12/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
مامۆستا كامه‌ران: ئیدانه‌ی چونه ناو به‌ره‌ی نه‌سره ده‌كات
زانای ئاینی كامه‌ران عه‌لی ئیدانه‌ی چونه ناو به‌ره‌ی نه‌سره‌و شه‌ڕكردن دژ به كورد له خۆرئاوای كوردستان ده‌كات‌و ده‌ڵێت "هەركەس لە شه‌ڕی دژ به كورددا بكوژرێت پێی ناوترێت شەهید".
له وتارێكیدا كه له "سبه‌ی" بڵاوده‌كرێته‌وه به‌ناونیشانی " قسه‌یه‌كم له‌سه‌ر به‌ره‌ی نه‌سره‌و به‌گژاچونی كورد له خۆرئاوا" مامۆستا كامه‌ران عه‌لی، زانای ئاینی نوسیویه‌تی "هیچ كات بە پاساوی دینی شه‌ڕ دژی پەیەدەو كوردانی خۆرئاوا بەشەرعی نازانم و مه‌حكومی دەكەم، بۆ خوا‌و بۆ مێژوش ئەوە دەڵێم هەركەس لە شه‌ڕی دژ به كورددا بكوژرێت پێی ناوترێت شەهید، بەڵكو پێی دەوترێت ستەمكارو داگیركەرو تەعەداچی" .
ئه‌و مامۆستا ئاینیه داوا له گه‌نجانی كورد ده‌كات نه‌چنه ناو به‌ره‌ی نه‌سره‌وه‌و ده‌ڵێت "داوام هەیە لە هەمو برایانی كورد زمان له هه‌رێمی كوردستان بە هیچ شێوەیەك بەشداری ئەو شەڕانە نەكه‌ن كە دژ بە كوردانی خۆرئاوا دەكرێت، به‌تایبه‌تی هەر هاوكاریەكتان بۆ بەرەی نه‌سرە به مه‌به‌ستی دوژمنایەتی كورد؛ دەبێتە خیانەتێكی نیشتمانی و پەڵەیەكی رەش لە مێژوی كوردبونماندا، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی له روی شه‌رعیشه‌وه هیچ پاساوێك نیه بۆ دوژمنایه‌تیكردنی سته‌ملێكراو" .
به‌بۆچونی مامۆستا كامه‌ران، به‌ره‌ی نه‌سره ئه‌جێندای توركیا و چه‌ند وڵاتێكی سوننه جێبه‌جێ ده‌كات دژ به كورد و ده‌ڵێت "ناكرێت و دروست نیه ئێمه ئه‌جێندای وڵاتانی دژ به كورد جێبه‌جێ بكه‌ین له‌ناو به‌ره‌یه‌كدا كه ته‌نها ئامانجی ئه‌وه‌بێت نابێت شتێك هه‌بێت بەناوی كیانی كوردی و ئاڵا‌و خاكێكی سنوردار كه ئه‌مه مافی ره‌وای هه‌مو نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌و هیچ دژایه‌تیه‌كی له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی ئیسلامدا نیه
س. سبه‌ى