ئاڕاسته‌ی قورئان‌و سوننه‌ت بۆ گه‌شه‌دان به‌ده‌روونی موسوڵمان‌و
راستكردنه‌وه‌ی ره‌فتاره‌كانی بریتییه له: روونكردنه‌وه‌ی به‌هاو سه‌نگی
راسته‌قینه‌ی هه‌ریه‌ك له‌و داخوازییانه بێزیادو كه‌م بۆئه‌وه‌ی به‌و
روانگه‌یه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدابكات.
لێره‌دا به‌كورتی‌و به‌پێی به‌ڵگه‌ی شه‌رعی ئاماژه به‌و داخوازییانه‌و نرخی هه‌ریه‌كه‌یان ده‌كه‌ین:
1- خۆشه‌ویستیی ژیان‌و پشوودان:
ئه‌گه‌ر مرۆڤ رێنمایینه‌كرێ ئه‌وه‌نده ژیانی له‌لاشیرینه كه‌به‌هه‌موو
توانایه‌كییه‌وه هه‌وڵی پارێزگاریكردنی ده‌دات‌و هه‌میشه ده‌یه‌وێت
بێوه‌یی‌و سه‌لامه‌ت ده‌رچێت‌و هێنده خۆی خۆشده‌وێت كه‌ئه‌گه‌ر بۆی
ده‌ستبدات هه‌رگیز حه‌زناكات بۆ ته‌نها ساتێكیش تووشی برسێتی یان تینووێتی
یان ماندوویه‌تی یاخود ئازار ببێت، به‌م پێیه گه‌ر به‌خواستی خۆی بێت
له‌هیچ خۆشییه‌كی خۆی نابورێ‌و بۆ هیچ به‌هاو ئاكارێك ده‌ستبه‌رداریان
نابێت، به‌ڵكو پێیڕه‌وایه بۆ مسۆگه‌ركردنی ئه‌م حه‌زه‌ی هه‌موو رێگه‌یه‌ك
بگرێته‌به‌ر.
به‌ڵام مرۆڤی خاوه‌ن باوه‌ڕ نرخی راسته‌قینه‌ی دونیا ده‌زانێت‌و
حه‌وانه‌وه‌و به‌خته‌وه‌ریی تێدا به‌دیده‌كات، به‌ڵكو ئه‌م ژیانه
به‌ده‌روازه‌یه‌كی گوزه‌ركردن ته‌ماشاده‌كات‌و خۆی تێدا به‌ڕێبوار
ده‌زانێت‌و به‌كۆكردنه‌وه‌ی توێشووی دواڕۆژی به‌ده‌رفه‌تیده‌گرێت، وه‌ك
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [تَبَارَكَ الَّذِي بِيَدِهِ الْمُلْكُ وَهُوَ
عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ * الَّذِي خَلَقَ الْمَوْتَ وَالْحَيَاةَ
لِيَبْلُوَكُمْ أَيُّكُمْ أَحْسَنُ عَمَلاً وَهُوَ الْعَزِيزُ الْغَفُورُ]
الملك (1-2).
واته: پاك‌و پیرۆزی بۆ ئه‌وخوایه‌ی كه‌هه‌موو موڵكێكی بـه‌ده‌سته‌و
هه‌رئه‌ویش به‌سه‌رهه‌موو شتێك‌دا به‌توانایه، ئه‌و خوایه‌ی مردن‌و ژیانی
بۆ ئه‌وه به‌دیهێناوه كه‌تاقیتانبكاته‌وه، ئایا كامتان چاكترین كرده‌وه
ئه‌نجامده‌دات‌و هه‌رخۆی شكۆمه‌ندو لێخۆشبووه.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: [وَمَا هَذِهِ الْحَيَاةُ الدُّنْيَا إِلَّا
لَهْوٌ وَلَعِبٌ وَإِنَّ الدَّارَ الْآخِرَةَ لَهِيَ الْحَيَوَانُ لَوْ
كَانُوا يَعْلَمُونَ] (العنكبون: 64) واته: ژیانی دونیا جگه‌له‌وه‌ی
ئاره‌زوو گاڵته‌و گه‌په، شتێكیترنییه‌و به‌ڕاستی خانه‌ی دواڕۆژ، ژیانی
حه‌وانه‌وه‌ی هه‌میشه‌ییه، ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی بزانن. پێغه‌مبه‌ریش(صلی اللە
علیە وسلم) ده‌فه‌رموێت: ((إن الدنيا حلوة خضرة وإن الله مستخلفكم فيها،
فينظر كيف تعملون، فاتقوا الدنيا واتقوا النسا‌ء) رواه مسلم. واته: دونیا
شیرین‌و سه‌وزو ئاوه‌دانه‌و خوای گه‌وره ئێوه‌ی تێدانیشته‌جێكردووه‌و
ته‌ماشاده‌كات ئاخۆ -له‌بواری كرده‌وه‌دا-چۆن ره‌فتارده‌كه‌ن، خۆتان
له‌دنیا بپارێزن‌و خۆتان له‌ئافره‌ت بپارێزن. یان ده‌فه‌رموێت: (ما الدنيا
في الآخرة إلا مثل مايجعل أحدكم أصبعه في اليم، فلينظر بم يرجع ؟) رواه
مسلم. واته: دونیا لـه‌چاو رۆژی دواییدا به‌وێنه‌ی ئه‌وه‌یه
كه‌یه‌كێكتان په‌نجه‌ی بخاته ناو ده‌ریایه‌كه‌وه، با سه‌یربكات‌و بزانێت
ئایا په‌نجه‌ی به‌چییه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه؟. له‌به‌رئه‌وه پێغه‌مبه‌ر(صلی
اللە علیە وسلم) به(ئیبنوعومه‌ر)ی فه‌رموو: (كن فی الدنیا كأنك غریب أو
عابر سبیل) رواه البخاری. واته: له‌دونیادا وه‌ك نامۆ یان وه‌ك رێبوار
وابه.
هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی ئه‌و رۆژگاره‌ی كه‌خه‌ڵكی باوه‌ش به‌دونیادا ده‌كه‌ن
ده‌فه‌رموێت: (يوشك الأمم أن تداعى عليكم كما تداعى الأكلة إلى
قصعتها...)واته: خه‌ریكه ئوممه‌تان هورووژمتان بۆ بهێنن هه‌روه‌ك نانخۆر
هورووژم بۆ سه‌رخوانه‌كه‌ی ده‌باتئز یه‌كێك وتی: ئایا ئه‌و رۆژگاره
له‌كه‌میدا وامانلێدێت؟ فه‌رمووی: ((بل أنتم يومئذ كثير ولكنكم غثاء كغثاء
السيل، ولينزعن الله من صدور عدوكم المهابة وليقذفن في قلوبكم الوهن).
واته: به‌ڵكو ئێوه له‌و رۆژگاره‌دا زۆرن، به‌ڵام وه‌ك پوش‌و په‌ڵاشی
لافاو وان‌و خوا ساموترس له‌دڵی دوژمنه‌كانتان ده‌رده‌هێنێت‌و -وه‌هن-
ده‌خاته دڵتانه‌وه. وتیان: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی اللە علیە وسلم)
وه‌هن چییه؟ فه‌رمووی: (حب الدنیا وكراهیه الموت). رواه أحمد وأبوداود
وإبن أبی شیبه والگیالسی والگبرانی، وهو صحیح. واته: خۆشه‌ویستیی دونیا‌و
رقبوونه‌وه‌یه له‌مردن.
2- خۆشه‌ویستیی مانه‌وه‌ی ره‌گه‌ز:
ئه‌میش یه‌كێكیتره له‌داخوازییه زگماكییه‌كانی مرۆڤ كه -ئه‌گه‌ر
جڵه‌وگیرینه‌كات- كات‌و وزه‌ی زۆری له‌پێناودا به‌فیڕۆده‌دات‌و سنوورشكێنی
زۆری بۆ ده‌كات‌و ده‌بێته خولیا‌و هه‌موو بیروهۆشی داده‌گرێت‌و به‌یه‌كجاری
جه‌نجاڵ‌و سه‌رگه‌رمی ده‌كات، به‌ڵام به‌ڕوانگه‌ی موسوڵمان حه‌زی زایه‌ند
-هه‌رچه‌نده بنته‌وژمه- هۆكارێكه بۆمانه‌وه‌ی ره‌چه‌ڵه‌كی مرۆڤ‌و
پێویسته خزمه‌ت به‌ومه‌به‌سته بكات‌و له‌ده‌رووی گونجاوی خۆیه‌وه رێگه‌ی
بۆ بكرێته‌وه، نـه‌ك بكرێته هیوا‌و ئاوات‌و سه‌رئه‌نجام ببێته هۆكاری
روخاندن‌و له‌به‌ریه‌كهه‌ڵوه‌شاندنی ره‌وشت‌و ئاكاری به‌رزی مرۆڤ، خوای
گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [نِسَاۆُكُمْ حَرْث لكُمْ فَأْتُوا حَرْثكُمْ أَنَّی
شِئْتُمْ] (البقره: 223). واته: ژنه‌كانتان كێڵگه‌ی وه‌چه‌ن بۆ ئێوه‌و
له‌هه‌ركوێوه ویستان بچنه كێڵگه‌كانتان -مه‌به‌ست له‌وه‌یه به‌و روانگه
بچنه لای خێزانه‌كانتان- ماده‌م چاوه‌ڕوانیی ئه‌و مه‌به‌سته‌ی لێبكرێت.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: [قُلْ لِلْمُؤْمِنِينَ يَغُضُّوا مِنْ
أَبْصَارِهِمْ وَيَحْفَظُوا فُرُوجَهُمْ ذَلِكَ أَزْكَى لَهُمْ إِنَّ
اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا يَصْنَعُونَ] (النور:30). واته: (ئه‌ی
موحه‌ممه‌د(صلی اللە علیە وسلم) به‌موسوڵمانان بڵێ: با چاویان -له‌ئاستی
نامه‌حره‌مدا- دابخه‌ن‌و داوێنیان بپارێزن، ئه‌وه زیاتر مایه‌ی گه‌شه‌و
خاوێنییه بۆ ئه‌وان، به‌ڕاستی خوای مه‌زنیش شاره‌زایه به‌وكاره‌ی
ده‌یكه‌ن. پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی اللە علیە وسلم) ده‌فه‌رموێت: (لایخلون
أحدكم بإمرأه إلا مع ذی محرم) متفق علیه. واته: هیچتان به‌ته‌نها
له‌گه‌ڵ ئـافره‌تدا مه‌بن، مه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ یه‌كێكدا كه‌مه‌حره‌می له‌گه‌ڵ
دابێت. یان له‌فه‌رمووده‌كه‌ی پێشوودا فه‌رمووی: (فاتقوا الدنیا واتقوا
النسا‌ء). جه‌ریر (خوا لێیڕازیبێت) ده‌فه‌رموێت: "ده‌رباره‌ی ته‌ماشاكردنی
له‌پڕتاو پرسیارم له‌پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی اللە علیە وسلم) كرد، فه‌رمووی:
(اصرف بصرك) رواه مسـلم. واته: چاوت داخه‌و وه‌ریگێڕه.
3- خۆشه‌ویستیی ماڵ‌و سامان:
هه‌وڵدان‌و كۆششكردن له‌پێناوی دابینكردنی بژێویدا ئه‌ركی سه‌رشانی
هه‌موو مرۆڤێكه بۆئه‌وه‌ی به‌سه‌ربه‌رزانه ژیانی به‌ڕێوه‌ببات‌و ئاتاجی
به‌هیچكه‌س نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی ره‌هاو به‌بێ ره‌چاوكردنی
هیچ ئه‌رك‌و فه‌رمانێكیتر هه‌وڵی پێكه‌وه‌نانی بدات‌و له‌په‌یداكردنیدا
رۆبچێت، بێگومان له‌مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیی ژیانی لایده‌دات‌و رووبه‌رو
قه‌باره‌یه‌كی زیاد له‌پێویستی ژیانی داگیرده‌كات‌و هه‌موو به‌هاو ئاكارێكی
بۆ فه‌رامۆشده‌كات، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [زُيِّنَ لِلنَّاسِ حُبُّ
الشَّهَوَاتِ مِنَ النِّسَاءِ وَالْبَنِينَ وَالْقَنَاطِيرِ
الْمُقَنْطَرَةِ مِنَ الذَّهَبِ وَالْفِضَّةِ وَالْخَيْلِ الْمُسَوَّمَةِ
وَالْأَنْعَامِ وَالْحَرْثِ ذَلِكَ مَتَاعُ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا
وَاللَّهُ عِنْدَهُ حُسْنُ الْمَآبِ * قُلْ أَؤُنَبِّئُكُمْ بِخَيْرٍ مِنْ
ذَلِكُمْ لِلَّذِينَ اتَّقَوْا عِنْدَ رَبِّهِمْ جَنَّاتٌ تَجْرِي مِنْ
تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَأَزْوَاجٌ مُطَهَّرَةٌ
وَرِضْوَانٌ مِنَ اللَّهِ وَاللَّهُ بَصِيرٌ بِالْعِبَادِ * الَّذِينَ
يَقُولُونَ رَبَّنَا إِنَّنَا آمَنَّا فَاغْفِرْ لَنَا ذُنُوبَنَا وَقِنَا
عَذَابَ النَّارِ]. (آل عمران: 14-16). واته: خۆشه‌ویستیی حه‌زه‌كان -
به‌زگماگ- بۆ خه‌ڵكی رازێنراوه‌ته‌وه، لـه‌ئافره‌ت‌و وه‌چه‌و كڕوكاڵ‌و
سامانی سه‌ریه‌كنراوی زۆر، له‌ئاڵتوون‌و زیوو ئه‌سپی فێركراوی ره‌خش‌و
ئاژه‌ڵ‌و كشتوكاڵ، ئه‌وانه خۆشی‌و رابواردنی ژیانی دونیان‌و خوایش
سه‌رئه‌نجامی باشتری له‌لایه، (ئه‌ی موحه‌ممه‌دs) بڵێ: ئایا ده‌رباره‌ی
ده‌ستكه‌وتی له‌وانه باشتر هه‌واڵتانپێبده‌م، ئه‌وانه‌ی پارێزیانكردووه
له‌لای په‌روه‌ردگاریان به‌هه‌شتانێكیان بۆ ئاماده‌كراوه كه‌جۆگه‌ی زۆر
له‌به‌ریانه‌وه ده‌ڕوات‌و به‌هه‌میشه‌یی تێیاندا ده‌مێننه‌وه‌و هاوسه‌رانی
پاكوبێگه‌رد‌و ره‌زامه‌ندییان له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریان پێده‌بڕێت‌و خوای
گه‌وره به‌به‌نده‌كانی بینایه، ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن: ئه‌ی په‌روه‌ردگارمان،
ئێمه باوه‌ڕمانهێناوه له‌گوناهه‌كانمان خۆشببه‌و له‌سزای ئاگری دۆزه‌خ
چه‌پاڵه‌مانبده، ئه‌وبه‌ندانه‌ی كه‌ئارامگرو راستگۆ‌و خواناس‌و
به‌خشنده‌ن‌و له‌به‌ره‌به‌یاندا داوای لێخۆشبوو‌ن له‌خوا ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها به‌بێباوه‌ڕان ده‌فه‌رموێت: [أَلْهَاكُمُ التَّكَاثر * حَتَّی
زُرْتُمُ الْمَقَابِرَ] التكاثر (1-2). واته: سامانزۆری بێئاگایكردوون تا
ئه‌وكاته‌ی به‌مردوویی سه‌ردانی گۆڕستان ده‌كه‌ن. مه‌به‌ست له‌وه‌یه
ده‌مرن ئینجا به‌ئاگادێنه‌وه.
پێغه‌مبه‌ریش(s)ده‌فه‌رموێت: (إن لكل أمه فتنه، وفتنه أمتی المال) رواه
الترمژی والحاكم، وصححه إبن حبان ووافقه الژهبی. واته: هه‌موو
ئوممه‌تێك فیتنه‌یه‌كی هه‌یه‌و فیتنه‌ی ئومه‌ته‌كه‌م سامانه. هه‌روه‌ها
به‌هاوه‌ڵانی ده‌فه‌رموو: (فوالله ماالفقر أخشی علیكم، ولكنی أخشی أن
تبسط الدنیا علیكم كما بسطت علی من كان قبلكم، فتنافسوها كما تنافسوها،
فتهلككم كما أهلكتهم) متفق علیه. واته: سوێندبه‌خوا ناترسم توشی هه‌ژاری
ببن، به‌ڵكو ده‌ترسم دونیا به‌سه‌رتاندا بڕژێ، هه‌روه‌ك به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی
پێش ئێوه‌دا رژاو كێبڕكێی له‌سه‌ر بكه‌ن هه‌روه‌ك ئه‌وان كێبڕكێیان له‌سه‌ر
ده‌كرد‌و له‌ناوتانببات هه‌روه‌ك ئه‌وانی له‌ناو برد. یاخود ده‌فه‌رموێت:
(تعس عبد الدینار والدرهم والقطیفه والخمیصه، إن أعطی رضی، وإن لم یعط لم
یرض) رواه البخاری. واته: به‌نده‌ی دینار‌و درهه‌م‌و جلی قه‌یفه‌ی
مه‌خمه‌ڵ‌و پۆشاكی چوارلۆ تیاچێت، ئه‌گه‌ر بیدرێتێ رازییه‌و ئه‌گه‌ر
نه‌یدرێتێ ناڕازییه.
4- خۆشه‌ویستیی پله‌وپایه‌و ده‌سه‌ڵات:
ئاشكرایه ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌بێ مشورخواردن‌و به‌ڕێوه‌بردن
-به‌شێوه‌یه‌كی ئارام‌و به‌رقه‌رار- به‌ڕێوه‌ناچێت، له‌به‌رئه‌وه حه‌زێكی
به‌هێز له‌ناخی مرۆڤدایه بۆئه‌وه‌ی هه‌وڵی سه‌رده‌سته‌یی‌و ده‌مڕاستی
بدات، بۆنمونه: ده‌بینین گه‌وره، فه‌رمان به‌سه‌ربچووكدا ده‌كات‌و زانا،
نه‌زان ئاڕاسته‌ده‌كات، به‌هێز هه‌میشه هه‌وڵده‌دات كه‌به‌سه‌ر بێهێزدا
ده‌سه‌ڵاتداربێت‌و ده‌وڵه‌مه‌ند به‌سه‌ر هه‌ژارداو خانه‌دان به‌سه‌ر
بێكه‌سدا.
ئه‌گه‌ربێت‌و ئه‌م حه‌زه به‌پێی رێنمایی خوای گه‌وره به‌دیبهێنرێ،
بێگومان خزمه‌ت به‌كۆمه‌ڵگا ده‌كات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌پێی ئاره‌زوو
مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت‌و سنووربه‌ندنه‌كرێت، ئه‌وا یاخیبوون‌و سته‌م‌و
سه‌ركه‌شی‌و له‌خۆباییبوون‌و ركابه‌ری لێده‌كه‌وێته‌وه، خوای گه‌وره
ده‌فه‌رموێت: [[تِلْكَ الدَّارُ الْآخِرَةُ نَجْعَلُهَا لِلَّذِينَ لا
يُرِيدُونَ عُلُوّاً فِي الْأَرْضِ وَلا فَسَاداً وَالْعَاقِبَةُ
لِلْمُتَّقِينَ] (القصص: 83) واته: ئه‌وخانه‌ی رۆژی دواییه
-كه‌به‌هه‌شته- به‌وانه‌ی ده‌به‌خشین كه‌سه‌ركه‌شی‌و خۆبه‌زلزانی‌و
خراپه‌كارییان له‌زه‌ویدا ناوێ‌و سه‌رئه‌نجامیش بۆ پارێزكارانه. یان
ده‌فه‌رموێت: [[إِنَّ اللَّهَ يَأْمُرُكُمْ أَنْ تُؤَدُّوا الْأَمَانَاتِ
إِلَى أَهْلِهَا وَإِذَا حَكَمْتُمْ بَيْنَ النَّاسِ أَنْ تَحْكُمُوا
بِالْعَدْلِ] (النسا‌ء: 58) واته: خوا فه‌رمانتانپێده‌كات كه
راسپارده‌كان -له‌وانه‌یش فه‌رمانڕه‌وایی- بگێڕنه‌وه بۆ خاوه‌نه‌كانیان،
وه ئه‌گه‌ر حوكمی نێوان خه‌ڵكیتان كرد به‌دادگه‌ری حوكمیانبكه‌ن.
پێغه‌مبه‌ری خوایش (صلی اللە علیە وسلم) به‌ئه‌بـوزه‌ڕی فه‌رموو: (ياأبا
ذر، إنك ضعيف ، وإنها أمانة، وإنها يوم القيامة خزي وندامة، إلا من أخذها
بحقها، وأدى الذي عليه فيها) رواه مسلم. واته: ئه‌ی ئه‌بازه‌ڕ، تۆ
لاوازیت‌و ئه‌و به‌رپرسیارییه‌ته‌یش راسپارده‌یه‌و لـه‌ڕۆژی دواییدا مایه‌ی
سه‌ر شۆڕی‌و په‌شیمانییه، مه‌گه‌ر كه‌سێك به‌مافی خۆی له‌ئه‌ستۆیبگرێ‌و
ئه‌و ئه‌ركه‌ی له‌سه‌ریه‌تی ئه‌نجامی بدات. یاخود ده‌فه‌رموێت: (إنكم
ستحرصون علی الإماره، وستكون ندامه یوم القیامه ) رواه البخاری.
واته: ئێوه -له‌داهاتوودا- له‌سه‌ر فه‌رمانڕه‌وایه‌تی سوورده‌بن‌و رۆژی
دواییش ده‌بێته مایه‌ی په‌شیمانی.
كه‌واته: پێویسته پێش هه‌موو شتێك موسوڵمان كۆشش له‌گه‌ڵ ده‌روونیدا
بكات بۆئه‌وه‌ی له‌و ئاره‌زووه سه‌ختانه جڵه‌وگیریبكات‌و به‌ڕاده‌یه‌كی
هاوسه‌نگ‌و به‌جێ سنووربه‌ندیبكات، به‌چه‌شنێك كه له‌به‌رامبه‌ریاندا
بێنیاز‌و به‌شكۆبێت‌و له‌هه‌مان كاتدا به‌رامبه‌ر فه‌رمانه‌كانی خوای
گه‌وره، ملكه‌چ‌و خۆبه‌كه‌مزانبێت، ئه‌گه‌ر ئاوای راهێنا ئه‌وا بێ سێ‌و
دوو به‌هه‌موو ره‌وشته به‌رزه‌كانه‌وه پابه‌ندده‌بێت، به‌ڵام
به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر ده‌روونی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و داخوازییانه‌دا
زه‌بوون‌و ده‌سته‌وسان بوو، له‌هه‌مان كاتدا به‌رامبه‌ر فه‌رمانه‌كانی خوا،
وه له‌ئاستی به‌نده‌كانیدا یاخی‌و خۆبه‌زلزانبوو، ئیتر به‌یه‌كجاری
جڵه‌وه‌كه‌ی له‌ده‌ستده‌رده‌چێت‌و ده‌بێت شوێنی ئاره‌زووه‌كانی بكه‌وێت،
وه‌ك پێشه‌وا ئیبنولقه‌ییم (ره‌حمه‌تی خوای لێبێت) به‌م واتایه
ده‌فه‌رموێت: ((أصل الأخلاق المذمومة كلها الكبر والمهانة والدناءة، وأصل
الأخلاق المحمودة كلها الخشوع وعلو الهمة، فالفخر والأشر والعجب والحسدو...
وأمثال ذلك كله ناشيء من الكبر، وأما الكذب والخسة والخيانة والمكر...
والجبن والبخل ... ونحو ذلك فإنها من المهانة والدناءة وصغر النفس، وأما
الأخلاق الفاضلة كالصبر والشجاعة والعدل والمروءة والعفة والصيانة و...
ونحو ذلك فكلها ناشئة عن الخشوع وعلو الهمة) الفوائد/ إبن الجوزية، ص143-
144.
واته: بنچینه‌ی هه‌موو ره‌وشته به‌ده‌كان خۆبه‌زلزانی‌و نـابووتی‌و
ده‌رووننزمییه‌و بنچینه‌ی هه‌موو ره‌وشته په‌سه‌نده‌كان ترسلێنیشتن‌و
وره‌به‌رزییه، شانازی‌و لوتبه‌رزی‌و شه‌ڕخوازی‌و به‌خۆنازین‌و
ئێره‌یی‌و... نموونه‌ی ئه‌وانه هه‌مووی له‌خۆبه‌زلزانییه‌وه
سه‌رهه‌ڵده‌دات، به‌ڵام درۆكردن‌و سوكایه‌تی‌و ناپاكی‌و رووپامایی‌و
فێڵبازی ...و ترسنۆكی‌و چرووكی‌و نمونه‌ی ئه‌وانه له‌نابووتی‌و رسوایی
ده‌رووننزمییه‌وه‌یه، به‌ڵام ره‌وشته به‌رزه‌كان وه‌ك: ئارامگری‌و
ئازایه‌تی‌و دادگه‌ری‌و پیاوه‌تی‌و داوێنپاكی‌و خۆپارێزی‌و نموونه‌ی
ئه‌وانه، له‌ترسلێنیشتن‌و وره‌به‌رزییه‌وه‌یه.
كۆششكردن له‌گه‌ڵ ده‌رووندا سه‌خت‌و گرانه‌و ماندووبوون‌و لێبڕانی زۆری
ده‌وێت، چونكه پێویستی به‌چاودێری‌و هاوسه‌نگكردن‌و راهێنان هه‌یه،
به‌ڵام حه‌تمه‌ن هه‌رده‌بێت موسوڵمانی پێداتێپه‌ڕێت چونكه هۆكاری
سه‌ره‌كییه بۆده‌سته‌به‌ركردنی ره‌وشت‌و به‌هره‌مه‌ندبوون له‌ڕێنمایی
خوایی‌و مسۆگه‌ركردنی به‌هه‌شتی به‌رین، وه‌ك په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت:
[وَأَمَّا مَنْ خَافَ مَقَامَ رَبِّهِ وَنَهَى النَّفْسَ عَنِ الْهَوَى *
فَإِنَّ الْجَنَّةَ هِيَ الْمَأْوَى] النازعـات (40-41). واته: به‌ڵام
هه‌ركه‌س له‌پایه‌ی به‌شكۆی په‌روه‌ردگاری بترسێ‌و ده‌روونی
له‌ئاره‌زووه‌كان جڵه‌وگیربكات، ئه‌وا به‌هه‌شت جێگه‌ی حه‌وانه‌وه‌یه‌تی.
پێغه‌مبه‌ریش(s) له‌مباره‌یه‌وه ده‌فه‌رموێت: (حجبت النار بالشهوات، وحجبت
الجنه بالمكاره) متفق علیه. واته: ئاگری دۆزه‌خ به‌ئاره‌زووه‌كان
په‌رژینكراوه‌و به‌هه‌شتیش به‌ناخۆشییه‌كان ده‌وره‌دراوه.
- ژینگه‌ی له‌بار:
ئاشكرایه وشه‌ی ژینگه زۆر مه‌به‌ستی لێده‌فامرێته‌وه، چونكه خێزان‌و
گه‌ڕه‌ك‌و شوێنی كار‌و ناوه‌ندی خوێندن‌و كۆمه‌ڵگه -به‌هه‌موو
ناوه‌نده‌كانییه‌وه، له‌ڕژێمی ده‌سه‌ڵاتدارو هۆكاره‌كانی راگه‌یاندن‌و
ره‌وتی رۆشنبیری‌و .. هتد.- ده‌گرێته‌وه‌و هه‌ریه‌كه‌یان زۆر‌و كه‌م،
به‌گوێره‌ی خۆی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر مرۆڤ هه‌یه‌و زۆربه‌یشیان ویستی خودی
خۆییان تێدانییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێگه‌ی مه‌به‌ستبێت‌و خواستی
مرۆڤی له‌سه‌ربێت‌و ببێته هۆكارێكی گرنگ بۆ گه‌شه‌دان به‌ئاكاره‌كان‌و
راستكردنه‌وه‌ی ره‌فتاره‌كان دوو خاڵن:
أـ شوێنكه‌وتنی پێشه‌واو مامۆستای شاره‌زا:
هه‌ركه‌سێك بۆخۆی مه‌به‌ستی بێت رێگه‌ی راست بگرێته‌به‌ر به‌دانایی
(الحكمه) - واته: به‌زانست‌و كرده‌وه (1)- ئاڕاسته‌بكرێت، ده‌ستبه‌جێ
ئه‌و ئاڕاسته‌یه له‌لای به‌رجه‌سته‌ده‌بێت‌و وه‌ك نه‌خش له‌دڵی
ده‌چه‌سپێت‌و به‌وێنه‌ی كاری ئاسایی به‌لایه‌وه ئاسانده‌بێت، چونكه
ئاڕاسته‌كه راسته‌وخۆ له‌قۆناغی زانستی ئاساییه‌وه ده‌چێته قۆناغی
زانستی به‌رچاوی دڵنیایی (عین الیقین)و پێویستی به‌قۆناغی زانستی دڵنیایی
(علم الیقین) نییه‌و زوو به‌زوو په‌سه‌ندییه‌تی‌و ئاسانی‌و واقیعییه‌تی
ئاڕاسته‌كه‌ی بۆ ده‌رده‌كه‌وێت‌و ته‌نها ئه‌وه‌نده ده‌مێنێت كه خۆی
له‌كاتی پێویستدا ئاڕاسته‌كه بكات به‌ڕاستی دڵنیایی (حق الیقین)و
كرده‌وه‌ی پێبكات، له‌به‌ر ئه‌م نهێنییه بووه كه پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی
اللە علیە وسلم) گه‌وره‌ترین‌و كاریگه‌رترین پێشه‌نگبووه‌و هه‌تا
مرۆڤایه‌تیش بمێنێت به‌رده‌وام له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانی ژیاندا
هه‌ربه‌هێزترین كه‌سایه‌تیی ره‌های مێژووه، به‌تایبه‌تی بواری ره‌وشت،
چونكه تێكڕای فه‌رمایشته‌كانی خوای گه‌وره‌ی به‌دانایی ئاڕاسته‌كردووه‌و
له‌كرده‌وه جوان‌و به‌جێكانیدا به‌رجه‌سته‌یكردوون، وه‌ك په‌روه‌ردگار
له‌وه‌سفیدا ده‌فه‌رموێت: [وَإِنَّكَ ڵعَڵی خُلُقٍ عَظیمٍ] (القلم:4).
واته: به‌ڕاستی تۆ له‌سه‌ر ره‌وشتێكی مه‌زنیت. سه‌عدی كوڕی هیشام
ده‌رباره‌ی ره‌وشتی پێغه‌مه‌ر(صلی اللە علیە وسلم) پرسیاری له عائیشه
(خوا لێیڕازیبێت) كرد، ئه‌ویش فه‌رمووی: (كـان خلق نبی الله صلی اللە علیە
وسلم القرآ‌ن) رواه المسلم والنسائی وأحمد. واته: ره‌وشتی پێغه‌مبه‌ری
خوا (صلی اللە علیە وسلم) قورئان بوو. سه‌عد (خوا لێیڕازیبێت) ده‌فه‌رموێت:
(لقد هممت أن أقم ولا أسأل شیئا). واته: خه‌ریكبوو هه‌ستم‌و پرسیاری
هیچیتر نـه‌كه‌م.
له‌به‌رئه‌وه خوای گه‌وره ره‌وانه‌كردنی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی(صلی اللە علیە
وسلم) به‌منه‌ت له‌سه‌ر موسوڵمانان ژماردووه‌و ده‌فه‌رموێت: [لَقَدْ مَنَّ
اللَّهُ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ إِذْ بَعَثَ فِيهِمْ رَسُولاً مِنْ
أَنْفُسِهِمْ يَتْلُو عَلَيْهِمْ آيَاتِهِ وَيُزَكِّيهِمْ وَيُعَلِّمُهُمُ
الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ وَإِنْ كَانُوا مِنْ قَبْلُ لَفِي ضَلالٍ
مُبِينٍ) (آل عمران:164). واته: به‌ڕاستی خوا منه‌تی به‌سه‌ر موسوڵماناندا
كردووه كاتێك پێغه‌مبه‌رێكی له‌خۆیان له‌ناودا بۆ ره‌وانه‌كردن،
كه‌ئایه‌ته‌كانی خوایان به‌سه‌ردا ده‌خوێنێته‌وه‌و پاكژیانده‌كاته‌وه‌و
گه‌شه‌یانپێده‌دات‌و فێری قورئان‌و دانایی -فه‌رمووده-یان ده‌كات،
هه‌رچه‌نده پێشتر له‌گومڕاییه‌كی ئاشكرادابوون.
ئینجا به‌و پێیه‌ی كه‌پێغه‌مبه‌ر(صلی اللە علیە وسلم) موسوڵمانان
پاكژده‌كاته‌وه‌و گه‌شه‌یانپێده‌دات‌و له‌سه‌ر ئاكاری به‌رزو ره‌فتاری جوان
باریانده‌هێنێت، خوای گه‌وره به‌هه‌میشه‌یی ده‌یكاته پێشه‌نگ‌و
سه‌رمه‌شقی چاكیان، وه‌ك ده‌فه‌رموێت: [[لَقَدْ كَانَ لَكُمْ فِي رَسُولِ
اللَّهِ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ لِمَنْ كَانَ يَرْجُو اللَّهَ وَالْيَوْمَ
الْآخِرَ وَذَكَرَ اللَّهَ كَثِيراً] (الاحزاب: 21). واته: به‌ڕاستی
پێشه‌نگی چاك بۆ ئێوه له‌پێغه‌مبه‌ری خوادایه (صلی اللە علیە وسلم) بۆ
هه‌ركه‌سێك داخوازیی گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆلای خوا‌و رۆژی دوایی‌و زۆر یادی خوا
ده‌كات.
ئاشكرایه هه‌ركه‌س به‌شێوه‌یه‌كی زیندوو له‌گه‌ڵ په‌یام‌و رێباز‌و شیمه
(شمائل)و ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوادا (صلی اللە علیە وسلم) بژی‌و
مامه‌ڵه‌بكات، ده‌سته‌به‌ری به‌رزترین ره‌وشت ده‌كات، به‌ڵام هه‌ركه‌سێك
ئه‌وه‌ی بۆنه‌ڕه‌خسا، بێگومان له‌پێشترین كه‌س -پاش پێغه‌مبه‌ر(صلی اللە
علیە وسلم)- زانایانی خاوه‌ن كرده‌وه‌یه، كه‌بیانكاته پێشه‌وای خۆی،
چونكه میراتگری رێباز‌و بانگه‌وازه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوان(s) وه‌ك خۆی
ده‌فه‌رموێت: (وإن العلما‌ء ورثه الانبیا‌ء) رواه أبوداود والترمذی
وصححه إبن حبان. واته: زانایان میراتگری پێغه‌مبه‌رانن (علیهم الصلاه
والسلام).
خوای گه‌وره‌یش فه‌رمانمانپێده‌كات كه گوێڕایه‌ڵیی خۆی‌و
پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی(s)و كاربه‌ده‌ستی موسوڵمانان -كه‌زانایانیش ده‌گرێته‌وه-
بكه‌ین، وه‌ك ده‌فه‌رموێت: [[يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا أَطِيعُوا
اللَّهَ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ وَأُولِي الْأَمْرِ مِنْكُمْ] (النسا‌ء:
59). واته: ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتانهێناوه گوێڕایه‌ڵیی خوا‌و گوێڕایه‌ڵی
پێغه‌مبه‌ر(صلی اللە علیە وسلم)و كاربه‌ده‌ستانی خۆتان بكه‌ن.
پێشه‌وا ئیبنوعه‌باس (خوا لێیڕازیبێت) ده‌رباره‌ی ده‌سته‌واژه‌ی (وَأُولِی
الْأَمْڕ مِنْكُمْ) ده‌فه‌رموێت: "واته ئه‌هلی فیقه‌و ئایین". هه‌روه‌ها
(مجاهد) و(عگا‌و) -ره‌حمه‌تی خوایان لێبێت- ده‌رباره‌ی ده‌فه‌رموون:
"زانایان". پێشه‌وا ئیبنوكه‌سیریش (ره‌حمه‌تی خوای لێبێت) ده‌فه‌رموێت:
"ئه‌وه‌ی ئاشكرابێت -خوایش زاناتره- ده‌سته‌واژه‌یه‌كی گشتییه ده‌رباره‌ی
هه‌موو كاربه‌ده‌ستێك له‌فه‌رمانده‌و زانایان". (تفسیر القرآ‌ن العظیم/
إبن كثیر، ج/1، ص524).
به‌م پێیه پێویسته موسوڵمان شوێنی زانایان بكه‌وێت‌و چاو له‌ڕه‌فتارو
هه‌ڵسوكه‌وتیان بكات، هه‌روه‌ك مو‌سا پێغه‌مبه‌ر (علیه السلام) له‌گه‌ڵ
خزمه‌تكاره‌كه‌یدا به‌دوای به‌نده‌یه‌كی پیاوچاك‌و زانادا وێڵبوون هه‌تا
دۆزییانه‌وه، ئینجا مو‌سا داوایلێكرد كه‌ڕێگه‌یبدات شوێنیبكه‌وێت بۆئه‌وه‌ی
لێیبه‌هره‌مه‌ندببێت، سه‌رئه‌نجام شوێنیكه‌وت، وه‌ك خوای گه‌وره له‌م
باره‌یه‌وه ده‌فه‌رموێت: [فَوَجَدَا عَبْداً مِنْ عِبَادِنَا آتَيْنَاهُ
رَحْمَةً مِنْ عِنْدِنَا وَعَلَّمْنَاهُ مِنْ لَدُنَّا عِلْماً * قَالَ
لَهُ مُوسَى هَلْ أَتَّبِعُكَ عَلَى أَنْ تُعَلِّمَنِ مِمَّا عُلِّمْتَ
رُشْداً] الكهف (65-66). واته: تووشی به‌نده‌یه‌ك له‌به‌نده‌كانمان بوون
كه‌میهره‌بانیی خۆمانمان به‌سه‌ردا رشتبوو له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه فێری
زانستمان كردبوو، مو‌سا (علیه السلام) پێیفه‌رموو: ئایا شوێنتبكه‌وم
بۆئه‌وه‌ی فێری ئه‌و زانیاری‌و شاره‌زاییه‌م بكه‌یت كه فێركراویت.
زۆرگرنگه موسوڵمان هه‌وڵبدات مامۆستای چاوساغ‌و شاره‌زا بدۆزێته‌وه
بۆئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ره‌وشتی به‌رزو په‌سه‌ند رایبهێنێت‌و له‌كرده‌وه‌ی خراپ
دووریبخاته‌وه، وه‌ك پێشه‌وا ئه‌بوحامیدولغه‌زالی (ره‌حمه‌تی خوای لێبێت)
له‌م رووه‌وه ده‌فه‌رموێت: ((أن يجلس بين يدي شيخ بصير بعيوب النفس،
يعرفه عيوب نفسه وطرق علاجه، وهذا قد عز في هذا الزمان وجوده، فمن وقع
به، فقد وقع بالطبيب الحاذق، فلا ينبغي أن يفارقه). مختصر منهاج
القاصدين،ص203. واته: پێویسته له‌به‌رده‌ستی مامۆستایه‌كی شاره‌زا
به‌كه‌م‌و كووڕییه‌كانی ده‌رووندا دا‌نیشێت، هه‌تا كه‌م‌و كووڕییه‌كانی
ده‌روونی پێبڵێت‌و رێگه‌ی چاره‌سه‌ریان بۆ دیاریبكات، مامۆستای ئاوا له‌م
رۆژگاره‌دا به‌ده‌گمه‌ن ده‌ستده‌كه‌وێت، هه‌ركه‌س ده‌ستیكه‌وت ئه‌وا
پزیشكێكی شاره‌زای دۆزیوه‌ته‌وه، نابێت ده‌ستبه‌رداری ببێت.
ب. هاوه‌ڵێتیكردنی كه‌سی خواناس‌و ره‌وشت به‌رز:
به‌ڵگه‌نه‌ویسته مرۆڤ له‌سه‌ر ره‌ویه‌و ره‌وشتی كه‌سێك رادێت‌و ره‌فتارو
خده‌و ئاكاری هه‌ڵده‌گرێت كه به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی‌و به‌رده‌وام
هۆگریبێت، ئینجا بۆیه پێویسته موسوڵمان هاوه‌ڵی سه‌رڕاست و دڵسۆز
هه‌ڵبژێرێ‌و له‌كه‌سێك نزیكنه‌بێته‌وه كه‌ڕه‌وشت نزم‌و ناپه‌سه‌ندبێت،
خوای گه‌وره به‌پێغه‌مبه‌ر(صلی اللە علیە وسلم) ده‌فه‌رموێت: [[وَاصْبِرْ
نَفْسَكَ مَعَ الَّذِينَ يَدْعُونَ رَبَّهُمْ بِالْغَدَاةِ وَالْعَشِيِّ
يُرِيدُونَ وَجْهَهُ وَلا تَعْدُ عَيْنَاكَ عَنْهُمْ تُرِيدُ زِينَةَ
الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَلا تُطِعْ مَنْ أَغْفَلْنَا قَلْبَهُ عَنْ
ذِكْرِنَا وَاتَّبَعَ هَوَاهُ وَكَانَ أَمْرُهُ فُرُطاً] (الكهف: 28).
واته: نه‌فسی خۆت له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا رابگره‌و ئارامیپێبگره كه‌به‌یانی‌و
ئێواره له‌په‌روه‌ردگاریان ده‌پاڕێنه‌وه‌و ده‌یانه‌وێت ره‌زامه‌ندیی
خوایان ده‌ستبكه‌وێت‌و بۆ كه‌سانیتر چاویان لێمه‌بوێره‌و مه‌به‌ستت جوانیی
ژیانی دونیا بێت، وه گوێڕایه‌ڵیی كه‌سێك مه‌كه كه‌دڵیمان له‌یادی خۆمان
بێئاگاكردووه‌و شوێنی ئاره‌زووه‌كانی خۆی ده‌كه‌وێت‌و سه‌رئه‌نجامی كاری
به‌ره‌و تیاچوون‌و سه‌ركه‌شییه.
هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی بێباوه‌ڕان - كه‌له‌ڕۆژی دواییدا
له‌هاوه‌ڵێتیكردنه‌كه‌یان په‌شیمانده‌بنه‌وه- ده‌فه‌رموێت: [وَيَوْمَ
يَعَضُّ الظَّالِمُ عَلَى يَدَيْهِ يَقُولُ يَا لَيْتَنِي اتَّخَذْتُ مَعَ
الرَّسُولِ سَبِيلاً * يَا وَيْلَتَى لَيْتَنِي لَمْ أَتَّخِذْ فُلاناً
خَلِيلاً] الفرقان: (27-28). واته: له‌و رۆژه‌دا سته‌مكارو بێباوه‌ڕ
ده‌ستی خۆی ده‌گه‌زێ‌و ده‌ڵێت: خۆزگه له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ردا(صلی اللە علیە
وسلم) به‌ڕێبكه‌وتمایه، واوه‌یلاو سه‌رگه‌ردان خۆم! خۆزگه فڵان كه‌سم
نه‌كردایه به‌هاوڕێی گیانی به‌گیانیم. پێغه‌مبه‌ری خوایش (صلی اللە علیە
وسلم) ده‌فه‌رموێت: (الرجل علی دین خلیله، فلینڤر أحدكم من یخالل) رواه
أبوداود والترمژی بإسناد صحیح. واته: مرۆڤ له‌سه‌ر ئایینی هاوڕێ
نزیكه‌كه‌یه‌تی، با هه‌ریه‌كه‌تان سه‌یربكات‌و بزانێت هاوڕێیه‌تی كێ
ده‌كات. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: (لا تصاحب إلا مۆمنا، ولایأكل طعامك إلا
تقی) رواه أبوداود والترمژی، وهوحسن. واته: جگه له‌موسوڵمان هاوه‌ڵێتیی
كه‌سیتر مه‌كه‌و با جگه له‌موسڵمانی پارێزكار كه‌سیتر نانت نه‌خوات.
یاخود له‌فه‌رمووده‌یه‌كیتردا -ده‌رباره‌ی نمونه‌ی هاوه‌ڵی چاك‌و هاوه‌ڵی
خراپ- ده‌فه‌رموێت: ((إنما مثل الجليس الصالح وجليس السو‌ء، كحامل المسك
ونافخ الكير، فحامل المسك إما أن يحذيك وإما أن تبتاع منه، وإما أن تجد
منه ريحا طيبة، ونافخ الكير إما أن يحرق ثيابك، وإما أن تجد منه ريحا
منتنة) متفق عليه. واته: نموونه‌ی هاونشینی چاك‌و هاونشینی خراپ، وه‌ك:
میسكفرۆش‌و كوره‌چی وایه، چونكه میسك فرۆشه‌كه یان به‌شتده‌دات، یاخود
لێیده‌كڕیت وه یان بۆنێكی خۆشی لێده‌كه‌یت، به‌ڵام كوره‌چییه‌كه یان
جله‌كانت ده‌سوتێنێت، یاخود بۆنێكی ناخۆشی لێده‌كه‌یت.
هه‌روه‌ها پێشه‌وا عومه‌ری كوڕی خه‌تاب (خوا لێیڕازیبێت) ده‌فه‌رموێت:
((لاتصاحب الفجار لتعلم من فجورهم، وعتزل عدوك، واحذر صديقك إلا الأمين،
ولاأمين إلا من خشي الله، وذل عند الطاعة، واستعصم عند المعصية، واستشر
الذين يخشون الله). كتاب: الذنوب وقبح آثارها على الأفراد والشعوب/ محمد
بن أحمد سيد أحمد، ص73. واته: هاوه‌ڵێتیی خراپه‌كاران مه‌كه بۆئه‌وه‌ی
فێری خراپه‌كانیان ببیت‌و له‌دوژمنه‌كه‌ت كه‌نارگیربه‌و له‌هاوڕێكه‌ت
وریابه، جگه‌له‌وه‌ی متمانه‌پێكراوه، كه‌سیش متمانه‌پێكراونییه
جگه‌له‌وه‌ی له‌خواده‌ترسێت‌و له‌كاتی گوێڕایه‌ڵیدا ملكه‌چده‌كات‌و له‌كاتی
سه‌رپێچیكردندا په‌نابه‌خوا ده‌گرێت‌و راوێژ به‌وانه ده‌كات كه
له‌خواده‌ترسن.
- ره‌وشت بناغه‌و پایه‌ی هه‌یه‌و هه‌ندێكیان بنیادی ئه‌وانیتریان له‌سه‌ر ده‌وه‌ستێت:
بنچینه‌و بناغه‌ی ئاكارو ره‌فتاره‌كان بریتییه له‌و حاڵه‌ته‌ی
كه‌له‌ده‌رووندا جێگیرده‌بێت‌و كرده‌وه‌كان لێیه‌وه سه‌رچاوه‌ده‌گرن،
ئینجا راگر‌و پایه‌كانی ره‌وشت له‌سه‌ر ئه‌م بناغه‌یه‌وه داده‌مه‌زرێن‌و
سه‌رجه‌م ئاكارو ره‌فتاره‌كانیتریش له‌سه‌ر پایه‌كانه‌وه سه‌رخان‌و
ته‌لاری ره‌وشت پێكده‌هێنن.
ده‌رباره‌ی بنچینه‌ی ره‌وشت؛ پێشه‌وا ئیبنولقه‌ییم (ره‌حمه‌تی خوای لێبێت)
ده‌فه‌رموێت: (أصل الأخلاق المذمومة كلها الكبر والمهانة والدناءة، وأصل
الأخلاق المحمودة كلها الخشوع وعلو الهمة)واته: بنچینه‌ی هه‌موو ره‌وشته
ناپه‌سه‌نده‌كان خۆبه‌زلزانی‌و نابووتی‌و ده‌روون نزمییه، وه بنچینه‌ی
هه‌موو ره‌وشته په‌سه‌نده‌كان ترسلێنیشتن‌و وره‌به‌رزییه.
به‌م پێیه، بنچینه‌ی ره‌وشتی خراپ خۆبه‌زلزانی‌و ده‌رووننزمییه‌و ئـه‌م
دوو سیفه‌ته حاڵه‌تێكی تایبه‌تی له‌ناخ‌و ده‌رووندا جێگیرده‌كه‌ن كه
بریتییه له‌بێشه‌رمی، ئه‌م حاڵه‌ته‌یش وا له‌مرۆڤ ده‌كات كه‌هیچ سنوورێك
بۆ هه‌ڵاوسان‌و گه‌وره‌بوونی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری كه‌سایه‌تیی خۆی دانه‌نێت‌و
زۆر زیاتر له‌قه‌باره‌و سه‌نگی خۆی ته‌ماشای خۆی بكات‌و هێنده‌یش بێجڵه‌وی
ده‌كات كه له‌هیچ په‌رژینێك نه‌گه‌ڕێته‌وه‌و بێپه‌روا به‌زه‌لكاوی
داخوازیی ئاره‌زووه نه‌خۆشه‌كانیدا رۆبچێت، ئه‌مه‌یش بۆخۆی ده‌روازه‌ی
هه‌موو ره‌وشته به‌ده‌كان واڵاده‌كات، وه‌ك پێغه‌مبه‌ر(صلی اللە علیە
وسلم) ده‌فه‌رموێت: (إن مما أدرك الناس من كلام النبوة الأولى: إذا لم تستح
فاصنع ماشئت) رواه البخاري) رواه البخاری. واته: له‌و ئامۆژگارییانه‌ی
كه‌خه‌ڵكی له‌فه‌رمایشتی پێغه‌مبه‌ره پێشووه‌كانه‌وه (علیهم الصلاه
والسلام) بۆیان ماوه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه: ئه‌گه‌ر شه‌رمناكه‌یت چیده‌كه‌یت
بیكه.
كه‌واته: بێشه‌رمی بنه‌ڕه‌تی هه‌ردوو سیفه‌تی خۆبه‌زلزانی‌و
ده‌رووننزمییه‌و ئه‌مانیش ده‌بنه بناغه بۆ چه‌ند سیفه‌تێكی سه‌ره‌كییتر
كه‌پایه‌كانی ره‌وشتی خراپ پێكده‌هێنن. هه‌روه‌ها ئیبنولقه‌ییم (ره‌حمه‌تی
خوای لێبێت) ده‌رباره‌یان ده‌فه‌رموێت: (ومنشأ جميع الأخلاق السافلة،
وبناؤها أربعة أركان: الجهل، والظلم، والشهوة، والغضب... فالجهل: يريه
الحسن في صورة القبيح، والقبيح في صورة الحسن، والكمال نقصا، والنقص
كمالا،... والظلم: يحمله على وضع الشيء في غير موضعه، فيغضب في موضع
الرضا، ويرضى في موضع الغضب، ويجهل في موضع الأناة ويبخل في موضع البذل ...
والشهوة: تحمله على الحرص والشح والبخل وعدم العفة والنهمة والجشع...
والغضب: يحمله على الكبر والحقد والحسد والعدوان والسفه ... ويتركب من
بين كل خلقين من هذه الأخلاق: أخلاق المذمومة... وملاك هذه الأربعة
أصلان: إفراط النفس في الضعف، وإفراطها في القوة ). تهذيب مدارج السالكين،
ج2، ص658-659.
واته: بناغه‌و بنیادی هه‌موو ره‌وشته نزمه‌كان له‌سه‌ر چوار پایه راگیره: نه‌زانی‌و سته‌مكاری‌و ئاره‌زووبازی‌و توڕه‌یی..
نه‌زانی: جوانیی له‌شێوه‌ی ناشیریندا نیشانده‌دات‌و ناشیرینی له‌شێوه‌ی
جوانداو ته‌واویی به‌ناته‌واو و ناته‌واویی به‌ته‌واو نیشانده‌دات...
سته‌مكاری: هه‌ڵیده‌نێت بۆئه‌وه‌ی شت له‌جێگه‌ی خۆیدا دانه‌نێت، چونكه
له‌جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی توڕه‌ده‌بێت‌و له‌جێی توڕه‌بوون رازیده‌بێت‌و له‌جێی
له‌سه‌رخۆیی هه‌ڵه‌شه‌ییده‌كات‌و له‌جێی به‌خشیندا چروكیده‌كات...
ئاره‌زووبازی: هه‌ڵیده‌نێت بۆ دنیاویستی‌و چرووكی‌و رژدی‌و ناپاكی‌و هه‌ڵپه‌و چاوچنۆكی...
توڕه‌یی: هه‌ڵیده‌نێت بۆ خۆبه‌زلزانی‌و رقبوونه‌وه‌و ئیره‌یی‌و دوژمنكاری‌و
نه‌فامی.. ئینجا له‌نێوانی هه‌ردووان له‌م ره‌وشتانه‌دا ره‌وشتێكی
ناپه‌سه‌ند پێكدێت‌و بناوانی ئه‌م چواره‌یش دوو بنچینه‌یه: زیاده‌ڕه‌ویی
ده‌روون له‌لاوازیداو زیاده‌ڕه‌ویكردنی له‌به‌هێزیدا.
ئاشكرایه ئه‌م دوو بنچینه‌یه هه‌مان ئه‌و دووسیفه‌ته‌ن كه
له‌بێشه‌رمییه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه شه‌رمكردن
بنه‌ڕه‌تی هه‌ردوو سیفه‌تی خۆبه‌كه‌مزانی‌و متمانه‌به‌خۆكردنه، چونكه
كاتێك موسوڵمان ره‌چاوی به‌هره له‌ئه‌ژمارنه‌هاتووه‌كانی خوای گه‌وره
به‌سه‌رخۆیه‌وه ده‌كات‌و له‌هه‌مان كاتدا كه‌موكووڕییه‌كانی خۆیشی
ده‌بینێت، سیفه‌تی شه‌رمكردنی بۆ دروستده‌بێت‌و به‌خۆی ره‌وانابینێت كه
له‌قه‌باره‌ی خۆی گه‌وره‌تر ته‌ماشای خۆی بكات، له‌كاتێكدا كه‌خاوه‌نی
چه‌نده‌ها كه‌موكووڕییه‌و هاوشان له‌گه‌ڵ بوونی ئه‌م حاڵه‌ته‌دا هێنده
ده‌روونی خۆی ناشكێنێت‌و نابووتیناكات، كه ده‌بینێت خوای گه‌وره به‌و
مه‌زنییه‌تی‌و شكۆمه‌ندییه‌ی خۆی به‌هره‌یپێداوه‌و رێزیلێناوه، وه‌ك
پێشه‌وا (أبو القاسم الجنید) -ره‌حمه‌تی خوای لێبێت- ده‌فه‌رموێت:
((الحياء: رؤية الآء ورؤية التقصير، فيتولد بينهما حالة تسمى حياء). هه‌مان
سه‌رچاوه/ ج2، ص621. واته: شه‌رمكردن؛ بینینی به‌هره‌كان‌و بینینی
كه‌موكوڕییه‌كانه‌و له‌نێوانیاندا حاڵه‌تێك دروستده‌بێت پێیده‌وترێت شه‌رم.
به‌م پێیه شه‌رمكردن هه‌ردوو سیفه‌تی خۆبه‌كه‌مزانی‌و متمانه‌به‌خۆكردنی
لێده‌كه‌وێته‌وه‌و ئه‌م دوو سیفه‌ته‌یش ده‌بنه بنچینه‌ی چه‌ند سیفه‌تێكیتر
كه پایه‌كانی ره‌وشتی چاك پێكده‌هێن، ئه‌وانیش بریتین له‌ئارامگری‌و
پاكێتی‌و ئازایه‌تی‌و دادگه‌ری، وه‌ك پێشه‌وا ئیبنولقه‌ییم (ره‌حمه‌تی خوای
لێبێت) ده‌فه‌رموێت: (وحسن الخلق يقوم على أربعة أركان: لايتصور قيام ساقه
إلا عليها: (الصبر، والعفة، والشجاعة، والعدل) ... فالصبر: يحمله على
الإحتمال وكظم الغيظ، وكف الأذى والحلم والأناة والرفق... والعفة: تحمله
على إجتناب الرزائل والقبائح من القول والفعل... والشجاعة: تحمله على عزة
النفس، وإثار معالي الأخلاق والشيم ... والعدل: يحمله على إعتدال أخلاقه،
وتوسطة فيها طرفي الإفراط والتفريط ...) هەمنا سەرچاوە/ ج2، ص658.
واته: ره‌وشتی چاك له‌سه‌ر چوار پایه ده‌وه‌ستێت، كه‌چاوه‌ڕوانناكرێ‌و
به‌بۆچووندا نایه‌ت به‌بێ ئه‌م چواره قه‌ده‌كه‌ی له‌سه‌ر هیچیتر خۆی
راگرێت (ئارامگری‌و پاكیی‌و ئازایه‌تی‌و دادگه‌ری...
ئارامگری: هه‌ڵیده‌نێت بۆ خۆڕاگری‌و رقخواردنه‌وه‌و ئازارنه‌دان‌و هێواشی‌و له‌سه‌رخۆیی‌و نه‌رمونیانی.
پاكی: هه‌ڵیده‌نێت بۆ دووركه‌وتنه‌وه له‌وته‌و كرده‌وه‌ی سوك‌و ناشیرین.
ئازایه‌تی: هه‌ڵیده‌نێت بۆ شكۆی ده‌روون‌و هه‌ڵبژاردنی ره‌وشت‌و شیمه به‌رز.
دادگه‌ری: هه‌ڵیده‌نێت بۆ رێككردنه‌وه‌و میانگیریكردنی ره‌وشته‌كانی له‌نێوان زیاده‌ڕه‌وی‌و كه‌مته‌رخه‌میدا.
به‌م چه‌شنه ده‌بینین ره‌وشته‌كان –به‌چاك‌و خراپیانه‌وه- هه‌ندێكیان
ئه‌وانیتریان لێده‌كه‌وێته‌وه، وه‌ك پێشه‌وا ئیبنولقه‌ییم (ره‌حمه‌تی خوای
لێبێت) له‌ده‌رئه‌نجامی وته‌كانی پێشوویه‌وه ده‌فه‌رموێت: (فالأخلاق
الذميمة يولد بعضها بعضا، كما أن الأخلاق الحميدة يولد بعضها بعضا). هه‌مان
سه‌رچاوه/ ج2، ص659-660. واته: ره‌وشته ناپه‌سه‌نده‌كان هه‌ندێكیان
هه‌ندێكیتریانی لێده‌كه‌وێته‌وه، هه‌روه‌ك ره‌وشته په‌سه‌نده‌كان
هه‌ندێكیان هه‌ندێكیتریانی لێده‌كه‌وێته‌وه.
- پێوانه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی چاكی‌و خراپیی ره‌وشت شه‌رع‌و ئاوه‌زی ساغه:
بیروبۆچوون‌و وته‌و كرده‌وه‌ی موسوڵمان یه‌كه‌یه‌كی پێكه‌وه‌گرێدراون‌و
بازنه‌ی به‌ندایه‌تی‌و په‌رستن ده‌یانگرێته‌وه، ئینجا پێویسته به‌هه‌مان
روانگه‌یش ته‌ماشای ره‌وشت بكه‌ین‌و به‌كارێكی لاوه‌كی‌و ساده‌و ریزپه‌ڕی
نه‌زانین، به‌جۆرێك هه‌رچۆن بۆمان لوا‌و پێمانخۆشبوو ئه‌نجامیبده‌ین‌و
له‌هه‌ركه‌سه‌وه به‌دیمانكرد چاویلێبكه‌ین، چونكه ره‌وشتی موسوڵمان -وه‌ك
پێشتریش باسمانكرد- ریشه‌ی ناوه‌كیی خۆی هه‌یه‌و هه‌مان بازنه‌ی
نه‌خشه‌به‌ندی په‌رستن ده‌یگرێته‌وه‌و پێویسته له‌سه‌ر هه‌مان بنچینه‌و
ته‌وه‌رو به‌پێی چوارچێوه‌ی دروستی خۆی، خۆمانی له‌سه‌ر رابهێنین‌و
پێبگه‌یه‌نین.
بێگومان له‌شیمه‌ی موسوڵمان نییه به‌پێی گۆرانی بارودۆخ‌و ژینگه‌و
ده‌وروبه‌ر ئاڵوگۆڕ به‌ڕه‌وشتی خۆی بكات، چونكه ده‌رباره‌ی به‌ندایه‌تی‌و
ورده‌كارییه‌كانی په‌رستن -كه‌ڕه‌وشتیش به‌شێكه له‌و بازنه‌یه‌دا–
ئاڕاسته‌ی نه‌گۆڕی خۆی هه‌یه، به‌واتایه‌كیتر: هه‌رگیزاو هه‌رگیز ناشێت
به‌پاساوی سیاسه‌ت درۆبكات، یاخود به‌بیانووی هاوچه‌رخیبوون سیمای ره‌سه‌نی
خۆی ونبكات، یان به‌حوكمی نیشته‌جێبوون‌و رێبواریی دوو ره‌فتاری
پێچه‌وانه‌ی یه‌كتر پیاده‌بكات، یان له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵی خۆیدا ده‌ستپاكبێت،
به‌ڵام له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی نه‌ناسراودا ناپاكی بكات ئه‌گه‌رچی بێباوه‌ڕیش بێت،
به‌ڵكو پێویسته هه‌میشه‌و له‌هه‌موو جێگه‌یه‌كداو له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو
كه‌سێكدا به‌ڕه‌وشتبێت‌و بۆ خاتری خوای گه‌وره هه‌رگیزاو هه‌رگیز
سنوورشكێنی نه‌كات‌و چۆن شه‌رعی په‌روه‌ردگار نه‌خشه‌ی بۆداناوه هه‌ر
به‌وشێوه‌یه رێگه ببڕێ‌و ره‌فتاربكات، كه‌بێگومان رێبازی خوای گه‌وره‌یش
ره‌چاوی هه‌موو ره‌وش‌و بارودۆخێكی كردووه‌و رێگه‌نادات موسوڵمان به‌بێ
رێنمایی هه‌نگاوهه‌ڵگرێت. خوای گه‌وره به‌پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وا(صلی اللە
علیە وسلم) ده‌فه‌رموێت: [ثُمَّ جَعَلْنَاكَ عَلَى شَرِيعَةٍ مِنَ
الْأَمْرِ فَاتَّبِعْهَا وَلا تَتَّبِعْ أَهْوَاءَ الَّذِينَ لا
يَعْلَمُونَ] (الجاثـية: 18). واته: پاشان تۆمان خستووه‌ته‌سه‌ر
به‌رنامه‌و شه‌ریعه‌تێك له‌فه‌رمان‌و په‌یامی خوایی، شوێنیبكه‌وه‌و شوێنی
ئه‌وانه مه‌كه‌وه كه‌نازانن.
هه‌روه‌ها به‌موسوڵمانان ده‌فه‌رموێت: [[يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لا
تَقُولُوا رَاعِنَا وَقُولُوا انْظُرْنَا وَاسْمَعُوا وَلِلْكَافِرِينَ
عَذَابٌ أَلِيمٌ] (البقره: 104). واته: ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتانهێناوه
-وه‌ك جوله‌كه‌كان- مه‌ڵێن: چاودێریمانبكه (رَاعِنَا) به‌ڵكو بڵێن:
چاوه‌نواڕمانبه تاكو ئه‌و سروشه‌ی بۆت دێت وه‌ریبگرین‌و له‌به‌ریبكه‌ین،
وه گوێڕایه‌ڵبن، بێباوه‌ڕانیش سزای به‌سوێیان بۆ ئـاماده‌كراوه.
په‌روه‌ردگاری مه‌زن له‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌دا رێگریی ئه‌وه له‌موسوڵمانان
ده‌كات كه له‌شێوازی قسه‌كردنیشدا چاو له‌ده‌می بێباوه‌ڕان بكه‌ن، كه
بریتییه له‌به‌كارهێنانی وشه‌ی (رَاعِنَا)، چونكه كاتێك جوله‌كه‌كان
وایان به‌پێغه‌مبه‌ر(صلی اللە علیە وسلم) ده‌وت به‌واتا سه‌ره‌كییه‌كه‌ی
خۆی -كه‌چاودێریكردنه- به‌كاریاننه‌ده‌هێنا، به‌ڵكو مه‌به‌ستیان پێی
ده‌سته‌واژه عیبرییه‌كه‌ی بوو كه به‌واتای (شه‌ڕخوازمان) دێت.
پێغه‌مبه‌ریش(صلی اللە علیە وسلم) ده‌فه‌رموێت: (لیس منا من ضرب الحدود،
وشق الجیوب، ودعا بدعوی الجاهلیه) متفق علیه. واته: له‌ئێمه نییه
كه‌سێك -له‌كاتی لێقه‌وماندا- به‌ڕوومه‌تیدا بكێشێت‌و یه‌خه‌ی خۆی دادڕێت‌و
بانگه‌واز به‌بانگه‌شه‌ی جاهیلی بكات.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: (أبغض الناس إلى الله ثلاثة: ملحد في الحرم، ومبتغ
في الإسلام سنة الجاهلية، ومطلب دم امريء بغير حق ليرق دمه) رواه
مسـلم. واته: بێزراوترین كه‌س له‌لای خوای گه‌وره سیانن: سه‌رپێچیكه‌رێكی
بێباوه‌ڕ كه‌له‌حه‌ره‌می كه‌عبه‌دا بێت‌و كه‌سێك مه‌به‌ستیبێت له‌ئیسلامدا
په‌یڕه‌وی له‌ڕه‌ویه‌ی نه‌فامی بكات‌و كه‌سێك داخوازیی خوێنی مرۆڤێك بێت
بۆئه‌وه‌ی به‌ناڕه‌وا خوێنیبڕێژێت.
پێشه‌وا ئه‌بوبه‌كر (خوا لێیڕازیبێت) به‌لای ئافره‌تێكدا تێپه‌ڕی كه‌ناوی
زه‌ینه‌ب بوو، له‌خێڵی (أحمس) بوو، بینی قسه‌ینه‌ده‌كرد، فه‌رمووی: "ئه‌وه
چییه بۆ قسه‌ناكات؟" وتیان: بڕیاریداوه مان له‌قسه‌كردن بگرێت‌و
بێده‌نگبێت! پێیفه‌رموو: "تكلمی، فإن هژا لایحل، هژا عمل الجاهلیه" رواه
البخاری. واته: قسه‌بكه، چونكه ئه‌و بێده‌نگییه دروستنییه، ئه‌وه
كرده‌وه‌ی نه‌فامییه.
شێخولئیسلام ئیبنوته‌یمییه (ره‌حمه‌تی خوای لێبێت) ده‌رباره‌ی ره‌ویه‌ی
نه‌فامی (سنه الجاهلیه) ده‌فه‌رموێت: السنة الجاهلية كل عادة كانوا
عليها، فإن السنة هي العادة، وهي الطريق التي تتكرر لنوع الناس، مما
يعدونه عبادة، أولايعدونه عبادة... وقال النبيs: (لتتبعن سنن من كان
قبلكم). والإتباع: هو الإقتفاء والإستنان، فمن عمل بشيء من سننهم فقد إتبع
سنة الجاهلية، وهذا نص عام يوجب تحريم متابعة كل شي‌ء من سنن الجاهلية: في
أعيادهم وغير أعيادهم). مهذب إقتضاء صراط المستقيم/ إبن تيمية، ص94-95.
واته: ره‌ویه‌ی نه‌فامی هه‌موو نه‌ریتێكه كه له‌سه‌ریبووبن، چونكه
ره‌ویه -سوننه- نه‌ریته، ئه‌و رێبازه‌یه كه‌جۆرێك له‌خه‌ڵكی
دووباره‌یده‌كه‌نه‌وه، له‌و نه‌ریتانه‌ی كه‌به‌په‌رستنی داده‌نێن یاخود
به‌په‌رستنی دانانێن... پێغه‌مبه‌ریش(صلی اللە علیە وسلم) ده‌فه‌رموێت:
بێگومان شوێنی ره‌ویه‌ی ئه‌وانه‌ی پێش خۆتان ده‌كه‌ون. شوێنكه‌وتنیش
بریتییه له‌به‌دواداچوون‌و پیاده‌كردن، ئینجا هه‌ركه‌س ئیش به‌جۆرێك
له‌ره‌ویه‌یان بكات ئه‌وا شوێنی ره‌ویه‌ی نه‌فامی كه‌وتووه، ئه‌م
فه‌رمووده‌یه ده‌قێكی گشتییه‌و یاساغبوونی شوێنكه‌وتنی هه‌موو شتێك
له‌ڕه‌ویه‌ی نه‌فامی پێویستده‌كات، چ له‌جه‌ژنه‌كانیانداو چ له‌غه‌یری
جه‌ژنه‌كانیشیاندا.
به‌م پێیه: ئه‌وه‌ی شه‌رعی خوای گه‌وره به‌ڕه‌وشتی موسوڵمانی
له‌قه‌ڵه‌مبدات هه‌رئه‌وه چاك‌و په‌سه‌ندو به‌جێیه‌و به‌پێچه‌وانه‌یشه‌وه
ئه‌وه‌ی په‌یامی خوا به‌كرده‌وه‌ی نه‌فامیی دابنێت بێگومان چه‌وت‌و
خراپه‌و به‌هیچ باو‌و نه‌ریت‌و رۆژگار‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك چاكنابێت‌و دروستنییه
موسوڵمان له‌ته‌وه‌ری خۆی لابدات، نابێت هیچ بانگه‌شه‌و بیرۆكه‌و پاساوێك
لاڕێیبكات .
ده‌بێت حه‌تمه‌ن ئه‌وه‌یش بزانین كه‌پێویسته له‌پێناوی تێگه‌یشتن
له‌په‌یام‌و رێبازی خوادا ئاوه‌زمان بخه‌ینه‌كارو جه‌خت له‌ژیریمان
بكه‌ینه‌وه بۆئه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتره له‌تێگه‌یشتنی چه‌مك‌و واتاكاندا
قوڵببینه‌وه، هه‌تا وامانلێدێت ده‌بینه خاوه‌نی ژیرییه‌كی ساغ‌و
په‌یوه‌ست به‌شه‌رعی خوای گه‌وره، ئینجا ئه‌گه‌ربێت‌و له‌م ده‌لاقه‌یه‌وه
بوار بۆ ژیری بكه‌ینه‌وه، ده‌بینین به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سه‌ن رۆڵی خۆی
ده‌بینێت‌و ئه‌وه‌ی په‌روه‌ردگار به‌چاكی دانابێت ئه‌میش -چونكه ساغ‌و
دامه‌زراوه -په‌سه‌ندیده‌كات‌و ئه‌وه‌ی خراپیش بێت، حه‌تمه‌ن به‌بێزراوی
داده‌نێت‌و ده‌بێته پێوه‌ر بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی‌و هه‌ركاتێك سنوری چاكه‌ی
به‌زاند، ده‌ستبه‌جێ هه‌ستیپێده‌كات‌و له‌وه ئاگاداریده‌كاته‌وه
كه‌خراپه‌ی لێوه‌شاوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر(صلی اللە علیە وسلم)
ده‌فه‌رموێت: (البر حسن الخلق، والإثم مـاحاك فی نفسك، وكرهت أن یطلع علیه
الناس) رواه مسـلم. واته: چاكه به‌ڕه‌وشت جوانییه‌و خراپه‌و تاوانیش
ئه‌وه‌یه كه‌ختوكه‌ی ده‌روونت ده‌دات‌و پێتناخۆشه خه‌ڵكی پێیبزانن.
به‌ڵام ده‌بێت زۆر چاك لێمانڕوونبێت كه‌شه‌رعی په‌روه‌ردگار، نادرێته
دادگای ئـاوه‌زو ژیریی بۆئه‌وه‌ی حوكمی چاكی یاخود خراپی بدات،
په‌سه‌ندیبكات یان ره‌تیبكاته‌وه، چونـكه رۆڵی ژیریی زۆر له‌وه
بچوكتره‌و نابێت هێنده به‌لێهاتوو ته‌ماشابكرێت تا راده‌ی سه‌ركه‌شی‌و
له‌سنوورده‌رچوون، له‌به‌رئه‌وه‌ی شه‌رعێك ره‌وانه‌كراوی خواوه‌ندی
بوونه‌وه‌ر بێت‌و به‌كاربه‌جێیی خۆی پێیڕازیبووبێت ئیتر كێ هه‌یه رێگه
به‌خۆی بدات‌و ئه‌و سیفه‌ته به‌خۆی ره‌واببینێت كه قسه له‌سه‌ر
په‌سه‌ندكردنی شه‌رعی بێگه‌ردی خوا بدات، جگه له‌كه‌سێك كه‌تووشی گه‌وجی‌و
خه‌ڵه‌فاوی بووبێت‌و ئاوه‌زی نه‌خۆشبێت، وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:
[وَمَنْ یرْغَبُ عَنْ مِلَّه‌ِ إِبْرَاهِیمَ إِلَّا مَنْ سَفِهَ نَفْسَهُ]
(البقره: 130). واته: كێ له‌ڕێبازی ئیبراهیم لاده‌دات جگه له‌وكه‌سه‌ی
خۆی گه‌وجده‌كات. به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه پێویسته ئاوه‌زمان بده‌ینه‌به‌ر
نمایشی پێوانه‌ی په‌یامی خوای گه‌وره بۆئه‌وه‌ی رێنماییبكـات‌و رێڕه‌وی
بیركردنه‌وه‌ی بۆ دیاریبكات.
ئینجا ئه‌گه‌ر به‌م روانگه‌یه ئاوه‌زی مرۆڤ به‌پێوانه‌ی چاكی‌و خراپیی
ره‌وشت دابنێین، ئه‌وا دروست‌و په‌سه‌نده، وه‌ك له‌پێناسه‌ی ره‌وشتدا
هاتووه: (فإن كانت الهیئه بحیث تصدر عنها الا‌فعال الجمیله عقلا وشرعا،
سمیت الهیئه خلقا حسنا).