12/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
بونیادێك بۆ ئهوینو سێ نهۆمی خۆشه‌ویستی له‌ئیسلامدا
به‌شی یه‌كه‌م
لهههركاتو شوێنێكدا باسوخواسی خۆشه‌ویستی ده‌كرێت، پرسیارێكی تهقلیدیو باو‌و گشتیش به‌ئاسۆی فیكر‌و دیدگای موسوڵماناندا تێپه‌ڕده‌بێت كه ئاخۆ ئه‌م چه‌مكی خۆشه‌ویستییه چی بێت؟ ئایا مه‌به‌ست له‌وشه‌ی خۆشه‌ویستی ته‌نها ئه‌و حاڵه‌ته هه‌ستیاره‌ی نێوان هه‌ردوو توخمی نێر‌و مێیه، سا ئیتر دوو هاوسه‌ریش بن یان دهزگیرانو په‌یوه‌ندیی په‌نهانیی ده‌ره‌وه‌ی رێسا شه‌رعییه‌كان بێت؟! ئه‌م جۆره خۆشه‌ویستییه‌ی دوایی كه ئیسلام هه‌میشه ههڵوێستو بڕیاری له‌به‌رامبه‌ردا هه‌بووه، چۆن سه‌وداو مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا كراوه؟ ئه‌ی ئایا خۆشه‌ویستیی راسته‌قینه له‌ئیسلامدا كامه‌یه‌و پێناسه‌و جۆر‌و قۆناغ‌و پله‌كانیان كامانه‌ن؟! ئایا ئیسلام دانی به‌خۆشه‌ویستیدا ناوه؟ ئیسلام به‌و واقیعیه‌ته‌ی خۆیه‌وه كه له‌شێوازو مامه‌ڵه‌و یاساداناندا ره‌نگیداوه‌ته‌وه، دانی به‌م دیارده‌یه‌دا ناوه كه بێگومان له‌بنه‌ڕه‌تدا له‌ناخی قه‌واره‌ی مرۆڤایه‌تیدا هه‌یه‌و جێگیره، به‌ڵكو ته‌نانه‌ت ئایینی ئیسلام خۆشه‌ویستی بۆ سێ قۆناغ، یان سێ پله دیاریكردووه، زیاتر له‌م ئایه‌ته‌دا ره‌نگده‌داته‌وه، هه‌روه‌ك خوای بێهاوتا ده‌فه‌رموێت: [قُلْ إِنْ كَانَ ێَبَاۆُكُمْ ۆأَبْنَاۆُكُمْ ۆإِخْۆانُكُمْ ۆأَزْۆاجُكُمْ ۆعَشِیرَتُكُمْ ۆأَمْۆالٌ اقْتَرَفْتُمُوهَا ۆتِجَارَهٌ تَخْشَوْنَ كَسَادَهَا ۆمَسَاكِنُ تَرْچَوْنَهَا أَحَبَّ إِڵیْكُمْ مِنَ اللَّهِ ۆرَسُولِهِ ۆجِهَادٍ فِی سَبِیلِهِ فَتَرَبَّصُوا حَتَّی ێأْتِێ اللَّهُ بِأَمْڕهِ ۆاللَّهُ ڵا ێهْدِی الْقَوْمَ الْفَاسِقِینَ] (التوبه: 24). واته: -ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر () تۆ به‌موسوڵمانان بڵێ:- ئه‌گه‌ر ئێوه باوك‌و براو هاوسه‌رو هۆزو تیره‌و ئه‌و ماڵ‌و سامانه‌ی دهستتانكهوتووهو ئه‌و بازرگانییه‌ی لهبرهونهمانو زیانلێكردنی ده‌ترسن‌و ئه‌و خانووبه‌ره‌و ناوچه‌یه‌ی تیایداده‌ژین، ئه‌مانه هه‌مووی له‌لاتان خۆشه‌ویستترن له‌خوداو پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ()و جیهاد له‌پێناوی خوادا، ئه‌وا چاوه‌ڕێی فه‌رمانی خوابن تا فهرماندهردهكاتو ده‌تانخاته ریزی یاخیبووانه‌وه، بێگومان خودایش رێی راست پیشانی ئه‌و كه‌سانه نادات كه لهگوێڕایهڵیو په‌یڕه‌وكردنی فه‌رمانه‌كانی خودا ده‌رده‌چن.
له‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌دا هه‌ر سێ جۆر‌و قۆناغ‌و پله‌كانی خۆشه‌ویستی دیاریكراون، وه‌ك:
پله‌ی یه‌كه‌م/ دیارده‌ی خۆشه‌ویستیی باڵا: بۆ خودا‌و پێغه‌مبه‌ر ()و تێكۆشان له‌ڕێی خوادا.
پله‌ی دووه‌م/ دیارده‌ی خۆشه‌ویستیی ناوه‌ندیی: بۆ باوك، دایك، كوڕ، نه‌وه، خوشك‌و برا، هاوسه‌ر، هۆز، تیره، خزم‌و كه‌سوكار، هاوسێ.
پله‌ی سێیه‌م/ دیارده‌ی خۆشه‌ویستیی نزم: بۆ پاره، ماڵ، سامان، خانووبه‌ره، باخ‌و بێستان، ڤێللا، دوكان‌و بازاڕ، ناوچه‌و شوێنی نیشته‌جێبوون، ته‌نانه‌ت عهشقو خۆشه‌ویستیی نێوان دوو توخمه‌كه‌ی مرۆڤیش له‌پله‌ی سێیه‌مدا دانراوه.
ئه‌م سێ جۆره‌ی خۆشه‌ویستی، ئاده‌میزاد له‌دێرزه‌مانه‌وه تا ئه‌مڕۆ ههڵسوكهوتیپێكردووه، هه‌ر له‌چاخه‌كانی زووه‌وه به‌پێی تێپه‌ڕبوونی سه‌رده‌م تا ئه‌و كاته‌ی میراتگری زهویو به‌رهه‌مه‌كانی سه‌رزه‌وی بێت، كه‌وابوو ئیسلام دانی به‌و دیارده ره‌سه‌نه‌ی خۆشه‌ویستیدا ناوه كه فیترهتو سروشتێكی بنه‌ڕه‌تییه‌و خودا له‌قه‌واره‌ی مرۆڤدا دایناوه‌و هیچ بوارێكی بۆ دهمهتهقێو مشت‌ومڕ نه‌هێشتۆته‌وه‌و حیكمهتو دانایی خودایشی تێدا ره‌نگده‌داته‌وه، وه‌ك خوا ده‌فه‌رموێت: [فِگْرَهَ اللَّهِ الَّتِی فَگَرَ النَّاسَ عَڵیْهَا ڵا تَبْدِیڵ لِخَلْقِ اللَّهِ] (الروم: 30). واته: خه‌ڵكینه ئێوه‌یش پابه‌ندی ئه‌و نه‌خشه‌یه بن كه خوا ئێوه‌ی له‌سه‌ر به‌دیهێناوه –واته: قورئان كهتهلۆكو نه‌خشه‌ی ژیانی ئاده‌میزاده‌كانه لێیلامهدهن-هیچ جۆره گۆڕانكارییه‌ك له‌هیچ نه‌خشه‌و به‌دیهێنراوێكی خوادا نییه.
جا داخۆ حیكمهتو دانایی چۆن له‌م خۆشه‌ویستییه‌دا به‌دیبكرێت؟!
دیاره ئه‌م حاڵه‌تی خۆشه‌ویستییه‌ی كه خودا له‌ناخی مرۆڤدا دایناوه، چه‌ند راز‌و نهێنییه‌كی دانایانه‌و كاریگه‌ری تێدایه‌و هه‌ركه‌سێك خودای گه‌وره، تێگهیشتنو عه‌قڵی ساغی پێدابێت، لێیتێدهگاتو ههستیشیپێدهكات، له‌م راز‌و نهێنییه پڕ حیكمهتانهیش:
1- خۆشه‌ویستی ئه‌زموونێكی تاڵ‌و گرانه بۆ شێوازی مامه‌ڵه‌و هه‌ڵسوكه‌وتی مرۆڤ، ئه‌م ئه‌زموونه‌یش له‌و شێوازه‌دا ره‌نگده‌داته‌وه‌و به‌رجه‌سته‌ده‌بێت كه خودی خۆشه‌ویستییه‌كه له‌ژیاندا دهیگرێتهبهرو داخۆ لهخۆشهویستییهكهیدا شێوازێكی پاك‌و به‌رز ره‌چاوده‌كات یان شێوازێكی دزێو‌و بێ‌نرخ؟! ئایا لهخۆشهویستییهكهیدا توندڕهودهبێت یان میانڕه‌و؟ ئایا بهخۆشهویستهكهیهوه پابهنددهبێتو توند خۆی پێوهدهبهستێتهوه یان ئازاد‌و بێباكدهبێت؟! هه‌موو ئه‌مانه له‌دواییدا ده‌زانرێن، پاشئه‌وه‌ی قۆناغی تاقیكردنه‌وه‌كه لهههنگاوو پله‌ی یه‌كه‌مه‌وه ده‌ستپێده‌كات.
2- دیارده‌ی خۆشه‌ویستیی نێو ناخی مرۆڤ، گه‌وره‌ترین هانده‌ره بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ژیانی سهرزهویو بنیاتنانی شارستانێتیو رێكخستنی كاروباره‌كانی ژیان. جا ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستی نه‌بووایه له‌نێو دڵی مرۆڤدا، ئه‌وا نه‌وه‌و رۆڵه‌كانی ئاده‌میزاد له‌ژیاندا هه‌وڵیان بۆ به‌دیهێنانی مهبهستو ئامانجه‌كانیان نه‌ده‌دا، له‌سه‌رده‌مه‌كانی مێژووی كاروانی بهشهرییشدا چه‌ندین سهروهریو شارستانێتییان بنیاتنهدهناو له‌جیهانی واقعیشدا قه‌واره‌ی دهوڵهتو سه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵگه‌یان به‌ده‌ستنه‌ده‌هێنا.
3- دیارده‌ی خۆشه‌ویستی هۆكارێكی بنچینه‌ییه له‌به‌رده‌وامی گرۆی مرۆییداو له‌زانینی راستییه‌كانی زانست له‌سه‌ر بوونه‌وه‌رو ژیان‌و مرۆڤ.
4- دیارده‌ی خۆشه‌ویستی ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی دروست ئاڕاستهبكرێتو سوودمه‌ندبێت، ئه‌وا به‌هێزترین خاڵی پهیوهستیو توندوتۆڵكردنی خێزانه‌و خاڵی به‌یه‌كه‌وه‌بوونی رۆڵه‌كانی خێزان‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌و ئاسوودهییهكیشه له‌به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌یداخه‌كانی ئاسایش‌و تهباییو هێمنیو ئاشتی له‌سه‌رانسه‌ری گۆی زه‌ویداو چاندنی تۆوی میهرهبانیو ئهوینو سۆزه له‌سه‌رتاپای دنیادا.
5- رازێكیتری دانایانه‌ی فه‌رمانی خودا له‌خۆشه‌ویستیدا، ئه‌وه‌یه دیارده‌ی خۆشه‌ویستیی باوهڕدارییانه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ شادی‌و خۆشیی دڵدا ئاوێته‌بێت، ئه‌وا كاری گه‌وره‌و گرنگ‌و سه‌رسوڕهێن ده‌هێنێته ئاراوه‌و ره‌وڕه‌وه‌ی مێژوو دهگۆڕێتو له‌جیهاندا لوتكه‌ی سهربهرزیو ئابڕوومه‌ندی بنیاتده‌نێت، هه‌ر له‌نێو دنیایشدا ده‌وڵه‌تێكی گه‌وره‌ی ئه‌وتۆ دروستده‌كات كه هه‌رگیز خۆری ئومێد‌و هیوای لێئاوانابێت، جگه له‌بوونی چه‌ندین مرواریی راز‌و حیكمه‌تی خودایی له‌م ئۆقیانوسه پان‌و بهرینو بێبنه‌ی خۆشه‌ویستیی خوداییدا.
پۆلێنكردنی پله‌كانی خۆشه‌ویستی:
لهمهوپێش ئاماژه‌مان بۆ ئه‌وه‌كرد كه خودای میهره‌بان له‌و ئایه‌ته‌ی قورئاندا سێ دیارده‌ی خۆشه‌ویستی له‌و سێ پلهیهداو به‌م جۆره بۆ دیاریكردووین:
یه‌كه‌م/ دیارده‌ی خۆشه‌ویستیی باڵا.
دووه‌م/ دیارده‌ی خۆشه‌ویستیی ناوه‌ند.
سێیه‌م/ دیارده‌ی خۆشه‌ویستیی نزم.
له به‌شه‌كانی داهاتوودا پشتیوان به‌خوداو به‌شێوه‌یه‌كی گونجاوی كورت‌و پڕمانا له‌هه‌ریه‌كه له‌م دیارده‌و پله‌و قۆناغانه ده‌كۆڵینه‌وه: