سا له‌ترسا ڕای‌کرد به‌بێ ئه‌وه‌ی که ئاوڕبداته‌وه بۆ
دوای خۆی ، خوای گه‌وره فه‌رموی{ يَا مُوسَى أَقْبِلْ وَلَا تَخَفْ
إِنَّكَ مِنَ الْآَمِنِينَ (31) }مو‌سا بگه‌ڕێره‌وه ڕامه‌که تۆ پارێزراوی
مو‌سا یه‌کسه‌ر گه‌ڕایه‌وه بۆ جێگاکه‌ی خۆی ، له‌ئایه‌تێکی که‌دا
ده‌فه‌رموێت:{ لا تَخَفْ إِنِّي لا يَخَافُ لَدَيَّ الْمُرْسَلُونَ } سورة
النمل: 10 ، پێغه‌مبه‌ران لای من ناترسێن وترس ناکه‌وێته سه‌ریان ، مو‌سا
تێگه‌یشت که ئه‌وه‌ی که قسه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌کات خوای تاك وته‌نهایه
وهه‌رشتێکی بوێت ده‌یکات هه‌روه‌کو که دارده‌سته‌که‌ی ده‌ستی کرد به مار ،
پاشان فه‌رمانی پێده‌کات { اسْلُكْ يَدَكَ فِي جَيْبِكَ تَخْرُجْ
بَيْضَاءَ} ده‌ستت بکه گیرفانته‌وه‌و ده‌ری بهێنه ده‌بینیت سپی وجوانه
به‌بێ ئه‌وه‌ی که نه‌خۆشی بێت یان شتێکی خراپ که ده‌فه‌رموێت{ مِنْ
غَيْرِ سُوءٍ } کاتێك که ده‌ستی کرده گیرفانی یه‌وه‌و ده‌ریکرده‌وه
ته‌ماشایکرد هه‌روه‌کو پارچهمانگێکه ده‌دره‌وشێته‌وه پاشان فه‌رمانی
پێ‌کرد { وَاضْمُمْ إِلَيْكَ جَنَاحَكَ مِنَ الرَّهْبِ} ده‌ستت بخه‌ره سه‌ر
دڵت خۆف وترس له‌دڵتا نامێنێت ، کاتێك که خستی یه سه‌ر دڵی ترس وخۆف
له‌دڵیدا نه‌ما {فَذَانِكَ بُرْهَانَانِ مِنْ رَبِّكَ إِلَى فِرْعَوْنَ
وَمَلَئِهِ إِنَّهُمْ كَانُوا قَوْمًا فَاسِقِينَ (32) } ئه‌وه دوو
نیشانه‌و موعجزه‌ی خوایی یه که که‌س ناتوانێت ئه‌وه بکات به‌ڵگه‌ی
ئاشکراوڕونه بۆ فرعون ووهزیروکاربهدهستهکانی چونکه ئه‌وانه
ده‌رچونه له فه‌رمانی خوا سنوریان به‌زاندوه زۆر به‌خراپی .
مو‌سا ووتی{ قَالَ رَبِّ إِنِّي قَتَلْتُ مِنْهُمْ نَفْسًا فَأَخَافُ أَنْ
يَقْتُلُونِ (33)} خوایه من که‌سێكم لێیان کوشتوه ئه‌ترسم بمکوژنهوهو
تۆڵه‌ی خۆیان بکه‌نه‌وه ،{وَأَخِي هَارُونُ } هارون برام له‌گه‌ڵمدا
بنێره ئه‌ویش بکه به پێغه‌مبه‌ر ، له‌سه‌ر ئه‌مه چه‌ند فه‌رموده‌یه‌ك
هاتوه که باشترین برا بۆ براکه‌ی مو‌سا بوه که داوای له‌خوای گه‌ره
کردوه بیکات به پێغه‌مبه‌ر ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هۆکاره‌که‌ی ڕونکرده‌وه
فه‌رموی{ هُوَ أَفْصَحُ مِنِّي لِسَانًا فَأَرْسِلْهُ مَعِيَ رِدْءًا
يُصَدِّقُنِي إِنِّي أَخَافُ أَنْ يُكَذِّبُونِ (34)} ئه‌و له‌من زمان
پاراوتره قسه کردنی فه‌سیح وڕهوانهو چونکه به‌منداڵی کاتێك که فرعون
تاقی کرده‌وه که سینی یه‌ك پشکۆی سوری بۆهێنا له‌گه‌ڵ خورمای سوردا که
ده‌ستی برد بۆ پشکۆکه بردی بۆده‌می زمانی سوتا سه‌رزمانی ده‌گرد له
قسه‌کردندا ڕه‌وانبێژ نه‌بوو ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پاڵپشتێك بێت بۆم چونکه
برامه‌و متمانه‌ی ته‌واوم پێی هه‌یه و باوه‌ڕیشم پێده‌کات و ده‌توانێت
قسه‌کان من بۆ فرعون وقهومهکهی ڕوون بکاته‌وه ئه‌ترسم ئه‌گه‌ر
ههرخۆمبم به‌درۆم بخه‌نه‌وه .
هه‌روه‌ها له چه‌ند ئایهتێکیتردا هاتوه هه‌ر باسی ئه‌وه ده‌کات { قَالَ
رَبِّ اشْرَحْ لِي صَدْرِي (25) وَيَسِّرْ لِي أَمْرِي (26) وَاحْلُلْ
عُقْدَةً مِنْ لِسَانِي (27)يَفْقَهُوا قَوْلِي (28) وَاجْعَلْ لِي
وَزِيرًا مِنْ أَهْلِي (29) هَارُونَ أَخِي (30)اشْدُدْ بِهِ أَزْرِي (31)
وَأَشْرِكْهُ فِي أَمْرِي (32) كَيْ نُسَبِّحَكَ كَثِيرًا (33)وَنَذْكُرَكَ
كَثِيرًا (34) إِنَّكَ كُنْتَ بِنَا بَصِيرًا (35) } سورة طه . وتی ،
خوایه سینه‌و دڵم فراوانکه ، وکارم بۆئاسان بکه ، وگرێی سه‌رزمانم
بکه‌ره‌وه تاوه‌کو خه‌ڵکی بتوانن لێم تێبگه‌ن ، وزمانم ڕه‌وان بێت ،
وکه‌سێك بکه به هاوه‌ڵ وجێگرم له‌کاره‌کاندا له که‌سوکاری خۆم ، هارونی
برام ، پشتی پێ ببه‌ستم و پرس‌وڕای پێبکه‌م له ئیشوکاره‌کانمدا ،و تاوه‌کو
به‌رده‌وام یادی تۆبکهینهوهو زیکری تۆبکه‌ین ، وخوای گه‌وره خۆت ئاگات
لێمان بوه‌و بینیومانته به‌رده‌وام ده‌زانیت چۆن بوینه‌و وه‌زعمان چی بوه
، والله تعالی أعلم .
خوای گه‌وره داواکه‌ی قبوڵکرد وهه‌روه‌کو له‌چه‌ندین ئایه‌تدا باسی
کردوه{ قَدْ أُوتِيتَ سُؤْلَكَ يَا مُوسَى } [ طه : 36 ] ، وقال تعالى: {
وَوَهَبْنَا لَهُ مِنْ رَحْمَتِنَا أَخَاهُ هَارُونَ نَبِيًّا } [ مريم :
53 ] . { قَالَ سَنَشُدُّ عَضُدَكَ بِأَخِيكَ وَنَجْعَلُ لَكُمَا
سُلْطَانًا فَلَا يَصِلُونَ إِلَيْكُمَا بِآَيَاتِنَا أَنْتُمَا وَمَنِ
اتَّبَعَكُمَا الْغَالِبُونَ (35)} . پاڵپشتیت ده‌که‌ین به براکه‌ت
وبههێزت ده‌که‌ین به‌و که ده‌یکه‌ین به پێغه‌مبه‌ر ، بڕۆن ئێمه خۆمان
به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی گه‌وره‌تان پێده‌به‌خشین وده‌تان پارێین له‌هه‌موو شتێکی
خراپ که نه‌توانن زاڵ‌بن به‌سه‌رتاندا نه به‌تواناو هێزو نه‌به به‌ڵگه‌و
نیشانه‌ی گه‌وره‌و ئاشکرا و هه‌رکه‌سێك شوێنتان بکه‌وێت وگوێڕایهڵیتان
بکات سه‌رکه‌وتوده‌بێت له دونیا‌و قیامه‌تدا .
پاشان مو‌سا و هارونی برای علیهما افضل السلام والتسلیم ، ڕۆیشتن بۆلای
فرعون وقهومهکهی به‌فه‌رمانی خوای گه‌وره که ده‌فه‌رموێت{ اذْهَبَا
إِلَى فِرْعَوْنَ إِنَّهُ طَغَى (43) فَقُولَا لَهُ قَوْلًا لَيِّنًا
لَعَلَّهُ يَتَذَكَّرُ أَوْ يَخْشَى(44}سورة طه ، بچن بۆلای فرعون ئه‌و
گومڕابوه ، قسه‌ی له‌گه‌ڵدابکه‌ن به‌نه‌رمی به‌ڵکو بیربکاته‌وه‌و
بگه‌ڕێته‌وه ، پاش ئه‌وه‌ی که چون بۆلای خۆیان ناساند که پێغه‌مبه‌ری
خوان وخوای گه‌وره فه‌رمانی پێیان کردوه که بچن بۆلای ئه‌و ، ئه‌و
نیشانه‌و موعجزانهی پێیان نیشاندا {فَلَمَّا جَاءَهُمْ مُوسَى
بِآَيَاتِنَا بَيِّنَاتٍ}فرعون وقهومهکهی یان داروده‌سته‌که‌ی
وتیان{قَالُوا مَا هَذَا إِلَّا سِحْرٌ مُفْتَرًى } ئه‌مه سیحرێکی
دروستکراوو داڕێژراوه{ وَمَا سَمِعْنَا بِهَذَا فِي آَبَائِنَا
الْأَوَّلِينَ (36) }هه‌رگیز نه‌مان بیستوه له باووباپیرانمانه‌وه که
خوای تاك وته‌نها بپه‌رستین ، به‌رده‌وام هه‌ر شتیتریان په‌رستوه
له‌گه‌ڵیدا ئه‌وه‌ش ته‌نها گومڕایی خۆیان وایلێیانکرد که پێ له‌هه‌ق
نهنهن وبه‌درۆی بخه‌نه‌وه ، مو‌سا ووتی {وَقَالَ مُوسَى رَبِّي أَعْلَمُ
بِمَنْ جَاءَ بِالْهُدَى مِنْ عِنْدِهِ} خوای گه‌وره ده‌زانێت که کێ
هیدایه‌ت وڕێنمایی هێناوه له‌لای خواوه و{ وَمَنْ تَكُونُ لَهُ عَاقِبَةُ
الدَّارِ إِنَّهُ لَا يُفْلِحُ الظَّالِمُونَ (37} کێش سه‌رئه‌نجامی
بۆهه‌یه‌و سه‌رکه‌وتوده‌بێت ، خوای گه‌وره زاڵمان سه‌رناخات .
فرعون وتی:{وَقَالَ فِرْعَوْنُ يَا أَيُّهَا الْمَلَأُ مَا عَلِمْتُ لَكُمْ
مِنْ إِلَهٍ غَيْرِي} ئه‌ی خه‌ڵکینه من خوایه‌کی که جگه له‌خۆم بۆ
ئێوه نابینم ونایزانم ، هامان که وه‌زیری کاروباریبو ، ووتی هامان{
فَأَوْقِدْ لِي يَا هَامَانُ عَلَى الطِّينِ فَاجْعَلْ لِي صَرْحًا
لَعَلِّي أَطَّلِعُ إِلَى إِلَهِ مُوسَى وَإِنِّي لَأَظُنُّهُ مِنَ
الْكَاذِبِينَ (38) } ئه‌ی هامان ئاگر بکه‌ره‌وه‌و له قوڕ قه‌سر یان
باڵهخانهیهکم بۆبکه به‌رز تاوه‌کو بچمه سه‌ری و تاوه‌کو خوایه‌که‌ی
مو‌سا ببینم ، ئه‌مه‌ش له گاڵته پێکردن وسوکایه‌تی بوو بۆ مو‌سا و
خۆبه‌زلزانین بوو به‌رامبه‌ر به‌خوا ، ئه‌گه‌رچی هه‌موو ئایه‌تێکی له‌م
باسه‌دا ده‌بێت چه‌ندین په‌ڕه‌ی له‌سه‌ر پڕبکرێته‌وه به‌ڵام ئێمه ته‌نها
لێره‌دا مه‌به‌ستمان ڕونکردنهوهیهكبو له‌سه‌ر به‌سه‌رهاته‌که‌ی مو‌سا
علیه‌وسلم ، لێره‌ش باسێکی گرنگ هه‌یه که تازه دۆزراوه‌ته‌وه‌و درکیان
پێی کردوه زانایانی ئه‌م سه‌رده‌مه که دروستکردنی ئه‌هرامه‌کان تازه
بۆیان ده‌رکه‌وتوه له قوڕی سوره‌وه‌کراو دروستکراوه هه‌روه‌کو له‌م
ئایه‌ته‌دا ئاماژه‌ی پێکراوه .
پاشان فرعون و داروده‌سته‌که‌ی تهکهبوریانکرد وخۆیان بهگهورهگرد{
وَاسْتَكْبَرَ هُوَ وَجُنُودُهُ فِي الْأَرْضِ بِغَيْرِ الْحَقِّ وَظَنُّوا
أَنَّهُمْ إِلَيْنَا لَا يُرْجَعُونَ (39} تهکهبوریانکردو خۆیان
بهگهورهگرد به‌ناهه‌ق وناڕهوایی چونکه ده‌یانزانی که ئه‌و نیشانانه
ڕاسته‌و موعجزه‌ی خوایه و دڵ نهواشبون که نه فرعون خوایه‌و هه‌رچیش
ئه‌ڵێن درۆیه ، هه‌روه‌کو خوای گه‌وره لهباسیانهوه ده‌گێڕێته‌وه
بۆمان که‌ده‌فه‌رموێت{وَجَحَدُوا بِهَا وَاسْتَيْقَنَتْهَا أَنْفُسُهُمْ
ظُلْمًا وَعُلُوًّا فَانْظُرْ كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الْمُفْسِدِينَ (14}
سورة النمل ، ئینکاریان ده‌کرد له‌کاتێكدا له‌ناخ ودڵه‌وه باوه‌ڕیان پێی
هه‌بوو کهڕاس ده‌کات ته‌نها له‌به‌ر گومڕایی خۆیان وتهکهبورکردنیان .
لێره‌دا ده‌بێت بچینه سورهتێکیتر که باسه‌که‌مان بۆ ته‌واو ده‌کات و
به‌سه‌رهاته‌که‌مان به‌درێژی بۆ باس ده‌کات . ئه‌مه ته‌نها له‌سوره‌تی
القصص دا ئه‌م ئایه‌تانه هاتوه ، ئه‌گه‌رچی له‌زۆر لهسورهتهکاندا باسی
به‌سه‌رهاتی موسامان بۆ ده‌گێڕێته‌وه .
له‌سورة طه ده‌فه‌رموێت:{ اذْهَبَا إِلَى فِرْعَوْنَ إِنَّهُ طَغَى (43)
فَقُولَا لَهُ قَوْلًا لَيِّنًا لَعَلَّهُ يَتَذَكَّرُ أَوْ يَخْشَى
(44)}لێره‌دا که ده‌فه‌رموێت به‌نه‌رمی قسه‌ی له‌گه‌ڵدا بکه‌ن ، له‌سه‌ر
ئه‌م ئایه‌ته زۆر باسیان لێوه‌کردوه که ده‌فه‌رمون به‌نه‌رمی قسه‌یان
له‌گه‌ڵدا بکه‌ن ، نه‌رمی :بۆئه‌وه‌ی ته‌وه‌لا نه‌بێت و دڵی نه‌رمبێت .
هه‌روه‌ها ووتیانه نه‌رمی ، ئه‌وه‌یه که به‌ڵگه‌و موعجزه‌کانی
پێنیشاندهن تاوه‌کو بگه‌ڕێته‌وه ، هه‌روه‌ها وتیانه نه‌رمی ، وتنی: لا
إله إلا الله ، یه . زۆرشتیتر له‌باره‌یه‌وه وتراوه .
خوای گه‌وره له سورة ی الأعراف دا باسی ده‌کات ده‌فه‌رموێت:{ قَالَ
الْمَلَأُ مِنْ قَوْمِ فِرْعَوْنَ إِنَّ هَذَا لَسَاحِرٌ عَلِيمٌ (109)
يُرِيدُ أَنْ يُخْرِجَكُمْ مِنْ أَرْضِكُمْ فَمَاذَا تَأْمُرُونَ (110}
وهزیروبزیرهکانی ووتیان ئه‌مه ساحیره ته‌نها ئه‌یه‌وێت بنی ئیسرائیل
ڕزگاربکات ودهریانبکات لهژێردهستت ودهستهڵاتت نه‌مێنێ به‌سه‌ریاندا
خۆت بزانه فه‌رمانی چی ئه‌ده‌یت فه‌رمانێك ده‌رکه که بتوانیت
به‌رامبه‌ری بیبتهوهو ڕێگری لێبکه‌یته‌وه .
وتیان :{ قَالُوا أَرْجِهْ وَأَخَاهُ وَأَرْسِلْ فِي الْمَدَائِنِ
حَاشِرِينَ (111) } دوایان بخه بۆکاتێکیتر که بتوانین به‌ناو خه‌ڵکیدا
بڵاوی بکه‌ینه‌وه که له کاتێکی دیاریکراودا به‌رامبه‌ریان بوه‌ستینه‌وه
{ يَأْتُوكَ بِكُلِّ سَاحِرٍ عَلِيمٍ(112) } هه‌رچی ساحیری زانا‌و شاره‌زا
هه‌یه ئاماده‌ببن وڕوبه‌ڕویان ببنه‌وه{وَجَاءَ السَّحَرَةُ فِرْعَوْنَ
قَالُوا إِنَّ لَنَا لَأَجْرًا إِنْ كُنَّا نَحْنُ الْغَالِبِينَ (113}
ساحیرێکی زۆر کۆبونه‌وه له‌لای فرعون وتیان ئه‌گه‌ر ئێمه سه‌رکه‌وتین چی
پاداشتێکمان ده‌ده‌یته‌وه { قَالَ نَعَمْ وَإِنَّكُمْ لَمِنَ
الْمُقَرَّبِينَ (114} فرعون ووتی:به‌ڵێ ئه‌گه‌ر ئه‌گه‌ر ئێوه
سه‌رکه‌وتوبون ئه‌وا ده‌بنه ده‌سته‌ی نزیکی خۆم ، له‌شوێنێکیتردا باسی
ده‌کات که ده‌فه‌رموێت{ قَالَ مَوْعِدُكُمْ يَوْمُ الزِّينَةِ وَأَنْ
يُحْشَرَ النَّاسُ ضُحًى 59 فَتَوَلَّى فِرْعَوْنُ فَجَمَعَ كَيْدَهُ ثُمَّ
أَتَى } [طه:59-60] . وتیان ڕۆژی خۆشی وجه‌ژنی خۆیان دیاری کرد که هه‌موو
خه‌ڵکی کۆده‌بنه‌وه‌و دێینه مه‌یدان فرعون هه‌رچی فڕوفێڵ وساحیر هه‌بوو
کۆیانی کرده‌وه ، پاشان باسی ئه‌وکاته ده‌کات{ قَالُوا يَا مُوسَى إِمَّا
أَنْ تُلْقِيَ وَإِمَّا أَنْ نَكُونَ نَحْنُ الْمُلْقِينَ (115) }گه‌یشتن
به‌موسا له شوێن وکاتی دیاریکراودا که خۆیان دیاریان کردبوو له کوێوکهی
، ساحیره‌کان ووتیان : مو‌سا تۆ شتی خۆت ده‌که‌یت یان ئێمه ده‌ست پێبکه‌ین
، مو‌سا فه‌رموی{ قَالَ أَلْقُوا فَلَمَّا أَلْقَوْا سَحَرُوا أَعْيُنَ
النَّاسِ وَاسْتَرْهَبُوهُمْ وَجَاءُوا بِسِحْرٍ عَظِيمٍ (116) }مو‌سا وتی ،
ئێوه ده‌ست پێبکه‌ن ، کاتێك که ده‌ستیان پێ‌کرد سیحریان له‌چاوی
خهڵکیکرد ، واتا به‌ڕاستی هیچیان نه‌کرد ته‌نها لهبهرچاوخهڵکی
واده‌رده‌که‌وت که شتیان کردبێت ، وخه‌ڵکه‌که ترسان که شتێکی سه‌یریان
ئه‌نجامدا له‌به‌رچاوی خه‌ڵکی ، هه‌روه‌کو ده‌فه‌رموێت: { فَإِذَا
حِبَالُهُمْ وَعِصِيُّهُمْ يُخَيَّلُ إِلَيْهِ مِنْ سِحْرِهِمْ أَنَّهَا
تَسْعَى * فَأَوْجَسَ فِي نَفْسِهِ خِيفَةً مُوسَى * قُلْنَا لا تَخَفْ
إِنَّكَ أَنْتَ الأعْلَى * وَأَلْقِ مَا فِي يَمِينِكَ تَلْقَفْ مَا
صَنَعُوا إِنَّمَا صَنَعُوا كَيْدُ سَاحِرٍ وَلا يُفْلِحُ السَّاحِرُ
حَيْثُ أَتَى } [طه:66 : 69] ، سیحرهکهشیان ئه‌وه‌بو که حه‌بل وگوریسیان
هه‌بوو فڕێیاندا لهبهرچاوخهڵکی وه‌کو مار ده‌جوڵایه‌وه ، مو‌سا که‌مێك
ترس که‌وته دڵی یه‌وه که ده‌بێت خوای گه‌وره هاوکاری بکات وسهریبخات
به‌سه‌ریاندا ، خوای گه‌وره پێی فه‌رمو مه‌ترسه تۆ سه‌رکه‌وتوده‌بیت ،
ئه‌وه‌ی که به‌ده‌سته‌وه‌یه فڕێی بدا هه‌رچیان کردوه به‌تاڵی
ده‌کاته‌وه ئه‌وه‌ی که ئه‌وان کردویانه ته‌نها پڕوپاگه‌نده‌و فڕوفێلی
ساحیره ساحیران هه‌رچی بکه‌ن سه‌رکه‌وتونابن و سیحره‌که‌یان به‌تاڵ
ده‌بێته‌وه .
پاشان ده‌فه‌رموێت:{ وَأَوْحَيْنَا إِلَى مُوسَى أَنْ أَلْقِ عَصَاكَ
فَإِذَا هِيَ تَلْقَفُ مَا يَأْفِكُونَ (117) فَوَقَعَ الْحَقُّ وَبَطَلَ
مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ (118) فَغُلِبُوا هُنَالِكَ وَانْقَلَبُوا
صَاغِرِينَ (119)وَأُلْقِيَ السَّحَرَةُ سَاجِدِينَ (120} په‌یامان بۆ مو‌سا
دابه‌زاند که داره‌که‌ی ده‌ستت فڕی بده‌و هه‌رچیان کردوه به‌تاڵی
ده‌کاته‌وه ، حه‌ق ڕویدا که داره‌که‌ی مو‌سا بوبهمارو هه‌رچی باتڵ وپوچ
بوو پوکایهوهو ده‌رکه‌وت که هیچ نی یه ، هه‌رله‌وێدا ساحیره‌کان دۆڕان و
هه‌ر له‌هه‌مان شوێندا ئیمانیان هێنا و سوجده‌یان برد بۆخوای گه‌وره
وتیان{ قَالُوا آَمَنَّا بِرَبِّ الْعَالَمِينَ (121) رَبِّ مُوسَى
وَهَارُونَ (122} ئیمانمان هێنا به‌خوای په‌روه‌ردگار خوای موسا‌و هارون {
قَالَ فِرْعَوْنُ آَمَنْتُمْ بِهِ قَبْلَ أَنْ آَذَنَ لَكُمْ إِنَّ هَذَا
لَمَكْرٌ مَكَرْتُمُوهُ فِي الْمَدِينَةِ لِتُخْرِجُوا مِنْهَا أَهْلَهَا
فَسَوْفَ تَعْلَمُونَ (123) } فرعون که ئه‌وه‌ی بینی هه‌موو ئه‌و
ساحیرانه‌ی کۆکردبۆوه بۆ ئه‌وه‌ی که به‌رامبه‌ر به موسایان پێبگرێت ،
به‌ڵام ئه‌وان ئیمانیان هێنا ئه‌ویش ووتی ئه‌مه فڕوفێڵی خۆتانه هه‌ر
خۆتان فێر ئه‌م سیحرهتان کردوه‌و ئه‌مه شانۆگه‌ری بوو که ئێوهکردتان
خۆم ئه‌زانم چیتان لێده‌که‌م { لَأُقَطِّعَنَّ أَيْدِيَكُمْ وَأَرْجُلَكُمْ
مِنْ خِلَافٍ ثُمَّ لَأُصَلِّبَنَّكُمْ أَجْمَعِينَ (124) } ئه‌بێ
چه‌پوڕاست یان به پێچه‌وانه‌وه ده‌ست وقاچتان ببڕم بهدارخورماوه
هه‌ڵتان واسم له‌سێداره‌تان بده‌م ههرموتان { قَالُوا إِنَّا إِلَى
رَبِّنَا مُنْقَلِبُونَ(125) } وتیان ئێمه دڵنیاین که گه‌ڕانه‌وه‌مان
هه‌ربۆلای خوایه وسزاو نیقمه‌تی خوا زۆر به ئازارتره له‌وه‌ی که تۆ
لێمان ده‌که‌یت { وَمَا تَنْقِمُ مِنَّا إِلَّا أَنْ آَمَنَّا بِآَيَاتِ
رَبِّنَا لَمَّا جَاءَتْنَا رَبَّنَا أَفْرِغْ عَلَيْنَا صَبْرًا
وَتَوَفَّنَا مُسْلِمِينَ (126} تۆ ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه واله ئێمه
ده‌که‌یت که ئیمانمان هێناوه به‌خوا هیچ بیانویه‌کی که‌ت پێنی یه خوای
گه‌وره سه‌بری خۆت بڕژێنیت به‌سه‌رماندا هه‌مومان تاوه‌کو بتوانین
خۆڕاگربین له‌به‌رده‌م ئێش وئازاری فرعـون وسزاکانی ودامهزراوو خۆڕاگرمان
بکه‌یت له‌سه‌ر دینه‌که‌ی خۆت وڕێگای ڕاستی خۆت .
جارێکی‌تر خه‌ڵکه موفسدهکهو داروده‌سته‌که‌ی ئه‌وانه‌ی که له فرعـون
ده‌ترسان وپیاوی فرعون بون ووتیانهوه{ وَقَالَ الْمَلَأُ مِنْ قَوْمِ
فِرْعَوْنَ أَتَذَرُ مُوسَى وَقَوْمَهُ لِيُفْسِدُوا فِي الْأَرْضِ
وَيَذَرَكَ وَآَلِهَتَكَ } ئه‌وه هه‌روا به‌ئاسانی مو‌سا وقهومهکهی
وازلێده‌هێنیت فه‌ساد بڵاوبکه‌نه‌وه‌و خه‌ڵکه‌که توشی فهسادبکهن و قسه
بهخوایهکهت بکات وبههیچی دابنێت ، له‌کاتێكدا خۆیان موفسد وگه‌نده‌ڵ
بون وخه‌ڵکیان توشی فه‌سادی ده‌کرد زوڵم وزۆرو ئهشکهنجهوئازارو هه‌مو
شتێکیان ده‌کرد که دژی خوا‌و دینی خوا‌و دژی مرۆڤایه‌تیش بوو به‌ڵام
توهمهکهیان دایه پاڵ پێغه‌مبه‌ری خوا موسی وشوێنکه‌وتوانی ، فرعـون
ووتی{ قَالَ سَنُقَتِّلُ أَبْنَاءَهُمْ وَنَسْتَحْيِي نِسَاءَهُمْ وَإِنَّا
فَوْقَهُمْ قَاهِرُونَ (127} منداڵه‌کانیان ده‌کوژین وئافره‌ته‌کانیان
فه‌ساد ده‌که‌ین و به‌ڕه‌قی ڕه‌فتاریان به‌رامبه‌ر ده‌که‌ین ، هێشتا له‌و
هه‌موو زوڵم وزۆره‌ی که‌ده‌یانکرد پێیان که‌م بوو هه‌ڕه‌شه‌ی زیاتریان
ده‌کرد ، پاشان مو‌سا فه‌رموی{ قَالَ مُوسَى لِقَوْمِهِ اسْتَعِينُوا
بِاللَّهِ وَاصْبِرُوا إِنَّ الْأَرْضَ لِلَّهِ يُورِثُهَا مَنْ يَشَاءُ
مِنْ عِبَادِهِ وَالْعَاقِبَةُ لِلْمُتَّقِينَ (128} مو‌سا به قه‌ومه‌که‌ی
وشوێنکه‌وتوانی ووت ئه‌وانه‌ی که ئیمانیان هێنا پشت وپه‌نا به‌خوا بگرن و
په‌نابه‌رنه به‌ر سه‌برو خۆڕاگردن خۆڕاگربن خوای گه‌وره میراتی زه‌وی
ده‌دات به به‌نده‌کانی ئه‌وانه‌ی که به‌ندایه‌تی بۆ خوا ده‌که‌ن ،
هه‌روه‌کو له‌سه‌ره‌تای باسه‌که‌وه خوای گه‌وره فه‌رموی ئه‌مانه‌وێ
منه‌تی خۆمان به‌سه‌ریاندا ببارێنین و ڕزگاریان بکه‌ین وده‌سته‌ڵات
بخهینهدهستیانهو ئه‌و قه‌ومه‌ی که زوڵمیان لێکراوه ، پاشان
ئه‌وانه‌یکه ئیمانیان هێنابوو ووتیان{ قَالُوا أُوذِينَا مِنْ قَبْلِ أَنْ
تَأْتِيَنَا وَمِنْ بَعْدِ مَا جِئْتَنَا }ئێمه له‌ژێر ئه‌شکه‌نجه‌و
ئازاردابوین پێش ئه‌وه‌ی که تۆبێیت وپاش ئه‌وه‌ش که تۆ هه‌قت بۆمان هێناو
تێگه‌یشتین با هه‌ر له‌ژێر ئه‌شکه‌نجه‌و ئازاردابین تازه ئێمه ئیمانمان
هێناوه‌و باوه‌ڕمان دامه‌زراوه له‌سه‌ر هه‌ق و دینی خوا { قَالَ عَسَى
رَبُّكُمْ أَنْ يُهْلِكَ عَدُوَّكُمْ وَيَسْتَخْلِفَكُمْ فِي الْأَرْضِ
فَيَنْظُرَ كَيْفَ تَعْمَلُونَ (129} ئه‌مه‌ش مژده‌یه‌که مو‌سا به
شوێنکه‌وتوه‌کانی ده‌گه‌یه‌نێت که خوای ه‌گوره سه‌رتان ده‌خات وڕزگارتان
ده‌کات له‌پاش ئه‌و هه‌موو ئه‌شکه‌نجه‌و زوڵم وزۆره‌ی فرعـون خوای گه‌وره
ده‌سه‌لاتیش ده‌خاته ده‌ستان تاوه‌کو ده‌ربکه‌وێت ئێوه چی ده‌که‌ن وچۆن
ده‌سته‌ڵات ده‌به‌نه ڕێوه و چی ده‌که‌ن پاش ئه‌و .
پاشتر باسێکی گرنگ لێره‌دا دێته پێشه‌وه که باسی ئه‌و تاقیکردنه‌وه‌و
به‌ڵایانه‌ی که‌به‌سه‌ریاندا دێت باسی ده‌کات که ده‌فه‌رموێت{ وَلَقَدْ
أَخَذْنَا آَلَ فِرْعَوْنَ بِالسِّنِينَ وَنَقْصٍ مِنَ الثَّمَرَاتِ
لَعَلَّهُمْ يَذَّكَّرُونَ (130) } ئێمه قه‌ومه‌که‌ی فرعـونمان توشی
نه‌هامه‌تی ونهبونیکرد به‌شێوه‌یه‌ك که هیچ به‌روبوم نه‌بو به‌ده‌ستی
بهێنن وتوشی نه‌بونی ونههاتیانمانکرد له‌هه‌موو بهروبومێکدا تاوه‌کو
بیربکه‌نه‌وه‌و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ردینی خوا‌و شوێکهوتهی موسا‌و هارون بن
که خوای گه‌وره ناردویه‌تی بۆیان به پێغه‌مبه‌راتی ، خوای گه‌وره
که‌مێك باسی ئه‌وه‌مان بۆده‌کات ده‌فه‌رموێت{ فَإِذَا جَاءَتْهُمُ
الْحَسَنَةُ قَالُوا لَنَا هَذِهِ وَإِنْ تُصِبْهُمْ سَيِّئَةٌ
يَطَّيَّرُوا بِمُوسَى وَمَنْ مَعَهُ أَلَا إِنَّمَا طَائِرُهُمْ عِنْدَ
اللَّهِ وَلَكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ (131) } هه‌رکاتێك شتێکیان
به‌ده‌ست بهێنایه و به‌به‌ر بهاتایه ئه‌یانوت ئه‌وه بۆئێمهیهو قابیل
وشایسته‌یه به‌خۆمان ، ئه‌گه‌ر نه‌هامه‌تیش بوایه‌و هیچیان به‌به‌ر
نه‌هێنایه ئه‌وا موسا‌و شوێنکه‌وتوانیان ده‌کرد بهشاخا ئه‌یان ووت ئه‌وه
هه‌مووی به‌هۆی موساوهیه توشی ئه‌م ناخۆشی ونه‌هامه‌تی یه هاتوین
هه‌مووی خه‌تای ئه‌وانه ، به‌ڵام خوای گه‌وره جوابیان ده‌داته‌وه که
خه‌تاو هۆکار ته‌نها خۆیانن به‌هۆی تاوان وتهوهلابونیانهوه له دینی
خوا ئه‌وه‌یان به‌سه‌ردا دێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆربه‌یان تێناگه‌ن و
بیروهۆشیان نی یهونهماوه که خه‌تاکه له‌خۆیانه .
ئه‌یانووت{ وَقَالُوا مَهْمَا تَأْتِنَا بِهِ مِنْ آَيَةٍ لِتَسْحَرَنَا
بِهَا فَمَا نَحْنُ لَكَ بِمُؤْمِنِينَ (132} هه‌رچی یه‌ك بکه‌یت وهه‌ر
نیشانه‌و موعجزهیهکمان بۆ بهێنیت ونیشانماندهیت ئێمه باوه‌ڕت پێناکه‌ین
وشوێنی ئه‌و دینه ناکه‌وین که تۆ هێناوه‌ته بۆمان ئه‌وه ته‌نها سیحره
ده‌یکه‌یت و چاومان ده‌خه‌ڵه‌تێنیت { فَأَرْسَلْنَا عَلَيْهِمُ
الطُّوفَانَ} ئه‌م تۆفانه به چه‌ند شتێك ته‌فسیر کراوه له‌وانه مردنی
زۆره ، و بارانێك که هه‌مووشتێك بفه‌وتێنێت ونه‌خۆشی وتاعون
بهشهرودارودرهخهت به‌ڵام هه‌مووی ده‌گرێته‌وه والله أعلم پاشان {
وَالْجَرَادَ }خوای گه‌وره به‌روبومی بۆیان ده‌ناردو به‌روبوم زۆرده‌بوو
به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی که به‌رهه‌می بهێنن وبیدورنهوهو بیڕنن ، خوای
گه‌وره کوله‌ی بۆیان نارد هه‌موو به‌روبومه‌کانی ده‌خواردو دهیفهوتان
هیچیان به‌به‌رهه‌م نه‌ده‌هێنا، {وَالْقُمَّلَ} ئه‌سپێ یه ، یان گه‌نه ،
هه‌روه‌ها ابن عباس وعکرمة و قتادة :وتویانه : سن وکیسهڵهیه ئه‌وه‌ی
که ئه‌دات له گه‌نم وجۆو دانه‌وێڵه ، وایان لێهات ئه‌سپێ تیانی ئه‌دا
وه‌کو مێروله بهلهشیانهوه هه‌ڵده‌گه‌ڕاو ژیانی لێیان تێكدابو نه‌یان
ده‌زانی چی بکه‌ن هه‌ر به‌ڵاو تاقیکردنهوهیهکیشیان به‌سه‌ردا ده‌هات
ئه‌چون بۆلای موسا‌و داوایان لێده‌کرد که داوا له‌خوا بکات له‌سه‌ریان
لایدات ئیمان ده‌هێنن که خوای گه‌وره لایده‌دا له‌سه‌ریان که‌چی کوفریان
ده‌کرد وئیمانیان نه‌ده‌هێنا، پاشان نیشانهیهکیتریان به‌سه‌ردا ده‌هات {
وَالضَّفَادِعَ } بۆق ، ئه‌وه‌ش هه‌رچیه‌کیان هه‌بو بۆقێکی تیابو له‌خواردن
وله جل وبهرگو ئاو هه‌موو شتێکیان بۆقی تیابو ته‌واو ژیانی لێیان ناخۆش
کردبوو ، { وَالدَّمَ آَيَاتٍ مُفَصَّلَاتٍ فَاسْتَكْبَرُوا وَكَانُوا
قَوْمًا مُجْرِمِينَ (133} خوێن ، ئاو له‌لایان بوو به‌خوێن ، ئاوایان
نه‌ما بیخۆنه‌وه ئه‌گه‌ر لهڕوباربیان هێنایه هه‌تا ئه‌گه‌یشتنه ماڵه‌و
سه‌ریان هه‌ڵده‌دایه‌وه ته‌ماشایان ده‌کرد خوێنه ، ئاوه‌که‌یان ئهپاڵافت
و ده‌یان کوڵان هه‌رچیان لێده‌کرد که دوای ته‌ماشایان ده‌کرد بوه
به‌خوێن ، هه‌ر کاتێك هه‌ر نیشانه‌یه‌ك ده‌رده‌که‌وت وژیانیان لێتاڵ ده‌بوو
هاواریان بۆ مو‌سا ده‌برد که داوا له‌خوا بکات له‌سه‌ریان لابدات
{وَلَمَّا وَقَعَ عَلَيْهِمُ الرِّجْزُ قَالُوا يَا مُوسَى ادْعُ لَنَا
رَبَّكَ بِمَا عَهِدَ عِنْدَكَ لَئِنْ كَشَفْتَ عَنَّا الرِّجْزَ
لَنُؤْمِنَنَّ لَكَ وَلَنُرْسِلَنَّ مَعَكَ بَنِي إِسْرَائِيلَ (134) }
داوا له خوایه‌که‌ت بکه ئه‌م به‌ڵاو نههامهتیهمان له‌سه‌ر لابه‌رێت
ئیمانت پێده‌هێنین وبنی ئیسرائیل له‌گه‌ڵتدا ده‌نێرین و ئازادیان ده‌که‌ین {
فَلَمَّا كَشَفْنَا عَنْهُمُ الرِّجْزَ إِلَى أَجَلٍ هُمْ بَالِغُوهُ
إِذَا هُمْ يَنْكُثُونَ (135} به‌ڵام کاتێك به‌ڵاو نه‌هامه‌تی یه‌که
له‌سه‌ریان لا ده‌چو هه‌موو جارێك په‌شیمان ده‌بونه‌وه‌و باوه‌ڕیان
نه‌ده‌هێنا وکوفریان پێی ده‌کرد { فَانْتَقَمْنَا مِنْهُمْ
فَأَغْرَقْنَاهُمْ فِي الْيَمِّ بِأَنَّهُمْ كَذَّبُوا بِآَيَاتِنَا
وَكَانُوا عَنْهَا غَافِلِينَ (136} به‌ڵام که هه‌موجۆره معجزهیهکیان
بینی و بهسهریانداهات وهه‌ر باوه‌ڕیان نه‌هێنا ئه‌وجا فه‌رمانی خوای
گه‌روه به‌سه‌ریاندا حه‌ڵاڵ بوو خوای گه‌وره فه‌رمانی به مو‌سا
وشوێنکهوتوهکانی کرد تاوه‌کو له‌و ووڵاته ده‌ربچن وفرعـون وقهومهکهی
کاتی ئه‌وه هاتوه که له‌ناویان به‌رێت ونهیانهێڵێت و بیان کات به
په‌ندو عیبره‌ت بۆ خه‌ڵکانی دوای ئه‌وان هه‌تا ڕۆژی قیامه‌ت هه‌رکه‌سێك
وه‌کو ئهوانبکات له‌ناویان ده‌بات وله‌وانه‌یه له‌وان خراپتریان
به‌سه‌ردا بهێنێت لێره‌دا ده‌بێت باسه‌که بچینه شوێنێکی‌تر که خوای
گه‌وره چۆن باسی ده‌گێرێته‌وه بۆمان .
کاتێك ههربهردهوامبون له کوفر‌و تهکهبورکردن خوای گه‌وره فه‌رمانی
به‌موسا کرد که قه‌ومه‌که‌ی ئاگاداربکاته‌وه‌و ده‌ربچن ،{ وَأَوْحَيْنَا
إِلَى مُوسَى أَنْ أَسْرِ بِعِبَادِي إِنَّكُمْ مُتَّبَعُونَ (52)}
په‌یامان بۆ مو‌سا نارد که شوێنکه‌وتوه‌کانت ده‌ربکه و بکه‌ونه ڕێگا
ئه‌وان به‌دواتاندا دێن {فَأَرْسَلَ فِرْعَوْنُ فِي الْمَدَائِنِ
حَاشِرِينَ (53) }فرعون کاتێك ئه‌مه‌ی بیست جاڕیدا بهناوشاروکوچهو
کۆڵانه‌کاندا که ئه‌وانه ڕایانکردو ده‌رچن به‌شوێنیاندا تاوه‌کو
بیانگرینه‌وه { إِنَّ هَؤُلَاءِ لَشِرْذِمَةٌ قَلِيلُونَ(54} ئه‌وانه
کۆمه‌ڵێکی که‌من هیچنین و ئێمه زۆرین و دهیانگرینهوهو ده‌یان کوژین
وزه‌لیلیان ده‌که‌ین ،{ وَإِنَّهُمْ لَنَا لَغَائِظُونَ (55} زۆر که‌من
وههموکاتێك ئه‌وانه ڕقی ئێمه‌یان هه‌ڵده‌ستان وهیچنین { وَإِنَّا
لَجَمِيعٌ حَاذِرُونَ (56} ئێمه‌ش ههموکاتهکه خۆمانمان بۆیان
حازرکردوهو ئاماده‌ین که به‌رامبه‌ریان ببینه‌وه و له‌ناویان به‌رین
تاوه‌کو له ڕهگو ڕچه‌ڵه‌ك ته‌واویان بکه‌ین ، به‌م شێوه‌یه فرعون بۆخۆی
ئاسانیکردو خه‌ڵکه‌که که‌وتنه شوێنی وبه‌دوای موسا‌و شوێنکه‌وتوانیدا
ده‌رچون له ماڵ وحاڵ وسه‌روه‌ت وسامان وشارودێیان چۆڵ کرد{
فَأَخْرَجْنَاهُمْ مِنْ جَنَّاتٍ وَعُيُونٍ(57) وَكُنُوزٍ وَمَقَامٍ
كَرِيمٍ (58} له خۆشی وباخ وبێستانی خۆیان ده‌رچون وبه‌جێیان هێشت
به‌خۆڕایی ته‌نها له ڕق وتهکهبوری خۆیاندا ئهمهیانکرد ،{كَذَلِكَ
وَأَوْرَثْنَاهَا بَنِي إِسْرَائِيلَ (59} فَأَتْبَعُوهُمْ
مُشْرِقِينَ(60}به‌یانی زوو که خه‌به‌ریان بوه‌وه ته‌ماشایانکرد که بنی
ئیسرائیل که‌سیان له‌ماڵه‌کانی خۆیاندا نه‌ماون فرعون فه‌رمانی ده‌رکرد که
بکه‌ونه دوایان بیانگرن وبیان کوژن وبیان گه‌رێننه‌وه ، به‌ڵام موسا‌و
شوێنکه‌وتوه‌کانی هه‌ر له‌شه‌وه‌و ده‌رچوبون ڕێیان ده‌کرد دوور
که‌وتبونه‌وه له‌شار به‌ڵام فرعون ودارودهستهکانی بهسواریو بهشتومهکی
پێش که‌وتوه‌و باوه‌ڕیان وابو که بیانگرنه‌وه خه‌ڵکانێك به ماڵ ومنداڵ
وپیروپهکهوتهوه ڕگابکهن وخهڵکانێك که به سواری وهێزوسوپاو
سهربازهوهبێت جیاوازیان زۆره ده‌توانن بیانگرنه‌وه .
بۆیه کاتێك که ڕۆژیان لێبوه‌وه شوێنکه‌وتوانی مو‌سا ووتیان مو‌سا { قَالَ
أَصْحَابُ مُوسَى إِنَّا لَمُدْرَكُونَ قَالَ كَلا إِنَّ مَعِيَ رَبِّي
سَيَهْدِينِ } [الشعرا‌ء: 61 ، 62] . هاوه‌ڵه‌کانی مو‌سا ووتیان مو‌سا
ئاگاداربه پێمان گه‌یشتن ، مو‌سا فه‌رموی نه‌خێر نامانگرن ئێمه خوامان
له‌گه‌ڵدایه خوای گه‌وره ڕێگامان بۆ ڕوون ده‌کاته‌وه و ڕێمان پێ‌نیشان
ده‌دات ،{ فَلَمَّا تَرَاءَى الْجَمْعَانِ قَالَ أَصْحَابُ مُوسَى إِنَّا
لَمُدْرَكُونَ (61}کاتێك که هه‌ردوو قه‌ومه‌که یه‌کیان بینی ونزیك
بونه‌وه له‌یه‌کتر ووتیان ئه‌وا پێمان گه‌یشتن تازه دێن ئه‌ده‌ن
به‌سه‌رمانداو ده‌مانکوژن ، بێگومان له‌هه‌موو ڕوبهڕوبونهوهیهکدا شتی
وادروست هه‌رده‌بێت وخهڵکانێك هه‌رده‌بن که وره له‌ده‌ست ده‌ده‌ن
ودهترسێن که بده‌ن به‌سه‌ریانداو بیانفه‌وتێنن ، به‌ڵام زۆر که‌م
خه‌ڵكانێك هه‌ن که وه‌ریان به‌رزه‌و ده‌زانن ئه‌وانه‌ی که ده‌یانه‌وێ
زه‌فه‌ریان پێبه‌رن ئه‌وانیش هه‌ر به‌شه‌رن وه‌کو خۆیان وئه‌وانیش ترسیان
هه‌یه‌و مه‌رجیش نی یه که ههردهسهڵاتداران سه‌رکه‌ون ئه‌گه‌رچی زۆر‌و
به‌هێزو بهدهسهڵاتبن ، بۆیه مو‌سا علیه السلام ووتی : نه‌خێر ئێمه
خوامان له پشته‌و په‌نامانه{قَالَ كَلَّا إِنَّ مَعِيَ رَبِّي
سَيَهْدِينِ (62) } خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت{فَأَوْحَيْنَا إِلَى مُوسَى
أَنِ اضْرِبْ بِعَصَاكَ الْبَحْرَ } فه‌رمانمان بهموساکرد که
به‌داره‌که‌ی ده‌ستت له‌ئاوه‌که بده هه‌ر ئه‌وه‌نده که لهئاوهکهیدا
یه‌کسه‌ر{ فَانْفَلَقَ فَكَانَ كُلُّ فِرْقٍ كَالطَّوْدِ الْعَظِيمِ (63}
به‌حره‌که شهقبو ئاوه‌که وه‌کو شاخ وه‌ستا که ئاوه‌که زۆر قوڵبو که
شهقبو وه‌کو شاخ مایه‌وه به‌ڵام جیاوازیه‌کی هه‌بوو له‌گه‌ڵ شاخدا که
شاخ ئه‌ودێوی دیارنی یه به‌ڵام ئاو وه‌کو شوشه وایه ئه‌ودیوی دیاربوو
ئه‌وه‌ش هه‌ر حیکمه‌تی خوابوو بۆئه‌وه‌ی که هه‌ر کۆمه‌ڵێك به‌ڕێگایه‌کدا
بڕوات ئه‌وانیتر بیانبینن و بزانن که‌ماون و وره به‌رنه‌ده‌ن که
ئه‌وانیتر خنکاون به‌ڵکو یه‌کیان ده‌بینی { وَأَزْلَفْنَا ثَمَّ
الْآَخَرِينَ (64} فرعون وسوپاکه‌ی نزیك بونه‌وه لێیان موسا‌و قه‌ومه‌که‌ی
ڕویانکرده ئاوه‌که بهناوئاوهکهدا ڕۆیشتن و که‌وتنه په‌ڕینه‌وه
به‌ره‌و ئه‌وه‌به‌ری ئاوه‌که{ وَأَنْجَيْنَا مُوسَى وَمَنْ مَعَهُ
أَجْمَعِينَ (65}موسا‌و شوێنکه‌وتوانی ڕزگاریان بوو خوای گه‌وره
ڕزگاریانیکرد ، به‌ڵام فرعون ئه‌وه‌نده که‌له پوتبو ئه‌وه‌نده نه‌فام
وبێمێشك بوو که‌وته شوێنیان خۆی له‌پێشه‌وه هێرشیکردو به‌دوایاندا ڕۆیشت و
له‌شکره‌که‌شی به‌دوایدا که‌وتنه‌ڕێ به‌دوایاندا به‌ناو به‌حره‌که‌دا
وایانزانی که به‌حره‌که هه‌ربه‌وشێوه‌یه ده‌مێنێته‌وه‌و ئه‌وانیش
ئه‌توانن بپه‌ڕێنه‌وه بهناوئاوهکهدا ، به‌ڵام { ثُمَّ أَغْرَقْنَا
الْآَخَرِينَ (66) } خوای گه‌وره فه‌رمانی به بهحرهکهکرد که بێته‌وه
یه‌ك وڕێی خۆیبکات وه‌کو جاران و سوننه‌تی ژیان که ئاو ڕێده‌کات
وناوه‌ستێت له ده‌ریادا ، سورة الشعرا‌ء.
له‌سوره‌تی یونس دا باسی ده‌کات وده‌فه‌رموێت:{ وَجَاوَزْنَا بِبَنِي
إِسْرَائِيلَ الْبَحْرَ فَأَتْبَعَهُمْ فِرْعَوْنُ وَجُنُودُهُ بَغْيًا
وَعَدْوًا حَتَّى إِذَا أَدْرَكَهُ الْغَرَقُ قَالَ آَمَنْتُ أَنَّهُ لَا
إِلَهَ إِلَّا الَّذِي آَمَنَتْ بِهِ بَنُو إِسْرَائِيلَ وَأَنَا مِنَ
الْمُسْلِمِينَ (90)آَلْآَنَ وَقَدْ عَصَيْتَ قَبْلُ وَكُنْتَ مِنَ
الْمُفْسِدِينَ (91) فَالْيَوْمَ نُنَجِّيكَ بِبَدَنِكَ لِتَكُونَ لِمَنْ
خَلْفَكَ آَيَةً وَإِنَّ كَثِيرًا مِنَ النَّاسِ عَنْ آَيَاتِنَا
لَغَافِلُونَ (92} کاێك که خوای گه‌وره بنوئیسرائیلی ڕزگارکرد له‌ده‌ست
فرعون وله‌شکره‌که‌ی ، له‌هه‌مان کاتدا که ئاوه‌که هاته‌وه یه‌ك وفرعون
وقهومهکهی وله‌شکره‌که‌ی نوقومی ئاوبون فرعون ئه‌وکاته دانی به‌وه‌دانا
که ئیمانم هێنا به خوای تاکو ته‌نها ئه‌وخوایه‌ی که بنوئیسرائیل
ئیمانیان پێهێناوه ، لێره‌شدا تهکبورو لوت به‌رزی خۆی ده‌رخست ونهیوت
ئیمانم به‌خوای موسا‌و هارون هێنا ووتی ئیمانم به‌خوای به‌نوئیسرائیل هێنا
من موسڵمانم ، به‌ڵام ئه‌و ئیمانه هیچ فریای نه‌که‌وت چونکه
لهسهرهمهرگدابوو ته‌نها بۆئه‌وه‌ی که ڕزگاری ببێت پێش ئه‌وه کاتی زۆر
به‌ده‌سته‌وه‌بوو که ئیمان بهێنێت به‌ڵام ئه‌وه‌نده لوتبهرزبو
ته‌نانه‌ت خۆی به‌خوا دانابوو که ئه‌یوت {انا ربکم الاعلی } من خوای
گه‌وره‌و بهرزتانم ، خوا په‌نامان بدات له‌و قسانه بۆیه خوای گه‌وره
ده‌فه‌رموێت{ آَلْآَنَ وَقَدْ عَصَيْتَ قَبْلُ وَكُنْتَ مِنَ
الْمُفْسِدِينَ } ئێستا ئیمان ده‌هێنیت له‌پێشتر ههرکوفرت ده‌کردو فهسادت
بڵاوده‌کرده‌وه ، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی که خنکا له ئاوه‌که‌دا {
فَالْيَوْمَ نُنَجِّيكَ بِبَدَنِكَ لِتَكُونَ لِمَنْ خَلْفَكَ آَيَةً
وَإِنَّ كَثِيرًا مِنَ النَّاسِ عَنْ آَيَاتِنَا لَغَافِلُونَ (92}ئیمڕۆ
له لاشه‌که‌ت ڕزگارده‌که‌ین به‌ڵام به‌خنکاوی بۆئه‌وه‌ی که ببیت به
په‌ندو عیبره‌ت بۆخه‌ڵکانی دوای خۆت وئه‌وانه‌ی که پاشتر دێن بۆئه‌وه‌ی
نه‌خه‌ڵه‌تێن کوفری وه‌کو فرعون بکه‌ن وبه‌وشێوه‌یه خه‌ڵکی ئه‌شکه‌نجه
بده‌ن و کوفر به‌دینی خوابکات و خۆی به‌خوا بزانێت ، چونکه زۆربه‌ی خه‌ڵکی
بێ‌ئاگان له ئایه‌ت وموعجزهکانمان که چیمان به‌سه‌ر فرعوندا هێناوه و
چۆن فهوتاندومانه ، والله أعلم . سورة یونس .
پاشان خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت{وَأَوْرَثْنَا الْقَوْمَ الَّذِينَ كَانُوا
يُسْتَضْعَفُونَ مَشَارِقَ الْأَرْضِ وَمَغَارِبَهَا الَّتِي بَارَكْنَا
فِيهَا وَتَمَّتْ كَلِمَةُ رَبِّكَ الْحُسْنَى عَلَى بَنِي إِسْرَائِيلَ
بِمَا صَبَرُوا وَدَمَّرْنَا مَا كَانَ يَصْنَعُ فِرْعَوْنُ وَقَوْمُهُ
وَمَا كَانُوا يَعْرِشُونَ (137} خوای گه‌وره وه‌عدی خۆی هێنایه‌دی که
له سه‌ره‌تاوه فه‌رموی ده‌مانه‌ێ منه‌ت بکه‌ین به‌سه‌ریانداو
ده‌سته‌ڵاتیان بدهینهدهست { وَجَاوَزْنَا بِبَنِي إِسْرَائِيلَ
الْبَحْرَ فَأَتَوْا عَلَى قَوْمٍ يَعْكُفُونَ عَلَى أَصْنَامٍ لَهُمْ
قَالُوا يَا مُوسَى اجْعَلْ لَنَا إِلَهًا كَمَا لَهُمْ آَلِهَةٌ قَالَ
إِنَّكُمْ قَوْمٌ تَجْهَلُونَ (138) } پاشان که ڕزگاریان بوو له
ئاوه‌که‌و له‌ده‌ست فرعون ولاشهکهی فرعونیان بینی بهچاوخۆیان ده‌رچون
ڕێگایان که‌وته سه‌ر قه‌ومێکدا که که بتیان ده‌په‌رست و ئه‌وانیش
داوایان له‌موسا کرد که بتێکیان بۆ دیاری بکات و وه‌کو ئه‌وان بیپه‌رستن ،
بۆیه لای هه‌ندێك موفه‌سرین هاتوه که ئه‌وانه مانگایان ده‌په‌رست
بۆیه توشی ئه‌و بیرههاتن که مانگا بپه‌رستن ، به‌ڵام مو‌سا فه‌رموی {
إِنَّ هَؤُلَاءِ مُتَبَّرٌ مَا هُمْ فِيهِ وَبَاطِلٌ مَا كَانُوا
يَعْمَلُونَ (139}ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یپه‌رستن و ده‌فه‌وتێن خوای گه‌وره
ده‌یانفه‌وتێنێت ناڕه‌وایه‌و ناهه‌قه ئه‌وه‌ی که ده‌یپه‌رستن{ قَالَ
أَغَيْرَ اللَّهِ أَبْغِيكُمْ إِلَهًا وَهُوَ فَضَّلَكُمْ عَلَى
الْعَالَمِينَ (140) } جگه له‌خوا خوایهکتن بۆ دابنه‌م له‌کاتێکدا که
فه‌زڵی پێتان به‌خشیوه به‌سه‌ر خه‌ڵکی دونیادا ، ئه‌و فه‌زڵه‌ش بۆ
ئه‌وکاته بوه که شوێنکه‌وتوی پێغه‌مبه‌ری خواکهوتن { وَإِذْ
أَنْجَيْنَاكُمْ مِنْ آَلِ فِرْعَوْنَ يَسُومُونَكُمْ سُوءَ الْعَذَابِ
يُقَتِّلُونَ أَبْنَاءَكُمْ وَيَسْتَحْيُونَ نِسَاءَكُمْ وَفِي ذَلِكُمْ
بَلَاءٌ مِنْ رَبِّكُمْ عَظِيمٌ (141}خوای گه‌وره جارێکی‌تر باسی منه‌تی
خۆی ده‌کاته‌وه به‌سه‌ریانه‌وه‌و بیریان ده‌خاته‌وه له‌وه‌ی که له‌ده‌ست
فرعون ولهژێرئهو زوڵم وزۆرو ئه‌شکه‌نجه‌یه‌ی که ڕزگاریانی کرد له‌و
هه‌موو نه‌هامه‌تی یه ڕزگاریانیکرد، پاشان خوای گه‌وره سی شه‌وی بۆ مو‌سا
دیاریکرد که خۆی ئاماده‌بکات وبه‌ڕۆژوو بێت بۆ موناجاتی خوای گه‌وره و
قسه‌ی له‌گه‌ڵ خوادابکات ، مو‌سا علیه السلام ئه‌وسی شه‌وه به‌ڕۆژه‌کانی
یه‌وه به‌ڕۆژوو بو به‌ڵام حه‌زی نه‌کرد که بۆن ده‌می بێت وبچێت بۆ
موناجاتی خوای گه‌وره به ڕه‌گه دارێك سیواکیکرد مه‌لائیکه‌ته‌کان ووتیان
ئێمه بۆنی ده‌می موسامان ده‌کرد بۆنی میسکی لێده‌هات ، بۆیه خوای
گه‌وره دهشهوتری بۆی زیادکرد ئه‌مه‌ش له ابن عباسه‌وه گێڕراوه‌ته‌وه ،
پاشان دهڕۆژیتری زیادکرد و بهڕۆژوبو ئه‌وجا چو بۆ موناجاتی خوا ،{
وَوَاعَدْنَا مُوسَى ثَلَاثِينَ لَيْلَةً وَأَتْمَمْنَاهَا بِعَشْرٍ
فَتَمَّ مِيقَاتُ رَبِّهِ أَرْبَعِينَ لَيْلَةً وَقَالَ مُوسَى لِأَخِيهِ
هَارُونَ اخْلُفْنِي فِي قَوْمِي وَأَصْلِحْ وَلَا تَتَّبِعْ سَبِيلَ
الْمُفْسِدِينَ(142}مو‌سا علیه السلام هارونی برای به جێنیشین دانا
له‌جیاتی خۆی که ئاگاداریان بێت وبه‌ره‌و چاکه‌یان ببات ونه‌هێڵێت که
توشی فه‌ساد وخراپه ببن { وَلَمَّا جَاءَ مُوسَى لِمِيقَاتِنَا
وَكَلَّمَهُ رَبُّهُ قَالَ رَبِّ أَرِنِي أَنْظُرْ إِلَيْكَ }کاتێك که
چوبۆ موناجاتی خوا کاتێك که که‌وته وسهکردن له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره‌دا مو‌سا
داوای‌کرد که خوای گه‌وره ببینێت ، بێگومان باسی زۆر له‌سه‌رهاتوه که
چۆن بوه‌و چی به‌سه‌ردا هاتوه به‌ڵام ئێمه به‌کورتی باسی ده‌که‌ین ، {
قَالَ لَنْ تَرَانِي وَلَكِنِ انْظُرْ إِلَى الْجَبَلِ فَإِنِ اسْتَقَرَّ
مَكَانَهُ فَسَوْفَ تَرَانِي } خوای گه‌وره فه‌رموی نا‌توانیت بمبینیت
ته‌ماشای شاخه‌که بکه{طور سیناء} ئه‌گه‌ر مایه‌وه له‌جێی خۆی ئه‌وا
ئه‌توانیت بمبینیت { فَلَمَّا تَجَلَّى رَبُّهُ لِلْجَبَلِ جَعَلَهُ دَكًّا
وَخَرَّ مُوسَى صَعِقًا فَلَمَّا أَفَاقَ قَالَ سُبْحَانَكَ تُبْتُ
إِلَيْكَ وَأَنَا أَوَّلُ الْمُؤْمِنِينَ (143} کاتێك که خوای گه‌وره
به‌وشێوه‌یه‌ی که شایسته‌یه به‌خۆی و که‌س ناتوانێت وه‌سفی بکات خۆی
نیشان شاخه‌که‌دا شاخه‌که سوتاو بوو به به‌ردی سوتاو ، مو‌سا له‌تاوه
له‌هۆش خۆیچوو بورایه‌وه ، نه‌یتوانی که بیبینێت وبه‌رگه‌ی نه‌گرد له
نوری خوای گه‌وره ، کاتێك که مو‌سا هۆشی هاته‌وه سه‌رخۆی ووتی خوای
گه‌وره پاک‌و بێگه‌ردی بۆخۆت تۆبه ده‌که‌م که جارێکی‌تر پرسیار نه‌که‌م
له شتێك که خۆت ئیزنم نه‌ده‌یت وڕێگام پێنه‌ده‌یت من ههڵهمکردو نه‌زان
بوم تۆبه‌ت بۆلا ده‌که‌م و من یه‌که‌م که‌سم که ئیمانم به‌وه هه‌یه که
که‌س ناتوانێت جه‌نابت ببینێت ، والله أعلم.
پاشان خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت { قَالَ يَا مُوسَى إِنِّي اصْطَفَيْتُكَ
عَلَى النَّاسِ بِرِسَالَاتِي وَبِكَلَامِي فَخُذْ مَا آَتَيْتُكَ وَكُنْ
مِنَ الشَّاكِرِينَ (144) } ئه‌ی مو‌سا تۆمان پاڵافتهکردوه له دونیادا
به‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵکی ئه‌و زه‌مانه‌دا که تیایدا ده‌ژیا به کیتابه‌که‌ی
خۆی که توراته و به قسه کردن له‌گه‌ڵیدا موناجات کردن له‌گه‌ڵ خوادا
ئه‌و فه‌رمانانه‌ی که بهسهرتماندا دا‌و ده‌ستی پێوه‌بگره به
گوێڕایه‌ڵیکردن وبهندایهتیکردن له شوکرانه بژێرانبه شوکری خوای تاك
وته‌نها بکه، { وَكَتَبْنَا لَهُ فِي الْأَلْوَاحِ مِنْ كُلِّ شَيْءٍ
مَوْعِظَةً وَتَفْصِيلًا لِكُلِّ شَيْءٍ فَخُذْهَا بِقُوَّةٍ وَأْمُرْ
قَوْمَكَ يَأْخُذُوا بِأَحْسَنِهَا سَأُرِيكُمْ دَارَ الْفَاسِقِينَ (145}
له ئه‌لواح دا ئه‌و ئهلواحهی که له ئاسمانه‌و بۆی هاته خواره‌وه
به‌نوسراوی که ریوایه‌ت هه‌یه له‌سه‌ری که خوای گه‌وره به‌ده‌ستی
موباره‌کی خۆی نوسیویه‌تی یه‌وه ههموشتێكمان بۆی تیا به‌یان کردوه‌و
ڕونمانکردۆته‌وه له‌حه‌ڵاڵ وحه‌رام وفه‌رمان ونههیکردن وههموشتێکمان تیا
ڕونکردبۆوه بههێزدڵ وگیان وهریگرهو فه‌رمان به قه‌ومه‌که‌ت بکه که
هه‌موشته‌کان بگه‌یه‌نن به‌باشترین شێوه سه‌رئه‌نجامی ئه‌وانه‌ی که
له‌خوا ده‌ترسن وسنوری خوا ده‌پارێزن ماڵ وخانویان وشوێنی مانه‌وه‌یان
به‌هه‌شته له قیامه‌تدا ئه‌وه‌ی که به‌پێی ئه‌و ئهلواحه بکات ،{
سَأَصْرِفُ عَنْ آَيَاتِيَ الَّذِينَ يَتَكَبَّرُونَ فِي الْأَرْضِ
بِغَيْرِ الْحَقِّ وَإِنْ يَرَوْا كُلَّ آَيَةٍ لَا يُؤْمِنُوا بِهَا
وَإِنْ يَرَوْا سَبِيلَ الرُّشْدِ لَا يَتَّخِذُوهُ سَبِيلًا وَإِنْ
يَرَوْا سَبِيلَ الْغَيِّ يَتَّخِذُوهُ سَبِيلًا ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ
كَذَّبُوا بِآَيَاتِنَا وَكَانُوا عَنْهَا غَافِلِينَ (146} ئه‌وه‌ی که
له‌سه‌ر دینه‌که‌م ته‌که‌بور بکات و گوێڕایه‌ڵی نه‌کات و ده‌ربچێت له‌سه‌ر
ڕێگای خوای گه‌وره ئه‌وا هیدایه‌تی ناده‌م وهاوکاری ناکه‌م بۆ ڕێگای ڕاست و
هه‌ق ئه‌وانه‌ی که تهکهبوردهکهن به‌ناهه‌قی هه‌رشتێك ببینن که ڕێگای
خراپهبێت ودهرچونبێت له‌ڕێگای خوا ده‌یگرن وده‌یکه‌ن به به‌رنامه‌و
ڕێگای خۆیان و ئه‌گه‌ر شتێك ببینن که ڕێگی ڕاستی بێت ونایگرن وگوێی
پێناده‌ن ونایکهن به‌ڕێگای خۆیان ، ئه‌وه‌ش هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که
خۆیان به‌گه‌وره ده‌گرن وموتهکهبیرن وبێئاگان له دینی خوا ، والله
أعلم .{ وَالَّذِينَ كَذَّبُوا بِآَيَاتِنَا وَلِقَاءِ الْآَخِرَةِ
حَبِطَتْ أَعْمَالُهُمْ هَلْ يُجْزَوْنَ إِلَّا مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ
(147) } ئه‌وانه‌ی که ئایه‌ته‌کانمان و دینه‌که‌مان بهدرۆدهخهنهوهو
به‌درۆی ده‌زانن و باوه‌ڕیان به ڕۆژی زیندوبونه‌وه نی یه‌و به‌درۆی
ده‌خه‌نه‌وه کرده‌وه‌یان پوچه‌ڵ ده‌بێته‌وه هه‌رچی بکه‌ن وبه‌هیچ ده‌چێت و
له ئاخیره‌تیشدا به‌ری کرده‌وه‌ی خۆیان ده‌بیننه‌وه‌و دێته‌وه ڕێگایان .
پاشان دێته سه‌ر باسێکی سه‌یرتر له‌وه‌ی که ڕزگاریانیکردو پاش ئه‌وه‌ی
که مو‌سا علیه السلام ده‌چێت بۆ موناجاتی خوای گه‌وره{ وَاتَّخَذَ قَوْمُ
مُوسَى مِنْ بَعْدِهِ مِنْ حُلِيِّهِمْ عِجْلًا جَسَدًا لَهُ خُوَارٌ
أَلَمْ يَرَوْا أَنَّهُ لَا يُكَلِّمُهُمْ وَلَا يَهْدِيهِمْ سَبِيلًا
اتَّخَذُوهُ وَكَانُوا ظَالِمِينَ (148}قه‌ومه‌که‌ی مو‌سا یه‌کێکیان تیا‌بوو
که ناوی سامیری بوو یه‌کێكبوو له ساحیره‌کانی که ئیمانیان هێنابوو
هه‌ستا هه‌رچی زێڕوزییان پێبو کۆیکرده‌وه به‌ئاگر تاوانییه‌وه گۆلکێکی
لێدروستکرد په‌یکه‌ره‌که به‌شێوه‌یه‌کی هه‌نده‌سی وزانایانه دروستی کرد
به‌شێوه‌یه‌ك که هه‌وا له پاشی یه‌وه لێیده‌دا له‌ده‌می یه‌وه ده‌نگێك
ده‌رده‌چو هه‌روه‌کو گۆلکی ڕاستی ده‌یبۆڕاند .
سامیری کاتێك که جبرئیل هات بۆلای مو‌سا (فرس) ئه‌و بوراقهی که سواری
ده‌بێت بینی وکه ڕۆیشت مشتێك له خۆڵی شوێن پایه‌که‌ی هه‌ڵگرد وکردی
به‌سه‌ر گۆلکهکهدا وه‌کو باسکراوه ،ئه‌وه‌ش ئایه‌تی له‌سه‌ره که
ده‌فه‌رموێت{ قَالَ فَمَا خَطْبُكَ يَا سَامِرِيُّ (95) قَالَ بَصُرْتُ
بِمَا لَمْ يَبْصُرُوا بِهِ فَقَبَضْتُ قَبْضَةً مِنْ أَثَرِ الرَّسُولِ
فَنَبَذْتُهَا وَكَذَلِكَ سَوَّلَتْ لِي نَفْسِي (96) }سورة طه .
کاتێك که مو‌سا علیه السلام گه‌ڕایه‌وه له موناجاتی خوای گه‌وره
خه‌به‌ره‌که‌یان داپێی ، پرسیاری له سامری کرد چی یه چیت کردوه سامری ؟
ووتی: ئه‌وه‌ی من بینینم ئه‌و خه‌ڵکه نه‌یبینی که بوراق بوو ئه‌ڵێت خۆڵی
شوێن پایهکهیم ههڵگردهوه و ئه‌و پیشه خراپه‌م کرد که شرکێکی
گه‌وره‌یه و نهفسمی پیشکرد بهوکردهوهیهی که کردومه ، والله أعلم .
پاشان که ئیشه‌که له‌ده‌ستیاندا شکایه‌وه به‌سه‌ریاندا{ وَلَمَّا سُقِطَ
فِي أَيْدِيهِمْ وَرَأَوْا أَنَّهُمْ قَدْ ضَلُّوا قَالُوا لَئِنْ لَمْ
يَرْحَمْنَا رَبُّنَا وَيَغْفِرْ لَنَا لَنَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِينَ
(149}کاتێك که وه‌زعه‌که به‌سه‌ریاندا شکایه‌وه و بینیان ئه‌م خوایه‌ی
که ده‌یپه‌رستن نه قسه ئه‌کات ونه به‌هاواریانه‌وه ده‌چێت ونه سودی
هه‌یه‌و نه هیچ وگومڕابونه به‌م کرده‌وه‌یه زۆر په‌شیمان بونه‌وه داوای
تۆبه‌یانکرد ووتیان ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره لێمان خۆش نه‌بێت و لێمان
نه‌بورێت ئه‌وا خهسارهومهند ده‌بین ، به‌ڵام مو‌سا گه‌ڕایه‌وه{
وَلَمَّا رَجَعَ مُوسَى إِلَى قَوْمِهِ غَضْبَانَ أَسِفًا قَالَ بِئْسَمَا
خَلَفْتُمُونِي مِنْ بَعْدِي أَعَجِلْتُمْ أَمْرَ رَبِّكُمْ وَأَلْقَى
الْأَلْوَاحَ وَأَخَذَ بِرَأْسِ أَخِيهِ يَجُرُّهُ إِلَيْهِ قَالَ ابْنَ
أُمَّ إِنَّ الْقَوْمَ اسْتَضْعَفُونِي وَكَادُوا يَقْتُلُونَنِي فَلَا
تُشْمِتْ بِيَ الْأَعْدَاءَ وَلَا تَجْعَلْنِي مَعَ الْقَوْمِ
الظَّالِمِينَ (150} کاتێك که مو‌سا گه‌ڕایه‌وه بۆناوقهومهکهی
زۆرتوڕهبو ووتی له‌پاش من خراپتان کردوه ئیشێکی خراپتان ئه‌نجامداوه
له‌توڕه‌یدا ووتی ئه‌وه چاوه‌ڕێتان نه‌کرد که خوای گه‌وره فه‌رمانی خۆی
بنێرێت ، ئهلواحهکانی فڕێدایه زه‌وی له‌داخدا کردی به‌سه‌ر براکه‌یدا
قژه‌که‌ی ڕاده‌كێشا هارون هاواری لێبهرزبوهوه ووتی برام کوڕی دایکم
قه‌ومه‌که زۆربون ومنیش تهنیابوم نه‌متوانی هیچیان لێبکه‌م و هه‌رچه‌نده
که ئامۆژگاریانم کرد بهقسهمیان نه‌کرد خه‌ریكبون بمکوژن ، وامه‌که که
دوژمن دڵی پێخۆش بێت وقسه‌ی ئه‌وان زاڵمه‌که به‌سه‌رمدا و له‌وانیش
مهمژمێره من به‌وه‌ی ئه‌وان ڕازی نه‌بومه خهرێكبو بمکوژن ناچاربوم که
هیچ نه‌که‌م ونهڵێم هه‌تا خۆت دێیته‌وه حیسابی ئه‌وانم بۆمه‌که
ئهوقهومه زاڵمه ،له‌شوێنێکیتردا ده‌فه‌رموێت: { قَالَ يَا هَارُونُ مَا
مَنَعَكَ إِذْ رَأَيْتَهُمْ ضَلُّوا أَلا تَتَّبِعَنِ أَفَعَصَيْتَ
أَمْرِي . قَالَ يَا ابْنَ أُمَّ لا تَأْخُذْ بِلِحْيَتِي وَلا بِرَأْسِي
إِنِّي خَشِيتُ أَنْ تَقُولَ فَرَّقْتَ بَيْنَ بَنِي إِسْرَائِيلَ وَلَمْ
تَرْقُبْ قَوْلِي } [طه:92-94] ، سه‌روڕیشم ڕامه‌کێشه من لهوهترسام که
تۆ بڵێیت دوبهرهکانیت خسته ناو قهومهکهوه و ڕه‌چاوی قسه‌کانی منت
نه‌کرد ، بۆیه دوای ئه‌وه ئه‌فه‌رموێت{ قَالَ رَبِّ اغْفِرْ لِي
وَلِأَخِي وَأَدْخِلْنَا فِي رَحْمَتِكَ وَأَنْتَ أَرْحَمُ الرَّاحِمِينَ
(15} مو‌سا ووتی خوای په‌روه‌ردگار له‌خۆم وبراکه‌م خۆشبه‌و لێمان ببوره و
ڕه‌حمه‌تی خۆت بڕژێنه به‌سه‌رماندا ته‌نها خۆت به به‌زه‌یی ومیهرهبانیت
{ إِنَّ الَّذِينَ اتَّخَذُوا الْعِجْلَ سَيَنَالُهُمْ غَضَبٌ مِنْ
رَبِّهِمْ وَذِلَّةٌ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَكَذَلِكَ نَجْزِي
الْمُفْتَرِينَ (152} بێگومان ئه‌وانه‌ی که گۆلکهکهیان په‌رستوه
غه‌زه‌بی خوای گه‌وره بهسهریاندادێت و غهزهبهکهش ئه‌وه‌بو که خوای
گه‌وره پێیانی ووت ئه‌گه‌ر ئه‌تانه‌وێ لێتان ببورێم ئه‌وا تۆبه بکه‌ن ،
تۆبهکردنهکهشیان ئه‌وه‌بو که یه‌کتری بکوژن هه‌روه‌کو له‌سورة البقرة
دا هاتوه‌و باسی کردوه که ده‌فه‌رموێت{فَتُوبُوا إِلَى بَارِئِكُمْ
فَاقْتُلُوا أَنْفُسَكُمْ ذَلِكُمْ خَيْرٌ لَكُمْ عِنْدَ بَارِئِكُمْ
فَتَابَ عَلَيْكُمْ إِنَّهُ هُوَ التَّوَّابُ الرَّحِيمُ } [البقرة:54] ،
زه‌لیلی یه‌که‌ش ئه‌وه‌یه که دوای ئه‌وه مانه‌وه ده‌رچون بۆ بیت المقد‌س
چۆن زه‌لیل بون و هه‌رکه‌سێك که بدعه‌یه‌ك دروست بکات خوای گه‌وره
زه‌لیلی هه‌رده‌کات ئه‌وه به‌سه‌ر هه‌موو بدعه چی یه‌که‌وه
ده‌مێنێته‌وه هه‌روه‌کو زۆربه‌ی زانایان ئه‌وه‌یان ووتوه ، بۆیه
فه‌رمویه‌تی { نَجْزِي الْمُفْتَرِينَ } هه‌رکه‌سێک بیدهعهیهك بکات
زه‌لیلی ده‌که‌ین هه‌روه‌کو ئه‌وانمان زه‌لیل کرد به‌هۆی ئه‌وکاره خراپه‌ی
که کردیان ، بێگومان ئه‌مانه هه‌مووی له ته‌فسیری ابن الکثیرهوهو
وه‌رم گردوه وبه بۆچونی خۆم باسم نه‌کردوه ، ولله الحمد .
پاشان ده‌فه‌رموێت{وَالَّذِينَ عَمِلُوا السَّيِّئَاتِ ثُمَّ تَابُوا مِنْ
بَعْدِهَا وَآَمَنُوا إِنَّ رَبَّكَ مِنْ بَعْدِهَا لَغَفُورٌ رَحِيمٌ
(153}ئه‌وانه‌ی که خراپه‌یه‌ك ده‌که‌ن وپاشان په‌شیمان ده‌بنه‌وه و ئیمان
ده‌هێنن خوای گه‌وره پاش ئه‌وه‌ی که تۆبه‌ی لێده‌که‌ن به‌ڕه‌حم
وبه‌به‌زه‌یی یه‌بۆ ئه‌وانه ، والله أعلم ، { وَلَمَّا سَكَتَ عَنْ
مُوسَى الْغَضَبُ أَخَذَ الْأَلْوَاحَ وَفِي نُسْخَتِهَا هُدًى وَرَحْمَةٌ
لِلَّذِينَ هُمْ لِرَبِّهِمْ يَرْهَبُونَ (154) }پاشان کاتێك که مو‌سا
ڕقه‌که‌ی دامرکایه‌وه‌و هاته‌وه سه‌رخۆی ئهلواحهکانی ههڵگردهوهو
هه‌ندێك ئه‌ڵێن شکابوو ، ئه‌ش لێن له جه‌وهه‌ری به‌هه‌شت بوو ئه‌و
ئهلواحانه که هیدایه‌ت وڕینمایی و ڕه‌حمه‌تی تیادابو بۆیان و له‌گه‌ڵ
خشوع وخضوع دا که ههرکهسێكیان بیانخوێندایهتهوه ترس وخۆفی خوایان
تیادا دروست ده‌بوو { وَاخْتَارَ مُوسَى قَوْمَهُ سَبْعِينَ رَجُلًا
لِمِيقَاتِنَا فَلَمَّا أَخَذَتْهُمُ الرَّجْفَةُ قَالَ رَبِّ لَوْ شِئْتَ
أَهْلَكْتَهُمْ مِنْ قَبْلُ وَإِيَّايَ أَتُهْلِكُنَا بِمَا فَعَلَ
السُّفَهَاءُ مِنَّا إِنْ هِيَ إِلَّا فِتْنَتُكَ تُضِلُّ بِهَا مَنْ
تَشَاءُ وَتَهْدِي مَنْ تَشَاءُ أَنْتَ وَلِيُّنَا فَاغْفِرْ لَنَا
وَارْحَمْنَا وَأَنْتَ خَيْرُ الْغَافِرِينَ (155} مو‌سا حه‌فتا که‌سی له
چاکه‌کانیان له قه‌ومه‌که‌ی هه‌ڵبژارد بۆ لیقای خوا که خوای گه‌وره
ئیزنی پێدابوو ، ئه‌م حه‌فتا که‌سه‌ش بۆ ئه‌وه‌بو که بچن داوای تۆبه
بکه‌ن لای خوا له‌و ئیشه‌ی که کردویانه که گۆلکهکهیان پهرستبو ،
کاتێك که چون بۆ شاخه‌که (طور السناء) کاتێك که گه‌یشتنه نزیك شاخه‌که
ته‌م شاخه‌که‌ی داپۆشی و مو‌سا چوه ناو ته‌مه‌که‌وه موناجاتی ده‌کرد
له‌گه‌ڵ خوادا ئه‌وانیش ووتیان ئێمه باوه‌رت پێناکه‌ین تاوه‌کو خوا
به‌ئاشکرا نه‌بینین { لن نؤمن لك يا موسى حتى نرى الله جهرة }
هه‌وره‌بروسکه‌و چه‌خماخه لێیانیداو کوشتیانی ، کاتێك که مو‌سا
گه‌ڕایه‌وه بۆلایان وزانی که کوشتویانێتی ، زۆرپاڕایهوهو داوای
لهخواکرد که زیندویان بکاته‌وه چونکه ئه‌گه‌ر بچێته‌وه بۆلای
قه‌ومه‌که‌ی باوه‌ڕی پێناکه‌ن ئه‌گه‌ر بیویستایه هه‌ر له‌وێ ده‌یانی کوشت
وبهموساشهوه ، { إن هي إلا فتنتك } ئه‌وه تاقی کردنه‌وه‌ی خۆته
هه‌رکه‌س خۆت ویستت له‌سه‌ریبێت گومڕای ده‌که‌یت وههرکهسێك خۆت ویستت
له‌سه‌ری بێت که هیدایه‌تی ده‌ده‌یت ، هه‌رخۆت وه‌لی ودۆستمانی لێمان
ببوره وڕهحمان پێبکه هه‌رخۆت باشترین لێبورده‌یت که لهگوناحهو تاوان
ده‌بوریت له‌که‌سێك که تۆبه‌ت لابکات وبۆت بکات ، پاشان دوعایتر ده‌کات {
وَاكْتُبْ لَنَا فِي هَذِهِ الدُّنْيَا حَسَنَةً وَفِي الْآَخِرَةِ } خوای
په‌روه‌ردگار له‌دونیادا چاکه‌مان له‌سه‌ر بنوسه‌و واجبی بکه له‌سه‌رمان و
له‌قیامه‌تیشدا{إِنَّا هُدْنَا إِلَيْكَ } ئێمه تۆبه‌مان کردوه بۆتۆ {
قَالَ عَذَابِي أُصِيبُ بِهِ مَنْ أَشَاءُ وَرَحْمَتِي وَسِعَتْ كُلَّ
شَيْءٍ فَسَأَكْتُبُهَا لِلَّذِينَ يَتَّقُونَ وَيُؤْتُونَ الزَّكَاةَ
وَالَّذِينَ هُمْ بِآَيَاتِنَا يُؤْمِنُونَ(156}ئه‌وه‌ی که خۆم بمه‌وێ
وویستم له‌سه‌ری بێت ده‌یکه‌م سزا‌و ڕه‌حمه‌ت به‌ده‌ست خوای تاك وته‌نهایه
وکه‌س نی یه که ڕه‌خنه‌ی لێبگرێت وهه‌رچی بوێت ده‌یکات وحوکمی خۆی ده‌کات
ودهدات ، هه‌رخۆی ده‌زانێت چۆن وبۆچی هه‌موشی هه‌ر هه‌ق وڕه‌وایه
ناڕه‌وایی شایسته‌ی خوای پهروهردگارنی یه ڕه‌حمه‌تیشی ئه‌ونده زۆره
که هه‌موو شتێکی گردۆته‌وه ده‌ینوسێت له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی که له‌خوا
ده‌ترسن وسنوری خوا ده‌پارێزن و ئه‌وانه‌ی که زه‌کاتی نه‌فس وماڵ ده‌ده‌ن
وئیمانیان به ئایه‌ته‌کانی خوای گه‌وره هه‌یه و باوه‌ڕیان پێی هێناوه ،
والله أعلم ،{ الَّذِينَ يَتَّبِعُونَ الرَّسُولَ النَّبِيَّ الْأُمِّيَّ
الَّذِي يَجِدُونَهُ مَكْتُوبًا عِنْدَهُمْ فِي التَّوْرَاةِ
وَالْإِنْجِيلِ يَأْمُرُهُمْ بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَاهُمْ عَنِ
الْمُنْكَرِ وَيُحِلُّ لَهُمُ الطَّيِّبَاتِ وَيُحَرِّمُ عَلَيْهِمُ
الْخَبَائِثَ وَيَضَعُ عَنْهُمْ إِصْرَهُمْ وَالْأَغْلَالَ الَّتِي كَانَتْ
عَلَيْهِمْ فَالَّذِينَ آَمَنُوا بِهِ وَعَزَّرُوهُ وَنَصَرُوهُ
وَاتَّبَعُوا النُّورَ الَّذِي أُنْزِلَ مَعَهُ أُولَئِكَ هُمُ
الْمُفْلِحُونَ (157) } سورة الأعراف
ئه‌مه‌ش سیفه‌تی پێغه‌مبه‌ر محمد صلی الله علیه وسلم که له کیتابه‌کانی
هه‌موو پێغه‌مبه‌ره‌کاندا هاتوه‌و باس کراوه که زاناکانیان ده‌یزانن
وده‌یشارنه‌وه ، که پێغه‌مبه‌رێكی نه‌خوێنده‌واره و فه‌رمان به‌چاکه
ده‌کات ونه‌هی له‌خراپه ده‌کات وئه‌وه‌ی چاك وباشهیه بۆیان حه‌ڵاڵ
ده‌کات وئه‌وه‌ی خراپه حه‌رامی ده‌کات { وَيَضَعُ عَنْهُمْ إِصْرَهُمْ
وَالْأَغْلَالَ الَّتِي كَانَتْ عَلَيْهِمْ } کاریان بۆئاسان ده‌کات ودین
له‌سه‌ریان قورس ناکات {فَالَّذِينَ آَمَنُوا بِهِ وَعَزَّرُوهُ
وَنَصَرُوهُ وَاتَّبَعُوا النُّورَ الَّذِي أُنْزِلَ مَعَهُ أُولَئِكَ هُمُ
الْمُفْلِحُونَ (157} ئه‌وانه‌ی که شوێنی ده‌که‌ون وبه‌رزو پیرۆزی
ڕاده‌گرن وسه‌ری ده‌خه‌ن شوێن که‌وتوی ئه‌و قورئانه ده‌بن که هێناوێتی
بۆیان ئه‌وانه سه‌رفرازی دونیا‌و ئاخیره‌تن ، والله تعالی أعلم .
پاشان ڕووی قسه ده‌کاته پێغه‌مبه‌رمحمد صلی الله علیه‌وسلم ده‌فه‌رموێت{
قُلْ يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنِّي رَسُولُ اللَّهِ إِلَيْكُمْ جَمِيعًا
الَّذِي لَهُ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ
يُحْيِي وَيُمِيتُ فَآَمِنُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ النَّبِيِّ
الْأُمِّيِّ الَّذِي يُؤْمِنُ بِاللَّهِ وَكَلِمَاتِهِ وَاتَّبِعُوهُ
لَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ(158}به‌خه‌ڵکی بڵێ که من نێردراوم بۆتان بۆ
هه‌موو خه‌ڵکی به هه‌موو جۆروتوێژو چینێکه‌وه ، نێردراوی ئهوخوایهم که
دروستکه‌ری هه‌موو ئاسمانه‌کان وزه‌وی موڵکی خۆیه‌تی ولهژێرویست
وده‌سته‌ڵاتی خۆیدایه ، که هیچ خوایه‌ك نی یه ته‌نها خۆیه‌تی ژیان ومردن
به‌ده‌ست خۆیه‌تی ، ئیمان بهێنن به‌خواو به پێغه‌مبه‌ره نێردراوه‌که‌ی
که خوێنده‌وارنی یه ئه‌مه‌ش سیفه‌تی پێغه‌مبه‌ره صلی الله علیه‌وسلم
که له کیتابه‌کانی پێغه‌مبه‌رانی پێشودا هاتوه ، ئهوپێغهمبهرهی که
کرده‌وه‌کانی قسه‌کانی ده‌سه‌لمێنێت وئه‌وانه‌ی که شوێنی ده‌که‌ون وسه‌ری
ده‌خه‌ن وبه بهرزوپیرۆزی ڕاده‌گرن ئه‌وانه ڕێگایان بۆ
ڕۆشناکراوهتهوهو له‌سه‌ر ڕاسته ڕێگای خوای په‌روه‌ردگارن { وَمِنْ
قَوْمِ مُوسَى أُمَّةٌ يَهْدُونَ بِالْحَقِّ وَبِهِ يَعْدِلُونَ (159}له
قه‌ومه‌که‌ی مو‌سا بنی ئیسرائیل خهڵکانێكیان هه‌ن که ده‌که‌ونه شوێن
ڕاستی وئیمان به پێغه‌مبه‌ر ده‌هێنن وهه‌ق هه‌ڵده‌بژێرن ، ئه‌مه‌ش وه‌کو
ئه‌و ئایه‌ته وایه که خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: { وَإِنَّ مِنْ أَهْلِ
الْكِتَابِ لَمَنْ يُؤْمِنُ بِاللَّهِ وَمَا أُنزلَ إِلَيْكُمْ وَمَا
أُنزلَ إِلَيْهِمْ خَاشِعِينَ لِلَّهِ لا يَشْتَرُونَ بِآيَاتِ اللَّهِ
ثَمَنًا قَلِيلا أُولَئِكَ لَهُمْ أَجْرُهُمْ عِنْدَ رَبِّهِمْ إِنَّ
اللَّهَ سَرِيعُ الْحِسَابِ } [آل عمران:199] ، پاشان ده‌فه‌رموێت:{
وَقَطَّعْنَاهُمُ اثْنَتَيْ عَشْرَةَ أَسْبَاطًا أُمَمًا وَأَوْحَيْنَا
إِلَى مُوسَى إِذِ اسْتَسْقَاهُ قَوْمُهُ أَنِ اضْرِبْ بِعَصَاكَ الْحَجَرَ
فَانْبَجَسَتْ مِنْهُ اثْنَتَا عَشْرَةَ عَيْنًا قَدْ عَلِمَ كُلُّ
أُنَاسٍ مَشْرَبَهُمْ } بنوئیسرائیل دوانزه عه‌شیره‌ت بون وه‌کو ووتراوه
له نه‌وه‌ی کوڕه‌کانی یعقوب کاتێك که شوێن مو‌سا که‌وتن پاش ئه‌وه‌ی که
رێگایان زۆر ئه‌کرد هیلاك ده‌بون وتوینویان ده‌بوو داوایانکرد له‌موسا که
ئاویان بۆ په‌یدا بکات مو‌سا علیهالسلم خوای گه‌وره فه‌رمانی پێ‌کرد که
به‌داره‌که‌ی بدات به‌سه‌ر به‌ردێکدا دوانزه چاوئاوی لێوه ده‌ته‌قی هه‌ر
عه‌شره‌تێك له کانیاوێك یان له چاوگهیهك ئاوی بۆ ده‌چوو ئاویان
ده‌خوارده‌وه، پاشان{ وَظَلَّلْنَا عَلَيْهِمُ الْغَمَامَ وَأَنْزَلْنَا
عَلَيْهِمُ الْمَنَّ وَالسَّلْوَى كُلُوا مِنْ طَيِّبَاتِ مَا
رَزَقْنَاكُمْ وَمَا ظَلَمُونَا وَلَكِنْ كَانُوا أَنْفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ
(160}هه‌رکاتێك که برسیان بوایه ، خوای گه‌وره هه‌ورێکی وه‌کو ته‌م
دایانی دهپۆشا گه‌زۆی بۆیان ده‌باراند که بیانخواردایه برسێتیانی
ده‌شکاند وتێردهبون {والسلوی} وه‌کو باسکراوه باڵنده‌یه‌ك بوه وه‌کو
سوێسکه ، { وَمَا ظَلَمُونَا وَلَكِنْ كَانُوا أَنْفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ }
ئێمه ڕزق‌و ڕۆزوی خۆمانمان باراندبو به‌سه‌ریاندا به‌ڵام ئه‌وان زوڵمیان
له‌خۆیانکرد کوفریان پێی کرد له‌گه‌ڵ ئه‌وهه‌موو به‌ڵگه‌و ئایه‌تانه‌ی که
نیشانیانی ده‌داو له‌ده‌ست فرعون ڕزگاریانیکرد خۆیان زوڵمیان له‌خۆیانکرد، {
وَإِذْ قِيلَ لَهُمُ اسْكُنُوا هَذِهِ الْقَرْيَةَ وَكُلُوا مِنْهَا
حَيْثُ شِئْتُمْ وَقُولُوا حِطَّةٌ وَادْخُلُوا الْبَابَ سُجَّدًا نَغْفِرْ
لَكُمْ خَطِيئَاتِكُمْ سَنَزِيدُ الْمُحْسِنِينَ (161} خوای گه‌وره
فه‌رمانیان پێده‌کات که بچنه ئه‌و گونده‌وه که بیت المقد‌س بوو که
قه‌ومی عیملاقه‌کانی تیا‌بوو خه‌ڵکانێکی زۆر گه‌وره‌بون له له‌ش وباڵادا ،
فه‌رمانی پێیانکرد که بچن ئهوقهومه کافره کوشتار بکه‌ن وبه‌س بچنه
بۆسه‌ریان سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنن و سه‌رده‌که‌ون که چونه ژوره‌وه
بۆ دێێ یه‌که بڵێن خوایه ئه‌وتاوان وگوناهانهی که له‌سه‌رمانه لێمان
ببوریت ولهسهرمان نه‌یهێڵیت به‌ڵام فه‌رمانه‌که‌ی خوایان شکاند ونه‌چونه
ژوره‌وه تاوه‌کو خوای گه‌وره وای لێیانکرد که چل ساڵ له جێی خۆیان وێڵ
ببن ووون بن ڕێگا نه‌دۆزنه‌وه بۆ هیچ شوێنێك ، هه‌روه‌کو له ئایه‌تێكی
که‌دا هاتوه ده‌فه‌رموێت :{ قَالَ فَإِنَّهَا مُحَرَّمَةٌ عَلَيْهِمْ
أَرْبَعِينَ سَنَةً يَتِيهُونَ فِي الأرْضِ فَلا تَأْسَ عَلَى الْقَوْمِ
الْفَاسِقِينَ (26) } سورة المائدة 24 ، پاشان که خوای گه‌وره فه‌رمانی
پێیان کرد که ئه‌گه‌ر چونه ژوره‌وه بۆ ئهودێی یه بڵێن (حیطة)
{فَبَدَّلَ الَّذِينَ ظَلَمُوا مِنْهُمْ قَوْلًا غَيْرَ الَّذِي قِيلَ
لَهُمْ فَأَرْسَلْنَا عَلَيْهِمْ رِجْزًا مِنَ السَّمَاءِ بِمَا كَانُوا
يَظْلِمُونَ (162}ئه‌وان قسه‌که‌یان ئه‌گۆڕی ئه‌یان ووت (حنطة) گه‌نم ،
بۆیه خوای گه‌وره بهڵاومویبهتی دابه‌زانده سه‌ریاندا که توشی طاعون و
ده‌ردو به‌ڵای زۆرهاتن له‌سه‌ر ئه‌و تاوانه‌ی که‌کردیان ووته‌ی خوای
گه‌وره‌یان گۆڕی وگاڵته‌یان پێ ئه‌هات ، ئه‌گه‌رچی که قه‌ولی زۆری
له‌سه‌رهاتوه که چیان ووتوه‌و چۆن بوه‌و ته‌نانه‌ت به ثستا ده‌چونه
ژووره‌وه به پاشه‌وپاش هه‌تاوه‌کو خوای گه‌وره غه‌زه‌بی خۆی داباراند
به‌سه‌ریاندا .
پاشان دێته سه‌رباسی ئه‌وگونده‌ی که ڕاوه ماسیان ده‌کرد له ڕۆژی
شه‌مه‌دا{ وَاسْأَلْهُمْ عَنِ الْقَرْيَةِ الَّتِي كَانَتْ حَاضِرَةَ
الْبَحْرِ إِذْ يَعْدُونَ فِي السَّبْتِ إِذْ تَأْتِيهِمْ حِيتَانُهُمْ
يَوْمَ سَبْتِهِمْ شُرَّعًا وَيَوْمَ لَا يَسْبِتُونَ لَا تَأْتِيهِمْ
كَذَلِكَ نَبْلُوهُمْ بِمَا كَانُوا يَفْسُقُونَ (163) }خوای گه‌وره
ده‌فه‌رموێت به پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ، پرسیار له‌و
یه‌هودیانه‌ی ده‌وره‌ت بکه که باسی ئه‌و دێی بهێننه‌وه بیری خۆیان که
له کیتابهکهیاندا نوسراوه‌و ئه‌وه‌یان بیر ده‌خاته‌و که هه‌رکه‌سێك
سنوری خوا بشکێنێت وه‌کو ئه‌وانی به‌سه‌ردا ده‌هێنێت ، ئه‌و دێێ یهشگوندی
(آیلة) یه ، ئایله گوندێك بوو له‌سه‌ر به‌حری (قلزم) ئه‌وانیش که خوای
گه‌وره بهسهرهاتهکهیانمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه که گوندێك بوون خوای
گه‌وره فه‌رمانی پێیان کرد که به‌ڕۆژی شه‌مه ڕاوه‌ماسی نه‌که‌ن ، خوای
گه‌وره به‌شێوه‌یه‌ك تاقیانی کرده‌وه له‌وڕۆژه‌دا ماسی ئه‌وه‌نده زۆر
ده‌بوو ده‌که‌وتنه سه‌رئاوو خۆیانیان ده‌رده‌خست ، لهڕۆژهکانیتردا
دهرنهدهکهوتن خۆیان ده‌شارده‌وه ، ئه‌وه‌ش تاقیکردنه‌وه‌ی خوای
گه‌وره بوو تاوه‌کو ده‌ربکه‌وێت تاوه‌کو چه‌ند پابه‌ند ده‌بن به فه‌رمانی
خواوه ، ئه‌وه‌ش ته‌نها تاقیکردنه‌وه‌یه‌ك بوو له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه
بۆ خه‌ڵکی ئه‌وگونده ، به‌ڵام ئه‌وانیش ئه‌چون گۆله ئاوی گه‌وره‌یان
ده‌کرد ڕۆژی شه‌مه پڕیان ده‌کرد له ئاووههتا گۆله ئاوه‌کانیان
داده‌خست وبه‌ریان ده‌گرد تاوه‌کو ڕۆژی یه‌ك شه‌مه که پڕده‌بوو له ماسی ،
ئه‌وانیش ئه‌چون ڕۆژی یه‌ك شه‌م ئاوه‌که‌یان کزدهکرد ماسی یه‌کانیان
ده‌گرد وڕاویان ده‌کرد ، ئه‌یانوت ئێمه له ڕۆژی شه‌ممه‌دا ڕاومان
نه‌کردوه .
تاوه‌کو خوای گه‌وره هه‌موو خه‌ڵکی ئه‌و گونده‌ی کرد به مه‌یمون وبه‌راز ،
شێوه‌یانی به‌ته‌وای گۆڕی بۆ مه‌یمون وبه‌راز ،{ وَإِذْ قَالَتْ أُمَّةٌ
مِنْهُمْ لِمَ تَعِظُونَ قَوْمًا اللَّهُ مُهْلِكُهُمْ أَوْ مُعَذِّبُهُمْ
عَذَابًا شَدِيدًا قَالُوا مَعْذِرَةً إِلَى رَبِّكُمْ وَلَعَلَّهُمْ
يَتَّقُونَ (164} خه‌ڵکی ئه‌و گونده بون به سێ به‌شه‌وه به‌شێکیان سنوری
خوایان به‌زاند وبه‌شێکی که‌یان قسه‌یان نه‌کردو سنوریشیان نه‌به‌زاند ،
به‌شی سێ یه‌م فه‌رمانیان به‌چاکه ده‌کردو نههیان له خراپه ده‌کرد
ئه‌یانوت مه‌که‌ن سنوری خوا بپارێزن ومهیبهزێنن ، ئه‌وانه‌ی که قسه‌یان
نه‌ده‌کردو خراپه‌شیان نه‌ده‌کرد ووتیان ئێوه چیتان داوه له‌وانه که
ئێوه ئه‌زانن ئه‌وانه سزای خوا به‌سه‌ریاندا واجب بوه هه‌قتان
به‌سه‌ریانه‌وه نه‌بێت چاوه‌ڕێبکه‌ن بزانن چیان لێدێت ، ئه‌وانه‌ی که
نههیان لێیان ده‌کرد ووتیان ، ئێمه ته‌نها ئاگاداریان ده‌که‌ینه‌وه‌و
واجبه‌که له‌سه‌ر خۆمان لادهدین پێیان ده‌گه‌یه‌نین تاوه‌کو لای خوا
تاوانبار نه‌بین ، به‌ڵام ماوه‌یه‌کی زۆر به‌سه‌ر ئه‌و ئیشه‌دا تێپه‌ڕی
ههروازیان نه‌هێنا له‌و کاره ناڕه‌وایه تاوه‌کو خوای گه‌وره غه‌زه‌بی
خۆی به‌سه‌ریاندا دابه‌زاند ئه‌وانه‌ی که سنوری خوایان شکاند خوای گه‌وره
کردیانی به مویمون وبه‌راز ئه‌و به‌شه‌ی که نه‌هی لێیان ده‌کرد ئه‌وانه
ڕزگاریانبوو ئه‌وانه‌ی که قسه‌یان نه‌ده‌کرد ووتیان وازیان لێبهێنن
تاوه‌کو خوای گه‌وره ئه‌مری خۆی داده‌به‌زێنێت به‌سه‌ریاندا ئه‌وانه
زانایان دوو قسه‌یان له‌سه‌ریان هه‌یه که یه‌که‌میان ئه‌وه‌یه که
ئه‌وانیش ڕزگاریان بوو ،هه‌ندێکیتر له زانایان ووتویانه نه‌خێر ئه‌وانیش
به‌رکه‌وتون وڕزگاریان نه‌بوه ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که ده‌ڵێن ڕزگاریان بوه
به‌ڵگه‌که‌یان به‌هێزتره ، والله تعالی أعلم .
هه‌ربۆیه خوای گه‌وره ته‌نها به‌سای دوو کۆمه‌ڵی کردوه ئه‌وانه‌ی که
نههیان ده‌کرد ئه‌وانه ڕزگاریان بوه‌و ئه‌وانه‌شی که سنوری خوایان
به‌زاندبوو خوای گه‌وره ئه‌وه‌ی به‌سه‌ریاندا هێنا به‌ڵام باسی کۆمه‌ڵی سێ
یه‌می نه‌کردوه چونکه له هیچ کامیان نه‌بونه و شایهنیشیان ئه‌وه نی
یه که نهمهدحیان بکات ونه زهمیشیان بکات باسیانی نه‌کردوه له
قورئاندا که چیان به‌سه‌ردا هاتوه که ده‌فه‌رموێت{ فَلَمَّا نَسُوا مَا
ذُكِّرُوا بِهِ أَنْجَيْنَا الَّذِينَ يَنْهَوْنَ عَنِ السُّوءِ
وَأَخَذْنَا الَّذِينَ ظَلَمُوا بِعَذَابٍ بَئِيسٍ بِمَا كَانُوا
يَفْسُقُونَ (165) }بۆیه ده‌فه‌رموێت{ فَلَمَّا عَتَوْا عَنْ مَا نُهُوا
عَنْهُ قُلْنَا لَهُمْ كُونُوا قِرَدَةً خَاسِئِينَ (166) } کاتێك که
فه‌رمانی خوایان پشت گوێخست که نههیان لێکرابوو که له‌ڕۆژی شه‌مه‌دا
ڕاوه‌ماسی نه‌که‌ن خوای گه‌وره فه‌رموی ببن به مه‌یمون وبێ قهدروقیمهت
،{ وَإِذْ تَأَذَّنَ رَبُّكَ لَيَبْعَثَنَّ عَلَيْهِمْ إِلَى يَوْمِ
الْقِيَامَةِ مَنْ يَسُومُهُمْ سُوءَ الْعَذَابِ إِنَّ رَبَّكَ لَسَرِيعُ
الْعِقَابِ وَإِنَّهُ لَغَفُورٌ رَحِيمٌ (167}ئه‌مه‌ش به‌ڵێن وپهیمانێكه
له‌خوای گه‌وره‌وه که ده‌بێت زه‌لیل ببن به‌هۆی ئه‌و تاوانه‌ی که کردیان
زهلیلێکهش ئه‌وه‌بو که مو‌سا علیه السلام ، سیانزه‌ساڵ ،
لهریوهیهتێکیتردا حه‌فتا ساڵ زه‌ریبه‌ی خسته سه‌ریان سه‌ر بن‌و ئیسرائیل
خوای گه‌وره ئه‌گه‌ر سزا بنێرێت زۆر به‌خێرایی ده‌ینێرێت هه‌رکاتێك که
فه‌رموی ببه ئه‌بێت( إذا اراد شیئا ان یقول له کن فیکون ) ئه‌و زه‌لیلی
یه به‌سه‌ریانه‌وه مایه‌وه که پاشتر یۆنانی یه‌کان زاڵ بون
به‌سه‌ریانداو پاشتر نصاراکان وپاشتر موسڵمانان .
له‌کۆتایدا ئه‌وه‌نده ماوه بڵێم که ئه‌مه به‌شێوه‌یه‌کی کورت وکه‌م
به‌سه‌رهاتی پێغه‌مبه‌ر مو‌سا بوو له پێش له‌دایك بونی یه‌وه تاوه‌کو
له‌گه‌ڵ بنی ئیسرائیل دا گه‌یشتن به بیت المقد‌س .
بێگومان ئه‌مه شتی زۆری له‌سه‌رهاتوه له فه‌رموده‌و له‌ته‌فسیری زانایان
، له‌بۆچونی جیاجیا‌و به‌ڵام ئه‌وه‌ی که من کردومه زیاتر به‌گشتی له
ته‌فسیری ابن کثیر ه‌وه وه‌رم گردوه‌و به‌کورت باسم کردوه ته‌نها وه‌کو
تهرجومهکردنێکی ته‌فسیره‌که‌ی و ڕێك خستنی چیرۆکه‌که به‌پێی ته‌فسیر
ئه‌وه‌ی که له‌سه‌ری هاتوه ، له‌که‌مو کوڕی داواکارم له‌خوای گه‌وره
لێمان ببورێت وبهتاوان له‌سه‌رمان نه‌ینوسێت و ئه‌گه‌ر به‌باشیش
هێناومانه به‌پاداشت بمان بنوسێت وله‌قیامه‌تدا پاداشتهکهیمان بداته‌وه
به باشترین پاداشت که له‌لای خۆیه‌تی .
داواکاریشم له‌خوای گه‌وره له به‌هه‌شتدا له‌گه‌ڵ ههموپێغهمبهراندا
کۆمان بکاته‌وه‌و بهدیداریانمان شادبکات له‌گه‌ڵ هه‌موو ئیماندارێکدا ،
إنه ولي ذلك والقادر علیه .
وآخــر دعــوانــا أن الحمــد لله رب العــالمین .